text
stringlengths
1
94.6k
08 . 03 . 2011 خۆپـیشـانده‌رێـکی یه‌مه‌نی گیانی له‌ده‌سـتده‌دات له لایه‌ن ئه‌مڕۆ کاربه‌ده‌سـتانی بواری ته‌ندروسـتی له یه‌مه‌ن مردنی خۆپـیشـانده‌رێـکیان ڕاگه‌یاند، ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس و کارمه‌ندانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه ته‌قه‌یان له خه‌ڵـک کردبوو و گازی فرمێسـک ڕێژیان پـیوه نابوون بۆ به‌ربه‌سـتکردنیان له به‌شـداریکردن له خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت له سه‌نعای پایته‌خی ئه‌و وڵاته‌. ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به لای که‌م 80 که‌سی تر برینداربوون. بۆ چه‌ندان هه‌فته ده‌چێت به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر له به‌رده‌م زانکۆی سه‌نعادا ماونه‌ته‌وه‌و[ .،]داوای کۆتایی‌هێنان به حوکمڕانی 32 سـاڵه‌ی سه‌رۆکی وڵات عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌که‌ن. شایانی باسه پـێشـووتر باری پـشـێوی و ئاشوبه له دژی حکومه‌ت که‌وته نێو زیندانیانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌نعاوه له ده‌مێـکدا دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه زیندانکراوانی ئه‌و زیندانه داوای چاکسـازیان کردبوو و هاوبه‌شـیکردنی بزوتنه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانیشیان ڕاگه‌یاند.
هه‌ولێر... هاوڵاتییه‌ک بریندار بوو [ 19 : 46 ] 2010 / / 09 – قائید میرۆ / هه‌ولێر – به هۆی په‌لاماردانییه‌وه هاوڵاتییه‌کی 35 ساڵ به سه‌ختی بریندار کرا و گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێر. سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێر به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕابردوو هاوڵاتی فه‌رهاد حه‌مه‌د له داکیبووی 1975 له گه‌رِه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێری پایته‌خت له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه به چه‌قۆ و چه‌ک په‌لاماری ده‌درێت و به هۆی زه‌بری لێدانه‌که‌وه بریندار بووه‌و[ .،]گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێر. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونیپکرده‌وه‌، به هۆی سه‌ختی و توندی زه‌بری لێدانه‌که‌وه ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و هاولاتییه ناجێگیره‌و[ .،]مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه‌.
سکێلتۆن: حکومه‌تی عێراق ئێمه‌ی تووشی بێئومێدی کردووه [ 16 : 50 ] 2008 / / 04 - نانسی بیلۆسی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له‌میانه‌ی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا که بۆ ڕۆژنامه‌و[ .،]ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئه‌نجامیده‌دات، جۆرج بوشی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای به‌وه تۆمه‌تبار که بۆته هۆکاری هه‌ڵئاوسانی ئابووری له ئه‌مه‌ریکا، ڕوونیشیکرده‌وه که شه‌ڕی عێراق کاریگه‌ریه‌کی سه‌لبی یه‌کجار گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه‌. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆکی لێژنه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که حکومه‌تی عێراق ئه‌وانی تووشی بێئومێدی کردووه‌و[ .،]هیچ هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه نانێت. نانسی بیلۆسی له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا گوتی: سه‌رۆک بوش ئێمه‌ی خستۆته نێو شه‌ڕێکی درێژخایه‌نه‌وه‌و[ .،]تووشی قه‌رزاریه‌کی یه‌کجار زۆری کردووین، قه‌رزارییه‌ک که ڕه‌نگه ببێته هۆی وه‌ستانی به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری له وڵاتدا. بیلۆسی له به‌شێکی دیکه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا گوتی: داهات و سه‌رمایه‌ی حکومه‌تی عێراق به‌شی ئه‌وه ده‌کات که ژێرخانی ئابووری وڵات بنیات بنێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه نه‌توانراوه ئه‌و کاره‌بکرێت، که‌چی ئێستا ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵده‌دات ژێرخانی ئابووری عێراق له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی بنیاتن بنێته‌وه‌، بێگومان ئه‌وه‌ش کار له بودجه‌و[ .،]ئابووری ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و بانکه ئه‌مه‌ریکیه‌کان تووشی ده‌سته‌وسانبوونێکی وا ده‌کات که به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئیک سکێلتۆن سه‌رۆکی لێژنه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا که ئاماده‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که بوو له وته‌یه‌کدا ڕه‌خنه‌ی توندی له حکومه‌تی عێراقی گرت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه گوتی: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له عێراق زیاد کرا ئه‌منی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و پێشچوو و تا ڕاده‌یه‌کی باش سه‌قامگیر بوو، به‌ڵام حکومه‌تی عێراق نه‌یتوانی ئه‌و سه‌قامگیریه ئه‌منیه بقۆزێته‌وه بۆ سه‌قامگیریی سیاسی. هه‌روه‌ها گوتی: له ڕاستیدا حکومه‌تی عێراق ئێمه‌ی تووشی بێئومێدی کردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه نانێت، ته‌نها هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵده‌ستن.
سلێمانی .. گه‌ره‌کی قڕگه پشکی زۆری خزمه‌تگوزارییه‌کانی پێنه‌گه‌یشتووه [ 20 : 38 ] 2010 / / 16 - نه‌به‌زمحه‌مه‌د/ سلێمانی- گه‌ڕه‌کی قڕگه که ده‌که‌وێته دووری ( 5 ) کم له خۆر هه‌لاَتی شاری سلێمانی له کۆندا گوندێک بووه‌و[ .،]به‌لاَم به هۆی فراوانبوونی شار و نزیکی له شاری سلێمانی یه‌وه‌و[ .،]به‌تایبه‌ت له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌، چه‌ندین گه‌ڕه‌کی تری لـێ که‌وتۆته‌وه‌و[ .،]سه‌ره‌نجام بووه به یه‌کێک له گه‌ره‌که فراوانه‌کانی شاری سلێمانی. گه‌ڕه‌کی قڕگه‌، یه‌کێکه له گه‌ڕه‌که نوێیه‌کان و کێشه‌و[ .،]گرفتی خزمه‌تگوزاریی زۆره‌و[ .،]دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که‌ش یه‌کێک له کێشه سه‌خته‌کانیان به کێشه‌ی بێ ئاوی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌زوه‌ر محه‌مه‌د دانیشتوی ئه‌و گه‌ره‌که‌یه‌ به ئاژانسی (په‌یامنێری )ی گوت "چه‌ندین جار سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان کردووه وه من له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی دیکه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ چووینه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌کان، به‌لاَم هیچی وایان بۆ نه‌کردووین." ئه‌زوه‌ر محه‌مه‌د ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که "له‌سه‌ر بودجه‌ی وشکه‌ساڵی، شاره‌وانی به ته‌نکه‌ر ئاومان بۆ ده‌هێنێت." به‌ڵام ئه‌و ئاوه‌ی له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به ته‌نکه‌ر بۆیان ده‌چێت، به‌شیان ناکات. ئارام جه‌بار جه‌لال ( 25 ساڵ) پیشه‌ی کرێکارییه‌و[ .،]ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌و گه‌ڕه‌که‌دا نیشته‌جێ بووه‌، ده‌ڵێت :"راسته به ته‌نکه‌ر ئاو مان بۆدێنن، به‌لاَم 2 هه‌فته جارێک، به‌ناچاری ده‌بێت بچین خۆمان به‌ته‌نکه‌ر ئاو بکرین له بازاڕ به‌نرخێکی گران." ته‌نکه‌رێک ئاو به چه‌نده‌؟ ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ ( 25 ساڵ) ته‌نکه‌رێکی پێیه‌و ئاو ده‌فرۆشێت، به په‌یامنێری گوت "یه‌ک ته‌نکه‌ر ئاوبه 20 بۆ 25 هه‌زار دیناره‌." به قسه‌ی مام که‌ریمی دانیشتوی ئه‌و گه‌ڕه‌ک "دانیشتوانه‌که‌ی هه‌موویان فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگه‌و[ .،]کاسبکارنء کڕینی ئاو کاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتیان هه‌یه‌." ئه‌حمه‌د ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ئاو ده‌بات بۆ گه‌ڕه‌که‌که‌کانی قڕگه‌و ء شاره‌زای کێشه‌کانی ئاوه‌، له‌باره‌ی ئاوی شاره‌وانییه‌وه‌، باسی ئه‌وه‌ی کرد، که به‌شێک له گرفته‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه په‌یوه‌ندی به هاوڵاتییان خۆشیانه‌وه هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ندێک له ماڵه‌کان له‌گه‌ڵ ته‌نکه‌ره حکومیه‌کاندا توشی گرفت ده‌بن، کاتێک ته‌نکه‌ره حکومیه‌کان ئاویان بۆ ده‌به‌ن، که‌چی سه‌ره‌رای پرکردنی ته‌واوی شته‌کانی ناوماڵیان ده‌چن ده‌یکه‌نه بیره‌کانیشه‌وه‌." شاخه‌وان به‌کر که ته‌نکه‌ری حکومه‌تی پێه‌و[ .،] ڕایه‌کی تری هه‌یه‌و[ .،]گووتی: "پلانمان وا داناوه که هه‌ر ماڵێک بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ک به ماتوڕی سه‌ر ته‌نکه‌ر ئاو ده‌ده‌ین به هه‌ر ماڵێک به تاقیکردنه‌وه بۆم ده‌رکه‌وتووه که له‌و ماوه‌یه‌دا 2800 - 3000 لیتر به‌ر هه‌ر ماڵێک ده‌که‌وێت." ته‌نکه‌ره‌کان به‌سه‌ر هه‌موو ماڵه‌کانی قڕگه دا ده‌گه‌ڕێن و به قسه‌ی ئه‌و "هه‌رماڵه‌ی 8 – 10 ڕۆژ جارێک نۆره‌ی دێت." به‌ڵام گرفته‌که هه‌ر ئاو نیه‌، گه‌ڕه‌کی قڕگه‌ که 225 خانووی لێکراوه‌و[ .،]هه‌مووشیان به خێزانه‌کان پڕکراونه‌ته‌وه‌، ئاوه‌ڕۆشی نیه‌، بۆیه له‌پاڵ ئه‌وه‌دا که هه‌ر ماڵێک بیرێکی بۆ ئاوی خواردنه‌وه لێداوه‌، بیری ئاوه‌ڕۆشیان دروستکردووه‌و[ .،]ناوبه‌ناو ده‌بێت ئه‌و بیرانه‌ش به‌تاڵ بکرێنه‌وه‌. به‌دیعه مسته‌فا ( 40 ساڵ) مامۆستای خوێندنی بنه‌ڕه‌تییه‌، گوتی "له‌به‌رده‌می ماڵه‌کانماندا بیری زێرابمان لێداوه‌، هه‌رماڵه‌و[ .،]بیرێکی هه‌یه‌و ده‌بێت ماوه ماوه پاک بکرێته‌وه‌." به‌ڵام ئه‌مه‌ش وێڕای خه‌رچیه‌که‌ی، گرفتی تریشی هه‌یه‌، مامۆستا به‌دیعه گوتیشی "دراوسێیه‌کم ویستی بیری زێراب لێبدات، داوام لێکرد ئاوه‌رۆکه‌یان بخاته بیره‌که‌ی ئێمه‌، چونکه بیری ئاو خواردنه‌وه‌ی ئێمه ڕێک له‌به‌ر ده‌م ئه‌و شوێنه‌بوو که ئه‌وان ده‌یان ویست بیری زێرابه‌که‌یان لێبده‌ن، ئه‌گه‌ر بیریان لێبدایه‌، ئاوه‌رۆکه‌یان تێکه‌ڵی بیری ئاو خواردنه‌وه‌که‌مان ده‌بوو." گه‌ڕه‌کی قڕگه‌، وێڕای نه‌بوونی تۆڕی ئاوو ئاوه‌ڕۆ، له له وزه‌ی کاره‌باش سودمه‌ند نین. هاوکار بورهان ( 30 ساڵ) دوکاندار، گوتی "مۆلیده‌یه‌کی ئه‌هلیان بۆ داناوینء ڕۆژانه 8 کات ژمێریان بۆ دابین کردووین ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و مۆلیده‌یه تێک بچێت ئه‌وه کاره‌بامان نابێت." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا سه‌ره‌تاکانی ڕاکێشانی هێڵی کاره‌با بۆ گه‌ڕه‌که‌که زۆر ڕوون نین، له‌م باره‌یه‌وه‌، سابیر ڕه‌سوڵ دانیشتوی قڕگه‌ گوتی "تا ئێستا ته‌نها حه‌وت ستونی کاره‌با له سه‌رانسه‌ری گه‌ڕه‌کی قڕگه‌ دا چه‌قێنراوه‌، که به پێی ته‌نده‌رێک که ده‌رچووه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی یه‌وه بۆ کۆمپانیایه‌ک ده‌بوایه ( 240 )، به‌لاَم تا ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه 4 مانگه وه‌ستاوه‌و[ .،] و پرۆژه‌ی کاره‌باکه‌ی نادیاره ." قوڕوچڵپاو بێزاری کردووین.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی خاکی گه‌ڕه‌که‌که کشتوکاڵییه‌و[ .،]پێش ئه‌وه‌ی بکرێت به شوێنی نیشته‌جێ ناوچه‌یه‌کی ده‌شت بووه‌، له زستاندا ده‌بێت به قوڕ و هاوینانیش ته‌پ و تۆزی زۆره‌. ئارام جه‌بار له‌مباره‌یه‌وه گوتی""له شه‌قامی سه‌ره‌کی قڕگه‌ بۆ ئێره (قڕگه‌) نزیکه‌ی 10 بۆ 15 خوله‌ک ده‌بێت به‌پێ هاتۆچۆ بکه‌ین. له زستاندا به‌ناو قورو چڵپاوداو له هاوینیشدا به‌ناو خۆڵ و ته‌پ و تۆزدا گوزه‌ر بکه‌ین." قوتابییان ڕوو ده‌که‌نه قوتابخانه دووره‌کان. ژالیا عومه‌ر ( 20 سالڕ قوتابی، گوتی "قوتابیه سه‌ره‌تایه‌کانمان ده‌چنه گه‌ره‌کی براهیم ئه‌حمه‌د که دوو شه‌قامی له‌سه‌ره ، که زۆرجار ڕووداوی تێدارووده‌دات هه‌میشه ده‌بێت که‌سێک له‌گه‌ڵیاندابێت بۆ په‌رینه‌وه له‌و شه‌قامه‌." گوتیشی "ئێمه‌ش وه‌ک ناوه‌ندی و ئاماده‌یه‌کان ده‌بێت وه‌ک ئه‌وان بچینه ناوشار به‌مه‌ش ڕۆژانه چه‌ندین کێشه‌و[ .،]گیرو گرفت دێته ڕێگه‌مان به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه که ئافره‌تین." هه‌وڵێک له شاره‌وانیء به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌وه‌.. به‌پێی قسه‌ی مامۆستا ئارام که‌مال ، بڕیاره خانویه‌کمان بۆ ئه‌م ساڵ بۆ دابین بکه‌ن بۆ قۆناغی سه‌ره‌تای "ئه‌مه ده‌رهه‌ق زه‌مانه خراپ نیه‌، تا ئه‌وکاته‌ی په‌روه‌رده به فه‌رمی قوتابخانه‌مان بۆ ده‌کاته‌وه‌." به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌بوونی تۆڕی ئاو و کاره‌با و شه‌قامی چاک نه‌کراو گه‌وره‌ترین کێشه‌ی گه‌ره‌کی قڕگه‌یه . هانابردن بۆ شێوازی تر.. دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی قڕگه ، چه‌ندجارێک سه‌ردانی لایه‌نی به‌رپرسیار ده‌که‌ن بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌که‌که‌یان، به‌ڵام سه‌ره‌نجام نائومێد ده‌بن و هانا ده‌به‌نه به‌ر شێوازی تر.. ئارام جه‌بار ده‌ڵێت "چه‌ندین جار سه‌ردانی لایه‌نی په‌وه‌ندیدارمان کرد، هیچیان بۆ نه‌کردین." گوتیشی "له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح سه‌ردانی کردین و به‌ڵێنی پرۆژه خزمه‌ت گوزاریه‌کانی پێداین ،به‌ڵام دوایی له‌بیرچووینه‌وه‌." ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بکه‌ون، چی ده‌که‌ن؟ سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ ( 38 ساڵ) یاریده‌ده‌ری پزیشکییه‌و له ماڵه‌که‌ی دا عه‌یاده‌ی داناوه‌، گوتی"رۆژانه هاولاَتیه‌کی زۆر سه‌ردانم ده‌که‌ن، لێره نه‌خۆشخانه‌مان نیه‌، چه‌ندین جاریش سه‌ردانی لایه‌نی په‌وه‌ندیدارمان کردووه‌." سه‌رکه‌وت ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی "هه‌ندێک جار شه‌وانه نه‌خۆش ده‌بێت ببردرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی، چونکه له‌لای ئێمه چاره‌سه‌ر ناکرێت، نه‌خۆشه‌که به هیلاک ده‌چێت تا ده‌گاته نه‌خۆشخانه‌." کاتی خۆی گه‌ڕه‌کی قڕگه‌ که پێشتر گوند بووه‌، به‌لاَم له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه زۆربه‌ی زه‌ویه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه دابه‌شکراوه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، بۆ نیشته‌جێکردنی ئه‌و خێزانانه دروستکرا، که له ئه‌نجامی نه‌بوونی یه‌که‌ی نیشته جێبوون و فراوان بوونی شار ئه‌و ناوچه‌یه به بێ پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان ئاوه‌دان کرا. دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له‌ساڵی 2003 ، دوو گۆڕانکاریی پێچه‌وانه به‌سه‌ر ئه‌م گونده‌دا هات، له لایه‌که‌وه ژماره‌یه‌ک له خێزانه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌که‌ی خۆیان و له لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خاکی ناوچه‌که‌ی فه‌رز کردوو ته‌رخانیکرد بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ن به خانوو، سه‌ره‌نجام بوو به گه‌ره‌کێکی گه‌وره ، که چه‌ندین گه‌ڕه‌کی جیاجیای له‌خۆی کۆکرده‌وه‌. ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی به ئه‌نجام گه‌یه‌ندراون، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین گه‌ڕه‌کی وه‌ک ئه‌م گه‌ڕه‌که چاوه‌ڕوانی خزمه‌تگوزارییه‌کانی (ئاو، ئاوه‌رۆ، شه‌قام، مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی، قوتابخانه‌، باخچه‌ی ساوایان، باخچه‌ی گشتی) ده‌که‌ن.
شونوارێن ئه‌لانکا ل ئیکوادۆر [ 11 : 33 ] 2011 / / 22 هه‌ولێر 22 ته‌مموز/ یۆلیۆ ( ) – توێژه‌ر و دیرۆکنڤیس تامارا ئاستوبیان فیتیری، شونوارێن سه‌رده‌مێ ئه‌لانکا ل ئیکوادۆر ڤه‌دیتن. ئاژانسا شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت یا نوچه‌یان به‌لاڤکریه‌، ئیمپراتیۆریه‌تا ئه‌لانکا ل سه‌ده‌یا 15 ل خاکێ نهایێ ئیکوادۆر فه‌رامانره‌وایی یا کری، پشتی کوشتنا ئیمپراتۆرێ وان ئاتاهولبا ژ لایێ ئیسپانیا ڤه‌د[ .،]سالا 1533 ، دوماهی ب ڤێ ئیمپراتۆریه‌تێ یێ هاتی. پشتی کوشتنا ئمپراتۆرێ ئه‌لانکا، ئیسپانیا ڕاگه‌هاند کو ته‌رمێ وی نه‌مایه‌، فیتیری پشتی لێکولین زۆر شیا د مه‌ها حوزه‌یران/ یۆنیۆ یا بوری دا، ته‌رمێ ڤی ئمیپراتۆری ڤه‌بینیت. ڤێ توێژه‌رێ د بوارێ شونواری دا، داخاز ژ ده‌وله‌تا ئیکوادۆر کریه‌، ڤی ناڤچه‌یێ شونواری بکه لیستا که‌له‌پوورێ ڕه‌وشه‌نبیری یێ ده‌وله‌تێ دا. پ. ف
پۆیۆل گه‌رِایه‌وه یاریگه [ 17 : 56 ] 2011 / / 02 هه‌ولێر – 2 ی ته‌مموز/یۆلیۆ ( ) – پاش یه‌ک مانگ له دوور که‌وتنه‌وه‌ی له یاریگه‌ی به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریی، دوێنێ کاپتنی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی کارلۆس پۆیۆل گه‌رِایه‌وه مه‌شقه‌کانی تیپه‌که‌ی. پۆیۆل له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی یانه‌که گواخۆ برانۆ مه‌شقی کرد و هه‌ستی به هیچ ئازارێک نه‌کرد و چاوه‌رِوان ده‌کرێ به‌رده‌وام بێت له خۆئاماده‌کردن بۆ مه‌شقه سه‌ره‌کییه‌کانی تیپه‌که‌ی. جێی باسه‌، پۆیۆل له 22 ی کانونی دووه‌م/ یه‌نایری ڕابردوو له یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و[ .،]ڕایسینگ سانتاندێر له خولی ئیسپانیا تووشی پێکان هات له چۆکی چه‌پی و به‌هۆیه‌وه له زۆربه‌ی یارییه‌کانی به‌رشه‌لۆنه له خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا و خولی ئه‌وروپا دوورکه‌وته‌وه‌. ڕ.ک
ڕاوێژکاری مالکی بۆ کاروباری هه‌رێم: کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مالکی ئیجابی بوو [ 20 : 43 ] 2011 / / 18 - "عادل به‌رواری" ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، دانیشتنی شاندی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ "نوری مالکی" ئیجابی بوو و گفتوگۆیه‌کان له که‌شێکی زۆر برایانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو. عادل به‌رواری به ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆ زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌ی نێوام "به‌رهه‌م ساڵح" که به هاوڕێیه‌تیی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێم و و وه‌زیری خوێندنی باڵا سه‌ردانی به‌غدای کردبوو، ته‌واوکه‌ری گفتوگۆکان له‌سه‌ر 19 خاله‌که‌ی کورده بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، به تایبه‌تی ماده‌ی 140 و یاسای نه‌وت و غاز. به‌رواری گوتی: کۆبوونه‌وه‌که ئیجابی بوو به‌ڵام نه‌چوونه ناو ورده‌کارییه‌کان، هه‌ندێک لێژنه‌ی تایبه‌ت پێکهێنرا و مالکی به‌ڵێنی دا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و هه‌ردوولا ڕازی بوون و به‌ڵێنیان دا به زووترین کات پرسه هه‌ڵواسراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ڕاوێژکاری مالکی بۆ کاروباری هه‌رێم ئاشکرای کرد: ئه‌م سه‌ردانه، ڕێخۆشکردنێک بوو بۆ هاتنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردساتن بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پرسه گه‌وره‌کان گفتوگۆ بکه‌ن، وه‌ک ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌کان و پۆسته ئه‌منی و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه. سه‌باره‌ت کێشه‌ی کورد له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه، عادل به‌رواری گوتی: ئه‌م کێشه‌یه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌بێت، ئه‌مه ته‌نیا کێشه‌ی هه‌رێم نییه‌و[ .،]چه‌ند پارێزگای دیکه‌ش به تایبه‌تی پارێزگاکانی باشوور، تێبنییان له‌سه‌ر بودجه هه‌یه‌و[ .،]مالکی هه‌ڵوێستێکی ڕوون و جددیی هه‌بوو و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت و لێژنه‌شی تایبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێکهێنراوه ده‌بێت به زووترین کات ده‌ست به‌کاربن.
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له به‌رێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان [ 13 : 17 ] 2010 / / 12 -روونکردنه‌وه‌یه‌ک له به‌رێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ هه‌ردوو هه‌فته‌نامه‌ی ڕۆژنامه‌و[ .،]میدیا. هه‌فته‌نامه‌ی (( ڕۆژنامه )) له‌ژماره ( 563 )ی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی 5 / 1 / 2010 له‌لاپه‌ڕه ( 2 )ی ڕۆژنامه‌که‌دا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه‌، له‌مانشێت‌و ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا نووسیویه‌تی "ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت تادوای هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مان ئه‌کتیڤ نه‌بێت"و "نزیکه‌ی 60 پڕۆژه یاسا له‌سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان خه‌وێنراون". که پشتیان به بۆچوونی به‌رێزان سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو‌و د. زانا ڕه‌ئوف ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆران‌و د. صه‌لاح به‌رزنجی ئه‌ندامی فراکسیۆنی کۆمه‌ل به‌ستووه‌. بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ڕۆژنامه‌و ڕای گشتییش له‌ڕاستییه‌کان چه‌واشه نه‌کرێت، به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م چه‌ند خاڵه بخه‌ینه ڕوو: 1 - له‌روانگه‌ی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی خولی سێیه‌م، دڵسۆزانه کاره‌کانی خۆی ئه‌نجامداوه‌‌و خاوه‌نی ئیراده‌‌و سه‌ربه‌خۆیی بریاری ته‌واوی خۆی بووه‌، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه که‌ده‌لێن گوایه ((له‌پشتی په‌رله‌مانه‌وه ئیراده‌یه‌ک هه‌یه ناهێلێ په‌رله‌مان ڕۆلی خۆی ببێنێت)). ئه‌م بۆچوونه‌ش دووره له‌راستی و به‌داخه‌وه چه‌واشه‌کاریه‌کی زۆریشی پێوه‌دیاره‌. 2 - سه‌باره‌ت به‌بوونی "نزیکه‌ی 60 پڕۆژه یاسا له‌سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستانه‌، که گوایه تائێستا له‌م خوله‌یدا نه‌یتوانی هیچ پڕۆژه یاسایه‌ک په‌سند بکات". پێویسته‌ ئاماژه به‌هه‌ندێک لایه‌ن بکه‌ین که‌ره‌نگه لای هه‌ندێک که‌س شاراوه بێت‌و جێی خۆیه‌تی هه‌موو که‌س‌و لایه‌نێک بیزانێت : 1 - هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له ڕۆژی 25 \ 7 \ 2009 ئه‌نجامدراوه‌. 2 - یه‌که‌م دانیشتن بۆ سوێند خواردنی ئه‌ندامان له 20 \ 8 \ 2009 ئه‌نجامدرا. 3 - لیژنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له 6 \ 10 \ 2009 دیاریکران. ئه‌ویش به‌هه‌وڵ‌و کۆششی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بوو که‌دواجار فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان توانیان له‌سه‌ر شێوازێک بۆ به‌شداریکردن له‌لیژنه‌کان ڕێکبکه‌ون. دیاره هۆکاری دواکه‌وتنی پێکهێنانی لیژنه‌کان په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، به‌ڵکو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی سه‌رۆک و جێگر و بریارده‌ری لیژنه‌کان بوو. 4 - له‌ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر جار کاری گرنگ ده‌هاتنه پێش سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان که نه‌ده‌کرا به‌شداری تێدا نه‌کات: أ‌- به‌شداری کردنی وه‌فدێکی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له کۆنگره‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی هێلسنکی ‌و ئایینده‌ی که‌رکوک که له‌به‌غدا به‌رێوه‌چوو، تیایدا هه‌وڵده‌درا به‌دیلێک بۆ ماده‌ی 140 بدۆزنه‌وه‌. به‌ڵام به به‌شداری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ‌و وه‌فدی په‌رله‌مان توانیان ئه‌و پیلانه پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌. ب- هاتنه‌پێشه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، که تیایدا هه‌وڵده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی : • خه‌ڵکی پارێزگای که‌رکوک به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌که‌ن. • هه‌وڵده‌درا که دوو کورسی زیاد بدرێت به‌ دوو پێکهاته‌ی جیاوازی غه‌یری کورد . به‌لام به‌هه‌وڵ‌و تێکۆشانی سه‌رۆکایه‌تی ‌و ئه‌ندامانی به‌رێزی په‌رله‌مان توانرا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌و هه‌وڵانه‌ش پوچه‌ڵ بکرێـته‌وه‌. • له یاسای هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ریه‌ک له شیعه‌‌و سوننه‌کان‌و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پاشکۆیه‌ک بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق ده‌ربکه‌ن. بۆیه سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵای په‌رله‌مان که‌له‌نوێنه‌رانی فراکسیۆنه‌کان پێکهاتبوو سه‌ردانی به‌غدایان کرد، له‌نزیکه‌وه به‌شداریان له‌گفتوگۆکاندا کرد‌و ڕۆلێکی به‌رچاویان بینی بۆ لادانی ئه‌و زوڵمانه‌ی که له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌کرا. ئه‌مانه هه‌موو کاتیان پێویست بوو، ئه‌نجامه‌کانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان که‌وته‌وه‌، سه‌ربه‌رزیش بوو بۆ گه‌له‌که‌مان که له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانیان له‌په‌رله‌مانی کوردستان توانیان داکۆکی له‌مافه‌کانی هه‌رێم بکریـَت، گرنگی ‌و کاریگه‌ری به‌شداری وه‌فدی په‌رله‌مان له گفتوگۆکانی به‌غدا ده‌نگدانه‌وه‌که‌ی گه‌یشته واشنتۆن ‌و هه‌ریه‌ک له جێَگر‌و سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد‌و هاتنه گفتوگۆ‌و په‌یوه‌ندی کردن. که‌دواجار له‌باڵاترین ده‌سه‌لاتی جیهان ئه‌و به‌یاننامه‌ی لێکه‌وته‌وه که له‌کۆشکی سپی یه‌وه به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌نه‌کانی و داننان به‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق له نێویشیدا داننان بوو به‌ماده‌ی 140 بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک‌و ناوچه کێشه‌داره‌کان ‌و ئه‌نجامدانی سه‌ر ژمێری گشتی له‌عیراق ‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و به‌غدا به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووری عیراق که ئه‌مه بووه هۆی لابردنی ئه‌و ته‌مومژانه‌ی که له‌سه‌ر ماده‌ی 140 هه‌بوون. هه‌روه‌ها له‌کۆتاییشدا له‌رێی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌سمی داوه‌تی ئه‌مریکا کرا بۆ ئه‌وه‌ی له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا چاویان به‌یه‌ک بکه‌وێت، که بێگومان ئه‌م جۆره سه‌ردان‌و دیدارانه په‌یوه‌ندیان به‌ بارودۆخی سیاسی کوردستان وته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی دیموکراسیه‌ت له‌عیراق‌و کوردستان هه‌یه‌. بێگومان هه‌موو ئه‌مانه له‌ئه‌نجامی کاری به‌رده‌وامی په‌رله‌مانی کوردستان بووه‌، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه که‌په‌رله‌مان‌و سه‌رۆکایه‌تی به‌تایبه‌تی بێ کار نه‌بووینه‌، تا به‌م شێوه‌یه‌، لێره‌و له‌وێ ، هه‌ڵسه‌نگاندنی نابابه‌تیانه بۆ کاره‌کانیان بکرێت. ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌و ژماره‌ی که گوایه 60 یاسا له‌به‌رده‌ستی سه‌رۆکایه‌تی یه‌، ده‌ڵێین: ئه‌و ژماره‌یه دووره له‌راستی ‌و ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی که له‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان پێشکه‌ش به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کراون، زۆر به‌جدی کاریان له‌سه‌رکراوه ‌و خراونه‌ته به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنه‌کان‌و تا ئێستا 18 پرۆژه یاسا وبریار له‌بواری جۆراوجۆر خوێندنه‌وه‌یان بۆ کراوه‌و[ .،]ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کان‌و حکومه‌تی هه‌رێم کراون بۆ دیراسه‌کردن‌و ده‌وله‌مه‌ند کردنیان ‌و دواجاریش گفتوگۆ کردن‌و بریاردان له‌سه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌. 4 - بۆچوونێکی تری هه‌ڵه که له‌بابه‌ته‌که‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ((رۆژنامه‌))دا باسی لێوه‌کراوه‌ ئه‌وه‌یه که‌ده‌لێ:(له‌خولی دووه‌می په‌رله‌مان زیاتر له 12 پرۆژه یاسا ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کراون). بۆ وه‌ڵامی ئه‌م بۆچوونه‌، که‌پێده‌چێ، له‌خه‌ڵکانێک ده‌رچووبێت، که به‌باشی شاره‌زای کاری په‌رله‌مان ‌ولیژنه‌ی یاسایی ‌و چۆینه‌تی پیشکه‌شکردنی پرۆژه‌ی یاسا‌و بریار نه‌بن، بۆیه ده‌لێین: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هه‌رخولێکی دانیشتنه‌کان، هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌‌و ده‌نگیان له‌سه‌رنه‌دراوه له‌رووی یاساییه‌وه په‌کیان ده‌که‌وێت‌و پێویسته جارێکی تر له‌ڕێی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان، یاخود له‌ڕێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌ش بکرێنه‌وه وخوێندنه‌وه‌یان بۆ بکرێته‌وه‌. بۆیه ناکرێ په‌رله‌مانی خولی سییه‌م، کار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه بکات که له‌خولی دووه‌م ماونه‌ته‌وه‌، چونکه ده‌بێ جارێکی تر به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان پێشکه‌ش بکرێنه‌وه‌، ئینجا ده‌کرێ کاریان له‌سه‌ر بکرێته‌وه‌. 5 -هه‌ر له‌هه‌مان بابه‌تی (رۆژنامه‌)دا به‌رێز سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌ڵێ (( پێویست بوو سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان پشووه‌که‌ی درێژ بکردایه‌ته‌وه‌)) پێده‌چێت کاک سه‌لیم له‌کاره‌که‌ی خۆیدا شاره‌زایی نه‌بێت‌و په‌یره‌وی ناوخۆشی به‌باشی نه‌خوێندبێـته‌وه‌، بۆیه داوا ده‌کات که پشوو درێژ بکرێـته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه‌، چونکه مادده ( 7 ) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی ته‌نیا باس له‌وه ده‌کات: که (په‌رله‌مان بۆی هه‌یه به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی، ماوه‌ی هه‌ریه‌کێک له‌ دوو خوله‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک که‌له مانگێک تێنه‌په‌رێ درێژبکاته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی درێژکردنه‌وه‌که‌). به‌م شێوه‌یه په‌رله‌مان ده‌توانێ ماوه‌ی پشووه‌کانی خۆی کورت بکاته‌وه ‌و ماوه‌ی خوله‌کانیشی درێژ بکاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ده‌سه‌لاتی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌ماندا نیه‌،چونکه له‌رێی ده‌نگدانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بریاری له‌سه‌ر ده‌درێ، بۆ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار پێشنیازیان کردبوو که‌خولی دانیشتنه‌کان درێژ بکرێته‌وه‌، سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانیش ئه‌و پێشنیازه‌ی خسته به‌رنامه‌ی کارو له‌دانیشتنی ژماره ( 13 ) ی ڕۆژی 29 / 12 / 2009 خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا ‌و خرایه ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام پێشنیازه‌که له‌لایه‌ن ( 64 ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه‌، چونکه هیچ هۆکارێکی یاسایی‌و پێویست له‌ئارادا نه‌بوو که‌ماوه‌ی خولی دانیشتنه‌کانی بۆ درێژبکرێته‌وه‌. هه‌روه‌ک دووپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه که‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان هیچ مه‌به‌ستێکی نیه که پرۆژه‌ی یاساکان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخرێت، به‌ڵام دیاره ئه‌و پرۆژانه‌ی که‌خوێندنه‌وه‌یان بۆکراوه پێویستیان به دیراسه‌ی ورد هه‌یه‌. ئه‌وانه‌شی که‌پێویستیان به‌ته‌رخانکردنی پاره ‌و بودجه هه‌یه‌، ڕه‌وانه‌ی حکومه‌ت ده‌کرێت بۆ وه‌رگرتنی ڕای حکومه‌ت. 6 - سه‌باره‌ت به‌په‌سندنه‌کردنی بودجه‌ی ساڵی 2010 ، ڕاسته‌ تا ئێستا بودجه په‌سه‌ند نه‌کراوه‌. چونکه هێشتا پڕۆژه‌ی بودجه‌ی پێشنیازکراو بۆ ساڵی 2010 له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یشتۆته په‌رله‌مان. دیاره به‌شێکی سه‌ره‌کیی هۆکاره‌که‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواکه‌وتن له‌په‌سندکردنی بودجه‌ی گشتیی عێراقی فیدڕاڵ، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایکردووه که‌په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی هه‌رێمیش له‌واده‌ی خۆیدا دوا بکه‌وێت. به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان، به‌زووترین کات کاری له‌سه‌ر ده‌کرێًت‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێ‌و ئاراسته‌ی لێژنه‌کان ده‌کرێت بۆ دیراسه‌کردن‌و به‌دواداچوون، به‌مه‌به‌ستی په‌سندکردنی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2010 له‌نزیکترین ماوه‌دا، ئێستاش ده‌توانرێ به‌شێوه‌ی ته‌خمینیی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێش به‌غداتاوتۆ و په‌سه‌ند بکرێ، به‌ڵام ده‌بێ جارێکی تر هه‌موار بکرێته‌وه پاش په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی عیراق و دیاریکردنی به‌شی هه‌رێمی کوردستان بۆیه ئه‌و په‌له‌یه نه‌کرا. سه‌باره‌ت به قسه‌کانی د. زانا ڕه‌ئوف له‌فراکسیۆنی گۆران که‌له‌به‌شێکی تری ڕاپۆرته‌که‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (رۆژنامه‌)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، وێرای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری قسه‌کانی ئه‌و به‌رێزه‌، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌: که‌په‌رله‌مانی کوردستان دامه‌زراوه‌یه‌کی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆیه‌‌و هیچ کاریگه‌ریه‌کی پشت په‌رده‌ی له‌سه‌رنییه ‌و هیچ لایه‌نێکیش ده‌ستی نه‌خستۆته ناو کاروباری په‌رله‌مان، یاخود ڕێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م ڕاپه‌راندنی کاره‌کانیدا، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه له باڵاترین ئاستدا پشتیوانی له‌هه‌نگاوه‌کانی په‌رله‌مان ‌و سه‌ربه‌خۆیی کاره‌کانی ده‌کرێ ‌و په‌رله‌مان خۆی تاکه مه‌رجه‌عی بریاره چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌لی کوردستانه‌. سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان‌و ئه‌ندامه به‌رێزه‌کانیشی به‌وپه‌ڕی دلسۆزی ‌و له‌خۆ بوردییه‌وه کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌شدا، په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ جێگه‌ی ئومێدی خه‌ڵکی کوردستان بێت. زۆرترین ‌و باشترین خزمه‌ت پێشکه‌ش به‌ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و گشت خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان وئاوه‌دانکردنه‌وه‌‌و چه‌سپاندنی حوکمی یاسا‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بکات له هه‌رێمی کوردستاندا. به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و به‌رێزانه‌ی که به‌و شێوه‌یه باس له په‌رله‌مانی کوردستان‌و سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ده‌که‌ن، وه‌همیان لادروست بووبێت‌و له‌روانگه‌و تێڕوانینی خۆیان سه‌یری مه‌سه‌له‌کان‌و ڕۆلی په‌رله‌مان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر نا چ مه‌نتقێکی تێدایه ئه‌و لایه‌نه‌ی که خۆی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بێت، هه‌وڵبدا په‌رله‌مان لاواز بکات‌و کاره‌کانی به‌سستی به‌رێوه‌بچێت!، چونکه ئه‌مه دواجار له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لیسته‌دا نابێت که خۆیان زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێک دێنن. بۆیه وه‌ڵامه‌که‌ی بۆ ئه‌و به‌رێزه‌و ئه‌وانه‌ش که وه‌ک ئه‌و بیرده‌که‌نه‌وه جێده‌هێڵین! (ئه‌مه‌ش به‌رگریی له‌هیچ لایه‌نێک نیه‌، به‌ڵکو ته‌نها بۆده‌رخستنی ڕاستیه‌کانه وه‌ک خۆی). سه‌باره‌ت به بۆچوونی د. نوری تاڵه‌بانی ئه‌ندامی خولی پێشوو که له‌رۆژنامه‌ی میدیای ڕۆژی 5 \ 1 \ 2010 ده‌ڵێ: (په‌رله‌مان که‌له‌کاتی پشوودابوو نابێت هیچ کام له‌ئۆرگانه‌کانی کاربکات) ده‌لێین: به‌داخه‌وه ئه‌مه بۆچونێکی نایاساییه ‌و پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیشه‌. چونکه له‌پشووه‌کاندا، ته‌نیا دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجام نادرێت و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌کاتی پێویستدا ده‌کرێ دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجام بدرێت و لیژنه‌کانیش له‌کاری خۆیان بۆ به‌دواداچوونی وه‌زاره‌ته‌کان ‌و دیراسه‌کردنی پرۆژه یاسا‌و بریاره‌کان به‌رده‌وام بن، وه‌ک چۆن ئێستا له لیژنه‌کاندا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان 11 / 1 / 2010
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ردانی خانه‌قین ناکات [ 19 : 08 ] 2011 / / 16 گه‌رمیان 16 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) - هه‌رچه‌نده له چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕایگه‌یاندنه‌وه بلاَوکراوه‌ته‌وه سبه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی دژ به بڕیاره‌که‌ی مالکی سه‌ردانی خانه‌قین ده‌کات, سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و هه‌والاَنه ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و[ .،]ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆکی عێراق سه‌ردانی ناوچه‌که ناکات. ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌لاح کوێخا تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ ئه‌و هه‌والاَنه دوورن له ڕاستییه‌وه که له چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنه‌وه بلاَوکراونه‌ته‌وه‌و[ .،]باس له‌وه ده‌که‌ن، سبه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک هه‌ڵوێستێک دژی بڕیاره‌که‌ی مالکی بۆ داگرتنی ئالاَی کوردستان له ناوچه‌که‌دا، سه‌ردانی شاری خانه‌قین ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی حزبه‌که‌ی کۆبوونه‌ویه‌ک له‌و شاره ئه‌نجام ده‌دات, دواتریش ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌سه‌ربکاته‌وه‌. کوێخا وتیشی: ئه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ردانی ناوچه‌که بکات پێشتر داموده‌زگا و لایه‌نه سیاسی و حیزبه‌کان ئاگادارده‌کرێنه‌وه که نه‌کراوه‌, بۆیه ئه‌و هه‌والاَنه هیچ بنه‌مایه‌کیان نییه‌. له دوێنێوه چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی هاتنی جه‌لال تاڵه‌بانیان بۆ شارۆچکه‌ی خانه‌قین و ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆته مانشێتی سه‌ره‌کیان. سیروان حه‌سه‌ن / ص . س
ئێران چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی په‌ره‌پێده‌دات [ 8 : 12 ] 2012 / / 19 هه‌ولێر 19 ی شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت ئێران به‌نیازه چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی خۆی له ناوه‌نده ژێرزه‌مینییه‌کاندا په‌ره‌پێبدات. دیپلۆماتکارێکی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم به "بی بی سی‌" ڕاگه‌یاندووه ئێران له هه‌وڵدایه به جیددی چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی خۆی له ناوه‌ندی ئه‌تۆمیی فه‌ردوو له ژێرزه‌مین په‌ره‌پێبدات. ئه‌و دیپلۆماتکاره که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه گوتوویه‌تی ئێران خۆی ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌زاران سانتریفیوژی نوێ له ناوه‌ندی ئه‌تۆمیی فه‌ردوو وه‌گه‌ڕ بخات. ئه‌م سانتریفیوژانه ده‌توانن به خێراییه‌کی زیاتره‌وه یۆرانیۆمی پیتێنراو به‌رهه‌م بهێنن که بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌و[ .،]هه‌روه‌ها بۆ دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کارده‌هێنرێت. پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی "ئاسۆشیتدپرێس" له زمانی دیپلۆماتکارێکی دیکه‌وه که ناوی ئاشکرا نه‌کردبوو، گوتبووی ئێران له دوایین قۆناغه‌کانی دامه‌زراندن و وه‌گه‌ڕ خستنی ئه‌و سانتریفیوژه نوێیانه‌دایه‌. بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه له‌کاتێکدایه که کۆماری ئیسلامیی ئێران، به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان. هه‌روه‌ها بڕیاره چاودێرانی ئاژانسی ئه‌تۆمی‌، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئێران بکه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌. ئا. ڕ
یانه‌ی نه‌ورۆز له گۆرِانکارییه‌کانی به‌رده‌وامه [ 17 : 14 ] 2011 / / 07 – مامه‌یاره ئه‌حمه‌د - تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی له گۆرِانکارییه‌کانی به‌رده‌وامه‌و[ .،]له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یاریزانێکی تازه‌ی به به‌های 2 ملیۆن دینار برده ڕیزه‌کانییه‌وه‌. سکرتێری یانه‌ی وه‌رزشیی نه‌ورۆز (هادی که‌ریم) به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، که هه‌ر له چوارچێوه‌ی گۆرِانکارییه‌کانیان و له‌سه‌ر داوای ڕاهێنه‌ر، ئه‌وان یاریزان (گۆران محه‌ممه‌د)ـیان به بۆندی به‌های 2 ملیۆن دینار بردووه‌ته ڕیزه‌کانیانه‌وه‌و[ .،]مووچه‌ی مانگانه‌یشی 600 هه‌زار دینار ده‌بێت. هادی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش کرد، که بۆندی ئه‌و یاریزانه تا کۆتایی ئه‌م وه‌رزی خولی تۆپی پێی کوردستانه‌.
23 . 07 . 2010 مادیح ئه‌‌حمه‌دی ده‌ڵێت سزا نوێـیه‌کانی سه‌ر ئێران ناگاته ئه‌و ئاسـته‌ی وا له تاران بکات ده‌سـتبه‌رداری ناوکیه‌که‌ی بێت له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وان مادیح ئه‌‌حمه‌دی ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت به‌ر له سه‌پاندنی سزا نوێکان به‌سه‌ر ئێراندا بارودۆخی ئابووری ئێران خراپ بووه به‌ڵام زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران زیاتر کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر ژیانی خه‌ڵک. له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت ڕه‌نگه ئه‌و سزا نوێیانه هه‌ندێک کاریگه‌ری بکاته سه‌ر کۆماری ئیسلامی به‌ڵام ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌گه‌ر سزاکان نه‌گۆڕدرێن، تاران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه مشت ومڕله‌سه‌ره‌که‌ی بێت.
سێمێل ... دوو هه‌زار ته‌ن که‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوو له ناوبراون [ 17 : 36 ] 2008 / / 27 – قه‌یسه‌ر حه‌سه‌ن / دهۆک – له شارۆچکه‌ی "سێمێل"ی سه‌ر به پارێزگای دهۆک له‌لایه‌ن لێژنه‌کانی چاودێری ته‌ندروستی زیاتر له دوو هه‌زار ته‌ن خۆراک و که‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوو له ناوبران. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی "دۆبان" له سێمێل، دکتۆر "خه‌لیل ئیسماعیل" تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" گوتی:" له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابوردوودا تا وه‌کو ئه‌مڕۆش نزیکه‌ی دوو هه‌زار ته‌ن که‌ره‌سته‌و[ .،]خۆراکی به‌سه‌رچوو له سه‌رانسه‌ری قه‌زای سێمێل له ڕێگه‌ی سووتاندنه‌وه له‌ناوبران هه‌ڵمه‌ته‌که‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت". هه‌روه‌ها دکتۆر خه‌لیل گوتیشی:" به‌پێی بڕیاری دادگای پارێزگای دهۆک، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکیش پێگری به ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی نه‌کات ڕووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌کرێته‌وه له دادگا".
که‌رکوک... ئافره‌تێک له‌رقی خه‌سووه‌که‌ی خۆی سووتاند [ 13 : 33 ] 2009 / / 08 – باهۆز/ هه‌ولێر- له‌گه‌رِه‌کی "ئیسکان"ی شاری "که‌رکوک" ئافره‌تێک له‌رقی خه‌سووه‌که‌ی خۆی سووتاند. دوای ئه‌وه‌ی گه‌یاندرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی "ئیمرجنسی" له‌شاری هه‌ولێر"نه‌رمین-ز-ز" ( 33 ساڵ) به‌پۆلیسی ڕاگه‌یاند:ماوه‌یه‌که خه‌سووه‌که‌ی هانی مێرده‌که‌ی ده‌دات که گوایه قسه‌ی ناشیرین و نابه‌جێم پێگوتووه‌، لێم بدات، بۆیه مێرده‌که‌م ڕۆژانه بۆ چه‌ند جارێک لێیداوم له‌دواجاریشدا ده‌ستی چه‌پم ئازاری پێگه‌یشت، له به‌ر ئه‌وه له‌رقی خه‌سووه‌که‌م به نیو ده‌به نه‌وت خۆم سووتاندووه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشک ناوبراو به‌رێژه‌ی% 56 جه‌سته‌ی سووتاوه‌، هاوکات دادخواز سکالاَی له‌دژی خه‌سووه‌که‌ی تۆمارکردووه‌، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌رده‌وامه‌.
دهۆک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی تۆمارکرد و هاته پێشه‌نگی گروپی دووه‌م [ 8 : 36 ] 2008 / / 11 - له ده‌سپێکی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی بژارده‌ی عێراقدا ئێواره دوێنی دوو یاری به‌رێوه‌چوون. ئێواره‌ی دوێنی پێنج‌شه‌ممه یانه‌ی دهۆک له نێویاریگای خۆیدا خۆیدا میوانداری یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی کرد که هانده‌رێکی زور ئاماده‌ی یارییه‌که بوون و له میانه‌ی یارییه‌کی به‌هێزدا یانه‌ی دهۆک توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌که بباته‌وه وگۆڵی یه‌که‌می یانه‌ی دهۆک له ڕێگه‌ی یاریزان "نه‌واف فه‌لاح" له خوله‌کی 15 ی گێمی یه‌که‌مدا تۆمارکرا، گۆڵی دووه‌می یارییه‌که‌ش له ڕێگه‌ی یاریزان" ئه‌حمه‌د خه‌زیر که ناسراوه به " باجیۆ" له خوله‌کی 55 ی گێمی دووه‌مدا تۆمارکرا، یارییه‌که‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو. له یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان خۆلدا یانه‌ی که‌ربه‌لا له نێویاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی کاره‌بای کرد و له میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا یانه‌ی که‌ربه‌لا توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک یارییه‌که بباته‌وه‌و[ .،]گۆله‌کانی یانه‌ی که‌ربه‌لا له ڕێگه‌ی یاریزانان " ساحب عه‌باس ومشتاق سه‌لاح" له خوله‌کانی ( 20 _ 63 ) تۆمارکران، تاکه گۆڵی یانه‌ی کاره‌باش له ڕێگه‌ی یاریزان" عه‌باس سلێمان" له خوله‌کی 90 ی یارییه‌که‌دا تۆمارکرا، یارییه‌که‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو. جێی ئاماژه‌یه به‌م بردنه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆک هاته پێشه‌نگی گروپی دووه‌مدا به کۆکردنه‌وه‌ی 7 ی خاڵ به جیاوازی گۆڵ له گه‌ل یانه‌ی که‌ربه‌رلا که ئه‌ویش 7 ی خاڵی هه‌یه‌.
سێیه‌مین قۆناغی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی گرد عزێر و سیبا شێخدر دابه‌شکرا [ 16 : 36 ] 2008 / / 15 - قه‌یسه‌رحه‌سه‌ن / دهۆک – ئه‌مڕۆ له بنکه‌ی لالش له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمێکدا چه‌کی قه‌ره‌بووکردنه‌وه به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی کاره‌ساته‌که‌ی ساڵی ڕابردووی گرد عزێر و سیبا شێخدری دابه‌شکرا. مه‌راسیمه‌که له له شاری دهۆک له بنکه‌ی لالش به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق "نه‌رمین عوسمان" و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی لێقه‌وماوانی کاره‌ساتی شه‌نگال و جێگری پارێزگای موسل خه‌سرۆ گۆران و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستانی داموده‌زگاکانی حکومی له دهۆک و موسل و شه‌نگال و جه‌ماوه‌رێکی زۆر بڕی 362 چه‌کی به‌نکی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه به سه‌ر لێقه‌وماوانی کاره‌ساته‌که‌ی ساڵی ڕابردووی گرد عزێر و سیبا شێخدری دابه‌شکرا. له‌مباریه‌وه دکتۆر "نه‌رمین عوسمان" تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" گوتی:" ئه‌مه قۆناغی سێیه‌مه که‌س و کارانی کاره‌ساتی ساڵی ڕابردووی شه‌نگال قه‌ره‌بووده‌کرێنه‌وه‌، که چه‌کی بانکی به سه‌ر 362 خیزانی کاره‌ساتی ی دابه‌شکران و له هه‌ر چه‌کێکدا بری 6 هه‌زاری دۆلاری تێیدایه‌". وه‌زیری ژینگه‌ی گوتیشی:" ئه‌و چه‌کانه تایبه‌تن به دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی به‌هۆی کاره‌ساته‌که وێران بوون، بۆیه لێقه‌وماوه‌کان ده‌توانن له‌م ڕێگه‌یه‌وه خانووه‌کانیان دووباره ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌، هه‌ر دوای کاره‌ستاته‌ی ساڵی ڕابردوو توانراوه‌ 360 خانوو بۆ که‌سوکاری قوربانیانی "گرد عزێر" و "سیبا شێخدر" دروست بکرێن". له لێدوانه‌که‌یدا خاتوو نه‌رمین عوسمان وه‌زیری ژینگه‌ی عێراقی گوتی:" له سنووری شه‌نگال به تایبه‌تی گوندی گر عزێر و سیبا شێخدری پێویستی به نه‌خۆشخانه‌و[ .،]تۆڕی ئاو و باغچه‌و[ .،]ڕێگه‌و[ .،]ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌".
گروپی سکوێردا کۆنسێرتێکیان له کراس پێشکه‌ش کرد [ 15 : 59 ] 2009 / / 20 - کراس- گروپی موزیکی سکوێردا که هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌نی کورد ڕزگار خۆشناو و هونه‌رمه‌ندی پیانۆژه‌نی سویسری مارکۆس سچێرمه‌ر سه‌ره‌پرشتی ده‌که‌ن، کۆنسێرتێکی فراوانیان له شاری کراس له نه‌مسا سازکرد و نزیکه‌ی هه‌زار که‌س ئاماده‌ی بوون. ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ڕابردوو 16 حوزیران/ جونی ئه‌م کۆنسێرته له سه‌ر ته‌ختی شانۆی ئۆپێرای کراس، دووه‌م شاری گه‌وره‌ی وڵاتی نه‌مسا به‌رِێوه‌چوو و زیاتر له هه‌زار که‌س ئاماده‌ی بوو و زۆرینه‌یان خه‌ڵکی نه‌مسا بوون. هه‌ر له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌رهه‌می نوێی ئه‌و گروپه بۆ فرۆشتن خرایه‌رِوو و 573 دانه‌ی لێ فرۆشرا. ئه‌م گروپه له لایه‌ن پرۆفیسۆر مارکۆس سچێرمه‌ر ژه‌نیاری ئامێری پیان و هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن ڕزگار خۆشناو له ساڵی 1995 دامه‌زراوه‌، ئه‌ندامانی جگه له موزیکژه‌نانی کوردستان له هه‌یه‌ک له وڵاتانی سویسرا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ریکا، هۆله‌ندا، تایوان، فه‌نزوێلا و نه‌مسا پێکهاتوون.
05 . 11 . 2007 هه‌ردوو کونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی به فه‌رمی کرانه‌وه له لایه‌ن عومه‌ر فه‌رهادی و له‌تیف نێروه‌یی ڕۆژی سێشه‌ممه به ئامادبوونی لـێـپـرسـراوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و باڵـیۆزی
ئه‌مه‌ریکا به وردی چاودێری ڕه‌وتی وتوێژی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌کات [ 9 : 34 ] 2010 / / 31 – ده‌سته‌ی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی له نزیکه‌وه چاودێری ڕه‌وشی سیاسی عێراق ده‌کات و به وردی ئاگاداری ڕووداوه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌بێت. سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایک موڵن ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی خۆی له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌رچه‌نده کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ڕووبده‌ن و ڕه‌وشی ئه‌م دواییه‌ی عێراق کاریگه‌ری ناکاته سه‌ر پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا. گوتیشی " ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ناگه‌نه ئاستی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی هاوینی ڕابردوو ڕوویاندا و خۆشبه‌ختانه کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان کاردانه‌وه‌ی تائیفییان لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌". ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌کرد، حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێریکردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ڕه‌وتی وتوێژه‌کانی تایبه‌ت به پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی وڵات.
فیفا داواکه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ڕه‌تکرده‌وه [ 17 : 55 ] 2008 / / 25 - یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) داواکه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له یاری تۆپی پێی ڕه‌تکرده‌وه‌، که سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له یارییه‌کانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشت به جامی جیهانی 2010 پێشکه‌شی کردبوو که یارییه‌کانی له باشووری ئه‌فریقیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. عێراق سکاڵای ئه‌وه تۆمارکردبوو که هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر یاریزانی به‌رازیلی (ئیمیرسۆن)ی به‌شێوه‌یه‌کی نا یاسایی یاری پێکردووه‌.چونکه ناوبراو پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل کردووه‌. به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یه‌کێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگه‌یاند، پێشتر فیفا بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌و یاریزانه‌ی داووه‌، به‌ڵام فیفا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوا که‌وتووه‌.
15 . 12 . 2004 له شاری که‌ربه‌لا بۆمبێک ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بۆته هۆی کوشتنی حه‌وت که‌س - 2004 - 12 - 16 کاندیده‌کانی به‌شداربوو له یه‌که‌م ده‌نگدانی نیشتمانی عێراقیدا ده‌ستیان کردووه‌ به هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن، هاوکات بۆمبێک له مزگه‌وتی پیرۆزی شیعه‌کان له که‌ربه‌لا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ حه‌وت که‌س. سه‌ده‌ها کاندید به شێوه‌ی تاک یان وه‌ک به‌شێک له هێزی هاوبه‌ند به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سی مانگی یه‌کی داهاتوو ده‌که‌ن. ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆک وه‌زیری کاتی عێراق ڕێبه‌رایه‌تی هاوبه‌ندییه‌کی پێکهاتوو له 240 به‌ربژار ده‌کات. هه‌روه‌ها عه‌دنان پاچه‌چی سیاسه‌تمه‌داری سوننی باڵا که پێشتر بانگه‌شه‌ی به‌شدار نه‌کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌کرد، خۆی به‌ربژار کردووه‌. نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌ڵێت خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفیسی نوێ له به‌سره‌ و هه‌ولێر بکاته‌وه‌ تاوه‌کو له پێش ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ووڵاته‌که‌دا ده‌ست به کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه‌. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌شدا که له نزیکی مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی له که‌ربه‌لا ڕوویداوه‌، نزیکه‌ی 30 که‌س بریندار بووه‌ و له نێویاندا یاریده‌ده‌ری باڵای ئایه‌تواڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی. کاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ئه‌مریکاش گوتویانه هێرشه‌کانی یاخیبوان له عێراق، ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانیان هێواش کردۆته‌وه‌. :// . . / / - 58 - - 2004 - 12 - 16 - 1 - 1 - 89158587 / 942063 .
ئه‌حمه‌د تورک گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان [ 14 : 21 ] 2009 / / 15 - نه‌به‌ز محه‌مه‌د شوکر، هاورِێ باوه‌یس/ سلێمانی- دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کوردستانی تورکیا "ئه‌حمه‌د تورک"، له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان. له‌کاتی دابه‌زینیدا له فـڕۆکه‌خانه‌، ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و[ .،]ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی لیستی کوردستانی پێشوازییان لێکرد. سه‌ردانی "ئه‌حمه‌د تورک" سه‌رۆکی ده‌ته‌په‌، بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر داوای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بووه‌و[ .،]له‌م سه‌ردانه‌شدا به‌هرۆز گه‌ڵاڵًی نوێنه‌ری یه‌کێتی له ئه‌نکه‌ره هاوسه‌فه‌ری ئه‌حمه‌د تورک بوو. بڕیاریشه ئه‌حمه‌د تورک له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و سیاسه‌تمه‌دارانی دیکه‌ی کوردستاندا کۆبێته‌وه‌. جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌که له تورکیا جموجۆڵێکی زۆر سه‌ریهه‌ڵداوه‌، بۆ چاکسازی له بواری مافه‌کانی گه‌لی کورد و باشکردنی ژیان و فراوانکردنی مافه ڕه‌واکانیان.
دۆزینه‌وه‌ی کارگه‌یه‌کی دروست کردنی چه‌کی بێ ده‌نگ له به‌غدا و ده‌ستگیرکردنی خاوه‌نه‌که‌ی [ 15 : 47 ] 2011 / / 06 - فه‌رمانده کرده‌کانی به‌غدا ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه ده‌ست به‌سه‌ر کارگه‌یه‌کی دروست کردنی چه‌کی بێده‌نگدا گیراوه‌و[ .،]خاوه‌نه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له کرێکاره‌کان ده‌ستگیرکراون. وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی کرده‌کانی به‌غدا لیوا"قاسم عه‌تا" به ئاژانسی سومه‌ریه‌ی ڕاگه‌یاند: هێزێکی ئه‌منی ئه‌مڕۆ به‌یانی له ناوچه‌ی که‌رخ له شه‌قامی نواب نزیک کازمیه له باکووری به‌غدا دوای گه‌مارۆدانی ناوچه‌که توانییان ده‌ست به‌سه‌ر کارگه‌یه‌کی دروست کردنی چه‌کی بێده‌نگدا بگرێت و خاوه‌نی کارگه‌که‌و کرێکارێک ده‌ستگیرکران. وتیشی : ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پشت ئه‌ستوور بوو به زانیاری ووردی هه‌واڵگری و ده‌ستگیرکراوه‌کانیش به‌مه‌به‌ستی لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ڵیان ڕه‌وانه‌ی بنکه‌ی ئاسایش کران. له‌مانگی ئاداری ڕابردوو له به‌غدا و هه‌ندێک له پارێزگاکانی عێراق کۆمه‌ڵێک کرده‌وه‌ی چه‌ته‌ییان به‌خۆیه‌وه بینی و تیایدا چه‌ندین هاوڵاتی و ئه‌فسه‌ری ئاسایش بوونه قوربانی.
ته‌نکه‌رێک له ده‌روازه‌ی ده‌ربه‌ندیخان وه‌رگه‌ڕا [ 21 : 42 ] 2011 / / 20 – شه‌مزین عه‌باس/ ده‌ربه‌ندیخان - که‌مێک به‌ر له ئێستا له ده‌روازه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ته‌نکه‌رێک که نه‌وتی ڕه‌شی هه‌ڵگرتبوو وه‌رگه‌ڕاو زیانێکی زۆری به‌رکه‌وت. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته مولازم "کاروان سه‌لام" ل بنکه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: دوای چوونمان بۆ شوێنی ڕووداوه‌که بۆمان ده‌رکه‌وت نه‌بوونی توندوتۆڵی له ئوتومبێله‌که‌و[ .،]پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌کانی هاتووچۆ هۆکاری که‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌که بووه‌. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندین ڕووداوی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕووداوه له ده‌روازه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ڕوویانداوه‌.
چین: بومه‌له‌رزه‌که‌ی سیشوان زیانی به دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کان نه‌گه‌یاندوه [ 15 : 56 ] 2008 / / 17 - سه‌رچاوه فه‌رمیه‌کانی چین ڕایانگه‌یاند، له ئاکامی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی سیشوان وێستگه ئه‌تۆمیه‌کان هیچ زیانێکیان به‌ر نه‌که‌وتووه‌و[ .،]تیشکه زیان به‌خشه‌کان بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه‌. ده‌سته‌ی سه‌لامه‌تی وێستگه ئه‌تۆمیه‌کانی چین له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، دوای لێکۆڵینه‌وه له کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی که هه‌رێمی "سیشوان" ی باشووری خۆرئاوای چینی گرته‌وه ده‌رکه‌وتووه که زیان به دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کان نه‌گه‌یشتووه‌. گوتیشی: حکومه‌تی چین له میانه‌ی پلانی ڕووبه‌رِوبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له ناکاوی ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆته به‌ر بۆ ڕێگه گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشکی زیان به‌خشی ئه‌تۆمی. ڕوونیشیکرده‌وه‌، به هۆی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌وه توانراوه ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشکه زیان به‌خشه‌کان بگیرێت و هیچ تیشکێک دزه‌ی نه‌کردۆته ده‌ره‌وه‌ی بنکه ئه‌تۆمیه‌کان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له هه‌رێمی سیشوانی باشووری خۆرئاوای چینی دا و له ئاکامدا به‌هه‌زاران هاوڵاتی چینی بوونه قوربانی و ئه‌و هه‌رێمه‌ش ناوه‌ندی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کانی حکومه‌تی چینه‌و له‌و دامه‌زراوانه‌دا کاری پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌میناره‌ک ل دۆر ده‌ست درێژیا تورکان بوو سه‌ر هه‌رێما کوردستانێ دهێت سازکرن ‏ [ 18 : 42 ] 2008 / / 29 - مه‌کی هیڤی/ زاخۆ- ل هولا ئێکه‌تیا نڤێسه‌رێن کورد تایێ دهۆکێ سه‌میناره‌که به‌رفرهه‌ب[ .،]ناڤێ "ده‌ستدرێژیا تورکیا ل سه‌ر خاکا هه‌رێما کوردستانێ و ئاکامێن وێ" بۆ نڤێسه‌ر و په‌رله‌مێنته‌رێ په‌رله‌مێنتانێ کوردستانێ ئێحسان ئامێدی هات پشکێش کرن. ناڤبری دڤێ سه‌مینارا خوه دا وه‌ها دازانین کو نها سه‌رده‌مێ جیهانبونێیه‌و[ .،]مافێ مروڤان و ئێکسانێی یه‌و[ .،]هه‌روه‌سا دانپێدانا مافێن کێم نه‌ته‌وه‌یانه‌، به‌لێ هێژ هزرا شه‌رۆ کوشتنان دمه‌ژیێ تورکان دا ده‌ر نه‌که‌تیه‌. ئێحسان ئامێدی ب درێژی ل سه‌ر پرسا باکوورێ کوردستانێ و ئاوایێ سه‌ره‌ده‌ریا ده‌ستهه‌لاتا تورکان دگه‌ل ڕاوه‌ستا و ئێماژه بوێ چه‌ندێ ژی دا نابه تورک ب ئالاڤێن له‌شکه‌ری و دژاتیێ سه‌ره‌ده‌ریێ دگه‌ل کوردێن باکور دا بکه به‌لکو پێتڤیه پرسا باکورێ کوردستانێ ب ئاوایێ کوتوبێژکرنێدا ژبال تورکیا ڤه بهێته چاره‌سه‌رکرن . نڤێسه‌ر و په‌رله‌مێنته‌ر ئێحسان ئامێدی ل درێژاهیا گوتنێن خوه‌دا د ئه‌ڤێ سه‌مینارێدا بوو به‌رهه‌ڤبونان هه‌لویستێ په‌رله‌مانێ کوردستانێ و حکومه‌تا ئێراقێ و ئه‌مریکا ژی ل سه‌ر کاودانێن ڤێ داویێ کو هه‌رێمێ بخوه‌ڤه دیتیه دا نێشاندان.
29 . 03 . 2011 نوری ئه‌لمالیکی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کات له لایه‌ن پاش ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له لێـدوانێـکیدا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر دژایه‌تی بکرێم له لایه‌ن شه‌ریکه سیاسیـیه‌کانی به‌شـدار له حکومه‌ت، ئه‌وا به ناچاری حکومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و[ .،]داوا له په‌رله‌مان ده‌کات متمانه‌ی خۆی له‌سه‌ر کابینه‌ی ئێسـتای حکومه‌تی عێراقی هه‌ڵبگرێت. عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر یه‌کێـکه له سه‌رکرده‌کانی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی قانون و هاوکات که‌سێـکی نزیکه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر ڕایگه‌یاندووه مالیکی سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندیـیه له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێـکی نیشـتیمانیدا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌و[ .،]پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی زۆرینه‌ی سیاسی. شـابه‌نده‌ر گوتوویه‌تی لای هه‌موو لایه‌ک ڕوون و ئاشـکرایه حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی بووه‌ته جێـگای گاڵته‌جاڕی و پـێویسته کۆتایی‌پـێبێت. به‌ڵگه‌شی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زیاتر له سـاڵێـکه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چووه‌و[ .،]تاوه‌کو ئێسـتا به ته‌واوی حکومه‌ت پـێـک‌نه‌هاتووه‌و[ .،]ڕۆژ له دوای ڕۆژ ته‌نگه‌ژه سیاسیـیه‌کان و ململانێی کوتله‌کان توندتر ده‌بێته‌وه‌و[ .،]ئاڕاسته‌که‌شی بۆ شـگست‌پـێهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکیـیه‌.
بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزی هاوبه‌ش له موسڵ برِیاری سیاسی ده‌وێت [ 20 : 54 ] 2009 / / 23 - کارزان که‌ریم / هه‌ولێر - ڕه‌وشی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت و به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌که‌ش هه‌وڵێکی جدیان نیه‌، بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌که‌. له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر عه‌بدولکه‌ریم گه‌رگه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی ناکۆکی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی نێو پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕه‌وشی ئه‌منی ئه‌و شاره به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت، له ماوه‌ی ڕابردووش نه‌تواندراوه خزمه‌تی ته‌واوی توێژه‌کانی ئه‌م پارێزگایه بکرێت، به‌هۆی ململانی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر پێشوه‌چوونی ڕه‌وشی ئه‌منی ئه‌و شاره‌". گوتیشی: "هێزه‌کانی پۆلیس ڕۆڵێکی باشایان نه‌گێرِاوه له‌پاراستنی ئه‌منی نه‌ینه‌وا و متمانه‌ی نێوان هاوڵاتیان و هێزه‌کانی پۆلیس زۆرکه‌مه‌و[ .،]ئه‌مه جگه له که‌می بودجه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها دره‌نگ گه‌یشتنی بودجه وایکرد نه‌ینه‌وا له‌خزمه‌تگوزاری بێ به‌ش بێت". ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌شی گوت: " به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا "شۆڤینین" زیاتر خۆیان خۆش ده‌وێت نه‌وه‌ک کارکردن به ئینتمایی نیشتمانیان نیه بۆکارکردن له نه‌ینه‌وادا و ئه‌مه‌ش وایکردوه ڕه‌وشی ئه‌منی شارو خزمه‌ت گوزاری که‌م بێت تێیدا". له لایه‌کی دیکه‌وه‌، خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی لقی 21 ی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له لێدوانێکدا، بۆئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند، "له به‌رئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا ماده‌ی 140 نایگرێته‌وه‌، بۆیه ناکرێت هێزی هاوبه‌ش بڵاوه پێ بکرێت له ناو شاردا و بڵاوه پێکردنی ئه‌م هێزه‌ش له‌م شاره برِیاری سیاسی ده‌وێت". ڕوونیشیکرده‌وه‌، ئێستا هێزی هاوبه‌ش له‌ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ هه‌یه به‌ڵام له‌نێو شاری موسڵ ئه‌رکی پاراستن له‌ئه‌ستۆی هێزی عێراقی و پۆلیسه ئه‌گه‌ر هێزی هاوبه‌ش بێت کۆنترۆڵی ئه‌منی باشتر ده‌بێت. گوتیشی: "کرده‌وه‌ی تێرۆرستی له‌م شاره به‌رده‌وامی هه‌یه له کوشتنی پۆلیس و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و ڕفاندنی هاوڵاتیان، به‌ڵام وه‌ک پێشو نیه تارِاده‌یه‌ک که‌م بۆته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا جێگای متمانه‌ی هاوڵاتیانی شاره‌که نیه‌". له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا گوتی: "به‌هۆی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ڕێژه‌یه‌کی زۆر کورد ئه‌م شاره‌یان جێهێشتووه نزیکه‌ی 50 هه‌زار خێزان ده‌بوون، ئێستا به‌شێکیان گه‌رِاونه‌ته‌وه سه‌رماڵ و حاڵی خۆیان، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌کی زۆریش ماوه‌".
لازیۆ گه‌یشته یاری کۆتایی جامی ئیتالیا [ 10 : 36 ] 2009 / / 23 - له میانه‌ی یاری پێش کۆتایی جامی تۆپی پێی ئیتالیادا شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی یۆڤانتوس له نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی لازیۆی کرد. له میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا یانه‌ی لازیۆ توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک یارییه‌که بباته‌وه‌، گۆڵه‌کانیش له‌رێگه‌ی یاریزانان " ماورۆ زاراتی و کولاریف " له خوله‌که‌کانی ( 38 _ 52 ) یاریه‌که‌دا تۆمارکران، تاکه گۆڵی یانه‌ی یۆڤانتوسیش یاریزان " دلپیرۆ " له خوله‌کی 64 ی یاریه‌که‌دا تۆمارکرد و یاریه‌که‌ش به‌م ئه‌نجامه کۆتایی پێ هات، به‌مه‌ش یانه‌ی لازیۆ له یاری چوون و گه‌رِانه‌وه له یانه‌ی یۆڤانتوسی برده‌وه‌و[ .،]خۆی گه‌یانده یاری کۆتایی خوله‌که . بریاروایه‌یش ئه‌مرِۆ کاتژمێر 9 : 45 ی شه‌و به‌کاتی هه‌ولێر له یاری پێش کۆتایی خوله‌که یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان میوانداری یانه‌ی سامبدوریا بکات.
سێ ملیۆن و نیو منداڵ له ژێر هه‌رِه‌شه‌ی نه‌خۆشیگه‌لی کوشه‌نده دان [ 17 : 19 ] 2010 / / 16 - لافاوه ماڵوێرانکه‌ره‌کانی پاکستان قه‌ێرانی مرۆیی لێکه‌وته‌وه که به هۆیانه‌وه سێ ملیۆن و نیو منداڵ له ژێر هه‌رِه‌شه‌و مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیگه‌لی جۆراوجۆردان، که هۆکاره‌که‌یان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ته‌ندرووست. ڕیَکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند: سێ ملیۆن و نیو منداڵی پاکستانی له ژێر هه‌رِه‌شه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشیگه‌لی جۆراوجۆردان. هۆکاره‌که‌شی بۆ نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ته‌ندرووست گێرِایه‌وه‌. "رێکخراوی ته‌ندرووستی جیهانی" ئه‌مرِۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی "وه‌با" له پاکستان گشتگیر ببێت توانای یارمه‌تی دانی به 140 هه‌زار که‌سی هه‌یه . "بان کی مۆن" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی پاکستانی کردوو له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گوتی:"نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌س به‌هۆی لافاوه‌وه له پاکستان تووشی زه‌ره‌رو زیان بوون.
ستراتیژییه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان له‌سه‌ر حسابی عێراق نابێت [ 13 : 32 ] 2009 / / 02 _ جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا "جۆزێڤ بایدن" به نوری مالکی ڕاگه‌یاندوه‌، ستراتیژییه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان له‌سه‌ر حسابی عێراق نابێت. کۆشکی سپی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، دوێنێ جۆزێڤ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به نوری مالکیه‌وه کردوه‌و[ .،]له‌باره‌ی ستراتیژییه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکاوه له ئه‌فغانستان گفتوگۆیان کردوه‌.له‌به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه که بایدن به مالکی ڕاگه‌یاندوه‌، به‌هێزکردنی سوپای ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان و بایه‌خدان به‌وێ له‌سه‌ر حسابی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن نابێت.هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی مالکیشی کردوه له هه‌وڵه‌کانیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن، هانیشداوه که هه‌وڵبدرێت چاره‌سه‌رێکی وه‌ها بدۆزرێته‌وه که هه‌موو لایه‌کی پێ قایل بێت.جێی ئاماژه‌یه دوێنێ ئۆباما ستراتیژییه‌تی نوێی وڵاته‌که‌ی له ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند و بڕیاریدا 30 هه‌زار سه‌ربازی دیکه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بکات.
جه‌له‌ولا...حه‌وت کارمه‌ندی ئاسایش بوونه قوربانی [ 11 : 02 ] 2008 / / 21 - به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنینی ئاسایش له نزیک جه‌له‌ولا چوار کارمه‌ندی ئاسایش کوژراون و سێی دیکه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به گوێره‌ی هه‌والًَی سایتی "ئه‌سوات عێراق" به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا "ئه‌حمه‌د خه‌لیفه قه‌ساب" ئاشکرایکرد، ئێواره‌ی دوێنێ "سێشه‌ممه‌"چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هێرشیان کردۆته سه‌ر خاڵێکی پشکنینی هێزه‌کانی ئاسایش له ناوچه‌ی "شێخ باوه‌" له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌له‌ولا و له ئه‌نجامدا چوار ئه‌ندامی ئاسایش کوژراون و سێی دیکه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. "ئه‌حمه‌د خه‌لیفه قه‌ساب" ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌که چه‌کداره‌کان هه‌ڵاتوون و ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشتووه‌.
بنه‌ماڵه‌ی بن لادن له ئێران له دوای وڵاتێکن که وه‌ریان بگرێت [ 19 : 50 ] 2010 / / 24 - یه‌کێک له کوڕه‌کانی "ئوسامه بن لادن" داوای له وڵاتانی دیکه، به تایبه‌ت قه‌ته‌ر و ئیمارات کردووه، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که له ئێران له ژێر چاودێرین، وه‌ربگرێن. ئه‌م کوڕه‌ی بن لادن گوتوویه‌تی، گه‌ر بێت وڵاتێک ئاماده بێت ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی بن لادن وه‌ربگرێت، ئه‌وه ئێران ئازادیان ده‌کات. "عومه‌ر بن لادن" کوڕی ئۆسامه گوتوویه‌تی، نزیک ٢٠که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له ساڵی٢٠٠١ـه‌وه له ئێران ده‌ژین و له ژێر چاودێریی هێزه‌کانی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته دان. له‌م چه‌ند مانگه‌دا، کچێک و کوڕێکی بن لادن له ئێران ده‌رکه‌وتن و چوونه لای دایکیان له سوریا. به پێی هه‌واڵێکی ڕادیۆ فه‌ره‌نسا، عومه‌ر بن لاده‌ن ده‌ڵێت: ئێران ناتوانێت هه‌موو خوشک برایه‌کانی پێکه‌وه ڕه‌وانه بکات. عومه‌ر داوای له وڵاتانی دیکه، به تایبه‌ت قه‌ته‌ر ئیمارات کردووه، خوشک و برایه‌کانی وه‌ربگرن. ئاژانسی فرانس پرێس، ناوی ٢٣که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئوسامه بن لادنی بڵاو کردۆته‌وه که له ساڵی٢٠٠١ له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئێران ڕایان کردووه‌و[ .،]ئێستا له‌م وڵاته له ژێر چاودێرێن. چوار کوڕی بن لادن به ناوه‌کانی عوسمان(٢٧ساڵ)، سوعاد(٣٠ساڵ)، محه‌مه‌د(٢٥ساڵ) و هه‌مزه(١٩ساڵ) و کچێکی به ناوی فاتیمه(٢٤ساڵ) له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان و ٢١منداڵ له ئێران ده‌ژین. "زینه" هاوسه‌ری عومه‌ر بن لادن گوتوویه‌تی: ژماره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بن لادن که له ئێران ده‌ژین، له ٣٠که‌س زیاترن. عومه‌ر بن لادن گوتوویه‌تی: هه‌رچه‌نده بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئێران به باشی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وان بۆ په‌یوه‌ندی کردن به ده‌ره‌وه زۆر سنووردار کراونه‌ته‌وه. عومه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هیچ کام له خوشک و برایه‌کانی په‌یوه‌ندیان به ڕێکخراوی قاعیده نییه‌و[ .،]ته‌نیا خوازیاری ژیانێکی ئاسایین.
22 یان له هه‌رێمی کوردستانن.. 146 قه‌واره به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌که‌ن [ 16 : 47 ] 2009 / / 05 - کارزان که‌ریم / هه‌ولێر – تا ئێستا 146 قه‌واره بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ناوی خۆیان له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن تۆمار کردووه‌. ئه‌مڕۆ ( 5 / 9 ) دوایین واده‌ی تۆمارکردنی ناوی قه‌واره سیاسییه‌کانه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دوای ئه‌م واده‌یه‌ش تۆمارکردنی هاوپه‌یمانی ده‌ست پێده‌کات. هندرێن محه‌ممه‌د ساڵح به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان، له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند، تا ئێستا ڕێژه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌واره سیاسیانه‌یی که ناویان له کۆمسیۆن تۆمار کراوه گه‌یشتوه‌ته 146 قه‌واره‌ی سیاسی. گوتیشی : " له‌و ژماره‌یه‌، 124 یان له باشووری عێراق 22 یان له هه‌رێمی کوردستانن". ڕوونیشیکرده‌وه‌، دوای کۆتاییهێنان به تۆمارکردنی ناوی قه‌واره سیاسییه‌کان، کۆمیسیۆنی باڵا ده‌رگای تۆمارکردنی هاوپه‌یمانێتی بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌کرێـته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، به‌هۆی نه‌بوونی یاسایی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆمسیۆن ناچار ده‌بێت، کار به‌یاسا کۆنه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن بکات. هه‌ندرێن ساڵح گوتیشی: "ره‌نگه نه‌بوونی یاسایی نوێ گرفت بۆ کۆمسیۆن و قه‌واره سیاسیه‌کان دروست بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه‌، که یاساکه دووباره هه‌موار بکرێته‌وه‌و[ .،]هه‌ندێک گۆرانکاری تیدا بکرێت".
دووزخورماتوو... له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا پێنج که‌س بوونه قوربانی [ 13 : 21 ] 2009 / / 26 - محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / خورماتوو- له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا له ناوه‌ڕاستی شارۆچکه‌ی دووزخورماتوو، هه‌شت که‌س بوونه قوربانی. سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیس تایبه‌ت به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند؛"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له گه‌ڕه‌کی عه‌سکه‌ری سه‌ر به شارۆچکه‌ی خورماتوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراوه‌وه پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ستدا و 7 که‌سی دیکه‌ش که دووانیان پۆلیسن بریندار بوون". سه‌رچاوه‌که وتیشی"له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌کانیان چه‌ند بریندارێکی ڕووداوه‌که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کراون". له‌باره‌ی ده‌ستگیر کردنی گومانلێکراوانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش، سه‌رچاوه‌که وتی؛"تاوه‌کو ئێستا هیچ که‌سێک به‌تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌که‌وه ده‌ستگیر نه‌کراوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان له هه‌وڵه‌کانیان‌دا به‌رده‌وامن".
عێراق دان به‌و برِوانامانه‌دا نانێت که له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به‌ده‌ستهاتوون [ 13 : 34 ] 2009 / / 27 – وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ، برِوانامه‌کانی له ڕِێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنرێت، په‌سند ناکات. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی برِیاریدا ئه‌و برِوانامانه‌ی له ڕێگه‌ی خوێندن له‌دووره‌وه یان له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌ده‌ستده‌هێندرێن په‌سند نه‌کات و داواشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ کرد، لق و نوسینگه‌ی ئه‌و جۆره زانکۆیانه له عێراق دابخات. سوهام شجه‌یری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لێدوانێکدا بۆ "ئه‌سوات عێراق" ڕاگه‌یاند " وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر داواکاری ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی برِیاریدا، ئه‌و برِوانامه زانکۆییانه‌ی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌ده‌ستهاتوون و جۆری خوێندنه‌که‌یان له‌دووره‌وه‌یه وه‌کو برِوانامه‌کانی زانکۆی (سانت کلیمنس) و (زانکۆی ئازادی هۆڵه‌ندی) دانیان پێداناهێندرێت. شجه‌یری ڕِوونیکرده‌وه‌، ئه‌و برِیاره هه‌موو ئه‌و برِونامانه ده‌گرێته‌وه‌ که له دوایی قۆناغی ئاماده‌ییه‌وه دێن. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دوای له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ کرد، که نوسینگه‌کانی ئه‌و زانکۆیه‌کانه دابخات و ڕێگه به کردنه‌وه‌ی لقی زانکۆی کراوه نه‌دات.
11 . 02 . 2007 له ئاکامی ژماره‌یه‌ک هێرش بۆ سه‌ر بازاڕه‌کانی به‌غدا 76 که‌س ده‌کوژرێن پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک هێرش کراوه‌‌ته سه‌ر دوو بازاڕی ناوچه‌ی شیعه‌کان له به‌غدا و له ئاکامدا به ‌لایه‌نی که‌مه‌وه 76 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 165 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. پۆلیس ده‌ڵێت دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م بازاڕی شۆرجه له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و[ .،]بووه هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 71 که‌س. پۆلیس گوتوشیه‌تی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکیش له به‌رده‌م بازاڕێکی دیکه‌ی به‌غدا به ‌لایه‌نی که‌مه‌وه 5 که‌س کوژراون. ئه‌و ته‌قینه‌وانه له یادی یه‌که‌مین ساڵڕۆژی هێرشی چه‌کداره ‌سونی‌یه‌کان بۆ سه‌ر مه‌زاری شیعه‌کان له سامه‌ڕا ڕوویدا. وێرانبوونیی ئه‌و مزگه‌وته‌ش به هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌ستپێکردنی خوێن ڕشتنی نه‌ژادی له عێراق داده‌نرێت. له لایه‌کی دیکه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی فرانک واڵته‌ر شتاین مایه‌ر ده‌ڵێت دوو ئه‌ڵمانی له سێشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه له عێراق دیار نه‌مان و له‌وانه‌یه ڕفێندرابن. به‌ڵام ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و باره‌یه‌‌وه بدات.
ئه‌مرِۆ دوو یاری له جامی ئینگلیز به‌رِێوه‌ده‌چن [ 10 : 55 ] 2009 / / 03 - له میانه‌ی یارییه‌کانی گه‌رِانه‌وه‌ی جامی تۆپی پێی ئینگلیزدا ئه‌مرِۆ دوو یاری به‌رِێوه‌ده‌چن. له‌و چوارچپوه‌یه‌دا کاتژمێر 10 : 45 شه‌و به‌کاتی کوردستان دوو یاری گه‌رِانه‌وه‌ی جامه‌که به‌رِێوه‌ده‌چن که تێیدا له یاری یه‌که‌مدا یانه‌ی بیرنلی له نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی وست برومیچ ئه‌لبیون ده‌کات. له یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان خولدا یانه‌ی ئه‌رسناڵ له نێو یاریگای ئیمارات له یاری گه‌رِانه‌وه‌دا ڕووبه‌رِووی یانه‌ی کاردیف سیتی ده‌بێته‌وه‌. جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌، له چووندا یانه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌رسنال و کاردیف سیتی به بێ گوڵ به‌رامبه‌ر بوون و هه‌روه‌ها بیرنلی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا له‌گه‌ل یانه‌ی وست برومیچ ئه‌لبیون به دوو گوڵ بۆ هه‌ردوو لا .
سوپای عێراق داوایکردووه پێشمه‌رگه جلوبه‌رگی نیزامی دابکه‌ێنت [ 15 : 26 ] 2008 / / 21 - به‌پێی داواکاری حکومه‌تی عێراق دوو ڕۆژ له‌به‌رده‌م چۆڵکردنی باره‌گای پارته کوردستانییه‌کاندا ماوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند، بڕیاری وه‌ده‌رنانی پارته کوردستانییه‌کان له جه‌له‌ولا بڕیارێکی سیاسییه‌و[ .،]داواشکراوه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابێت. سه‌باره‌ت به بڕیاری حکومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانی پارته کوردستانییه‌کان له ناو باره‌گاکانیاندا، له سنووری ناحییه‌ی "جه‌له‌ولا"، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله "عامر عارف" له لێدوانێکدا بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس"ـی گوتی: بڕیاری وه‌ده‌رنانی پارته کوردستانییه‌کان بڕیارێکی سیاسییه به‌ر له‌وه‌ی بڕیارێکی یاسایی بێت، چونکه داواکراوه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابێت، نه‌ک جلوبه‌رگی سه‌ربازی، بۆیه ده‌یانه‌وێت ناوچه‌که به‌سه‌ربازی بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ناوچه‌که‌دا، لاواز بکه‌ن یاخود هه‌ر نه‌یهێڵن. سه‌باره‌ت به‌سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێن، "عامر عارف" ئاماژه‌یدا ، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه 10 خوله‌ک له "جه‌له‌ولا"وه دوورن، به‌ڵام ده‌بوو سه‌نگه‌ره‌کانیان له‌و دیوی "سه‌عدیه‌" بووایه‌. سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری چۆڵکردن یان چۆڵنه‌کردنی باره‌گای پارته کوردستانییه‌کان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله "عامر عارف" ڕایگه‌یاند، پاش 2 ڕۆژی دیکه واته ڕێکه‌وتی 23 ـی ئه‌م مانگه دوا واده‌ی حکومه‌تی عێراقه بۆ چۆڵکردنی ئه‌و باره‌گایانه له پارته کوردستانییه‌کان، به‌ڵام ئێمه لای خۆمانه‌وه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک چاوه‌ڕێی بڕیاری "سه‌کردایه‌تی سیاسی کوردستان"ـین.
نه‌یارانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌رجیان هه‌یه [ 19 : 31 ] 2008 / / 19 - سه‌باح ئه‌حمه‌د/ به‌غدا - نه‌یارانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌که‌ن یاسایه‌کی تایبه‌ت به ڕێککه‌وتننامه‌کان ده‌ربچێت، ئه‌وسا به‌پێی ئه‌و یاسایه ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا تاوتوێ بکرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. "سه‌رتیپ کاکه‌یی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کورستانی له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) ڕایگه‌یاند، له میانه‌ی دانیشیتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کوتله‌ی سه‌در و به‌شێک له عه‌ره‌به سوننه‌کان که ڕازی نه‌بوون خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ڕێککه‌وتننامه ئه‌منییه بکرێت و داوایان کرد یاسایه‌کی تایبه‌ت به ڕێککه‌وتننامه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربچێت، ئه‌وسا به‌پێی ئه‌و یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریکا تاوتوێ بکرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستان گوتیشی: له‌میانه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و لایه‌نانه که دژی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ن ڕێگه‌یان نه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ڕێککه‌وتنامه‌که بکرێت. به‌هۆیه‌وه پشێوی ئاژاوه‌ی لێکه‌وته‌وه‌و[ .،]ناچار دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆتایی پێهات و دواخرا.
به‌نزینخانه‌یه‌کی بێپسوله‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین کرایه‌وه‌ [ 9 : 55 ] 2011 / / 20 ڕاپه‌ڕین 20 ئه‌یلول/سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌ی نه‌بوونی و که‌می سوته‌مه‌نی، هاوشێوه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌کانی هه‌رێم به‌نزینخانه‌یه‌کی دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نی بێپسوله‌ له‌ شارۆچکه‌ی ڕانیه‌ کرایه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نی ڕاپه‌ڕین، ئیسماعیل به‌حری له‌لێدوانێکدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، به‌هۆی فراوانی سنوره‌که‌مان و دوای داواکردنمان بۆ کردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌یه‌کی دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نی بێپسوله‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و داوایه‌مان جێبه‌جێکراو ئه‌و جۆره‌ به‌نزینخانه‌یه‌ له‌ شارۆچکه‌ی ڕانیه‌ کرایه‌وه‌ و له‌مڕۆوه‌ بی پسوله‌ و لتری به‌ 600 دینار دابه‌شده‌کرێت. وتیشی: به‌نزیخانه‌که‌ له‌شه‌و و ڕۆژ کراوه‌ ده‌بێت و له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ئێمه‌ کاره‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێت. به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نی ڕاپه‌ڕین، هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا پێدانی به‌شه‌ سوته‌مه‌نیمان به‌ شوفێران دوقات کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی گرانی و که‌می سوته‌مه‌نی بازرگانی چاره‌سه‌ر بێت خۆشبه‌ختانه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ به‌رێژه‌ی 40 % نرخی سوته‌مه‌نی بازرگانی دابه‌زی و بڕه‌که‌شی زۆربووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ش ئه‌و زیادکردنه‌مان وه‌ستاند و ئاسایی وه‌ک پێشوو به‌نزین و گاز به‌سه‌ر شوفێراندا دابه‌ش ده‌که‌ین. دڵشاد ئه‌حمه‌د/ ب. ف
سبه‌ی ئه‌ڵمانه‌کان و ئۆکرانییه‌کان ده‌گه‌نه یاری پێش کۆتایی جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا؟ [ 17 : 22 ] 2009 / / 15 – کاتژمێر 45 ر 9 ی شه‌وی سبه‌ی (پێنجشه‌ممه‌) یارییه‌کانی هاتنی قۆناغی هه‌شتی خولی جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌رِێوه‌ده‌چێت، تێیدا هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی و ئۆده‌نیزی ئیتالی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆڵه‌ی خۆیان له ئه‌ڵمانه‌کان بکه‌نه‌وه‌. له یاریگه‌ی مانچسته‌ر سیتی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی میوانداری یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی ده‌کات له یارییه‌کی به‌هێزدا، یاری چوون له به‌رژه‌وه‌ندی هامبۆرگ ته‌واو بوو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به یه‌ک گۆڵ، بۆیه ماچسته‌ر هه‌وڵ ده‌دات لاکێشه‌کان بگورِێ به پاڵپشتی هانده‌رانی و سه‌رکه‌وێ بۆ یاری پێش کۆتایی، به‌ڵام ئه‌رکی مانچسته‌ر زۆر قورسه چونکه هامبۆرگ وا ئاسان نییه‌و[ .،]به ئه‌نجامێکی باشه‌وه دێته نێو یاریگه‌. له یاریگه‌ی ڤریۆلی، یانه‌ی ئۆده‌نیزی ئیتالی میوانداری یانه‌یه‌کی تری ئه‌ڵمانیا ده‌کات ئه‌ویش ڤێرده‌ربریمه‌نه که له هه‌موو یانه‌کانی پاڵه‌وانێتییه‌که چانسی باشتره بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌که‌، چونکه ئه‌م یانه‌یه یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی دوور خسته‌وه له‌م پاڵه‌وانێتییه‌، بۆیه له‌م یارییه ئۆده‌نیزی به دوو ئامانج دێته نێو یاریگه‌، یه‌که‌میان سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و دووه‌میان تۆڵه‌ی میلان بکاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو بۆچوونه‌کان وای بۆ ده‌چن که ئۆده‌نیزیش وه‌کو میلان به هه‌ناسه‌ساردی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌. له یارییه‌کی تر و له یاریگه‌ی شاری کیێڤ له ئۆکرانیا، یانه‌ی دینامۆ کیێڤی ئۆکرانی میوانداری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌کات، یاری چوون هه‌ردوو لا به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، بۆیه بۆچوونه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی دینامۆکیێڤه‌، به‌ڵام پاریس سان جێرمانیش وا ئاسان نییه‌و[ .،]هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی بلیتی یاری پێش کۆتایی. یاری چواره‌می ئه‌م قۆناغه که له یاریگه‌ی ڤیلۆدرۆم له شاری مارسیلیا به‌رِێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی شاختار دۆنتسیکی ئۆکرانی میوانداری مارسیلیای فه‌ره‌نسی ده‌کات، له یاری چوون یانه‌ی شاختار دۆنتسیکی به ئه‌نجامی 2 - 0 یارییه‌که‌ی برده‌وه‌، بۆیه وا چاوه‌رِوان ده‌کرێت ئه‌رکی شاختار دۆنتسیکی تا ڕاده‌یه‌ک ئاسان بێت. به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی یاری چوون، له‌وانه‌یه هه‌ردوو یانه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا (هامبۆرگ و ڤێرده‌ر بریمه‌ن) له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌که‌ی ئۆکرانیا (شاختار دۆنتسیکی و دینامۆ کیێڤ) سه‌رکه‌ون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوو بدات، ئه‌وا یانه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی ویانه‌یه‌کی ئۆکرانی ڕووبه‌رِووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه له یاری کۆتایی که له شاری ئه‌ستنبولی تورکی له 20 / 5 به‌رِێوه‌ده‌چێت. ئه‌گه‌ر وا بوو، ئه‌وا له 30 / 4 و 7 / 5 له یاری چوون و هاتنی پێش کۆتایی هامبۆرگ ڕووبه‌رِووی بریمه‌ن ده‌بێته‌وه‌و[ .،]شاختار دۆنتسیکی ڕووبه‌رِووی دینامۆ کیێڤ ده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌ش یاری کۆتایی ئه‌ڵمانی و ئۆکرانی ده‌بێت.
له ئاکامی ده‌سترِێژێکی سوپای ئه‌مه‌ریکادا کچه ڕۆژنامه‌وانێکی عێراقی گیانی له‌ده‌ستدا [ 18 : 39 ] 2010 / / 12 – وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، دوێنێ له گه‌رِه‌کی ئیسکانی به‌غدا هێزێکی سوپای ئه‌مه‌ریکا کچه ڕۆژنامه‌وانێکی عێراقییان دایه به‌ر ده‌سترِێژی گوله‌و[ .،]ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. به گوێره‌ی زانیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دوێنێ له گه‌رِه‌کی ئیسکانی به‌غدای پایته‌خت هێزێکی سوپای ئه‌مه‌ریکا ده‌سترِێییان له ئۆتۆمبێلی کچه ڕۆژنامه‌نوسی که‌ناڵی دیجله ئه‌سیل عسام ئه‌لعوبه‌یدی کردووه‌و[ .،]ده‌ستبه‌جێ ئه‌و کچه ڕۆژنامه‌وانه‌و[ .،]شوفێره‌که‌ی گیانییان له ده‌ستداوه‌. له باره‌ی هۆکاری ئه‌و ڕووداوه‌وه‌، ئاژانسی هه‌وڵده‌ری فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی عێراقه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، "تا ئێستا هۆکاری ئه‌و ته‌قه‌کردنه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا نه‌زانراوه‌". سوپای ئه‌مه‌ریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌رِوو، "دوێنێ له به‌ری که‌رخ دوو هاوڵاتی عێراقیی له میانه‌ی کرده‌یه‌کی سوپای ئه‌مه‌ریکا گیانییان له‌ده‌ستداوه‌"، به‌ڵام له به‌یاننامه‌که‌دا سوپای ئه‌مه‌ریکا ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ی ڕووننه‌کردووه‌ته‌وه‌و[ .،]ته‌نها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه‌، لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌ست پێده‌که‌ن. له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌دا سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی عێراق ئیدانه‌ی کرده‌وه‌که‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکای کرد و داوایکرد، "هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و ئه‌مه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که بکه‌ن".
قاوه‌ی تاڵ بۆ نه‌خۆشی شه‌کره به‌سووده [ 21 : 27 ] 2010 / / 11 - پاش توێژینه‌وه‌و تاقیکارییه‌کی زۆر، زانایان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون که ڕۆژانه‌ی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی تاڵ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی تووشبووان به شه‌کره‌(دیابه‌ت) به‌سووده‌. ئه‌سه‌دوڵا ڕه‌جه‌ب، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه له نه‌خۆشی شه‌کره "دیابه‌ت" له ئێران دا، له لێدوانێک دا به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی وت:"رای زانایان له مه‌رِ کاریگه‌رییه‌کانی قاوه له سه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره جۆراوجۆره‌، به‌شێک له‌وان له‌و باورِه‌دان که خواردنه‌وه‌ی قاوه بۆ پێشگیری له شه‌کره‌ی جۆری دوو به‌سووده‌. ڕه‌جه‌ب هه‌روا گووتی:"تووشبووان به نه‌خۆشی شه‌کره‌، ده‌بێ قاوه وه‌کوو چایی به بێ شه‌کر بخۆنه‌وه‌. چوونکه قاوه‌ی شیرین ده‌توانێت له زیاد کردنی شه‌کری خۆێن دا کاریگه‌ر هه‌بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی بێ ده‌نگه‌و جوتیارانی ڕانیه داوای کردنه‌وه‌ی لقی بانکی کشتوکاڵی ده‌که‌ن [ 9 : 48 ] 2010 / / 27 - هه‌ڵوێست ناوده‌شتی / بتوێن – جوتیارانی ڕانیه داوای کردنه‌وه‌ی لقی بانکی کشتوکاڵی ده‌که‌ن،به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێ ده‌نگه . جوتیارانی ده‌ڤه‌ری بتوێن ڕایده‌گه‌یه‌نن، که به هۆی نه‌بوونی لقێکی بانکی کشتوکاڵی له ناوچه‌که‌یان ، ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کی خێراو ئاسان قه‌رزی کشتوکاڵی وه‌ربگرن و به‌هۆیه‌وه پرِۆژه کشتوکاڵیه‌کانیان بره‌و پێبده‌ن. ئه‌وان باس له‌وه‌شده‌که‌ن که هه‌رکاتێک بیانه‌وێت قه‌رز وه‌ربگرن وێرای ماندوبونێکی زۆریان له مامه‌ڵه‌کردن ده‌بێت بچن له سلێمانی پاره‌که وه‌ربگرن که ئه‌مه‌ش کات و خه‌رجیه‌کی زۆریان لێده‌بات. ده‌رباره‌ی هۆکاری نه‌بونی لقی بانکی کشتوکاڵی له ده‌ڤه‌ری بتوێن، (محه‌ممه‌د حاجی) به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی ڕانیه به " ئاژانسی په‌یامنێر" ی ڕاگه‌یاند، ئێمه چه‌ندین جار داوای کردنه‌وه‌ی لقی بانکی کشتوکاڵی ڕانیه‌مان داوه‌ته به‌رپرسانی په‌یوه‌ندارو بالاَی حکومه‌تی هه‌رێم ،لای خۆشیانه‌وه وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم داواکه‌ی ئێمه‌یان به شیاو زانیوه‌و ڕه‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراویان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم کردوه‌. وتیشی: به‌لاَم دوای چه‌ندین مانگ له ناردنی ئه‌و نوسراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، تاوه‌کو ئێستا برِیاری کۆتایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و بانکه نه‌دراوه‌. به‌پێی وته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی ڕانیه‌، به کردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه‌ی بانکی کشتوکاڵیه‌، به‌ده‌ر له جوتیارانی ده‌ڤه‌ری بتوێن، هه‌ریه‌که له جوتیارانی قه‌زای پشده‌رو دوکانیش ده‌توانن بۆ پرِۆژه کشتوکاڵیه‌کانیان قه‌رز له‌و بانکه وه‌ربگرن.
09 . 12 . 2006 ئۆپـۆزیسـیۆنی لوبنانی خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایی مه‌زن له به‌یروت ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌دان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری لوبنانی به ڕێبه‌رایه‌تی حزبوڵـڵا له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان کۆبوونه‌ته‌وه بۆ داواکردنی ده‌ست له‌کار کێشـانه‌وه‌ی حکومه‌تی لوبنان که‌
خولی ئینگلیزی.. به‌سه‌رکردایه‌تی ڕۆنی مانچسته‌ریۆنایتد سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا [ 18 : 19 ] 2011 / / 02 – پێش که‌مێک یارییه‌کانی گه‌رِی ( 31 ) له خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد به چوار گۆل به‌رامبه‌ر دوو گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای (بۆلیۆن گراون) یانه‌ی وست هام یۆنایتد میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد کرد ، تیادا یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد به چوار گۆل به‌رامبه‌ر دوو گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد له ڕێگای یاریزانان (واین ڕۆنـــی ( 3 ) گۆل ، خافیێر هێرناندێز) له خوله‌که‌کانی ( 65 ، 73 ، 79 ، 84 ) تۆمارکرا ، هه‌ردوو گۆلی یانه‌ی وست هام یۆنایتد له خوله‌که‌کانی ( 11 ، 25 ) تۆمارکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 66 ) خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی نایابی ئینگلیزی مایه‌وه ، و یانه‌ی وست هام یۆنایتد به کۆکردنه‌وه‌ی ( 31 ) خاڵ له ڕیزبه‌ندی هه‌ژده‌هه‌م مایه‌وه‌.
سفه‌یه‌...پیاوێک خنکا [ 16 : 54 ] 2009 / / 21 – باهۆز / له گوندی سفیه‌ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر له ئاکامی ڕووداوێکه‌وه پیاوێک خنکا. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر به ده‌ست(ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)گه‌یشتووه‌: دوێنێ ته‌رمی پیاوێک به ناوی(ف-ع 49 ساڵ)گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌که‌یان. به گوته‌ی که‌س وکاری ناوبراو له‌کاتی مه‌له‌کردن به هۆی شاره‌زانه‌بوون له‌مه‌له‌کردن شه‌پۆلی ئاو ده‌یبات و له ئاکامدا خنکاوه‌. دوای نیو کاتژمێریش له‌رووداوه‌که ته‌رمه‌که‌یان ده‌رهێناوه‌و بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای دادپزیشکی ده‌کرێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌واوی وورده‌کاری ڕووداوه‌که ئاگادار بێت پۆلیس دۆسیه‌ی کردۆته‌وه‌.
خولی باسکه‌.. لێکه‌رز تووشی دۆراندن هات [ 18 : 00 ] 2010 / / 27 – شه‌وی ڕابردوو خولی پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رێوه‌چوو ، تیادا تیپی (ئۆکلاهۆما سانده‌ر) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر تیپی (لۆس ئه‌نجلۆس لێکه‌رز). له هۆڵی (فۆرد سنته‌ر) له به‌رامبه‌ر ( 18 . 203 ) جه‌ماوه‌ردا تیپی (ئۆکلاهۆما سانده‌ر) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر تیپی (لۆس ئه‌نجلۆس لێکه‌زر) به ئه‌نجامی ( 91 ) خاڵ به‌رامبه‌ر ( 75 ) خاڵ، (کیڤن دۆرانت) یاریزانی تیپی (ئۆکلاهۆما سانده‌ر) توانی له‌م یارییه‌دا 26 ) خاڵ بۆ تیپیه‌که‌ی تۆماربکات. له هۆڵی (برادلی سنته‌ر) له به‌رامبه‌ر ( 17 . 841 ) تیپی (مه‌یامی هێت) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر تیپی (میلوۆکی باس) به ئه‌نجامی ( 87 ) خاڵ به‌رامبه‌ر ( 74 ) خاڵ ، (دواین واید) (مه‌یامی هێت) توانی له‌م یارییه‌دا ( 30 ) خاڵ بۆ تیپه‌که‌ی تۆماربکات. ئه‌نجامی یارییه‌کانی تر به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو بۆستن سلیتیکس × ساکرامنتۆۆ کینگز ( 94 - 86 ) خاڵ ئۆرلاند ماجیک × مینیسۆتا تمبه‌روۆلڤز ( 106 - 97 ) خاڵ دنڤه‌ر ناگتس × تۆرنتۆ ڕابتۆرز ( 97 - 96 ) خاڵ ڤینیکس سنز × نیویۆرک نیکس ( 12 - 96 ) خاڵ ئاندیانا بیسه‌رز × یۆتا جاز ( 122 - 106 ) خاڵ فلادلفیا سڤنتی سیکسه‌رز × ئه‌تالانتا هۆکس ( 105 - 98 ) خاڵ چارلۆت بۆبکاتس × واشنتۆن وایزاردز ( 107 - 96 ) خاڵ نیۆ جیرسی نتس × دیترۆیت بیستۆنز ( 118 - 110 ) خاڵ
کۆنسێرتی ویتنی هیۆستۆن له شاری پاریس به‌رِێوه نه‌چوو [ 21 : 16 ] 2010 / / 06 –پاریس- "ویتنی هیۆستۆن" گۆرانبێژی ناوداری موزیکی"پۆپ" که برِیار وابوو، ئه‌مرِۆ کۆنسێرتێک له شاری پاریس به‌رِێوه ببات، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یتوانی ئه‌و کۆنسێرته له کاتی خۆی به‌رِێوه ببات. به گوێره‌ی هه‌واڵی "رۆیته‌رز"، ئه‌و کۆنسێرته به‌شێک له پرۆگرامی کۆنسێرتی ئه‌وروپی-جیهانی ئه‌و گۆرانیبێژه بوو که سه‌ره‌تا له کیشوه‌ره‌کانی ئاسیا و ئۆسترالیا به‌رِێوه‌چوو و پێشوازییه‌کی به‌رچاوی لێکرا. به‌رِێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌کانی ئه‌و گۆرانبێژه له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: "ئه‌و کۆنسێرته به هۆی نه‌خۆشی خاتوو "هیۆستۆن" له کاتی خۆی به‌رِێوه‌ناچێت و بۆ کاتێکی دیکه دواخرا". دواخستنی کۆنسێرتی پاریس له کاتێکدایه که له ( 8 ) ئاپریل، خاتوو "هیۆستۆن" ده‌بێت کۆنسێرتێک له شاری مه‌نچێستێری به‌ریتانیا به‌رِێوه ببات، ڕێککه‌وتی به‌رِێوه‌چوونی کۆنسێرتی پاریس تا ماوه‌یه‌کی دیکه بڵاو ده‌کرێته‌وه‌. "وینی هیۆستۆن" یه‌کێک له ناودارترین گۆرانیبێژانی موزیکی "پۆپی" ئه‌مه‌ریکا، ساڵی ڕابردوو دوای دووربوونه‌وه‌ی له مادده هۆشبه‌ره‌کان بۆ جارێکی دیکه هاته ناو بواری موزیک و ده‌ستی به چالاکی کرد. ئه‌لبومی "چاوێت لێده‌که‌م" که ساڵی ڕابردوو بڵاو کرایه‌وه‌، به یه‌که‌م ئه‌لبومی ئه‌و گۆرانیبێژه دوای تێپه‌رِبوونی حه‌وت ساڵ دووربوونه‌وه‌ی له بواری موزیک دێته هه‌ژمار که یه‌کێک له ئه‌لبومه پرِداهاته‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو. کۆنسێرته‌کانی "هیۆستۆن" له مانگی شوباتی ڕابردوو له کۆریای باشوور ده‌ستی پێکرد و له ژاپۆن و ئۆسترالیا به‌رده‌وام بوو و برِیار وایه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین کۆنسێرت له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، سویس، ئه‌لمانیا، نه‌مسا، ده‌نیمارک، به‌لجیکا، نه‌رویج، سوید و فنله‌ندا به‌رِێوه بچێت.
27 . 06 . 2010 عارف ته‌یفور سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه ده‌دوێت که ده‌درێن بۆ نزیک خستنه‌وه‌ی عه‌لـلاوی و مالیکی له لایه‌ن هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا له یه‌ک نزیـک‌بکاته‌وه‌و[ .،]هاوپه‌یمانه‌تیـیه‌ک پـێـکبهێنن. عارف ته‌یفور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ده‌مێـکه ده‌نگۆیه‌کی وه‌ها هه‌یه که ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لیست به یه‌ک بگه‌یه‌نێت و پـۆسـته باڵاکان له نێوانیان دابه‌ش بکات، ئه‌ویش سه‌رۆکی کۆمار بۆ لایه‌کیان و سه‌ره‌ک وه‌زیر بۆ لاکه‌ی دیکه‌یان.
کرۆکه‌ر: له‌کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دانووستانه‌کان له‌مه‌ڕ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ست پێده‌کات [ 18 : 03 ] 2008 / / 06 – دانووستانه‌کان له‌مه‌ڕ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست پێده‌کات و ئه‌مه‌ریکاش ئاماده‌یه دانووستان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در ئه‌نجام بدات. ڕایان کرۆکه‌ر باڵێۆزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له‌میانه‌ی لێدوانێکیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌لحوڕه عێراق) ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی نایه‌وێت بنکه‌ی سه‌ربازی به هه‌میشه‌یی له عێراق هه‌بێت، هه‌روه‌ها گوتی: "سروشتی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی ئه‌و دانووستان و گفتوگۆیانه دیاری ده‌کرێت که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی ده‌ست پێده‌کات. "کرۆکه‌ر"پێشبینی ئه‌وه‌شیکرد که ئه‌مساڵ عێراق پێشووه‌چونی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاسته‌کانی سیاسی و ئابووری به‌خۆیه‌وه‌ببینێت، هه‌روه‌ک چۆن ساڵی ڕابردوو سه‌قامگیری ئاسایشی عێراق پێشووه‌چوونی به‌خۆوه بینی. هه‌روه‌ها گوتیشی: ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌رگای له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م پارت و کوتله سیاسیه‌کان واڵایه‌، له‌وانه‌ش ڕه‌وتی سه‌در که وڵاته‌که‌ی پێشوازی له بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییه‌کانی سوپای مه‌هدی ده‌کات که له‌لایه‌ن (موقته‌دا سه‌در) ده‌رچووه‌، هه‌روه‌ها کرۆکه‌ر ئاماده‌یی خۆشی دووپاتکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در ئه‌نجام بدات.
29 . 12 . 2005 فه‌رمانداری شارو شارۆچکه کورد نیشینه‌کانی تورکیا نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆک وه‌زیری دانیمارک ده‌نێرن داوای لێده‌که‌ن که ته‌له‌ڤزیۆنی ڕۆژ دانه‌خرێت فه‌رمانداری په‌نجاو شه‌ش شارو شارۆچکه کورد نیشینه‌کانی تورکیا که سه‌ر به پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتی نه، نامه‌یه‌کیان بۆ سه‌رۆک وه‌زیری دانیمارک ناردووه‌و تیایدا داوای لێده‌که‌ن که ته‌له‌ڤزیۆنی ڕۆژ دانه‌خرێت.
وێنه‌یی.. به‌سه‌رکردایه‌تی کامبیاسۆ ئه‌نته‌رمیلان له کاتانیای برده‌وه [ 8 : 58 ] 2011 / / 10 – دوێنێ شه‌و یارییه‌کانی گه‌رِی ( 19 ) له خولی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی کاتانیا. له یاریگای (ئه‌نگێلوا ماسیمینۆ) یانه‌ی کاتانیا میوانداری یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان کرد ، تیادا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ردوو گۆلی ئه‌نته‌رمیلان له ڕێگای یاریزانی ئه‌رِژه‌نتینی (ئستیبان کامبیاسۆ) له خوله‌که‌کانی ( 74 ، 79 ) تۆمارکرد ، تاکه گۆلی یانه‌ی کاتانیا له ڕێگای یاریزان (ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز) له خوله‌کی ( 71 ) تۆمارکرد. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان کۆی خاڵه‌کانی به‌زرکرده‌وه بۆ ( 29 ) خاڵ له ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌می خولی ئیتالیا مایه‌وه ، و یانه‌ی کاتانیا به کۆکردنه‌وه‌ی ( 21 ) خاڵ له ڕیزبه‌ندی حه‌ڤده‌هه‌م مایه‌وه‌.
22 . 01 . 2010 سیامند موعینی ده‌ڵێت ئه‌وروپا به‌پـێی پـێویست کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێران نه‌بووه سیامه‌ندی موعینی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان باس له پـێشـلکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێسـتی وڵاتانی ئه‌وروپا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا به‌پـێی پـێویست نه‌بوو. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ‌، ماوه‌که‌ی 7 خوله‌که‌. :// . . / / - 58 - 2010 - 01 - 23 - 6 - 89238942 / 956208 .
په‌یامنێر ورده‌کاری قه‌یرانی ئابووری جیهان ده‌خاته‌رِوو [ 21 : 41 ] 2008 / / 10 – ڕاپۆرت - تایبه‌ت/ له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه بازارِه‌کانی جیهان ڕووبه‌رِووی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری بوونه‌وه‌و[ .،]به هۆیه‌وه به‌های پشکی بانکه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌کان به‌رِێژه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زی و به پێچه‌وانه‌ی تیۆری سه‌رمایه‌دارییه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ هاوکاریکردنی بانکه ئیفلاس بووه‌کان ته‌رخانکرد و کێشه‌که به‌رده‌وامه‌و[ .،]مه‌ترسی دارِووخانی ئابووی سه‌رمایه‌داری له ئارادایه‌. لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئابووری له ئه‌حمه‌د مسته‌فا له ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستوه‌ته سه‌ر ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌و[ .،]له‌و ڕاپۆرته‌یدا مسته‌فا ده‌ڵێت: ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م کێشه‌یه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سێ ده‌یه له‌مه‌و به‌ر ئه‌و کاته‌ی که که‌رته خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌سه‌ر حسابی که‌رته کلاسیکییه‌کانی ئابووری واته بازرگانی و پیشه‌سازی و کشتووکاڵ زۆر په‌ره‌یان سه‌ند. له هه‌ناوی که‌رته خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌کانیش هه‌ریه‌ک له بانکه‌کان، بۆرسه‌ی کۆمپانیاکانی دڵنیایی، وه‌به‌رهێنان و دامه‌زراوه داراییه‌کانی دیکه له چوارچێوه‌ی عه‌وله‌مه‌دا زۆر پێشکه‌وتن و زۆربه‌ی ئابووری وڵاتانی جیهان له ڕێبازه کۆنه‌که‌یه‌وه گۆرِدرا بۆ ئابووری بازارِی ئازاد. ئه‌و گۆرِانکارییانه به‌رده‌وام بوون و سیسته‌می جیهانگیری که ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات به شێوه‌یه‌کی گشتگیر باڵی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئابووری جیهاندا کێشا و هیچ بوارێک بۆ ڕکابه‌ریکردنی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌مایه‌وه‌. کێشه‌ی نه‌ختینه‌ی بانکه‌کان له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا و له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی له ڕاده‌به‌ده‌ری به‌های نرخی ئاسایی له جیهاندا به تایبه‌تی له که‌رتی عه‌قاردا کێشه‌ی نه‌ختینه‌ی له بانکه‌کان و دامه‌زراوه داراییه‌کاندا هێنایه کایه‌وه‌. به‌و مانایه‌ی که قازانجێکی له ڕاده‌به‌ره‌ر له نه‌ختینه‌دا هاتبوه‌کایه‌وه‌و[ .،]هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ وه‌به‌رهێنان نه‌رِه‌خسابوو و ته‌نها عه‌قار بووبوه په‌ناگه‌ی ئارامی ئه‌و نه‌ختینه‌یه‌و[ .،]برِێکی زۆری ئه‌و نه‌ختینه‌یه له که‌رتی عه‌قاردا خرایه کاره‌وه‌. عه‌قار و ماشینه‌وه‌ی سوود له ماوه‌ی دووساڵ تا سێ ساڵی ڕابردوودا که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن بێ په‌روا ڕێکلامیان بۆ قه‌رزی عه‌قار ده‌کرد به که‌مترین ڕێژه‌ی سوود و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ زه‌مانه‌تێک داوا نه‌ده‌کرا. ته‌نانه‌ت ڕێکلام بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌کرا که ئاکارێکی باشیان له دانه‌وه‌ی سوود پیشان نه‌دابوو و ڕێگه‌یان پێده‌درا که به‌رده‌وام سوود له قه‌رزه‌کان وه‌ربگرن. ئه‌وانه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌یان ده‌دا هیچیان نه‌ده‌ویست ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که سوودیان ده‌سکه‌وێت و پاره‌یان بۆ کۆبکرێته‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا ته‌نانه‌ت هیچ داواکارییه‌کیان نه‌ده‌کردو ته‌نها ناونیشانی ماڵی قه‌رز وه‌رگره‌که‌یان وه‌رده‌گرت وه‌ک بارمته‌و دڵنیاییه‌ک بۆ پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌. ئه‌و قه‌رزانه به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوو و زیاد بوون و بانکه‌کان هه‌ستیانکرد که پێویسته چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدۆزنه‌وه‌. ڕۆڵی بانکه‌کانی وه‌به‌رهێنان لێره‌وه ڕۆڵی بانکه‌کانی وه‌به‌رهێنان هاته ئاراوه که ئێستا له دارِمانی سه‌رمایه‌دا پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه‌و ئه‌و بانکانه هه‌ڵسان به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌و ڕێکخستن و تۆمارکردنیان له شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌نه‌دی داراییدا به‌رامبه‌ر به پێدانی قه‌رزی عه‌قاری بۆیان و ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی وه‌به‌رهێنانی بانکه‌کان ئه‌نجامدراو خاوه‌ن قه‌رزه‌کان بۆ چه‌ند ده‌سته‌یه‌ک دابه‌شکران. بۆنموونه‌: ده‌سته‌ی یه‌که‌م ئه‌وانه‌بوون که قه‌رزیان پێدان و ئومێدێکی گه‌وره‌یان به گه‌رِاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌که هه‌بوو، ده‌سته‌ی دووه‌م ئه‌وانه بوون که ڕه‌وشی ژیانیان مامناوه‌ند بوو و ده‌سته‌ی سێیه‌میش به‌رامبه‌ر به قه‌رزه له ناوچووه‌کان بوو و بۆ ئه‌و به‌ڵگه نامانه‌ش ناوی جۆراوجۆریان له پێناو وه‌گه‌رِخستنی بازاریان به‌کارده‌هێنا و چه‌ندین فێڵیان ئه‌نجامده‌دا ته‌نها له پێناو وه‌به‌رهێناندا. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی فرۆشتنی ئه‌و سه‌نه‌دانه به وه‌به‌رهێنه‌رانی بانکه‌کان ئه‌و سه‌نه‌دانه‌شیان ده‌فرۆشت که له گه‌نجینه‌کاندا بوون وله به‌رامبه‌ر دڵنیایی ئه‌و سه‌نه‌دانه‌ی که فرۆشرابوونه ده‌سته‌ی یه‌که‌م و دووه‌م. له ڕووی قازانج و سووده‌وه ئه‌و سه‌نه‌دانه‌ی که زۆر باش بوون و ئه‌و سه‌نه‌دانه‌ی که باش بوون سوودیان که‌متر بوو له‌و قه‌رزانه‌ی که به‌رامبه‌ر به قه‌رزی له‌ناوچوو به‌خشرابوون و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌کی ڕوونی کێشه‌که بوو. به زۆریش ئه‌و سه‌نده‌دانه‌ی ده‌سته‌ی یه‌که‌م ده‌ستیان که‌وتبوو له ناوچه‌کانی ئاسیا و دورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بینران و سه‌نه‌ده ئاست نزمه‌کانیش که مابوونه‌وه له لایه‌ن کارمه‌ندانی بانکه‌کانی وه‌به‌رهێنانه‌وه کرِدرابوون و قازانجێکی زۆریان لێ بینیبوون. پاشان نرخی عه‌قار له ئه‌مه‌ریکا و دوای ئه‌ویش ئیسپانیا و ئێرله‌ندا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیکه داشکا و لێره‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و فێڵانه‌ی له بواری قه‌رزی وه‌به‌رهێنان کرابوون بۆ شاردنه‌وه‌ی قه‌رزی عه‌قاری ئاست نزم ئاشکرابوون و ئه‌وه‌ش کارێک بوو که زۆربه‌ی بانکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا تێوه‌ی گلابوون له ڕێگه‌ی پاڵپشتی کردنی ئه‌و سه‌نه‌دانه یاخود فرۆشتنیانه‌وه‌. گرفته گه‌وره‌که‌، نه‌مانی متمانه له هاوینی ڕابردوو بانکه‌کان له نێوان یه‌کتردا متمانه‌یان به‌یه‌ک نه‌ما و هیچ بانکێک حساب و ڕه‌وشی دارایی ڕاگه‌یه‌ندراوی بانکێکی دیکه‌ی په‌سند نه‌ده‌کرد و هه‌میشه به گومانه‌وه ده‌یانرِوانی بۆ یه‌کتر. له ئه‌نجامی نه‌مانی متمانه‌دا بانکه‌کان له پێدانی قه‌رز به یه‌کتر وه‌ستان و له بازارِه ناوه‌ندییه‌کانیشدا پێدانی قه‌رز ئه‌سته‌م بوو. بانکه‌کان پێویستیان به قه‌رزی یه‌کتر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ودایه‌کی کورتدا بتوانن ڕووماڵی قه‌رزی مه‌ودا مامناوه‌ندو درێژی که‌رتی کار و تاکه‌کان بکه‌ن. لێره‌شه‌وه کێشه‌ی داکشانی ده‌سته‌به‌ری و دڵنیایی هاته ئاراوه‌و[ .،]هه‌موو هه‌وڵی حکومه‌ته‌کان بۆ ڕێگه گرتن له دارِمانی سه‌رمایه‌ی بانکه‌کان شکستی هێنا. پاککردنه‌وه‌و[ .،]جوڵه‌ی نه‌ختینه‌ی بانکه‌کان ئامانجی هه‌موو هه‌وڵێکی حکومه‌ته‌کان له ئێستادا بریتییه له پاککردنه‌وه‌ی سیسته‌می دارایی سه‌رمایه‌داری له قه‌رزه نه‌بووه‌کان و سه‌نه‌دی قه‌رزی په‌یوه‌ست به‌و قه‌رزانه‌وه‌و[ .،]به‌ڵگه‌نامه‌ی دڵنیایی ئه‌و قه‌رزانه‌و[ .،]سه‌نه‌دی گه‌نجینه‌ی بانکه‌کان که له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه فرۆشراوه‌. هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌کان هه‌ڵده‌ده‌ن جوڵه‌ بۆ نه‌ختینه‌ی بانکه‌کان بگه‌رِێننه‌وه‌و[ .،]ڕێگه‌کانی قه‌رز و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئاسان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له نێوان بانکی ناوه‌ندی و بانکه‌کانیشدا بێت ئه‌و جوڵه‌یه ژیان بۆ بانکه‌کان بگه‌رِێنێته‌وه‌. هه‌وڵه‌کان بێ ئه‌نجامن به‌ڵام تێبینی کراوه پاککردنه‌وه‌و[ .،]جوڵه‌ی بانکه‌کان ئه‌گه‌ر له هاوینی ڕابردوو واته له سه‌رتای کێشه‌که‌وه په‌یرِه‌و کرابا ڕه‌نگ بوو چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی بکردبوایه ، به‌ڵام ئێستا هۆکاره‌کانی ئه‌و گرفته بنه‌رِه‌تییه چاره‌سه‌ر ناکات که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به ته‌واوی گرتوه‌ته‌وه‌. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له به‌رده‌م هه‌رِه‌شه‌ی دارِماندایه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئابووری جیهان بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر سیسته‌می تاک جه‌مسه‌ری جیهان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه ئه‌مه‌ریکا که زۆرترین زیانی به‌رکه‌وتووه له‌م کێشه‌یه‌دا ئابووریه‌که‌ی دابرِمێت و چیتر نه‌توانێت ڕێبه‌رێتی جیهان بکات له ڕێگه‌ی ئابووری سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌. له ساڵی 1928 کێشه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌م کێشه‌یه له جیهاندا هاتوه‌ته کایه‌وه‌و[ .،]له‌و کاته‌دا ئابووریناسی به‌ریتانی جۆن دینزی پێشنیازی ده‌ستوه‌ردانی حکومه‌تی له سیسته‌می بازاردا خستبووه ڕِوو و به هۆیه‌وه تونرا کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت. تیئۆرسیتانی سیسته‌می سۆسیالیستی که یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران تا سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرد له‌و برِوایه‌دان سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه تووشی قه‌یران بووه په‌نا بۆ هه‌موو شتێک ده‌بات که پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی خۆیشی بێت. سۆسیالیسته‌کان ده‌ڵێن: له ئابووری سه‌رمایه‌داریدا بنه‌مایه‌ک هه‌یه‌و[ .،]ده‌ڵێت" نابێت به هیچ شێوه‌ییه‌ک ده‌ست بخرێته بازاری ئازاده‌وه‌" به‌ڵام له ئێستادا سه‌رمایه‌دارێتی که ئه‌مه‌ریکا وه‌ک تاکه جه‌مسه‌ری سیاسی و ئابووری جیهان ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات په‌نا بۆ بنه‌مایه سۆسیالیسیتی ده‌بات و به کرده‌وه حکومه‌ت برِیاری ده‌ستوه‌ردان له ئابووری ده‌دات.
هێزێکی گه‌وره‌ی به‌رگری و ناوخۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌منی له دیاله ئه‌نجامده‌ده‌ن [ 19 : 11 ] 2008 / / 29 – ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی گه‌وره له پارێزگای "دیاله‌" و "به‌عقوبه‌"ی سه‌نته‌ری ئه‌و پارێزگایه بۆ له‌ناوبردنی پێگه‌ی تیرۆریستان و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخی شله‌ژاوی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزێکی فراوانی به‌رگری و ناوخۆی عێراق ده‌ستیپێکرد. گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری لیوا "محه‌ممه‌د عه‌سکه‌ری" بۆ "ئاژانسی ڕۆیته‌زر"ی به‌ریتانی ئاشکراکردووه‌، بۆ جێه‌جێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له به‌عقوبه‌و[ .،]دیاله دوو فیرقه له سوپاو هێزی ناوخۆی عێراقی که ماوه‌یه‌کی زۆر به مه‌شق ڕاهێنراون به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پلانه دژ به تیرۆریستان، ڕه‌وانه‌ی دیاله کراون که فیرقه سه‌ربازییه‌که‌ی سوپای عێراقی له 9 هه‌زار سه‌رباز پێکهاتووه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه که به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ک دوای له ده‌ستدانی ته‌واوی پێگه‌کانیان له به‌غدا و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا، ئێستا ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیده پارێزگای دیاله‌یان بۆته دوایین وێستگه‌یان له عێراقدا. له لێدوانه‌که‌یدا لیوا "محه‌ممه‌د عه‌سکه‌ری" ئاماژه‌یداوه که ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر به‌عقوبه ده‌ستی پێکردووه‌. جێی ئاماژه‌یه پارێزگای دیاله ده‌که‌وێته باکووری ڕۆژئاوای عێراق و پێکهاته‌که‌ی ئه‌و شاره‌ش له‌رووی نه‌ته‌وه‌و[ .،]ئایینه‌وه جودان و ڕێکخراوی قاعیده‌و[ .،]گروپه‌کانی هه‌میشه هه‌وڵیانداوه دووربه‌ره‌کی له نێوان دانیشتووانه‌که‌ی دروست بکه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێکخراوی موجاهیدی خه‌لق که سه‌ربازگه‌که‌یان له‌و پارێزگایه‌دایه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداری دیاله به ده‌ستختنه ناو کاروبار و کرده‌ی تیرۆریستی به‌رده‌وام تۆمه‌تبار ده‌کرێن.
میسی :سوپاس مۆراتی من له به‌رشلۆنه دمێنمه‌وه‌ [ 11 : 45 ] 2010 / / 20 - یاریزانی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی (لیۆنێل میسی) سوپاسی سه‌رۆکی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و ڕایگه‌یاند که ڕیز یانه‌که‌ی جێ ناهێلێت. ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی (لیۆنێل میسی) سوپاسی سه‌رۆکی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان (ماسیمۆ مۆراتی) کرد بۆ ئه‌و ووشه جوانانه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی ئه‌رِژه‌نتینی مۆربکات. له وه‌ڵامدا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی کاتالۆنی ڕایگه‌یاند ، هه‌رچه‌ند من ئه‌م هه‌واڵه‌م پێ وایه وه‌کو نوکته‌یێک بێت به‌ڵام من له ڕیز یانه‌ی به‌رشلۆنه دمێنمه‌وه‌و[ .،]هه‌رگیز یانه‌که‌م جێ ناهێلم. جێی باسه ، سه‌رۆکی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتالی (ماسیمۆ مۆراتی) له هه‌فته‌ی ڕابردوو به جه‌ماوه‌ری یانه‌که‌ی ڕایگه‌یاندبوو که‌وا بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژاردی تانگۆ و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی (لیۆنێل میسی) مۆربکات.
هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای پێشه‌نگی به‌رنادات [ 15 : 13 ] 2008 / / 10 - له ده‌ستپێکی جه‌وله‌ی هه‌شته‌می یارییه‌کانی پالاَوتنی جامی جیهانی ساڵی 2010 دا هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای ڕووبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌ننزویلا بووه‌. شه‌وی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ پاراگوای له نێویاریگای خۆیدا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌ننزویلا کرد و له میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای توانی به ئه‌نجامی دوو گوڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ی بباته‌وه‌، گوڵه‌کانیش له ڕێگه‌ی یاریزانان " کریستیان ڕیفیرس و نیلسون هایدو " له خوله‌که‌کانی ( 28 _ 45 ) تۆمارکران و یارییه‌که‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو. جێی ئاماژه‌یه به‌م بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده 17 خاڵ به جیاوازی 5 خاڵ له گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له پێشه‌نگی خوله‌که دێت .
کارگه‌یه‌کی ئاسن و پۆڵا له به‌سره دروست ده‌کرێت [ 12 : 31 ] 2010 / / 14 - ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره ڕایگه‌یاند، پارێزگاکه‌یان به‌نیازه کارگه‌یه‌کی ئاسن و پۆڵا به گوژمه‌ی 70 ملیۆن دۆلار داده‌مه‌زرێنێت. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره "جه‌بار ئه‌مین جه‌بار" ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی کۆریای باشوردا ڕێکه‌وتووین که کارگه‌یه‌کی ئاسن و پۆڵا دابمه‌زرێنین. وتیشی: ئه‌و کارگه له ته‌نیشت کارگه کۆنه‌که‌وه له خۆر زوبیر داده‌نرێت و 8000 هه‌زار هه‌لی کار ده‌ڕه‌خسێنێت. ئه‌وه‌شی درکاند، ئه‌وه‌ی کراوه ڕێکه‌وتنی به‌راییه‌و[ .،]له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دوا ڕێکه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه واژۆ ده‌که‌ین. ڕاشیگه‌یاند، کۆی تێچووی ئه‌و کارگه 70 ملیۆن دۆلاره‌.
05 . 06 . 2011 سه‌رۆکی پـورتوگال داوا له پارتی سۆشیال دیموکرات ده‌کات حکومه‌ت پـێـکبهێنێت له لایه‌ن سه‌رۆکی پـورتوگال ئانیبال کاڤاکۆ سیلڤا داوای له ڕێبه‌ری پارتی سۆشیال دیموکرات پـێدرۆ پاسۆس کۆێلهۆ کردووه ده‌سـتبه‌جێ کاربکات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پارتی سۆشیال دیموکرات سه‌رکه‌وتنێـکی باشی له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌دا به‌ده‌سـتهێنا و به‌وه‌ش ده‌توانێت پارتی سۆشیالیست له ده‌سه‌ڵات لابدات. ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز پاسۆس کۆێلهۆ گوتی به‌ڕێز سیلڤا داوای لێـکردووه ئاماده‌کاریـیه‌کانی هه‌تا ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌که له 15 ی مانگی شه‌ش ته‌واو بکات. پاش ئه‌وه سه‌رۆک ده‌توانێت به فه‌رمی به‌ڕێز پاسۆس کۆێلهۆ وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان بکات.
ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ر داوایانکرد چاو به ڕێککه‌وتنی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریکادا بخشێندرێته‌وه [ 9 : 59 ] 2009 / / 12 – ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕه‌خنه‌یان له چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌و[ .،]له‌و برِوایه‌دان که پێویسته چاو به به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌دا بخشێندرێته‌وه‌. نوێنه‌ر له‌سه‌ر کوتله‌ی عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆ عومه‌ر ئه‌لجبوری به ڕادیۆی سه‌وای ڕاگه‌یاند، لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی پابه‌ندی ته‌واوی به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا نه‌بووه‌و[ .،]چه‌ندین پێشێلکاری ئه‌نجامداوه له کاتێکدا پێویست بوو سوپای ئه‌مه‌ریکا هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا هه‌بوایه‌. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نوێنه‌ر حوسام عه‌زاوی له کوتله‌ی عێراقی ڕایگه‌یاند، جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا کارێکی ئه‌سته‌مه‌و[ .،]پێویسته چاو به به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌دا بخشێندرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها نوێنه‌ر عه‌بدولکه‌ریم سامه‌رِائی له به‌ره‌ی ته‌وافقی سوننه جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندیبوونی هه‌ردوولایه‌نی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی به به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنه‌که کرده‌وه‌و[ .،]گوتی" پێویسته له کاتی دیاریکراودا سوپای ئه‌مه‌ریکا له نێو شاره‌کانی عێراق بچێته ده‌ره‌وه‌". به‌گوێره‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت سوپای ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا سه‌نته‌ری شاروشارۆچکه‌کانی عێراق به‌جێبهێڵت و له کۆتایی 2011 دا له ته‌واوی خاکی عێراق ده‌رکه‌وێت.
ئێران کاره‌با له‌سه‌ر حاجی ئۆمه‌ران گران ده‌کات [ 20 : 31 ] 2009 / / 10 - سه‌ردار قادر- چۆمان/ کۆماری ئیسلامی ئێران، کرێی کاره‌بای شاره‌دێی "حاجی ئۆمه‌ران"ی به ڕێژه‌ی 45 % گران کردووه‌، که ماوه‌ی دووساڵه ئه‌م کاره‌بایه له ئێرانه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته ئه‌و شاردێیه‌. له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ، (عومه‌ر قادر)، بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گوتی: نرخی هه‌ر کیلۆواتی کاره‌بای حاجی ئۆمه‌ران 5 . 4 سه‌نت( ئه‌مه‌ریکی) بووه‌، به‌ڵام له ڕێکه‌وتی 3 - 6 - 2009 له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ، به نووسراوی (ژماره 905 ) ئاگادار کراینه‌وه ، نرخی کاره‌بای هاتوو له ئێران بۆ 7 . 45 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه‌و[ .،]ئه‌م نرخه له 21 - 3 - 2009 له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه کاری پێکراوه‌. له درێژه‌ی وته‌کانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ڕوونیکرده‌وه‌: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئێمه لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانمان ئاگادرا کردۆته‌وه‌و[ .،]له‌مه‌و دوا فه‌رمانگه‌ی کاره‌بای حاجی ئۆمه‌ران به‌م نرخه کار ده‌کات".
یانه‌ی دهۆک یاریزانێک له سوێده‌وه ده‌گه‌رِێنێته‌وه [ 22 : 13 ] 2010 / / 12 – مامه‌یاره ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر - تیپی تۆپی پێی یانه‌ی دهۆک، یاریزانێکی کوردی دانیشتووی سوێدی ده‌هێنێته‌وه کوردستان و له ڕیزی یانه‌که‌یدا بۆ خولی نایابی کوردستان جێگیری ده‌کات. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێرِیی یانه‌ی دهۆک (سوبحی کامل) به ئاژانسی په‌یامنێری ڕِاگه‌یاند، که ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌که‌یان بردوویه‌تییه ڕیزه‌کانی، ناوی هێمن سه‌عدییه‌و[ .،]خۆی خه‌ڵکی سنووری زاخۆیه‌، به‌ڵام له سوێد گه‌وره بووه‌و[ .،]هه‌ر له‌وێ ده‌ستی به یاریکردن کردووه‌. سوبحی هێمای بۆ ئه‌وه کرد، که جارێ ئه‌و یاریزانه له ڕیزه‌کانی یانه‌ی دهۆک بۆ خولی کوردستان تاقی ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌وێ ئاستی باش بوو، ئه‌وا بۆندی له‌گه‌ڵدا واژۆ ده‌که‌ن.
پزیشکی مایکل جه‌کسۆن تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی ڕه‌تکرده‌وه [ 20 : 40 ] 2011 / / 28 – دکتۆر "کێنراد موری" پزیشکی تایبه‌تی "مایکل جه‌کسۆن"، له کۆبوونه‌وه‌ی دادگا له شاری لۆس ئه‌نجلێس، تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌و گۆرانیبێژه ناوداره‌ی موزیکی پۆپی ڕه‌تکرده‌وه‌. به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، له مانگی مارسی ڕابردوو برِیار به دادگایی کردنی دکتۆر "کێنراد موری" پزیشکی تایبه‌تی "مایکل جه‌کسۆن" به تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌و گۆرانیبێژه درا. دکتۆر "کێنراد موری" به‌وه تۆمه‌تبار کراوه که به هۆی لێدانی دوو ده‌رزی بێهۆشکه‌ر له "مایکل جه‌کسۆن" و که‌مته‌رخه‌می له پارێزگاری کردنی به شێوه‌یه‌کی دروست، بووه هۆی مه‌رگی ئه‌و گۆرانیبێژه‌. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا "موری" له دادگا دا گوتویه‌تی: "من بێ تاوانم". چاوه‌روان ده‌کرێت، دادگایی کردنی دووباره‌ی ئه‌و پزیشکه ڕۆژی ( 28 )ی مارس به‌رِێوه بچێت و نزیکه‌ی ( 6 ) هه‌فته به‌رده‌وام بێت. به ئه‌گه‌ری ده‌ستنیشان کردنی ئه‌و پزیشکه وه‌کو تاوانبار، ئه‌و به چوار ساڵ زیندان سزا ده‌درێت و له‌مه‌ودوا ناتوانێت له سه‌ر کاری پزیشکی به‌رده‌وام بێت. دکتۆر "موری" به‌وه تۆمه‌تبار کراوه که ده‌رمانی "پرۆپۆفۆل"ی به "جه‌کسۆن" داوه‌. له به‌رامبه‌ردا پزیشکی یاسایی لۆس ئه‌نجلێس هۆکاری مه‌رگی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی، به کارهێنانی له‌راده‌به‌ده‌ری "پرۆپۆفۆل" ده‌ستنیشان کردووه‌.
پێویسته عه‌لاوی به‌شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ دوو ئیئتیلافه شیعییه‌که‌دا به‌شداری له‌ده‌سه‌ڵات دا بکات [ 17 : 54 ] 2010 / / 06 – مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: ناکرێت به‌هۆی گرێدانی هاوپه‌یمانی هه‌ر دوو ئیئتیلافه شیعییه‌که پێکهاته سه‌رکییه‌کانی دیکه‌ی عێراق په‌راوێز بخرێن. ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی کوردستانی (مه‌حمود عوسمان) داوای له‌کوتله سیاسییه‌کانی دیکه‌ی عێراق کرد له‌باره‌ی گرێدانی هاوپه‌یمانی ئیئتیلافی ده‌وله‌تی یاسا و ئشیئتیلافی نیشتیمانی ڕه‌زامه‌ند بن، چونکه ئه‌م هاوپه‌یمانییه پێی نایه سه‌ر ئه‌رزی واقیع. مه‌حمود عوسمان گوتی: گرێدانی هاوپه‌یمانییه‌کی له‌م جۆره کۆتایی به کێشه‌و[ .،]قه‌یرانی سیاسی عێراق ناهێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناکرێت پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی دیکه‌ی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی و حکومه‌تی داهاتوو بێ به‌ش بکرێن، له‌کاتێکدا که ئێستا ڕه‌نگ و ڕووی حکومه‌تی نوێ به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان دیارکه‌تووه‌. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، (ئه‌یاد عه‌لاوی) هیچ بژاریه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌م نه‌ماوه‌، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئیئتیلافه‌که به‌جۆره شه‌راکه‌تێک ڕازی ببێت تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌شداریکردنی له ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر بکات، ئه‌گینا ده‌بێت له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو خۆی وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بناسێنێت.
11 . 09 . 2011 هێزه‌کانی قه‌زافی 15 پاسه‌وانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌کوژن له لایه‌ن چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری پـێشـووی وڵاته‌که موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له به‌رده‌م پاڵاوگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نه‌وتدا له شـاری ڕه‌ئس لانوفی به‌نده‌ری به لای که‌م 15 پاسه‌وانیان کوشتووه‌و[ .،] 2 ی دیکه‌یان بریندارکردووه‌. هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی ده‌ڵێن چه‌کدارانی قه‌زافی ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕیزێـک ماشێنه‌وه له پاڵاوگه‌که نزیـکبوونه‌ته‌وه‌و[ .،]هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر پاسه‌وانه‌کانی به‌رده‌می که سه‌ر به هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتین. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه چه‌کدارانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی له شـاری به‌نی وه‌لید گه‌ڕانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵـسـتیـیه‌کی توندی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی بوونه‌وه که خومپاره‌و[ .،]ڕۆکێت و هه‌روه‌ها سیره‌گریان له‌سه‌ر بانه‌کان به‌کارده‌هێنا. ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه نیشـانی ده‌ده‌ن هێشـتا هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی توانایان هه‌یه هێرشی سه‌رکه‌وتوو له دژی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی ئه‌نجام بده‌ن که له ئێسـتادا ده‌سـتیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاته‌که‌دا گرتووه‌. هاوکات حکومه‌تی نه‌یجه‌ر ده‌ڵێت هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکر کاروانێـکی ماشێنی ڕاگرتووه که ساعدی کوڕی قه‌زافی و 9 که‌سی دیکه‌ی تیادا بووه‌.
که‌ڤنترین فلمێ چارلز دیکنـز، هاته ڤه‌دیتن [ 18 : 53 ] 2012 / / 09 هه‌ولێر 9 ئازار/ مارس ( )- په‌یمانگه‌ها فلمێن بریتانی ڕاگه‌هاند، که‌ڤنترین فلمێ سینه‌مایی یێ ده‌رهێنه‌ر چارلز دیکنـز، هاتیه ڤه‌دیتن. ئه‌ڤ فلمه‌ب[ .،]ناڤێ "مرنا جۆ یێ هه‌ژار"ـه کو د سالا 1901 به‌رهه‌مه هاتیه‌و[ .،]ل مه‌ها شوبات/ فه‌برایه‌ر یا ئه‌ڤسال ژ ئالیێ ئه‌میندارا په‌یمانگه‌ها فلمێن بریتانی، هاتیه ڤه‌دیتن. مالپه‌رِێ تۆرِا بی بی سی یا نوچه‌یان به‌لاڤکریه‌، ئه‌شکرا کرنا ڤه‌دیتنا ڤی فلمی، ب هه‌لکه‌فتا ڕۆژا ل دایکبونا ڤی ده‌رهێنه‌ری بویه‌. بریار ئه‌وه پشتی نیشاندانا ڤی فلمی د ڕێوره‌سمه‌کێ دا، پشکه‌ک ژ دیمه‌نێن وێ ل سه‌ر دی ڤی دی بهێته به‌لاڤکرن. چیرۆکا ڤی فلمێ سینه‌مایی ژ ڕۆمانه‌کێ ب ناڤێ "مالا خه‌مناک" هاتیه وه‌رگرتن. پ. ف
خه‌لیفان... کچێک به‌سه‌ختی سووتا [ 12 : 00 ] 2009 / / 23 – باهۆز / هه‌ولێر – له گوندی مه‌ندانی سه‌ر به‌شارۆچکه‌ی خه‌لیفان له‌ئه‌نجامی ڕووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه کچێک به‌سه‌ختی سووتا وبه‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌شی ژیانی له‌مه‌ترسی دایه . دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی"پاکستان ئه‌حمه‌د"ته‌مه‌ن( 13 ساڵ)به پۆلیسی ڕاگه‌یاند: دوو برای له‌خۆی به‌ته‌مه‌ن بچووکتر له‌ئاکامی یاریکردن به ئاگر له‌حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌یان له‌ناکاو ئاگره‌که ته‌شه‌نه ده‌کات و ژوورێکی ماڵه‌که‌یان به‌ته‌واوه‌تی ده‌سووتێت،بۆیه له‌کاته له‌ژووره‌که ده‌بێت،تا که‌س وکاری به‌هانایه‌وه ده‌چن به‌سه‌ختی سووتاوه‌، به‌لاَم برایه‌کانی خۆیان ڕزگارکردووه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشک ناوبراو به ڕێژه‌ی% 100 سووتاوه‌، به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌شی ژیانی له‌مه‌ترسی دایه‌،هه‌روه‌ها پۆلیس په‌راوی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌که ده‌ستپێکردووه‌.
فۆزنیاکی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی دوبه‌ی [ 17 : 43 ] 2010 / / 16 – کچه یاریزانی دانیمارکی (کارۆلین فۆزنیاکی) سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی (دوبه‌ی) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کچان. له قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانیتیه‌که‌دا کچه یاریزانی دانیمارکی (کارۆلین فۆزنیاکی) یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی سلۆڤینی (دۆمنییکا سیبۆلکۆڤا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 2 ، 7 - 6 ). هه‌روه‌ها کچه یاریزانی ڕووسی (سڤتلانا کۆزنتسۆڤا) دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵًه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ئیسپانی (ئانابل میدینا گاریگس) ، دوایی ئه‌وه‌ی کچه یاریزان (گاریگس) تووشی پێکان هات. کچه یاریزانی ڕووسی (فیکتۆریا ئازارینکا) چواره‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ئۆکرانی (کاترینا بۆندارینکۆ) ، دوایی ئه‌وه‌ی کچه یاریزان (بۆندارینکۆ) تووشی پێکان هات. کچه یاریزانی سربی (ئیلینا یانکۆڤیچ) شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی فه‌ره‌نسی (ئارڤانی ڕیزائی) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ( 6 - 4 ، 7 - 5 ) ، ( 6 - 4 )ز کچه یاریزانی پۆڵه‌ندی (ئه‌نیسکا ڕادڤانسکا) حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پالًَه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی لاتیڤیا (ئه‌نستازیا سیڤاتسۆڤا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ( 6 - 3 ، 6 - 3 ).
مه‌رگی لاوێک له ئاکامی بینینی فیلمێکی ترسناک [ 19 : 45 ] 2010 / / 12 – لاوێکی ته‌مه‌ن ( 23 ) ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکی دوای بینینی فیلمی سینه‌مایی " : "، له هۆڵی سینه‌ما به مرِدوویی دۆزرایه‌وه‌. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "ئیلنا"، پزیشکان ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و لاوه له ئاکامی بینینی ئه‌و فیلمه‌و[ .،]ترسی زۆر تووشی وه‌ستانی دڵه‌وه بووه‌و[ .،]مردووه‌. ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌که که ئه‌و لاوه به هیچ شێوه‌یه‌ک بریندار نه‌بووه‌و[ .،]فیلمی سینه‌مایی " : " وه‌کو ته‌نیا بکوژی ئه‌و دێته هه‌ژمار. فیلمی سینه‌مایی " : " که له سه‌ر بنه‌مای کتێبێکی پرِداهات له نووسینی "ستێفانی مه‌یه‌ر" به‌رهه‌م هاتووه‌، به به‌شی سێیه‌می فیلمی "مانگی نوێ" دێته هه‌ژمار و تاکو ئێستا توانیویه‌تی داهاتێکی ( 175 . 3 ) ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست بێنێت و ئێستا له پله‌ی یه‌که‌می فیلمه پرِداهاته‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستنیشان کراوه‌.
سبه‌ی دووه‌مین کۆنگره‌ی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی پزیشکی ده‌به‌سترێت [ 18 : 06 ] 2012 / / 10 هه‌ولێر ٤ کانونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر ( )- به‌ ئاماده‌بوونی ٢٣٤ ئه‌ندام کۆنگره‌ بڕیاره‌ سبه‌ی ١١ کانونی دووه‌م دووه‌مین کۆنگره‌ی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی پزیشکی له‌ ژێر ناونیشانی (په‌یامێک بۆ خزمه‌تکردن ، وێستگه‌یه‌ک بۆ مافه‌کانمان) دووهه‌مین کۆنگره‌یان ساز بکرێت. به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی (به‌ختیار ئه‌مین) ڕایگه‌یاند: ئاماده‌کاری ته‌واو کراوه‌ بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ و ئومێده‌وارین گشت لیسته‌کان به‌شداری بکه‌ن له‌ کۆنگره‌که‌, هاوکات کۆنگره‌که‌ش ده‌بێته‌ ئومێدێک بۆ کارمه‌ندان تاوه‌کو بتواندرێت باشتر خزمه‌تیان بکرێت. به‌ پێی ئاماره‌کانی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی پزیشکی نزیکه‌ی ٢٠ هه‌زار ئه‌ندامیان له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌. ماکوان عێزه‌ت/ی.ا
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه [ 18 : 50 ] 2011 / / 03 – سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی ڕۆژی پشووی فه‌رمی جه‌ژنی برا ئێزیدییه‌کان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه‌و[ .،]تێیدا هاتووه که 20 / 4 / 2011 پشووی فه‌رمییه‌. کۆپییه‌کی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه که به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر که‌وتووه‌و له‌ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا هاتووه‌:په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌که‌م مانگی نیسانی شه‌رقی بکرێته پشووی فه‌رمی له هه‌ریَمی کوردستان، ئه‌و ڕۆژه که ده‌کاته 20 / 4 / 2011 بۆیه پشووی ڕه‌سمیه‌که له 20 / 4 / 2011 ده‌بێت نه‌وه‌ک له 7 / 4 / 2011 بۆیه ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌مان دا. سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 3 / 4 / 2011
تاڵه‌بانی: سی حوزه‌یران ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ له مێژووی عێراقدا [ 10 : 20 ] 2009 / / 30 - سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ له گوته‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، سی حوزه‌یران ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ له مێژووی عێراقدا و گه‌له‌که‌مان لاپه‌ڕه‌یه‌کی گه‌شاوه ونوێ ده‌ست پێده‌کات. سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ له گوته‌یه‌کدا به بۆنه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزی فره ڕه‌گه‌زه‌کان له شاره‌کانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که پێویسته هه‌موومان پێکه‌وه پشتگیری له هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی بکه‌ین له پێناو دابینکردنی ژیانێکی سه‌ربه‌رز و شکۆمه‌ند بۆ هاوڵاتیان. جه‌لال تاڵه‌بانی گوتیشی: سی حوزه‌یران ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ له مێژووی عێراقدا و گه‌له‌که‌مان لاپه‌ڕه‌یه‌کی گه‌شاوه ونوێ ده‌ست پێده‌کات، که هێزه‌کانی عێراق به‌رپرسیاریه‌تی شار و شارۆچه‌که‌کانی عێراق ده‌گرنه ده‌ست، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی گرنگه له پێناو هێنانه‌دی سه‌روه‌ری عێراق به ته‌واوی. تاڵه‌بانی گوتیشی: تیرۆریستان و گروپه شه‌رخوازه‌کان ناتوانن ببنه ڕێگر له‌به‌رده‌م ویستی عێراقیه‌کان.
دوو گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کوردان له‌دیوانییه هه‌ڵده‌درێنه‌وه [ 19 : 52 ] 2011 / / 12 هه‌ولێر 12 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – بڕیاره له‌کۆتایی ئه‌م مانگه‌یه له‌پارێزگای دیوانیه‌ی باشووری عێراق دوو گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کوردان هه‌ڵبدرێنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هید و ئه‌نفالکراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نوه‌ر عومه‌ر تایبه‌ت بۆ په‌یامنێر وتی: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق له‌ئێستادا سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردنی ڕێکاره یاساییه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌کی کورتی داهاتوودا گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی مه‌هار یه‌ک و مه‌هار دوو له‌سنووری پارێزگای دیوانیه هه‌ڵبدرێنه‌وه‌. وتیشی: دوای ته‌واوبوونی کاره یاساییه‌کان هه‌ردوو گۆڕه‌که له‌لایه‌ن تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان که له‌وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق و وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هید و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکهاتووه‌، ڕووفاته‌کان ده‌رده‌هێندرێن.. عومه‌ر ئاماژه‌یدا، له‌کاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی دڵنیابوونی گۆڕه‌کان، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و[ .،]جلوبه‌رگه‌کان دۆزراونه‌ته‌وه‌و[ .،]پشکنینه سه‌رتاییه‌کان ده‌رکه‌وتوون که قوربانییه‌کانی ئه‌و دوو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌، کوردن، به‌ڵام تاوه‌کو کاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ته‌واو نه‌کرێ، نازانرێ ژماره‌ی قوربانییه‌کان چه‌ند که‌سن. به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان وتیشی: دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی چ ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستانن، ئه‌وا ڕووفاته‌کان بۆ زێدی خۆیان ده‌گوازرێنه‌وه‌. م. ت
یانه‌ی پێرس به نیازه بۆندی سێ یاریزانی یانه‌که‌ی نوێ بکاته‌وه [ 13 : 56 ] 2008 / / 28 - نازم بیراکه‌پری_ سکرتیری یانه‌ی پێرس " قاسم ساڵح " له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی "په‌یامنێر" ڕایگه‌یاند: له دوای ئه‌وه‌ی هه‌رسێ یاریزانان " ئه‌میر حه‌یده‌ر و عه‌لا عه‌بدولقادر و ئه‌حمه‌د حه‌مید" ئه‌م ساڵ له گه‌ل یانه‌ی پێرس ئاستێکی به‌رزی پێشکه‌ش کرد و توانییان بوونی خۆیان له نێو یاریگادا بسه‌لمێنن ، به نیازین له ساڵی داهاتوودا بۆندی ئه‌م یاریزانانه نوێ بکه‌ینه‌وه‌و[ .،]له گه‌ل ئێمه به‌رده‌وام بن له یاری کردن ، چونکه چه‌ندین یانه به‌نیازن بۆند له گه‌ل ئه‌م یاریزانه مۆربکه‌ن. جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی پێرس بۆ یه‌که‌م جاره ده‌گاته قۆناغی خولی بژارده‌ی عێراق و ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌هات که بۆندی له گه‌ل چه‌ندین یاریزانی به توانا مۆرکرد.
سه‌باح ئه‌لساعدی تێکه‌ڵبونه‌وه‌ی دوو ئیئتیلافه شیعییه‌که به گه‌شبینی سیاسی ده‌به‌ستێته‌وه [ 13 : 09 ] 2010 / / 16 - ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی (سه‌باح ئه‌لساعدی) ڕایگه‌یاند، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پشت به‌خاڵه‌کان ئیئتیلافه‌که‌مان نابه‌ستێت بۆ دیاریکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو. (سه‌باح ئه‌لساعدی) ده‌ڵێت: ئه‌و لێدوان و ئه‌و قسانه‌ی له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه له‌باره‌ی گرێدانی هاوپه‌یمانی و تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌کرێت، ته‌نیا گه‌شنبینیه‌که له‌پرۆسه‌ی سیاسییدا. سه‌باح ئه‌لساعدی ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی یاسا پشت به جێبه‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی نابه‌ستێت بۆ دیاریکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و پۆسته سیادییه‌کانی دیکه‌. هه‌روه‌ها گوتی: ڕاسته له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا وتوێژ ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ری تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئیئتیلافه شیعیه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌و[ .،]ئه‌م قسانه‌شی له‌پرۆسه سیاسی عێراقدا به‌گه‌شبینی ناو زه‌ند کرد. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، هیچ جۆره ناکۆییه‌ک له‌ریزی ئیئیتیلافه‌که‌یان دا نییه‌، به‌هۆی ئه‌و وتوێژانه‌ی که له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقییه‌و[ .،]ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌کرێت.
دوایین ئاماری بارانی هه‌رێم [ 14 : 10 ] 2010 / / 01 - له‌مباره‌یه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی کوردستان "حه‌سه‌ن وه‌ها ب جه‌لال" له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس ئاماری بارانی ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێمی به‌مشێوه ڕاگه‌یاند: له 28 شوباته‌وه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ، له شاری هه‌ولێر 33 ملم و له سلێمانی 26 . 3 ملم و له دهۆک 32 . 7 ملم باران باریوه‌، وتیشی: به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا و له پارێزگای هه‌ولێر 267 . 5 ملم و له دهۆک 501 . 2 ملم و له سلێمانی 546 ملم باران باریوه‌. له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری وشکه ساڵیه‌وه‌، حه‌سه‌ن وه‌هاب جه‌لال ئاشکرایکرد، تا ئێستا ناتوانرێت پێشبینی ڕوودانی بکه‌ین یاخود به پێچه‌وانه‌وه‌، جگه له‌وه‌ش پێوه‌ره‌کانی وشکه‌ساڵی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست جیاوازن، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین تا ئێستا بڕێکی باش باران باریوه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوودا، ئه‌گه‌ریش له هه‌ردوو مانگی ئازار و نیساندا دوو شه‌پۆلی دیکه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌، باران ڕوو له هه‌رێم بکاته‌وه‌، ده‌توانین بڵێین مه‌ترسی وشکه‌ساڵی له‌سه‌رمان نامێنێت.
ده‌ستگیرکردنی پێشمه‌رگه له شاری سه‌در به‌درۆخرایه‌وه [ 17 : 17 ] 2008 / / 31 – ئه‌ندام و گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان و بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه "جه‌بار یاوه‌ر" له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" و "رادیۆی زاگرۆس" ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆخسته‌وه که ماڵپه‌رێکی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در بڵاویکردۆته‌وه گوایه له شاری سه‌دری سه‌ر به‌غدا چه‌کدارانی میلیشیای مه‌هدی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌یان ده‌ستگیرکردووه‌و[ .،]پاشان له سێداره‌یانداون. جه‌بار یاوه‌ر له لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیکرده‌وه که ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ری "ئه‌لمه‌هدیه‌" بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و[ .،]چه‌ند شوێنێکی دیکه کردوویانه به سه‌رچاوه‌، گوایه چه‌کداره‌کانی میلیشیای مه‌هدی له شاری سه‌در 20 پێشمه‌رگه‌ی کوردیان ده‌ستگیرکردووه‌و[ .،]پاشان له سێداره‌یان داون، ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی نیه چونکه هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک نه له ناوه‌ڕاست نه له باشووری عێراقی فیدڕاڵ به‌شداریان له هیچ پڕۆسه‌یه‌کی سه‌ربازیدا نه‌کردووه‌. جه‌بار یاوه‌ر گوتیشی:" ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌رکی هێزی پێشمه‌رگه به‌رگری و پاراستنی هه‌رێمی کوردستانه‌، جگه له‌مه‌ش هێزه عێراقییه‌کان توانای کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخی ناوچه‌کانیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها وه‌کو دیاریشه هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی باڵای سیاسی له هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له ئارادایه زۆر ڕوون و ئاشکرایه به تایبه‌ت له‌مه‌ڕ ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا که له نێوان چه‌کدارانی مه‌هدی و حکومه‌تی عێراق له ئارادایه‌، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو سه‌رۆک تاڵه‌بانی و بارزانی له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌یاندا ڕوونیان کرده‌وه که حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌ت باڵای سیاسی کوردستان پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی فیدڕاڵ ده‌که‌ن به چه‌سپاندنی یاسا له سه‌رتاسه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌ک هه‌ڵگرتن له ده‌ره‌وه‌ی سوپای عێراق و کۆنتڕۆڵکردنی ڕه‌وشه‌کان به‌پێی ده‌ستووری عێراق.
فه‌رمانده‌ی هێزی فره ڕه‌گه‌زه‌کان هۆشداری دایه عێراقیه‌کان [ 19 : 15 ] 2008 / / 20 - لیوا مارک هیرتلینک فه‌رمانده‌ی هێزی فره ڕه‌گه‌زه‌کان له باکوری عێراق، هاوڵاتیه عێراقیه‌کانی له‌وه ئاگادارکرده‌وه که تیرۆریستان به نیازن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن. نووسینگه‌ی کاروباری هاوڵاتیان سه‌ر به فه‌رمانده‌ی هێزی فره ڕه‌گه‌زه‌کان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌، تیایدا هاتووه‌، هه‌ندێک زانیاریه‌که‌مان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک پێگه‌یشتووه که ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که تیرۆرریستان به نیازن له‌م مانگه‌دا هێرش وکرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی سوپا و پۆلیسی عێراقی ئه‌نجامبده‌ن. له به‌یاننامه‌که‌دا لیوا مارک هیرتلینک داوای له هاوڵاتیه عێراقیه‌کان کردوه که ئاگاداری خۆیان بن و له کاتی بینینی هه‌ر چالاکیه‌کی گوماناوی په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی بکه‌ن.
هه‌ڵوێستی ویلایه‌تێکی ئه‌ڵمانیا دژی وشه‌ی "لایک" له فه‌یسبووکدا [ 8 : 50 ] 2011 / / 20 هه‌ولێر 20 ئاب/ئۆگۆست ( )- به‌رپرسانی ویلایه‌تی ئاشلسویگ – هۆلشتاینی ئه‌ڵمانیا فه‌رمانی به ڕێکخراوه حکوومه‌تیه‌کانی ئه‌و ویلایه‌ت داوه که لاپه‌ڕه‌کانیان له ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکدا دابخه‌ن و وشه‌ی "لایک" له ماڵپه‌ڕه‌کانیان پاک بکه‌نه‌وه‌. به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌، فه‌یسبووک به‌کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری به‌کارهێنه‌ران له‌و ڕێگایه‌وه پێشێلی یاساکانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا ده‌کات، تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) گواستیه‌وه‌. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس ده‌ڵێت، کۆمپانیای فه‌یسبووک ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌. ووشه‌ی لایه‌ک یه‌کێک له زۆرترین لایه‌نگره‌کانه له فه‌یسبووکدا که ڕ‌ێگه به به‌کارهێنه‌رانی ده‌دات له لاپه‌ڕه‌یه‌کدا به لێدانی ئه‌و ووشه‌یه به‌شدار بن و بۆچوونی خۆیان بڵێن. ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له ئایار/ئه‌پریلی 2010 ووشه‌ی لایکی هێنایه ڕیزی خزمه‌تگوزارییه‌کانی. ش.ب
هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی کوردستان بۆ دیاری کردنی سه‌رۆکی حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات [ 18 : 07 ] 2012 / / 09 هه‌ولێر 9 شوبات/فه‌برایه‌ر ( )- ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت، له هه‌فته‌ی دابێت، په‌رله‌مانی کوردستان بۆ دیاری کردنی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێم، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی به‌ڕێوه‌ده‌بات. "تاریق جه‌وهه‌ر" ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان به ئاژانس و ڕادیۆ په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بۆ دیاری کردنی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ڕۆژه‌که‌ی دیار نییه." له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی کوردستان "عومه‌ر نوره‌ددینی" به ئاژانس و ڕادیۆ په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له ڕووی یاساییه‌وه پێویسته په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی دیاری بکات که له‌لایه‌ن لیسته‌کانه‌وه کاندید ده‌کرێن، دواتر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕایانسپێریت بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌بێت و له ماوه‌ی سی ڕۆژدا ئه‌م دوو کاندیده کابینه‌ی نوێ ڕابگه‌یه‌نن، چونکه ئه‌گه‌ر له مانگێک تێپه‌ڕێت، ڕێوشوێنی دیکه دێته پێش. .
سبه‌ی جه‌وله‌ی دیکه له خولی یانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چێت [ 19 : 28 ] 2009 / / 03 – سبه‌ی جه‌وله‌ی دیکه له خولی یانه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چێت، له گریکنترین یاری یانه‌ی لیۆن میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌کات. ئه‌مه‌ش خشته‌ی یارییه‌کان ڕۆبین کازان (رووسی) × به‌رشلۆنه (ئیسپانی) ئه‌رٍِسنال (ئینگلیزی) × ئی زد ئه‌لکمار (هۆله‌ندی) سفیلیا (ئیسپانی) × شتوتگارت (ئه‌ڵمانی) لیۆن (فه‌ره‌نسی) × لیڤه‌رپول (ئینگلیزی) دینامۆکیێڤ (ئۆکرانی) × ئه‌نته‌رمیلان (ئیتالی) فیۆرنتینا (ئیتالی) × دیبرچینی (مه‌جه‌ری) ستاندر لیاج (به‌لجیکی) × ئۆلیمبیاکۆس (یۆنانی) یۆنیریا ئۆرزیچینی (رۆمانی) × گلاسکۆ ڕێنجه‌رز (ئسکوتله‌ندی) جێی باسه‌، یارییه‌کان له کاتژمێر ( 9 . 45 ) به‌رێوه‌ده‌چێت، ته‌نها یاری (رۆبین کازان × به‌رشلۆنه‌) کاتژمێر ( 8 . 30 ) به‌رێوه‌ده‌چێت.
وێنه‌یی.. ئه‌رِژه‌نتین و ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر بوون [ 14 : 30 ] 2011 / / 27 – دوێنێ شه‌ممه چه‌ند یاریێکی دۆستانه به‌رێوه‌چوو ، تیادا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر بوون. له یاریگای (میادۆ والاندز) هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕووبه‌رووی یه‌کتربوونه‌وه ، تیادا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به گۆلێک یه‌کسان بوون. تاکه گۆلی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین له ڕێگای یاریزانی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان (ئستیبان کامبیاسۆ) له خوله‌کی ( 42 ) تۆمارکرا ، تاکه گۆلی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕێگای یاریزان (ئاگۆدیلۆ) له خوله‌کی ( 59 ) تۆمارکرا. جێی باسه ، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ی کۆستاریکا ڕووبه‌رووی یه‌کترده‌بنه‌وه‌.
دیاله‌... قوتابیه‌کی زانکۆ کوژرا [ 8 : 28 ] 2008 / / 20 - سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند، له سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی ناحیه‌ی "به‌هروز" چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ڕێگه‌یان به قوتابیه‌کی زانکۆ گرتوه‌و[ .،]هه‌ر له‌وێدا کوشتویانه‌. به گوێره‌ی هه‌واڵی ""ئه‌سوات عێراق" سه‌رچاوه‌که ئاشکرایکرد، دوێنێ پێنج‌شه‌ممه له سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی ناحیه‌ی به‌هروز چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو که گومان ده‌کرێت سه‌ر به‌رێکخراوی قاعیده‌بن قوتابیه‌کی زانکۆی دیاله‌یان دابه‌زاندوه‌و[ .،]هه‌ر له‌وێدا کوشتویانه‌. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه وا ناسراوه که جموجۆڵێکی زۆری چه‌کدارانی سه‌ر به قاعیده‌ی تێدایه‌.
عێراق به‌رمیلێک نه‌وتی به 34 دۆلار فرۆشتووه [ 17 : 40 ] 2009 / / 25 – مانگی ڕابردوو عێراق، به‌رمیلێک نه‌وتی به 34 دۆلار فرۆشتووه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وتیش له‌و مانگه‌دا، گه‌یشتۆته زیاتر له 55 میلۆن به‌رمیل. عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، له مانگی کانوونی ڕابردوودا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق گه‌یشته 56 میلۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل. گوتیشی: به‌های فرۆشتنه‌که‌ی گه‌یشتۆته‌، ملیارێک و 943 میلۆن دۆلارو به تێکڕا، نرخی هه‌ر به‌رمیلێک به 34 دۆلار و 57 سنت فرۆشراوه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، 23 کۆمپانیای ئاسیایی و ئه‌فریقی و ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی ئه‌و نه‌وته‌یان کڕیووه‌.
ئایا ده‌زانی ... [ 16 : 48 ] 2008 / / 01 – هه‌ندێ زانیاری ورد له سروشتدا هه‌ن که زانینیان خراپ نییه ... - کۆرپه‌له دوای حه‌فته‌ی حه‌فده‌یه‌م ده‌توانێت خه‌و ببینێت. - 1300 گۆی زه‌وی له گۆی "مشته‌ری"دا جێی ده‌بێته‌وه‌. - 85 % گیاکان له زه‌ریاکاندا ده‌ڕوێن. - توانای بینینی کونه‌به‌بوو 82 ئه‌وه‌نده‌ی توانای بینینی مرۆڤه‌. - له هه‌ر 50 چرکه‌دا که‌سێک تووشی نه‌خۆشی ئایدز ده‌بێت. - کێشی ئێسکی مرۆڤ 13 تا 15 کیلۆگرامه‌. - زه‌رافه‌ ده‌توانێت به زمانی ، گوێیه‌کانی خاوێن بکاته‌وه‌. - که‌روێشک و توتی ته‌نیا گیاندارێکن که بێ ئه‌وه‌ی سه‌ریان بجولێنن ده‌توانن پشته‌وه‌ی خۆیان ببینن. - ڕووبارێک له "کامبوج" ، شه‌ش مانگی ساڵ له باکووره‌وه بۆ باشوور و شه‌ش مانگه‌که‌ی دیکه‌ش له باشووره‌وه بۆ باکوور دوڕوات. - خێراترین ماسولکه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ، زمانیه‌تی. - مرۆڤ ته‌نیا گیاندارێکه که ده‌توانێت له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت.
07 . 10 . 2011 ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له لوله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی باشوری عێراق ڕوویدا له لایه‌ن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب به لوله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌و‌تی خاو له باشوری عێراقدا، ئاگر له لوله نه‌وته‌کان به‌ربوو و بوو به‌ مایه‌ی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌کی‌ کاتی. به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له دره‌نگانێکی دوێنێ هه‌ینی له کێڵگه‌ی نه‌وتی " ڕومه‌یله " له نزیک شاری به‌سره‌ی به‌نده‌ری له باشوری عێراق ڕوویدا .
مه‌حمود عوسمان: هیچ مه‌عقول نییه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی سه‌ر به‌یه‌ک کوتله‌بن [ 18 : 12 ] 2011 / / 23 – سه‌باح که‌رکوکی / به‌غدا – د.مه‌حمود عوسمان وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی وه‌رگرتنی سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی یاسایی، ڕاشیگه‌یاند؛ هیچ مه‌عقول نییه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی سه‌ر به‌یه‌ک کوتله‌بن. (د. مه‌حمود عوسمان) ئه‌ندامی کوتله کوردستانییه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) ڕوونیکرده‌وه‌، هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ ئێمه داوای لیژنه‌ی یاساییمان کردووه‌، دووه‌م: ئێمه که‌سی چاک و کارامان هه‌یه بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی لیژنه‌ی یاسایی، سێیه‌م: نابێت سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که له ئه‌لعێراقییه‌یه‌و[ .،]سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی سه‌ر به‌یه‌ک کوتله‌بن؛ چونکه هیچ مه‌عقول نییه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی سه‌ر به‌یه‌ک کوتله‌بن؛ به‌تایبه‌تی یاسا په‌یوه‌ندی به‌و دوولایه هه‌یه‌. (د. مه‌حمود عوسمان) وتیشی: ئێمه هیچ لیژنه‌یه‌کی سه‌ره‌کیمان نییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆیه پێویسته‌و[ .،]ده‌بێت، لیژنه‌ی یاسایی بۆ ئێمه بێت. ئه‌و نوێنه‌ره‌ی کورد دووپاتیکرده‌وه‌، پێشتر کێشه‌مان له‌سه‌ر لیژنه‌ی یاسایی هه‌بووه‌، بۆیه ئه‌و پۆسته بۆ ئێمه گرنگه‌و[ .،]که‌سی چاکیشمان هه‌یه‌. ناوبراو وتیشی:ئێمه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زۆرینه‌مان نییه بۆ ئه‌وه یاساکان تێپه‌ڕبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی یاسایی بۆ ئێمه بێت، ئێمه ده‌توانین کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی یاساکان هه‌بێت. له به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌یدا، (د. مه‌حمود عوسمان) گه‌شبینی خۆشی به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه ده‌ربڕی، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کوتله کوردستانییه‌کان یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌، وتیشی: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن؛ به‌تایبه‌تی ئێمه کاری زۆرمان بۆ ئه‌لعێراقییه کردووه‌و[ .،] له زۆر شت یارمه‌تیمانداون، بۆیه ناچێته عه‌قڵه‌وه‌، ئه‌لعێراقیه به پێدانی ئه‌و لیژنه‌یه به کورد ڕازی نه‌بێت.
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: گۆڕانکاری به‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌کان ده‌که‌ین [ 16 : 44 ] 2012 / / 09 سلێمانی 9 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) - ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو ئاڵوگۆڕ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سنوری هه‌ر دوانزه‌ قه‌زاکه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بکرێت به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌کراوه‌, له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت, بۆ ئه‌زموونی خۆمان دوو ئاڵوگۆڕمان کرد به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ئێستا ئه‌وانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ جێگه‌ی خۆیان. جه‌بار حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د له‌ لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری وتیشی: له‌میانه‌ی هه‌ندێک گۆڕانکاریدا پێشنیاری ئه‌وه‌مان بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ کرد, وه‌کو ئه‌زمونێک ئاڵوگۆڕ به دوانزه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بکرێت بۆئه‌وه‌ی بزانین تا چه‌ند پرۆسه‌که سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. ڕوونیکرده‌وه‌:"دوو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ بۆ ماوه‌ی دوومانگ ئاڵوگۆڕیان پێکراو ئێستاش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆیان به‌نیازیشین له‌ئاینده‌دا ئه‌و دوو په‌روه‌رده‌یه‌ بکه‌ین به‌چوار په‌روه‌رده‌ و ئاڵوگوڕی تێدا بکه‌ین بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر." به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شکرد:"ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ سه‌رکه‌وتوو بوون ئه‌وا له‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌کان له‌ هه‌ر دوانزه‌ قه‌زاکه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاڵوگۆڕیان پێده‌که‌ین." زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان / ص . س
سه‌لام زه‌وبه‌عی: ڕووخاندنی حکومه‌تی مالکی نه مه‌به‌ستێکی ستراتیژییه نه مه‌به‌ستێکی پیرۆز [ 8 : 59 ] 2007 / / 24 – سه‌لام زه‌وبه‌عی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی ته‌وافوق و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند "رووخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالکی نه مه‌به‌ستێکی ستراتیژییه نه مه‌به‌ستێکی پیرۆز، ڕه‌تیشیکرده‌وه که چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ نوری مالکی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به ڕێکه‌وت بووبێت، به‌ڵکو به ئاگاداری به‌رپرسانی به‌ره‌ی ته‌وافوق و داواکاری لایه‌نه عێراقی و بیانییه‌کان بووه‌". به‌پێی ماڵپه‌ری (ئه‌سوات عێراق)، سه‌لام زه‌وبه‌عی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا گوتی: کشانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق له حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالکی مانای نمایشکردنی هێز و توانای به‌ره‌ی ته‌وافوق نیه بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی سیاسی، به‌ڵکو ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و تاڵی و ناخۆشیانه بووه که به‌ره‌ی ته‌وافوق له ماوه‌ی به‌شداربوونی له‌و حکومه‌ته بینیویه‌تی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، به‌ره‌ی ته‌وافوق له ماوه‌ی به‌شداربوونی دا له حکومه‌تی ئێستای عێراق هیچ کات درک به‌وه نه‌کراوه که به‌شداربووێکی ڕاسته‌قینه‌ی حکومه‌تن، به‌ڵکو ئێمه ته‌نها له دروستکردنی بڕیاره‌کان پشکداربووین. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه (به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی) که سێیه‌مین گه‌وره لیستی به‌شداربووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال بوو له مانگی (ئاب)ی ڕابردوو به هه‌ر پێنج وه‌زیر و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه حکومه‌ت گوێ به خواسته‌کانیان نادات، له پێکهاته‌ی حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالکی کشانه‌وه‌.
ئیتلافی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنی مالکی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران ڕِه‌د کرده‌وه [ 20 : 31 ] 2010 / / 01 - ئیتلافی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنی "نوری مالکی" وه‌ک سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق ڕِه‌د کرده‌وه‌و[ .،]ڕِاگرتنی گفتوگۆیه‌کانی له‌م باره‌وه تا ده‌ستنیشان کردنی که‌سێکی تر ڕاگه‌یاند. به پێی ڕِاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیته‌رز له به‌غداد، فرِاکسیۆنی (ده‌وله‌تی یاسا) به‌سه‌رۆکایه‌تی مالکی که له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دووه‌م بووه له ژێر ناوی "ئیتلافی نیشتمانی" له‌گه‌ل "ئیتلافی نیشتمانی عێراق" به‌سه‌رۆکایه‌تی (عه‌مار حه‌کیم) که سێیه‌م بووه یه‌کیان گرت و کۆتله‌یه‌کیان پێکهێنا که 159 کورسی له 325 کورسیان مسۆگه‌ر کرد وپێویستیان به 4 کورسی تره بۆ گه‌یشتن به زۆرینه له‌ناو په‌رله‌مان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت. ئه‌مرۆ یه‌کشه‌مه‌، "قوسه‌ی سوهه‌یل" ئه‌ندامی حزبی سه‌ره‌کی ئیتلافی نیشتمانی عێراق به ڕۆیته‌رزی گوت:" حیزبه‌کانی ئیتلافی نیشتمانی ڕِایانگه‌یاندووه که پێداگری بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی مالکی به سه‌رۆک وه‌زیران کۆسپ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت سازده‌کات و داواکاری ده‌ستنیشان کردنی که‌سێکی ترن بۆ ئه‌م پۆسته‌."
کونسلگه‌ری ئه‌ڵمانیا ئاماده‌کاری بۆ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ک له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات [ 17 : 11 ] 2009 / / 12 - کارزان کریم/ هه‌ولێر- کونسلگه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ گه‌وره بارزرگانێکی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ک له هه‌رێمی کوردستان کۆبووه‌وه‌. له مه‌راسمێکدا له شاری هه‌ولێر، کونسلگه‌ری ئه‌ڵمانیا و هێلمۆت گێدگ گه‌وره بارزگانی ئه‌لمانی و نیهاد له‌تیف قۆجه قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماده‌کاری بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له هه‌رێمی کوردستان بۆ دامه‌زراندن و به‌کارخستنی قوتابخانه‌ی ئه‌لمانی له هه‌ولێر. دکتۆر ئۆلیڤه‌ر شناگنبێر کونسلی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له مه‌رسیمه‌که‌دا گووتیی "هه‌نگاوێکی گرنگ نراوه‌و[ .،]ده‌توانین قوتابخانه‌ێکی ئه‌ڵمانی بکه‌ینه‌وه له هه‌ولێر، چونکه دایک و باوکی زۆر ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازن ئه‌م قوتابخانه‌یه بکرێته‌وه‌. ده‌رفه‌ت به‌و قوتابیانه ده‌دات له ئه‌ڵمانیا گه‌راونه‌ته‌وه‌و[ .،]بتوانن به‌رده‌وام بن له خوێندن، په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ کلتووری ئه‌ڵمانیا بپارێزن، هه‌روه‌ها دایک و باوکی منداڵه‌کانیش ده‌توانن ئاسۆیه‌کی گه‌ش بۆ منداله‌کانیان دابین بکه‌ن بۆ په‌ره‌دان به‌خوێندنیان له زانکۆکانی ئه‌ڵمانیا". کونسلی گشتی ئه‌ڵمانیا ڕاشیگه‌یاند "له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا په‌یرِه‌و پرۆگرامی قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری په‌روه‌رده په‌سند ده‌کرێـت، نێچێرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ پرۆژه‌که ده‌ربرِیوه‌". گوووتیشی "هه‌موو هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌له‌که‌و کونسلگه‌ری گشتی له‌م پرۆژه‌وه چرِده‌که‌ینه‌وه‌و[ .،]ته‌واوی ئاماده‌کارییه‌کانیش له 1 ئه‌یلولی 2010 کۆتایی دێت، به‌مه‌ش قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ ساڵی خویندنی 2010 - 2011 ده‌ست به‌کار ده‌بێت". له کۆتایی قسه‌کانی کونسلی ئه‌ڵمانیا گووتی "ئێمه به‌دوای که‌ساتێکدا ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرِۆژه ئه‌ڵمانی کوردییه به‌ره‌و پێش ببات، له مه‌راسیمه‌دا که نیهاد له‌تیف قۆجه‌ قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و هێلمۆت گێدێگ بازرگانی ئه‌لمانی وه‌ک سه‌رۆک لێژنه هه‌لبژێردرا ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی کۆمه‌له‌که‌ش هه‌ریه‌ک له دکتۆر مسعود سیانی مامۆستای زانکۆی سه‌لاحدین و ئێریش گوتمان به ئه‌ندامی سه‌نته‌ری ته‌که‌نه‌لۆژی و ڕاهێنانی ئه‌وروپی ده‌ست نیشان کرا.
ڕزگار عه‌لی: لیستی برایه‌تی که‌رکوک دژی دابه‌شکردنی که‌رکوکه بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن [ 16 : 38 ] 2008 / / 16 - سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ڕزگار عه‌لی ڕایگه‌یاند، لیستی برایه‌تی که‌رکوک به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دابه‌شکردنی که‌رکوک بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و[ .،]ئه‌و دابه‌شکردنه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵه‌. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک و گوته‌بێژی فه‌رمی لیستی برایه‌تی که‌رکوک ڕزگار عه‌لی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که ئه‌مرِۆ سازیدا هه‌ڵوێسته‌کانی لیستی برایه‌تی که‌رکوکی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکی ڕوونکرده‌وه‌. ڕزگار عه‌لی گوتی: لیستی برایه‌تی که‌رکوک پێشنیازی دابه‌شکردنی که‌رکوک بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خراوه‌ته ڕِوو ڕه‌تده‌کاته‌وه‌. پێشنیازی دابه‌شکردنی که‌رکوک بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێکهاته‌کانی که‌رکوک خراوه‌ته ڕِوو به جۆرێک بۆ کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان ڕێژه‌ی 32 % و بۆ کلدۆ ئاشووریه‌کانیش 4 % دانراوه‌. لیستی برایه‌تی که‌رکوک له کۆی 41 کورسی خاوه‌نی 26 کورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکه‌.
پارێزه‌ری گشتی به‌ریتانیا له باره‌ی شه‌رِی عێراقه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرا [ 12 : 57 ] 2010 / / 28 – دوێنێ پارێزه‌ری گشتی به‌ریتانیا پیته‌ر گوڵدسمیس، له به‌رده‌م لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له شه‌رِی عێراق، ئاماده‌بوو؛ بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی ئه‌ندامانی لیژنه‌که بداته‌وه‌. ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێناوه‌؛ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌، له برِیاری حکومه‌تی تۆنی بلێر، سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریکردنی له‌نده‌ن له شه‌رِی دژی عێراقدا. ئه‌و لیژنه‌یه لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی حکومه‌تی تۆنی بلێردا ده‌کات، که به‌شدار بوونه له برِیاری به‌شداریکردنی وڵاته‌که‌یان له شه‌رِی عێراقدا. دوێنێ گۆڵدسمیس له به‌رده‌م لیژنه‌که‌د ڕایگه‌یاند، پێشتر له‌و برِوایه‌دا بووه‌، شه‌رِی عێراق پێویستی به برِیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه‌، به‌ڵام دواتر ئه‌و بۆچوونه‌ی گۆرِاوه‌. گوتیشی: " سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو تۆنی بلێر، هیچ فشارێکی له‌سه‌ر درووست نه‌کردووه بۆ په‌سندکردنی برِیاری به‌شداریکردنی به‌ریتانیا له شه‌رِی عێراق". له ئازاری 2003 به‌ریتانیا، وه‌ک یه‌که‌م وڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا، برِیاریدا به‌شداری شه‌رِی عێراق بکات.
بێن کینگزلی ڕۆڵی ئه‌بو عه‌لی سینا ده‌گێڕێت [ 16 : 58 ] 2012 / / 21 هه‌ولێر 21 ئایار / مایۆ ( ) – بێن کینگزلی ئه‌کته‌ری ناوداری هۆلیوود له فیلمێکدا که له ڕۆمانێکی پڕفرۆش وه‌رگیراوه‌، ڕۆڵی ئه‌بو عه‌لی سینا _ پزیشک و زانای ناوداری ئێرانی _ ده‌گێڕێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له بازاڕی فیلمی فیستیڤاڵی کانه‌وه هاتوون، ڕۆمانی پڕفرشی پزیشک له نووسینی نۆڤا گۆردۆن به‌مزووانه ده‌بێته مایه‌ی ئیلهام بۆ فیلمێکی سینه‌مایی و بێن کینگزلی ئه‌کته‌ری براوه‌ی ئۆسکار له‌م فیلمه‌دا ڕۆڵی ئه‌بو عه‌لی سینا _ پزیشک و زانا و فه‌یله‌سوفی ناوداری ئێرانی _ ده‌گێڕێت. ڕۆمانه‌که‌ی نۆڤا گۆردۆن باسی پزیشکێکی سه‌ده‌ی یازده‌یه‌مه که به سه‌رتاسه‌ری ئه‌وڕوپادا ده‌سوڕێته‌وه‌و[ .،]خه‌ڵک ده‌رمان ده‌کات. تۆم پین که زیاتر به زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی شانس ناوبانگی په‌یداکردووه‌، له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ڕۆڵی ڕۆب کوڵ ده‌گێڕێت که پزیشکێکی سه‌ده‌ی یازده‌یه‌مه‌و[ .،]هه‌وڵده‌دات ڕیشه‌ی نه‌خۆشییه‌کان و شێوازی ده‌رمان کردنیان بدۆزێته‌وه‌. به گوێره‌ی ده‌نگۆکان ئۆلیڤیێ مارتینز ئه‌کته‌ری فه‌ڕه‌نسیی سه‌رقاڵی دانوستانی کۆتاییه بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی شا عه‌لائوده‌وله که شای ئێسفه‌هان بووه له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی قاجاره‌کان. فیلیپ ستولزل که فیلمی گۆته‌ی گه‌نجی عاشقی دروستکردووه‌، فیلمی پزیشک دروستده‌کات. وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه مانگی داهاتوو له مه‌راکش و ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێده‌کات. بێن کینگزلی که بڕیاره ڕۆڵی ئه‌بو عه‌لی سینا بگێڕێت، یه‌کێکه له‌و هه‌شت ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌ی ئاسیا که کاندیدی ئۆسکار بووه‌و[ .،]دوای میوشی یومیکی دووه‌مین ئه‌کته‌ری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئاسیاییه که ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌. کینگزلی ساڵی 2008 له‌زانکۆی هاڵ دکتۆرای شانازییانه‌ی وه‌رگرت له به‌شی ئه‌ده‌بیات. م.م
دوایین به‌رهه‌می ده‌نی بۆیل به‌شداری له فیستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن ده‌کات [ 14 : 36 ] 2010 / / 14 - فیلمی سینه‌مایی " 127 کاتژمێر" دوایین به‌رهه‌می "ده‌نی بۆیل" ده‌رهێنه‌ری ناوداری به‌ریتانی له په‌نجا و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن نمایش ده‌کرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئیسکرین دیلی"، په‌نجا و نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی له‌نده‌ن ڕۆژی ( 28 )ی ئۆکتۆبه‌ر له ڕێگای نمایشکردنی نوێترین به‌رهه‌می "ده‌نی بۆیل" ده‌رهێنه‌ری براوه‌ی ئۆسکار به‌ناونیشانی " 127 کاتژمێر" کۆتایی به کاره‌کانی خۆبی دێنێت. " 127 کاتژمێر" له سه‌ر بنه‌مای ژیانی "ئارۆن ڕالێستۆن" شاخه‌وانی ناودار به‌رهه‌م هاتووه که بۆ ڕزگاری بوونی له مه‌رگ ناچار بوو یه‌کێک له ده‌سته‌کانی خۆی ببرِێته‌وه‌. "جیمز فرانکۆ" ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی له‌و فیلمه دا ڕۆڵی "رالێستۆن" ده‌گێرێت. "بۆیل" سه‌ره‌رِای کاری ده‌رهێنان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌، ئه‌رکی به‌رهه‌مهێنان و سیناریۆی ئه‌و فیلمه له ئه‌ستۆ دابووه‌. په‌نجا و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن ڕۆژی ( 13 )ی ئۆکتۆبه‌ر له ڕێگای نمایشکردنی فیلمی "هیچ کاتێک جێم مه‌هێله‌" له ڕۆڵگێرانی "کایرا نایتلی" و "که‌ری مولیگان" ده‌ست پدێه‌کات. "ده‌نی بۆیل" ده‌رهێنه‌ری ناوداری به‌ریتانی له ساڵی ( 2008 ) له ڕێگای فیلمی سینه‌مایی "ملیۆنه‌ری گه‌ره‌که هه‌ژار نشینه‌کان" وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار ده‌ستنیشان کرا.
پاڵه‌وانێتی تازه‌پێگه‌یشتووانی عه‌ره‌ب له تۆپی باله‌ی له هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێ [ 10 : 32 ] 2010 / / 21 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - یه‌کێتی تۆپی باله‌ی عه‌رب برِیاری دا پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب له تۆپی باله له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت. له‌مباره‌وه سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی باله‌ی عێراق مۆئه‌ید مه‌غدید له لێدوانێکیدا گووتی: به مه‌به‌ستی دابه‌ش کردنی میوانداری کردنی پاڵه‌وانێتییه‌کان له وڵاته‌کان یه‌کێتی تۆپی باله‌ی عه‌ره‌ب له وڵاتی به‌حرێن کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا، ئێمه توانیمان پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب له تۆپی باله له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان له ساڵی 2011 بهێنینه هه‌ولێر. هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆیه ئێمه هه‌ر له ئێستاوه خۆمان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ئاماده ده‌که‌ین و پرۆگرامی تایبه‌تمان داناوه‌و[ .،]برِیار دراوه له مانگی 2 ی 2010 ده‌ست به مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ تازه‌پێگه‌یشتووان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجامێکی باش به ده‌ستبهێنن.
که‌ڤاله‌کا مۆنش، د موزه‌خانا هونه‌رێ هه‌ڤچه‌رخ ل نیۆیۆرک دێ بهێته نیشان دان [ 10 : 04 ] 2012 / / 19 هه‌ولێر 19 ئه‌یلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( )- موزه‌خانا هونه‌رێ هه‌ڤچه‌رخ ل نیۆیۆرکێ ڕاگه‌هاند، که‌ڤالا "هه‌وار" یێ شێوه‌کارێ نه‌رویژی ئێدوارد مونش، دێ نیشان بده‌ن کو ل ڤان داویان ب بهایێ 120 ملیۆن دۆلارێن ئه‌مریکی هاتیه کڕین. که‌ڤالا "هه‌وار" د نێڤبه‌را سالێن 1893 - 1910 هاتیه کێشان و چار کوپی ژ ڤێ که‌ڤالێ کێشاینه کو زه‌لامه‌کی ل سه‌ر که‌شتیه‌کێ نیشان دده‌ت کو سه‌رێ خو یێ گرتی و هه‌وار دکه‌ت. ئه‌ڤ که‌ڤاله‌ژ[ .،]ئالیێ سه‌رمایه‌دارێ ئه‌مریکی لیۆن بلاک، ل مه‌زادخانا سوتبی هاته کڕین و ئه‌ڤ که‌ڤاله‌ب[ .،]گرانترین کارێ هونه‌ری دهێته نیاسین کو د مه‌زاده‌کێ دا بهێته فروتن، هه‌روه‌ک ئاژانسا "رۆیته‌رز" یا بریتانی به‌لاڤکریه‌. نیشاندانا ڤی به‌رهه‌می د موزه‌خانا هونه‌رێ هه‌ڤچه‌رخ ل نیۆیۆرک، دێ ل 24 تشرینا ئێکێ/ ئۆکتۆبه‌ر 2012 هه‌تا 29 نیسان/ ئه‌پرێل 2013 ، یا به‌رده‌وام بیت. پ. ف
میسر باڵیۆزی خۆی له ته‌لئه‌بیب بانگ ده‌کاته‌وه [ 16 : 34 ] 2010 / / 06 - به هۆی ده‌رکردنی برِیاری گواستنه‌وه‌ی مافی موڵکدارێتی مزگه‌وتی ئه‌قسا و حه‌ره‌می ئیبراهیمی و مزگه‌وتی بیلال بن ڕه‌باح بۆ "ئیسرائیل"، فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌ستیان کرد به خۆپیشاندان و نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین و حکومه‌تی میسریش باڵێۆزی خۆی له ته‌لئه‌بیب بانگکرده‌وه بۆ قاهیره‌. حکومه‌تی قاهیره به ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ته‌لئه‌بیب ڕه‌تده‌کاته‌وه که شوێنه پیرۆزه ئاینییه‌کانی ئیسلام ده‌کاته موڵکی جووله‌که‌و[ .،]ڕێگه به خۆی ده‌دات ده‌ستکاری ئه‌و شوێنانه بکات. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر بڵاویانکرده‌وه‌، به‌زاندنی پیرۆزییه‌کانی ئه‌قسا و حه‌ره‌می ئیبراهیمی هێڵی سوورن و پێویسته "ئیسرائیل" ڕێز له هه‌ست و سۆزی هاوڵاتییانی فه‌له‌ستینی بگرێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زانراوه‌، که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت داوای له باڵیۆزانی وڵاته‌که‌ی کردووه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌ڵمه‌تێک له دژی ئه‌و برِیاره‌ی "ئیسرائیل" ڕێکبخه‌ن و ڕایگشتی جیهان له دژی ئه‌و برِیاره بوروژێنن. دوێنێ به هۆی ڕێگرتن له به‌رپاکردنی نوێژی هه‌ینی خۆپیشاندانی له نێوان نوێژخوێنانی فه‌له‌ستینی و سه‌ربازانی "ئیسرائیل"ی هاته کایه‌وه‌و[ .،]به‌و هۆیه‌وه 17 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی و 12 سه‌ربازی "ئیسرائیل" بریندار بوون.