path
audioduration (s)
0.2
70.6
sentence
stringlengths
2
429
کارەکەت دەرچوون لە دۆخی وشک و جێگیر تۆ ئیشێکی وشکت نابێت بوونی بڵۆگێک دەتوانێت وشکیی کارێک بحەسێنێت و لە مەزاجی بێ ڕۆح و دووبارە
بوونەوە ڕزگار بکات هەموو ئەو سوودانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە بۆ بڵۆگ نووسین سەرەکیترین دەرچوونن کە دەبێتە دەرچوونی بزینێسێک لە
دۆخی وشک و دۆخێکی جێگیر و بەردەوام چۆن بلۆگێک دروست بکەین بۆ سایتەکەمان ئێستا کە ئاشنایت بە جۆرەکان و سوودەکانی بڵۆگ نووسین لە بوونی
بلۆگێک بۆ سایتەکە و بڕیاری دەستپێکردنی بڵۆگ نووسینت داوە هەروەها دەبێت ئاشنا بیت بە شێوازەکانی دروستکردنی بلۆگ دروستکردنی بلۆگ ئەتوانێت
بە جێگیرکردن دەست پێ بکات لەلایەن سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک وەک وۆردپرێس لەم بارەیەوە لە وتارێکی فێرکاری وۆردپرێسدا وەسفێکی وردمان
پێشکەش کردوە کە دەتوانیت بڵۆگەکەت دەست پێ بکەیت بەڵام لەوەتەی بڵۆگێک هەیە لە تەنیشت سایتەکە بە دوو شێوە لەوانەیە ئێمە بیپشکنین کە
کامیان بەربژارێکی باشتر دەبێت وەک دەزانیت و بینیت بوونی بلۆگێک بۆ سایت کە هەمانە لە سایتە گەورەکان بە دوو شێوە جێبەجێ دەکرێت دروستکردنی
بلۆگ بۆ سایت لە سۆب فۆڵدەر وەک دروستکردنی بلۆگ بۆ سایت لە سۆب دۆمەین وەک بە بڕوای تۆ بۆ کام بژاردە گونجاوترە سۆب دۆمەین یان سۆب
فۆڵدەر کاریگەری سۆب دۆمەین لە سێئۆ باشترە یان کاریگەری سۆب فۆڵدەر باشترە لە سێئۆدا ئەگەر تێبینیت هەبووبێت گەورەترین بازرگانی ئینتەرنێت
سۆب فۆڵدەر بەکاردەهێنن بۆ ئەو کارە چونکە دروستکردنی بلۆگێک لە سۆب فۆڵدەر بە بەشێک لە سایتەکە دادەنرێت و بە سوپاس بۆ ئەم پرسە دەتوانێت
تیشک بخاتە سەر زیادکردنی دەسەڵاتی دۆمەین و بەدەستهێنانی پلەیەکی باشتر لە بزوێنەری گەڕاندا بەڵام بەکارهێنانی سۆب دۆمەین لە ناو بڵۆگدا
خودی سایتێکی جیایە و کاریگەری زۆری نابێت لەسەر دۆمەینی سەرەکی لە ڕووی سێئۆدا کەواتە ئەگەر دەتەوێت بلۆگێک دابنێیت بۆ سایتەکە و
بڵۆگنووسین دڵنیابە لە دروستکردنی بڵۆگ لە سۆب دۆمەین یان سۆب فۆڵدەر لە داهاتوودا وتارێکی ورد لەسەر ئەم بابەتە بڵاو دەکەمەوە لە کاتێکدا
بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکان و سەرمایەدارەکانی کریپتو تووشی ئیفلاس بوون و لیکویدەیشن بوون یاخۆد نزیکن لە ئیفلاس بوون کۆمپانیای لایت سپید
حەوت ملیار دۆلاری بۆ بۆدجەی تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکانی زیاد کرد لە ڕۆژی سێ شەممە دوازدە حەوت دوهەزار و بیست و دوو کۆمپانیای ڕایگەیاند کە دوایین خولی
دابینکردنی بودجەی کۆمپانیاکەیان داخستووە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاری لە چوار قوناغ دا کۆ کردووتەوە کە ئەمە ڕیکوردە لە بازاڕی دراوە
دیجیتاڵییەکان دا هەروەها کۆمپانیای لایت سپید پەردەی لەسەر ی لادا کە بە تیمێکی سەربەخۆ وەسف دەکرێت کە تایبەتە بە بەردەوام بوون لە
پەرەپێدانی پرۆژەکانی بڵۆکچەین بە تایبەتی ئەو پرۆژانەی لە قوناغە سەرەتاییەکاندان سام هاریسۆن و بەنەفشە فەتحی سەرکردایەتی ئەم تیمە نوێیە
دەکەن ئەم زنجیرە وتارە تەرخاندەكرێت بۆ سەرنج خستنەسەر ڕۆڵی نەرێنی گوتاری ڕۆژهەڵاتناسەكان كوردناسەكان لەبارەی نەتەوەی كورد و داتاشینی
ناسنامەی ساختە بە مەستی لەكەداركردن و بە كەم تەماشاكردنی نەتەوەی كورد لەلایەك و ڕەوایەتیدان بە سیستەمی داگیركاریی و تێزە داهێنراوە
پاڵپشتیكراوەكانی بەرژوەندی كۆڵۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی لەسەر ڕۆژهەڵات لەگەڵ شەپۆلی داگیركاریی ڕۆژئاواییەكان بۆ ڕۆژهەڵات بە تایبەت لەدوای
شكستی دەوڵەتی عوسمانیی بەهۆی خراپەكارییەكانییەوە لەبەردەم هێرشیی ئەوروپاییەكاندا دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بەریتانیا فەرەنسا ئیتالیا ئەڵمانیا و
چەند وڵاتێكی دیكە سیاسەتی داگیركارییان بۆ ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیی دەستپێكرد لەناو ئەو دەوڵەتە ڕۆژئاواییانەدا شانسینی
یەكگرتوو بەریتانیا لەسەرەتاكانی سەدەی بیستەمەوە بەهۆی نزیكیی لە ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی خۆی خزاندە ناوچەكە پێگە سەربازیی
و دەسەڵاتە سیاسییەكەی لەهیندستاندا هاوكاربوو بۆ زووتر زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتدا بەشێوەیەكی تەواوەتی بەریتانیا دەتوانرێت بە یەكەم وڵاتی
ڕۆژئاوایی دابنرێت كە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزی سەربازیی و چەكداریی بەكرێگیراو هاتبێتە ناو میسۆپۆتامیا عێراق و كوردستان هاتنی سوپای
ئینگلیز لە باشووری عێراقەوە سەرەتای هەڵمەتی داگیركاریی ئەو وڵاتەبوو بۆ ڕاوەدونانی دەوڵەتی عوسمانی و داڕشتنەوەی ناوچەكان بەگوێرەی ئەو
پشتبەستن بە زانیاریی و ناسەوانی بۆ ئاسانكردنی كاری هێزی سەربازیی واتە لەم ڕێگەیەدا ئەگەر بەریتانییەكان زانیاریی و ناسەوانی معرفە یان
لەبارەی ناوچە و شوێن و بنەماڵەیەكەوە سوودی بۆ داگیركاریی هەبووبێت كەمتر پشتیان بە هێزی ڕەقی سەربازی و بۆمب و فڕۆكە بەستووە هەر ئەم خاڵی
جیاكەرەوە ڕەهەندێكی سیاسی كۆمەڵایەتی و ئابووریی بە سیستەمی داگیركاریی ڕۆژئاوایی بەریتانیی بەخشیوە كە بۆتەهۆی بەجێهێشتنی كاریگەری
درێژخایەن و جومگەیی لەوناوچانەی كە بەریتانیا داگیری كردوون بۆ بەڵگاندنی ئەمە دەتوانین ئەوە بهێنینە بەرباس كە سەرباری ئەوەی دەوڵەتی
عەرەبی موسڵمان و كورد و پێكهاتەكانی تریش تێكڕا دژ بە سیاسەت و حوكمڕانی عوسمانییەكان بوون و ڕادەپەڕین لە نمونەی هەرە دیاری ئەو شۆڕشانەی
دژ بە دەسەڵای خراپەكاری عوسمانییەكان كراوە شۆڕشی عەرەبی بەڕێبەرایەتی شەریف حسێنی كوڕی عەلی لە حوزەیرانی دەسەڵاتداری سعودیە بوو
بە پشتیوانی بەریتانییەكان لەكاتێكدا ئەگەر لەڕووی كردەییەوە لێكدانەوەی بۆ بكەین دەبێت بپرسین چۆن سعودیە حیجازی ڕووگەی موسڵمانان
بەپشتیوانی بەریتانیا دژ بە دەوڵەتی عوسمانی لەڕووكەشدا بانگەشەی خەلافەتی ئیسلامیی دەكرد شەڕدەكات وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەمانباتە سەر
ئەنگێزەی لەدایكبوونی ئەم زنجیرە وتارە كە دەمانەوێت لەڕێگەی سیاسەتی كۆڵۆنیالیزم و داگیركاری هەمەلایەنەی ڕۆژئاواییەكان بەریانیا و سیاسەتی
ستەمكارانەی داگیركاریی دەوڵەتی عوسمانی و لێ جێماوەكانی باس لەو وێنە و ناسنامە داتاشراوە بكەین كە لەم ناوچەیەدا بۆ كورد دروستكراوەو ئەم
ناسنامە بەشدارە لە دروستكردنی نەهامەتیەكانی ڕابردوو ئێستای نەتەوەی كورد كە ئەگەر هۆشیاربوونەوەی قووڵ نەیەتەئاراوە بۆ داهاتووش هەمان
مەترسی هەردەبێت دروستكردنی ئەم ناسنامە داتاشراوە لەڕێگەی ئەو دابەشكارییە ناسنامەییە یە كە بەریتانیا لەم ناوچەیەدا لەڕوانگەی زانستەوە بە
زەبری هێز هێناویەتەكایەوە ئەویش ڕۆڵی زانستی ڕۆژهەڵاتناسی لە پێدانی ناسنامە بە گەلانی ئەم ناوچەیەداو دیاریكردنی چارەنووسی نەتەوەكانە
لەسەر پێدراوەكانی زانستی ڕۆژهەڵاتناسی لەم نێوەندەدا گێرترود مارگرێت لوسیان بێڵ ناسراو بە میس بێڵ كە ژنە سیاسییەكی شوێنەوارناس و و
گەڕیدە و سیخوڕ و ڕۆژهەڵاتناسی بەریتانییە ڕۆڵێكی سەرەكیی لە داتاشینی ناسنامەی ساختە و داتاشراو بۆ كورد و دروستكردن و نەخشاندنی دەوڵەتێكی
ناسروشتی بۆ عەرەبی عێراق هەبوو ڕۆڵی ئەم ژنە لە نامەكانیدا كەبەشێكن لە نووسینەكانی لەبارەی كوردەوە دەردەكەوێت نامەكانی میس بێڵ لە
كتێبێكدا بەناوی كورد لەنامەكانی میس بێڵ دا لەلایەن بەڕێز محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لە ساڵی بڵاوكراوەتەوە لەم كتێبەدا وێڕای پێشەكی وەرگێڕ كە
ناساندنێكی وردی میس بێڵە لە هەموولایەنێكەوە ئەوا نامەی ئەو ژنە سیاسییە سیخوڕ و شوێنەوارناسی و گەڕیدەیەی خستۆتەڕوو كە بەشێكن لە
گەورە و لەپێشینەی خوێندەواری كوردە بۆ گومان خستنەسەر و بەدرۆخستنەوە و هەڵوەشانەوەی ئەو تێزە درۆیانەی كە لەسەر كورد دروستكراون لەبەر
چەند هۆكارێك وەك ئەوەی كە ئەو نووسینانە لەڕێگەی دەزگا سیاسییەكانی بەریتانیاوە لە نۆبەرەی ئەو نووسینانە بوون كە وەك سەرچاوەی زانست و
ناسەوانی مەعریفە گەیشتووە بە تاكی كورد لەلایەكی تریشەوە هەتائێستا بەشێكی هەرە باڵای خوێندەوارانی كورد لە ئاستی زانكۆ و خوێندنی باڵادا
تێزی ڕۆژهەڵاتناسەكان وەك بەڵگەنەویستێك لەبارەی ناسینی كورد دەخەنەبەرباس كە ئەمەیان نزیكە لەكارەساتەوە ئەمە جگە لەو سیحر و جادووەی
بەڕیتانییەكان بەناوی پێشخستنەوە فێڵ و تەڵەكەیان لە كورد كردووە بۆ نمونە دەسەڵاتی داگیركەری بەڕیتانیا لە سلێمانی لەدوای دوورخستنەوەی
پاشای كوردستان شێخ مەحموود ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەی خۆی ناودەنێت پێشكەوتن بەڵام ڕێگەی سەرخستنی ئەم تەڵەكەیە بەكارهێنانی زمانی كوردییە لەبری
سیاسیی ئینگیز بووە لەوكاتەشدا ئینگلیز داگیركەر بووە ئیتر بە چ پێوەرێك مرۆڤی هۆشیاری كورد ئەو هەوڵە بە گرنگ بزانێت لەمباریەوە مامۆستا
ڕەفیق حیلمی سەرباری ئەوەی خۆی نووسەرێكی ئەو ڕۆژنامەیە پێشكەوتن بووە بەڵام دەڵێت خەڵك بە چاوێكی سووكەوە دەیانڕوانییە ئەو ڕۆژنامەیە لەم
ڕوانگەیەوە ئەگەر ناوەڕۆكی نامەكانی میس بێڵ بە ڕووداوەكانی باشووری كوردستان كوردستانی جنوبی ببەستینەوە ئەوا زۆر بەسانایی ئەوەمان بۆ
ڕووندەبێتەوە كە میس بێڵ ڕقێكی بێئەندازەی بەرامبەر بەو كوردە شۆڕشگێڕ و سەربەخۆییخوازانە هەبووە كە نەچوونە ژێر كاریگەریی سیاسەتی
داگیركاریی ئینگلیزەوە چونكە بۆخۆی لە چەندین شوێندا پەسنی چەند كەس و بنەماڵەیەكی كورد دەكات بەڵام بەڕوونیی ئەو پەسندانە ئەوانە دەگرێتەوە
كە لەگەڵ ئینگلیز هاوڕابوون میس بێڵ بۆ سەرخستنی پیلانەكەی دروستكردنی دەوڵەتێك بۆ هاوپەیمانەكەیان بنەماڵەی شەریفی مەككە لەمیسۆپۆتامیادا
هاوشێوەی ئوردون لەشامدا پشتی بە زانستەكانی شوێنەوارناسی و ڕۆژهەڵاتانسی بەستووە ئەو تێگەیشتنانەی ئەو لەدواجاردا لە كۆنگرەی قاهیرەشدا
پەسەندكراوەو پیلانی بەستنەوەی باشووری كوردستان بە عێراقەوە بە قەڵەمی میس بێڵ لەسەر نەخشە كێشراوە ئەم تێزەیەش بە دروستكردنی چەندین
سیاسەت لەڕووی ئابووری سیاسیی سەربازی چەسپێنراوە میس بێڵ پۆستی سكرتێڕی ڕۆژهەڵات ی لەلایە پێرسی كۆكسەوە لە ی ئازاری وەرگرت لەپاش ڕووخانی
دەوڵەتی عوسمانی بێڵ بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی شیكاری لەسەر بارودۆخی میسۆپۆتامیا دەستنیشانكرا ئەویش لەماوەی دە مانگدا ڕاپۆرتێكی دوور و
درێژی بە ناونیشانی پێداچوونەوەی بەڕێوەبردنی مەدەنی لەمیسۆپۆتامیا ئامادەكرد ئەم ڕاپۆرتە بوو بە سیاسەتی ڕەسمی بەریتانیا لەعێراقدا هەتا
ئێستاش زۆرینەی خوێندەواری كورد بە بێئاگا یان بە مەبەست خۆیان لەو ڕاستییە بە دووردەگرن كە دروستبوونی دەوڵەتی عێراق و لكاندنی ویلایەتی
موسڵ باشووری كوردستان بەسیاسەتێكی بنەڕەتی ئینگلیز بزانن و بە هەندێك ڕووداو و لێكەوتەی سیاسی لاوەكییەوە دەیبەستن لەمبوارەشدا هزری چەپ لە
كوردستاندا ڕۆڵی هەرەنێگەتیڤی بینیوە چەپەی كورد لە ڕووكەشدا دژ بەسیاسەتی كۆڵۆنیالیزمی ڕۆژئاواییە بەڵام لە هەناودا بە ڕەخنەگرتن لە
پێكهاتەی شۆڕشەكانی كوردستان و هێنانەوەی تێزی نەزۆكی بیریارە چەپەكان بۆ بارودۆخی كوردستان ڕاژە خزمەتێكی زۆریان بە فەرهەنگی كۆڵۆنیالیزمی
ڕۆژئاوایی و داگیركەری عێراقی كرد لە خراپییەكانی ئەو تێزانەی كە ڕۆژهەڵاتناسەكان و بەتایبەت میس بێڵ سەبارەت بە كورد بەرهەمیانهێناوە
ناوهێنانی كوردە بە خێڵ و یاخیی و كۆچەری و ئاژاوەگێڕ و چەندین ناتۆرەی دیكە كە هەر یەكێك لەم ناوانە لە كولتوری ڕۆژئاواییدا كە لانكەی
دورستبوونی دەوڵەتی نەتەوەییە جۆرێكە لە بێبەشكردنی كۆمەڵە مرۆڤێك لە ماف و شارستانییەت ناوهێنانی نەتەوەی كورد وەك خێڵێك بۆ نمونە لە نامەی
ژمارە هەشت لی كتێبەكەدا كورد لەنامەكانی میس بێڵ دا بانگەشە بۆ ناوزڕاندنی كورد وەك ناشارستانییەك ئەو لە دوای ڕووداوەكەی كفری كوشتنی
ئەفسەرێكی داگیركەری بەریتانیی لەلایەن كوردە شۆڕشگێڕەكانی كفرییەوە دەڵێت خێڵەكان نایانەوێت ببنەبەشێك لە دەوڵەتێكی یەكگرتوو شارەكانیش بێ
ئەمە بەڕێوەناچن كەواتە چۆن پشتگیری توخمەكانی سەقامگیریی بكەین و بیانپارێزین و لەهەمانكاتیشدا بیگونجێنین لەگەڵ باری ئابووری وڵاتەكەدا
چونكە حكومەتێكی سێنتڕاڵ نابێ ئەگەر كەس باج نەدات و زۆرینەی دانیشتوان نەیانەوێت باج بدەن دەتوانین زۆربەڕوونیی ناوەڕۆكی ئەم نامەیە كە
پێش زیاتر لە ساڵ لە ئێستا نووسراوە بە بنەمای ئەو كێشە نەگریسانەی ئەمڕۆی كوردستان بزانین كە تا ئێستا نەتەوەی كورد لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا
پێوەی دەناڵێنێت بەجۆرێك ئەم تێزە بەهەمیشەیی كوردستان ناوچەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی بەغداد وەك سەرچاوەی باج دارایی كۆڵەگەی سەقامگیریی
بازرگانی دەھێڵێتەوە وە پێشنیازی گونجاندن توینی ئەو ناوچانەی نایەنە ژێر كۆنتڕۆڵ دەكات ئەمەش پێش سەدساڵ زیاتر ڕوویدا كاتێك بە
بازرگانەكانی كوردستانیان وت ئەی توتنەكەتان بەكێ دەفرۆشن و ئەمڕۆش تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت ئەگەر مووچەی هەرێمی كوردستان توین
نەكرێت یەك فلس نانێرم كەلە هەناودا توین جگە لە وەرگێڕانە سادە ڕووكەشەكە گۆڕین و نەهێشتنی سیستەمی فیدڕاڵییە بە سیستەمی ناوەندیی لە دوای
ساڵی وە پرسی كەركوك یەكێك لە پرسە ئاڵۆزكراوەكانی كوردستانە لە عێراقدا كرۆكی ئاڵۆزییەكەش پەیوەستە بە چەند لایەنێكەوە وەك یەكەم
هێنانەكایەی میتۆدی چارەسەری نێودەوڵەتیی بۆ كێشەیەكی نێوخۆیی بەهۆی هێزە داگیركەرەكان ئەمریكا و بەریتانیا دووەم نەبوونی سامانسیاسەتێكی
ڕاستەقینەی كوردستانی لەلایەن پارتی و یەكێتیی حكومەتی هەرێم بۆ پرسی كەركوك سێیەم لایەنی مێژوویی كێشەكە چونكە پرسی كەركوك لەعێراقدا
ڕەهەندیی مێژوویی سیاسی هەیە عێراق كەركوكی لە كوردستان داگیركردووە بەڵام خۆی خاوەنی نییە لە ساڵی ڕابردوودا كورد دووجار كەركوكی
گێڕاوەتەوە عێراق بە فاكتەر وهێزی هەرێمی و نێودەوڵەتیی توانیویەتی لێ داگیربكاتەوە ئەم سێ هۆكارە و چەند هۆكارێكی تری لاوەكیی بوون
بە بناغەی تێڕوانین بۆ كێشەی كەركوك بەجۆرێك كە هەردوو ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا هەمیشە هاندەری ئەوەبوون كێشەی كەركوك وەكخۆی
بمێنێتەوە تا جێ پێ خۆیان لە ناوچەكە بپارێزن هەروەها حیزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو پارتی و یەكێتیی زۆرتر لەم پرسەدا
بوونیان هەیە هەرگیز وەك هێزێكی سیاسیی خاوەن بەرنامە لە دیدگەیەكی نیشتمانییەوە لە پرسی كەركوكیان نەڕوانیوە بەڵكو هەمیشە پاشكۆی
تێڕوانینەكانی تربوون بابەتی ناپەیوەست سەبارەت بە كەركوكیان هێناوەتە ئاراوە هێزە عەرەبی و توركمانەكانیش بەسوود وەرگرتن لەو دوو هۆكارەی
پێشو توانیان جێ پێی خۆیان لە كەركوك قایم بكەن ئەو پاشخانە مێژووییە كورتەم بۆئەوە خستەڕوو تا ئەوە بسەلمێنم كە هەمان ئەو سیاسەتانەی كە
هەردوو پارتی و یەكێتیی لە ماوەی ڕابردوولە ساڵی دا سەبارەت بە كەركوك پەیڕەویان كردو بوو بەهۆی دۆڕاندنی كەركوك هەمان سیاسەتیش بوو بەهۆی
ئەوەی بودجەی ی عێراقیش ببێتە هەڕەشی دۆڕاندنی هەرێمی كوردستان لانیكەم لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاندنی دابەشبوون و جێبەجێنەكردنی
هەمیشەیی ماددەیش ئەوەی سەبارەت بە كەركوك لێرەدا جێی گرنگی پێدانەو پەردە لەسەر سیاسەتی پارتی و یەكێتی هەڵدەماڵێت ئەوەیە كە هەردوو حیزب
ئارگیومێنتی ئەوە بەرامبەر حكومەتی عێراق دەخەنەڕوو كە سەقامگیریی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی كارگێڕیی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە
بەڕێوەبردنی هاوبەشی ناوچەكانەوە لەم پێناوەدا لە دوای وە چەندین گەڕی دانوستان بۆ پێكهێكانی هێزی سەربازیی هاوبەش بەبێ ئەنجام بەڕێوە چوون
بۆ ئەمە ئێستا بە گرنگییەوە باسی پێكهێنانی لیوای دەكەن كە لەناو بودجە نەگبەتییەكە جێی كراوەتەوە بەڵام لە هەمانكاتدا ناڕەزایی دەردەبڕن
بەرامبەر ئەوەی حكومەتی عێراق موچەی هەزار مامۆستای پەروەردەی كەركوكی نەگواستۆتەوە سەر دارایی حكومەتی فیدڕاڵ لە كاتێكدا ژمارەی ئەو
مامۆستایانە پێنج جار لە ژمارەی پێشمەرگەكانی لیوای زیاتردەبن دەزانم موچەی لیوای لەسەر بەغدایە كە ئەمانیش وەك پێشمەرگە خزمەت دەكەن و
ئەركێكی گرنگ جێ بەجێ دەكەن خۆ ئەگەر سەربازێكی لیوای پێچەوانەی فەرمانی سەركردە عەرەبەكەی هەڵسوكەوت بكات فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ
دەردەچێت ئەی بۆچی حەزدەكەن ئەو مامۆستا كوردە بە شەرەفانە ببنە ژێردەسەی عەرەب و توركمان و هەرچییان بوێت پێیان ئەنجام بدەن ئەی لە
بەیاننامەكەتاندا ناڵێن سیاسەتی پشتی پەسەندكردنی ئەم بودجەیە ئەنفالێكی ترە ئایا كەركوك و مامۆستاكانی شیاوی ئەنفالێكی ترن هەركەس سادەترین
ئاستی هۆشیاریی هەبێت دەزانێت كاتێك ئێوە داوای بەڕێوەبردنی هاوبەشی ناوچەیەك دەكەن بۆ ناوچە قومار پێوەكراوەكان ئەی بەڕێوەبردنی هاوبەش