text
stringlengths
0
583k
تاک خرابوە خزمەتی کۆوەوە کۆویش خرابوە پێناوی بابەتەوە. سەرکردەکان تا بۆیان دەکراو بۆیان دەلوا تاکیان وەک کەسایەتی یەکی سەربەخۆ دەکوژاندەوە، تاک لە دوخی مەحو و لە غو دابوو، تەنیا لەو حاڵەتانە روڵی تاکیان بەرجەستە دەکرد کە روڵی ئازایەتی بگێڕابایە، ئەویش وەک گوتم لە پێناو بابەتی بەرزو پیرۆز‌و دوورئەندازدا بوو، دەتوانم بڵێم لە رۆژهەڵات بەتایبەتی لە کوردستان و سەردەمی شاخ پروسەی تواندنەوەی تاک ئەنجام ئەدرا، تایبەتمەندییەکانی ژیانی تاک پێشێل دەکرا یان بەهۆی باروزروفەکەوە دەبوایە پێشێل بکرێ، لێرەدا نامەوێ وردبمەوەو لە دیوە شاراوەکانی ژیان بدوێم بەڵام بۆ میژوو دەبێ ئەوە بزانرێ کاتێ دەستمان بە ئاو دەگەیاند دەبوایە بە بەردی زبر یان گەڵای بەروو خۆمان خاوێن بکردبایەوە ! ئەگەر ئەسپی و کیچ لە لەشت بگرابایە دەبوایە وەک حەزرەتی ئەیوب دان بەخۆت دا بگری و نەیخورێنی ! ئەگەر یەکی فلچەو مەعجونی بەکار بهێنابایە گاڵتەیان پێ دەکرد، ئاخر لە زۆر شوێن دا بازاری کڕینی ئەو کەرەستانە نەبوو، ئەگەر سێ، چوار رۆژ لەسەر یەک نانت نەخواردبایە دەبوایە خۆڕاکر بیت و نەڵێت برسیمە ! ئەگەر دەیان سەعات بە پێ برویشتیتایە دەبوایە هیلاکی خۆت نیشان نەدەی، ئەگەر بۆ هەر شەڕو هێرشێک دەسنیشانیان بکردبایە دەبوایە بێ چەندوچون پلانەکەت جێ بە جێ بکردبایە ! ئافرەتێ پێشمەرگە هەبوو لە کاتێ عادەو خوێن لەبەرچوون و سوڕی مانگانە لەبەر نەبوونی پەڕۆ گونیەو تەلیسی بەکار دەهێنا ! ئەگەر دانت کلۆر بوایە ئازاری زۆر بوایە ئەوە شیشکەی تفەنگیان گەرم ئەکردوو لە رێگای قەمیشەوە داخیان دەکرد، ئەم حاڵەتەیان بەسەر خۆم هات ! پێشمەرگەی بریندار هەبوو لەبەرنەبوونی دەرزی ڤیتامین کەی نەزیفی دەکرد و گیانی لەدەست ئەدا ! پێشمەرگە هەبوو ماری پێوەی دا لەبەر نەبوونی دەرزی هایدروکورتزن لەشی ژەهراوی بوو ئاکام دەمرد !
پێشمەرگایەتی نەفی خود بوو لە پێناوی ئامانجی گشت دا، گشتێک کە ئێوە تەنیا گرەوتان لەسەر دەکرد، گشتیک کە واتان دەزانی ویژدانیان هەیەو پێ دەزانن، گشتێکی لێڵ و تەماوی، لێرەدا من باس لە سەردەمی پێش ڕاپەرین دەکەم، سەردەمانێک بوو کە جێگای ئیدیعای تیا نەبوەوە، دەبوایە ئەوەی دەیڵێ یان دەینووسی یان داکوکی لێدەکەی دەبوایە بەگیان قوربانی لە پێناو بدەی !
سەردەمێک بوو جێگای ترسنۆک و قسەی گەورە نەئەبوەوە، هەموو چەک لەشانێ لە ئامادەباشی دا بوو بۆ هەر ئەگەرێکی لە ناکاو و کت‌وپڕ، شەو و رۆژ تەنیا دیاردەیەکی فیزیکی بوو، ئەگەر نە لە کاتێ تەنگانە پێشمەرگە بەشەو دەروێشت بە رۆژ دەحەوایەوە، جەم نادیار بوو، برسیەتی و تینویەتی میوانی ئایندەی زەمەن دا بوو، رێگا هات و نەهات و هەزار بە هەزار بوو، لە نێو پروسەیەکی وا دا، بیرکردنەوە لە خود تەنیا تیڕامانێکی ئاڵوز بوو لە بەرانبەر قەدەری سیاسی و سەربازی نادیار !
ئێستاکەش هەندێ کەس دەڵێن باوی حکایەتە گەورەکان نەماوە، حکایەت کە گەورە بوو لە هەموو زەمان و زەمینەیەک دا گەورەیەو بیر چوونەوەی مەحاڵە، دوو هاوڕێ لە هەرەتی لاوی دا بوون پەیوەندیان بە هێزی پێشمەرگەوە کرد تەنیا بۆ رۆژێک پێشمەرگە بوون، لە کاتێ هێرشی رژیم دا بۆ سەر گوندێک، لەبەر ناشارەزایی چوبوونە نێو خانویەکی بلۆکەوە وشەریان کردبوو ئەنجام بەگولەی توپی تانک و بە پروشکەی بلۆک شەهید بوون! وێنەی تاڵاوی زۆر لە یادەوەریم دایە، خێزان هەبوو دوو براو سێ براو زیاتر لێ یان شەهید بوون، مناڵ هەبوو بە ساچمەی موشەکی فرۆکەی هەنتەر گیانی لەدەست ئەدا، ئەم وێنەی خودە تەنها پێشمەرگەی نەگرتبوەوە بەلکو ئەوانەش دەگرتەوە کە لە ناوچە ئازادکراوەکان دەژیان چ وەک تاک یا وەک خێزان، بێگومان ئەم مەترسیانە رێکخراوەکانی شاریش دەگرتەوە، ئەوانیش گیانیان لە گەرووی گورگ دا بوو، بە ترس و لەرزەوە ئەرکەکانیان ئەنجام ئەدا !
لەم رێگایەدا خودەکان شەهید بوون، ئەوانەی کە مانەوە وەک شەهیدی زیندوو درێژەیان بە خەبات دا، کەوتن و هەڵسانەوە، بەم شێوەیە تا دەهات شکڵ وشێوەی بابەت قەبەترو گەورەتر بوو، ململانیەکە توندتر بوو، لە هەندێ کات و سەردەم دا بابەت تەنها مەسەلەی پێشمەرگەو رێکخراوەکان نەبوو، بە درێژایی میژوو وایلێهات بابەت ببێتە مەسەلەیەکی میللی و بەرفراوان، ئەوە بوو لە شارەکان ڕاپەرین دەکرا، رژیمیش توڵەی چالاکیەکانی پێشمەرگە لە خەڵکی گوند‌و شارەکان دەکردەوە وەک لە پروسەی ئەنفال و کیمیا بارانی هەڵەبجەدا بینیمان !
دەتوانم بڵیم جۆرێک لە تێکەڵاوبوونی خود و بابەت هاتە کایەوە کە لە ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١بەرجەستە بوو !
لە رۆژهەڵات و کوردستان خودی شورشگێڕ بەدبەختە، قورسایی زۆری لەسەرە، لە ململانی یەکی دەرەکی و ناوخویی دا دەژێ، لە کوردستان کاتێ کە بابەت کەوتە سەر رێ ڕاستەقینەی خوی، خاوەنی زۆری بۆ پەیدا بوو، خەڵکانێک هاتنە کایەوە کە هیچ باکگراوندی تاڵاوی شورشگیریان نیە، لە مەحەک نەدراون کەچی دەم و دەست لە کێشەکان وەرئەدەن بەبێ ئەوەی قورسایی میژوویی خویان ڕەچاو کردبێ !
باسی مافی رەوای میللەت دەکەن لە کاتێک بوون و هاتنە کایەوەیان نارەوایە سودیان لە بروای ساکاری خەلک بە هێزی غەیبی وەرگرتووە!
لێرەدا دەبێ ئەوەش بڵێم کە هەندێ کەس بە نەرینی سودیان لە باکگراوندە شورشگێڕیەکەیان وەرگرتووە ئالودەی دیاردەی نەشازی گەندەڵی بوون !
بەڵام زۆریش هەن وەک جاران قورساییان لەسەرەو بە پاکی ماونەتەوە، داکوکی لە بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن.
لە ڕاستی دا ئەگەر سەیری خود و بابەت بکەین لە نێو هاوکێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکاندا ئەوە بەشێوەیەکی رێژەیی نە خود سەربەخۆیە نە بابەت ئازادە، خود و بابەت کەوتۆنەتە ژێر کاریگەری نفوز‌و قەلەمرۆی وڵاتانی ئەقلیم و دەسەڵاتی نێودەوڵەتی یەوە ! دەتوانم بڵێم زۆر جار کایەی سیزیف بەسەر خود و بابەت سەپێنراوە، لە وێنەی هەرەس و ئاشبەتاڵ، لە وێنەی پەیمانی سیڤەرو لۆزان، لە وێنەی کۆڕەو، جێگای سەر سوڕمانە کە ئۆباڵێ ئەم شکستانە بە شێوەیەکی دیکۆمینتی ناخرێتە سەر کەس، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی خودەکان لە نێو بازنەی گشتی دەسەڵات دا دیاریکراون !
بێگومان هەر ئازادیخوازێک بگریت حەز دەکا میللەتی کورد لە نێوان شەو و رۆژێک بگات بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی، هەر یەکسانیخوازێک بدوێنی خوازیاری دەستبەجێ بەرقەراربوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی یە !
کەچی وڵاتان جیهان بەدرێژایی میژوو کێشەی میللەتی کوردیان لە بەرانبەر کایەی ماروو پەیژە داناوە، لەلایەک جەستەمان بریندار دەکەن لە لایەکی ترەوە مەرهەم و داوودەرمانمان بۆ دەنێرن، لەلایەک زیانمان پێ دەگەیەنن لە لایەکی دی قەرەبوومان دەکەنەوە ! لە لایەک خەریتەو ئاڵای کوردستان‌مان پێشان ئەدەن لە لایەکی تر دەمارگیری پەیوەندی کۆمەڵایەتی عەشایری گرژ تر ئەکەن و دیاردەی ئافرەت کوژی برەوی پێ ئەدەن، دیارە من بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەسەڵاتی جیهانی تاوانبار ناکەم بەڵکو داروو دەستەکانیان روڵی سەرەکی دەگێڕن لە ناوخۆی وڵات دا !
کەچی لە رۆژئاوا‌و ئەوروپادا خود خراوەتە پێش بابەتەوە، بە شێوەیەکی تر بڵێـم بابەت کراوەتە ئاوێنەو قوربانی خود، بابەت کاتێ جێگای بایەخ دانە کە خود خۆی تیا بدۆزێتەوە، ئەمان لەسەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم قوناغی پارتیزانی و قوربانی دانیان تێپەڕاند !
ئێستا بەشداری کردنی خود لە پێناوی بابەت دا دیاریکراوە، خۆی لە لە خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانەو مانگرتن بەرجەستە دەکا، خود ئامادە نییە لە جەمێکی خۆی ببورێ لە پێناوی داکوکی کردن لە بابەت دا، ئەوە بابەتەکانن لە شێوەی یاسا‌و مافی کۆمەڵایەتی و ئابوری بەرجەستە کراون و خزمەتی خود دەکەن، لە رۆژئاوا خود لەسەرەوەی بابەتە، مافی خود پیرۆژو جێگای بەهایە، بابەتیش مەسەلەیەکی رێژەیی یە دەکرێ بە شێوەی جۆراوجۆر قسەی لەسەر بکرێ !
نەهرۆ / نەرویج
٢٧ / ٨ / ٢٠١٣
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا تا راده‌یه‌ك باری فه‌رهه‌نگی و كوولتوریمان سه‌قامگیربوو، جۆرێكیش له به‌ره‌و پێشچوون له چوارچێوه‌ی بابه‌ته فه‌رهه‌نگی و رۆشه‌نبریه‌كانمان هه‌ست پێ ده‌كرێت و فراژوو بوون، Continue Reading »
مافپه‌روه‌ر: ئارێز سمكۆ (دهام) دواجار ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژادنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كان له عێراق راگه‌یه‌ندرا، واته له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ Continue Reading »
مافپه‌روه‌ر: ئارێز سمكۆ (دهام) له‌م سه‌ده‌یه كه تێیدا ده‌ژین هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان له لوتكه‌یه و به جۆرێك هۆشمه‌ندی مرۆڤ به ته‌واوه‌تی جیایه له مرۆڤی چاخه‌كانی تر، ئه‌گه‌رچی باڵایه‌كی ته‌واو نییه Continue Reading »
ئارێز سمكۆ ( دهام ) _ هه‌ولێر arezsmko@yahoo.com دوای راگه‌یاندنی رۆژ و كاتی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ههڵبژادنهكانهوه له Continue Reading »
تۆ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟ (*) ئارێز سمكۆ حوسێن له گزنگه‌وه دڵم به پێده‌شته‌كاندا دهگهڕێتا له‌بن تاوێرێك یان پنجه گیایهكدڵی ون بووم بدۆزێته‌وه!ئه‌مه‌یه گه‌ڕانم ئه‌ی "ژن" تۆ Continue Reading »
ئارێز سمكۆ (دهام) arezsmko@yahoo.com به رامان له ئه‌زموونی ژیانی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌تایبه‌تیتر كه ئێستا "به‌ره‌و قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاو ده‌نێین"، زیاتر له هه‌موو كاتێك گله‌یی هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌داكردنی Continue Reading »
روڵی گه‌نجان له گۆڕانی هاوكێشه سیاسیه‌كاندا ئارێز سمكۆ حوسێن _ هه‌ولێر arezsmko@yahoo.com به رامان له ئه‌زموونی ژیانی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌تایبه‌تیتر كه ئێستا "به‌ره‌و قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاو ده‌نێین"، زیاتر Continue Reading »
له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه! ئارێز سمكۆ حوسێن _ هه‌ولێرarezsmko@yahoo.com هه‌ڵبه‌ته هه‌موو ده‌زانین كه هه‌میشه قه‌ده‌ری گه‌لی كورد پڕ بووه له كاره‌سات و ئازار ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وتانه‌ی رژێمه یه‌ك Continue Reading »
له‌باره‌ی گه‌نجانی 25 ساڵی بۆ په‌رله‌مان ئارێز سمكۆ حوسێن _ هه‌ولێرarezsmko@yahoo.com وه‌ك چاودێرێك و ستوون نوسێكی بواری گه‌نجان و خوێندكاران ڕام وایه هه‌موو داهێنان و سه‌ركه‌وتنێك له گۆڕاندا Continue Reading »
نیشتمان به‌باڵی شكاوییه‌وه چۆن ده‌فڕێ؟بۆ (هه‌ندرێن) ، شاعیر و هاوڕێ ئارێز سمكۆ حوسێن لێره‌وه له وڵاتی شهڕوڵاتی پڕ بۆمبی ناكۆكییبۆ ئه‌وێیی وڵاتی غوربه‌ت و ئازادیبه باڵێكه‌وه ،باڵێكی Continue Reading »
مرۆڤی باڵا، گه‌نج وه‌ك نموونه ئارێز سمكۆ حوسێن _ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ئاسانكارییه‌ی كه له بواره‌كانی ژیاریدا هه‌یه، ژیان ساناتر بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆ بچووك بۆته‌وه له‌به‌رده‌م ئامێره‌كاندا، Continue Reading »
پەیامێك بوَ هاوڕێیانم لە ژیانى نوێ سڵاو و ڕێز، برایان، هاوڕێیان، گەنجان، ئەندام، دوَستان و، لایەنگرانى ڕێكخراوى ڕابوونى خوێندكاران و لاوانى كوردستان، بەتایبەتى ستافى ڕوَژنامەى (ژیانى نوێ) ى ئازیز و، خوێنەران، Continue Reading »
خوێندكاران و گەنجان لەناو بازنەى قەیرانەكاندائارێز سمکۆ وەك ڕوونە و، بە ڕاى ئێمەش كە وەك چاودێرێكى بارى گەنجان و خوێندكاران سەیرى هەموو كێشە، گرفت، جوڵان، گوَڕانكارى، دەنگهەڵبڕینى قوتابیان دەكەین هەم Continue Reading »
نوَزدە چڵ بە دارى شیعرەوە…. -1- خەیاڵم دەیەوێت تاوێ بنوێ هێشتا زووە چ زوو خەواڵوو بوویت؟! هەستە بكەوە ڕێ و سەرنجى دوور بدە بوَ تابلوَییەك بنواڕە كە خەریكى كێشانیمە ورد ببەوە تا دەبینى لەنێوییدا یەكێ بێئاگاییە لە خوَى. -2- لەم زەمەندا سەماى Continue Reading »
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌یری پاشکۆ بکه….
بۆ گوڵێك كه له هه‌موو گوڵه‌كان بهڕهنگترودرهوشاوهتره..(دایكم) -ق- هاوڕێكانم بۆ (دایكم) بخوێننه‌وه ئه‌م سه‌مایه ،ئه‌م گریانه، ئه‌م ئایه‌ته من ڕووم نایه‌ت فریشته بدوێنم من ناتوانم له‌خودا بپرسم چۆن خوداى گهورۆنهى سه‌رده‌مى Continue Reading »
لاوان له په‌راوێز خسته‌وه بۆ توندڕه‌وه‌ی* له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه جۆرێك له ڕایه‌ڵه،هه‌مه‌هه‌نگی، بوژانه‌وه له‌نێوان ئیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی هاته گۆڕێ،له‌گه‌ڵ وڵات،دام و ده‌زگا،حكومه‌ت Continue Reading »
به جلى ڕووتى شیعره‌وه ئارێز سمكۆ حوسێن له هه‌ورازی شه‌رمدا مشتێ باران و له حه‌زی مێینه‌دا دووربینێكی چاونه‌ترس و گه‌ڵایه‌ك له په‌یامی یاخی بوون هه‌ڵگره‌وه و وه‌ره به‌رده‌م جوانی و چیتر ئه‌وا ڕاڕا مه‌به یه‌كان Continue Reading »
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بۆ(مۆم( ڕه‌مزى فیداكاریى ئارێز سمکۆ -1- كاتێ (مۆم) له بازاڕ ده‌كڕم پێیان وایه ڕۆژى له‌دایك بوونمه! هه‌تا ڕۆژێ(مۆم)فرۆشێك پێى وتم: تۆ مانگێ چه‌ند جار له‌دایك ئه‌بیت؟! -2- هاوڕێیه‌كم سێ( مۆم) و گه‌لێ ڕ‌ازى پێدام سێ (مۆم)ى له‌یه‌ك جیا (سه‌وز Continue Reading »
له به‌رانبه‌ر وشه لاوێكی شه‌هید كرا‌و، ئایه‌ته‌لكورسیه‌ك بۆ بێ هه‌ڵوێستی ڕووناكبیران ده‌خوێنین! ئارێز سمكۆ حوسێن ئه‌گه‌رچی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ، خاوه‌نی ئه‌م خامه‌یه ، یان خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌م خامه‌یه باسكردنی مه‌ینه‌تی Continue Reading »
ڕوَژى 16ى ئازارى ساڵى1988 ، دەمژمێر یازدەى پێش نیوەڕوَ ، لەكاتێكدا كە خەڵكى سیڤیڵى هەڵەبجە خەریكى ژیانى ئاسایى خوَیان بوون ، فڕوَكە بێبەزەییەكانى ڕ‌ژێمى توَتالیتارى بەعس ، شارى هەڵەبجەیان Continue Reading »
ئەردەڵان عەبدوڵڵا
جۆرج ڤلییەم هیگل یەکێکە لە فەیلەسوفە ناودار و کاریگەرەکانی ئەڵمانیا و جیهان. هیگل لە ساڵی1770 لەدایک بووە و لە ساڵی 1831 دا کۆچی دوایی کردووە. لە ژیانیدا ئەم فەیلەسوفە کۆمەڵێک کتێب و بەرهەمی فیکریی و فەلسەفی نووسیوە، لە پێش هەموویانەوە کتێبی « ڤینۆمینۆلۆژیای رۆح، بنەماکانی فەلسەفەی هەق، زانستی لۆژیک، چەند وانەیەک لە مێژووی فەلسەفە» کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تر. هەروەها توانی فەلسەفەی دیالکتیک پێش بخات و کە بە یەکێک لە کۆڵە سەرەکییەکانی فەلسەفەی ئایدیالیزمی ئەڵمانی دادەنرێت. لەهەمانکاتیشدا کاریگەری گەورەی بەسەر فەیلەسوفانی پاش خۆیەوە هەبووە لەوانە « مارکس، ئەنجلس، هایدگەر، فۆکۆیاما « زۆری تریش.
ئەو لە ژیانیدا لە بارەی « مێژووی فەلسەفە، لۆژیک، دیالیکتیک، لۆژیک، جوانناسی» نووسیوە.
لە ماوەی پێشوودا میدیاکانی ئەڵمانیا هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە مایەی دڵخۆشی بوو بۆ هەواداران و خوێندکارانی فەلسەفە بە گشتی و فەلسەفەی هیگل بەتایبەتی.
لە یەکێک لە کتێبخانەکانی باشووری ئەڵمانیا، لە کتێبخانەی کڵێسا‌ی میونخ-فریسینگ لە هەرێمی بایەرن، کۆمەڵێک دەستنووسی هیگل دەدۆزرێتەوە. ئەم دەستنووسانەش لە لایەن مامۆستایەکی زاکۆوە بەناوی کلاوس فیوگ دۆزراونەتەوە. کە خۆی مامۆستا ی فەلسەفە لە زانکۆی یینا.
چوار هەزار لاپەڕە
دەستنووسەکان لە پێنچ سندوقی گەورەدا لەناو ئەم کتێبخانەیەدا دۆزراونەتەوە، کە کۆی گشتیان دەگاتە چوار هەزار لاپەڕە، بە شێوەی زمانی ئەڵمانی کۆن نووسراوە. بە پێی میدیاکانی ئەڵمانیا بێت، بەشێکی زۆری ئەم دەستنووسانە لەلایەن خوێندکارێکی زیرەکی هیگلەوە کۆکراونەتەوە کە ناوی فریدریش فلیەم کاروفیە، مێژووی ئەم دەستنووشانەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1816 – 1818، کە بریتین لەو وانانەی کە هیگل لە زانکۆی هایدیلبێرگ وتویەتیەوە. ناوەڕۆکی دەستنووسەکانیش تایبەتە بە « ئیستاتیکا- جوانناسی».
جێگەی ئاماژەیە پێشتر لەناو مێژوونوسان و فەیلەسووفانی ئەڵمانیدا باسی ئەم دەستنووسانە کرا بوو. بۆیە دۆزینەوەی ئەم دەستنووسانە بووە مایەی خۆشحاڵی ناوەندە فیکر و فەلسفییەکانی ئەڵمانیا.
سەرچاوە: www.br.de
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 10- 04- 2024
کەش/ ئاسمانى هەرێم بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران کە هەندێ جار بە لێزمه دەبێت و هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆدا ، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا .
خێراى با /مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 2 تــــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 11- 04- 2024
کەش/ ئاسمان بەگشتى لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت ، لەگەڵ بارینی نمە باران بە شێوەى پچڕ پچڕ هەندێ جار بارانی بە لێزمە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا .
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / لەگۆڕاندیە .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ ، لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچەکانى گەرمیان بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23
سلێمانی : 22
دهۆک : 21
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 21
کەرکوک : 26
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 28
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئینگلیزی
مه‌رجه‌كانی بڵاوكردنه‌وه
په‌یوه‌ندی
ئێمه كێین؟
سه‌ره‌تا
فه‌لسه‌فی
فه‌لسه‌فی
لە ناوی کارڵ پۆپەرەوە بەرەو فەلسەفەکەی
کاروان کاکەسوور
فه‌لسه‌فی
31/03/2024
59 min read
1
لە نێوان جوڵەی پەڵەکاندا
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
تایبه‌ت به کولتور مه‌گه‌زین
04/03/2024
29 min read
2
ئەرێ ئەوە کانت و فۆکۆ لە کوێن؟
کاروان کاکەسوور
تایبه‌ت به کولتور مه‌گه‌زین
28/02/2024
133 min read
2
Random