articles
stringlengths
116
87.3k
لە زاپ و مەتینا گەریلا چالاکییان کرد گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ ومەتینا چالاکییان کرد. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، یەکێکی دیکەش برینداربوو. گورز لە کامێرایەکی چاودێری حەراری وەشێندرا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ ومەتینا چالاکییان کرد. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، یەکێکی دیکەش برینداربوو. گورز لە کامێرایەکی چاودێری حەراری وەشێندرا. راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە: "لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛ ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی یەژاستارمان دەستوەردانیان بەرامبەر بەو داگیرکەرانە ئەنجامدا کە هەوڵیاندەدا خۆیان بگەیەننە تونێلەکانی شەڕی ئێمە. ٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە رێبازی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک برینداربوون. لە هەرێمی مەتینا؛ ١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢١:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان ئەنجامدا. ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا. ٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران درا. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٢ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. ٢ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. ٢ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی خواکورک تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران. ٢ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران. هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛ ٢، ٣، ٤ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی رۆست، کەندەکۆڵا، قەلە، بەربزن، شەهید شەریف و لۆلان ١٥ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێرەش، هەفتەباخ، گرێ کون، دەشتی کافیا، گرێ مەسکەن، کانی سارک ٩ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ و بێشیلی ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سآخی جودی، شاخی بەهار ٦ جار؛ بە گشتی ٣٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران. ١ و ٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێسیلی ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٤ جار، ؛ بە گشتی ٦ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی هێرشبەر بۆردومان کران."
دژایەتی چالاکانەی پەدەکە لە دژی بزووتنەوەی ئازادی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١، هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک و هێرشە سەربازییەکانی دژی گەریلاکان لە سەر سنووری باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ و وەڵامدانەوەی بزووتنەوەکەمان لە دژی ئەم دژایەتیانە، وەک بێریتان کە نوێنەرایەتی ژنی ئازادی کورد دەکات، ڕووبەڕووبوونەوەی خیانەت و شوناسی کوردی لەسەر بنەمای کۆمەڵناسی کوردی پێناسە دەکات. لە شەهیدبوونی سەدان هەڤاڵمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی باشووردا، پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک بوو بە قەڵغانێک. هەروەها پەدەکە لە گەشەکردنی بزووتنەوەی گەریلا لە باکووری کوردستان بەردەوام ئاستەنگی دروستکرد و لە ژێر پەردەی ئیسلامی سوننەدا لە باکووری کوردستان پشتیوانی لە حزبولکونترا کردووە. لەگەڵ سەدام لە دژی یەکێتی ڕێککەوتنی کرد و بۆگرتنەوەی هەولێر دژی گەلەکەی خۆی شەڕی کرد. ساڵی ١٩٩٧ هەڤاڵانی بریندارمان کە بە ڕێککەوتن لە هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرا کۆمەڵکوژ کران بەم شێوەیە ڕوخساری گڵاوی خیانەتی دەرکەوت کە لە مێژووی هیچ گەلێکدا شتێکی وەها ڕووی نەداوە، پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیتوانی ڕێگری لە گەشەکردنی نەتەوەیی بزوتنەوەکەمان بکات کە لەسەر بنەمای یەکڕیزی گەلان لە تێکۆشاندا بوو، بەشداری لە ڕێکخستنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ کرد و تەنانەت لەو بوارەوە ڕەوڵی هاندانی ببووە. لە ڕاستیدا، تێڕوانینی ڕێبەرایەتیمان کە دەڵێت: "ئەگەر سەپاندنەکانی پەدەکە لەم ئاستەدا نەبووایە، ئەم پیلانگێڕییە بەم شێوەیە پەرەی نەدەسەند" بە ڕوونی دەردەکەوێت کە بارزانی تا چ ڕادەیەک ڕۆڵی ستراتیژی هەبووە لە پەرەسەندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا. ئامانج لەناوبردنی ڕێبەرایەتی نەتەوەیی و هەرێمی بوو. بارزانی لە دژی پێگە و کەسایەتی ڕێبەری بزووتنەوەکەمان لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەوڵێکی زۆریداوە و گەڵ دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە هاوکارییەکی کردووە. لەکاتی دەستێوەردانەکەی عێراق کە ڕێبەرایەتیمان بە جەنگی دووەمی کەنداو وەسفی کرد، هەوڵیدا بزووتنەوەکەمان بخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی ئازادیمان بکات لە باشووری کوردستان و عێراق کاری ڕێکخستنی لەگەڵ خۆفرۆش و هەڵهاتووەکان دەکرد بۆ دابڕاندن و لەناوبردنی هێڵی گەریلایەتی بزوتنەوەکەمان. کاتێک ئەم ستراتیژانەی پەدەکە شکستیان هێنا، ئەمجارە هەوڵیاندا پێش بە پێکهێنانی یەکیەتیی نەتەوەی کورد بگرن و کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ویتۆ بکەن. باشووری کوردستانیان کردە گۆڕەپانی داگیرکاریی و تاڵانکاری ئابووری بۆ دەوڵەتی تورک. هەروەها بە پشت بەستن بە سیاسەتی هەژارکردنی گەل، فیۆداڵ کردنی کۆمەڵگا، ئاستەنگ کردنی هەل ودەرفەتەکانی ژیانی ژنان، هاندان بۆ بەکۆچکردن، گوشارخستنەسەر ئۆپۆزسیۆن و دامەزراندنی دیکتاتۆرییەت له سەر بنەمای ڕانتی ئابووری و بە خاندانی کردنی بنەماڵەیی ڕێگرییان لە گەشەسەندنەکان کرد. لەو چوارچێوەیەدا، بە مەبەستی بێ کاریگەرکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، کە بەرەو نەتەوەی دیموکراتیک لە گەشەکردندایە لەگەڵ چەتە ئیسلامیە سوننەکان و دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە هەموو هەوڵدانێکیان ئەنجامداوە. هێرشی داعش بۆ سەر شنگاڵ دوای ڕێککەوتنە نهێنییەکانی لەگەڵ ئاکەپە و چەتە ئیسلامییە سوننەکان، یەکەم دەمامکی پەدەکەی ئاشکرا کرد. ڕێبەرایەتیمان ئەم دۆخەی بەم شێوەیە پێناسە کرد: "بارزانی خیانەتێکی گەورەی لە شنگاڵ کرد. ئەم خیانەتە ئەوەندە گەورەیە کە نموونەی نییە لە مێژوودا و لە ئەنجامدا تاوانێکی گەورەی کۆمەڵکوژی دژی کۆمەڵگەی ئێزدیە کە یەكێک لە پێکهاتەی بنەڕەتی گەلەکەمانە ئەنجامدا. ئامانجیان لەو کۆمەڵکوژییە ئەوە بوو کە ئێزدییەکان جینۆساید بکرێن و بە تەواوی لە خاکی دێرینیان دوور بخرێنەوە و قەد نەگەڕێنەوە. بە ڕوونی هەموو شتێک بە داکەوتنی دەمامکەکەیەوە ئاشکرا بوو. بارزانی باشووری کوردستانی کردە مەیدانی داگیرکاری تورکەکان. لە ڕاستیدا ویستی گەلەکەمان لەسەر بنەمای ئیسلامی سوننە دابەش بکات، بۆ ئەوەی بەهاکانی ئازادی لەناو ببات، هەموو ناوچەیەکی بۆ رانت ئابووری لە بەرژوەندی بنەماڵە و پارتەکەیدا بەکار هێنا، نەوتی پێشکەش بە دەوڵەتی تورک کردووە، موسڵی بە ئیسلامی سوننە داوە و بەمەش باشووری کردە میکانیزمی شەڕی تایبەت. لە گۆڕەپانی نێونەتەوییدا، هەوڵێکی بێسنووری بۆ ڕێکخستن دژ بە بزووتنەوەکەمان داوە، لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هاوکاری لەگەڵ ئەنەکەسە، میت-پاراستن و ئەو هێزە خیانەتکارانەی کە بارزانی لە داگیرکردنی عەفرین وسەرێکانیدا بەکاریانی هێنا ڕۆڵێکی پێشەنگایەتی نواندووە، ئاسانکاری بۆ ناوەندی میت لە باشووری کوردستان، فرۆشتنی باشووری کوردستان، هەوڵدان بۆ مەترسیدارکردنی بزووتنەوەکەمان دژ بە ئازادی و نەتەوەی دیموکراتیک، وەک ڕێبەر ڕایگەیاندووە، تاوانی کۆمەڵکوژیی لە ئاستێکدا کە نموونەی نییە لە مێژوودا ڕوویداوە. پەدەکە و بارزانی کۆنترایە. لە پیلانەکانی دژی بزووتنەوەکەمان، بەردەوام لنگی سەرەکی بووە و هەیە. مەترسییەکە ئەوەیە لە کەسێتی بارزانییەکاندا، خیانەتی دامەزراوەیی لەسەر بناغەی ئەنەکەسە_حزبولکۆنترا _ هوداپار وەک هێڵێکی تەسفیەکردن لەسەر گەلەکەمان و گەلانی هەرێمەکە بسەپێنرێت. بێگومان ئەم کارە بە ناوی گەلەکەمانەوە، جێگەی شەرم و تووڕەییە. چونکە دوای شەنگال و ڕۆژئاوا ڕووخساری ڕاستەقینەی پەدەکە ئاشکرا بووە، هەموو شتێک ئاشکرایە و پێویست بە شاردنەوە ناکات. بەهۆی هاتنی ئەردۆگانی سەرکردەی فاشیستەکان قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا ڕازاندەوە. بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی گەریلامان و داگیرکردنی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە چەتەکانی تورکەوە، پەدەکە ڕێگە دەکاتەوە، لەوەش زیاتر؛ بە داوا و هاندان و پشتگیرییەکانی ئەم هەنگاوە پێش دەخات. پەدەکە بۆ ئەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک جەنگاوەرە بەنرخەکانی ئەم گەلە و ڕۆڵەکانی ئێوە بکوژن و خاکتان داگیر بکەن، هەموو جۆرە هاوکارییەکی هەواڵگری و ئابووری و سەربازی دەکات. بەمەش ناوەستێت، ئاو و نان بۆ دوژمن دابین دەکات. لە کۆتاییدا ئەوەی لە توانایدا بوو کردی بۆ پەرەپێدانی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەوڵەتی عێراق زیانێکی زۆری پێ بگات. چونکە پەدەکەی بارزانی بەو ئامانجە دروست بووە. چەتەکانی ئەردۆگان سنوورەکانی میساقی میللییان دەوێت و بۆ ئەمەش دەبێت باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان داگیر بکەن. ئەگەرچی بچوکترین هەوڵی گەلەکەمان بەناوی ئازادییەوە بەرەوڕووی ستەم و کۆمەڵکوژی دەبێتەوە، بەڵام ناوی بەشداربوون لەم سیاسەتە تەنها مامەڵەکردن نییە بۆ بەرژەوەندی تەسک، بەڵکو کۆنترایی و سیخوڕی و دوژمنایەتییە. ئەنکیدۆی ڕێکخراوە، لە سەدەی بیست و یەکدا، هەوڵی کوشتنی هومبابا دەدات، کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتییەوە خۆی ڕێکخستووە و بووەتە هیوای مرۆڤایەتی. "نەتەوەپەرستی پاشڤەڕۆ، ژەهرێکە دەبێت ڕیشەکێش بکرێت" پاش پێنج هەزار ساڵ، بەهۆی ڕاستی ڕێبەرێتیمانەوە کە هەموو بەها مێژووییەکانی لە پێشەنگایەتی خۆیدا دەرخستووە، دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی، ڕاستی گەلی هۆشیار، هەڵوێستی ژنی ئازاد کە بەها سرووشتییەکانی کۆمەڵگە دەگەیەنێتە ئەمڕۆ، چیتر نە ئەنکیدۆ دەتوانێت سەربکەوێت، نە هومبابا هێندە بە ئاسانی دەتوانرێت بکوژرێت. وەک ئەوەی ڕێبەرێتیمان دەریدەخات، نەتەوەی دیموکراتیک ئیتر وەها دامەزراوە، بە هیچ جۆرێک ڕێگەی لێ ناگیرێت. ڕێبەر ئاپۆ وەک پێشەنگی پارادایمی سەدەی ٢١، وەک دامەزرێنەر و پراکتیزەکارێک لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا ئاستێکی بەدەست خستووە. ڕێبەر ئاپۆ لە کەسێتی تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردا، لە ئاستی هەرێمەکەدا هێزی هەرە کاریگەری تێکۆشان و ئەڵتەرناتیڤی سیستەمەکەیە. سەرەڕای هەموو هێرشەکان، هێزی گەریلامان بۆ شکۆی کوردی ئازاد و بەهاکانی مرۆڤایەتی سەرچاوەیەکی مەزنی مۆراڵ و بەرخۆدانە. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، دەبێت چی بکرێت؟ ئەرکی مێژوویمانە پارادایمی ڕێبەرێتی لە هەموو ڕووییەکەوە بەباشی ئەزموون بکەین. ئەمە بەرپرسیارێتی داهاتوومانە بەرامبەر بە گەلەکەمان و ژنان و گەلان. بێ گومان بۆ بنیاتنانی کوردێکی ئازاد و مرۆڤێکی ئازاد لە هومباباوە تا ئێستا هەوڵێکی مێژوویی گەورە دراوە، قوربانی دراوە، لە کەسێتی ڕێبەرێتیمان و تەڤگەری ئازادیدا کۆششێکی بێ وێنە کراوە. بەو کۆشش و بەهایەی کە دەدرێت، دەرفەتێک بۆ داهێنان و گەشەکردن لە گۆڕەپانی جەوهەریدا هاتۆتەپێش. بێگومان هەموو ئەمانە بە نرخی گیان و ژیانی ڕۆڵە هێژاکانی ئەم گەلە ئەنجام دراون. گەورەترین سەرکەوتن کاتێکە کە حەقیقەت دەردەکەوێت، هێڵی خیانەت و بەرخۆدان بەجۆرێک لێک جیا دەبێتەوە کە هەرگیز تێکەڵاو نابێت. بەم مانایە یەکەم شت کە پێناسەی دەکەین ئەمەیە؛ پەدەکە هێزێکی نەتەوەیی نییە، لە کەسێتی بارزانییەکاندا، ڕێکخراوێکی کۆنترایە. گرێدراو بەمەشەوە، نەتەوەپەرستیی پاشڤەڕۆ ژەهرە، ئەو خراپەیەی لەدەستی دێت، پێشەنگایەتیکردنی کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەیەتی، ئەمە شێرپەنجەیە و دەبێت ڕیشەکێش بکرێت. ئێمە گەلەکەمان لەمە دەپارێزین. هەموو گەلێک بە تایبەتی گەلەکەمان شایەنی ئەوەیە لەسەر بناغەی بەها و ناسنامەی خۆی بژی و هەرگیز ناتوانرێت ئەم مافە نکۆڵی لێ بکرێت یان دەستبەرداری ببێت. دووەم؛ ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پارادایمی ڕێبەرێتیمان لە دیلێتی و ئازارەکانی ڕزگاری بووە و ئەم هەلەش لەدەست ناچێت. هەر لەبەر ئەمەشە بارزانی و عەشیرەتەکەی تەنها دوژمنی گەلی کورد نین، بەڵکو دوژمنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینن. بۆ بێکاریگەرکردنی ئەم دوژمنایەتییە، پێویستە نەتەوەی دیموکراتیک فراوانتر بکرێت و هەموو جۆرە دەرفەتێکی ڕێکخراوەیی و ڕێگاکانی تێکۆشان هاوبەش لەگەڵ گەلاندا پێش بخرێت. ئەوە گەریلایەتی ئازادی نەتەوەی دیموکراتیکە کە شەڕی پاراستن دەکات. پێویستە ئەم هۆشمەندی و هەڵوێستە بەهێزتر و مەزنتر بکرێت. چەتەکانی ئەردۆگان_باخچەلی کە هاوکاری فاشیزمی سەوز و ڕەشە، لەگەڵ ئیدارەی بێ ئیرادە و نەزان و خیانەتکار لە گەلی عێراق، ڕۆژی ١٥ ی ئاب کە ڕۆژی تێکۆشانی چەکداری تەڤگەری ئازادیمانە، وەک ڕۆژی ڕێککەوتن هەڵبژارد و لە ٢٦ ی ئاب ئەو حزبولکۆنترایەی هەوڵیدا خۆی وەک بزووتنەوەی سیاسیی کورد نیشان بدات، پێکەوە وەک هێزی داگیرکەری کوردستان وێنەیان گرت. ئەمە هەڵوێستی پیرۆزبایی و بەدیهێنانی قڕکردنی دژی ڕێبەرێتی تەڤگەرەکەمانی پیشاندا. چەتەکان لەڕێگەی هێرشی قڕکردنەوە هەوڵدەدەن لاوازی و ڕەوشی دۆڕاوی خۆیان نەهێڵن. لەبەرامبەر مەترسی و هێرشە بێپەرواکان سەر نەوی نەکرا. بەم واتایە، نەتەوەبوونی گەلەکەمان دەرکەوت کە لە ئەنجامی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان و بە هۆشمەندیی ئازادی و بەهاکان ئافرێندراوە، لە هەموو سەنگەرێکدا پێویستی بە بەهێزکردنی شەڕی پاراستنە لەسەر بنەمای خۆبوون و ئیرادە. بۆیە وەک گەریلاکانی ئازادی، ئەرکی سەرەکیمانە لەسەر ناوی مرۆڤایەتی، هەموو ڕەگەزەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێکخراو بکەین و ئەم چەتە قێزەون و بەدکار و بکوژانە تێکبشکێنین. "بە تێکۆشان هاوشێوەی بێریتان، دەتوانین مێژوومان لە خیانەت ڕزگار بکەین" هەڵوێست و وەڵامی هەپەگە و یەژاستار بێگومان دەبێت وەک هەڵوێستی هاوڕێ بێریتان بێت، ئەوجار دەتوانێت مێژوومان لە خیانەت ڕزگار بکات. لەم ڕووەوە، ڕێبەرێتیمان ڕەخنەی هەبوو؛ پێناسەکردنی پەدەکە وەک هێزێکی نەتەوەیی و بێ کاریگەرنەکردنی تا ئێستە، بینینی باشووری کوردستان وەک موڵکی پەدەکە، سەرباری بەرخۆدان و هێزی مەزنی گەریلامان هێشتا نەتوانراوە گەل بەشێوەیەکی ڕاست ڕێکخستن بکرێت و هەبوونی کەموکورتی لە پاراستندا، مانای وایە لێپرسینەوەی پێویست لە پەدەکە نەکراوە! بێگومان تێپەڕاندنی ئەم ڕەخنانە بە مامەڵەی ڕاست و بەدەستهێنانی ئەنجام دەبێت. بەم مانایە پاراستنی باشووری کوردستان پاراستنی وڵاتەکەمان و نەتەوەکەمان و ڕۆژهەڵاتی ناوینە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە خۆپاراستنی باشووری کوردستان پتەوتر بکرێت و شەڕی پاراستن لەگەڵ گەلدا بکرێت. هەروەها بۆ ئەوەی ئەو تێکۆشانەی کە لە لایەن هەپەگە و یەژاستارەوە ئەنجام دەدرێت بناسرێت و بگۆڕێت بۆ ئەنجامی سیاسی، گرنگە ڕاستییەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر دەربخرێن، لایەنی پڕوپاگەندەیی شەڕی پاراستنمان بەهێزتر بکرێت و دەرفەتەکانی شەڕی تایبەت لاواز بکرێن. هاوڕێیانمان کە ئێستا بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان تێکۆشان دەکەن و گەریلاکانی ئازادی کە لە هەموو سەنگەرەکاندا بەرخۆدان دەکەن، نوێنەرایەتی شکۆی ناسنامەی ئازادیی کورد دەکەن. بۆیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە ناسنامەی بەرخۆدانی خۆیان، ڕاستی خیانەت ئاشکرا و شەرمەزار دەکەن. هەموو جیهان و گەلانی هەرێمەکە و گەلەکەمان ئەمە دەبینن. دەستکەوتی گەورەی ئەم شەڕە ئەوەیە کە ڕاستی بارزانی و ئەنەکەسە و بکوژە سیاسییەکانی حیزبول-کۆنترا لەلایەن هەموو کەسێکەوە ناسراوە و پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکانیان بەتەواوی بڕاوە. هەر هێزێک لە پشتیوانی کۆمەڵایەتی بێبەش بێت، ناتوانێت خۆی بە ڕەوا ببینێت و بڕیاری ئیرادی بدات. بێگومان لایەن بە پارە و بەرتیل و تێکەڵ بە خیانەت بووە. بەڵام مرۆڤ ناتوانێت وەک توێژێک لە گەل هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات و دەتوانرێت بە تێکۆشانێکی بەهێز بێ کاریگەر بکرێن. بەم مانایە هەڵوێستی گەریلا یەکلاکەرەوە دەبێت. ئەم قۆناغەی پێشمان زۆر گرنگە. بۆیە کاتێک بە هۆشمەندیی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر شەهیدان شەڕی پاراستن مەزن دەکەین، پێویستە هاوکات خیانەت ڕیشەکێش بکەین، وا بکەین گەلەکەمان خیانەتکاران وەدەربنێت و چالاکی کاریگەر بۆ تێکشکاندنی دوژمن پێش بخەین. ئێمە خاوەن هێز و ئیرادە و ئەزموونین. بێگومان ئێمە لە هەڵەکانمان فێر دەبین و ڕۆژانە خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی دوژمن سود لە بچوکترین بۆشاییمان وەرنەگرێت. ئێمە لەسەر بناغەی بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە سەدەی ٢١ هەمیندا، تێکۆشانی سەرکەوتنی ئیرادە ئەنجام دەدەین. ڕێبەرێتیمان لە ساڵی ٢٠٠١ لە دیدارەکانیدا پێناسەیەکی وای بۆ خۆی کرد و گوتی "من وەکو دار بەڕوویەکی تەمەن ١٥ هەزار ساڵم. داربەڕوو پیرۆزە. تەنانەت ئەگەر لقەکانم ببڕدرێن، ڕەگەکانم لە قووڵایی مێژوودایە. سەرلەنوێ گەشە دەکەم." وەک تەڤگەری ئازادی و جەنگاوەرەکانتان، ئێمە ڕێکخستن و شەڕڤانی ڕێبەرێتیمانین. ئەم فەلسەفە و نزیکایەتی و ئیرادە و هێزی تێکۆشانە دەبێتە هۆی گەورەترین سەرکەوتنەکانی مێژوو. ئێمە وەک جەنگاوەرانی ڕێبەرێتی، ڕێگای زیندووکردنەوەی ڕاستی ئەو تێکۆشانە زیندوو دەهێڵین کە لە قووڵایی مێژوودا چەسپاوە، لە کەموکوڕییەکانمان فێر دەبین و لەسەر ڕەگ و ڕیشەی خۆمان گەشە دەکەین تا سەنگەرەکانمان دەگاتە ئەستێرەکان و خۆمان بەرهەم دەهێنین و تێکۆشانی ئازادی بەرەو سەرکەوتن دەبەین. تاوەکو بە ماناوە بژین، تێکۆشانی بەهێز دەکەین، بەهاکانی ئازادی زیندوو دەهێڵین و چالاکییەکانمان پێش دەخەینو ڕاستی وڵاتی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوین ئازاد لەسەر بناغەی ئازادی ڕێبەرێتی بەدی دەهێنین، لێپرسینەوە لە خیانەتکارە قڕکەرەکان دەکەین. زەمەن ئەوەمان بەسەردا دەسەپێنێت وەک سوپای گەلان کە لەسەر بناغەی سەرکەوتن دەژین، وا بکەین گەل بتوانێت خیانەتکاران تێکبشکێنێت، هەڵوێستی ئازادی باشتر بەرەوپێش ببات و لەنێو خێزانی مرۆڤایەتییدا جێگەی ڕاستی خۆی بگرێت.
کۆمەڵکوژیی گار ـی ئەنقەرە ڕاگەیاندراوی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەم جۆرەیە: "لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە گۆڕەپانی گار ـی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر گردبوونەوەی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی و کۆمەڵکوژییەکی مەزن ئەنجامدرا، دیسانەوە ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندە و نامرۆڤانەیە شەرمەزاردەکەین کە دژی دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد وەک قڕکردنێکی مەزن لە مێژوویی تورکیادا دەنووسرێتەوە. بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە لەم کۆمەڵکوژییەدا گیانیان لەدەستداوە، لە کەسێتی ئەواندا بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕش دەکەینەوە، بەڵێنمان بۆ شەهیدان دووپات دەکەینەوە. سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ بریندارەکان و کەسوکاری هێژای قوربانییەکان. ئەو ڕۆژە دەیان هەزار کەس ڕژانە گۆڕەپانەکە، داوای ئاشتی و ئازادی و خوشک و برایەتیی گەلانیان کرد. بەجێهێنانی ئەم ئامانجەیان و بەدیهێنانی پێکەوەژیانی ئازادی گەلان، بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی ئێمەیە. بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووی گەلان، بێگومان ئەم ئامانجە دێتەدی. کۆمەڵکوژی گار ـی ئەنقەرە، کۆمەڵکوژییەکی هەرە مەزنی زنجیرە هێرشەکانی ڕژێمی ئاکەپە_مەهەپەیە بە ناو و دەستی داعش ئەنجامدرا. هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکانی تر، لە کۆمەڵکوژیی گارـی ئەنقەرە هێرشکرایە سەر دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و یەکێتی گەلان و داخوازیی پێکەوەژیان و یەکسانیی گەلان. فیکر و ڕێبازەکانی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ هێزی بەخشی بە هێزە سۆسیالیست و دیموکراتی و ئازادیپارێز، هاوپەیمانیی دیموکراتیکی نێوان گەلی کورد و گەلانی تورکیای بەهێزتر کرد لەپێناو دیموکراتیکبوونی تورکیا، بناغەی چارەسەریی دیموکراتیکی بۆ چارەسەری هەموو پرسەکان و بەتایبەت پرسی کورد. بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە کە خاوەن زیهنیەتێکی تاڵانکەر و قڕکەر و پاشڤەڕۆ و نەژادپەرست و فاشیستە، بۆ ڕێگری لە دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، کۆنسێپتی قڕکردن و هێرشی پێشوەختەی ئامادەکردبوو لەژێر ناوی "پلانی چۆکدادان"، وە ئەم پلانەی جێبەجێ کرد دژی ئازادی و دیموکراسی و چارەسەر. کۆمەڵکوژی گار ـی ئەنقەرە لەسەر بناغەی ئەم کۆنسێپتی قڕکردن و هێرشە، ئەنجامدرا. هاوپەیمانیی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە و داعش لەم چوارچێوەیەدا بوو. لە چەندین ناوچەی تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەلاتی ناوین، لە کۆمەڵکوژی و هێرشەکاندا، داعش و ڕێکخراوە هاوفیکرەکانی داعش لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە وەک هێزی لێدان بەکارهێنا. دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە لەم ڕێگەیەوە ویستی خەونی عوسمانی نوێ و قڕکەر و تاڵانکەر و پاشڤەڕۆی خۆی بەدی بهێنێت. بەڵام چونکە داعش بە تێکۆشانی دیموکراتیک و یەکگرتووی گەلان تێکشکا، ئەم پلانەی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە بەدی نەهات و سەرنەکەوت. شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە و ئەو قەیرانە قووڵەی تێی کەوت، بەرئەنجامی ئەم ڕەوشەیە. هەوڵدانی تەیب ئەردۆگانی فاشیست و دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە لەبەرامبەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ئافراندنی کەشوهەوایەک و پیشاندانی خۆیان وەک ناڕازی، پەیوەندی بەمەوە هەیە. دوای ئەوەی بە پلانی داعش نەیتوانی بگاتە ئامانجی عوسمانی نوێ و نەیتوانی بێتە هێزی سەرەکی سەروەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئیتر هەوڵیدا کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و عەرەب و ئێران و دەوڵەتانی دیکە قووڵتر بکاتەوە و شەڕ هەڵبگیرسێنێت و ئەم شەڕە بڵاو بکاتەوە. بە قوڵکردنەوەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بڵاوکردنەوەی ئەم شەڕە، دەیەوێت بگاتە ئامانجی هەژموونگەرایی و پاوانخوازی خۆی. بە پێچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکات، نە دژی کۆمەڵکوژیی گەلانە، نە دژی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلە. هەموو کۆمەڵکوژییەکان و بەتایبەت کۆمەڵکوژیی گار لە ١٠ ی تشرینی یەکەم، شەڕ و سیاسەتی قڕکردن و گۆشەگیری کە دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە ئەنجامی داوە، هەموو ئەم ڕاستییانە دەردەخەن. لە نۆهەمین ساڵیادی ئەم کۆمەڵکوژییە نامەردانەدا، دیسانەوە ئەم کۆمەڵکوژییە شەرمەزاردەکەین، دووپاتی دەکەینەوە لێپرسینەوەی مێژوویی لە هەموو کۆمەڵکوژیی و بکوژان دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز لە گەلان و هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیست و ئازادیخوازان دەکەین، لەسەر بناغەی ستراتیژی تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوو بەهێزتر بکەن و تێکۆشان مەزنتر بکەن".
دەوڵەتی تورک لە ٣٣ساڵدا لانیکەم ٨١ منداڵی لە باشوری کوردستان کوشتووە تیمی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی (سی پی تی) ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە هەتا ئێستا بەلانیکەمەوە ٨١ منداڵ لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان کوژراون. تیمی بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی (سی پی تی) ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە هەتا ئێستا بەلانیکەمەوە ٨١ منداڵ لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان کوژراون. سی پی تی کە بارەگای سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و لە هەرێمی فیدڕاڵی کوردستان کار دەکات، ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەو منداڵانە بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کوژراون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە کە هەرچەندە دەوڵەتی تورک پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵانی واژۆکردووە، بەڵام لەم بوارەدا هیچ پابەند نەبووە و پێشێل کاری دەکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی سی پی تی، کە لە ڕۆژنیوزدا بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ١٩٩١ـەوە لانیکەم ٨١ منداڵ لە باشوری کوردستان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژراون و ١١٥منداڵیش بریندار بوون. له دوایین هێرشی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک له ناوچەی دوکانی شاری سلێمانی موزەففەر حسێن خدر و دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی محەممەد موزەففەر (١٥ ساڵ) و موبین موزەففەر (١٢ساڵ) گیانیان لەدەستدا. جێی ئاماژەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی حکومەتی بەغدا و هەولێر له بەرامبەر ئەو تاوانه جەنگیانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
لە شڕناخ و ئەرزوم بە لایەنی کەمەوە ٦ کەس دەستبەسەرکران لە ناوچەی هەزەخی شڕناخ و ئەرزروم لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا چەکدارانی دەوڵەتی تورک بەلایەنی کەمەوە ٦ کەسیان دەستبەسەرکرد. لە ناوچەی هەزەخی شڕناخ و ئەرزروم لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا چەکدارانی دەوڵەتی تورک بەلایەنی کەمەوە ٦ کەسیان دەستبەسەرکرد. لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٤ کەس لە گوندی حەسپیستی ناوچەی هەزەخی شڕناخ دەستبەسەرکران. زانراوە ئەو ٤ کەسەی لەلایەن هێزە چەکدارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕەوانەی فەرماندەی جەندرمەی هەزەخ کراون. بە هەمان شێوە لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئەرزڕوم، ڕەمەزان کارەکاش هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی ئەرزڕوم و چەتین دەمیری هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی قەرەیازی دەستبەسەرکراون و پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەی بە فەرمانی دواکاری گشتی کۆماری ئاگرێ دەستپێکراوە، دەستگیرکراون ببرێنە ئاگرێ. سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک بەدەست نەهێنراوە.
لەگەڵ بەرفراوانبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان، هێرشەکانی سەر راگەیاندنی ئازادیش زیاتر دەبن، وەک هێرشەکانی پێشوو؛ لە ٢٣ی ئابدا لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد لە ناوچەی سەیدسادقی پارێزگای سلێمانی هەردوو ڕۆژنامەوان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید بوون. زیاتر بوونی ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتننامەکانی نێوان حکومەتی بەغداد و ئەنقەرە. لەم بارەیەوە ڕۆژنامەوان ئیبراهیم ئێزدی کە لە شەنگال کاری ڕۆژنامەوانی دەکات بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و هێرشەکانی سەر راگەیاندنی ئازادی وەک دەرنجامی هاوکارییەکانی حکومەتی سودانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بۆ شەڕی قڕکردنی گەلی کورد هەڵسەنگاند. 'ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات لەبەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکاندا بێدەنگن' لەسەرەتای قسەکانیدا ئیبراهیم ئێزدی ئاماژەی بەو شەڕە بەرفراوانەی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە کرد، کە چەندین ساڵە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەدەچێت و وتی: "تەڤگەری ئازادی کوردستان زۆرجار ئاماژەی بە بەرفراوانی ئەم هێرشانەکردووە. بەڵام ڕای گشتی لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا بێدەنگە. لەو چوارچێوەیەشدا ڕاگەیاندنی سەر بەدەسەڵات بێدەنگییان هەڵبژرادووە. ئەم شەڕە دژ بە سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی و ئایدایی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە. هەر بۆیە ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات بێدەنگن. لەم ساڵانەی دوایدا راگەیاندنی ئازاد خاوەنداری لە حەقیقەتی شەڕی ئازادی کرد. بەم کارەی ڕێگری لە جێبەجێکردنی چەندین پلانی پیسی داگیرکاری گرت. هەربۆیە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە شەنگال و کۆتاجاریش لە پارێزگای سلێمانی بوون بە ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکان. چەندین کێشەی ئاڵۆز لە باشووری کوردستاندا هەیە، ڕوونە کە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات خۆیان لەو کێشانە نادەن، بۆیە راگەیاندنی ئازاد بە باسکردنی ئەو کێشانە دەبنە ئامانجی هێرشەکانی دەسەڵات." 'پێویستە یەنەکە هەڵوێستی بەهێزتر پیشان بدات' لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەو ڕۆژنامەوانە ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر پێشەنگانی کۆمەڵگەی ئێزدی بە دەستی پەدەکە کرد و ڕەخنەی لە کەم هەڵوێستی یەنەکە گرت و وتی: "ئەنجامدانی هێرشێکی لەم شێوەیە لە سلێمانیدا کە لەژێر دەسەڵاتی یەنەکەدایە جێگەی گومانە. تاکو ئێستا چەندین ڕۆژنامەوان، وڵاتپارێز، ڕۆشنبیر کە وەک پەنابەر لە سلێمانیدا دەژیان بوون بە ئامانجی دەزگای سیخوڕی میت. دوای بینینی ئەم ڕووداوانە لە کەم هەڵوێستی یەنەکە نیگەرانین. ئەم بێدەنگیانە لە لایەن حکومەتی عێراقیشەوە جێگەی نیگەرانییە. ڕوونە حکومەتی سودانی بە ڕێککەتنەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هۆکاری زیاتر بوونی هێرشەکانی سەر رۆژنامەوانان و داگیرکارییەکانن." 'پێویستە ڕۆژنامەوانان دەنگی ناڕازیبوون بەرزتربکەنەوە' لە کۆتایی قسەکانیدا ڕۆژنامەوان ئیبراهیم ئێزدی باسی لەوەکرد پێویستە راگەیاندنی ئازاد لەبەرامبەر هێرشەکاندا ڕاستی و حەقیقەت پیشان بدات و بەم شێوەیە لە قسەکانیدا بانگەوازی یەکگرتووی لە ڕۆژنامەوانان کرد: "لە هەر جێگەیەک هێرش لەسەر ڕۆژنامەوانان ئەنجام بدرێت، ئێمە ئەو هێرشانە بەرامبەر بە خۆمانی دەبینین. پێویستە ڕۆژنامەوانان لە هەموو جێگەیەک لەگەڵ یەکتردابن و لە دژی هێرشەکانی دەسەڵاتداری بووەستنەوە. بێدەنگی ڕۆژنامەوانان دەبنە هۆکاری زیاتربوونی هێرشەکان. پیویستە ڕۆژنامەوانان دەنگی ناڕازیبوون بەرزتربکەنەوە."
ئەو سەدان خێزانەی لە کەمپەکانی پەدەکە هەڵاتن، گەیشتنە شەنگال سەدان خێزانی ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ بەهۆی ترسی هێرشەوە خێمەکانیان جێهێشت و هەڵاتن، گەیشتنە شەنگال. خێزانەکان لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ئاسایشی شەنگالەوە پێشوازیان لێ کرا.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بەبۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "ئێمە لە چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ ی ئابداین کە لەدایکبوونەوەی کوردە، مێژووی ئێمەی لەبەردەم ئەگەری لەناوچوونەوە بە ئازادی گۆڕی بۆ هەبوون. وەک تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد لەسەر بناغەی هەڵمەتی گەریلای ١٥ ی ئاب، ٤٠ ساڵە بێ پچڕان تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەین. ئەم ڕەوشە یەکەمجارە لە مێژووی کوردستان ڕووبدات، بۆ مێژووی ڕزگاریی مرۆڤایەتی و گەلانی بندەست خاوەنی بایەخێکی مێژووییە. بەڵێ، لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا گەلێک ئازارچەشتن و خوێنڕژان هەبوون، بەڵام هیچیان بەفیڕۆ نەچوون؛ بەپێچەوانەوە لەڕێگەی تێکۆشانی ئازادییەوە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو دەسکەوتی هەرە مەزنمان بۆ هەبوون و ئازادی کورد بەدەستهێنا. وەک گەل، سەردەمێک لە قارەمانی و ڕووناکی و ئازادیمان ئەزموون کرد. لێرە بەدواش، بە ڕۆحی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب و سەرکەوتنەوە تێدەکۆشین و هەردەم سەردەکەوین". پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "لەسەر ئەم بناغەیە، ١٥ ی ئاب، جەژنی ژیانەوەی نەتەوەیی و گەریلا لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێیان و هێزەکانی گەریلای قارەمان و گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستە دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی سیمبولەکانی سەردەمی قارەمانێتی و فەرماندە نەمرەکانمان عەگید و زیلاندا، بە ڕێز و سوپاسەوە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بیردەهێنینەوە. دیسانەوە بەڵێن دووپات دەکەینەوە، هەردەم ئامانجەکانیان سەردەخەین و یادەکانیان بەزیندوویی بهێڵینەوە. لە ٤١ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئابدا، دووپاتی دەکەینەوە، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییمان فراوانتر دەکەین، هەڵمەتی ئازادیی گەردوونیی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەگەیەنین بە سەرکەوتن". با ٤١ هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکە، بکەین بە ساڵی سەرکەوتن کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا گوتی: "وەک دەزانرێت لە هەر مانگی ئابێکی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، بەرخۆدانی مەزن کراوە. لە هاوڕێ سەیفەدین زۆگورلو و موستەفا یۆندەم تا هاوڕێ ماهیر و نوجان و عازیم و ئیبراهیم و حوسەین و ماهیر و زەکی شەنگالی و عەگید گارزان و ئاتاکان ماهیر، سەدان شەهید قارەمانمان بەخشی. بەم بۆنەیەوە بەڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە هەموو شەهیدانی مانگی ئابمان بیردەهێنینەوە. تا ئێستە لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان بەردەوام بووین، تێکۆشاوین و هەردەم سەرکەوتووین، لێرەش بەدواوە هەر وا دەکەین و بێگومان سەردەکەوین. لە چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابدا، هێڵی عەگید و زیلان لە خۆماندا قووڵتر دەکەینەوە، خۆمان نوێ دەکەینەوە و ٤١ هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکە دەگۆڕین بۆ ساڵی تێکۆشان و سەرکەوتنی مەزنتر. سڵاو دەنێرین بۆ ئەندازیاری هەڵمەتە مەزنەکە ڕێبەر ئاپۆ ئێمە زۆر باش دەزانین کە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی ١٥ی ئاب کە مێژووی گەلی کوردی گۆڕی، بە تەواوی بەرهەمی بلیمەتی و ڕەنجی داهێنەرانەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو قۆناغێکدا لەسەر بناغەی گۆڕینی شێواز و تاکتیک هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی ١٥ی ئابی پێشخست، بەجۆرێک هەرگیز تووشی شکست نەبێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی هەڵمەتی گەریلای ١٥ ی ئاب و ئەو شەڕی ئازادییەی لەسەر ئەم بناغەیە پێشکەوت، هەڵسەنگاندنی قووڵ و واتاداری کرد. ڕەنجی داهێنەرانەی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بوێری و فیداکاری گەنجان و ژنانی کورد یەکی گرتەوە و گەریلای فیدایی کوردی نەبەزیوی ئافراند. ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بناغەی گۆڕانی پارادایمی سیستەم خۆپاراستن بە پێشەنگایەتی گەریلا و شەڕی ئازادی لەسەر بناغەی هێزی جەوهەری پێناسە کرد. لە چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابدا، بە ڕێزێکی زۆرەوە سڵاو دەنێرین بۆ ئەندازیاری هەڵمەتە مەزنەکە ڕێبەر ئاپۆ، بانگەواز لە هەمووان دەکەین کە خۆیان بە وڵاتپارێز و دیموکرات دەبینن، کە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی بەباشی تێبگەن و هەڵمەتی ئازادیی گەردوونی بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر هێڵی ١٥ ی ئاب و سەرکەوتن بەرەوپێش ببەن. وەک دەزانین، لەپێناو هەبوون و ئازادی بڕیاری بەرخۆدان لە هەموو هەلومەرجێکدا بە بەرخۆدانی مەزنی زیندان لە ساڵی ١٩٨٢ دەستی پێ کرد، وە هەڵمەتی ١٥ ی ئاب کە بە چالاکییەکانی ئەروح-شەمزینان دەستی پێ کرد، ئەم بڕیارەی بە پێشەنگایەتی گەریلا بەجێهێنا. بۆیە هەموو ئەو پێشهاتانەی لە ٤٢ ساڵی ڕابردوو لە کوردستان ڕوویانداوە، لەسەر بناغەی بڕیاری بەرخۆدانی زیندان بەدی هاتوون. هەر شتێک لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو لەسەر ناوی ئازادی ئەزموون کراوە و ئافرێنراوە، بە تێکۆشان و پێشەنگایەتی گەریلا لەسەر بناغەی ١٥ ی ئاب دەرکەوتووە. گەر هەڵمەتی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ و شەڕی گەریلای ٤٠ ساڵە نەبوایە، ئێستە لە کوردستان شتێک بە ناوی کوردبوون و ئازادی و مرۆڤایەتی نەدەمایەوە. هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی بەدیهێنا. هەڵمەتی ١٥ ی ئاب شۆڕشی ئازادیی ژنانی دەست پێ کرد، ڕاپەڕینی گەلی کورد بەرهەمی شەڕی گەریلایە. لەسەر ئەم بناغەیە و دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕینی پارادایمی ئەنجامدا. هەڵمەتی ١٥ ی ئاب بوو بە هەڵمەتی ئازادی و دیموکراسیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی هەڵمەتی ١٥ی ئاب تەنها بۆ گەلی کورد ڕاستی پێشخستنی هەبوونی ئازاد و ڕۆشنگەری نەبوو، لە هەمان کاتدا هەموو ڕەهەندێکی "پرسی کورد"ـی ڕووناک کردەوە. بە ئاشکراکردنی ڕاستیی کۆماری تورکی فاشیست و ستەمکار و قڕکەر و نەهێشتنی هەموو جۆرە درۆ و فێڵێک، ژینگەی تورکیای ڕۆشن کرد و ڕێگا و میتۆدی ڕاست و دروستی دیموکراتیزەکردنی تورکیای نیشان دا. لە هەمان کاتدا ڕۆژهەڵاتی ناوینی ڕووناک کردەوە کە لە تاریکی دەوڵەت-نەتەوەدا گیری خواردووە و هەموو ڕاستییە مێژووییەکانی ئاشکرا کرد. لەسەر ئەم بناغەیە، هەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕۆشنگەری ڕاستەقینەی بۆ هەموو تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان ئافراند، وە بوو بە هەڵمەتێکی گرنگی ئازادی و دیموکراسی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی. وەک دەزانرێت دەوڵەتی کۆماری تورکیا بۆ تێکشکاندنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و شەڕی گەریلا بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرشی کرد و بۆ ئەمەش هەموو دەرفەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەفەربەر کرد. ٢٤، ٤٨، ٧٢ کاتژمێر کاتی دا بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان؛ هێرشی ئۆپەراسیۆنی بە هەموو جۆرە ناوێکەوە ئەنجامداوە. لە ساڵی ١٩٨٥ شەڕی گەریلای کردە ڕۆژەڤی ناتۆ و لە مانگی ئابی هەمان ساڵەوە خیانەت و هاوکاری بارزانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. هەرچەند بەو هەموو هاوکارییەی کە لەم هێزانە وەریگرتبوو هێرشی کرد، بەڵام بۆ ماوەی چل ساڵ نەیتوانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکبشکێنێت و لاوازی بکات. گەلی کورد و گەنجان و ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی گەریلا قارەمانانە دژی ئەو هەموو هێرشە فاشیست-قڕکەرانە بەرخۆدانیان کرد و کوردستانیان کردە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادی. حکومەتی کۆماری تورکیا و بەرپرسەکانی بە هەموو جۆرێک شکستیان هێنا و خرانە زبڵدانی مێژووەوە. ئێستا کە لە چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابداین، ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بە هاوکاری ناتۆ و بارزانی، هێرش دەکاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی کورد و ژنان و گەنجانی کورد و دیسانەوە بەروارەکان بۆ لەناوبردنی هەمووان دادەنێن. ئەم هێرشانە کە لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان و تورکیا پێش دەخرێن، تا هەرێمەکانی عێراق و سوریا درێژ دەبنەوە، دەیەوێت پارچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش داگیربکات و بیانلکێنێت بە خۆیەوە. ئەم هێرشە پلان بۆ داڕێژراوانە کە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ بە پلەی یەکەم لە زاپ و مەتینا، لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕووی لە زیادبوونە. بێگومان گەریلای فیدایی کورد کە لەسەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خۆی نوێ کردەوە، سەرەڕای ئەو هەموو هێرشە نایاسایی و نائەخلاقیانە، ڕێگە بە فاشیزم نادات و لەسەر هێڵی قارەمانێتی و لەڕێگەی بەرخۆدانەوە ئازادی کورد دەپارێزێت. گەریلای ئازادی کوردستان ئەمڕۆ ڕۆحی ١٥ی ئاب و سەرکەوتن لەو بەرخۆدان و فیداکارییەدا زیندوو دەکەنەوە کە لە زاپ و مەتینا، هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و تەواوی باکووری کوردستان پەرەیان پێداوە. سڵاو و پیرۆزبایی دەنێرین، بۆ بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، بەتایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییە لە سەرگەڵێ و گردی بەهار و گەڤەر و هەموو گۆڕەپانەکان، وە هیوای سەرکەوتنی زیاتر دەخوازین. باوەڕمان وایە کە بەرخۆدانی گەریلا و گەل هەموو جۆرە گەمە فاشیست و قڕکەرەکان پووچەڵ دەکاتەوە و فاشیزم هەڵدەوەشێنێتەوە. بۆ گەلی وڵاپارێزمان و ژنانی کوردی وڵاتپارێز و گەنجان! بێ گومان کاتێک ئێمە یادی ٤٠ ساڵەی هەڵمەتی بەناوبانگی ١٥ی ئاب دەکەینەوە، لە هەموو کاتێک بەهێزترین و متمانەمان بە هێزی خۆمان هەیە. خاوەنی ئەزموونەکانی شەڕی ئازادی ٤٠ ساڵەین و لەگەڵ وەرگرتنی ئەم ئەزموونانە، هێزمان بە شێوەیەکی پلە بە پلە زیاد دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانی ئازادیمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی گەردوونی لە هەموو گۆڕەپانێک پێش دەخەین. بەڵام دەبێت بزانین دوژمنیش هەر وا ناوەستێت. لە ٤١ هەمین ساڵیادی هەڵمەتە مەزنەکەماندا، دوژمن هێرشە فاشیست و ستەمکار و قڕکەرەکانی لە هەموو گۆڕەپانێک زیاتر دەکات. هەموو دەرفەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا بۆ ئەم هێرشانە سەفەربەر دەکات. ٤١ مانگە هیچ زانیارییەکەمان دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە. بۆیە ڕەوشی تەندروستی و سەلامەتی وی نازانین. هێرشەکانی داگیرکاری و لکاندن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە هاوکاری عێراق و پەدەکە بەردەوامە. زیندانەکان پڕ بوون و هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک هەیە. تەرمەکان لە زیندانەکانەوە دەردەچن. هێرشی قڕکردن دژی زمان و چاند و هەبوونی کورد، سەپاندنی شەڕی تایبەت لەسەر ژنان و گەنجانی کورد ڕۆژانە زیاتر دەبن. لەڕێگەی تاڵانکارییەوە دەخوازرێت سرووشت و جڤاکی کوردستان لەناوببرێت. بە کورتی هێرشەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەردەوامن. بە تایبەتی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ـەوە هێرشەکانی هاوشێوەی دوای ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ڕوودەدەن. بێگومان ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل بەرخۆدان دەکەین و دەرفەتی ئەوەشمان هەیە. بەڵام ڕەوشەکە جدییە و هەرگیز نابێت بە ئاسایی ببینرێت. پاشان با بە دروستی لە قۆناغەکە تێبگەین و دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جێگەیەک بەهێزتر بکەین. لە هەموو کات زیاتر بە هەستیاری و ڕیکخستن و تێکۆشەرییەوە مامەڵە بکەین. زیاتر پشتگیری لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا بکەین. لەگەڵ بەرخۆدانی ئیمراڵی و گەریلا یەکبگرین و ئەرکی وڵاتپارێزیمان بە تەواوی جێبەجێ بکەین. دژی هاوکاری و خیانەت یەکێتی وڵاتپارێزی پێش بخەین. لە تێکۆشاندا ڕادیکاڵتر و داهێنەرتر و کاریگەرتر بین. لەسەر هێڵی خۆپاراستن خۆمان پەروەردە و رێکخراو و بەهێز بکەین. لە نزیکایەتی و هەڵوێستی تاکگەرایی و دووبەرەکی و ڕەشبینی و نەرێنی دووربکەوینەوە. بە ڕۆحی ١٥ ی ئاب و سەرکەوتن، خۆمان پڕ بکەین. هەردەم و لە هەموو جێیەک بەمۆراڵ و پێداگر و ڕێکخراو و بەرپرسیار و چالاک بین! بۆ گەلی وڵاتپارێزی باشوورمان! ئێوە لە هەمووان زیاتر ڕووبەڕووی هێرشی فاشیست و کۆڵۆنیاڵیست و ستەمی فیوداڵی بوونەوە. ئەمڕۆ ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەراورد بە هێرشەکانی پێشووی ئیدارەی سەدام، هێرشی دژوارتر دەکات. ئیدارەی عێراق و خیانەتی بارزانیش هاوبەشی ئەمەن. خیانەت و ستەمی چەوسێنەرانەی بارزانییەکان، نوێ نییە. ئێوە باش ئەمە دەزانن. وەک چۆن ئیدارەی عێراق و بارزانی پێشەنگایەتی هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی تورک دەکەن، هاوکات زانیاری ناڕاست دەربارەی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی بڵاو دەکەنەوە. هەرچەن هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕێکخستنی ئێمەوە نییە، ڕێکخستنەکانی وەک پادێ و تەڤگەری ئازادی دادەخەن کە بەگوێرەی یاساکانی عێراق دامەزراون و بەگوێرەی یاسا کار دەکەن. هەڵبەت دەزانن ئەوان بۆچی ئەم کارە دەکەن. هەرێمی برادۆست و ڕێکانی و زاپ و مەتینا و حەفتانینیان فرۆشت بە دەوڵەتی تورک، لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپە هێرش دەکەنە سەر پەکەکە کە دژی ئەم هەوڵە بەرخۆدان دەکات. بۆ داپۆشینی ئەمە، درۆی وەها دەکەن. ئێوە پەکەکە و گەریلاکانتان باش دەناسن. ٤٢ ساڵە پێکەوەن. ڕاستییەکانتان لە نزیکەوە بینیوە و دەزانن پەکەکە و گەریلاکانتان بێجگە لە ئازادی کورد و کوردستان هیچ داخوازییەکیان نییە، هیچ سەرچاوەیەکی مادیی کۆ ناکەنەوە و فیداکارانە دژی دوژمنانی کورد پێکەوە شەڕ دەکەن. بەکورتی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی هەر وەک جارانن. هەردەم لەپاڵ گەلی کوردی هەژارە و دژی دوژمنی ستەمکار-قڕکەر و خیانەتکارە هاوکارەکان تێدەکۆشێت. ئەمڕۆ لە زاپ و مەتینا و حەفتانین و ئاڤاشین و خواکوڕک دژی داگیرکەران قارەمانانە شەڕ دەکات. فژی ستەمکاری و چەوساندنەوەی بارزانی هەردەم پاڵپشتی ئێوەیە. هەرگیز ئەم ڕاستییە لەبیر مەکەن و لە هەموو جێیەک باسی بکەن. باوەڕ مەکەن و گوێ مەدەن بە درۆی ئیدارەی عێراق و بارزانییەکان. لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری لە گەریلاکان بکەن کە فیداکارانە پارێزگاریتان لێ دەکەن. خیانەتی هاوکار و ستەمی فیوداڵ لە خۆتان دووربخەنەوە. یەکێتی وڵاتپارێزیی خۆتان بنیات بنێن و بوێرانە دژی داگیرکاری و هێرشی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە! بۆ دۆستانی شۆڕشگێڕ و دیموکراتمان لە هەموو جێگەیەک! تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە قۆناغی چارەنووسساز تێدەپەڕێت. لە ڕاستیدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە گورزی گەورەی بەرکەوتووە و لە لێواری داڕماندایە. پشتیوانی دەرەکی و پشتیوانی بارزانی ئەوی هێشتۆتەوە. ڕووخانی دیکتاتۆری فاشیستی تەیب ئەردۆگان بە پلەی یەکەم بۆ کورد و هەموو گەلی ستەملێکراو دەبێت. تورکیای دیموکراتیک ڕێگا بۆ دیموکراتیکبوونی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین خۆش دەکات. بۆ ڕێگریکردن لەمەش هێرش دەکەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە. لە بەرامبەر ئەمەدا تێکۆشانی ئێوە و فراوانبوونی ئەم تێکۆشانە لە جیهاندا زۆر کاریگەرە. بۆیە باشتر لە ڕاستییەکان تێبگەن و خاوەنداری بەهێزتر لە ئەرکە شۆڕشگێڕی و دیموکراتیکەکانتان بکەن. هێرشە داگیرکارییەکانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و خیانەتی بارزانی بەشێوەیەکی بەهێز و بەرفراوان ئاشکرا بکەن. لەسەر بناغەی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خەباتی پەروەردە و ڕێکخستن لە هەموو گۆڕەپانێک بڵاوبکەنەوە. بەشدارییەکی بەهێزتر بکەن لە هەڵمەتی ئازادی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد. هەڵمەتەکە لە هەموو جێگەیەک بڵاوبکەنەوە و چالاکی هەمەڕەنگ مەزنتر بکەن!. لەسەر ئەم بناغەیە دیسانەوە جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب لە گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستە دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین و بانگەواز لە هەمووان دەکەین لە هەموو جێیەک و بەشێوەیەکی کاریگەر جۆشی ١٥ ی ئاب ئەزموون بکەن. جەژنی ئێمەی گەریلا بە جۆشەوە پیرۆز بکەن و وانە لە شەڕی ئازادی ٤٠ ساڵە وەربگرن، لە ٤١ هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکەدا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کاریگەرتر بکەن!".
کۆڵبەرێک لە مەریوان کوژرا کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی ئێران دوێنێ شەو لە مەریوان دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە گیانی لەدەستداوە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی ئێران دوێنێ شەو لە مەریوان دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە گیانی لەدەستداوە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی دەوڵەتی ئێران دوێنێ شەو لە گوندی ئەسکۆڵی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە کە خەڵکی شاری مەریوانە گیانی لەدەستداوە. زانراوە ئەسعەد ئەفرەنجە تەمەنی ٢٥ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە و مناڵێکی هەیە. کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، لەماوەی ٢ مانگدا لە هەرێمەکانی مەریوان و نەوسود و سەردەشت، لە ئەنجامی دەستڕێژیی گولـلەی هێزەکانی ئێران، ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاسۆسی بۆردومان کرد- نوێکرایەوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی چیای ئاسۆسیان بۆردومان کرد. فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی چیای ئاسۆسیان بۆردومان کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە دەستکەوتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای ئاسۆسیان بۆردومان کردووە. ئەمڕۆ كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ فرۆكەی شەڕكەری دەوڵەتی داگیركەری تورك دوو جار هەرێمی ئاسۆسیان كردە ئامانج و زەرەر و زیانێكی زۆر بەر رەز و باخی هاووڵاتیان كەوت. سەبارەت بە بوردوومانەکە ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە: "لەبوردوومانی فرۆكە شەڕەكەرەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دا هیچ زەرەر و زیانێک بەر هێزەكانمان نەكەوتووە. بەڵام بەهۆی بوردوومانەکەوە، زەرەر و زیان بەر رەز و باخی هاوڵاتیانی ناوچەکە كەوتووە."
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی وەڵامی پرسیارەکانی مێدیا خەبەر تیڤی دایەوە. هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات راگەیاند، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت رێبەری گەلی کورد بکاتە بابەتی سات و سەودا و وتی، "بە هیچ جۆرێک ئێمە رێبەرایەتیمان ناکەینە بابەتی سات و سەودا". بەسێ هۆزات ئەوەشی خستەڕوو، "پێودانگی دیموکراتیکبوون، وەستانەوەیە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی" و داوای لە گەلان کرد کە لە دژی داگیرکەری لە هەموو شوێنێک چالاکی بەهێز ئەنجام بدەن. هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و هێرشە داگیرکەرییەکان، وەڵامی مێدیا خەبەر تیڤی دایەوە. بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکاتە بابەتی سات و سەودا و وتی، "هەڵبەت ئێمە مامەڵە و سیاسەتی لەو جۆرە، زۆر بە چەپەڵی دەبینین و بە توندی رەتیدەکەینەوە. ئێمە نەفەرەتی لێدەکەین، بە ئاشکرا دەیڵێین، بە هیج جۆرێک رێبەرایەتیمان ناکەینە بابەتی سات و سەودا. هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکرێت". بەسێ هۆزات داوای لە گەلان کرد کە لە دژی داگیرکەری چالاکی بەهێز بکەن و ئەم پەیامەی راگەیاند، "دەبێت نەک هەر ببنە پشتیوان، بەڵکوو راستەوخۆ ببنە بەشێک لەم بەرخودانە. تەنیا بە بەرخودانی گەریلا ناکرێت. دەبێت لە هەموو شوێنێک هەڵسنە سەر پێ. دەبێت لە دژی داگیرکەری، قڕکردن و فاشیزم ئیرادەیەکی زۆر بەهێز و رێکخراو بێتە کایەوە. دەبێت هەموو شوێنێک بکرێتە لافاوی مرۆیی". 'دەوڵەتی تورک بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری داوای سازشکردن دەکات؛ ئێمە ئەو نامەردیە رەتدەکەینەوە' دەمەوێت پەیوەست بە دۆخی رێبەر ئاپۆ کە لە تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کورد یەکلاکەرەوەیە، دەست بە بابەتەکە بکەم. ئێوە سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادی جیهانی لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر ئەو تێکۆشانە، پێشتر لە بەرنامەیەکدا کە بەشداربوون بە بەرفراوان هەڵسەنگاندنتان کردبوو. لەسەر بنەمای پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە، ئەو ئاستەی هەڵمەتەکەی پێی گەیشتووە چۆن هەڵدەسەنگێنن و ئامانجەکانی ئێوە بۆ قۆناغی هەڵمەتەکە لەئێستا بەدواوە چییە؟ هەڵبەت ٢٦ ساڵە رێبەرایەتیمان لە ژێر سیستمی قڕکردندایە، بەرخودانێکی گەورە دەگرێتەبەر. بە دەوری ئەو بەرخودانەوە بەرخودانێکی زۆر شکۆداری گەل، گەریلا و زیندانەکان لە ئارادایە. ٢٦ ساڵە رێبەرایەتیمان لەلای دەوڵەتی تورک بە دیل گیراوە. سیاسەتێکی بەدیلگرتن و بە بارمتەگرتن بەڕێوەدەبرێت. لەم رۆژانەی رابردوودا زانیاریمان پێگەیشت، ئێمە بە گرنگی دەزانین کە ئەوە بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکەین. ئێستا بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی جێی بڕوا وەرمانگرتوون، هەندێک کەس کە لە تەنیشت ئەردۆغانەوە کاربەدەستن دەڵێن، 'ئەگەر ئەمە بکەن، ئێمە رێگە دەدەین برای ئۆجالان و دواتریش پارێزەران چاویان پێی بکەوێت، بەڵام بۆ ئەوەی رێگە بە دیدار بدەین، دەبێت سەرەتا ئێوە ئەو کارە بکەن'. بەم جۆرە زانیاری جیاجیا دێن. ئەو سەرچاوەی کە زانیارییەکانی لێوەردەگرین بە دڵنیاییەوە جێی بڕوایە. ئێمە ئەو بەش و کەسانەی کە زانیاری لەو جۆرە رادەگەیەنن دەناسین. لە نزیکەوە دەیانناسین. چەندین ساڵە لەگەڵ ئەردۆغان سیاسەت بەڕێوەدەبەن. هەڵبەت ئێمە ئەوە زۆر بە گرنگ دادەنێین، واتە ئەو دۆخە. ئێمە دەمانەووێت رای گشتیش ئاگادار بێت. بە راستیش سیاسەتێکی زۆر نامەردانە لەسەر رێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکەن. رێبەرایەتیمان لەبارەی خۆیەوە دەیگوت، من بارمتەیەکم بە دەست دەوڵەتی تورکەوە. دۆخی خۆی وەک بارمتە پێناسەکردبوو. مامەڵەی بەم جۆرە چەندین ساڵە لەئارادایە، هەموو کات دەمانگوت. ئێمە دەمانگوت، لەسەر دۆخی رێبەرایەتیمان، سیاسەتێکی شانتاژی بەم جۆرە، سیاسەتی سات و سەودا و بازرگانی نوێ دەکرێت. واتە نمونەیەک کە ئێستا هەموو ئەو نمونانە دەخاتە روووو، ئەم نمونەیە. واتە دۆخی رێبەرایەتیمان دەکەن بە بابەتی سات و سەودا. سیاسەتێکی بەو جۆرە نامەردانەیە. بە راستیش سنووری ئەخلاق و یاسا ناناسن. هەڵبەت ئێمە مامەڵەی بەم جۆرە، سیاسەتی بەم جۆرە چەپەڵ دەبینین و بە توندی رەتیدەکەینەوە. ئێمە بە نەفرەتی دەکەین، ئەوە بە راشکاوی دەڵێم. بە هیچ جۆرێک ناکڕێت کە رێبەرایەتیمان بکرێتە بابەتی سات و سەودا. هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکرێت. یاسای تورکیش ئاماژەی بەوەکردووە کە سروشتیترین و رەواترین و یاساییترین مافە کە رێبەرایەتیمان چاوی بە بنەماڵە و پاڕێزەرانی بکەوێت. ئەوە لە یاسای نێونەتەوەییشدا نوسراوە. تورکیا ئەو پەیماننامە و یاسا نێونەتەوەییانەی واژۆ کردووە. ئێستا سروشتیترین، رەواترین و یاساییترین مافی رێبەرایەتیمان دەهێنن و دەیکەنە بابەتی سات و سەودا، 'ئەگەر ئێوە ئەمە و ئەوە بکەن، ئێمە رێگە دەدەین لەگەڵ براکەیدا چاوپێکەوتن بکات'. واتە هیچ شتێکی هێندە نامەردانە بوونی نییە. ئەو مافانەی رێبەرایەتیمان، مافە یاسایی، مرۆیی، سروشتی و رەواکانی نابێت ببنە بابەتی سات و سەودا. ئەوە بە واتای ئەوەدێت کە سنووری خۆت نازانی. واتە ئێمە ئەوە بە ئاشکرایی دەڵێین. ئێستا بە دڵنیاییەوە ئەوە گرنگە. من دەمەوێت ئەوە لە رووی رای گشتیی تورکیاوە بە تایبەتی رابگەیەنم. ئێستا لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر رووناکبیر، سیاسەتمەدار، نوسەر هەن کە گوایە داکۆکی لە دەوڵەتی یاسا دەکەن، لەپێناو یاسادا تێدەکۆشن، خۆیان بە کەمالیست، چەپ یاخود سۆسیالیست پێناسە دەکەن، داکۆکی لە بەهاکانی کۆمار دەکەن و ئەوان خۆیان وەک رۆشنبیر پێناسەدەکەن. ماف، دادپەروەری و دیموکراسیش وەک مافێکی مرۆڤەکان سەرەکیە، لەلایەن کۆمەڵگەی تورکیاوە وەک مافێکی بنچینەیی هەڵیدەسەنگێنن. کەواتە ئەوان چی بەمە دەڵێن؟ ئێستا لە ئیمراڵی یاسای ناوخۆیی تورکیا و نێونەتەوەیی پێشێل دەکرێت. ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵی سیستمێکی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەئارادایە. لە ٤ ساڵی رابردوشدا سیستمێکی گۆشەگیری و دابڕاندنی رەها هەیە. ئێستا ئەو کردەوانە بە هەموو تورکیادا بڵاوبووەتەوە و تەشەنەی سەندووە. ئێستا لە هەموو زیندانەکان سیستمێکی گۆشەگیری و ئەشکەنجە هەیە. ئەوانەی ماوەی سزاکەیان تەواو بووە، ئازاد ناکرێن. مرۆڤەکان بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە لە زیندانەکان گیان لەدەست دەدەن. خەڵکانێک کە تەمەنیان ٧٠، ٨٠ و ٨٥ ساڵە زیندانی دەکرێن. منداڵی ساوا لە زیندان گەورە دەبن. ئەو کردەوە نایاساییەی لە ئیمراڵی پەرەی پێدرا، ئێستا تەشەنەی سەندووە بۆ هەموو زیندانەکانی تورکیا. ئەوە بە چری لەسەر سیاسەتمەدارانی کورد وشۆڕشگێڕ جێبەجێ دەکرێت. ئێستا نوسەر و رۆشنبیران کە خۆیان وەک چەپ، دیموکرات، بەرگریکاری یاسا و دادپەروەری دەبینن، ئەوە ناودەنێن جی، چی پێدەڵێن؟ واتە جۆن پێناسەی دەکەن؟ ئەگەر هیج ناڵێن کەواتە چ پەیوەندییەکیان بە نوسەری و رۆشنبیرییەوە هەیە؟ هیچ پەیوەندییەکیان نییە. ئێستا بۆ ئەوانەی کە لە بەرامبەر ئەو کردەوە نایاساییەی لە ئیمراڵی هەیە، ئەو سات و سەودا چەپەڵە، ئەو سیاسەتە قێزەونەی لەسەر رێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکرێت، دەنگ هەڵنابرن، مرۆڤ ناتوانێت بەوان بڵێت رۆشنبیر. مرۆڤ ناتوانێت بەوان بڵێت سیاسەتمەدارانی گەل یاخود ئۆپۆزسیۆن. نابێت کە بەوان بوترێت بەرگریکاری دیموکراسی، دادپەروەری و مرۆڤایەتی. ئیمراڵی کاغەزی تورنوسۆل (کاغەزی لیتمۆس)ە، پێودانگە. لە مامەڵە لەگەڵ سیاسەتی ئەوان، نادادی و کردەوەی نایاسایی لەسەر رێبەرایەتیمان، دەردەکەوێت کە مرۆڤ چەندە رۆشنبیر و چەپگرە. واتە ئەمە پێوەرەکەیە. پێوەری بەرگریی لە یاسا، داد و دیموکراسی ئیمراڵییە. پێوەری مامەڵە لە دژی سیستمی گشەگیری و ئەشکەنجەی سەر رێبەر ئاپۆیە. هەڵبەت ئەوەش دەریدەخات کە ئەم هەڵمەتەی ئازادی چەندە گرنگ و پێویستە. ئەمانەش لە راستیدا هەمووی لێکەوتەی ئەو هەڵمەتەن. رژێمی فاشیست لە بەرامبەر ئەو تێکۆشانە تەنگیپێهەڵچنراوە. ئەوەندە تەنگەزار بووە کە هاوسەنگی لەدەستداوە. واتە نازانێت کە چی بکات. پارێزەران بە تایبەتی خەباتێکی گرنگ بەڕێوەدەبەن، تێدەکۆشن. ئێستا دۆخی رێبەرایەتی و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی، کەوتووەتە رۆژەڤی نەتەوەیەکگرتووەکان. بووە بە رۆژەڤی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپاش. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە مانگی ئەیلولدا کۆدەبێتەوە و ئەو دۆخە هەڵدەسەنگێنێت. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا چەند ساڵ بەر لەئێستا وتبووی کە دۆخی ئیمراڵی ئەشکەنجە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە. سەرباری ئەوەش دەزانرێت کە چەندین ساڵە دادگای مافکانی مرۆڤی ئەوروپا، سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا تەنیا سەیردەکەن. واتە سەیری ئەو پێشێلکارییە یاساییە، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی قڕکردن دەکەن. تەنیا هەر سەیر ناکەن، هاوکاریشی دەکەن. ئێستاش ئەو تێکۆشانەی دەکرێت، بووەتە مایەی ئەوەی کە ئەو رێکخراوانەش ئەو دۆخە بخەنە بەرنامەی کاریانەوە. دەبێت مرۆڤ ئەمە لێرەدا بەجێنەهێڵێت، ئەو خەبات و تێکۆشانە زۆر گرنگە. دەبێت مرۆڤ تا سەر تێبکۆشێت. لەبەر ئەوەی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بە راستیش بەهاکانی مرۆڤایەتی لەناودەبرێن. لە دژی بەهاکانی مرۆڤایەتی هێرش لەئارادایە. لە دژی ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری، ماف و هەموو بەها مرۆڤایەتیەکان هێرش لەئارادایە. لەو رووەوە واتە بە هیچ جۆرێک نابێت دەست لەوە هەڵبگیرێت. ئێمە تا کۆتایی تێدەکۆشین. واتە بە دڵنیاییەوە ئەنجام بەدەست دەهێنین. هەروەها تێکۆشانی کۆمەڵایەتیش هەستیارییەکی بەرچاوی خوڵقاند، خاوەنداری خوڵقاند. دەبێت مرۆڤ بێوچان درێژە بەوەش بدات. ئێمە بەردەوام دەڵێین دۆخی رێبەر ئاپۆ و پرسی کورد ئاوێتەی یەکتربوون، واتە مرۆڤ ناتوانێت لەیەکتر جیایان بکاتەوە. رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلی کوردە. بەرەنگی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. پەیوەست بەوە هەموو چەشنە بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی، بەئاراستەی چارەسەرکردنی پرسی کوردیش بەرەوپێشچوونە. چارەنووسی چارەسەری پرسی کورد و چارەنووسی رێبەر ئاپۆ پێکەوە بەستراونەتەوە. لەو رووەوە دەبێت ئێمە لە هەموو شوینێک تێکۆشان بەڕێوەببەین. تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، دەبێت لە هەموو شوێنێک ببێتە ناوەندی تێکۆشان. لە دژی ئەو سیاسەتانەی قڕکردن کە ئیمراڵی چەق و ناوەندەکەیەتی دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێک بە بەهێزترین شێوە تێبکۆشین. ئەگەر بە شێوەی بەهێز و بێ وچان ئەوە بەڕێوەببەین، بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەنجام بەدەست دەهێنین. 'بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز پیشانیدا فاشیزم و خیانەتکار، تێکدەشكێن' لە مانگی تەمموزداین، لە ٤٢هەمین ساڵەوەگەڕی چالاکی مەزنداین. کە ئێوە وەک ڕۆژی شکۆی نەتەوەی و بەرخۆدانی مەزنی ١٤ی تەمموز پێناسەتان کرد. وەک پەکەکە هەمیشە وتوتانە کە بە بنەماگرتنی ١٤ تەمموزەوە گەورە دەبن. ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە بەرخۆدانەکانی ئەمڕۆدا چۆن خۆی پیشان دەدات و چۆن مانادار دەبێت؟ سەرەتا لە کەسێتی شەهیدانی ڕۆژوی مردنی گەورەدا؛ کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یلماز و عەلی چیچەکدا هەموو شەهیدانی تەمموز بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. ئەوهاوڕێیانە ڕابەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژووییانکرد لەبەرامبەر تاریکایەتی فاشیستی ١٢ی ئەیلولدا. لەناو بارودۆخی زۆر سەختدا، قۆناغی زۆر تاریکی فاشیزمدا بەرخۆدانیان ئەنجامدا و تێکۆچوونی فاشیزمییان پیشانی هەموواندا. بە بەرخۆداناکانیان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە بە بەرخۆدان و تێکۆشان دەتوانرێت هەموو گوشار و ستەمێک تێپەڕبکرێت. لەم لایەنەوە نەریت و ڕۆحی بەرخۆدانیان بونیاتنا. ٤٢ ساڵە گەلی کورد لەسەر ئەو هێڵە لە بەرخۆداندایە و تێدەکۆشێت. میراتی و دەستکەوتێکی مەزنی بەدەستهێنراو لەسایەی ئەو بەرخۆدانەوە هەیە. هەروەها ئەو ڕۆحە، لەسەر هێڵی گەریلاکانی کوردستان، گەریلاکانی ئازای ساڵانێکە تێدەکۆشێ و شەڕی خۆپاراستن بەڕێوەدەبات. لەمرۆشدا ئەم شەڕە لەسەر ئەو هێڵە بەرێوەدەبات. لە زاپ، لە مەتینا، لە ئەیالەتەکانی باکووری کوردستان، لە هەموو جێگەیەک. لە ڕۆژئاوایش لە دەوری ئەم هێڵ و ڕۆحە ساڵانێکە تێکۆشانێکی مەزن بەرێوەدەبرێت. لەمرۆشدا شۆڕشی ڕۆژئاوا کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان کردووە و بووە بە هیوا بۆ مرۆڤایەتی، بە تێکۆشان لەسەر ئەم هێڵە هاتەئاراوە. تێکۆشین لەسەر ئەم هێڵ و ڕۆحەی ١٤ی تەمموز بەڕێوەبرا و چەندین دەستکەوتی هەبووە لە کوردستاندا. کوردی ئازادی هێنایە ئاراوە. پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، حەقیقەتی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی دەرخست. ڕێبەر ئاپۆ دڵسۆزییەکی زۆری بۆ شەهیدانی ١٤ی تەمموز هەبوو و بەوشێوەیە تێکۆشانی بەڕێوەبرد. لەسەر هێڵی شەهیدانی ١٤ی تەمموز گەشەدانی گرنگی هێنایەئاراوە. لەمرۆشدا بە ڕاستی تەڤگەری ئازای کوردستان، پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و بووە بە کارەکتەرێکی بنەڕەتی. بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان، گەلی کورد لەمرۆدا تێکۆشانی مەزنی دیموکراسی و ئازادی بەرێوەدەبات. بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە پێشەنگ و ڕۆڵێکی بێهاوتا بۆ ئازادی و دیموکراتیکیبوون دەگێڕێت. هەموو ئەمانە دەستکەوتی گەورەن. هەموو ئەمانە بە رۆحی هێڵی ١٤ی تەمموز و بە تێگەی تێکۆشین و بەرخۆدانەوە هاتووەتەئاراوە. ئەوانە زۆر بەنرخن. ئەم تێکۆشانە لەسەر ئەم هێڵە پێشدەکەوێ، مەزن دەبێ و دەبێتە تێکۆشانی یەکگرتوو. لەبەرامبەر خیانەت و تەسمیلبووندا خەبات دەکات و تێدەکۆشێ. بەدڵنییاوە پێویستە ئاوا هەڵیسەنگێنین. ئەو تێکۆشانەی لەسەر هێلێ ڕۆحی ١٤ تەمموز پێشکەوتووە و لە دژی هێڵی خیانەت و هاوکاری ڕژێمی داگیرکەر بووە بە وەڵامدەرەوە. وەک چۆن گەلی کورد لە ساڵی ١٩٨٢دا لەژێر بارودۆخی فاشیزمی ١٢ی ئەیلولدا لە دژی هەموو هەوڵدانەکان بۆ تەسلیمبوون لە زیندانەکاندا بەرخۆدانی مێژووی دەستپێکرا، تەسلیمبوون و خیانەت شەرمەزارکرا و لە مێژووشدا ژێرخاک کرا، لە ئێستاشدا گەلی کورد پێویستە لەسەر هەمان هێڵ هەڵوێستی بەهێز پیشانبدات و بە مەحکومکردنی خیانەت و هاوکاریەوە ئازادی و سەرکەوتنی خۆی بەدەستبهێنێت. بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز سەلمێنەری ئەم شتەیە. بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز پیشانی جیهانی دا کە خۆبەدەستەوەدا شکست بهێنێت، خیانەت شکست دەهێنێت، ستەم، فاشیزم و هەموو جۆرە گوشارێک شکست دەهێنێت. ئەمە سەلمێنراوە. تێکۆشانی ٤٢ ساڵە لەمرۆدا هەڵوێستی و ئازادی و بەرخۆدانی هێناوەتەئاراوە. ئێستە گەلەکەمان بە هەمان ڕۆح، بە هەمان هەست و هۆشیارییەوە و ڕێکخستنەوە لە دژی خۆبەدەستەوەدان، خیانەت، فاشیزم و داگیرکەر تێبکۆشێ و بەرخۆدان پێشبخات بە دڵنیاییەوە فاشیزم و هاوکار و خیانەتی فاشیزم تێکدەچێت. دوو هێڵ هەیە؛ هێڵێ ئازادی و خیانەت' گەر بێینە سەر مژاری شەڕ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. داگیرکەر بە بەرچاوی جیهانەوە لە دەروازی فەرمی سنوری و ناوەندی شارکانەوە تێدەپەڕێت. ئێوە دۆخی ئەم دواییە چۆن هەڵدەسەنگێنن و پەدەکە بەم هەڵوێستەیەوە ئەیەوێت چی بکات؟ ئێمە دەربارەی ئەم بابەتە ڕاگەیەندراوی گرنگمان دا. لە ناو ڕایی گشتیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا. شەڕی قڕکردن و بەرفراوان پەڕیوەتەوە قۆناغێکی نوێ. ڕژێمی قڕکەر، داگیرکەر، فاشیست دەیەوێت هێڵی هاوکار و خیانەت تێکەڵی ئەم شەڕەبکات و ئەنجامی دڵنیاکەرەوە بەدەست بهێنێت. بە تایبەت لە ناوەڕاستی گوڵانەوە تا ئێستا ئەم کۆنسێپتەی شەڕی بەرفراوان و قۆڵترکردووەتەوە. لە ئێستادا لە ناو مانگی تەمموزداین. ئەم کۆنسێپتە قوڵبوونەوەیەکی جدی بەدەستهێناوە. هەموو کاتێک ئەم دۆخە هەڵەسەنگێنین. ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورک ڕوونە. دەیەوێت بگاتە سنورەکانی میساقی میللی. هەڤاڵان وتییان، ئەمە داگیرکاری نیە، بەڵکو شەڕی لکاندنە. بە دڵنییایەوە بەو شێوەیە. بەڵام ئەو شەڕەی داگیرکاری-لکاندنە لەم مانگەدا؛ بێگومان شەڕێک نیە کە تەنها لەمانگی حوزەیران-تەمموزدا پێشکەوتبێ. هەڤاڵانیش بەگشتی باسی ئەمە دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٩دا لە خواکورک دەستیپێکرد و دواتر بە شەڕی هەفتانینەوە شەڕی داگیرکردن-لکاندن دەستیپێکرد. لەو ڕۆژەوە بەتەواوەتی سیاسەتی میساقی میللیان لە باشووری کوردستان خستە جێبەجێکردنەوە. لە ساڵی ٢٠١٨دا بە داگیرکردنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. دواتر گرێ سپی. سیاسەتی داگیرکاری و لکاندنی باشووری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩دا بە هێرشکردنە سەر خواکوڕک و هەفتانین دەستیپێکرد. ئەمەش هەنگاو بە هەنگاو پەرەی سەند و بەردەوام بوو. ئەمەش وەک کۆتایی دەبین. هەوڵ دەدەن سیاسەتی داگیرکاری و لکاندن لەمساڵدا بە ئەنجام بگەیەنن. سیاسەتی داگیرکاری و لکاندنیش سیاسەتی میساقی میللیە. هەرخۆی پشتر دەوڵەت باخچەلی ئەمەی دەرخستبوو. چاپەمەنی دەسەڵاتداری هەموو ڕۆژێک لەسەری گفتوگۆدەکات. یانی ڕوون و ئاشکرایە. ساڵانێکە لە بەعشیقە بارەگایی سەربازی گەورەی دروستکردووە. چ کارێکی لە بەعشیقە هەیە؟ نزیکەی سەد بارەگای سەربازی دروستکردووە. لە ئێستاشدا هەوڵدەدات ئەو بارەگایانە هەمیشەیی بکاتەوە. بە پەدەکەوە ڕێگە بۆ هەموو شوێنێک دەبەن. لە ئێستادا هەموو دەروازە سنورییەکان کە بەناوی بارزگانییەوە دروستکراون و کراونەتەوە، بۆ ئامانجی سەربازی بەکاردەهێنرێت. تورکیا لەو فەرمانگە گومرگیانەوە لەشکرکێشی دەکات. پەدەکە هەموو ڕێگەیەکی لە پێش تورکدا کردووەتەوە. هەمووان ئەوانەی ڕێگەی ئامێدی دەبینین. سوپای گواستووەتەوە. ساڵانێکە ئەمە دەکات. دەوڵەتی تورک هەلومەرجی جەنگی سێهەمی جیهانی بە فرسەت و دەرفەتێکی گەورە دەبینێت. دەڵێت شەڕ لە هەموو جێگەیەکە. کەس رێگری لە داگیرکارییەکانی من ناکات. هەرخۆی هەمووان لەناو شەڕدان. کەس گوێ بە یاسا نادات. کەس گوێ بە مافەکانی مرۆڤ نادات. هەموو کەسێک هەموو جۆرە شتێک دەکات. دەڵێت ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ من. دەتوانم ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە و سیاسەتی میساقی میللی جێبەجێبکەم. دەڵێت دەتوانم بە تەواوی باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کورستان داگیر و لکاندن بکەم و بخەمە چێوەی تورکیاوە. دەڵیت دەتوانم بیانکەم بە خاکی تورکیا. وەک ئەوەی لە ئێستادا سنورەکانی پێشویی تورکیا نەماوە. لە ئێستادا سنوری نێوان عێراق و تورکیادا نەماوە. تورکیا سنورەکانی گۆڕا. لە ڕاستیدا سەردەمێک کە ئەم سنورانە دیاریکران، تورکیا ناڕازی بوو لەسەری. هەموو کاتێک وتوویەتی سنوری من تا چیای حەمرینە. سنورێکە کە هەرێمەکانی کەرکووک، موسڵ و سلێمانی لە خۆدەگرێ. لە ئێستادا ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. پەدەکە هاوبەشی ئەم سیاسەتەیە. پەدەکە لەناو ئەم شەڕەدایە، هاوکاری ئەم شەڕەیە. لە ئێستادا پەدەکە بە ئاکەپە-مەهەپەوە شەڕی کوردان دەکات. پەدەکە لەسەر خوێن و گیانی کوردی ئازاد گیرفانی خۆی پڕدەکات. سەرمایەیی خۆی زیاد دەکات. لە هەموو جێگەیەکی جهیاندا ماڵ و موڵک دەکڕی. ئێمە لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆتایماندا دیاریمان کردبوو؛ هەندێک کەس بەو شێوەیە لێکی دەدەنەوە کە لە نێوان پەدکە و پەکەکەدا کێشە هەیە؛ ئێمە نابینە هاندەری کێشەکان، با ئەم کێشانە دووخەینەوە، سیاسەتێکی چارەسەرکار پەیڕەوبکەین، با کێشەکان چارەسەربکەین، بانگەوازی لە هەمووان دەکەین، بە چارەسەرکرنی ئەو کێشانە یەکێتی نەتەوەیی دروست دەبێت، وەرن با ڕۆڵێکی لەم شێوەیە بگێڕین. لە ناو کورداندا بەشێکی لەم شێوەیە هەیە. بەڵام دۆخێکی لەو شێوە لە ئارادا نیە. بەڕاستی دوو هێڵ بوونی هەیە. یەکێکیان هێڵی خیانەتە. هێڵی هاوکاری، خاینە. یەکێکیش لەوان هێڵی ئازادییە. یەکێک لەوان لەگەڵ دوڵەت و ڕژێمی تورکی قڕکەردا شەڕی قڕکردنی کوردانی ئازاد بەڕێوەدەبات. یەکێکیانیش بۆ پاراستنی کوردانی ئازاد هەموو ڕۆژێک گیانی خۆی فیدا دەکات و خوێن دەڕێژێت. ئینجا ئێستا ئێوە چۆن دەتوانن ئەوانە بخەنە ناو هەمان بەش و هەڵسەنگاندنەوە؟ چۆن دەتوان ئەمانە وەک کێشەی دوو پارت هەڵسەنگێنن؟ چۆن دەتوانن ئەوانەی لەگەڵ دوژمندا شەڕی قڕکردن بەڕێوەدەبەن، لە ناو شەڕی قڕکردندان، هەتا قوڕگی لەناو خیانەتدایە وەک پارتێکی کوردی پێناسەی بکەن و مانای جیاوازی لێ دەربێنن... ڕەوشێکی وانیە. ئێستا هەموو کەسێک بینی. سوپای تورک بە سەدان ئۆتۆمبێلی زریپۆش و تانکەوە لە دەروازەی سنوریەوە هاتە ناو باشووری کوردستانەوە و چونە ئامێدی. بۆنموونە ئەو ڕۆژە، ٣ی تەمموز بۆ مەسعود بارزانی فزەی لێوەنەهات. لە ناوکاو بە بەرچاوی ڕای گشتییەوە بەپەلە چووە بەغداد، لە بەغدا لەگەڵ چەندین گرووپ و لایەنی شیعی و سونیدا کۆبوونەوەی کرد. لەگەڵ زۆربەی باڵیۆز و نوێنەرایەتی عەرەب و باڵیۆزی ئێراندا کۆبووەوە. لەگەڵ کۆنسوڵی و سەفارەتی تورکیادا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. لەناو جموجوڵدایە. بۆچی ئەو ڕۆژە ڕۆشت؟ ئەمەمان ڕاگەیاند. لە بەغدا هەندێ لایەنی گرنگ هەن کە لە سیاسەتەکانی عوسمانی نوێ و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک نیگەرانن و قبووڵی ناکەن. بەشێکی زۆری لەناو دەوڵەتدا هەیە کە بێزارە لەم شتە. لە حیزبەکانیشەوە بگرە تا بیرۆکراتە جیاواز و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەدەست ئەم سیاسەتانە ناڕازین. بارزانی بۆ بێدەنگکردنی ئەو کاردانەوەیانە سەردانی بەغدای کرد. هەوڵیدا ڕێگری لە کاردانەوەکان بکات. هێرشە داگیرکارییەکانی پێشوومان لەبیرە، هەم وڵاتانی عەرەبی و هەم کۆمکاری عەرەبی لێدوانی شەرمەزار کردنیاندا و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی. چوو باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی کۆکردەوە و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵیاندا ئەنجامدا. هەوڵیدا ڕێگری لە کاردانەوەکانیان بکات. لەم بوارەوە زۆر کاری کردووە. پاشان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆبووەوە. واتە لۆبیگەری بۆ تورکیا دەکات و سیاسەت بۆ ئەوان دەکات. لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاواش هەمان ڕۆڵی هەبوو. کاتێک عەفرین داگیرکرا، پەدەکە دەستی بە چالاکی دیپلۆماسی کرد. کارى بۆ پاساوهێنانەوەى ئەو داگیرکارییە کرد. لە داگیرکردنی سەرێکانیدا هەمان ڕۆڵی هەبووە. هەموو ئەو ڕێکخراوانەی پەیوەندیی لەگەڵ هەبوو، بە گەورە و بچووکەوە، هەمان کاریان دەکرد. ئێستاش بەمەبەستی پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دابڕانی خاکی هەرێمی کوردستان و خستنەسەر تورکیا، ڕێگری لە کاردانەوەکان دەکات، بە شێوەیەکی چالاک دیپلۆماسی و لۆبیگەری بۆ تورکیا بەڕێوەدەبات. واتە ڕاستەوخۆ لە شەڕی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد کار دەکات. باشووری کوردستانی بە تورکیا فرۆشتووە. نەک هەر بەشێکی، بەڵکو هەموو باشووری کوردستان بە تورکیا فرۆشتووە. لە ڕووی سیاسی، ئابووری، سەربازی، وەک مۆدێرنیتە، ئێستا مۆدێرنیتەی تورک لە باشووری کوردستان باڵادەستە. بە زنجیرە دراما و فیلمەکانی باشووری کوردستان بۆتە زبڵدانی تورکیا. هەموو ئەو شتانەی لە تورکیا فڕێ دەدرێن و بەکەڵکی ئەوان نایەت لە باشووری کوردستان دەفرۆشرێن. هەموو جۆرە نەخۆشی و کێشەیەکی تەندروستی لە باشووری کوردستان سەریهەڵداوە و لە زیادبووندایە. گەلی باشوور لە زبڵ و خاشاکی تورکیا خۆیان تێر دەکەن. لە ڕوانگەی سیاسیشەوە بەهەمان شێوەیە. ئێستا خزمەت بە سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی فاشیستی مرۆڤکوژ دەکات. هەروەها هەموو باشووری کوردستان دەخاتە سەر جوگرافیای تورکیا. واتە دۆخی داگیرکاری و لکاندن لە ئارادایە. لە داگیرکاری و لکاندنی چیتر چی ماوە؟ ئایا لەبەرامبەردا ئیرادە هەیە؟ ئایا کورد ئیرادە و هەڵوێستی هەیە؟ نا هیچ نییە. ئەمەش داگیرکردن و لکاندنە. بانگەوازی بۆ گەلی باشوور و عێراق: پێویستە لە بەرامبەر داگیرکاریدا کاردانەوە نیشان بدرێت حکومەتی عێراق و حکومەتی سودانی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان بۆ هەندێک بەرژەوەندی گڵاو و بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری جیاواز قبوڵ کردووە. ڕاستە دەوڵەتی عێراق لەناو خۆیدا پارچە بووە، بەڵام لایەنی زۆر هەن. هەروەها دەزانین کەسانێک هەن دژی ئەم داگیرکارییە دەوەستنەوە. ئێمە دەزانین کە لە نێوانیاندا ناکۆکی گەورەش هەیە. بەڵام دۆخی دەوڵەتی عێراق ئاشکرایە. دۆخێکی زۆر پەرش و بڵاو و لاوازە. حکوومەتی ئێستای عێراق بە پێی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییە جیاوازەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕێککەوتنی کردووە: هێرشە داگیرکارییەکانی قبوڵ کردووە و بووە بە بەشێک لە هێرش، لەشکرکێشی و داگیرکارییەکان. ئێمە پێمان وایە کۆمەڵگای عێراق ئەم دۆخەی هیچ قبووڵ نییە. تەنانەت هەندێک لایەنی حکومەت لەم دۆخە نیگەرانن، کۆمەڵگای عێراقیش لە دەست ئەم دۆخە ڕازی نییە. لەبەر ئەوە سوودی بۆ عێراق نییە. لە داهاتوودا ئەنجامی ئەو سیاسەتانە ئاشکرا دەبێت و دەردەکەوێت زیانێکی زۆر بە عێراق گەیشتووە. عێراق بەم کارەی، بەم شێوەیە سیاسەتەی، هەم ڕەوای بە داگیرکاریی تورکیا داوە، هەم هاوکاری درێژخایەنی پەدەکەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕەوا کردووە. ئێمە وەک بزوتنەوەی ئازادی بە توندی ڕەخنە لەم سیاسەتانەی حکومەتی عێراق دەگرین و ڕەتی دەکەینەوە. بەناوی تەڤگەرەکەمانەو بانگەوازی سەرەکیم بۆ گەلی باشووری کوردستان، بە گشتی گەلی عێراق، کۆمەڵگەی عێراق ئەوەیە، هەڵوێستی هاوکاری و خیانەتی پەدەکە و هەڵوێستی حکومەتی سودانی بۆ پاساودان و ڕەوا کردنی داگیرکاری، زیانێکی گەوره به گەلی باشووری کوردستان و کۆمەڵگەی عێراق دەگەیەنێت و ئایندەی گەلی عێراق دەخاتە مەترسیەوە. پێویستە گەلەکەمان هەڵوێستێکی زۆر بەهێز لە دژی ئەمە نیشان بدات. پێویستە دژی داگیرکاری کاردانەویەکی جدیی نیشان بدرێت. پێویستە لە هەموو شوێنێکدا داگیرکاری بە توندی شەرمەزار بکرێت. دیسان پێویستە ڕۆشنبیران، نووسەران و هەموو پێکهاتە دیموکراسییە عەرەبییەکان لە دژی ئەم داگیرکارییە دەنگیان بەرزبکەنەوە و هەڵوێستێکی زۆر بەهێز نیشان بدەن. ئێستا هەندێک کاردانەوە پێشکەوتووە. بەڵام بەس نییە. پێویستە بەهێزتر پەرەی پێبدرێت. پێویستە هەموو هێزەکان لە دژی ئەم خیانەت و هاوکاری و شەڕی کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی مرۆڤکوژ و فاشیستی تورک یەکبگرن. تێکۆشانێکی هاوبەش و یەکگرتووانە ئەنجام بدرێت. ئێستا پێویستییەکی بەپەلە هەیە. بە واتایەکی تر ئەو پرۆسەیەی ئێمە تێیداین، بەڕاستی پرۆسەیەکی زۆر ڕەخنەگرانە و مێژووییە. ئەگەر لەم پرۆسەیەدا هەڵوێستێکی بەهێز پێش نەکەوێت، مەترسییەکەی زۆر گەورە لە ئارادایە. 'تەنها بە بەرخۆدانی گەریلا ناتوانرێت ڕووبەڕووی ئەم داگیرکارییە بوەستینەوە، پێویستە گەلیش لە هەموو شوێنێ هەستنە سەر پێ' ڕاستە گەریلا بەرخۆدان دەکات. زۆر بە هێزەوە بەرخۆدان دەکات. هەموو ڕۆژێک ژیانی خۆی دەدات. لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدان دەکرێت. بەڵام ئەمە بەتەنها بە بەرخۆدانی گەریلا ناکرێت. گەریلا بۆ ئازادی ئەم گەلە، بۆ ئازادی گەلان، بۆ ئایندەی دیموکراسی تێدەکۆشێت. پێویستە گەل بەشداری ئەم بەرخۆدانە مەزنە بن. پێویستە گەل لەم بەرخۆدانەدا جێگەی خۆیان بگرێتەوە. تەنها بە لایەنگەری ناکرێت. دەبێت بەشێک بن لەم بەرخۆدانەدا. پێویستە لە هەموو شوێنێک دژی شەڕی داگیرکاری، کۆمەڵکوژی، دژی فاشیزم، کاردانەوەی جدیی نیشان بدرێت. پێویستە بە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕێکخستنیەوە ڕووبەڕووی ئەم داگیرکارییە ببنەوە. دەبێت هەموو ئاراستەیەک بگۆڕێت ببێتە لافاوێکی جەماوەری بەهێز دژی ئەم داگیرکارییە. با باسی هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بکەین، ئێستا کاتی بەرزکردنەوەی هەڵوێست و بەرخۆدانێکی لەو شێوەیە. چیتر نابێ بڵێین "گەریلا بەرخۆدان دەکات، ئێمەش هەندێک پشتیوانی بکەین". ئەم دۆخە لە دەرەوەی پشتیوانی کردنە. ئێستا کاتی ئەوەیە گەل بۆ خۆی بەرگریی لە خۆی بکات. کاتی ئەوە هاتووە بەرگری خۆمان بەرز بکەینەوە. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان و پاراستنی خۆی بەرز بکاتەوە. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بە چی ئەڵێین؟ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆپاراستنە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کۆمەڵگا. نابێت تەنها چاوەڕوانی گەریلا بین. گەریلا لە ئێستاوە ئەوەی پێویستە بیکەن بە بێ دودڵی دەیکەن. سەرکەوتن تەنها بە تێکۆشانی گەریلا بەدەست ناهێنرێت. سەرکەوتن بە خۆپاراستن، بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەشی گەریلا و گەل پێکەوە بەرهەم دێت. ئیتر لەمەوبەدواوە ئەم گەلە دەبێت لەهەموو بوارێکەوە خۆی بە خاوەنی ئەم تێکۆشانە ببینێت. پێویستە لە هەموو شوێنێ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی خۆپاراستن بەرەو پێش ببات. ئێمە بە گەلەکەمان ناڵێین هەریەکەتان کڵاشێک بگرنە دەستەوە، چەک هەڵبگرن و شەڕ بکەن. ئێمە ئەمە ناڵێین. بەڵام لە هەموو شوێنێک هێرشێکی جددی هەیە. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لە تەمەنی ٧ تا ٧٠ ساڵیەوە بەرخۆدانی خۆیان بەرز بکەنەوە. دەبێت پەرە بە کاردانەوەکان و خۆپاراستنی خۆیان بدەن. سەرهەڵدان بەهێزترین شێوەی خۆپاراستنی گەلە. پێویستە گەلەکەمان لەم بوارەوە تێکۆشانی بەرز بکاتەوە. بۆیە ئەم هەموو ساڵە سوودی هەبووە. لە ڕاستیدا بەدیلی قورسی دا و ئازاری چەشتووە. ئەمانە بەهایەکی گەورەن. حەقیقەتی ئەو تێکۆشانەی کە ئەوەندە لە ئازادی نزیک بووەتەوە و گەیشتووتە ئێستا. ئێستا کاتی ئەوەیە بە بەهێزترین شێوە پاراستنی دەستکەوتەکانی مسۆگەر بکات. بە کورتی بەڕاستی ئەمە خاڵێکی گرنگە. پێویستە گرنگیەکی تایبەت بەم بابەتە بدرێت و قسەی لەسەر بکرێت. پێویستە هەمووان لەم بابەتەدا بەجدیی ڕەخنە لە خۆیان بگرن، لەخۆیان بپرسن کە من لە کوێی ئەم تێکۆشانەدام، بەچ شێوەیەک بەشدارم و چۆن بەشدار بم، ئەمە بە توندی لەبەرچاو بگرن و بە هەموو هێز و وزەی خۆیانەوە بەشداری ئەم تێکۆشانە بن. من ئەمە زۆر بە گرنگ دەبینم. ئەگەرنا لە هەموو شوێنێک شەڕی گەریلا بە قارەمانییەت و بە بەدیلێکی مەزنەوە بەردەوامە. لە هەموو شوێنێکی باکوری کوردستان بەرخۆدان و شەڕێکی مەزن لە ئارادایە. لەم نێوەندەدا هەڤاڵانی زۆر بەنرخمان لەدەستداوە. هەڤاڵان شێخموس، بێریتان، بروسک، ڕوستەم، کاموران، ئاخین و دەیان هەڤاڵ بەنرخمان لەم پڕۆسەی دواییەدا شەهید بوون. مەبەستم ئەوەیە بە دە هەزار شەهیدمان داوە. زیاتر لە ٥٠ هەزار شەهیدی ئەم تێکۆشانە هەیە و بە بەردەوامی شەهید و بەدیلی بەنرخ دەدەین. لە هەموو شوێنێک بەرخۆدانێکی شکۆمەند هەیە. ئێستاش هەڤاڵانمان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدان، برسیەتی، تینوویەتی، بەبێ پێڵاو مانەوە، بە بێخەو بە دۆخێکی زۆر قورسدا تێدەپەڕن و ڕۆحی ١٤ی تەمموزیان گەیاندووتە ڕۆژی ئەمڕۆ. ئەم بەرخۆدانە مەزنە ماوەی ٤ ساڵە لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، حەفتانین، خاکورک، لە هەموو شوێنێک، لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە ناوەندیی زاپ ـەوە لە بەرزترین ئاستیدا بەردەوامە. لە ماوەی لەمەو بەردا هەڤاڵان ئۆنور، جانفەدا، پێش لەوەش بە دەیان هەڤاڵمان لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون. بە ڕێز و حورمەت و منەتدارییەو لە کەسایەتی ئەم شەهیدانەمان هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بەبیر دێنمەو و سەری ڕێز لەبەر یادەوەرییەکانیاندا دادەنوێنم. لەسەر هێڵی هەڤاڵانمان ئەم بەرخۆدانە بەردەوامی هەیە. بەڵام ئەوەی گرنگە پێویستە گەلەکەمان بەهەمان ڕۆحیەتەوە خۆی وەک بەشێک لەو بەرخۆدانە ببینێت، دەست بە سەفەربەری بکات و لە هەموو شوێنێک بەشێوەیەکی زۆر شکۆمەندانە بەرخۆدان بکات و بەبەردەوامی درێژە بەم تێکۆشانە بدات. نابێت تەنها چاودێری و لایەنگری بکات. پێویستە بە شێوەیەکی جدیی بەشداری تێکۆشان بێت. کاتێک قسەیەکی وەها دەکەم و ڕەخنە لە ئاستی ئێستای بەرخۆدان دەگرم، ناڵێم گەلەکەمان بەرخۆدان ناکات و خۆی وەک بەشێک لەو تێکۆشانە نابینێت. من پێم وایە هۆشیاری گەلەکەمان، ئاستی تێگەیشتنی لەم بزووتنەوەیە هەیە و زۆر باش تێدەگات کە مەبەستمان چییە. مەبەستم ئەوەیە بێگومان گەلەکەمان ٤٢ ساڵە بەبەردەوامی ئەم تێکۆشانە بەڕێوە دەبات. ئەمەش هۆکاری سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانەیە. بێگومان گەلەکەمان لەم تێکۆشانەدا بەدیلێکی زۆری داوە. ئەمڕۆ بە ١٠ هەزار کەس لە زیندانەکان لەژێر ئەشکەنجەدان. داپیر و باپیری تەمەن ٧٠-٨٠ ساڵەمان لە زینداندا لە ژێر ئەشکەنجە و گوشاردان. گەلەکەمان قوربانی بە گیانی خۆی داوە. زیندانیانی نەخۆش گیان لەدەست دەدەن. هەڵبەتە ئاگاداری ئەمانەین، ئەمە هەڵوێستێکی زۆر بە نرخە. بەڵام بۆ قۆناغی تێکۆشانی ئێستا هەموو شتێک نیە و بەپێی پێویست نیە. یانی لە ئێستادا دەوڵەتی تورکی قڕکەر و چەوسێنەر شەڕێکی گەورە و کۆتایی دەکەن. لەدژی تەڤگەری ئازادی، لەدژی گەلی کورد کە لە تێکۆشینی ئازادیدایە،لە دژی گەلان شەڕی قڕکردن و بەرفراوان بەڕێوەدەبات. ئەو تێکۆشانی کە بەم شێوەی ئێستا کراوە، لەبەرامبەر ئەم شەڕەی قڕکارییە بەرفراوانەدا نابێتە وەڵامدەرەوە. لە دژی ئەم شەڕە تێکۆشان و بەرخۆدانی بەرفراوان پێویستە. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەمەیە. یانی تێکۆشان و بەشداری لەم ئاستەدا، بەرخۆدان لەم ئاستەدا، بەرخۆدانێک کە چاوەڕوانکراوە. لەو باوەڕەدام گەلەکەمان ئەمە بکات. گەلەکەمان قوربانی و ئازاری زۆری داوە و ئەم تێکۆشانەی گەیاندووە بەم ڕۆژە. لەمەوبەدواشەوە بە دڵنییاییەوە ئەم تێکۆشانە بە بەرخۆدانی گەلەکەمان، بە بەرخۆدانی گەریلا، بە تێکۆشانی هاوبەش و بەرخۆدانی بەرفراوان سەردەکەوێت. لەو باوەڕەدام. 'دەوڵەتی تورک وێڕای پشتیوانییەکانی ناتۆ ئەنجامی بەدەست نەهێناوە' باسی قۆناغی کۆتایی چەمکی شەڕی تورکت کرد. خەباتی ئەردۆغان لەسەر ئەم بنەمایە ڕوونە. ئایە مرۆڤ دەتوانی کێشە ئابووری و کۆمەڵگەیاکان لە تورکیادا بەم شەڕەوە پەیوەستکات؟ روانگەت لەسەر ئەم بابەتە چیە؟ هەڵبەتە ئەردۆغان بۆ پشتگیری کۆکردنەوەی ئەم شەڕە کیشوەر بە کیشوەر لە گەڕاندایە. جارێک چاوی لە ئاسیایە و جارێک لە ڕووسیا، پێیەیکی لە چینە و پێیەکی لە کازاخستانە. لە هەموو جێگەیەک لە گەڕاندایە. جارێک لە ئەمریکایە و جارێک لە ئەورپایە. بۆ دەگەڕێت؟ تەنها یەک ئامانجی هەیە. ئامانجی پشتگیریدان بە شەڕی قرکردنی کوردان. بۆ ئەوەی پشتگیرییەکان زیاتر بکات. ئایە پشتگیری نەکراوە؟ بەڵێ کراوە. ساڵانێکە بە پشتگتری ناتۆ ئەم شەڕە بەرێوەدەبات. پشتگیرییەکانی ناتۆ بەردەوامە. لە ئێستاشدا لە بەڕێوەبردنی ئەم شەڕەدا ئەرێکردنی ناتۆیی هەیە. هەڵوێستی حکومەتی عێراقیش بە ناتۆ و ئەمریکاوە گرێدراوە. سودانی بەرلەوەی لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆببێتەوە ڕۆشتە ئەمریکا. ماوەی هەفتەیەک لە ئەمریکادا مایەوە. لە تەواوی هەفتەکەدا گفتوگۆکرا. چەندین چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. سودانی گەڕایەوە بەغدا. دواتر ئەردۆغان چووە بەغدا. پێکەوە کۆبوونەوە. ٢٢-٢٧ ڕێکەوتنامەیان ئەنجامدا. کارەکانیان ئاشکراکرد. دوای ئەوە هێرشێکی لکاندن و داگیرکاری لەم شێوە بەرفراوانە دەستیپێکرد. هەروەها عێراق پشتیوانی دەربڕی. لە ئێستا دەتوانین ئەم هەڵوێستەی عێراق لە چاوپێکەوتنەکانی لە ئەمریکا، بە جیا هەڵبسەنگێنین؟ نەخێر ناتوانین. یانی ناتۆ ساڵانێکە پشتگیری دەکات. وە پشتگیریشەکانی بەردەوامە. بەڵام تورکیا وێڕای پشتگیرییەکانی ناتۆ ئەنجامی بەدەست نەهێناوە. بەدەستیشی ناهێنێت. لە ئێستادا ڕژێمی فاشیست لە هەڵوەشاندنەوەدایە. بەڕاستیش دادەتەپێ. سەیری تورکیا بکە، سیاسەتی کەوتووە. سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی تێکچووە، بە بەسەربازکردنی کۆمەڵگە دەیەوێت بە نەتەوەپەرستی و شۆفێنیزمەوە درێژە بەخۆی بدات. کۆمەڵگەیەکی تێکشاو هەیە. چونکە گەر کۆمەڵگە لە تورکیادا لەبەرامبەر شەڕی قڕکردن لە کوردستاندا پەیوەندی نەمابێت، بێدەنگی هەڵبژێرێت، ئەوە ئەو کۆمەڵگەیە بە بەها کۆمەڵایتییەکانەوە ناتوانێت وەک مرۆڤ بژیت. هەڵدەوشێتەوە. ئەو کۆمەڵگەیە ئەخلاقی تێدا نامێنیت. لە تەنیشتیانەوە کوردان دەکوژرێت، زۆرێکیان قڕدەکرێن، هەتا گۆڕ و ئێسەکانیانیش دەشوێنرێت. ئێسکی ڕۆڵەکانیان لەناو قوتوویەکدا دەدەنەوە بە دایکیان. دایکانی کورد لە ئێشکگری و دانیشتاندان و لێیان دەروانن. ئەو سیاسەتە پیسە کۆمەڵگەی ڕزاندووە. ئێوە دەڵین ئابووری. ئایە ئابووری هێشتووەتەوە؟ بە مانایەک هەموو سەرچاوەکانی تورکیای بۆ ئەم شەرە تەرخانکردووە. بۆ شەڕی قڕکردنی کورد هەموو ئابووریەکەی بەکاردەهێنێت. بۆ نمونە کۆمەڵگەی تورکیا برسییە لە برسێتیدا دەژی! نەک لە سنوری برسیبووندایە، هەورەها نەک لە بارودۆخی قەیرانی ئاسیدا دەژی. برسیە برسی. بە دوای نانەوەیە. واتا لە خراپترین بارودۆخدایە. باشە ئەم کۆمەڵگەیە بۆ بەدواداچوونی ئەم دۆخە ناکات؟ یانی دەوڵەتێکی دەوڵەمەندی وەک تورکیا، خاوەنی هەموو ئەو سەچاوانەیە، چاندی دەوڵەمەند، جوگرافیایەکی دەوڵەمەند بۆ لەم ڕەوشەدایە؟ چوونکە هەموو بۆ شەڕ تەرخانکراوە. بەم شێوەیە لێپرسین ناکەن. ئەم هەموو بۆ شەڕ تەرخانکراوە. بۆ شەری قڕکردنی کوردان... ئەمە گرنگە. لە لایەکی دیکەوە سروشت تاڵان دەکرێت. یانی لە تورکیادا کرێخۆری و تاڵانکارییەکی زۆربووە. لە هەموو جێگەیەک هەڵگەندی مادە و ئاسن هەیە. لە ئێستاشدا سروشتی کوردستان لە دارووخانێکی گەورەدایە. لە هەموو جێگەیەک کانی کانزای و بیرە نەوت لێدراوە. بەنداو دروستکراوە، دارستان تاڵان دەکەن. نەک بە تەنها مرۆڤەکان، بەڵکو هەموو زیندەوەرێک لە تورکیادا دەکوژرێت. دەوڵەتی تورک هەر خۆی ئاگرەکەی لە ئامەد و مێردین کردەوە. لە هەموو جێگەیەک دارستانەکان دەسوتێنێت. ئەوەیشی نەسوتێندرا دەیبڕێت و دەیفرۆشێت، دارستان تاڵان دەکەن. سروشت هەڵدەوەشێنێتەوە. بۆ؟ دەوێت کۆچبەری هەبێت. دەیەوێت لە مرۆڤی خاڵی کات. دەیەوێت ئەو جێگایانە بێ کورد بکات. لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵێک بڵاو بووەتەوە لەبارەی شرنەخ، لە هەموو لایەکیەوە شاخ و دارستانی پیسترین شاری تورکیایە. لە هەموو لایەکی لە سەرچاوە ئاویەکان، کان هەڵکەندراوە. هەموو ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە کانەکاندا بەکاردەهێنرێن، دەڕژێندرێنە ناو ئاوی ڕووبارەکانەوە. سەرچاوە ئاوییەکان پیس بووە. تەنانەت لە ئاوی کانیاوی ماڵەکانەوە پیسایەتی دێت. کۆمەڵگا ژەهراوی کراوە. دەسەڵات ئاوی پاک و هەوایەکی پاکی نەهێشتووە و تەنانەت زەوییەکی پاک و خاوێنی نەهێشتووە. هەموو شوێنێکی ژەهراوی کردووە. پێویستە گەل لە دژی ئەمە سەرهەڵدان بکات! ئێستا ئێمە دەڵێین خۆپاراستن، دەڵێن شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی. لە بەرامبەر ئەمەدا پێویست بە بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. ئەمەش خۆپاراستنە. شوێنی نیشتەجێی گەل وێران دەکەن، ژەهراوی دەکەن، وای لێدەکەن بەکاری ژیان نەیەت. بۆ نموونە دەبێت لە دژی ئەم کارانە قیامەت هەڵسێنن. لە دژی شەڕی کۆمەڵکوژیی بەرخۆدان پێویستە. هەروەها ئەمەیش بەشێکە لە بەرخۆدان. بۆ نموونە لە هەموو بوارێکەوە پێویستە، لە شڕناخ، لە هەموو شوێنێکی بۆتان، لە سەرحەد، لە هەموو شوێنێکی باشووری ڕۆژئاوا، لە دێرسیم؛ واتە لە هەموو کوردستان تێکۆشانێکی زۆر بەهێز نیشان بدرێت. بە هەمان شێوە سیاسەتی دوژمنایەتی لە دژی ژنان بەڕێوە دەبەن. بە واتایەکی تر بەبێ جیاوازی ڕۆژانە ٢ژن دەکوژرێن. مانگانە٦٠-٧٠ ژن دەکوژرێن. واتا ئەمە ژمارەیەکی وەها نییە ئەوەندە سادە بە سەریدا تێپەڕیت. لە ڕاستیدا سیاسەتی کوشتنی ژنانە. بەهەمان شێوە ئەمە وەک بەشێک لە سیاسەتی کۆمەڵکوژییە لە دژی گەلی کوردستان بەکاردێت. سووکایەتی و لەشفرۆشی بەسەر ژناندا دەکرێت. لە دژی گەنجانی کوردستان بە هەموو جۆرێک هێرش و ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت. بە واتایەکی تر لە کەسایەتی ژنان دا سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەسەرکۆمەڵگادا بەکار دەهێنن. ئێستا دەڵێن ٩هەمین پاکێجی دادوەری. هەموو شتێکی ژنان بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری لەناو دەبەن. لەم بابەتەدا تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان پێویستە. دەبێت تێکۆشینێکی زۆر بەهێز بەڕێوە ببرێت. نەک هەر تێکۆشانی ژنان، بەڵکو تێکۆشانی کۆمەڵایەتیش پێویستە هەتا کۆمەڵگا لەم دۆخە ڕزگاری بێت. بە واتایەکی تر بە کوشتنی کۆمەڵگا، ژن و لەناو بردنی سروشت سیاسەتی زۆر مەترسیدار بەڕێوە دەچێت. لە هەمان کاتدا ئەمە نیشاندەری شکستی ڕژێمی فاشیستە. بەم شێوەیەش ناتوانێت بەڕێوە ببات. هەوڵ دەدات بە کارە تێکدەرانەکانی خۆی لەسەر پێی بهێڵێتەوە. بێگومان ئەوەی پێویستە لەم بابەتەدا بکرێت، تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووانەی هێزە کرێکاریی، ئازادیخواز، دیموکراسی و ئۆپۆزسیۆنە دیموکراتیکەکانە. ئەگەر کۆمەڵگا تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، ئیکۆلۆژی، ژنان بەهێز بێت، دەتوانرێت ڕێگری لەم مەترسیانە بکرێت. بێگومان هەموو ئەمانە دەرئەنجامی شەڕی کۆمەڵکوژی کوردە. هەموو کێشەکانی تورکیا دەرئەنجامی شەڕی کۆمەڵکوژکردنی کوردانە. بێگومان لەم بابەتەدا ئەرکی سەرەکییە پێشەنگەکان هۆشیارکردنەوە و بەڕێکخستن و سەفەربەری کۆمەڵگایە. هەروەها ئەرکی ئۆپۆزیسیۆنی دیموکراتیکە، ئەرکی هێزەکانی دیموکراسییە، ئەرکی سیاسەتە دیموکراتیکەکانە. تا ئێستا کەم و کوڕی زۆر لەم بابەتەدا کراوە. بێگومان تێکۆشانێکی دیاریکراو لە ئارادایە. بۆ نموونە لە باکوور، ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە، چالاکییەکانی دەنگ بە ئازادی بدە، چالاکییەکانی بنەماڵەی زیندانیان، چالاکییەکانی ئیشکگریی دژی سیاسەتی قەیومەکان... ئەمانە زۆر گرنگن. بەراستی هەستێکی زۆر جددی لە کۆمەڵگا و ڕای گشتی تورکیادا بەدوای خۆیدا خوڵقاندووە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی دروستکردووە، هەروەها تێکۆشان و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لێکەوتووتەوە. بەڵام ئەمە بەس نییە. ئێستا شەڕی کۆمەڵکوژیی بەرفراوان هەیە. لەسەر کۆمەڵگا شەڕی کۆمەڵکوژیی هەیە و لە بەرامبەریدا بەرخۆدانێکی یەکلاکەرەوەی کۆمەڵایەتی هەیە و بە پێشەنگایەتی هێزە دیموکراتیکەکان بە توندی لە گەشەسەندنە. ئەڵبەت هێشتا لەم بابەتەدا بۆشایی هەیە. پێویستە بەزووترین کات ئەم کەموکوڕییە کۆتایی بێت. واتە پێویستە هەموو ئامانجەکانی تێکۆشان یەکبخەن و بیکەن بە تێکۆشانێکی مەزنتر. بێگومان لە ئاستێکی دیاریکراودا تێکۆشانێکی گرنگ بەڕێوە دەچێت، بەڵام هێشتا بەس نییە. وڵامدەری هێرشەکان نییە. بۆیە پێویست بە تێکۆشانێکی یەکگرتووتر و بەرفراوان هەیە. پەیوەندی ئەردۆغان و ئەسەد لە داهاتویەکی نزیک ئەگەری دیداری نێوان ئەردۆغان و ئەسەد هەیە. کاریگەری ئەم دیدارە لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا چی دەبێت؟ ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە ساڵانێکە دژ بە سوریا سیاسەت دەکات. ئێستا هەڵوێستەکانی بەئاراستەیەکی دیکەدا گۆڕیوە. پێویستە ئەمە بە باشی تێبگەین. ئەکتەری سەرەکی شەڕی ناوخۆی سوریا خودی دەوڵەتی تورکیا بووە، ئاکەپەی دەسەڵاتدارە. لە ڕاستیدا ڕۆڵێکی زۆر جددی هەبوو لە پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی سوریادا. بە شێوەی زۆر ورد و پلان بۆ داڕێژراو، عەرەبەکانی ناو سوریای بۆ تورکیا ڕاکێشا. ساڵانێکە لە کەمپەکاندا سیاسەتێک لەسەر ئەم بابەتە بەڕێوە دەبات. بە ملیۆنان کەسی لەژێر ناوی پەنابەریدا بەدیل گرتووە و لە دژی ئەوروپا بەکاریان دەهێنێت و بازرگانیان پێوە دەکات. هەموو ئەو پارەیەی بەو شێوەیە بەدەستی دەهێنێت لە شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کوردان بەکاری دەهێنێت. هەروەها بەم پارەیە چەتەکان پەروەردە و بەڕێکخستن دەکات و دژی گەلی کورد و دژی گەلانی هەرێمەکە شەڕیان پێدەکات. بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەورووپا ڕەوایەتی بدەن بە شەڕە کۆمەڵکوژییەکانی، وەک وەرگرتنی پشتگریی و بیدەنگی له ڕێگەی ئەو چەتانەوە له ئەوروپا تەقینەوە ئەنجام دەدات. تەقینەوەکەی ڕوسیا پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. هەروەها تەقینەوەکەی ئێرانیش پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. بەگشتی ئەو تەقینەوانەی لە فەرەنسا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا ڕوودەدەن پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. ئەگەرچی داعش بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوانە لە ئەستۆ دەگرێت بەڵام لە پشت هەموو ئەمانەوە میتی تورک هەیە. ئێستاش لە دژی چین بەکاری دەهێنێت. بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و زۆربەی وڵاتانی دیکە چەتەکانی ڕەوانەی ئەو وڵاتانە دەکات و لە لایەکی ترەوە بۆ ئەوەی ڕووبەری دانیشتووانەکەی فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی، لەسەر ناوچەکە و جیهان زیاتر بکات چەتە ڕاهێنان کراوەکانی دژی وڵاتان بە مەبەستی بێدەنگی و وەرگرتنی ئیمیازێک بەکار دەهێنێت. بەم شێوەیە چەتەکانی هەناردەی وڵاتانی ئەفریقا، نیجرییە و سوماڵی دەکات. لە کوێ کێشە هەبێ، شەڕی ناوخۆ هەبێت، دەوڵەت لاواز بێت، دەستوەردان دەکات. دەیەوێت لەوێ پەرە بە لایەنگر و هەژماری خۆی دەدات و چەتەکانی بەکاردەهێنێت. هەروەها بەم شێوەیە بەو پارەیەی لە ئەوروپا دەستی دەکەوێت چەتەکانی پێ بەخێو دەکات و لە دژی وڵاتان بەکاریان دەهێنێت.
سێ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی دڕندانەی ١٧گەریلای ئازادی بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو تێدەپەڕێت کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا داستانی سەردەمی تێکۆشانی تونێلەکانی شەڕیان نووسیەوە. لە تێکۆشەرانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، جەلال فەداکار، ژیندا ڕۆناهی، ئامارا چیا، ئۆزگور بەدران، مەزڵوم باتمان، ئازاد گەریلا و عادل قشوری لە ٢٣ی ئەیلولی٢٠٢١ ، لە فەرماندەکانی تێکۆشان جومالی چوروم، چاورێ کاموران، ماهر کۆپ، ئامارا زاگرۆس و دڵڤین داڵاهۆ لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ و تێکۆشەر زاگرۆس، هێڤیدار تربەسپی، یەریڤان کاتۆ، بنەڤش چیا و عادل گابار لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، لە تونێلەکانی شەڕی وەرخەلێ، دژی دڕندانەترین هێرشەکانی سەردەم، هەڵوێستی مرۆڤانەی سەردەمیان نیشان دا و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. هەرچەند سێ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام تێکۆشانی وەرخەلێ ئەو تێکۆشانەیەکە تاکتیکی شەڕی تونێلەکانی دیاریکرد و شەڕی تونێلەکان ئەمڕۆش بە هەموو دەستکەوتەکانیەوە بەردەوامە. شەهیدکردنی ئەو ١٧گەریلایە کە تا ئێستاش هەست بە ئازارەکانیان دەکرێت، گەورەترین بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی گەریلا و شوێنکەوتووانی گەریلایە. نەک هەر بە مانای ڕوانگەی ڕوونی تاکتیکی شەڕەکانی تونێلەکان، بەڵکوو لە هەمان کاتدا هەڵوێستی شەڕڤانانی وەرخەلێ تا ئێستاش زیندووترین یادەوەری و مانیفێستی تێکۆشانە. بۆ تێکشکاندنی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دوژمن گەریلاکان لە بەرامبەر پلانی داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەمەبەستی پەرەپێدان و پاراستنی پرەنسیپە تاکتیکییەکانی ستراتیژی بەرەو پێش ببەن. لە هەموو شوێنێک تونێلی شەڕیان دروست کرد. لە بەرامبەر تەکنۆلۆژیای شەڕی سەردەمەدا، کاریگەرترین ڕێبازی بەرگریی چالاک، هەروەها دروستکردنی سیستەمی ژێرزەمینی و جێبەجێکردنی شوێنی ژیان و پێگەی شەڕ و لەناوبردنی سیاسەتەکانی پاکتاوکردنی دوژمن بوو. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا گەریلا تەنانەت بۆ ساتێکیش وەستانی نەبوو. هەندێک جار تەنیا بە قوڵنگ و بێڵەکانی دەستیانەوە لە بن بەردی شاخەکانی کوردستان تونێلیان بە درێژایی سەد مەتر هەڵدەکەند و پێگەی خۆیان لەو تونێلانەدا دروست دەکرد و هەموو ژیان و ژێرخانی شەڕیان لەو تونێلانەدا جێگیر دەکرد. ئەمانە ئامادەکارییەکان بوون بۆ شەڕێکی مەزن. هێرشەکانی دوژمن جۆرێک نەبوو کە گەریلا ئاگاداری نەبێت. وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "نە ژیان و نە شەڕ وەکوو جاران نابێت." ئەوانەی لێکدانەوەیان هەڵە بوو، بە تاکتیک و ئامادەکارییەکانی گەریلا سەریان سوڕما، سەربازانی سوپای تورکیا بوون کە لە پێش دەرگای تونێلەکان لە خوێنی خۆیاندا خنکان. وەرخەلێ ئاستێکی گرنگ بوو وەرخەلێ یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە شەڕی تونێلەکانی ساڵی ٢٠٢١ تێدا زۆر بە شکۆمەندییەوە بەڕێوەچوو. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ساڵ، تونێلەکانی شەڕی وەرخەلێ هێشتا وێردی سەر زمانەکانە و دیدگای ڕاستەقینەی شەڕی تونێلەکان بەو ئەزموونانەی کە دروستی کردووە نیشان دەدات. هەڵوێستی جۆماڵی، چاڤڕێ، ئامارا، ماهێرەکان. تونێلی جەنگی وەرخەلێ هەڵوێستێکی گرنگ بوو بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی سوپای تورکی فاشیست لە هەرێمەکەدا. لە ڕاستیدا وەرخەلێ بەربەستێکی گرنگ بوو بۆ سوپای تورک لە هەرێمەکانی دیکە بە تایبەت لە زاپ. هەموو گەریلاکانی ئەو کاتە لە سەنگەرەکان، بەتایبەتی فەرماندە جۆمالی و چاڤڕێ، ئاگاداری ئەو ڕاستییە بوون. پێش ئەوەی سوپای تورکی داگیرکەر لە وەرخەلێ نزیک بێتەوە، بەرخۆدانەکانی مام رەشۆ، ئارس فارس، مەرڤانۆس، دۆڵی کۆنفرانس و دۆڵی ماران ئەزموونێکی گرنگی بۆ بەرخۆدانی وەرخەلێ خوڵقاندبوو. هۆشیارییەکی جددی لە هێرشەکانی دوژمن، کەموکوڕی لە پێگەی شەڕ، هەڵەی دەرکەوتوو، چۆنیەتی بەرخۆدان لە هەرێمەکە و خۆپارێزی لە گازە کیمیاییەکان هەموو دەست نیشان کران. ئەمانە یەکێک بوون لەو دەرفەتە گەورانەی کە پێگەیەکی باڵای بە شەڕی تونێلەکانی وەرخەلێ بەخشی. ١٢٠ ڕۆژ بەرخۆدانی وەرخەلێ بێجگە لە ئامادەکارییەکانی شوێن کە لە وەرخەلێ ئەنجامدرا، ئەوەی ئەو قەڵا و پێگەیەی گۆڕی بۆ شوێنی بەرگری ڕاستەقینە، کەسایەتی بەرخۆدێرانی ئەو شوێنە بوو. ئەوان بەبەرخۆدێرانی ١٤ی تەمموز بەرخۆدانیان کرد. ئەو بناغەیەی کە بۆ تێکۆشانی وەرخەلێ دروستکرا، بناغەیەکی ئاسایی نەبوو. ئەو کۆمەڵە گەریلایە بە ڕێکەوت نەهاتنە ئەوێ. هەموو کەسێک بە ئامانجەوە لەدەور یەکتر کۆبوونەوە. هەریەکەیان کەموکوڕییەکیان چارەسەر کرد، هەریەکەیان تەواوکەری ئەویتریان بوو. ئەوان ١٧دڵی پۆڵا بوون کە بە دەوری بیرۆکەیەکدا کۆبوونەوە. ئەوان بۆ ماوەی ١٢٠ڕۆژ بەرەنگاری سوپای داگیرکەری تورک بوونەوە و تەسلیمیەتیان قبووڵ نەکرد. لە بەرامبەر هەموو بانگەوازییەکانی تەسلیمبووندا، وەک سەکینە جانسز تفیان لە ڕووخساری داگیرکەران کرد، وەک کەمال پیر گیانی خۆیان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە بەخت کرد، وەک ئیبراهیم کایپاک کایا گیانیان بەخت کرد بەڵام نهێنیەکانیان ئاشکرا نەکرد بۆیە بوونە نموونەی تێکۆشانی لە دژی ئەم سیستەمی فاشیست و قڕکەر. نەیانگوت ڕێگا تا ئێرەیە و چاوەڕێی مردنیان نەکرد لە ڕۆژانی شەڕدا دەیان سەربازی تورکیا لەبەردەم تونێلی شەڕی وەرخەڵێدا کوژران و گەریلاکان لە هەر ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیان بەسەر سەدان کیلۆ تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا گرت. ئەو بەرخۆدانەی کە گەریلاکان لە وەرخەلێ ئەنجامیاندا، هەموو لێکدانەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی سەروژێرکرد. ئەوان ئامانجیان ئەوە بوو کە بەر لە کۆتایی هاوین، وەرخەلێ بگرن و بچنە هەرێمەکانی دیکەی پاراستنی میدیاوە، بەڵام بەراوەردەکانیان پووچەڵ کرایەوە. مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێکردبوو و گەریلاکان هێشتا بەرخۆدانیان دەکرد. لەو پەڕی نائومێدیدا سوپای تورکیا گازی کیمیایی بەکار هێنا و بەو شێوەیە شەڕەکەیان تووندتر کردەوە، بەتایبەتی دوای ٩٠ڕۆژ بەرخۆدان هێشتا دوژمن نەیتوانی سەربکەوێت. ئەوەش لەبەر پەروەردە و ڕاهێنانەکان بوو لە بواری کردارییەوە. لەم ڕوانگەیەوە بەرخۆدانی وەرخەلێ لە مێژووی شەڕی تونێلەکاندا پێگەیەکی گرنگی هەیە. ئێمە بۆ مەبەستێکی پیرۆز ژیانی خۆمان بەخت دەکەین ئەو گەریلایانەی کە لە بەرخۆدانی وەرخەلێدا چوونە کاروانی شەهیدانەوە، سەرەڕای هەوڵدانێکی زۆر لە ڕزگار بوون لە گازی کیمیایی بەڵام یەک لە دوای یەک شەهید بوون. ئەوەی لە وەرخەلێ ڕوویدا، نە تەنیا شەڕێکی ئاسایی نەبوو، لەبەر ئەوە نە شەڕی سەنگەر بە سەنگەر و نە چالاکی دژ بە دوژمن بوو. لە ژێر ئەو گەمارۆدانە دڕندانەیەدا و لەو تونێلەدا ئەوان بە ڕۆحی گەورەیانەوە مەعنەویاتیان خوڵقاند. ژیان چییە؟ مردن چییە؟ مرۆڤ بۆ چ بەهایەک دەبێت گیانی خۆی بەخت بکات؟ نوێنەرایەتی کەرامەتی گەلێک چییە؟ وەرخەلێ دەروازەی دەروێشەکانی ئەو سەردەمە بوو کە ڕۆژانە لە خەمی ئەم پرسیارانەدا بوون. بەر لەوەی بچنە کاروانی شەهیدانەوە، دەیانگوت؛ "ئەگەر لێرە شەهید ببین، با کەس نیگەرانی ئێمە نەبێت، ئێمە ژیانی خۆمان بەخت دەکەین لە پێناو ئارمانجێکی پیرۆز، ئەمە ڕێبازی ئێمەیە". ١٧گەریلای خوڵقێنەری داستانی ١٢٠ڕۆژ بەرخۆدان، بەم شێوەیە بەرەو پیری مەرگ چوون. بەرخۆدانی وەرخەلێ ڕوومەتی هەموو کوردی پاراست، لە سەدەی ٢١دا سەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە. بۆیە بەرخۆدانی وەرخەلێ بەرخۆدانی هەموو کوردستانە؛ نابێت قەت لەبیر بکرێت و دەبێت بەردەوام بەبیر بهێنرێتەوە.
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە سەختی برینداربوو لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران ڕاستەوخۆ تەقە لە چەند کۆڵبەرێکی کورد کراوە و بەو هۆیەوە یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی ماردین شوکری بریندار بووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ماردین شوکری خەڵکی گوندی “دشە”ی سەر بە پاوەیە، بە گولـلەی ساچمەی ئەو هێزانە سک و ملی کراوەتە ئامانج. دەشڵێن، بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ چارەسەر وەرگرتن ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان کراوە و باری تەندرووستی ناجێگیرە. تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ وەک کۆڵبەر نیوز بڵاویکردووەتەوە، ١٤٢ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج.
"دۆخی ئیداری و ئەمنی کەرکوک بەرەو ناسەقامگیری هەنگاو دەنێت" چالاکوان و رۆشنبیرانی کەرکوک، هۆشداری دەدەن لە ڕێک نەکەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجیێ و دەڵێن "بەردەوامبوونی ئەم دۆخە خزمەت بە نەیارانی کەرکوک دەکات". چالاکوان و رۆشنبیرانی کەرکوک، هۆشداری دەدەن لە ڕێک نەکەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجیێ و دەڵێن "بەردەوامبوونی ئەم دۆخە خزمەت بە نەیارانی کەرکوک دەکات". ئەمڕۆ دووشەممە لە باخچەی قەڵای کەرکوک، ژمارەیەک لە مامۆستا و چالاکوان و سیاسەتمەدار لەنێوانیشیاندا نوێنەری ئەنجوومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا داوا کرا کورد یەکگرتوو بێت و حکومەتی خۆجێی کەرکوک لەو قەیرانە سیاسی و یاساییە دەربهێنن کە تێی کەوتووە، هەروەها ڕەخنەیان لە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک گرت کە بەرژەوەندی حزبی لەسەروو بەرژەوەندی خەڵکی دادەنێن و ڕێکناکەون بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە. "لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانیوە بەرژەوەندی خەڵکی ڕەچاو بکەن" لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، محەمەد جەلیل چالاکوان و مامۆستا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: "خەڵکی شاری کەرکوک بە دڵێکی پڕ لە هیواوە بە ئومێدی گۆڕانکاری بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرد سەرەڕای نیگەرانی لە پەرتەوازەیی و لێکترازانی کورد بە گشتی و ناکۆکییە سیاسییەکان و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و نەبوونی یەک لیستی، بەڵام بە داخەوە لەو کاتەوە کە نزیکەی حەوت مانگ ونیو تێپەڕیوە تائێستا نەتوانراوە بەیەک گوتاری هاوبەش گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەکانی دیکەی پێکهاتەکان بکەن و ڕێز لە دەنگەکانی خەڵک بگرن و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کەرکوک ڕەچاو بکەن". "دۆخی ئیداری و ئەمنی شارەکە بەرەو ناسەقامگیری هەنگاو دەنێن" هەروەها محەمەد جەلیل وتیشی: "بەهۆی سەرکێشی کوتلە کوردییەکانەوە نەتوانراوە بەرهەمی خەباتی دیموکراسیانەی دەنگی خەڵکی بچننەوە و پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دابنێن و داهاتووی کەرکووکیان بەرەو تونێلێکی تاریک و نادیار برد، بەو هۆیانەوە دۆخی ئیداری و ئەمنی شارەکە بەرەو ناسەقامگیری هەنگاو دەنێت تا ئەو ئاستەی تەقە لە بارەگا و ماڵی بەرپرسانی کورد دەکرێت، پێویستە بڵێین بە درێژایی مێژووی کورد لەم شارە چەوسێنراوەتەوە ناکرێ ئێستا کورد خۆی بەشدار بێ لە چەوساندنەوە و بێ بەشکردنی کورد ئێمە لە کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی، نووسەران و ڕۆشنبیرانی شاری کەرکوک لە سۆنگەی دڵسۆزی و خەمخۆریمان داوا دەکەین هەرچی زووە بە پەلە و بێ دواکەوتن ناکۆکییە سیاسییەکان وەلا بنرێت و دروشم و وتافەکانی قودسی و دڵی کوردستان بکەنە کردار و واز لە یەکتر شکاندن و تەشیر و نازڕاندن بهێنرێت و لە پێناو خەڵکی بەشمەینیەتی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان". "بەردەوام بوونی ئەم دۆخە لە خزمەت نایارانی خەڵکی کەرکوکە" لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا محەمەد جەلیل بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ووتی: "بەرپرسیاریەتی گەورەی ئەم دۆخەش بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن (یەکێتی و پارتی) دەبێ درک بەو ڕاستییە بکەن خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و هەوڵی چارەسەری بدەن، چونکە ماوەیەکی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت چۆن و بە چ ڕوویەکەوە داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکەن دەنگتان پێ بدات دەبێ هەمووان لەوە تێبگەین خەڵک زۆر نیگەرانە پێویستە چیترو لەوە زیاتر ئەم دۆخە درێژەی پێ نەدرێت چونکە بەردەوام بوونی ئەم دۆخە لە خزمەت نایارانی خەڵکی کەرکوکە و دژی ئاشتی و پێکەوەژیانی برایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوکە، لە کۆتاییدا داوا دەکەین کارین لەوە زیاتر خەڵک بێ هیوا و بێ متمانە مەکەن چونکە مێژوو ڕەحم بە کەس ناکات". لەلای خۆیەوە، نەوزاد بەکر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، کە بەشداری لە گردبوونەوەکە کردبوو، سەبارەت بە دۆخی کەرکوک و نیگەرانییەکانی خەڵکی، ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: "ئەمڕۆ ئێمە وەکو ئەنجوومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بەشداریمان کرد لەم گردبوونەوە ناڕەزایەتییە، بەداخەوە دۆخی سیاسی کوردستان کەوتۆتە نێو قەیرانێکی سیاسی و یاساییەوە ئەمەش هۆکارەکەی بەرژەوەندی حزبییە، کە لایەنەکان بەهۆی دەستکەوتی حزبی دووربوونە لە پرانسیبی یەکێتی نەتەوەیی و ئاسایشی نشتیمانی کوردبووە، ناڕەزایەتی ئێمە لەو چوارچێوەیە کە لایەنە سیاسییەکانی نەیانتوانیوە هەندێکی بەژەوەندی حزبی وەلاوەبنێن لەپێناو بوونی گوتارێکی نەتەوەیی هاوبەش، ئێمەش وەکو تەڤگەری ئازادی پێمان باشە سەرجەم حزبە کوردستانییەکانی شارەکە یەکگرتوو و یەک گوتاربن لەپێناو خزمەتکردنی بەژەوەندی هاووڵاتیانی شارەکە".
لە ئامەد بەرخودان بەردەوامە لە ئامەد بەرخودانی گەل کە بە داوای 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کۆبوونەوە، بەردەوامە. لە ئامەد بەرخودانی گەل کە بە داوای 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کۆبوونەوە، بەردەوامە. ئەمڕۆ لە ئامەد ئەو گردبوونەوەیەی بڕیاربوو بەڕێوەبچێت قەدەغەکرا. دواتر لە زۆر شارەوە گەل کەوتە ناو جموجۆڵ و پۆلیسیش هەوڵی ئاستەنگکردنیان دا. لە دهی یاستەنگیەکانی پۆلیس بەرخودان بەردەوامە. لە هەرچوار لایە ئامەدەوە رێپێوان دەستیپێکردووە. گەل لە شوێنی جیاجیای شارەکەوە کۆبوونەوە. بە تایبەتی لە بەری ئۆفیس، ناوچەی سور و رەزان رێپێوان و چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێن. لە خۆپیشاندان و چالاکییەکاندا بێ پسانەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە بەرخودان سەردەکەوین" و "بژی بەرخودانی ئیمراڵی" دوترێتەوە. ئەو خەڵکەی لە چوار لای شارەکە دەستیان بە رێپێوان کردووە لە بەری ئۆفیس یەکیانگرتووەتەوە. هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان چیدەم کلیچگون ئوچار لە کۆبوونەوەکەدا بەم جۆرە دوا: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، رۆژی ئازادی و ئاشتییە".
سەدان ئێزدی لە کەمپەکانی پەدەکە هەڵاتن: بانگەوازی بەپەلە لە عێراق کرا! سەدان ئێزدی کە لەلایەن پەدەکەوە بە زۆرەملێ لە کەمپەکانی دهۆک ڕاگیرابوون، بەرەو شەنگال هەڵاتن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی بەپەلەی لە عێراق کرد. سەدان ئێزدی کە لەلایەن پەدەکەوە بە زۆرەملێ لە کەمپەکانی دهۆک ڕاگیرابوون، بەرەو شەنگال هەڵاتن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی بەپەلەی لە عێراق کرد. ڕاگەیاندرا پاش لێدوانەکەی بەرپرسەکەی پەدەکە لە شەنگال، قاسم شەشۆ کە بێڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام کردبوو، سکاڵای یاسای لەدژی کرایەوە و بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو، هەروەها هەندێک مەلا لە بادینان هەڕەشەیان لە ئێزدییەکانی ناو کەمپەکانی دهۆک کردبوو. بەهۆی هەڕەشەی هێرش بۆ سەر کەمپی ئاوارە ئێزدییەکان لە دهۆک، هەزاران ئێزدی خێمەکانی خۆیان جێهێشت و ڕوویانکردە شەنگال. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بۆ پاراستنی جڤاکی ئێزدی بانگەوازی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد، دەستوەردان لە ڕەوشەکەدا بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان تادێت ڕەوشەکە لەو هەرێمە ئاڵۆزتر دەبێت، بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە بۆ سەر کەمپەکان، کۆچبەرانی ئیزدی لە کەمپەکانی چەم مشکۆ لە زاخۆ و کەمپەکانی تر، خێمەکانیان جێهێشتووە و بەرەو شەنگال هەڵدێن. جڤاکی ئێزدی لەژێر هەڕەشەیەکی جدییە لەم بارەیەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە ڕاگەیاندراوێکی بەپەلە بانگەوازی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد. داوای لە عێراق کرد دەستوەردان لە ڕەوشەکەدا بکات، چونکە ڕەوشی جڤاکی ئێزدی لە کەمپەکاندا لەژێر مەترسیدایە. هەروەها بانگەوازی لە هەموو کۆچبەرانی نێو کەمپەکان کرد، بگەڕێنەوە بۆ شەنگال. هەروەها داوای کرد دەستبەجێ دەروازەی سنووری پیشخابوور بۆ ئێزدییەکان بکرێتەوە. زانراوە کە بەرپرسانی پەدەکە دەیانەوێت بەزۆرەملێ ئێزدییەکان لە کەمپەکان بهێڵنەوە، ئەو خێزانانەی دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەی پیشخابوورەوە بگەنە ڕۆژئاوا، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕێگریان لێ دەکرێت. زانراوە، لەبەردەم دەروازەی سنووری پیشخابوور قەرەباڵغییەکی مەزن دەبینرێت.
فیداییان لە مەراسیمی دەرچونیان: بەشێوەی زیلان شەڕ دەکەین ئەو فیداییانەی کە خولی پەروەردەیان لە ٣٠ حوزەیراندا تەواوکرد، لە مەراسیمی دەرچوونیاندا رایانگەیاند، "لە هەرکوێیەک هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئێمە لەوێ دەبین و بە رێبازی زیلان سەردەکەوین". ئەو فیداییانەی کە خولی پەروەردەیان لە ٣٠ حوزەیراندا تەواوکرد، لە مەراسیمی دەرچوونیاندا رایانگەیاند، "لە هەرکوێیەک هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئێمە لەوێ دەبین و بە رێبازی زیلان سەردەکەوین". فیداییانی ئاپۆیی لە چیاکانی کوردستان خولێکی نوێی پەروەردەیان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو تەواو کرد. فیداییان کە لە ساڵیادی چالاکیە فیداییەکانی فەرماندەی نەمر زیلان (زەینەب کناجی) لە ٣٠ حوزەیراندا دەورەی پەروەردەیان تەواو کرد، مەراسیمی دەرچوونیان سازکرد. فیداییان کوردستان کە شوێنکەوتووان و رێبوارانی رێبازی فەرماندەی نەمر زیلانن، دوای تەواوکردنی خولی پەروەردە بە سەرکەتوویی روویان کردە گۆڕەپانەکانی خۆیان. گەریلا فیداییەکان لە مەراسیمی دەرچووندا باسیان لەم بابەتانە کرد. 'رۆحی فیدایی ئاپۆیی هەرگیز ون نابێت' "ئەمرۆ ٢٨ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ زیلانە. هاوڕێ زیلان لە دژی پیلانگێری لە شام وەک بەرپەرچدانەوە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ دا چالاکیەکی گیانبازی ئەنجامدا. هێزە دەسەڵاتدارە هەژمونگەراکان لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا ویستیان گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیمان لەناوببەن. بەڵام هاوڕێ زیلان بە چالاکیە گیانبازییەکەی خۆی بە پەیامی ئەوەی رێبەرایەتی بە تەنیا نییە، گەریلا فیداییەکان لە پشت رێبەرایەتیەوەن و هەموو کات بۆ هەموو شتێک ئامادەن، دوژمنی کردە ئامانج. بەو چالاکیەوە پەیامی ئەوەی گەریلا هەموو کات لە دژی هێرشەکانی سەر رێبەرایەتی ئامادەیە، بە دۆست و دوژمن گەیەندرا. لە ٧ی حوزەیراندا هاوڕێ گوڵان (فلیز یەرلیکایا) و لە ١٧ی حوزەیراندا هاوڕێ سەما یوجە وەک رێبواری رێبازی زیلان شەهیدبوون. شەهید سەما وتی، 'وەک چۆن لە ئاسمانەکان دوو خۆر بوونی نابێت، بۆ ئێمەش تەنیا رێبەر ئاپۆ هەیە، جگە لەو ئێمە هیچ شتێکی دیکە قەبوڵ ناکەین'. هاوڕێ زیلان وتی، 'خۆزگە لە گیانم بەنرختر شتێکم هەبوایە بۆ ئەوەی فیدام بکردایە'. هەرسێ پێشەنگە فیداییەکانمان، بە چالاکی و وتە و شەهیدبوونی خۆیان، نیشانیاندا کە رۆحی فیدایی ئاپۆیی هەرگیز بزر نابێت و ناسڕدرێتەوە. 'ئەرکەکەمان بە جێدەگەیەنین' ئەمڕۆ کچان و کوڕانی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هێڵی زیلاندا وەک زیلانەکان شەڕ دەکەن و لە سەنگەرکانی شەڕدا خۆڕاگری دەکەن. بە ئازایەتی و ئیرادەیەکی بەرزەوە هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنن. هاوڕێیانمان لە تونێلەکانی شەڕدا لە زاپ و مەتینا لە دژی هەموو جۆرە تەکنەلۆژیای دوژمن، هێرشە زەمینی و ئاسمانیەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرخودانی بێهاوتا ئەنجام دەدەن. بەچالاکیەکانیان بەردەوام مزگێنی دەدەن بە گەلەکەمان. وەک هاوڕێیانی ئەوان، ئێمە هەموو بەرپرسیارێتیەک جێبەجێ دەکەین کە دەکەوێتە ئەستۆمان. 'بە شێوازی زیلان دەجەنگین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین' هێرشەکانی دوژمن لە دژی گەلەکەمان و هاوڕێیانمان لە زیندانەکان، ئەمڕۆش بەردەوامە. هەموو رۆژێک خەڵکە وڵاتپاڕێزەکەمان لە شەقامەکان تیرۆر دەکرێن، دایکانمان لە شەقامەکان ئەشکەنجە دەدرێن، گەنجەکانمان دەکوژرێن. بە گەلەکەمان دەڵێین؛ ئێوە بە تەنیا نین، گەریلاکانتان لە پشتتانن، گەریلاکانی کوردستان لە پشت ئێوەن، ئێمە هەموو رۆژێک ئامادەین. لە کوێ هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، بۆ بەرپەرچدانەوە ئێمەش لەوێ دەبین. ئێمە بە دوژمنیش دەڵێین کە گەلەکەمان بەتەنیا نییە، ئێمە بە شێوەی زیلان شەڕدەکەین و سەردەکەوین. ئێمە بە شێوەی زیلان دەجەنگین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. ئێمە ئەو بەڵێنە بە گەلەکەمان و هاوڕێیانمان دەدەین، بەتایبەتی ئەوانەی لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن. ئێمە وەک هاوڕێ هەورێ، دۆغا، جوان و ئاندۆک کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە رۆحی زیلان ژیان، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. ئێمە لە کۆتاییدا دەڵێین: سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە، سەرکەوتن بۆ هەموومانە". گەریلا فیداییەکان دوای وتارەکە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ". "بە گیان بە خوێن، لەگەڵتاین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان"یان وتەوە و بەرەو گۆڕەپانەکانیان کەوتنەڕێ. هـ. ب
پەدەکە دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک ڕاگەیاند ووتەبێژی پەدەکە هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک ڕاگەیاند و دژایەتی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد دەکات. ووتەبێژی پەدەکە هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک ڕاگەیاند و دژایەتی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد دەکات. ئەمرۆ دووشەممە، سەبارەت بەدۆخی پەیوەست بە پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکوک مەحمود محەممەد ووتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان (پەدەکە) هەڵوێستی حیزبەکەی ڕاگەیاند و تیدا دژایەتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک ڕاگەیاند. جێگای ئاماژەیە، لە کاتێکدا هاووڵاتیانی کەرکوک بەتایبەتی کوردانی شارەکە ماوەی حەوت ساڵە چاوەڕوانی ئەوەن کە پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە هەڵبژێردێرێت دوای ئەوەی لە شەوی ١٠ی ئاب پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکوک هەڵبژێردرا، پەدەکە دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەو پارێزگارە کوردە ڕاگەیاندووە و هاوسۆزە لەگەڵ ئەو لایەنانە شۆڤێنینانەی کە نیازیان وابوو کورد لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بێ بەش بکەن. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەوەی لە ڕۆژی ١٠ی ئاب لە ھۆتێل ڕەشیدی بەغدا بۆ دانانی پارێزگار و حکومەتی خۆجێیی کەرکوک لە غیابی نوێنەرانی بەرەی تورکمان و بەشێک لە عەرەب و پەدەکە کراوە، یاسایی نیە، گرفتی ھەیە و لە سەر ڕێگەیەکی دروست نیە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوو تورکیا لەڕێگەی پەدەکە و بەرەی تورکمانییەوە هەوڵێکی زۆریدا بۆئەوەی لایەنە عەرەبییەکان ڕازی بکەن تاوەکو پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەدەستی کورد و یەنەکە دەربکەن، بەڵام دواجار هەوڵەکانیان شکستی هێنا و پۆستی پارێزگاری کەرکوک جارێکی دیکە درایەوە بە کورد.
کۆمەڵێک گەنج لە دژی خیانەت و داگیرکاری بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون کۆمەڵێک گەنج ڕایانگەیاند، لەسەر بنەمای بانگەوازی پەکەکە بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە دەبن. کۆمەڵێک گەنج ڕایانگەیاند، لەسەر بنەمای بانگەوازی پەکەکە بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە دەبن. گەنجانی گەلی کود بۆئەوەی بەشێوەیەکی واتادار پشتگیری لە تێکۆشانی میژووی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بکەن و بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی نەتەوەیی خۆیان، ڕوویان لەناو ڕیزەکانی ئازادی کرد. گەنجانی کورد و کوردستانیان بۆ شکاندی هێرشە داگیرکارییەکان بەرامبەر بە گەلی کورد خاوەنی هەڵوێستن. دووژمنی داگیرکەر بە مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی شەڕێکی تایبەت بەرامبەر بە گەنجان و تایبەتر لەسەر ژنان بەڕێوەدەبات. گەنجانی گەلی کورد لە پێناو پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگەکەیان لە دژی ئەم سیاسەتە قێزەونانەی دەوڵەتی تورک بە ئایدیایەکی گەورەوە ڕێگەی تێکۆشان هەڵدەبژێرن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی گەنجان لە بیری بەشداربوون بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشان داببڕێنێت و لەناو سیستمی داگیرکەریدا بتوێنەوە، هەزاران فرت و فێڵ بەڕێوەدەبات، بەڵام لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە قێزەون و چەپەڵەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا ئەو گەنجانەی دەیانەوێت خاک، وڵات، ناسنامە و هۆشمەندی خۆیان بپارێزن و گورزێکی کەمەرشکێن لە دووژمنی بێ ئەخەلاق بدەن، رێگەی چیا ئازادەکانی کوردستان دەگرنەبەر. بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە کۆمەڵێکی دیکەی گەنجانی کورد بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی خۆیان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا ڕاگەیاند. پێش چەند ڕۆژێک کۆمەڵێک لە گەنجانی کورد و ئەتنەرناسیۆنالیست کۆتاییان بە پەرەوەردەی خۆیان هێنا و بڕیارداری خۆیان بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. وێڕای ڕاگەیاندنی بەشداربوونیان بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی، گەنجان لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا سەرنجیان خستەسەر گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانەکان لە بەرامبەر هێرشە قڕکارییەکان لەسەر گەلی کورد. ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە: "شەڕێکی قێزەون لە کوردستاندا لە بەرامبەر ژن و گەنجان بەڕێوەدەبردرێت. بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان کۆمەڵگەمان هاوشێوەی ٤٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێننەوە بۆ ناو تاریکی و لەو ڕێگەیەوە کۆمەڵگەمان لەناوبەرن. هەست بەوەدەکەین لەمڕۆدا لەسەر خاکی کوردستان لەهەموو ڕوویەوکەوە هێرشە قڕکارییەکانی ڕژێمی فاشیست بوونی هەیە. بەتایبەت لەبەرامبەر ژن و گەنجان ئەو شەڕە قێزەوونە بەڕێوەدەبردرێت. بۆ لەباربردنی تێکۆشانی ڕزگاری گەلی کورد لەسەر؛ زمان، کولتور، ناسنامە و بەم دویانەش بە قەدەغەکردنی ئاهەنگە کوردییەکانمان ئەو شەڕەیان بەهێزترکردووە. دەزانین ژیان بە بێ ئاو و نان ئیمکانی هەیە، بەڵام بە بێ زمان، کولتور و بێ ناسنامە ژیان نابێت. لەسەر ئەم بنەمایە وەک کچ و کوڕانی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر خیانەت، نۆکەری و داگیرکاری، وەڵامدەرەوەی بانگەوازی پارتەکەمان پەکەکە دەبین و بەشداربوونی خۆمان لەناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕادەگەیەنین. با هەموو کەسێک بزانێت جەنگ جەنگی ئازادییە و هیچ کاتێک شکست ناهێنێت. بانگەوازییمان بۆ کچ و کورانی گەلی کورد ئەوەیە؛ وەرن لە بەرامبەر هێڵی خیانەتکاری و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا خاوەنداری لە ناسنامە و هەبوونی گەلی خۆمان بکەین و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن. بەڵێن دەدەین هەتا دوا دڵۆپی خوێنی جەستەمان لەبەرامبەر دووژمنی داگیرکەردا شەڕبکەین و بۆ ئازادی گەلەکەمان تێکۆشان بەڕێوەبەرین. بژی سەرۆک ئاپۆ. بە گیان، بە خوێن لەگەڵتداین ئەی سەرۆک. بێ سەرۆک ژیان نابێ. ژن ژیان ئازادی. بژی پارتی کرێکارانی کوردستان." دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، گەنجەکان هەڵبەستێکییان لەسەر خیانەتی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە خوێندەوە. دوای ئەوە گەنجان بە مۆراڵێکی بەرز و پڕ بە وزەوە ئاهەنگییان گێڕا. گەنجان کە بەڵێنی بەشداربوونی ڕیزەکانی گەریلایان دابوو، بەڵێنی خۆیان دوپاتکردەوە و دەستییان بە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان کرد.
لەسەر رێگەی دێرەلوک-ئامێدی درۆنێک کەوتەخوارەوە هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر رێگەی دێرەلوک – ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەو رێگەیە راگیرا. هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر رێگەی دێرەلوک – ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەو رێگەیە راگیرا. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمرۆ لە بەرەبەیاندا لەسەر رێگەی دێرەلوک-ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە. لەو شوێنەی درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە هاتووچۆ راگیراوە. کاربەدەستان خۆجێیی تائێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە. ئەو رووداوە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: تا نیوەڕۆ رێژەی بەشداری لەسەدا ٣١ بووە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە. لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە. روونیشیکردەوە، لە هەولێر رێژەکە لەسەدا ٣٤، لە دهۆک لەسەدا ٣١، لە سلێمانیش لەسەدا ٢٩ بووە و رێژەکە لە هەڵەبجەش لەسەدا ٣١ بووە. دەنگدان تا کاتژمێر ١٨:٠٠ بەردەوام دەبێت.
وان ئامادەیە بۆ گردبوونەوەی گەورە لە دژی گۆشەگیری هاوسەرۆکی توهای-دەر رایگەیاند، "سەفەربەریمان راگەیاند، لە وانەوە دەچینە ئامەد و دەنگ هەڵدەبرین". هاوسەرۆکی توهای-دەر رایگەیاند، "سەفەربەریمان راگەیاند، لە وانەوە دەچینە ئامەد و دەنگ هەڵدەبرین". پەرلەمانتاری وان لە بازنەی وان مەحمود دیندار و هاوسەرۆکی لقی وانی توهای دەر چەتین ئویەر داوایان لە هەموو ئاشتیخوازان کرد کە ١٣ی تشرینی یەکەم بەسداری لە گردبوونەوەی ئامەد بکەن. لە دژی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بڕیارە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد گردبوونەوەیەکی گەورە سازبکرێت. پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی ملیۆنی خەڵک کۆببنەوە. هەروەها مەزندە دەکرێت لە وان_یشەوە ژمارەیەکی بەرچاو بەشداربن. سەبارەت بەو بابەتە پەرلەمانتار مەحمود دیندار بە ئاژانسەکەمانی راگەیاند، "بۆ چارەسەری پرسی کورد و هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ١٣ی تشرینی یەکەم بەشداری لە گردبوونەوەی گەورەدا بکەن.شان بە شانی یەکتر لەپێناو ئازادی گەلەکەماندا دەنگمان هەڵدەبڕین. ئازادی بەڕێز ئۆجالان ئازادیی گەلانمانە". لای خۆشیەوە هاوسەرۆکی لقی وانی توهای- دەر چەتین ئویاریش وتی، "٤٣ مانگە ناتوانین زانیاریمان لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەستبکەوێت. هاوکاتیش ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا بۆ بەرزترین ئاستی هەڵکشاوە. هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک بە تایبەتی ئەشکەنجە و گوشاری دەرونی لە زیندانەکاندا بەکاردەهێندرێت. لە ٩ی تشرینی یەکەمدا رێپێوان و راگەیەندراوێکمان دەبێت. ئامادەکارییەکان لە وان بۆ گردبوونەوە گەورەکەی ئامەد کە ١٣ی مانگ بەڕێوەدەچێت بەردەوامە. لەو بارەوە سەفەربەریمان راگەیاندبوو و ئێمە دەنگی خۆمان بەرزدەکەینەوە. لەوانەوە بە گەل و دۆستانمانەوە، خۆمان دەگەیەنینە ئەو ملیۆنان مرۆڤەی لەوێ کۆدەبنەوە. داوا لە هەمووان دەکەین کە لە ئامەد کۆببنەوە".
گەنجان بێپسانەوە خۆڕاگری دەکەن گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم بە رۆژ لە بەردەم شارەوانییەکان خۆڕاگری دەکەن، بە شەویش لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا ئاگر دەکەنەوە و درێژە بە خۆڕاگری دەدەن. گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم بە رۆژ لە بەردەم شارەوانییەکان خۆڕاگری دەکەن، بە شەویش لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا ئاگر دەکەنەوە و درێژە بە خۆڕاگری دەدەن. لە دژی کودەتای قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی ئێلیح، مێردین و خەلفەتی، لە ئێلیح بە رۆژ گەنجان لە گۆڕەپانەکاندان، بەشەویش لە گەڕەکەکان چالاکی دەکەن. گەنجان کە لە دژی قەیوم لە بەرخودانن، لە گەڕەکەکانی هیلال، کارشیاک، پەترۆلکەنت، باغلەر، جودی و پەترۆل رێگەی هاتووجۆیان داخست. گەنجان ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەشکەنجە و هێرشی پۆلیس نیشاندا کە چەند رۆژێکە بەردەوامە و دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "گەنجان فیدایی ئاپۆن"، "قەیوم دەڕوات، گەل دەمێنێتەوە" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"یان دەوتەوە. گەنجان لە شەقامەکان ئاگریان کردەوە و وەڵامی هێرشی پۆلیسەکانیان دایەوە کە لە بەرامبەر گەنجان گازی فرمێسکڕێژ، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و فیشەکی پلاستیکییان بەکاردەهێنا. گەنجانیش رێگەیان داخست، ئاگریان کردەوە و بە فیشەکی هەوایی وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە. لەناوچەی قۆسەری مێردینیش گەنجان رژانە گۆڕەپانەکان و بە فیشەکی هەوایی کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد. گەنجان لە شەقامەکان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە و جەختیان لەسەر خاوەنداری لە ئیرادەیان کردەوە.
دوای سێ ساڵ تەرمی گەریلا موراد ئەحمەد پور ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا تەرمی گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو دوای سێ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکی کرا. تەرمی گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو دوای سێ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکی کرا. گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو لە ناوچەی ئەلکێی شڕناخ لە ساڵی ٢٠٢١دا لە شەڕێکدا شەهید بوو، وە تەرمەکەی لە گۆڕستانی 'بێ کەسان'ی شارەکە نێژرابوو. بنەماڵەی گەریلای شەهید کە لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان لە هەوڵداندا بوون، بەڵام دوای سێ ساڵ وەڵامی پشکنینی نمونەی دی ئێن ئەی درایەوە. دوای هاوتاکردنی نمونەی دی ئێن ئەی، بنەماڵەی شەهید هاتنە شارەکە لە ژێر چاودێری پۆلیسدا تەرمی شەهید مورادییان لە گۆڕستانی بێکەسان وەرگرت و لە گۆڕستانی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ناشتیانەوە.
تەرمی تانەر ئۆگمەن، گەریلای هەپەگە بەخاک سپێردرا تەرمی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە کەربۆران شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گەڤەر بەخاک سپێردرا. تەرمی گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) کە لە کەربۆران شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گەڤەر بەخاک سپێردرا. گەریلای هەپەگە تانەر ئۆگمەن (هەرەکۆڵ شیار) ڕۆژێک لەمەو پێش لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین شەهید بوو. تەرمی ئۆگمەن لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی مێردین دوای ناسینەوەی وەرگیرایەوە و بەمەبەستی بەخاک سپاردنی گواسترایەوە بۆ شوێنی لە دایکبوونی لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، دوێنێ شەو گەیشتەوە شاری گەڤەر. پۆلیس ڕێگەی نەدا تەرمی تانەر ئۆگمەن لە مزگەوت دا بشۆردرێت. دواتر بنەماڵەکەی بە دەرفەتی خۆیان تەرمی شەهیدەکەیان شۆشت و دواتر لە گۆڕستانی باژێرگەی گەڕەکی ئاکاڵن بەخاکیان سپارد.
جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە شەوی رابردووەوە بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور فرۆکەی بێفرۆکەوان دەسوڕێنەوە. لە شەوی رابردووەوە بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور فرۆکەی بێفرۆکەوان دەسوڕێنەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لەناوچەکە وەرگیراون، لە شەوی رابردووەوە دوو فرۆکەی سیخوڕی بێفڕۆکەوان، بە بەردەوامی بەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) دەسوڕێنەوە. نازانرێت فڕۆکەکان سەر بە چ هێز و وڵاتێکن. بەڵام بەو پێیەی فرۆکەکان تەنیا بەسەر کەمپەکەدا دەسوڕێنەوە، گومان دەکرێت فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بن. لەم ساتەشدا جموجۆڵی فڕۆکەکان بەسەر مەخمورەوە بەردەوامە.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) پەوەیست بە هەڕەشە و گوشارەکانی پەدەکە لەسەر ئێزدییەکان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە بارەگای کۆمەڵەی کولتور و هونەری دیجلە لە ئامەد سازکرد. دایکانی ئاشتی و کۆمەڵێک لە ئەندام پەرلەمانانی دەم پارتی و چەندین ڕێکخستنی ژنان ئامادەی کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکە بوون. لە چالاکیەکەدا پانکارتای 'بەسە فەرمان لەسەر ئێزدییەکان، پێویستە دان بە ستاتۆی ئێزدیەکاندا بنرێت' بەرزکراوەیە. لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا کە لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا خوێندرایەوە ئەو هێرشانەی بە هۆی قەیرانەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە دەکرێنە سەر ژنان، شەرمەزارکران و راگەیەندرا: "ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنی کوردە، لە تورکیادا دژ بە ژنان هەموو جۆرە کارێک دەکات، لە ئێستاشدا لە ڕێگەی هاوکارییەکانی پەدەکەوە هێرش دەکاتە سەر کوردستان و بووەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی ئێزدییەکان. هەوڵەکانی داخستنی پارتەکانی ئیزدیش هەر لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدایە." 'پەدەکە کۆمەڵگەی ئێزدی ڕادەستی هێزی تاریکی داعش کرد' لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکە تیشک دخاتەسەر فەرمانی سەر ئێزدیەکان و دەڵێت: "١٠ ساڵ لەمەوبەر پەدەکە؛ شەنگال و کۆمەڵگەی ئێزدی ڕادەستی هێزی تاریک پەرستی داعش کرد. هەموو کاتێک ئەمە لە یادگەماندا دەمێنێتەوە کە چۆن پەدەکە کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ڕووبەڕووی فەرمانی ٧٤هەمینی سەر ئێزیدییەکان کردەوە. لە دوای کۆمەڵکوژییەکە بە هەزاران ئێزدی کوژران، بە هەزارنیش ڕفێندران و کۆمەڵگەی ئێزدی لە زێد خۆیان ئاوارەبوون. بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ڕفاندن بوونەوە." 'پەدەکە پیلانی بۆ دووبارەکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکان داناوە' لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە پلانگێڕییەکانی پەدەکە دەکات و دەڵێت: "لەساڵانی ڕابردوودا وەک چۆن پەدەکە بناغەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی ئامادە کردبوو؛ لە ئێستاشدا کەوتووتە نێو پلانگێڕییەوە بۆ ئەوەی سەدان هەزار ئێزیدی کە لەژێر دەسەڵاتی پەدەکەدان توشی کۆمەڵکوژی بکاتەوە، بە ئاشکرا لە مزگەوتەکانی زاخۆ و دهۆکەوە فەتوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵی ئێزیدییەکان دەردەکرێت. بۆ ئەوەی کورد بە دەستی کورد بدەن بە کوشت. لێرەوە بانگەوازی لە پەدەکە دەکەین؛ دەستبەجێ دەستبەرداری یارییە قێزەونەکانی بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان ببن." دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە؛ پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی، عەدالەت کایا قسەیکرد و باسی لە قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزیدی کرد و وتی: "کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ڕوویدا. دیسانەوە لە هەوڵدان هەمان شت ئەنجام بدەنەوە. وەک ژنانی ئازادی هەموو جیهان دەڵێین؛ ئەو هەوڵانە بەدەستی پەدەکە ئەنجام دەدرێت و لە دژی دەوەستینەوە. لە دژی ئەو سیاسەتانە دەوەستینەوە کە کۆمەڵکوژی لێدەکەوێتەوە."
ژیان و بەرخۆدانی سارا هاوڕێ سارا گوێی لە بڕیارەکانی دڵ و عەقڵی دەگرت. بڕیاری عەقڵ و دڵی ئاپۆیی، هەر بۆیە بە بەرخۆدان و فیداکارییەکی لەم شێوەیەوە شەهید بوو. هاوڕێ سارا گوێی لە بڕیارەکانی دڵ و عەقڵی دەگرت. بڕیاری عەقڵ و دڵی ئاپۆیی، هەر بۆیە بە بەرخۆدان و فیداکارییەکی لەم شێوەیەوە شەهید بوو. هاوڕێ سارا (لەیلا ئایکوت)م لە کاتی ئۆپراسیۆنی ئاڤاشین، لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان لە سیدای بینی. کۆتا یادەوەری سارا کە لە دڵ و بیری هەموو کەسێکدا جێگەی گرت، هەواڵەکانی ئێوارەی ستێرک تیڤی بوو. دووژمن تەرمی سارای بردە باکوور و دوای چەند ڕۆژێک دایەوە بە بنەماڵەکەی لە شڕناخ. گەریلایەکی ژن کە یەکێک بوو لە فەرماندەکانی گروپێکی گەریلا و نزیکەی ٣ ساڵ لە دژی سوپای تورکی فاشیست خەباتی دەکرد، لە بارودۆخی زۆر سەختی شەڕی تونێلەکاندا لە بری تەسلیمبوون بەرخۆدانی هەڵبژارد، بەڵام لە شەوێکی تاریکی شڕناخدا بە ئامادەبوونی چەند کەسێکی کەم بە شێوەیەکی بێدەنگ بەخاکسپێردرا. هاوڕێ سارایش وەک دەیان قارەمان کە لە سەرتاسەری وڵاتدا مێژوویان نوسیەوە، شایەنی مەراسیمێکی جەماوەری بوو بە بەشداری سەدان هەزار کەس. لەبەر ئەوەی بەرخۆدان و شەڕێکی گەورەی ئەنجامدابوو. دەبوایە بە ملیۆنان کەس خاوەنداری لێکردبایە. لە کاتی تەماشاکردنی هەواڵەکەدا ئەوەی دەهاتە خەیاڵم، تابوتی سارایە بە ئاڵای پەکەکەوە پێچراوە، بە دروشم و هەڵهەڵەی هەزاران کەس لە بەخاکسپاردنەکە بوو. بەشێوەیەک کە شایستەی بەرخۆدانی ئەوبێت... هەرچەندە لە مێژووی گەریلادا نازانرێت، بەڵام هاوڕێ سارا یەکێک بوو لە فەرماندەکانی شەڕی شەهید دۆغان ژیرکی و بەرخۆدانێکی دژواری ئەنجامدا، لە ناو بێدەنگیەکی گەورەدا بەخاکسپێردرا. هەرگیز لە نیوەڕێدا هاوڕێ بریندارەکانی جێنەدەهێشت هاوڕێ سارا لە یەک کاتدا گەریلا و دکتۆریش بوو. لە زاگرۆسدا هەمووان پییان دەگوت 'دکتۆر سارا' ئاوا دەناسرایەوە. لەو جوگرافیادا کە گەریلایەتی هەرخۆی زۆر زەحمەت بوو، وێڕای ئەوەش لە ژینگەیەکی پڕ لە شەڕدا پزیشکبوون زۆر زەحمەتتر بوو. هاوڕێ سارا لە دژی هەموو جۆرە زەحمەتییەکاندا بەشێوەیەکی زۆر بەهێز جوڵایەوە و لە هەرێمی ئاڤاشین کە ماوەی دوو ساڵ هێرشەکانی دووژمن بەردەوامی هەبوو، تێکۆشانی گەریلایەتی و دکتۆری دەکرد. لە بارودۆخێکی زەحمەتی لەو شێوەیەدا دکتۆریکردن و حەقپێدانی فیداکاری و فیدای بوونە. ڕۆشتنە گۆڕەپانێک کە بۆردومانی لەسەربێت و بە بەردەوامی فرۆکەی جەنگی و سیخوری بەسەردا بسورێتەوە، گەیشتن بە برینداران بە بەردەم بارەگای دووژمن و خۆ گەیاندن بە هاوڕێ نەخۆشەکانی ئاسان نیە. هاوڕێ سارا تەژیبوو لە ڕۆحی فیدایەتی، بۆ ئەوەی لەو چیایانەدا کاری دکتۆری بکا، بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێت بە هاوڕێ بریندارەکانی و چارەسەرییان بکات، هێرشەکانی فرۆکەی جەنگی، فرۆکەی سیخوڕی، بارودۆخی زۆر زەحمەتی چیا و بنەکەکانی دووژمنی تێپەڕدەکرد. دکتۆر سارا دکتۆرێکی لەو شێوەیە بوو کە خۆی دەڕۆشتە لای نەخۆش و بریندارەکانی. هەرگیز رۆژێک نەیگوت 'بشڕۆم ناتوانم کارێکی بۆ بکەم، هیچم لەدەست نایەت'. دکتۆرێکی لەو شێوەیە نەبوو کە هاوڕێ نەخۆشەکانی بێ هیوا بکات، بە پێچەوانەوە هەمیشە هیوای دەبەخشییەوە بە هاوڕێ بریندار و نەخۆشەکانی. بەڵێ، دکتۆر سارا بەو شێوەیە لە زاگرۆس دەناسرایەوە. باوەڕی فیدایکردن لە پێناو بەهاکاندا هەبوو خۆفیدایکردن لە ئایدۆلۆژیاوە سەرچاوە دەگرێت. تەنها ئەوانەی خاوەنی ئایدۆلۆژییان، ڕوانگەی ژیانن، خاوەنی یوتۆپیان دەتوانن گیانی خۆیان بەختکەن لە پێناو بەهاکانینادا. ئەوەی تەوژم و باوەڕی لە هاوڕێ سارادا بەگەڕ دەخست فەلسەفەی ئاپۆیی بوو. هەموومان ڕیبەرێتی دەخوێنینەوە و گوێی لێدەگرین، لە پەرەوەردە ڕۆژانەیەکانماندا خوێندنەوەی ڕێبەری بوونی هەیە، بەڵام وەک خۆم یەکەمجاربوو ببینم لە کەسێتی هاوڕێیاندا هاوڕێ سارا بە عەشقێکی زۆرەوە گوێی لە شیکارییەکانی ڕێبەرێتی دەگرت. وەک ئەوەی ڕێبەرێتی دەریایەک بوو و سارا لەو دەریایەدا ئارامی، عەشق و حەقیقەتی دەبینییەوە. تابلێتێکی زۆر کۆنی هەبوو، شاشەکەی شکابوو، هەرچەندی دەمانگوت 'چیتر سودی نەماوە' بەڵام پێداگیری دەکرد و دەیگوت 'هێشتا دەنگی هەیە و بەسوودە' لەسەر ئەو تابلێتە گوێی لە شیکارییەکانی ڕێبەرێتی دەگرت، کاتێک حەزی لە بابەتێک دەبوو، رووخۆشی لە ڕوومەتیدا دەدروشایەوە وەک ئەوەی شتێکی نوێی دۆزیبێتەوە، لەو ساتانەدا دڵخۆشی هەموو ڕۆحی دەگرتەوە. کاتێک هاوڕێ سارا گوێی لەو شیکارییانە دەگرت، بەشێوەیەک دڵخۆش دەردەکەوت دەمانزانی شتێکی نوێی لە شیکارییەکانی رێبەرێتیدا دۆزیوەتەوە. دواتر لەگەڵ هەڤاڵانیدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرد. دیسپلێنێکی زۆری لەخۆدا ئاواکردبوو، نزیکەی ٥ مانگ لە تیمێکدا لە ئەشکەوتی شەهید دۆغاندا پێکەوە بووین، دەمانبینی چۆن ڕۆژانە وەک میلیتانێکی ئاپۆیی خۆی نوێ دەکاتەوە. هەمیشە بێداربوو، ئەتوانین بڵێن هەرگیز هاوڕێ سارام نەبینوە بخەوێت. هەمیشە کاتژمێرەکەی لەسەر ٠٤:٣٠ بەرەبەیان دەنایەوە. بۆیە زۆر کەم دەخەوت هەمیشە شەوان باگابوو و گوێی لە شیکارییەکانی ڕێبەرێتی دەگرت. هاوڕێ سارا هەمیشە مانایەکی ڕۆحی دەدا بە ئەشکەوتەکان و تەنها وەک شوێنێک خۆپاراستن لە هێرشەکان لێی نەدەڕوانین. بە دەربرینێکی دیکە؛ ژیانکردنی لە ئەشکەوتدا وەک ناچارییەک وەرنەدەگرت. هەموو بەیانییەک لە تونێلەکەدا وەرزشی دەکرد. هەموو جوڵەیەکی مانایەکی مەعنەوەی پێ دەدا، ئەوەی لە تونێلەکەدا وەرزشی دەکرد هەم وەک وەرزش و هەمیش لە دژی وتەی 'گەریلا لە جوڵە بڕاوە'ی دووژمن بوو، کە پروپاگەندەی ئەوەی دەکرد گەریلا لە تونێلەکاندا بەگیرهاتووە و ناتوانێت بجوڵێتەوە. بۆیە ئەو کاتانەی وەرزشی دەکر دەیگوت، 'دووژمن ئەوەندە پروپاگەندەمان بەرامبەر دەکات، بۆیە پێویستە لەدژی دووژمن لایەنی جەستەیی خۆمان بەهێزی بهێڵینەوە." ئیدی بۆ من هیچ شتێک وەک پێشوو نامێنێتەوە لەدوای دووساڵ پراکتیک لە ئاڤاشین، هاتە گۆڕەپانی سیدا. ئەمجارەیان هەم دکتۆر و هەمیش فەرماندە بوو. لە کامپی شەهید دۆغان ژیرکی بەڕێوەبەری هاوڕێییان ژن بوو. لەو کاتەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە هەرێمی زاپ ئۆپراسیۆن دەستیپێکرد، گۆڕەپانی سیدا هێشتا دووربوو لەو شوێنە سەرەکییەی کە دووژمن بۆی دەڕۆشت. بەڵام هاوڕێ سارا هیچ کاتێک نەیدەگووت 'دووژمن نایەتە ئەم شوێنە' یان نەیدەگووت 'ئێمە دکتۆرین، کاتێک دووژمن هات با هاوڕێیانی دیکە شەڕبکەن، کاری ئێمە جیاوازە'. هاوڕێ سارا دوای ئەوەی دووژمن لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا سوپای لە کوڕە ژارۆ جێگیرکرد، تێگەشت لە مەبەستی دووژمن و بە گوێرەی ئەوە لە تونێلەکانی شەڕدا دەستی بە ئامادەکارییەکی گەورەکرد. هاوڕێ سارا زۆر بە بەرخۆدانەکانی ئەشکەوتەکانی مام ڕەشۆ و وەرخەلێ کاریگەربوو. لە وەرخەلێ بە پێشەنگایەتی هاوڕێ جومالی و چاوڕێ بەرخۆدانێکی ١٢٠ ڕۆژە لە مێژوودا نوسرایەوە. ١٧ هاوڕێ لە ئەنجامی بەکارهێنانی گازی کیمیاوی دووژمندا لەو سەنگەرە شەهید بوون. کاتێک زانیاریمان لەبارەی شەهادەتی وەرخەلێوە وەرگرت، لە یەکتر کۆبووینەوە، ئەو ڕۆژە بۆ یەکەمجار هاوڕێ سارام بینی دەگریت. دەستی بە ڕوومەتییەوە گرتبوو و ئەو ڕۆژە وتی، 'ئیدی هیچ شتێک بۆ من وەک پێشتر نیە' لە ڕاستیشدا هەروابوو. لە ئەیلولی ٢٠٢٢دا ئیدی دووژمن نزیکی تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان بوویەوە و لە تونێلەکاندا بەرخۆدان دەستیپێکرد. هاوڕێ سارا مانادارییەکی زۆری دا بە شەڕی ئەو ڕۆژانە. تونێلەکانی شەڕ بۆ سارا تەنها جێگەیەک نەبوو کە لێیانەوە فیشەک بە دووژمندا بتەقێنێت، هاوکات بۆ هاوڕێ سارا کە دڵ و جیهانی مەعنەوییان هێندەی دەریاییەک گەورەبوو، دەریایەکی حەقیقەت بوو. بۆئەمەش لە یەکێک لە نوسینەکانی ئەو رۆژانەیدا ئەم شتەی نووسیوەتەوە، 'ئەم جێگەیەی بەرخۆدانە دەتوانێت ببێت بە مام ڕەشۆ و دەتوانێت ببێت بە وەرخەلێ. ئیرادە هەمان ئێرادەیە، باوەڕداری هەمان باوەڕدارییە. گەر هەموو شتێک بە هەمان شێوەیە، بۆچی لێرەدا قارەمانێتییەکی مەزن ئەنجام نەدرێت؟ بۆچی لێرەدا داستانێک نەنوسرێتەوە؟ ئەوان میراتییەکیان بۆ بەجێهێشتین و ئێمەیش وەک مرۆڤ ئەو بەرخۆدانەمان لێ وەرگرتووە، ئەرکێکمان بۆ خۆمان هەڵبژاردووە. خۆم بۆ ئەو ئەرکە ئامادەکردووە و لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بەهێزی خۆم دەکەم لەبەرامبەر دووژمن. ئەو ساتەی کە لەگەڵ دووژمندا ڕووبەڕوودەبمەوە، لەبیری ئەوەدام کە چی بکەم. ڕەنگە ئەزموونێکی زۆری شەڕکردنم نەبێت، ڕەنگە هەموو کاتێک لە گۆڕەپانی دکتۆرییدا کارم کردبێت، بەڵام زۆر بەباشی دەزانم من هاوڕێی ئەو کەسانەم کە خەبات دەکەن. بۆ بەرخۆدان دڵ یەکەم شتی بنەڕەتییە نەک چەک. دڵ و ئەقڵم بڕیار دەدات بۆ ئەوەی ببم بە فیداییەک. ئەم بڕیارە لە تونێلەکانی شەڕدا بەئەنجام دەگەیەنم." لە شوێنی درووست ژیان و لە شوێنی درووست مردن لەو جەنگەی ماوەی سێ ساڵ شەهید دۆغان تێدا بەشداربوو و خۆراگریکرد، دووژمن چیکرد و چی نەکرد؟ دووژمن تانکەکانی خۆی دەبردە بەردەم دەرگای ئەشکەوتەکان و بە تانک لە ناو ئەشکەوتەکەی دەدا، هەوڵیاندا ئاشکەوتەوە لەسەرەوە هەڵەوشێنەوە بەڵام نەیانتوانی، دواتر شۆفڵیان هێنا بۆ تێکدانی ئەشکەوتەکە بەڵام نەیانتوانی، لە لاپاڵەکانی سەر ئەشکەوتەکەوە بە گوریس تەقەمەنی قەدەغەکراوەیان بەرەو ئەشکەوەتەوە شۆردەکردەوە و دەیان تەقاندەوە و گازی ژەهەراویان بەکاردەهێنا. دوای ئەوەی لە هەموو ئەو ڕێبازە دڕندانەیە ئەنجامیان نەگرت. بە شێوازێکی نا مرۆڤانە چەندین مانگ ئاویان بەردایە ناو ئەشکەوتەکە، بەمەش دەوڵەتی تورکیا ڕووی هەرە دڕندانەی لە ئەشکەوتی شەهید دۆغان پێشاندا. لە ناو ئەشکەوتکە چێ ڕوویدا؟ لە ناو ئەشكەوتەکە ئەو گەریلایانەی لە ژێر فەرماندەی هەڤاڵی فەرماندە ئالان ملازگر و سارا تۆڵهەڵدان شەڕیان دەکرد، بریاریاندابوو ئەنجامی شەر هەرچی بێت ئەوان هەر خۆڕاگری بکەن، بەو تێکۆشانە خۆیان کردە هاوڕی تێکۆشانی وەرخەلێ و دەیانگوت:" لەبەرامبەر هەرهێرشێکدا، لە نموونەی شمشێرێک ئێمە زیاتر تیژ دەبین" یەکێک بوو لەو بەردخوانە مێژوویانەی کە تێدا مرۆڤ سنورە تەنگەکانی مرۆڤ بوونی تێپەراند. یەکێک لەو بەرخودانانە بوو کە پێشانی دەدا سوپای تورک چەند دڕندە و زاڵمە.هاوڕی سارا گویی لەو فەرمانە گرت کە بەمێشکیدا هات. فەرمانی مێشک و دڵێشی ئاپۆیی بوو. هاوڕی سارا تەنها بەرخودان و فیداکاریکی لەو شێوەی بە شایستەی خۆی دەبینی. لە ڕاستیدا، ئەوە بەس نیە تەنها لە جێگایەکی درووست بژیت، بگرە مردنیش لە جێگای درووست گرنگە. هەموو کەس ناتوانێت وەک هەڤاڵ سارا هەنگاوی وا لە دوای خۆی بەجێبهێڵێت. لە ساتەکانی پێش شەهیبدوونیدا کاتێک بەرەو شەهیدبوون دەچوو. دەبێت چێ بە مێشکیدا هاتیبێت؟ پێشبینیکردنی ئەوە زەحمەت نیە. ساتەکانی پێش شەهیدبوونی ئەو هەستی بەوە دەکرد کە ئەوە شەهید دەبێت و هیچ کاتێک لەبیر ناکریت بە شکۆ و سەربڵندییەوە چاوەکانی داخست.
دوای ئەوەی لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤، لە سنوری قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چاوساغی هێڵی خیانەت، لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە، ئۆتۆمبێلێکی کەناڵی ستێرکی بە ئامانج گرت و تێیدا هەر دوو ڕۆژنامەنووس؛ هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا شەهید بوون. لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا لە لایەن گەلەوە ناڕەزایەتی لەسەرجەم چین و توێژەکان پیشاندرا، لەو بارەیەوە هەر یەک لە مامۆستایان؛ ڕۆشنا محەمەد و شەیما جەمال بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد. 'ڕۆڵی ژنانی بووە بە هۆکاری ترسی دووژمنانی کورد' مامۆستا ڕۆشنا محەمەد لە سەرەتای قسەکانییدا هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ بنەماڵەی هەر دوو ژنە شەهیدی ڕۆژنامەوانی ئازاد، وتی: "لەسەر دەستی تورکیا و چاوسەغەکانی دوو ڕۆژنامەنووس، لە سەیدسادق شەهید دەکرێن. تیرۆکردنی ڕۆژنامەنووسان، تەنها تیرۆرکردنی دوو ژنە ڕۆژنامەنووس نییە، بەڵکو تیرۆکردنی تاکی کوردە، ئەگەر ئێمە بە وردی لێ کۆڵینەوە بکەین ئەوە دەبینین کە ئەمە تیرۆرکردنی گەلی کوردە. شەهیدکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس کە چەکەکانیان قەڵەم و زیهنیانە، زۆر بە ڕوونی ئەوەمان پێ دەڵیت کە ڕۆڵی ژنان چەند کاریگەرە و بەهێزە، بووە بە هۆکاری ترس و نیگەرانی دووژمنانی گەلی کورد." لە کۆتایی قسەکانییدا مامۆستا ڕۆشنا ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت گەل هەڵوێست و ناڕەزایەتی پیشانبدات لە دژی تیرۆکردنی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و وتی: "پێویستە لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەنگمان لە دژی ئەم داگیرکارییە بڵند بکەین و لە بەرانبەر ئەم داگیرکارییە بوەستینەوە بەتایبەت لە بەرانبەر تیرۆکردنی ئەم دوو قەڵەمە ئازادە. دواکارم ژنان لە خەباتی مەدەنی و زینهی نزیکببنەوە و بێدەنگیمان بووە بە هۆکاری شەهیدبوونی ژنانی تێکۆشەر و ئازاد. هۆشیاربوونەوەی ژنان هۆشیاری کۆمەڵگەیە." 'پێویستە خۆپیشاندان بکرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر هیچ ڕۆژنامەنووسێکی تر نەبێتە قوربانی' لای خۆیەوە شەیما جەمال لە قسەکردنییدا ئیدانەی تیرۆرکردنی هەر دوو ژنە ڕۆژنامەنووسیی شەهیدی کرد و وتی: "لە دوای تیرۆکردنی هەر دوو ڕۆژنامەنووسیی ژن، تەواوی کۆمەڵگە خەمبارن و پییان ناخۆشە کە ئەم تاوانە ڕوویداوە، سەرەڕای ئەوەش بێدەنگیین ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئیمە وەک تاک چیمان پێ دەکرێت؟ لە حاڵەتێکی وادا دەبێت ئێمەی ژنان و هەموو ڕۆژنامەنووسان یەک دەنگبیین بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تاوانانە ببینەوە. پیویستە خۆپیشاندان و بەیاننامە دەربکرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر هیچ ڕۆژنامەنووسێکی ژن نەبێتە قوربانی لە هەرێمی کوردستاندا."
لە رێپێوانی ئازادییەوە لە ئامەد: بژی سەرۆک ئاپۆ بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە، لە زۆر شارەوە دەست بە رێپێوانی ئازادی کرا. گەل بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە. بە هەزاران کەس لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە، لە زۆر شارەوە دەست بە رێپێوانی ئازادی کرا. گەل بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە. بەر لە گردبوونەوەی ئازادی کە لە ئامەد بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی رێکخراوە دیموکراتیکەکان و بە دروشمی "ئێمە لە دژی پیلانگێری خۆڕاگری دەکەین و لەپێناو ئازادی لە ئامەد کۆدەبینەوە" گۆڕەپانی وێستگەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا. بەوهۆیەشەوە گەل لە شوێنی جیاجیای شارەکە کۆبوونەوە. بە هەزاران کەس لە بەری ئۆفیسی شاری نوێ کۆبوونەوە. هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) جەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) تونجەر باقرخان و تولای حاتەمئوگیولاری، برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) جیهاد کرکازاک، پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدەش بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کرد. گەل بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە و لە زۆر شوێنی شارەکەوە رێپێوانی ئازدی دەستپێدەکات. سەرباری رێگرییەکان رێپێوان بەردەوامە جەماوەری گەل لە مێردین و شڕنەخ بەمەبستی بەشداربوون لە رێپێوانی ئازادی بەڕێکەوتوون، گەیشتوونە ناوچەی خانا ئاخپاری ئامەد. لە بەرامبەر ئاستەنگ و بەربەستەکانی پۆلیس، رێپێوان بەرەو ناوەندی ئامەد دەستیپێکردووە. گەل بە دەم وتنەوەی گۆرانی کوردی درێژە بە رێپێوانەکە دەدەن.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە بەشی سێهەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندنی بۆ قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرد. بەشی سێهەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لەگەڵ ANF بەم جۆرەیە: "لەسەر بنەمای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد، هەڵمەتێک لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، ئەم هەڵمەتە لە دەرەوەی کوردەوە واتە لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانی دەستیپێکرا. گەلی کوردستانیش بەشداریی لەم کارەدا کرد. کورد پێشەنگایەتی نەکرد، بەڵکوو لە زۆر گەلەوە ئەوانەی لەپێناو دیموکراسی، ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی تێدەکۆشن، ئەوان بوون کە پێشەنگاەیتی هەڵمەتەکەیان کرد و ژمارەیەکی زۆریان لەم هەڵمەتەدا بەشداربوون. ئەو هەڵمەتە رۆژەڤێکی سازکرد. رێبەر ئاپۆ، پاڕادایمی رێبەر ئاپۆی ناساند و بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاویکردەوە. بۆ قۆناغی یەکەمی هەڵەمەتەکە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بە سەرکەوتووییەوە تەواو بوو. لەسەر قۆناغی دووەمیش، لە کۆڵن گردبوونەوەیەک سازکرا، قۆناغەکە لەوێوە دەستیپێکرد و لەوێوە راگەیەندرا. ئێستا ساڵێکی پڕکردووەتەوە، ئێمە پێدەنێینە ساڵی دووەمەوە. ساڵی دووەم لەسەر ساڵی یەکەم پێشدەکەوێت. بەهێزتریش پێشدەکەووێت. ئەوانەی لەم هەڵمەتەدا بەشداربوون من یەک بە یەک سڵاویان ئاراستە دەکەم، پیرۆزیان دەکەم، رێزی خۆمیان بۆ دەردەبڕم. گەلی کورد لەم هەڵمەتەدا جێگەی گرت و باش بە پێشیخست، لەگەڵ ئەنتەرناسیۆنالیستەکاندا بە جیهاندا بڵاویکردەوە. ئەمەش بۆ گەلی کورد سەرکەوتنە. ڕاستە بە گەلێک سەختی و قوربانیداوە دروستبووە، بەڵام گەلی کورد قازانجی کرد. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە گەلی کورد دەستکەوتەکانی گەورەبکات. ئامانجی خۆی پێکبهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ بەجەستەیی ئازاد بکەین، پرسی کورد چارەسەر بکەین. بەم بۆنەیەوە سڵاو و پیرۆزبایی لەگەلەکەمان دەکەم، رێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم. لە ئێستادا لەم هەڵمەتەدا چەندین دەستکەوت و سەرکەوتن دروستبوون، لەمڕوەشەوە ڕۆڵی ئەنتەرناسیۆنالەکان بنەڕەتی و گرنگە. هەڵمەتەکە لەسەر ئەم بنەمایە پێشدەکەوێت و دیسان پێشەنگایەتی دەکەن. وە گەلی کوردیش لە هەموو ڕوویەکەوە بەشدارە، خزمەتی ئەم هەڵمەتە دەکەن و ئەم هەڵمەتە سەردەکەوێت. وا دیارە لە ساڵی ئایندەدا ئەنجام وەردەگرێت. لەبەرئەوەی تابێت لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، تابێت زیاتر پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێندرێنەوە و خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت. تادێت ژمارەی ئەو کەسانەی دەیانخوێننەوە زیاتر دەبن و گفتوگۆکردن و ئاشنابوونی زیاتر دروستەبێت. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ وتی؛ "پارێزنامەکانم لەهەر جێگەیەک بێت، منیش لەوێم." بەو مانەیە سەرکەوتنی هەڵمەتەکە وابەستەی ئەمەیە. چەندە پارێزنامەکان بخوێندرێتەوە، ئەوەندە زیاتر حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ دەردەکەوێت، وە زۆر زیاتر ئەو سیاسەتە ڕووندەبێتەوە کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. چەندە بەباشی لە پارادایمی ڕیبەر ئاپۆ تێبگەین، ئەوەندە خاوەنداری زیاتری لێ دەکرێت لەم هەڵمەتەدا کە ساڵێکی تێپەڕکرد، گەل بەشداری بوو، ژنان بەشداری بوو، گەنجان بەشداری بوو، هونەرمەندان، شارەوانییەکان، بەتایبەت سەندیکی ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، هەندێک سیاسەتمەدار، ئەکادیمی، پارێزەران، کەسایەتییەکانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ و چەندین کەس بەم شێوەیە بەشداربوون و خزمەتیانکرد. لە کاتێکدا ئاشنابوون و بڵاوبوونەوەی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا زیاتر بڵاودەبێتەوە، پێکڕا ڕۆڵی هەموو ئەوانە لەم پرۆسەیەدا گرنگە. سڵاو لە هەموو ئەوانە دەکەم، پیرۆزییان دەکەم و حورمەتی خۆمیان بۆ دەربڕم. کاردن و باوەڕیمان ئەوەیە کارەکان زیاتر بکەین. لەبەرئەوەی تابێت ڕێبەر ئاپۆ، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر تێگەین. چەندە لێی تێبگەین ئەوەندە زیاتر خاوەنداریکردن پێشدەکەوێت. لە ئێستا وەک چۆن ئەوەی ئەم قۆناغە پێشخراوە، سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریش لە دژی وەستاوەتەوە. چونکە ئامانجییان ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بێکاریگەربکەن و درێژە بە قڕکاری بدەن. لەبەرئەوەیشە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بە هەمووشێوەیەک لە دژی ئەم هەڵمەتە وەستاوەتەوە. وەک چۆن ئەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییان پێشخست و سورن لەسەری، بەو گۆشەگیرییە ڕەهایە ویستویانە ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەربکەن، پەکەکە لەناوبەرن، درێژە بە قڕکردن بدەن، لە دژی پیلانگێڕیش تابێت لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی هەڵوێستی زیاتر دروستەبێت. خاوەنداریکردن لە ڕیبەر ئاپۆ و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەبێت. بۆ ئەمەش لەسەر ئاستی جیهانی شەڕێک بەڕێوەدەبرێت. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەنجامدرا، لە دژی ئەمەش پێویستە هەڵوێستەکان لە ئاستی نێونەتەوەییدا بێت. بۆیە تابێت لەسەر ئەم بنەمایە پێشدەکەوێت. ئێستا ئەوانەی لەم هەڵمەتەدا بەشدارن، ئەوانەی دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت، بۆ چارەسەری کێشەی کورد، دەڵێن دۆخی ڕێبەر ئاپۆ هاوشێوەی دۆخی ماندێلایە. ئەوەی بۆ ئازادی ماندێلا ئەنجامدرا، پێویستە بۆ ڕێبەر ئاپۆش پەرەی پێبدرێت. ڕاستە، لە هەندێک بوارەوە ڕەوشی ماندێلا و ڕێبەر ئاپۆ لەیەک دەچن. بەڵام لە هەموو لایەکەوە وەک یەک نین. کاتێک بزووتنەوەیەک لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بۆ ماندێلا پەرەی سەند، بارودۆخی جیهان ئەو کاتە جیاواز بوو. ئەمڕۆ دۆخەکە زۆر جیاوازترە، جەنگی جیهانی سێیەم لە ئارادایە. هاوکات پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت ئەمە لایەنی زۆر جیاوازی مەسەلەکەیە. لەوانەیە ڕەوشی نیلسۆن ماندێلا بە ئاسانی گەشەی کردبێت، بەڵام هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە خێرایی ماندێلا پەرە ناسێنێت کاتی دەوێت. دەبێت ئەمە ببینین. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ئەو هەڵمەتەی پەرە پێبدەین بەشێوەیەکی بەهێزتر گەشەی پێ بدەین. دەبێت هەڵمەتەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە چەق و ناوەندی هەموو کارەکانمان واتە ئەو هەڵمەتەی کە پەرەی پێدەدرێت پیرۆزە، بەڵام کەموکورتیشی هەیە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەس نییە. لێرە چ ئەنجامێک بەدەست دەکەوێت؟ واتە پێویستە هەڵمەتەکە گەورەتر و بەهێزتر بکەین. بۆ ئەمەش پێویستە هەموو کەسێک لەم هەڵمەتەدا ڕەوڵێکی کارا بنوێنێ. هەموو ڕۆژەڤی ژیانی لە سەر ئەم بنەمایە بێت. کارێک کە دەکرێت دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە و گرێدراوی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بێت، ئێمە چی بکەین کە بەشێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین ئەوە ئەساسە. چونکە بە تێپەڕبوونی کات بۆ ڕێبەر ئاپۆ و بۆ گەلی کورد و بۆ مرۆڤایەتی باش نییە پێویستە بە زووترین کات هەڵمەتێکی زۆر بەهێز دەست پێ بکەین. ئەمەش ئەرکی هەموو کەسێکە. کاتێک هەمووان خۆیان لەم بوارەدا بەبڕیار و یەکلا کرەوە بن، لە سەروو کارەکانیان ئەم ئەرکە بە بنەما بگرن، ئەوکات بەدڵنیاییەوە هەڵمەتێکی زۆر بەهێز گەشە دەکات. ئێمە پێویستمان بە گەشەپێدانی هەڵمەتێکی بەملیۆن کەسی هەیە. ئیتر پێویستە بەملیۆنان کەس دەست بە کار و چالاکی بکەن، دەبێت بەملیۆنان کەس بەشداری گردبوونەوە و چالاکییەکان بن. بەتایبەت ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر مرۆڤایەتی هەیە پێویستە بەشداری گردبونەوە و ڕێپێوانەکان بکەن و وتار بدەن. باسی ویژدانی مرۆڤایەتی بکەن. بەمشێوەیە ڕێبەر ئاپۆ جەستەیی ئازاد دەکرێت و کێشه ی کورد چارەسەر دەکرێت. ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاستی پرسی کورد گرێدراوی یەکن بۆیە گەل دەڵێن بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان بۆ ئێمە حەرامە، چۆن مامەڵە لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە مانای مامەڵە کردنە لەگەڵ ئێمە. ئەمە گوزارشت لە ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات. لە مێژوودا حەواریون بوونە، ئەوان لە دڵەوە بەتەواوی خۆیان بەند کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی عیسا لە نێو مرۆڤایەتیدا و بەم شێوەیە بڵاوبوونەتەوە. ئێستا هەرکەسێک بەتایبەتی ئەندامانی بزووتنەوەی پەکەکە و پاژک پێویستە وەک حەواریون بەرگریی لە ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبکەنەوە و خۆیان بگەیەننە هەموو شوێنێک. هەروەها لەسەر پارێزنامەکان لە هەموو شوێنێک گفتوگۆ دەست پێ بکەن. ئەگەر بەم شێوەیە تێکۆشان بکرێت، ئەم هەڵمەتە جیهانیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر گەشە دەکات و بەهێزتر خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ گەشە دەکات. هەمووان پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە کار و تێکۆشانەکانیان گەشە پێ بدەن. ئێستا لە هەڵمەتەکەدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی گەلی کورد پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە هەڵمەتەکە بەهێز بکرێت، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کەسێک دەخوازم. جارێکی تر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئیدانە دەکەم، ئەو تووڕەبوونەی کە لە دڵی ئێمە، هەڤاڵان، گەل و دۆستانماندا هەیە، پێویستە بەهێزتر بکرێت و ببێتە هۆشمەندی و تێگەیشتن و ببێتە ڕێکخستن و چالاکی. لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی تر سڵاو و ڕێزم ئاراستەی هەمووان دەکەم و دەڵێم بژی ڕێبەر ئاپو."
تەرمی بورهان سەعید کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا، بەخاکسپێردرا تەرمی بورهان سەعید کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا، لە گۆڕستانی سەیوانی دوو لە سلێمانی بەخاکسپێردرا. تەرمی بورهان سەعید کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا، لە گۆڕستانی سەیوانی دوو لە سلێمانی بەخاکسپێردرا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی هەرمێلەی ناوچەی چوارتا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی شەهیدبوون. شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە ناوی بورهان سەعیدە و خەڵکی گوندی چەمەکی ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی بوو. دوو کەسەکەی تر باوک و کوڕ بوون. تەرمی بورهان سەعید لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە پزیشکی دادوەری سلێمانی وەرگیرا و لە گۆڕستانی سەیوانی دوو لە سلێمانی بەخاکسپێردرا. تەرمی باوک و کوڕەکە لە ناوچەی چوارتا بەخاک دەسپێردرێت.
شەنگالییەکان دژی بڕیاری داخستنی پادێ خۆپیشاندانیان کرد ئەمڕۆ لە شەنگال خۆپیشاندنی بەرفراوان بەڕێوەچوو و تێیدا هەزاران هاووڵاتی ئێزدی ناڕەزایەتییان لە دژی بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبارەى داخستن و قەدەغەکردنی پادێ دەربڕى. ئەمڕۆ لە شەنگال خۆپیشاندنی بەرفراوان بەڕێوەچوو و تێیدا هەزاران هاووڵاتی ئێزدی ناڕەزایەتییان لە دژی بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبارەى داخستن و قەدەغەکردنی پادێ دەربڕى. ئەمڕۆ لە شەنگال خۆپیشاندنی بەرفراوان بەڕێوەچوو و تێیدا هەزاران ئەندامی پێکهاتەی ئێزدی بەشداربوون. بەشداربوانى گردبوونەوەکە رایانگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتی ئازادیی و دیموکراسی ئێزدییەکان (پادێ) تووڕەییەکی بەرفراوانی لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا لێکەوتوەتەوە، چونکە بە گورزێکی گەورەی دەزانن لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و دەستەبەرکردنی مافى دانیشتووانى ناوچەکە. خۆپیشاندەران دژایەتی تەواوی خۆیان بۆ ئەم بڕیارە دەربڕی و جەختیان کردەوە ئەو حزبە تاکە هیوای گەیشتن بە دادپەروەری بۆ قوربانیانی ئێزدییە. یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە وتی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەمان نکۆڵیکردنە لە مافەکانمان و سڕینەوەی دەنگەکانمانە، ئێمە ڕەتیدەکەینەوە دوای هەموو ئەو ئازارانەی کە تووشی بووین جارێکی دیکە دەیانەوێت پەراوێزمان بخەنەوە. خۆپیشاندەران لە چەند درووشمەدا ئیدانەى بڕیارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییان کرد و داوایانکرد پێکهاتەکانی هاوهەڵوێستیان بن، چونکە ئەم بڕیارە خزمەت بەو ئەجێندایانە دەکات کە ئامانج لێی پەراوێزخستنی ئێزدییەکانە. لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەدا پارتی ئازادیی و دیموکراسی ئێزدییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەردەوامیدان بە بەرگرى لە مافەکانی ئێزدییەکان بە ڕێگایەکى ئاشتیانە دووپاتکرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، داوا لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەکەین، بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێگەمان پێبدات هاوشێوەی لایەن و پێکهاتە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکەین. ئەوەش هاتووە، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ ئێزدییەکان، هەروەها واز لە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی خۆمان بەرامبەر پێکهاتەی ئێزیدی ناهێنین. باس لەوەشکراوە، ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ ئێزیدییەکان کە تا ئێستاش بەدەست کاریگەرییەکانی جینۆساید و ئاوارەبوون و گۆشەگیری بەردەوامەوە دەناڵێنن. ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا هاوڵاتیانمان ترسیان لەوە هەیە کە هەڵوەشاندنەوەی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییەکان پێگەیان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق لاواز بکات، هەروەها بارودۆخی ئەمنی و ئابووریی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری خراپ بێت. پارتی ئازادیی و دیموکراسی ئێزیدییەکان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئێزدییەکان، بەتایبەتی دوای ئەو جینۆسایدەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا لەسەر دەستی داعش، پێکهاتەی ئێزدیەکان تووشی هاتن.
گەریلا سیسەر: بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە گەریلای هەپەگە ئاسلان سیسەر ئەوەی خستەڕوو کە هەڵوێستی بێریتان لە دژی نۆکەران زۆر گرنگە و وتی، "بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە". گەریلای هەپەگە ئاسلان سیسەر ئەوەی خستەڕوو کە هەڵوێستی بێریتان لە دژی نۆکەران زۆر گرنگە و وتی، "بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە". شەڕڤانانی ئازادیی کوردستان بە رۆح و جۆش و خرۆشی شۆڕشەوە تێکۆشانیان لە دژی دوژمن درێژە پێدەدەن. یەک لەو شەڕڤانانەش گەریلای هەپەگە ئاسلان سیسەرە. ئاسلان سیسەر کە لە ناو تیمە گەڕۆکەکاندایە، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. گەریلا ئاسلان سیسەر وتی، "بەر لە هەموو شتێک لە ساڵیادی شەیدبوونیدا بە رێز و پێزانینەوە یادی هەڤاڵ بێریتان دەکەمەوە. هاوڕێ بێریتان لە دژی خۆبەدەستەوەدان هێڵی بەرخودانی بۆ خۆی بە بنەما گرت، سەری بۆ دوژمن دانەنەواند. ئەو هێڵەی ئافراندی بووە بناغەی بە سوپابوونی ژنان. چالاکی ئەو بۆ ئێمە زۆر گرنگ و مێژووییە. ئێمە بەردەوام بەهاکانی هەڤاڵ بێریتان دەپارێزین. بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە. با دوژمن باش بزانێت لە چیاکانی کوردستان شکست دەهێنن. 'تا کۆتایی خۆڕاگریی دەکەین' ئامانجی دوژمن لەو هێرشانە شکاندنی هیوای گەلەکەمانە. بۆ ئەوەی بتوانن لە پێناو ئازادیدا تێبکۆشن و خۆڕاگری بکەن، ئێمە هێز لە رێبەرمان وەردەگرین. لە فەلسەفە و بەرخودانی رێبەر ئاپۆ سود وەردەگرین. رێبەرایەتی چەندین ساڵە لە ئیمرآڵی تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبات. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە تا کۆتایی لەبەرامبەر هێرشەکانی دوژمن خۆڕاگری دەکەین. ئێمە لە شوێن و کاتی خۆیدا وەڵامی پێویست بە دوژمن دەدەینەوە. ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لە رۆحی بەرخودانی بێریتان و عەگید دەکەین. ئەو بەرخودانە بۆ ئێمە زۆر مێژووییە. بەو بۆنەوە جارێکی تر شەهید بێریتان بە رێز وپێزانیەوە یاد دەکەمەوە. لەسەر هێڵی و رێبازی ئەو کە وەک میرات بۆ ئێمە ماوەتەوە، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان".
داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان بە هاوکاری پەدەکە بەردەوامە، ئەمەش بووە بە هۆکاری نیگەرانی گەل، سەبارەت بە بەرفراوانبوونی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەر یەک لە؛ مامۆستایی ئایینی تەها گەرمیانی و کاوە لەتیف پارێزەر، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد. 'پێویستە مامۆستایانی ئایینی بێدەنگ نەبن لە بەرانبەر داگیرکارییەکان' مامۆستا تەها گەرمیانی ئاماژەی بەوەکرد داگیرکاریی هەرکەس و هەرلایەنێک ئەنجامی بدات ناڕەوایە بەمجۆرە دوا: "ئەو داگیرکارییەی ئەمڕۆ ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ترسناکە و خەڵک دەکوژێت و دارستان و دارەکانمان دەبڕێتەوە. پێویستە حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت و وەڵامێکی جدی هەبێت لە بەرانبەر ئەم دەستدرێژی و داگیرکارییانەی کە لەسەر خاکەکەمان ئەنجام دەدرێت. بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا هەڵوێستی خۆیان پیشانبدەن چونکە لەم کاتەدا لە لایەم داگیرکەرەوە ژینگەی هەرێمی کوردستان تێکدەدرێت و هاوڵاتیان دەکوژرێن." 'لە بەرانبەر ئەم داگیرکارییانە دەبێت دەنگمان بگاتە نەتەوەیەکگرتووەکان و جیهان' لە درێژەی قسەکانییدا مامۆستا تەها گەرمیانی باسی لە ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کرد، کە دەبێت بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت لە بەرانبەر داگیرکەراندا، وتی: "ئەگەر مامۆستایانی ئایینی و ڕۆشنبیران و وڵاتپارێزان بێدەنگ بن، ئەوا زیاتر داگیرکاری ڕوودەدات و وڵاتەکەمان وێران دەبێت. هەربۆیە پێویستە بێدەنگ نەبیین و دەنگی خۆمان بە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەو شوێنانەی کە مافی مرۆڤی تێدا پارێزراوە بۆ ئەوەی بە دەنگمانەوە بێن و هاوکاریمان بکەن." 'ئەم داگیرکارییانەی تورکیا تاوانە دژی مرۆڤایەتی' لای خۆیەوە پارێزەر کاوە لەتیف، ئاماژەی بەوەکرد دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هیچ پاساوێکی نییە و تەنها ئامانجی داگیرکردن و لە ناوبردنی کوردە، گوتی: "ئەم هێرش و داگیرکارییانە دەوڵەتی تورکیا تاوانە دژی مرۆڤی مرۆڤایەتی و هیچ بیانوویەکی نییە، تەنها ئەوەیە نیازی داگیرکردنی هەرێمی کوردستان و لە ناوبردنی کوردە. ئەم داگیرکارییانە تا ئێستا بەردەوامە و پێویستە هەموومان هەڵوێستی جدیمان هەبێت دژی بوەستینەوە." 'پێویستە هاوڵاتی فشار لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکات' وتیشی: پێویستە حکومەتی هەرێمی کورستان و عێراق هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ ئەوەی وڵاتان بێنە دەنگ، هاوڵاتیان ڕای خۆیان دەربڕن بە نووسین یاخود خۆپیشاندان. لەم ڕێگەیەوە دەتوانن نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتە زلهێزەکان بێنە دەنگ لە بەرانبەر ئەم داگیرکارییانە، ڕێگری لێ بکەن. ئەرکی هاوڵاتی ئەوەیە فشار لە حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان بکات دژی ئەم داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورکیا."
دوو هاووڵاتی له شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران هێزەکانی حکومەتی ئێران دوو هاووڵاتی کوردی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکرد. هێزەکانی حکومەتی ئێران دوو هاووڵاتی کوردی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکرد. دەوڵەتی ئێران پێش ساڵیادی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەپۆلێکی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی دەست پێکرد. لە ١٣ی ئەیلولدا، مازیار مورادی تەمەن ٢٦ساڵ و پدرام مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری، لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە دەستگیرکران. هێشتا ڕوون نییە دەستگیرکراوەکان بۆ کوێ بردراون و چارەنووسیان چۆن دەبێت. جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جیا لە مازیار و پدرام بەلانیکەمەوە ٨ کەسی دیکە دەستگیرکراون،.
بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگر لە گوندی گوهەرزی کەوتەوە لە گوندی گوهەرزی ناوچەی ئامێدی دهۆک، لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورک ئاگرکەوتەوە. گوندنسینان هەوڵیاندا ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام رێگریان لێکرا. لە گوندی گوهەرزی ناوچەی ئامێدی دهۆک، لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورک ئاگرکەوتەوە. گوندنسینان هەوڵیاندا ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام رێگریان لێکرا. دوو جار هێرشی ئاسمانی کرایە سەر گوندی گوهەرزیی ناوچەی ئامێدی. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتەوە و رێگریش کرا لەوەی گوندنشینان ئاگرەکە بکوژێننەوە. راگیەندرا کە هاوکات لەگەڵ هێرشەکان، لە هەرێمە گواستنەوە و جموجۆڵی سەربازیش بێ وەستان بەردەوامە. هـ. ب
شاندێکی حکومەتی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالیان کرد شاندێک لە حکومەتی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد و ڕایانگەیاند کۆچبەری چارەسەری نیە، وە بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال ١٥ ملیۆن یۆرییان تەرخان کردووە. شاندێک لە حکومەتی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد و ڕایانگەیاند کۆچبەری چارەسەری نیە، وە بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال ١٥ ملیۆن یۆرییان تەرخان کردووە. شاندەکەی پەڕلەمانی ئەڵمانیا دوای ئەوەی دوێنی سەردانی پارێزگاری موسڵ عەبدولقادر دەخیلی کرد و لەسەر بابەتی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال قسەیانکرد، ئەمڕۆ سەردانی شەنگالیان کرد. شاندەکە بە سەرۆکایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتیکی دەسەڵاتدار، فرانک شواب بەناو شەنگالدا گەڕا و دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا فرانک شواب ئەوەی دەسنیشانکرد لە ئەڵمانیادا ژمارەیەکی زۆری ئێزدییەکان دەژین، وەک حکومەتی ئەڵمانیا پشتگیری ئێزدیەکان دەکەن و وتی: "بەڵام پەیامی بنەڕەتیمان ئەوەیە دەمانەوێت بۆ باشتربوونی ڕەوشی شەنگال هەموو شتێک بکەین. بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کۆبوونەوەکانمان بەردەوامی دەبێت، لەوەی چۆن هاوکاری بکەین." لە بەردەوامیدا وتی: "بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال ١٥ ملیۆن یۆرۆمان وەک هاوکاری ئامادەکردووە و لە بوارەکانی دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون و دابینکردنی ئاو تەرخان دەکرێت." لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا کە شەنگال بە ڕابردووەیەکی گەلێک بە ئازاردا تێپەڕیوە و وتی: " هیوای ئایندەیەکی ئارام بۆ شەنگال دەخوازین. جێهێشتنی وڵات چارەسەری نیە. تکا دەکەم پێکەوە ئایندەیەکی باش لەم وڵاتە بونیات بنێیین."
تانکەکانی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی دێرەلوک جێگیرکران راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک تانکەکانی گەیاندووەتە بەنداوی دێرەلوک کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەدایە و لەو هەرێمە جێگیرکراون. راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک تانکەکانی گەیاندووەتە بەنداوی دێرەلوک کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەدایە و لەو هەرێمە جێگیرکراون. بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان، شەوی ٢٧-٢٨ی ئاب کاتژمێر لە نێوان ٠١:٠٠-٠٢:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر ٢ تانکی بە سواری بارهەڵگرەوە لە دەروازەی سنووری سەرزێڕەوە گواستەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکە. بە گوێرەی زانیارییەکان تانکەکان لە رێگەی قیرتاوی ناو ئامێدیەوە گواستراونەتەوە بۆ بەنداوی دێرەلوک و لەوێ جێگیرکراون. بەنداوی دێرەلوک لەسەر زێی گەورەیە، لە نێوان شاخەکانی بەهار و کوڕەژارۆدایە و لە ناوەراستی رۆژهەڵات و رۆژئاوای زاپدایە. راگەیەندرا کە تانکەکان بە هاوکاری پەدەکە گەیەندراونەتە هەرێمەکە، لە شوێنی بەنداوی دێرەلوک و لە دۆڵی رەشاڤا جێگیردەکرێن و لە دژی تونێل-سەنگەرەکانی گەریلا بەکاردەهێندرێن. پەدەکە لە بەنداوی دێرەلوک جێگیرببوو و لە سەروی ئەوانیشەوە سەربازانی تورک جێگیرکرابوون.
"دەبێت دەست لە سەپاندنی قەیوم و گۆشەگیری هەڵبگرن" پەرلەمانتاری بازنەی ئێلیحی دەم پارتی محەمەد روشتو تریاکی بەبیری هێنایەوە کە باخچەلی وتەکانی پێشووی دووبارەکردووەتەوە و وتی: ئەگەر باس لە ئاستی بکرێت، دەبێت دەست لە سیاسەتی گۆشەگیری و قەیوم هەڵبگرن. پەرلەمانتاری بازنەی ئێلیحی دەم پارتی محەمەد روشتو تریاکی بەبیری هێنایەوە کە باخچەلی وتەکانی پێشووی دووبارەکردووەتەوە و وتی: ئەگەر باس لە ئاستی بکرێت، دەبێت دەست لە سیاسەتی گۆشەگیری و قەیوم هەڵبگرن. دوای ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ، شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیح و خەلفەتیش قەیومیان بۆ دانرا و دەستیان بەسەردا گیرا. دوای ئەو رووداوانە دەم پارتی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان لە مێردین ئەنجامدا. سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دوای دانانی قەیوم لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەیدا قسەی کرد و سەرلەنوێ بانگەوازەکەی پێشووی دووپات کردەوە و جارێکی تر وتی، کە دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بچێتە پەرلەمان. باخچەلی وتی، "من لەسەر قسەی خۆمم". بە گوێرەی هەندێک کاربەدەستی ئاکەپیی و رۆژنامەوانی نزیک لە ئاکەپە عەبدولقادر سەلڤی، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و دانانی قەیوم بەردەوام دەبێت. یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی لە دەستەی بەڕێووەبەرییە خۆجێییەکان و پەرلەمانتاری بازنەی ئێلیحی پارتەکە محەمەد روشتو تریاکی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و بابەتە گەرمەکانی هەڵسەنگاند. 'ئێمە هەر لێدوانێکمان لە بارەی ئاشتییەوە بە ئەرێنی هەڵسەنگاند' محەمەد روشتو تریاکی سەرتا لەبارەی لێدوانەکانی پەیوەست بە 'چارەسەری' قسەی کرد کە لەم ماوانەی دواییدا خرانەڕوو و لەوبارەوە وتی، "دەمەوێت هەمووان ئەوە بزانن کێ لەم وڵاتەدا باس لە ئاشتی بکات لە لایەن ئێمەوە وەڵامێکی ئەرێنی وەردەگرێتەوە. لە سەرەتای دامەزراندنمانەوە، هەموو ئەو پارتانەشی کە درێژە بە میراتی ئەوان دەدەین، داوامان ئەوە بووە کە بە تایبەتی پرسی کورد، سەرجەم پرسە بنچینەییەکانی ئەم وڵاتە بە رێبازی دیموکراتیک و ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. بەردەوام داکۆکیمان لە چارەسەری لە رێگەی دیالۆگ کردووەتەوە. بەردەوام و بە درێژایی ساڵانی رابردوو تائێستا داکۆکیمان لەوەکردووە. کەس ناتوانێت بڵێت کە ئێمە لە دژی ئاشتی سیاسەت دەکەین. کەس ناتوانێت بڵێت ئەو سیاسەتەی ئێمە پەیڕەوی دەکەین ئاستەنگە لەبەردەم ئاشتیدا. دوای ئەوەی وتمان بە شێوەی ئەرێنێ پێشوازی لە قسەکانی دەوڵەت باخچەلی دەکەین و بە واتاداری دەبینین، ئەو قسانە درێژەیان پێنەدرا. لەپێناو چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیدا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی نەنا. جگە لە دیدارەکەی عومەر ئۆجالان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان هیچ هەنگاوێکی دیکەی نەناوە. هەر خۆی پەرلەمانتارمان عەمەر ئۆجالان کە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دیداری ئەنجامدابوو، بەڕێز ئۆجالان لە دیدارەکەدا باسی لەوەکردبوو گۆشەگیری بەردەوامە. جەختیشی کردبووەوە کە ئەو هەنگاوانەی دەسەڵات لەم چوارچێوەدا بیاننێت یەکلاکەرەوە دەبێت". 'ئەگەر دەیانەوێت هیواببەخشن، دەبێت دەست لەم سیاسەتانەیان هەڵبگرن" محەمەد روشتو تریاکی باسی لەوەکرد، لەبری ئەوەی مزگێنی و هیوای ئاشتی بە کۆمەڵگە بدرێت، سیاسەتی قەیومیان درێژە پێدا و رایگەیاند، "بەداخەوە دەسەڵات لەبری ئەوەی کە هەنگاوێک بۆ گەشترکردنی هیوای ئاشتی لە ناو کۆمەڵگە هەڵبگرێت، سەرەتا لە ئەسەنیورت و دواتریش لە گەورەشاری مێردین، ئێلیح و خەلفەتی قەیومی دانا. ئەوەی دەسەڵات دەیکات خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی ناکات. ئەم کردەوانە خزمەت بە هیوای ئاشتی لەم وڵاتە ناکەن. لە لایەکەوە بڵێن 'با ئۆجالان لە کۆبوونەوەی دەم پارتیدا لە پەرلەمان قسە بکات' لەلایەکی دیکەوە ئێوە قەیوم بەسەر ئیرادەی گەلی کورددا دەسەپێنن. ئەوە دەریدەخات کە دەسەڵات راستگۆ نییە. ئەگەر دەخوازرێت لە بابەتی ئاشتیدا هیوایەک بخوڵقێندرێت، تاکە شتێک کە دەبێت بیکەن ئەوەیە دەست لە سەپاندنی قەیوم هەڵبگرن، هەندێک هەنگاو بە ئاراستەی هەڵگرتنی گۆشەگیری بنێن و ئەمەش لەپێناو چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد هەلومەرجی ئاگربەست دەخوڵقێنێت. تەنیا بەم جۆرە گەل بڕوا بەوە دەکات کە دەسەڵاتی سیاسی راستگۆیە. دوای سەپاندنی قەیوم بینیمان کە دەسەڵات لایەنگری ئاشتی نییە، بەڵام لایەنگری شەڕە. لە کوردستان بەرخودان بەردەوامە. دوو رۆژە لە ئێلیحین. بە هەزاران کەس دوێنێ لە گۆڕەپانەکان وتیان 'نا بۆ قەیوم' و خۆڕاگرییان کرد. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخودان".
دیمەنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە پێنجوێن خرایە خوارەوە دیمەنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکهەڵگرە (سیها) کە لە نزیک گوندێکی ناوچەی پێنجوێنی باشووری کوردستان خرایە خوارەوە، بڵاوکرایەوە. دیمەنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکهەڵگرە (سیها) کە لە نزیک گوندێکی ناوچەی پێنجوێنی باشووری کوردستان خرایە خوارەوە، بڵاوکرایەوە. ڕۆژنیوز دیمەنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بڵاوکردەوە کە ئەم نیوەڕۆیە لە نزیک گوندی سیاگوێزی سەر بە شارەدێی گەرمکی ناوچەی پێنجوێن خرایە خوارەوە. لە هەواڵەکاندا دووپاتکرایەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی دەوڵەتی تورک لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە خراوەتەخوارەوە. هێشتا سەرچاوەکانی گەریلا لەم بارەیەوە لێدوانیان نەداوە. بەگوێرەی ڕۆژنیوز، ئەمە ١٩ هەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە لەلایەن گەریلاکانەوە دەخرێتە خوارەوە.
بە هۆی بۆردوومانەوە کۆچەرییەکانی برادۆست کوێستانەکان چۆڵ دەکەن بە هۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆسەر باشووری کوردستان، کۆچەرییەکانی هەرێمی برادۆست کوێستانەکان چۆڵدەکەن. بە هۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆسەر باشووری کوردستان، کۆچەرییەکانی هەرێمی برادۆست کوێستانەکان چۆڵدەکەن. بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز کە زانیارییەکانی لەسەرچاوە خۆجییەکانەوە وەرگرتووە؛ بە هۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەسەر باشووری کوردستان، کۆچەرییەکانی هەرێمی برادۆستی هەولێر کوێستانەکان چۆڵ دەکەن. لە دیمەنەکانی ئەو سەرچاوەیەدا دەردەکەوێت، کۆچەرییەکان ماڵ و دەوارەکانی خۆیان دەپێچنەوە و ناوچەکە جێدەهێڵن. شایەنی باسە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، وێڕای چۆڵکردنی زۆرەملێی گوندە سنورییەکانی باشووری کوردستان، تا ئێستا بە دەیان شوان و کۆچەری لە کوێستانەکانی سنوری هەولێر و دهۆک شەهید و بریندار بوون.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال سەبارەت بە هەڕەشە و بانگەشەی هەندێ کەس لە باشووری کوردستان لەدژی کۆمەڵگای ئێزدی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە، بەهۆی بانگەشە و قسەی هەڕەشەئامێزی بەشێک لە پیاوانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگای ئێزیدی لە عێراق ڕووبەڕووی مەترسی و ئاستەنگی بوونەتەوە، ئەم دۆخە نیگەرانی جددی لە سەر ئاسایش و ئارامی ئەوان دروست دەکات. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "مەبەست لەو تۆمەت و هێرشانە ئەوەیە کە ناوچەکە ئەمنیەتی نەمێنێت، شەڕ لە نێوان ئایین و نەتەوەکاندا سەرهەڵبدات، ئەمەش مەترسییەکی جددییە بۆ سەر ئارامی و پێکەوە ژیان لە عێراق." هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو بانگەشەو هێرشانە قسەی سەرجەم کوردان نییە، بەڵکوو ئەوە پلانی لایەنگرانی توندڕەوە کە دەیانەوێت ناوچەکە تووشی نائارامی بکەن و ئەوەش باسکراوە کە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال بۆ پاراستنی کەمینە ئایینییەکان، بەتایبەتی ئێزیدییەکان لە عێراق، بۆ مسۆگەر کردنی مافی ئازادیی ئایینی و ژیانێکی شایستە و شکۆمەندانەی مرۆڤایەتیە، هەروەها ئاماژەیە بۆ گرنگی هاوکاریی هەموو لایەنەکان. خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال سەرنجی بۆ گوشار لەسەر ئێزدییەکان لە کەمپەکاندا ڕاکێشا و ڕایگەیاند: "بەهۆی گەمارۆدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ئێزدییەکان لە کەمپەکاندا، ئازارێکی زۆریان پێدەگات و بێ بەرگری دەمێننەوە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکی تیرۆریستاندا. لەم دۆخە سەختە مرۆییەدا پێویستە ئێزیدییەکان لە کەمپەکان بپارێزرێن و پێویستە حکومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەیان بۆ شەنگال بە شێوەیەکی سەلامەت بە زووترین کات ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر. لە درێژەی بەیاننامەکەدا، بەناوی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگالەوە، داوا لە حکومەتی عێراق کراوە کە کۆتایی بە قسەی ڕق و قین و هاندان بهێنێت، ڕێوشوێنی پێویست و یەکلاکەرەوە بگرێتەبەر و داوای لە هەموو لایەک کرد بەرپرسیارانە بەرامبەر بە دۆخەکە مامەڵە بکەن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها داوا کراوە دەروازەی سنووری فیشخابور بکرێتەوە و ڕێگە بدرێت بە ئێزدییەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شەنگال. لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، جارێکی دیکە بانگەوازی ئاراستەی شەنگالیەکانی ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان کراوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر خاک و ماڵی خۆیان و وتراوە: "لەو باوەڕەداین حکومەتی عێراق لە پاراستنی گەلی ئێزیدیمان لە کەمپەکان بەرپرسیارێتی خۆیان دەگرنە ئەستۆ و هەموو عێراقییەکان، بۆ نەهێشتنی ئەم ئاستەنگیانە و مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئارامی لە عێراقدا ئەرکەکانیان بە جێدەگەیەنن."
زیاتر لە ٨٠٠ ئاوارەی دیکە لە هەولێرەوە گەرانەوە بۆ زێدی خۆیان وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانى عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، ٨٠٣ ئاوارە لە كامپەكانی سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگا نەینەوا. وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانى عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، ٨٠٣ ئاوارە لە كامپەكانی سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگا نەینەوا. وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانى عێراق لە بارەی گەڕانەوەی سەدان ئاوارە لە كامپەكانی سنووری هەولێرەوە بۆ پارێزگاى نەینەوا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت و وەزارەتەکەمان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان ٨٠٣ ئاوارە لە كامپەكانی (هەرشەم و بەركە) لە پارێزگای هەولێر بەخواستی خۆیان گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاى نەینەوا. ئاماژە بەوەشكراوە، یارمەتی دارایی و یارمەتی فریاگوزاری و پێدانی كەرەستەی ناو ماڵ بە ئاوارە گەڕاوەكان بەردەوامە. لە كۆتایدا ئەوە خراوەتەڕوو، وەزیری كۆچ و كۆچبەران داوای لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی كردووە، بەردەوام كار بكەن بۆ تۆماركردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. ئەگەرچی پێشتر پەدەکە رێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرد، بەڵام دوای چڕکردنەوەی گوشارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە سەر دەسەڵاتدارانی پەدەکە گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆک بۆ زێدی خۆیان رووی لە زیادبوون کردووە.
ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور ٤٤٧ ڕۆژە بەردەوامە ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گرووپی ٨٧ هەمین، ٤٧٧ ڕۆژە بەردەوامە. ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گرووپی ٨٧ هەمین، ٤٧٧ ڕۆژە بەردەوامە. ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ٨٧ هەمین، ٤٧٧ ڕۆژە بەردەوامە. گرووپی ٨٧ هەمین بە مەراسیمێک لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەکەی گرتەئەستۆ، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی گرووپی ٨٦ هەمین، عەزیزە تەیمور قسەی کرد، داوای کرد چالاکیی بەهێزتر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، گوتی: "دەبێت وەک گەلی کورد چاوەڕێی کەس نەبین، یەکێتی خۆمان درووست بکەین، تاوەکو هەم خۆمان لە چنگی ستەم دەربکەین و هەم گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتیمان قبووڵ نەکەین. وەک گەلی کورد و خەڵکی کەمپەکە تا ڕێبەرێتییەکی ئازاد لەناو خۆماندا نەبینین، تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، چالاکی و بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت". پاشان گرووپی ٨٧ هەمین بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" چالاکییەکەی گرتەئەستۆ.
ڕەوتی هەڵوێست: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم دۆخە ئاگادار دەکەینەوە ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ بیانوویەک بۆ ئەم تاوانە و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیی بێتاوان نییە". ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ بیانوویەک بۆ ئەم تاوانە و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیی بێتاوان نییە". ئەمڕۆ لە گوندی هەرمێلە لە سنووری شارۆچکەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و سێ هاوڵاتی شەهید بوون. ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو هێرشەکەی شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ بیانوویەک بۆ ئەم تاوانە و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیی بێتاوان نییە، لە قوربانییەکاندا منداڵ هەیە، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونە". داوا لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دەکات سنوورێک بۆ ئەم تاوانانە دابنێن، دەڵێت: "بەداخەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم (کار بەڕێکەر)، بێدەنگییان هەڵبژاردوە، ئەمەش ئاماژەیەکی خراپی مەترسیدارە". هەروەها لەکۆتاییدا دەڵێت: "وێڕای ئەوەی داوای هەڵوێست لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لەم دۆخە ئاگاداردەکەینەوە".
ناڕەزایەتیی و هەڵوێستەکان لە دژی تیرۆرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی میدیای ئازاد، شەهید (گوڵستان تارا) و شەهید (هێرۆ بەهادین) بەردەوامە، کە لە 23ی مانگی ڕابردوو، لە ناوچەی سەیدسادق بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرانە ئامانج و تیرۆرکران. لەم بارەیەوە کازم (تاکۆر زەردەشت)، باوکی شەهید هەڵمەت دێرەلوک، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک مێشک و بڕبڕەی پشتی کورد، کە میدیا و دەنگی ئازادە دەکاتە ئامانج، بۆ ئەوەی بێدەنگمان بکات، ئەو کەسانەی بەڕاستی پێویستی ئەم کۆمەڵگایەن کە قەڵەمبەدەستانی ڕاگەیاندنی ئازادن تیرۆر دەکات، بەڵام ئەمانە مردنی ڕاستی نین، مردنی ڕاستی ئەو کاتەیە کە بێدەنگ دەبین بەرامبەر بەو کردەوانە، گەلی کورد ناخی پڕ ئاگرە بەرامبەر بە داگیرکاری، بەڵام دەسەڵاتی کوردی بە جۆرێکە کە ناهێڵێت گەل هەڵوێستی تەواو پیشان بدات." ئەو سەبارەت بە دەزگای پاراستن و بەناو دژەتیرۆری پەدەکە و کردەوەکانی، پێیوابوو ئەمە نەک هەر دەزگای پاراستنی گەل نییە، بەڵکو بە دژی گەلەکەی خۆیەتی و وتیشی: "دەبێ گەل بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەڵوێستە بکات، نابێت ڕێبدرێت بەم جۆرە ببنە چاوساغی دوژمن و هێڵی خیانەت، پەیامم بۆ هەمووان ئەوەیە کە لە بەرامبەر داگیرکاری بێدەنگ مەبن و هەڵوێست وەربگرن." هەر سەبارەت بەم پرسە، ڕۆژنامەنووس ئازاد سنور ڕەحمان وتی: "تیرۆرکردنی ئەم شەهیدانە لە ناو باشوری کوردستان گرێدراوی دۆخی سیاسییە و مانای شکستی سی و سێ ساڵەی حوکمڕانی کوردییە، ئێمە دوو شەهیدمان لەدەستداوە، بەڵام بە هەزاران ڕۆژنامەنووسی ئازاد لە شوێنەکەیان بە گڕوتینێکی زیاترەوە بەردەوام دەبن و درێژە بە ڕێگە و ڕێبازیان دەدرێت."
ناڕەزایەتییەکان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تا دێت زیاتر دەبێت لەم بارەییەوە زانای ئایینی مەلا ئیدریس ژاڵەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. 'تورکیا هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان دەدات' مەلا ئیدریس ژاڵەی باسی لەوە کرد وڵاتانی دراوسێمان لە ئایندا هاوبەشین بەڵام بەداخەوە داگیرمان دەکەن و وتی: " بەداخەوە ئێمە وڵاتێکی گەورەین پێمان دەوترێت کوردستان، بەداخەوە لە ئێستادا ئەو واقعە هەیە کوردستان دابەشکراوە بەسەر تورکیا-ئێران-عێراق-سوریا، وڵاتانی دراوسێ کە لە ئاینیشدا هاوبەشین داگیرمان دەکەن و داگیرکارن بەلای تاکی کوردەوە. سەرەڕایی ئەوەش بەداخەوە ئەمڕۆ کە ئەو هێرش و داگیرکارییانەی تورکیا دەیکات ئێمە دووجار داگیرکراو دەبین، ئەم بەشەی کوردستان باشوورە بەداخەوە کە لەسەر عێراق دانراوە، تورکیا بەم دۆخەشەوە وازناهێنێت و ڕێگە نادات لێرەش بژین و ئازادبیین، هێرش دەکاتە سەرخاکی کوردستان، هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان دەدات، هەوڵی تێکدانی شوێنی ژیانی هاوڵاتیان و ڕوخاندنی ماڵەکانیان دەدات. تێکدانی شوێن و پیسکردنی ژینگە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ڕێگە پێدراو نیە و پێویستە موسڵمانان لە هەموو دونیا بێنە دەنگ و قبوڵی نەکەن." 'تورکیا دەویەوێت لە ڕێگەی کلتورەوە داگیرمان بکات' مەلا ئیدریس ژاڵەیی باسی لەوەشکرد کە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان دەیانەوێت مێژوو و زمانی خۆیان بسەپێنن بەسەر گەلی کوردا و بیکەن بە بەشێک لە خۆیان و گوتی: " لە ئێستادا تورکیا لە ڕێگەی زنجیرە فیلمەکانییەوە و لە رێگەی قوتابخانە تایبەتەکان و کۆلێژەکان کە دەیکاتەوە، بە هەموو شێوازێک هەوڵدەدات هەبوونی خۆی لە ناو مێژووی ئێمە بسەلمێنێت و وە گەلی کورد بکات بە بەشێک لە خۆی، هەستی کوردایەتی و هەستی شانازیکردن بە مێژوو و کلتوری کوردی نەهێڵێت، وامان لێبکات خۆمان بە گەلێکی وونبوو و بێ کلتور و بێ مێژوو بزانین. ئەوەشی پێنەکرێت هەوڵی ئەوە دەدات وامان لێبکات ئێمە مەیلمان بەلای کلتور و زمان و ژیانی کۆمەڵاتی ئەوانەوە بێت. ئەوکاتەی لە ڕێگەی کلتوری خۆییەوە داگیرمانی کرد، داگیرکردنی خاک و نیشتیمان ئاسانتر ئەبێت. ئەمەش کارێکی نەشیاوە و سڕینەوەی فەرمانی خودایی پەروەردگارە، کارێکی خوداییە ئێمەی بە کوردبوون دروست کردووە، هەموو گەلێک خاوەنی کلتور و زمانی خۆیەتی و هەوڵدان بۆ سرینەوە و تواندنەوەی دژی فەرمانی خودایە و تورکیاش کە هەوڵی ئەوە دەدات بێ فەرمانی خودای کردووە." 'پێویستە زانایانی ئایینی پارێزگاری بکەن لە خاک و نیشتیمانی کوردستان' لە درێژەی قسەکانیدا مەلا ئیدریس ژاڵەی ئاماژەی بەوە کرد دوژمنان زۆرجار ئایینیان بەکارهێناوە بۆ داگیرکردنی کوردستان، وە هەستی ئایینی گەلی کوردیان قۆستۆتەوە تاوەکو بەرەنگاری داگیرکەران نەبنەوە بەو پاساوەی گوایە داگیرکەران موسڵمانن، گوتی: "موسڵمان ئەوەیە مافی ڕەوات پێبدات و وڵاتت داگیرنەکات، برایەتی ئیسلامی ئەوەیە کە ڕێگەت بدات بژیت وەک مرۆڤ لە خاک و نیشتیمانی خۆتدا، بەڵام کاتێک ئەو بەناوی برایەتی موسڵمانەوە دێت ڕێگەی ژیان و ماف پێشێل دەکات ئەو برایەتییەی موسڵمان نامێنێت ئەوکاتە ئەو ئەبێتە داگیرکەر و دوژمن، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە پێویستە وەک موسڵمان ڕوبەڕوی ئەو داگیرکارییە ببینەوە، هەرکەس لەسەر خاک و نیشتیمان و کەرامەتی خۆی بکوژرێ شەهیدە و بەرگرییەکی پیرۆزی کردووە، لە لای خودای گەورەش بە شەهید دەنوسرێت. ئەرکی زانایانی ئاینیی و موسڵمانانە دژی داگیرکارییەکان بێنە دەنگ، دژی چەوسانەوەکانی گەلی کورد کە لەسەر خاکی خۆی دەچەوسێنرێتەوە زانایانی ئاینی ئیسلامی وڵاتانی تر بێنە دەنگ فتوا بدەن و ڕازی نەبن بە چەوسانەوەکانی گەلی کورد. ئەمڕۆ ١٠ی موحرەمە لە مێژوودا یادی ڕزگارکردنی نەتەوەی بەنی ئیسرائیلە لە لایەن پێغەمبەر موساوە، کراوە بە ڕۆژی سوپاسگوزاری کە موسا نەتەوەکەی لە ستەم و ستەمکاری فیرعەون ڕزگار کرد. زانایانی موسڵمانانی کورد پێویستە ئیلهام لەو پەیامە وەرگرن کە پێویستە میللەتەکەمان ڕزگار بکەین. ئیمامی حوسێن لەم ڕۆژەدا هات بۆ ڕزگارکردنی میللەتێک و شۆڕشی ڕزگاری ڕاگەیاند دژی ستەمەکاری لەم پێناوەدا شەهید بوو. پێویستە ئێمە زانایانی کوردی موسڵمان شۆڕش ڕاگەینێن و ئیلهام وەرگرین بۆ پارێزگاریکردن لە خاک و نیشتیمانی کوردستان." لە کۆتایی قسەکانیدا مەلا ئیدریس ژاڵەیی وتی: " ئێمە وەک زانایانی ئایینی پەیامان ئەوەیە کوردێکی موسڵمان بن، شانازی بە کوردبوونیانەوە بکەن و سوپاسی خودا بکەن کە خودا بە کوردی دروستی کردوون. داواکاری من وەک زانایەکی ئایینی لە موسڵمانان ئەوەیە هەرگیز داگیرکاری قبوڵ نەکەن، هەرکەس بە پێی توانای خۆی کە هەیەتی بە بایکۆتکردنی شمەک و میدیاکانی داگیرکەریش بێت بەشداربێت، نزای ئەوەش بکەن خودای گەورە کۆتایی بە داگیرکاری سەر کوردستان بهێنێت و ستەمکاران و داگیرکارانیش وا لێبکات بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و یان سەرشۆڕ و تێکشکاویان بکات." هـ. ب
ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ڕانیە یادکرانەوە ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ٢٣ ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، لە مەراسیمێکدا یادکرانەوە. ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ٢٣ ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، لە مەراسیمێکدا یادکرانەوە. دەوڵەتی تورک لە ٢٣ ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سلێمانی لە باشووری کوردستان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدکران. ئەم ئێوارەیە لەبەردەم باخی گشتی ڕانیە بە بەشداری چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕین دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسەکان چالاکی ئەنجامدرا. لەسەر ناوی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی ڕانیە، دیڤان سیهاد ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ڕایگەیاند، وەکو ئاشکرایە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوور لە هەموو پێوان و یاسایەکی نێودەوڵەتی شەڕی لەناوبردنی گەلی کورد دەکات و سڵ لە هیچ ناکاتەوە، گوتی: "لە مەیدانی جەنگدا چەکی قەدەغەکراو بەکار دەهێنێت و ڕەزوباخ و ژینگە تێکدەدات لە گوند و شارەکانیشدا هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج و شەهید دەکات". هەروەها ئاماژە بەوە کرا حکومەتی عێراق و هەرێم لەم هێرشانە و ڕژانی خوێنی ڕۆژنامەنووسان بەرپرسن، گوتی: "ئەم کردەوە تیرۆرستییە دژ بە هەموو یاسا و پێوانە نێودەوڵەتییەکانە و تاوانی جەنگە، دەبێت بکەرانی و هاوکارە خیانەتکارەکانیان سزابدرێن و ڕیسوابکرێن، بێهەڵوێستی حکومەتی هەرێم و بێدەنگی ڕای گشتی بووتە هۆکاری بەردەوامبوونی ئەم تیرۆر و پێشێلکارییەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر هەر ئازادیخوازێکی کورد." داوا لە ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان، مافی مرۆڤ، سەندیکاکانی ڕۆژنامەنووسانی عێراق و جیهان کرا لە ئاست ئەو تاوانە دژە مرۆڤانەیەدا بێدەنگ نەبن و کاری جدی بکەن بۆ فشارخستەنە سەر دەوڵەتی تورک. لەکۆتاییدا جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، دووپاتکرایەوە تا سەرخستنی ئیرادەی ئازاد تێدەکۆشن.
گردبوونەوەی ئازادی: گەل دژی بەربەستەکانی پۆلیس خۆڕاگری دەکەن بەهەزاران کەس کە لە شارە جیاوازەکانەوە ڕوویانکردە ئامەد، ڕووبەڕووی ئاستەنگیەکانی پۆلیس بوونەوە. گەل بە بەرخۆدان دژی بەربەست و رێگرییەکانی پۆلیس دەوستنەوە. بەهەزاران کەس کە لە شارە جیاوازەکانەوە ڕوویانکردە ئامەد، ڕووبەڕووی ئاستەنگیەکانی پۆلیس بوونەوە. گەل بە بەرخۆدان دژی بەربەست و رێگرییەکانی پۆلیس دەوستنەوە. ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان لە ئامەد بە دروشمی 'ئێمە دژی پیلانگێڕی بەرخۆدان دەکەین، لە ئامەد بۆ ئازادی کۆدەبینەوە' گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت. بەڵام بە بیانووی قەدەغەکردنی پارێزگارەوە، پۆلیس لە ناوچە جیاجیاکانی ئامەدەوە ڕێگریی لە هەزاران کەس کرد بچنە شوێنی گردبوونەوەکە. پاش ئاستەنگیەکان، لە زۆربەی شارەکان چالاکی مانگرتن دەستیپێکرد. لە ئێلح چالاکی دانیشتن و بڕینی ڕێگاکان بەسەدان کەس کە لە ئێلح ویستیان بگەنە ئامەد، پۆلیس ڕێگریی لێکردن. جەماوەر لەدژی ئاستەنگییەکان چالاکی دانیشتن و بە بڕینی ڕێگاکان چالاکیان ئەنجامدا. مستەفا مەسعوود تەکیک هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "بڕیاری پارێزگاری ئامەد بۆ ئێلح بەکار نایەت. مافی هاتووچۆمان ئاستەنگ دەکرێت." لە شاری سێرت بە سەماکردن چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوە چوو ئەو گروپانەی لە سێرتەوە بەڕێکەوتن، لە کاتی چوونە دەرەوەیان لە شار لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا. هەروەها هاوڵاتیان بەرامبەر ئاستەنگیەکان بە سەمای "ئازادی" دەستیان بە چالاکی کرد. بەرخۆدان له ئامەد و دەوروبەری هاوڵاتیانی ناوچەی ئەلکێی شرناخ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە ئامەد و لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ناوچەی سووری ئامەد کۆبوونەوە. پۆلیس بە زۆر گروپەکەی بە ئۆتۆمبێل بردووتە دەرەوەی شار. مەقبولە ئاشان لەو بارەیەوە وتی: "ئێمە خۆپیشاندانەکەمان ئەنجام دەدەین، کەس ناتوانێت ڕێگریمان لێ بکات. ئێمە ئەم ستەمە قبوڵ ناکەین. لەبەرامبەردا بەرخۆدان دەکەیەن. بژی کوردستان." لە شاری وان چالاکی دانیشتن بەسەدان کەس لە پارکی ئیپەکی وان کۆبوونەوە و دەستیان بە خۆپیشاندان دژی ڕێگریەکانی پۆلیس کرد و دروشمی "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "نا بۆ شەڕ، بەڵی بۆ ئاشتی" یان بەرزکردەوە. وەیسی دیلەکچی هاوسەرۆکی دەم پارتی وتی: "ئەم قەدەغەکردنانە دژایەتیکردنی ئاشتییە. تاوەکو گۆشەگیریی بەڕێز ئۆجالان هەڵنەگیرێت هیچ چارەسەریەک بەدی نایەت." 'هەموو شوێنێک ئامەد، هەموو شوێنێک بەرخۆدان' پەرلەمانتاری دەم پارتی وان گوڵجان کاچماز سایگیتیش لەسەر ئاستەنگیەکان کاردانەوەی نیشاندا وتی: " کورد و دۆستانیان لە دژی ئێوە سەردانانوێنن. ئێوە خۆپیشاندانتان لە ئامەد قەدەغە کرد، بەڵام بۆ ئێمە هەموو شوێنێک ئامەدە و هەموو شوێنێک ناوەندی بەرخۆدانە." له هەموو شارەکان چالاکی دژی ئاستەنگییەکان بە داوای ئاشتی و ئازادییەوە بەردەوامە.
ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد سزای سێ ساڵ زیندای بەسەردا سەپێنرا ئەمڕۆ دادگای دهۆک سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەددا سەپاند. ئەمڕۆ دادگای دهۆک سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەددا سەپاند. ڕۆژنامەوانی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، کە ماوەی ٢٧٩ ڕۆژە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕاگیراوە. ئەمڕۆ پرۆسەی دادگایکردنی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد لە دادگای دهۆک بەڕێوەچوو. دادگا بە بڕاندنەوەی سێ ساڵ زیندانیکردن بەسەر ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەددا کۆتایی بە دادگایکردنە هێنا. لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگایکردنەکەدا، دادگای دهۆک ڕێگەى نەداوە نوێنەرى یۆنامى بەشدارى دانیشتنەکە بکەن. بڕیارە ئەمڕۆ لەبەردەم دادگاى دهۆک کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی لەلایەن کەس و کار و پارێزەران و نوێنەرى یۆنامى ئەنجام بدرێت.
دلزار دیلۆک: خۆپاراستن نەبێت شۆڕشیش نابێت ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دلزار دیلۆک ئاماژەی بەوەدا هەتا خۆپاراستن و ڕێکخستن لە ئاستێکی زۆر باشدا نەبێت ئەوا شۆڕش پێکنایەت و دەستنیشانیکرد خۆپاراستن لە کەسێکدا کۆتایی نایەت. ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دلزار دیلۆک ئاماژەی بەوەدا هەتا خۆپاراستن و ڕێکخستن لە ئاستێکی زۆر باشدا نەبێت ئەوا شۆڕش پێکنایەت و دەستنیشانیکرد خۆپاراستن لە کەسێکدا کۆتایی نایەت. ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دلزار دیلۆک پەیوەست بە 'کارنامەی خۆپاراستن'ی کۆردناسیۆنی کەژەکە و پاژک، بابەتی گرنگی خۆپاراستن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد. دەسەڵاتداری پیاوی هەژموونگەرا، هەنگاو بە هەنگاو پەرە بە جەنگی سێهەمینی جیهانی دەدات. لە ئاستی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، یاسای و...هتد چ کاریگەرییەکی لەسەر ژن دادەنێت؟ ئایە دەتوانین جەنگی سێهەمی جیهانی وەک جەنگ بەرامبەر بە ژن هەڵسەنگێنین؟ پێویستە ئاستی مەترسیداری دۆخەکە چۆن هەڵسەنگێنین؟ لە سەرەتا رێز و خۆشەویستی خۆم پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم کە هەبوونمانی مانادارکرد. دووبارە بەڵێن دەدەم شایەنی شەهیدانمان بم کە ئەم بەهایانەیان ئافراند. بەژنی خۆم لە یادکردنەوەیاندا دادەنەوێنمەوە. دیسانەوە فەرماندە و گەریلاکانی یەژا ستار بە ڕێزدارییەوە یاددەکەمەوە کە لە لوتکەی ژیانی زانستی خۆپاراستندا دەژین و بە بنەمای دەگرن کە هێڵی ڕێبەرێتی بێننە ئاراوە، بۆ ئەمەش سات بە ساتی تێکۆشانی ئازادی لە بارودۆخی زۆر زەحمەتدا بەڕێوەدەبەن. سڵاو لە هاوڕێیانی گەریلاکانی ئازادی دەکەم کە باوەڕیان بەوەیە بە پێشەنگایەتی ژن ئازاد دەبن و ئەو شەڕەی لە لایەن پیاوەوە دەسیپێکردووە لە لایەن ژنەوە بەکۆتادەهێنرێت و بەم باوەڕەوە شەڕ دەکەن. دەتوانین بەڕوونی ئەمە بڵێین: ئەوانەی لەم شەڕەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە ژنانن. لەبەرئەوەی کاتێک ژن بە ئەزموونە زەحمەتەکانی ئازادی و ژیاندا تێپەردەبێت، حەزێکی گەورەی ئیرادە و شەڕکردنیان بەدەستهێنا. هەنگاوی کۆمەڵایەتیبوونی نوێ هەڵگیرا. لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە بە دژواری جەنگی سێهەمی جیهانی تێدا دەگوزەرێ، شەڕکردن لە کاتە زۆر سەختەکانی شەڕدا بە هۆش-فکری زۆر جوان، بە هەستی ئازادی زۆر پاکەوە بەشداری شەڕبوون و جەوهەری خۆیان پێزیادکرد. بوون بە جەختکرەوەی ئەوەی بەدڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین. بێگومان لەو ڕۆژەوەی مرۆڤایەتی شار، دەوڵەت و چین دامەزراندوە تا ئێستا شەڕکردن هەیە. لەمرۆدا لە نێو جەنگی سێهەمی جیهانیداین، جەنگێکە کە لە دژی ژنان و کۆمەڵگاکاندا بەڕێوەدەبرێت. کەژەکە و پاژک لە مانگی نیساندا کارنامەی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و بانگەوازییان لە هەموو ژنان و ڕێکخستنەکانی ژنان کرد کە خۆپاراستنی ڕێکخستن بکەن، شۆڕشی ژن گەورە بکەن و سەریبخەن. لەم مانایەدا دەتوانین هەڵیسەنگێنین. لۆژیکی بەڕێوەچوونی جەنگی سێهەمی جیهانی قۆناغی جەنگی سێهەمی جیهانی بریتییە لە بەرهەمهێنانی سیستەماتیکی قەیرانەکان و سازکردنی هەژموون لە هەرێمەکەدا. قەیران دەخوڵقێن و دەڵێن چارەسەری دەکەین. ئەمریکا بە ئامانجی 'هێنانی دیموکراسی' ڕۆشتە عێراق و ئەفغانستان. نمونەیەکی ڕۆژانە بدەین باشتر تێدەگەین. دەوڵەتی قرکەری تورک لە رێگە دامودەزگاکانیەوە بە شێوەی سیستماتیک مامەڵەی فاشیستیانە و قڕکردن لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات. لەسەرچاوەکانی وزەی کوردستانەوە، وزە بەرهەم دەهێنێت و لەم وزەیەش کوردستانی بێبەشکردووە و بەشی کوردان نادات. وەک ئەوەی لە ڕاپۆرتەکاندا دیاری کراوە، ئاگرەکە بە هۆی ستونەکانی کارەباوە کەوتووەتەوە، بەڵام دانی پێدانانێت وبەرپرسیارێتیەکەی هەڵناگرێت. هیچ هەنگاوێکی نەنا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە. لە دوورەوە تەماشای سوتانی لەوەڕگا، زیندوەران و هەتا مرۆڤەکانیشی دەکرد. لۆژیکی جەنگی سێهەمی جیهانی بەم شێوەیە کاردەکات؛ قەیران دەخوڵقێنی، نائارامی دێنێتە ئاراوە و خۆی وەک فریادڕەس پیشان دەدات. دواتر خۆی دەکشێنێتەوە و هیچ ئەگەرێک بۆ چارەسەرکردن ناهێڵێتەوە. دوای ئەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کشاندەوە، ڕەوشی خەڵکی ئەفغانستان وێنەیەکی وەهای پیشانداین کە مێژووی مرۆڤایەتی و تەڤگەری ئازادیخوازان ناتوانن ئەو وێنەیە لەبیربکەن. قوربانی زۆر گەورەیش ژن داوێتی. هەموو گۆڕەپانە ژیانیەکان گۆڕیوە بۆ گۆڕەپانێک کە ئەم قەیرانانەی تێدا خوڵقاوە. تاڵانکردنی سروشت، کێشەکانی ئیکۆلۆژی گەرورەتر دەکات. دەوڵەمەندەکان زیاتر دەوڵەمەند دەبن و هەژاری جیاوازی چینایەتی قوڵتر دەبنەوە. لە پشت میدیا دیجیتاڵ و جیهانی پەیوەندییەکان "دەستگەیشتن بە زانست" مرۆڤایەتی تەنانەت لەوەی زیاتر وەرگرت کە پێویستی پێبوو، بۆیە گۆڕا بۆ وێرانەیەکی ئەخلاقی. دەستیکرد بە گۆڕینی پێکهاتەی بیرکردنەوەی مرۆڤ. بێگومان کۆمەڵگە و ژن کە جەوهەری خۆیان لە دەستنەداوە، ژیانکردنیان بەم سیستەمە قبوڵ ناکەن. بۆیە تابێت تێکۆشان لە دژی سیستەم بەشێوەی جۆرا و جۆر بەردەوامە. کوردستان لەناو ئاگردایە هەرچەندە جەنگی سێهەمی جیهانی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستیپێکردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣دا خێراتربوو. جەنگی سوریا کۆتایی پێنەهاتووە، گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانێک کە دەوڵەتانی جیهان جەنگەکانی خۆیان تێدا یەکلای بکەنەوە. کوردستان ڕێک لە ناوەڕاستی ئەم ئاگرەدایە. شەڕی ڕوسیا-ئۆکرانیا بە هەموو توندیەکانی خۆیەوە بە واقعە بێماناکەیەوە بەردەوامە. شەڕێکی ترسناک بەردەوامە کە لەلایەن حەماسەوە هەڵگیرسێنرا و ئیسرائیلیش لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوو. شەڕی ئەرمەنستان-ئازەرباینجان هەیە. لە ئەفغانستان تاڵیبانی دوژمن بە ژن و کۆمەڵگەیان هێنایەوە دەسەڵات. لە کیشوەری ئەفریقادا بە بەردەوامی شەڕ هەیە و کودەتای سەربازی تێدا ڕوودەدات. لە زۆربەی وڵاتاندا ڕاستڕەوەکان هاتوونەتە سەر دەسەڵات، لە وڵاتانی وەک لوبنان، عێراق، یەمەن و سودان ئەو وڵاتانەن کە شەڕ و قەیرانەکانی تێدایە، داتەپینی ئیکۆلۆژی دەگوزەرێت، قڕکردنی سروشت هەیە، قڕکردنی ڕەنج هەیە، لەو جێگیەیەی کە شەڕی تێدایە دەستدرێژی و خراپەکاری تێدایە. لە هەموو ئەمانەشدا کوشتنی ژنان زۆرە. هەبوون، جۆر، ڕاستی، یانی ژن کە ئەوەندە لە ناوەندی ژیاندایە، بۆچی دەبێت خۆی بپارێزێت؟ لەبەرئەوەی لە دژی ژن هێرشێکی سیستەماتیک و ڕێکخراو هەیە. ئەوەی هێرش دەکات کێیە" سیستەمێکە لە ژێر دەسەڵاتداری پیاودایە. دەسەڵاتداری دەوڵەت-چینە. ئەم هێرشانە مێژوویەکی هەزار ساڵەی هەیە. ناتوانین وا بجوڵێینەوە کە ئەم هێرش، کۆمەڵکوژی، توندی و دڕندایەتەی بوونی نیە. لەبەر نەبوونی جوڵانەوە، نواندنەوەی مردنە. بەڵام ئێمە دەژین و هەین، یانی ئێمە نەمردووین. گەر ئێمە نەمردووین، پێویستە لە ئاستێکی زۆرباش، ڕاست و تێرکەردا بۆ ژیان، فێری خۆپاراستن ببین. دەڵێن "گەر مرۆڤ هەست بە ئازاری خۆیبکات ئەوە زیندووە، گەر هەست بە ئازاری کەسێکی دیکە بکات ئەوە مرۆڤە"، پێموایە قسەیەکی لەو شێوەیە بوو. ئەم دەسنیشانکردنە بۆ ژن دەگۆڕێت، واتا بەرفراوانتر دەبێت. ئێمەی ژن نەک هەر بە تەنها هاوبەشی و هەستکردن بە ئازاری مرۆڤەکانی دیکە دەکەین، نەک تەنها هەست بە ئازاری ئەوانە دەکەین کە لە جێگەی جیاوازدان، هاوکات هاوبەشی و هەست بە ئازاری بوونەوەرە زیندووەکان دەکەین لە سەردەمە جیاوازەکاندا. ئەمەش دەمانگەیەنێت بە پێکهاتەیەکی نوێی ناوازە. ئێمە هێشتا لە زۆربوونداین، دەبینە من-تۆ لە ناو جەماوەرییەکەدا. ئەمەش دەمانکات بە خاوەنی ماتەوزەیەک کە بەهەستێکی گەورەوە بژین، وە بێگومان دەرفەتی بە پراکتیکردنیمان هەیە. دەتوانین بڵێین: گەر ژنێک تەنها بە تێگە و چەمکی "من" بیرکاتەوە، ئەو کاتە دەبێتە پیاو و دیلبووی عەقڵێتی پیاو. چوونکە مانەوە لە ناو چەمکی "من"دا دڵ و مێشک چەقبەستوو دەکات. ئەمەش دەرکەوتەی دەسەڵاتداری و عەقڵێتی دەسەڵاتی پیاوە. سیستەمی سەرەوەری پیاو دەبێتە ئاستەنگ لە پێش بزوتنی سروشتی هەر مرۆڤێک کاتێک لەدایک دەبێت، هەبوونێکی جەستەی و ڕۆحیە. هەرووکیانیش لە دۆخی پێویستبووندان بە دەرەوە. زۆر پێویستیان بەدایکە. دوای یەکەم هەناسەی ژیانی، شیری دایکی دەمژێت. هەم خواستەکانی پێکدێنێت، هەم دەرفەتی بەردەوام بوون بەدەست دەخات. کاتێک شیری سەرەتای خۆی بەدەست دەهێنێت، یەکەم وانەی دەستپێکی ژیانی وەردەگرێت. گرەنتی ژیانی بە دایکیەوەیە. ئارەزوو، خواستەکانی هەبوونی دەتوانێت بە دایکیەوە پێکبهێنێت. پێناسەی دایک بە مانای گرەنتیکردنی ژیان و پێکهێنانی خواستەکانە. ئەم پێناسەیەش دەتوانرێت بخرێتە ناو ژیانی سروشتی بوونەوە. بەڵام دیسانەوە بە هۆیی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوەوە، بزاوتبوون و جوڵەی سروشتی پێکناهێنرێت. دوورکەوتنەوە لە خۆبوون ئاستەنگکردنی ژیان، پێکنەهێنانی خواستەکان، پڕکردنەوەی پێداویستیەکان بەشتی جیاواز توندی و گوشار. دیسانەوە کاتێک ئارەزووەکە پێکدەهێنرێت، ئەوا ئەو حەقیقەتە جێدەهێڵێت کە چێژ دەبەخشێت و دەگۆڕێت بۆ حەقیقەتێک کا ئازار دەدات. تێگەشتنی سەرەتای، مانای سەرەتای لە یادەوەریدا کاڵ دەبێتەوە. هەستی باوەڕ پارچە دەبێت. خەو دەزڕێنێت. پیاو لە هەرکوێ گەورەدەبێ لە مرۆڤبوونی پاسیف و لاوازی دەروونی خۆی دووردەکەوێتەوە و دەبێتە هەبوونێکی نوێ. وەردەگەڕێتە سەر شتێک کە ئازار دەدات، ئازار و بێ باوەڕی دێنێتە ئاراوە. ژن کاتێک گەورەدەبێت و دەبێتە ژن، پارچەتردەبێت. لەبەرئەوەی ئەو سیستەمی کە لەناو کۆمەڵگەدا بەگەڕخراوە، تابێت زیاتر ئازار دەبەخشێتەوە، ڕێگە لەبەردەم ژیانێکی ناسەقامگیر دەکاتەوە، زۆر زیاتر زیان دەدات و دەگۆڕێتە هەبوونێک کە بەتەواوی لە دایکی دابڕاوە و ئازار دەچێژێت. ژن بوون لەم سەردەمەدا واتا ئازار. لە هەموو جێگەیەک بەکەم و زیادەوە هەر هەمان شتە. بێگومان ئەو شێوەیەی لە ئەورپادایە جیاوازە لەوەی نیمچە دورگەی عەرەبیدا هەیە، بەڵام لە کۆتایدا شێوازی دوورکەتنەوە لە جەوهەری خۆی هەمان شتە. لە هەردوو جێگەکەدا ژن بوون بە مانای ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان دێت. مەرجی هەبوون هێرشەکان لە سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوانەوە دەستپێدەکەن، بە چەوساندنەوە بەردەوام دەبن. ئەو فۆرمەی لەناو خێزاندا بەڕێوەدەبرێت، لە ناو نەریتێکی-تۆڕ-چاند-فاکتەرەکانی دەوربەریدا فۆرم وەردەگرێت. هەروەها قەفەسە نەبینراوەکان لە لایەن دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە دروست دەکرێت و هەموو ئەمانە بە مانای مردن دێتەوە بۆ ژنان. لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا، مەرجی بوون؛ پەرەپێدانی زانست و خۆپارستن و ڕێکخستن هەیە. بەم مانایە، کارنامەی خۆپاراستن کە بەشێوەی هاوبەشی لە لایەن کەژەکە-پاژک بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆشنایی مانیفێستی ژنێکە سەبارەت بە چۆنیەتی ژیان وەک ژنێکی ئازاد پێویستە لەم بابەتە وا تێبگەین. تەنها سادە و ڕۆژانە نیە، ئەو کاتە باش دەربڕێن و لەو جۆرەدا پیشانی دەدات کە کارەکتەری سەردەمی پێویستە چۆن بێت. وەڵامی پرسیارەکە کەمێک درێژ بوو، بەڵام دەتوانین وەڵامێکی گشتی ئاوا بدەینەوە. ژنان چۆن دەتوانن ئەو قەیران و گێژاوەی کە مۆدێرێنتەی سەرمایەداری تێدا دەژیت، بقۆزنەوە؟ دەتوانین ئەمە بڵێین: مۆدێرنێتەی سەرمایەداری خۆی شتێکە ناتوانێت بەردەوام بێت. شتێک کە ببێتە داگیرکاری دوای ماوەیەک لەناودەچێت. یانی بۆئەوەی گۆڕەپانی داگیرکاری فەراهەم بکات، قەیران دەخوڵقێنیت. ئەمە تایبەتمەندیەکی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییە. بۆیە خاوەندارەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دەیانەوێت پێناسەی لە شێوەی "زۆری قەیران" و "بەڕێوەبردنی قەیران" پەرەپێبدەن و ئاسایی بکەنەوە، بیگۆڕنە بەشێکی ژیانی، بەم شێوەیە ماتەوزەی تێکۆشان و شۆڕش لەناوبەرن. بە شاراوەیی یان بە ئاشکرا، شێوازەکانی دەسەڵاتداری فاشیست بە دەربڕێنەکانی "بەڕێوەبردنی قەیران" خزمەت دەکرێن، وەک تۆنێکی بێ زیان لە بیری کۆمەڵگەدا دەچەسپێنرێت و ڕەوایەتیان پێدەدرێت. بەم شێوەیە دەخوازرێت رێگە لە سەرهەڵدان و شۆڕشی کۆمەڵایەتی بگیرێت. "چارەسەرکردنی قەیران" یان "نەهێشتنی قەیران" بەڵکو قسە و ستراتیژی "بەڕێوەبردنی قەیران" پانتاییەکی ناوازەی پراکتیکی بۆ دەسەڵاتدارە هەژموونگەراکان دروست دەکات. تێکۆشانی چینایەتی و ئازادی ژن هەژارکردنی کۆمەڵگە، لە نێو کۆمەڵگەدا بنەماڵەکانی موحتاج بە سیستەم کردووە، بە هەمان شێوەیە لە ناو بنەماڵەکاندا ژنان زیاتر موحتاج بە سیستەم و پیاو دەکات. ئەمە ڕێبازێکی بنەڕەتی سیستەمی دەسەڵاتدارییە. هەژاری لەخۆوە دروستنەبووە. مرۆڤ وەک پێویست ناتوانێت ئاو، خورادن و دەرفەتەکانی ژیانێکی تەندروست بەدەستبهێنێت. هۆکاری ئەمەش دەرنجامی ئەم سیستەمە هەبووەیەیی ئێستایە. زۆر گرنگە کە ڕێکخستنەکانی ژنان، هەژاری ژنان بکەن بە ڕۆژەڤ. لەبەرئەوەی هەژارخستنی ژن ڕێبازێکە کە ڕەوایەتی دەدات بە خراپەکاری. لە لایەکەوە کەسانێک هەن بە ناوی دەوڵەمەندکردنی جیهانەوە جهیانی دیجیتاڵییان ئافراندووە، لە لایەکی دیکەوە کەسانێکی دەوڵەمەند هەن کە پارەکۆدەکەنەوە و بە دیار سامانە زۆرەکەیانەوە داماون، نازان چێ لێبکەن. لە لایەکی دیکەوە مرۆڤی برسی هەیە. ئەم دۆخە نا هاوسەنگە-شێتانەیە دەرنجامی سیستەمە. ژیان چەمێکە. ئەو دەرفەتانەی ژیان پێشکەشی مرۆڤ، ئاژەڵ و هەموو گیانلەبەرانی دەکات بوونی هەیە و وەک چەمێکە. هەموو کەسێک دەتوانێت بە گوێرەی پێویستیەکانی خۆی لەو چەمەوە ئاو بخوات. گەر نەتوانی بە پێی پێویستیەکان هەندێک بۆخۆت کۆمەک بکەیت. لە جێگەی دیکە بیڕێژن و پیسی بکەن و کەسانی دیکەش تینووبکرێت، ئەوە قەیرانە و شتێکی ئاسایی نییە. هەژاری ئاسایی نیە. تێکۆشانی چینایەتی لە ئێستادا بۆ لابردنی ئەو سیستەمەیە کە هەژاری دەخوڵقێنی. لە کرۆکی ئەم تێکۆشانەدا ئازادی ژن هەیە. ڕێبەرێتیمان ئایدۆلۆژیایی ڕزگاری ژنانی لە سۆسیالیزمدا بەرەوپێشەوە بردووە. خۆپاراستن نابێت دوابخرێت بابەتێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە خۆپاراستن پێویستە بەخۆت بیکەت و بەکەسی دیکە ناکرێت. هەرگیز بە پیاو ناکرێت. گەر ژن خۆپاراستنی خۆی ڕادەستی پیاو بکات، ئەوا بە مانای تەسلیمبوونە بە سیستەم. هەموو زیندەوەرێک لە دژی هەڕەشەکان بۆ سەر جەستە پێویستە خۆی بپارێزێت. لەبەر ئەوەی بە قسە و دەربڕینی "گەریلا گورز بوەشێنە، کوردستان ئازاد بکە" نابێت. گەریلا پێشەنگە، هەموو کاتێکیش پێشەنگ دەبێت. بەڵام نابێت هەموو خۆپاراستنێک بخرێتە ئەستۆی گەریلا. کوردستان هۆشمەندی وڵاتێکە، لەوەش زیاتر ژیانێکە کە دەتوانین تێیدا ئازاد بژین، وەڵامێکی مانادارە کە وەڵامی پرسینی چۆن بژین بدەینەوە. حەقیقەتێکە هەموو کەسێک دەتوانێت دروستی بکات. وە ئەم بونیاتنانە کار و ئەرکی هەموو کەسێکە. ئامانج، خواست و خەون ئەرکی هەموو کەسێکە. گەریلا پێشەنگی ئەم بونیات نانەیە. پێشەنگی بونیاتنانی کوردستانە. بەڵام تاکە دروستکەر نیە. پێویستە لەم هەڵە تێگەشتنە ڕزگارمان ببێت. ڕزگاربوون لەوەی کە ئەرکەکە تەنها بۆ گەریلا بێت، لێگەڕانی هەموو ئەرکەکان بۆ هێزێک دوای ماوەیەک دۆخێکی چاوەڕوانی لە دەوڵەتیشەوە دروستەکات. لە ڕاستیشدا هێزی دەرکەوتی جەوهەری گەلیش ئاستەنگ دەکات. هەڵبەتە پاراستنی گەل و دەستکەوتەکانی گەل ئەرکی بنەڕەتی ئێمەیە. بەڵام پێکێنانی شۆڕش بەرهەمی گەلە. تەڤگەری ئازادی گۆڕانکاری مەزنی ئافراند. لە لایەکەوە هەوڵدەدات ئەوە ڕوونبکاتەوە کە هێزی گەریلا، لەگەڵ ئەوەی هێزێکی پێشەنگە، بەڵام تاکە هێز نیە کەبتوانێ شۆڕش بکات، ئەمە لەگەڵ گەلدا دەکات. مەزنکردنی بەهاکان ئەرکێکە بێگومان ئەمە تەنها کار و پلاندانانی قۆناغێک نییە. کاری دروستکردنی عەقڵیەتێکە لە نەوەیەک و سەردەمێک و تەواوی مرۆڤایەتی جیهاندا. عەقڵیەت خودی شۆڕشە. بەم مانایە وەک تەڤگەری ڕزگاریخوازی ژنان ئەو ئاستەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، وەک لە جاڕنامەکەدا دەربڕدراوە، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئێمە لە قۆناغێکی گرنگی شۆڕشی ئازادیخوازیمانداین. ئاستی ئێستا گرنگ و مانادار و گەورەیە، بەڵام هێشتا زیادکردن و پاراستن و سیستماتیککردنی بەها بەدەستهێنراوەکان لەو ئەرکانەن کە پێویستە ئەنجام بدرێن. بۆ نموونە چۆن دەتوانین شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بکەین؟ بە دڵنیاییەوە بە بەشداریکردنی گەل لە ڕێکخستنە شۆڕشگێڕەکانی بونیاتناندا، بە بەشداریکردنی خەڵک زیاتر لە چالاکییەکانی بونیاتناندا، بە فەرمیکردن، بە ناساندن و بە بەهێزکردنی خاوەنداریکردن لەو سیستەمی دامەزرێنراوە و پەرەوەردەکردنی نەوەی نوێ لە بناغەی زهنیەتی ئەم سیستەمەدا. پێویستە هەموو ژنێک بتوانێت خۆی بپارێزێت گونجاو نیە پاراستنی گەل بە تەنها بۆ دامەزراوە سەربازییە ڕێکخستنکراوەکان جێبهێڵرێت. بۆ ژنان هێزی یەژا ستار هێزی بنەڕەتی پاراستنە. لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتدا گرەنتی ئازادی ژنە. پێویستە لە هەموو پارچەکاندا هێزی خۆپاراستنی بەڕێکخستنکراوی ژنان هەبێ کە هەیشە. بەم شێوەیە پێویستە هەموو ژنێک فێری خۆپاراستن ببێت، بۆ ئەوەی بەڕێکخستن ببێت، ڕێکخستنی خۆجێی مەدەنی دامەزرێنێت. پێویستە ژنان و گەنجان لەهەموو گەڕەکێکدا بە ڕێکخستن ببن، پێکەوە بجوڵێنەوە و خۆبپارێزن. ئەوانەی خۆپاراستنیان ڕادەستی هێزی دیکە کردووە، ناتوانن خۆیان ئازاد بکەن. نمونەی لەمەمان لە جیهاندا زۆرە. بۆ نمونە نە ئەمریکا و نە تاڵیبانیش ناتوانن ژنانی ئەفغانستان بپارێزن. ژنانی ئەفغانستان لە ئێستاوە ئاگاداری ئەوەن، ڕێکخستنەکانی خۆیان زیاتر دەکەن، وێڕای هێرشە بەردەوامەکانی تاڵیبان، ژنان بەردەوامن لە تێکۆشان. پاراستنی بەهاکانی ئازادی پێویستە هۆشمەندی، تەکتیک و تەکنیکی خۆپاراستن، پاراستنی ڕێکخستنی، هۆشمەندی کۆلێکتیف، پاراستنی بە ڕێکخستنبوو، پاراستن لەوانی دیکەوە فێرببین. بۆ ئەم فێربوونە هۆشمەندی جێندەری، هۆشمەندی ژنبوون، مانا و بەهاکانی زۆر گرنگە. ئەو ژنانەی کە لە مرۆدا بە عەقڵێتی پیاوەوە دەجوڵێنەوە و لە دەستی فاشیزمدان ئەو زیانانەی بە مرۆڤایەتی دەگەینن زۆر زۆرن. لەبەر ئەمە مەرجی بنەڕەتی ئەوەیە ژن خۆیبێت و بتوانێت ببێت بەخۆی، بە عەقڵ و دڵی ژنەوە بجوڵێتەوە و بەهەستی ژنێکی سەردەمیەوە ژیان بونیات بنێت. ئەم بابەتانە زۆر گرنگن. بەڵام لەمانە گرنگتر پاراستنی بەهاکانی ڕێبەرێتی، بەهاکانی ئازادی، بەهاکانی ژنی ئازادە کە ئافرێندراون. پێویستە بەهاکانی ڕێبەرێتی بپارێزین ڕێبەرمان هەموو شتێکە بۆمان. مەزنترین بەهامانە. لە بەرامبەر هێرشە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی سەر ڕێبەرمان و بەهاکانی ڕێبەرێتی پیویستە ئەم بەهایانە بپارێزین. ئەمە بۆ ئێمە پێویستی هەبوون و نەبوونمانە. پاراستنی بەهاکانی ڕێبەرێتی پاراستنی خۆبوونە، بەهای ژنبوونە، پێوانەکانی ئازادییە. پێوستە ڕێبازەکە بەم شێوەیەبێت.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە بەشدارییەکی بەرنامەی مەدیا خەبەر تیڤیدا هەڵسەنگاندی بۆ شەڕی گەریلا لە دژی داگیرکاری کرد. لە دەستپێکی قسەکانیدا هێلین ئەمێد بە ڕێزدارییەوە سڵاوی لە بەرخۆدانی ئێمراڵی کرد و وتی: "بە ناوی هەموو هاوڕێییانمانەوە خۆشەویستی و حەسرەتی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕین. بێگومان لە دژی سیستەمی قڕکردن و گۆشەگیری ئیمراڵی تێکۆشانێکی بەرفراوان بەڕێوەدەبرێت. گەریلا پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە دەکات و بۆ هەڵوەشاندنەی سیستەمی ئیمراڵی تێدەکۆشن." هێلین ئومێد ئەوەی دەستنیشانکرد پێویستە گەنجانی کوردستان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێستی چالاک و ڕادیکاڵتر ئەنجام بدەن و وتی: "لەسەرووی هەموویەوە پێویستە گەنجانی باکووری کوردستان خۆیان لەو ئەرکە لانەدەن. بەڵێ گرنگە ڕێبەر ئاپۆ بخوێنییەنەوە. چونکە مرۆڤ تا لە شتێک تێنەگات ناتوانێت جێبەجێبکات. بۆیە گەر بەو گرنیگییە نەزانێت ناتوانێت بینوێنێتەوە. بەڵام بەگوێرەی ئەوەی لێی تێدەگات بەئەنجامی دەگەیەنێت و هەڵوێست بە گوێرەی ئەو تێگەشتنەی پیشان بدات." هێلین ئومێد لە بەردەوامیدا سەرنجی خستەر هێرشی ٢٣ی ئابی سلێمانی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوهەردوو ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد؛ گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین تێیدا شەهیدبوون، بە ڕێزدارییەوە یادییانی کردەوە و وتی: "ئەو دوو ڕۆژنامەوانە لەکاتی ئەنجامدانی کاری رۆژنامەوانیدا تیرۆرکران، هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵی لەم ڕاستییە بکات. چونکە ڕاگەیاندنەکانی پەدەکە لەم ڕووەوە پڕوپاگەندەی زۆریکرد. هەر لەسەرەتای ڕوودانی ڕووداوەکەوە کەناڵ کەی ٢٤ چووە جێگەی ڕووداوەکە، ڕوونە ئەمە هاوکاریکردنی تاوانە یەکسەر وتی ئەمانە کێن، بە شێوەیەک وتی ئەمانە پەکەکەن و چەکدار و بەڕێوەبەری پەکەکەن، بە بوختان و پڕوپاگەندەی لەم شێوەیە ناتوانن ڕاستییەکان بشوێنن." هێلین ئومێد ئاماژەی بە ئەرکی ڕاگەیاندنی ئازادی کرد و وتی: "پێویستە نەریتی ڕاگەیاندی ئازاد بەشێوەیەکی بەهێزتر خۆی بەڕێکخستن بکات و کاریگەری زیاتری هەبێت. گەر گوڵستان و هێرۆ شەهیدبوون بە دڵنیاییەوە پێویستە چەندان ژنی دیکەی گەنج ئەو کارە بەڕێوەبەرن. بۆ ئەمەش بانگەوازی لە ژنانی گەنج، هەموو گەنجان و کۆمەڵگەمان دەکەم." لە بەردەوامی قسەکانیدا هێلین ئومێد هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی گەریلا لەدژی داگیرکاری کرد و لەسەرەتادا سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد و وتی: "یەكێک لە بەشکۆترین بەرخۆدانەکانی مێژوو لە ئێستادایە. بەرخۆدانی گەریلا بەرخۆدانێکی ئاسایی نیە. دەتوانرێت بەم شێوەیە بگوترێت، وەک چۆن شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، یان بڵێین شەڕی ئەوێ شەڕی هەژموونخوازییە، بەو مانایەی ئیسرائیل هەوڵدەدات هەژموونی خۆی بەسەر هەرێمەکەدا بسەپێنێت، بەرخۆدانەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش لە دژی خۆسەپاندن و داگیرکاری تورکە، شەڕی ئازادی گەلانە لە دژی قڕکەری تورک، شەڕی هەبوونی گەلان بەڕێوەدەبەن. بەم شێوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دوو ململانێ لە دژی یەکتر بەڕێوەدەچێت. بەرخۆدانی گەریلا بە تەنها لە دژی داگیرکاریی نیە، بەڵکو بۆ دیاریکردنی ئایندەی ناوچەکە و جیهان، وە شەڕیشە لە پێناو ئایندەی گەلان، بێگومان ئەمەش گرنگی بەرخۆدانی گەریلایە. ئێمە باسی داگیرکردنی هەرێمێک ناکەین، گەریلا هێزێکی لەم شێوەیە نیە و ئێمە دەزانین گەریلایەتی چییە. گەریلا لە مێژوودا هەموو کاتێک بووە بە ڕێبازی خۆڕاگری چەوساوەکان، ڕێبازی ئەوان تێکۆشانە؛ لە دژی دەسەڵاتدار و ستەمکاران، بووە بەهۆکاری مانەوەی گەلان. ئەم جۆرە تێکۆشانەش لەمڕۆدا لە کەسێتی بەرخۆدانی گەریلادا بەڕێوەدەبردرێت. کە تاکە هێزە لە ئێستای جیهاندا بەم شێوەیە شەڕبکات. بۆیە هەموو جۆرە تێکۆشانەکانی گەلان لە بەرخۆدانی گەریلادا مانادارتر دەبێت." تاکە شتێک کە پەدەکە دەیکات زیان گەیاندنە بە کورد' دەربارەی هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ شەڕی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، هێلین ئومێد بەم شێوەیە هەڵسەنگاندی بۆکرد: "باسی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی دەکەم. چونکە لە ڕووی ئایدۆلۆژییی و فکرییەوە هیچ هێزێکی نیە، لەبەرئەوەی پایەیەکی زانستی نیە بۆیە هەموو شتێک لە ڕێگەی پارە و دەسەڵاتدارییەوە بەڕێوەدەبات، چی دەکەن؟ مامەڵە و بازرگانی دەکەن، چونکە تاکە ئامانجیان پارە و قازانج خوازییە. پەیوەندییەکانی ئێستای لە شەڕی داگیرکاری تورکدا لەسەر ئەم بنەمایەیە. بۆ نمونە دەربارەی نێچیرڤان بارزانی دەوترێت یەكێکە لە دەوڵەمەندە سەرەکیەکانی جیهان." 'پەدەکە رووخساری تاریکی و دواکەوتووییە لە کوردستان' لە بەردەوامیدا هێلین ئومێد وتی: "پەدەکە نە کوردە و نە نوێنەری کوردایەتی دەکات، نە سودێکی بۆ کوردایەتی هەیە، جگە لە زیانگەیاندن بە کورد هیچی دیکەی نیە. پەدەکە گەنجانی کورد بە کوشتن دەدات. دەتوانم بڵێم؛ گەر ڕوویەکی ڕووناکی کوردان هەیە، ئەویش پەکەکەیە، چونکە پەکەکە هەموو کاتێک بووە بە ڕووی پاک، ڕووناکی و ئازادی. پەدەکەش ڕووی تاریکی کوردستانە، ڕووی ترسناک، قێزەون و دواکەوتووییە." هێلین ئومێد ئاماژەی بەوەدا؛ سوپای تورک ١٥٠ بارەگای درووستکردووە، بە دەیان هەزار سەربازی لە هەرێمەکەدا جێگیرکردووە و وتی: "ئەم ژمارەیە لەلایەن خۆیانەوە خراوەتەڕوو. ئایا ئەمە داگیرکاری و لکاندن نەبێت، ئەی چیە؟ ئەمە چ پەیوەندییەکی بە ئاسایش و ئەمنێتەوە هەیە؟ ئیسرائیلش کارێکی لەم شێوەیەیی نەکردووە و ناوێرێ بیکات. بەڵێ لە شەڕکردن و بۆردووماندایە. ئەوەی لەوێ ڕوودەدات کۆمەڵکوژییە، ئەمە لە ڕووی ڕق و کینەوە دەرنابڕم، مەبەستم لە ڕووی پیادەکردنی ڕێبازی شەڕکردنەوەیە. ڕێبازی شەڕکردنیان لە زۆر ڕووەوە هاوبەشە، بەڵام ئیسرائیل هێندەی تورکیا سیاسەتی قڕکردن ئەنجام نادات و داگیرکەری بەڕێوەنابات. دەبینین حکومەتی عێراقی هەڵوێستێکی بێ ئیرادە پیشان دەدات. بە بڕوای من ئەم هەڵوێستەی حکومەتەکەی سودانی لەناو حکومەتەکانی دیکەدا دەبێتە ڕووڕەشی. لەو باوەڕەدام کە ڕۆژێک دێت لە ناو کۆمەڵگەی عێراق، لەناو باشووری کوردستاندا ناڕەزایەتییەکان گەورەتر دەبن. نمونەیەک؛ پێش چەند ڕۆژێک لە ئامێدی هێرشییان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کە سەرنشینەکانی عەرەب بوون. سودانی سەرۆکوەزیرانێکی لەو شێوەیە. لە ڕێککەوتننامەکانی ئەم دواییەیاندا ئێمەیان (پەکەکە) خستەناو ڕێکخستنی قەدەغەکراوەوە. لە کاتێکدا ئێمە هیچ زیانێکمان بۆ عێراق نەبووە. یارمەتی عێراقمان داوە. تاوەکو بە دەستی پەدەکە فریوبخوات، بە پروپاگەندەی پەدەکە فریوبخوات، زیاتر دەکەوێتە ناو گێژاوەوە. لەبەرئەوەی پەدەکە دەڵێت؛ کە پەکەکە زیان دەگەیەنێت بە کورد، پەکەکە لە عێراقدا هەیە بۆیە هێرشەکان دەکرێت. ئەمە چ پەیوەیدنییەکی بەوەوە هەیە؟ پەکەکە بوونی هەیە بۆیە کوردایەتی زیندووە. گەر پەکەکە نەبێت کەس ناتوانێت بڵێت کوردم. لە دەرەوەی پەکەکەوە ناتوانرێت باسی کوردایەتی بکرێت. هەر ئەوەی دەتوانن لە هەولێردا هەبن، لەسایەی پەکەکەوەیە. لە سایەی دژایەتیکردنی پەکەکەوە دەتوانن لەوێ هەبن." 'پەدەکە پارتێکی کوردی نیە' هێلین ئومێد وتی: "پێش هەموو شتێک پێویستە مرۆڤ ئەم بابەتە ڕوونبکاتەوە. پەدەکە حزبێکی کوردی نیە. دەمێکە ئەم تایبەتمەندییەی لەدەست داوە. پێویستە ئەمە ڕوون و بڵاوبکرێتەوە و لە دژی پەدەکە چالاکی کاریگەر ئەنجام بدرێت." هەروەها هێلین ئومێد ڕایگەیاند، پێویستە هەڵوێستێکی تێکۆشانی هاوبەش پیشانبدرێت، سەیری بڵاوکراوە میدیاییەکانیان نەکرێت، لە هەموو جێگەیەک لە دژی پەدەکە هەڵوێست پیشان بدرێت، بەشداری کۆبوونەوەکانیان نەکرێت و لە بەرامبەردا تێکۆشانی کاریگەر لەدژی پەدەکە ئەنجام بدرێت. لە کۆتایی قسەکانیدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشانی گەل لە دژی داگیرکاری کردو وتی: "گەلەکەمان دڵسۆزی ڕێبەرێتی و گەریلایە. لە تورکیادا نەریتێکی گرنگی شۆڕشگێڕی و دیموکراتیکی بوونی هەیە. گەنجان ملکەچ نابن. پێویستە باوەڕمان بە گەنجان هەبێت. ڕێگە بۆ تێکۆشانی گەنجان بکەینەوە و متمانەیان پێبکەین. بەم شێوەیە ئەگەر فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بشکێنین، داهاتوویەک دروست دەکەین. سەرەتایەک بەڕووی پارادایمی مۆدێرنێتەی دیموکراتیکدا دەکرێتەوە و سەرەتایەک بەڕووی ئازادییەکان دەکرێتەوە. کاتێک ئەمە شکا، هەنگاوێک بەرەو سەردەمێکی نوێ لە تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لەناو قۆناغێکی لەم شێوەیەداین و پێویستە هەمووکەسێک لەئاستی بەرپرسیارێتیدابێت، بۆیە نابێت بەرپرسیارێتییەکە بەتەنها لە ئەستۆی گەریلادا بێت. نابێت هەموو چاوەڕوانیەکان لە سەر گەریلا بێت. وەک وتم؛ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. باس لە شەڕ و تێکۆشانی گەل دەکەین. گەر گەل پێکەوە بەرەیەکەی دژە فاشیست پیشان بدەن، دەتوانن شەڕ بەڕێوەبەرن و لە دژی فاشیزم بوەستنەوە. بەم شێوەیە پەیامی ١ئەیلولیش بدەین."
هەپەگە: لە زاپ ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو هەپەگە رایگەیاند، لە زاپ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو. هەپەگە رایگەیاند، لە زاپ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هێزەکانی گەریلا لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە زانیارییەکان لەبارەی چالاکییەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەم جۆرەن: "لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛ ١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا. ١٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. ١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا. ١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١١:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە بەرامبەر داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بە تەقەمەنی تونێلەکانی شەڕی ئێمە بتەقێننەوە، بە سابۆتاژ چالاکی کرا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش برینداربوو. لە هەرێمی خواکورک؛ ١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٥٥ لە شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ ١٢، ١٣ و ١٤ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تونێلەکانمان ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. ١٣ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی تونێلەکانمان ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. ١٤ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تونێلەکانمان جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛ ١٢، ١٣ و ١٤ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی بەرخودانی سنین، بەربزن، قەلە و شەهید شەریف ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی یەکماڵێ، دێڕەشێ، کانی سارک، زەنگیل، کافیا، مەیرۆک، چەمرۆبۆتکی، گرێ ١٤ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی گرێ یەک جار؛ بە گشتی ٢٥ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون. ١٢، ١٣ و ١٤ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا و بێشیلی ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم ٤ جار؛ بە گشتی ١١ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر ئەو شوێنانە بۆردومان کران".
گەریلای بوێری بۆتان: جودی چەکدار گەریلا جودی چەکدار کە لەساڵی ٢٠١٤دا ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد، بە ڕۆڵی پێشەنگایەتییەوە بەشداری ناو ژیانی تێکۆشان بوو. گەریلا جودی چەکدار کە لەساڵی ٢٠١٤دا ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد، بە ڕۆڵی پێشەنگایەتییەوە بەشداری ناو ژیانی تێکۆشان بوو. قیمەت ئۆزمەن (جودی چەکدار) لە ناوچەی جزیری شڕنەخ کە بە بەرخۆدان و کولتووری بەرخۆدانییەوە یەک لە ناوەندە گرنگەکانی کوردستانە، لە ساڵی ١٩٩٩دا لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بووە. لەبەر ئەوەی لەو ناوچەیەدا چاوی بە دنیا هەڵهێناوە زۆر بەزوویی ئاشنای پەکەکە بوو. قیمەت هەر لە منداڵییەوە بەچاوی خۆی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی بینی. بە چیرۆکە قارەمانێتییەکانی حوسێن ئۆزمەن (شێر)ی مامییەوە گەورەبوو کە لەساڵی ١٩٩٥دا شەهید بووە، ئەم چیرۆکە قارەمانێتییەی کرد بە پاڵنەری تێکۆشانی. هێرشەکانی ٢٠١٤ی دەوڵەت لە جزیرە کە تێیدا چەندین ژن و منداڵ بوون بە قوربانی، بووە هۆکاری زیاتر بوونی توڕەییەکانی قیمەت ئۆزمەن لە بەرامبەر دووژمندا. لە کۆتایی هەمان ساڵدا لە گۆڕەپانی جودی بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بووە، ناسناوی جودی چەکداری لە خۆی نا. جودی چەکدار لە دوای ماوەیەکی کەم لە ژیانی چیا، دەڕواتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە مەتینا پەروەردەی سەرەتایی وەردەگرێت و هەرلەوێ لە بواریی سەربازییداخۆی پێشخست. دوای ئەوەی چەتەکانی داعش هێرشی سەر کۆمەڵگەی ئێزدییان کرد، ڕوودەکاتە شەنگال و نزیکەی دووساڵ لەوێ تێدەکۆشێت. بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە قڕکردن ڕەنج و تێکۆشانێکی زۆری کرد و دواتر گەڕایەوە بۆ چیا. دواتر لە حەفتانین وەک گەریلایەکی چالاکی پێشەنگ بەشداری ناو چالاکییە کاریگەرەکانی شۆرش بوو. جودی جارێکی دیکە گەڕایەوە مەتینا و شاهیدی بەرخۆدانی مێژووی زەندورەی بوو. گەریلا جودی خواستی بوو لە تاکیکی گەریلای سەردەمیدا خۆی قوڵکاتەوە، بەم ئامانجەوە بەشداری پەروەردەی تایبەتمەندی کرد. دوای ئەوەی ئەم پەروەردەیەیی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە تەواوکرد، روویکردە گۆڕەپانی زاپ، کە بەرخۆدانێکی مێژووی تێدا بەڕێوەدەبرا. لەو گۆڕەپانە وەک گەریلایەکی پێشەنگی یەژا ستار بەشداری بەرخۆدان بوو لە نێو هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆسدا تێکۆشا. جودی چەکدار بۆ هاوڕێکانی بووە سەرچاوەی هێز و مۆراڵ. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی هێرشکی دووژمندا لە گۆڕەپانی زاپ شەهید بوو. ڕوحی ١٤ی تەمموز تێکناشكێت گەریلا جودی چەندین یادەوەری بەنرخی خۆی لە یادشتنامەکانیدا دەنوسێتەوە. لە هەموو یاداشتەکانیدا ڕووندەبێتەوە چەندە دڵسۆزی بەها مێژوویەکانە. لە یەکێک لە یاداشتەکانیدا دەربارەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز ئەمەی نوسییوە، "وەک هەموو جارێک هەستەکانی خۆم لەمڕۆدا دەنوسمەوە. لە هەر ساتێکی ژیانمدا پێنوسەکەم شایەتی حەزکردنم لە ژیانی چیا دەنوسێتەوە. بەم بۆنەیەوە دەمەوێت لەمڕۆدا هەست و خۆشەویستی خۆم دەربارەی هاوڕێکانم بنوسمەوە. وەک هەموو گەریلایەک کە سەرەتا دێتە چیا خواست و تامەزرۆیی هەیە کە هەموو ئەو هەڤاڵانە ببینێت کە چاوییان بە ڕێبەر ئاپۆ کەوتووە. بەم تامەزرۆییەوە هەموو ساتەکانم بەڕێدەکرد. لە نێو قۆناغێکداین کە سات بە سات بەرخۆدان گەورە دەبێت. بە تایبەت بە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزەوە پێشوازی لەم قۆناغە دەکەین و جارێکی دیکە نیشانی دەدەینەوە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز تێکناشكێت. ١٤ی تەمموز ڕۆحی بەرخۆدانێکە کە باوەڕی بەسەرکەوتن هەیە و تەسلیم بوون قبوڵ ناکات. هاوڕێیانمان کە ئەم بەرخۆدانەیان لە خۆیاندا چەسپاند، بەهایەکی مێژوویان ئافراند. لە ڕۆژێکی ئاوا مێژوویدا جارێکی دیکە بەڵێنی تۆڵەکردنەوە و دلسۆزبوونمان بە بەهاکانی پەکەکەمان دووپاتەکەینەوە." گەریلا جودی چەکدار بەم قسانە باسی بەسەرهاتێکی تێکۆشان و ژیانی گەریلایەتی دەکات : "لەگەڵ هەندێک لە هەڤاڵانماندا بەڕێکەوتین. جوانی سروشت دڵمان دەڕازێنێتەوە. دڵخۆشم دەکات. هەموو هاوڕێیانم لە هەمان هەستدا بوون. دوای ڕێکردنێکی زۆر وچانێکمان لە شوێنێکی پارێزراودا وەرگرت. هاوڕێیانمان هەندێک شەکرۆکیان لە جانتاکەیان دەرهێنا کە بۆ ڕۆژێکی ئاوا دایاننابوو. کاتێک هاوڕێیانی پەکەکە لەگەڵ جوانی سروشتدا یەکانگیردەبن هەموو زەحمەتییەکان بە ئاسانی تێپەڕدەبن. بەم هەستەوە هەنگاوەکانمان هەڵگرت. لەگەڵ هەر هەنگاوێکماندا شاهیدی جێدەستی تێکۆشانی هاوڕێیانی پەکەکەمان بووین. بێگومان هەموو ئەو هەڤاڵانەش بە هەمان هەستەوە بەئێرەدا تێپەڕیوون. لە هەرهانگاوێکمدا هەستم دەکرد بەرەو ئازادی دەڕۆم. نە سەختییەکان و نە بارودۆخەکانی سروشت هەنگاوەکانم ئاستەنگ ناکات. لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا نزیکی ئامانجەکانم دەبمەوە."
چالاکی ئاسمانی گەریلا: ٥ داگیرکەر سزادران یەکینەی شەهید دۆغان زناری هەپەگە بۆ پێشوازی لە یادی ١٥ی ئاب (تەباخ) لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدا. لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران و ١٣ی دیکەش برینداربوون. یەکینەی شەهید دۆغان زناری هەپەگە بۆ پێشوازی لە یادی ١٥ی ئاب (تەباخ) لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدا. لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران و ١٣ی دیکەش برینداربوون. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی ئاسمانی یەکینەی شەهید دۆغان زنار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "یەکینەی شەهید دۆغان زنار بۆ پێشوازی لە هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب کە بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمرمان هاوڕێ عەگید ئەنجامدرا، چالاکی ئاسمانییان ئەنجامدا. سوپای تورکی داگیرکەر کە هەموو رۆژێک لە زەویەوە گورزی بەردەکەوێت، لە هەڵمەتی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا کە تەکنەلۆژیایان خستووەتە خزمەت تاکتیکەکەیان، لە ئاسمانیشەوە گورزی بەردەکەوێت". '٥ داگیرکەر کوژران. ١٣ داگیرکەریش برینداربوون' لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی چالاکی ئاسمانی گەریلاوە ئەم زانیارییە راگەیەندراوە: "لە نێوان ١-١١ ی ئاب لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە کەرستەی ئاسمانی لە بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا. لە شاخی ئێف ئێم، لە شاخی ئامێدی، لە شاخی بەهار و گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ ٨ جار لە ئاسمانەوە لە داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامدا ئەوەندەی بۆمان روونبووەتەوە؛ ٥ داگیرکەر سزادران، ١٣ داگیرکەر برینداربوون، ٥ خێمە لەناوبران و گورز لە سێ مۆڵگە وەشێندرا". ناسنامەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا زانیاری لە بارەی ناسنامەی ئەو داگیرکەرانە خراوەتەڕوو، کە بە سزاگەیەندراون و جەختیش کراوەتەوە کە سوپای تورکی داگیرکەر لە گورزی قورسی گەریلا قوتار نابێت. "زانیارییەکان لە سەر ناسنامەی بەشێک لە داگیرکەران کە سزادراون یاخود برینداربون بەم جۆرەیە؛ ئەوە یەکلابووەتەوە کە سێ ئەفسەر بە پلەی جێدار بە ناوەکانی ئومید شاهین، باقی کالان و زیار ڤورال، سەرپەلێک بە ناوی ئیبراهیم گوڤەرجین، سەربازی کرێگرتە تۆڵگا ئارموت و ئۆکتای جەنگیز سزادراون یاخود برینداربوون. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و میدیای شەڕی تایبەتەکەی ئەنجامەکانی ئەو چالاکیانەی گەریلا و ئەو گورزانەی لە داگیرکەران وەشێندراون بە هیچ جۆرێک ئاشکرایان نەکردووە، ئەگەر کوژراو و بریندارەکانیشیان پەردەپۆش بکەن، لە گورزی گورچکبڕی ئاسمانی و زەمینی گەریلانی ئازادی کوردستان، کە لە سەر رێبازی فەرماندە عەگید رێدەکەن، ناتوانن خۆیان قوتار بکەن".
لە چالاکیەکانی یەژا ستاردا داگیرکەرێک سزادرا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکرد لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ لە چالاکیەکی هێزەکانی یەژا ستاردا داگیرکەرێک سزادرا. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکرد لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ لە چالاکیەکی هێزەکانی یەژا ستاردا داگیرکەرێک سزادرا. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکرد چالاکیەکانی گەریلا لە دژی داگیرکەران بەردەوامە، لە ڕۆژئاوای زاپ داگیرکەرێک بەسزا گەیەندرا، گورز لە مۆڵگەیەک درا و دەستوەردان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان کراوە. بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هێزەکانی داگیرکەر دوو جار بە چەکی قەدەغەکراو هێرشییان کردووەتە سەر گەریلا، ١٨ جاریش بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوە لە هەرێمەکەدا. لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا ئەم زانیاراییانە هاتووە: "لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ لە ٣١ی تەمموز لە کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە ڕێبازی نیشانەشكێنی تێکشکێنرا. لە ٣١ی تەمموز لە کاتژمێر ١٧: ٢٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە ڕێبازی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران دراو و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا. لە ٣١ی تەمموز لە کاتژمێر ٠٨:١٠ و ١٨:٥٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دەستوەردان لە جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەر کرا. لە ١ی ئاب لە کاتژمێر ٠٠:١٠ خولەکدا بە چەکی قورس گورز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم گورز لە داگیرکەران وەشێنرا، هەروەها گورز لە مۆڵگەیەکی داگیرکەران درا. لە ١ی ئاب لە کاتژمێر ٠٦:٥٦ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ بە چەکی نیو-ئۆتۆماتیکی لە چەندین قۆڵەوە گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ ٣١ی تەمموز لە گۆڕەپانەکانی سنین، ئاوی لۆلان، شەهید شەریفی هەرێمی خواکوڕک ٨ جار، لە گۆڕەپانەکانی ئەرگەنێ، دۆڵی مێرانی هەرێمی گارە ٣ جار، لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ و بێشیلیی هەرێمی مەتینا ٥ جار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار؛ بە گشتی ١٨ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون."
مەراسیمێک بۆ گەریلای هەپەگە ئادەم گۆز سازکراکرا گەریلای هەپەگە ئادەم گۆز کە ساڵی ٢٠٢١ لە دێرسیم شەهیدببوو، دوای ٣ ساڵ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە. بنەماڵەکەی مەراسیمێکی مەولودیان بۆ سازکرد. گەریلای هەپەگە ئادەم گۆز کە ساڵی ٢٠٢١ لە دێرسیم شەهیدببوو، دوای ٣ ساڵ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە. بنەماڵەکەی مەراسیمێکی مەولودیان بۆ سازکرد. تەرمی گەریلای هەپەگە ئادەم گۆز (چیاگەر) کە ساڵی ٢٠٢١ لە دێرسیم شەهیدبوو، دوای سێ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەی کرابووەوە. دوای بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید چیاگەر، پرسەی بۆداندرا. بنەماڵەکەی هەر لە ماڵی خۆیان مەراسیمێکی مەولودیان سازکرد و ئەندامانی مەبیادەر، توئای دەر، دەبەپە، دەم پارتی، پەرلەمانتاران، دایکانی ئاشتی و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشداری مەراسیمەکەیان کرد. دوای خوانێک کە رێکخرابوو، مەولود خوێندرایەوە.
ئەمرۆ لە ئامەد بە داواکاریی ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵگرتنی گۆشەگیری و چارەسەرکردنی پرسی کورد بە رێگەی دیموکراتیک، لە ئامەد "گردبوونەوەی ئازادی" ئەنجامدەدرێت. هاووڵاتیان لە شارە جیاجیاکانەوە روودەکەنە ئامەد و بەشداری لە گردبوونەوەکەدا دەکەن، بەڵام لە چەندین شار لەلایەن پۆلیسەوە رێگری لە بەشداربوونی هاووڵاتیان دەکرێت. لەو چوارچێوەشدا لە شارەکانی شڕنەخ، دێرسیم، رحا، وان و دیلۆکەوە ژمارەیەکی زۆر بەرەو بەشداری لە گردبوونەوەکەی ئامەد کەوتوونە رێ، بەڵام بە شێوەیەکی سیستماتیک لەایەن پۆلیسەوە ئاستەنگیان بۆ ساز دەکرێت، سەرباری ئەوەش بە پێداگرییەوە چالاکوانان هەوڵی دەربازکردنی ئاستەنگ و بەربەستەکان دەدەن بۆ ئەوەی لە گردبوونەوەکەدا بەشداربن و بەشێکیشیان توانیویانە خۆیان بگەیەننە شارەکە.
شاندی ڕۆژنامەنووسان لە شوێنی شەهیدکردنی گوڵستان و هێرۆ لێکۆڵینەوەی کرد شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا چوونە شوێنی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و لێکۆڵینەوەی کرد. شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا چوونە شوێنی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و لێکۆڵینەوەی کرد. ئەو شاندەی لە ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپی پێکدێت و لەسەر بانگەوازی ڕۆژن (ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان) و دەسپێشخەریی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاتنە سلێمانی، بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە دەربارەی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین. شاندەکە پێکهاتووە لە ڕۆژنامەنووسان ئالیجە ماگار، ئێمما ئاودری، دلێر ئاکرێی، هەندرین فەرەج محەممەد، ژاڵان زیاعی و دەڤریم ئاڵپ و ئەمڕۆ سەردانی شوێنی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان کرد. ئەوکاتەی ڕۆژنامەنووسەکان لە سلێمانییەوە چوونە هەرێمی هەورامان، لەسەر ڕێگەی هەڵەبجە لە دووری ٥٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی سلێمانی لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج. ئۆتۆمبیلی کۆمپانیای چەتر کە نزیکی گوندی تەپەڕەش ڕووبەڕووی هێرش بووییەوە، پاش بۆردوومانەکە نزیکەی ٢٠٠ مەتر لە ڕێگەکە دوورکەوتووەتەوە و سوتاوە. لە شوێنی بۆردوومانەکە چاڵێکی ١٠-١٥ سانتیمەتری درووست بووە. شاندەکە لێکۆڵینەوەی لە شوێنی ڕووداوەکە و شوێنی سوتانی ئۆتۆمبیلەکە کرد. لەسەر ناوی شاندەکە ڕۆژنامەنووس دلێرسۆران گوتی: "بۆ دادگاییکردنی بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە تێدەکۆشین". پاشان شاندەکە سەردانی چایخانەی نانی بەیانییان کرد لە گوندی کانی ماکا لەگەڵ خاوەن چایخانەکە قسەی کرد کە پێش کۆمەڵکوژییەکە ڕۆژنامەنووسەکان لەوێ نانی بەیانیان خواردووە. پاشان شاندەکە چوونە سەردانی مۆنۆمێنتی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە پارکی ئازادی سلێمانی. شاندەکە سەردانی ناوەندی جاسەنە و ئاژانسی شارپرێس و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سلێمانیان کرد. لە سەردانەکەدا باسی ڕووداوەکانی کاتی کۆمەڵکوژییەکە و دواتر کرد، پەیامی یەکگرتن و تێکۆشانی هاوبەش دووپاتکرایەوە. هەر ئەمڕۆ شاندەکە لەگەڵ کارمەندانی چاپەمەنی ئازاد کۆدەبێتەوە.
دەوڵەتی تورک شەوی رابردوو ٢٤ جار باشووری کوردستانی بۆردومان کرد ئەندامی تیمی ئاشتیپاڕێزی کۆمەڵایەتی (سی پی تی)ی ئەمریکی کامەران عوسمان رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو لانیکەم ٢٤ خاکی باشوری کوردستانی بۆردومان کردووە. ئەندامی تیمی ئاشتیپاڕێزی کۆمەڵایەتی (سی پی تی)ی ئەمریکی کامەران عوسمان رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو لانیکەم ٢٤ خاکی باشوری کوردستانی بۆردومان کردووە. کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە بارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان زانیاریی نوێی خستووەتەڕوو. کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەداوە، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی ٢٤ جار بۆردوومانی ناوچەکانی دامێنی گردی بەهار و پشتی گوندی بەلاڤە، چیای حەوت تەبەق و گوندەکانی کەفنە مژێ و سپیندارێ و گیرگاشێ لە بەری گارێ لە ئامێدی، چیای کتکتن و خواکورک لە سیدەکان، کردووە. هەروەها هێرش کراوەتە سەر چیای کۆخە و شاخی تاڵە لە چۆمان، دەوروبەری گوندی قەڵاتوکان لە پشدەر، هەواری ڕەوەندەکانی گوندی کوێرەکانی و چیای ئاسۆس لە سنووری ماوەت. بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی سی پی تی ئەمریکیی، لە هێرشەکاندا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنیی نەبووەتە قوربانی.
دانیشتنی دادگا تایبەت بە تیرۆرکردنی نوێنەری کەنەکە لە هەولێر جارێکی دیکە دواخرا دانیشتنی تایبەت بە تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت نوێنەری کەنەکە لە هەولێر جارێکی دیکە دواخرا. دانیشتنی تایبەت بە تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت نوێنەری کەنەکە لە هەولێر جارێکی دیکە دواخرا. لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە باشوری کوردستان دەنیز جەودەت لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر بینای کەنەکە تیرۆرکرا. بڕیاربوو ١٠ی تەمووز دانیشتنی تایبەت بەو دۆسیە لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی پارێزی یەک لە تۆمەتباران ئامادە نییە، دانیشتنەکە سازنەکرابوو. ئەمڕۆش بە هەمان هۆکار دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرابوو. هاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە ئەحمەد قەرەموس، بنەماڵەی شەهید دەنیز و ژمارەیەک لە ئەندامانی کەنەکە و پارێزەرانی نێونەتەوەیی ئامادەیی دادگابوون. هـ.ب
دانیشتنی دادگایکردنی دۆسییەی تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت دواخرا بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار، دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى تیرۆرکردنی شەهید دەنیز جەودەت لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا. بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار، دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى تیرۆرکردنی شەهید دەنیز جەودەت لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا. هەریەک لە کەسوکاری دەنیز و تیمێکی پارێزەرانی نێونەتەوەی ئامادەى دانیشتنی دادگاییەکە بوون. بۆ ئەوەی دانیشتنی دادگایی دۆسییەی تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت، ئەندامی کەنەکە بەڕێوەبچێت، کە لە ١٨ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو لە هەولێر تیرۆرکرا کرا، بەڵام لەسەر داواى پارێزەرانى دۆسێیەى شەهید دەنیز دانیشتنەکەى ئەمڕۆ دواخرا. تا ئێستا دوو لە تاوانبارانی کوشتنی دەنیز جەودەت دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و داواکاری گشتیش داوای کردووە بەپییى ماددەى ٢ی تیرۆر سزاى بەندکردنىان بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام تا ئێستا تاوانبارى سێیەم دەستگیر نەکراوە.
بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە لە ٥ گوند ئاگر کەوتەوە ئەندامی سی پی تی کامەران عوسمان ڕایگەیاند بەهۆی بۆردوومانی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکەوە، لە دەڤەری بەرواری باڵا لە ٥ گوند ئاگر کەوتووەتەوە و دانیشتووانی گوندێک گیریان خواردووە. ئەندامی سی پی تی کامەران عوسمان ڕایگەیاند بەهۆی بۆردوومانی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکەوە، لە دەڤەری بەرواری باڵا لە ٥ گوند ئاگر کەوتووەتەوە و دانیشتووانی گوندێک گیریان خواردووە. ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، کامەران عوسمان ڕایگەیاند بەهۆی بەردەوامی شەڕ و بۆردوومانی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ئاگر گەیشتووەتە ناو گوندەکانی مێرگا قەسرێ و گرێ سۆر و ئەلکیشکێ و جمبلکێ و بێلیزانێ. کامەران عوسمان ڕایگەیاند لە گوندی ئەلکیشکێ ئاگر گەیشتووەتە ناو ماڵی گوندنشینان و باخ و بێستانی جوتیارەکان و گۆڕستانی گوندەکە، بەهۆی بڵێسەی ئاگرەکەوە، شەقامی سەرەکی بۆ چوونە ژوورەوە یاخود هاتنە دەرەوە لە ناو گوندەکە داخراوە، گوتی: " ژمارەیەک لە گوندنشینان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و لە گوندەکە بێنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا ١٩ خێزانی ناو گوندەکە گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن بۆ دەربازکردنیان." کامەران عوسمان ئاشکرای کرد بەگوێرەی ئەوەی دەخەمەڵێنرێت، بەهۆی ئاگرەکەی ئەمڕۆوە نزیکەی ٢ هەزار و ٤٠٠ دۆنم زەوی سووتاوە.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شنۆ پێنج کەسیان دەستبەسەرکرد هەڵمەتی گرتنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا لە دوو رۆژی رابردوودا لە شاری شنۆ پێنج کەسی دیکە دەستبەسەرکران. هەڵمەتی گرتنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا لە دوو رۆژی رابردوودا لە شاری شنۆ پێنج کەسی دیکە دەستبەسەرکران. بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژی چوارشەممە لە گوندی حەسەن نوران هێزە ئەمنییەکانیان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین و بێ بێ بڕیاری دادوەر و بە توندوتیژیەوە ئەو دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە. رۆژی پێشتریش سێ هاوڵاتیی دیکەی شاری شنۆ بە ناوەکانی (محەممەد ڕەسووڵپوور، ئیدریس کارساز و کەماڵ عوقابی) دەستبەسەر کرابوون. تائێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو پێنج کەسە و شوێنی راگرتنیان نەزانراوە. بەپێی راپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە مانگی حوزەیراندا ٢٥ کەس و لە مانگی ئایاریشدا زیاتر لە ٧٠ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکاون. هـ . ب
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک و ئەندمی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجان ئۆزگور شەرکەر، کە بەشدارییان لە بەرنامەی تایبەتی تێرک تیڤی کردبوو، لەبارەی خوێندنەوەی پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زۆر ناوچەکانی جیهان و کاریگەری ئەو لەسەر کۆمەڵگە هەڵسەنگاندنیان کرد. ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک باسی لەوەکرد، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە زۆر وڵاتی جیهان پارێزنامەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێندرێنەوە و وهەم جۆرە بەردەوام بوو: "رێبەرایەتی لە ئەنجامی پیلانگێریی نێونەتەوەییدا کە بە دەیان وڵات بەشداربوون تیایدا بەدیلگیرا و رادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە. رێبەرایەتی لە سیستمی ئیمراڵیدا کە لەلایەن هێزە سەرمایەدارییەکانەوە بونیادنرا، ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیرییەکی دژواردایە. دوای دابەشکردنی کوردستان بۆ چوار پارچە پلانی قڕکردن لە دژی گەلی کورد خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە. رێبەرایەتی هەوڵیدا گەلی کورد لە ژێر چنگاڵی قڕکردن رزگار بکات. ئەمرۆ لە جیهان لە گەورەوە بۆ بچوک و کەم تەمەن هەمووان باس لە کوردستان و بەرخودانی گەلی کورد دەکەن. ئەوەش بە تێکۆشان و رەنج و ماندووبونی رێبەرایەتی و شەهیدان هاتە ئاراوە. گەلی کورد لەپێناو خۆی و ناسنامەکەی تێدەکۆشێت، ئەوەش ئەنجامی تێکۆشانی رێبەرایەتیە. ئەمرۆ رێبەرایەتی نوێنەرایەتی کوردستان و کوردی ئازاد دەکات. ئەگەر رێبەرایەتی نەبووایە، نە پەکەکە و نە کوردانی ئازادیش نەدەبوون. روون و بەرچاوە کە چۆن کورد بوونە هیوای هەموو مرۆڤایەتی. رێبەرایەتی لە دژی سیستمی دەسەڵاتداری پیاو و نەتەوە دەوڵەت، نوێنەرایەتی سیستمی دادپەروەرانە، دیموکراتیک، یەکسان و ئازاد دەکات. رێبەرایەتی لە دژی پیلانگێری خاوەن زانابوونێکی زۆر بەهێزە و لە ئیمراڵی پارێزنامەکانی لەسەر بنەمای مێژوو، فەلسەفە و ئەقڵیەتی قووڵ هەڵدەسەنگێنێت. لەو پارێزنامانەدا بەرگری لە کورد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەم مرۆڤایەتی کردووە. لە دژی سیستمی هیرارشیک و دەوڵەت پارێز ژنان، گروپە ئیتنیکیەکان و گەلانی بندەست و چەوساوەی پاراستووە. بە شێوەی گشتی هەموو ئەو کۆمەڵگایانەی پاراست کە لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە کۆیلەکراون. رێبەرایەتی پارێزنامەکانی خۆی وەک مانیفیستی مەدەنیەتی دیموکراتیک پێناسە کرد. هەربۆیە ئەمڕۆ لە زۆر ناوچەی جیهان گەل ئەو پارێزنامانە دەخوێننەوە، خاوەنداری لە رێبەرایەتی دەکەن، داوای ئازادی جەستەیی دەکەن و لەو پێناوەشدا تێدەکۆشن. مانیفیستۆی هیرارشی دیموکراتیک کە رێبەرایەتی لە دژی دەوڵەت و سیستمی دەسەڵاتداری پیاو بەرەوپێشی بردووە، نەک هەر بۆ کوردان، بە گشتی بۆ تەواوی مرۆڤایەتیە. بۆ گەلانی بندەست مانیفیستۆی مرۆڤی ئازاد و ژیانی ئازادە. لە پاڕێزنامەکاندا باس دەکرێت کە ژیانێکی دیموکراتیک و پەیوەست بە بەها کۆمەڵایەتیەکان، چۆن دەخوڵقێندرێت". 'دەبێت قورسایی بخەینە سەر بەدیهێنان و دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی' خەبات ئاندۆک دەستنیشانی کرد کە پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەرچاوەی حەقیقەتن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکراوە، لە هەموو ناوچەکانی جیهان پارێزنامەکان دەخوێندرێنەوە. ئەوانەی پارێزنامەکان دەخوێننەوە دەبێت سەرەتا لەوە تێبگەن. رێبەرایەتی رێبەرێکی چۆنە، بۆجی دوژمن بەو ڕادەیە لێی دەترسێت، بۆچی ئەوەندە دوژمنی هەیە؟ کاتێک بابەتەکە دەبێتە رێبەرایەتی، یاسا، سیاسەت، ئەخلاق، ویژدان و مرۆڤایەتی، بۆچی هەموو جیهان لە دژی ئەو یەکدەگرێت؟ بۆچی بۆ گرتنی رێبەرایەتی ئەو هەموو هێزە کەوتنە ئامادەباشیەوە؟ سەرباری نەبوونی بێدەرفەتی، رێبەرایەتی چۆن دەتوانێت لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بەو رادەیە کاریگەر بێت؟ ئەو کەسەی پارێزنامەکان دەخوێنێتەوە، دەبینێت کە رێبەرایەتی چەندە ئازادە، چەندە هیوا، هێز و بوێری بە گەل، ژنان و گەنجان دەبەخشێت و چەندە ترس دەخاتە دڵی دوژمنانەوە. هەربۆیە کاتێک پارێزنامەکانی دەخوێنینەوە، دەبێت بزانین کە ئێمە چ حەقیقەتێک دەخوێنینەوە. رێبەرایەتی بە پارێزنامەکانی خۆی، رێگەی ئازادی نیشان دەدات. مرۆڤێک چۆن بەهێز دەبێت، لە دژی دوژمن دەجەنگێت، چۆن دەبێتە هەڤاڵ و چۆن نوێنەرایەتی مرۆڤێکی ئازاد دەکات و کۆمەڵگەی ئازاد چۆن دەخوڵقێندرێت، وەڵامی ئەو پرسیارانە لە پارێزنامەدایە. هەربۆیە پارێزنامە شۆڕشی ئەقڵیەتە. خوێندنەوەی پارێزنامە تەنیا دەبێت لە چوارچێوەی هەڵمەتدا نەبێت، هەڵبەت ئەوەش زۆر گرنگە. من بەڕێزەوە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەو چالاکییانەدا بەشداربوون. بەڵام دەبێت زیاتر بن. هەڵبەت رێبەرایەتی لە ناو گۆشەگیرییەکی زۆر گەورە و سیستمی قڕکردندا، تێدەکۆشێت. بەڵام ئەندێشە و رۆح و هەستەکانی رێبەرایەتی ئازادن. سیستمی سەرمایەداری و نەتەوە دەوڵەت هەرگیز لەسەر رێبەرایەتی کاریگەری دانەناوە. بەڵام لە بەر ئەوەی هەموان و ئێمەش لەو نێوەدا لە ئاستی جیاجیادا کاریگەری سیستمی هیرارشیکی دەوڵەتپارێزمان لەسەر دەبێت، تائاستێک نوێنەرایەتی ئەوە دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە پێویستیمان بە ئازادی دەبێت، بەڵام رێبەرایەتی پێویستی بەوە نابێت. بەڵام مرۆڤێکی وەک رێبەرایەتی نابێت لە زینداندا بمێنێتەوە. هەربۆیە دەبێت ئێمە دوژمن تێکبشکێنین. تێکشکاندنی دوژمن لە هەمان کاتدا بە واتای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی قڕکردنیشە. هەر تەنیا دەوڵەتی تورک دوژمن نییە، بەڵکوو سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش کە مەحکومی لەناوچوونە، دوژمنە. لەسەر ئەو بنەمایە رۆڵ و ئەرکێک کە دەکەوێتە سەر شانمان، هەیە. لەو بوارەدا دەبێت قورسایی بخەینە سەر بەدیهێنان و دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی". 'گەلی کورد شەڕی مان و نەمان دەکات' ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە خەبات ئاندۆک وتی، "ئامانجی رێبەرایەتی بونیادنانی ژیانێکی نوێ، کۆمەڵگەیەکی نوێ و ئازادە " بەم جۆرە قسەکانی بەم وتانە بەکۆتاهێنا: "هەڵبەت وەک بزوتنەوە و پارتیی رێبەرایەتی، ئێمەش رێبەرایەتی بە بنەما دەگرین. ئێمە هەوڵ دەدەین راستی رێبەرایەتی لە ژیان، پەیوەندی و خەباتەکانمان رەنگبداتەوە و بەکرداریی بکەین. تەنیا بەوەشەوە خۆمان قەتیس و سنووردار ناکەین. راستە؛ پەکەکە پارتیی کادرانە، رۆڵ و بەرپرسیارێتیمان هەیە کە ئێمە گەلی کورد لە چنگاڵ و پەنجەی قڕکردن رزگار بکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین گەلی کورد لە نوێوە بخوڵقێنینەوە، لەو سیستمی قڕکردن، کولتوری فیۆدالی و سەرمایەداریە رزگاری بکەین. ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتیمانە. سیستمی کەجەکە ئەمەیە. وەک کادرەکانی پەکەکە ئێمەش وەک هەمووان رێبەرایەتی و حەقیقەتی ئەو دەخوێنینەوە. هێندەی لە رێبەرایەتی تێبگەیت، دەتوانیت نوێنەرایەتی ئەو بکەیت، کاتێک خۆمان بەرەوپێش ببەین و خۆمان بگۆرین، ئێمە روودەکەینە کۆمەڵگە. ئێمە دەمانەوێت لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکدا، گۆڕانکاری و وەرچەرخان ساز بکەین. رێبەرایەتی نەک هەر هی کوردستان، بەڵکوو بۆ هەموو گەلانە. بەڵام کێشەی گەلی کورد و گەلانی دیکە جیاوازە. بۆ نمونە کێشە کۆمەڵایەتیەکانی گەلانی دیکە جیاوازە، بەڵام گەلی کورد کێشەی هەبوونی هەیە. واتە ئەگەر گەلی کورد شەڕی مان و نەمان دەکات. رۆح، زمان و کولتوری گەلی کورد چەندین ساڵە لە ژێر هێرشدایە. بەڵام هێرشی قڕکردن لە بەرامبەر گەلی کورد نەک هەر لە رووی کولتوری، لە هەمان کاتدا هێرشی جەستەییشی هەیە. لە سەدەی ٢٠دا تەنیا لە باکور بەسەدان هەزار کورد کوژراون. لە هەر چوار بەشی کوردستان گەلی کورد لە رووی جەستەییەوە هەڕەشەی قڕکردنی لەسەرە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش، لەو کاتەوەی شەڕی سێهەمی جیهانی تێدا روودەدات، سودی لێوەردەگرێت و دەیەوێت ریشەی گەلی کورد هەڵتەکێنێت. گەلی کورد کێشەی جیاجیای زۆری هەیە. بەڵام گرنگترین پرس، پاراستنی هەبوونیەتی. دەبێت لە رووی جەستەیی خۆی و وڵاتەکەی بپارێزێت. گەلی کورد ئێستا ناچار بە کۆچبەری دەکرێت و بە سیاسەتی جیاجیا کوردستان لە خەڵکەکەی دادەماڵرێت. بۆ نمونە ئەوانە لە چوارچێوەی سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایددا دەکرێن. گەلی کورد دەبێت لە دژی ئەوە لە هەموو گۆڕەپانێکدا خۆی بپارێزێت". 'هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی نێونەتەوەیی لەسەر ئاستی جیهان گفتوگۆ لەبارەی پارێزنامەکانەوە دەکرێت' ئۆزگور شەڕکەر ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆمەڵەکانیی گەنجان، لە سەرەتای قسەکانیدا، سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد لە ئیمرالی و ئاماژەی بەوەدا کە بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ کێشەی کورد" کە لە ١٠ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، پارێزنامەکان لەسەر ئاستی جیهانی قسەو باسی لەسەر دەکرێت. ئۆزگور شەڕکەر ئاماژەی بەوەدا کە دوای پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئۆجالان بەرخۆدانێکی کلاسیکی بەڕێوە نەبرد و وتی: "پارێزنامەکان دەرئەنجامی بەرخۆدانی گەورەی ڕێبەر ئاپۆیە لە ئیمرالی. لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا پرسەکانی دەوڵەت، دیموکراسی، سیاسەت، کۆمەڵناسی، ژنان و گەنجان بە وردی هەڵدەسەنگێندرێن. بێگومان ئەمانە هەمووی بابەتی گرنگی پارێزنامەکانن. کاتێک دەسەڵاتداران و هێزەکانی سەرمایەداری سەیری کوردستان دەکەن نەوت دەبینن کەسانێک دەبینن کە دەیانهەوێت بیکەنە کۆیلەی خۆیان، بەڵام کاتێک سەرۆکایەتی سەیری کوردستان دەکات لانکەی خۆی دەبینێت دەوڵەمەندی بەها مرۆییەکان دەبینێت سەرچاوەی کولتوور و ڕەسەنایەتی دەبینێت، کاتێک دەسەڵاتداران وەک ڕۆبۆت سەیری مرۆڤ دەکەن، ئیتر ڕۆبۆت لە هەموو شوێنێکە چیتر پێویستیان بە مرۆڤ نییە. ئەوان مرۆڤ لە مرۆڤایەتی دووردەخەنەوە. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە پرۆسەیەک کە مرۆڤایەتی لەکەسایەتی گەلی کورددا مافەکانی پێشێلکرابوو دەرهێنانێکی گەورەی دەست پێکرد، گەورەترین بەڵگە بۆ ئەمە بە هەزارن لاپەڕەی پارێزنامەکانیە. هەندێک جار دەڵێین تێگەیشتن لە پارێزنامەکان زۆر قورسە و هەندێک جاریش دەڵێین ئاسانە، نە ئاسانن و نە قورسن. ڕێبەر ئاپۆ بەهەزاران لاپەڕەی نووسیووە و دەیان هەزار لاپەڕەی خوێندووتەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە بۆ ئەوەی ئەو هەزاران لاپەڕەیە بنووسێت. زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسایەتی شۆڕشگێڕ و مرۆڤی پەروەردە کردووە. واتە پارێزنامەکانی لە ئەنجامی ئەم سەنتێزانە بەرهەم هاتووە. بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی قووڵ لەم پارێزنامانە تێبگەین. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئێمە چەندە بە قووڵی لێکۆڵینەوە لە پارێزمەکان دەکەین. گرنگە تا چەند لەو بۆچوون و جیاوازییانە تێبگەین کە ڕێبەر ئاپۆ لە نووسینەکانیدا بەرجەستەی کردووە. چونکە تاچەندە باشتر تێبگەین، زووتر ڕاستییەکانمان بۆ دەردەکەوێت." 'پارێزنامەکانی سەرۆکایەتی دەبنە ڕووناکی بۆ مرۆڤایەتی' ئۆزگور شەڕکەر ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجان ئاماژەی بەوەدا کە نەک تەنها گەنجانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٢٤ وڵاتەوە گەنجان بەشدارییان لە کۆنفرانسی گەنجاندا کرد و وتی: "لە گفتوگۆکانی کۆنفرانسەکەدا ئەوەندەی بەدواداچوونمان کردووە هەوڵێکی بەرفراوان بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دراوە، لەزۆربەی وڵاتاندا گەنجان و ژنان باس لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و بیروڕا و پارادایمەکانی دەکەن. هەر لە باکووری ئەفریقاوە تا ئەمریکای لاتین، ئەم بیرۆکەیە کاریگەری لەسەر هەموو گەلان هەیە. ئێمە خۆمان بەوەو سنووردار ناکەین و ناڵێن بەسە، بێگومان دوژمن هەرچییەک بکات ناتوانێت گوشار بخاتە سەر هێز و توانایەکان سەرۆکایەتی. ڕاستە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی لە چوار دیواردا بەند کراوە. دەبێت گەنجانی کورد ئەوەیان لە بیر بێت ئەو ژوورەی ڕێبەراتەتی تێدایە ٣بۆ ٦ مەتر دەبێت و شوێنی پشوودانی نییە، ڕۆژانە لە ئیمرالی هێرشی دەروونی دەکرێت، شەڕێکی تایبەت لەئارادایە، هێزە نێودەوڵەتییەکان دەستیان لە هەموو ئەو بارودۆخەی ئیمرالی هەیە و ڕۆژانە گوشار و دڕندەیی لە دژی سەرۆکایەتیمان بەڕێوە دەبەن. دوژمن دۆخێکی وای خوڵقاندووە. بەڵێ هێزی ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجێکی وەها سەختدا سەرهەڵدەدات. لای ڕێبەر ئاپۆ دیوارەکانی ئیمرالی نەبوونەتە بەربەست لەوەی درێژە بە تێکۆشان و بەرخۆدانی بدات، ئەمڕۆ هێز و تواناییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەنجامی هەوڵ و تێکۆشانێکی گەورەدا سەریهەڵدا. دوژمن هەمیشە دەڵێت پەکەکە لە هەموو شوێنێکە، لە ژاپۆن، لە باشووری ئەفریقا. دەڵێت، لە هەر شوێنێک بن، پێویستە قەدەغەیان بکەین. لە ڕاستیدا لە سایەی تێکۆشان و بەرخۆدانی بێ وێنەی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە لە هەموو شوێنێک بڵاودەبێتەوە. دوژمن دەبینێت کە هێزێکی گەورەی ئایدیۆلۆژی بوونی هەیە. سەرۆک ئاپۆ دەڵێت: "لە کۆمەڵگای جیهاندا گەمژەییەکی فیکری هەیە". سیستەم کەسانێک دەخوڵقێنێ کە مێشک و دڵیان بەکار ناهێنن. لە بەرامبەر ئەمەدا پارێزنامەکانی ڕێبەرایەتی دەبنە هۆی ڕووناکی و ئازادی بۆ مرۆڤایەتی. ئەمەش سەرنجی مرۆڤەکان ڕادەکێشێت. بۆیە گەلی ئەفریقای باشوور دەڵێن دەبێت کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە وڵاتەکەماندا دابمەزرێنین. کاتێک گەلی کەتەلۆنیا پارێزنامەکانی سەرۆک ئاپۆ دەخوێنێتەوە، دەڵێن ئەمانە بیروڕای ئێمەشە و لێرەدا بەهای مرۆیی هەیە. بەم هۆیەشەوە دەوڵەتی تورک گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەکات بەڵام هەرچییەک بکەن ناتوانن ڕێگری لە بیرۆکە و ئایدیۆلۆژی سەرۆکایەتی بکەن کە لە سەرانسەری جیهاندا لە بڵاوبوونەوەدایە. کەواتە هەرچەندە دوژمن لە سەرۆکایەتی دەترسێت، بەڵام گەل بە خۆشەویستی، سۆز و متمانەی زۆرەوە سەرۆکایەتی لە ئامێز دەگرن. بۆیە ئێمە دڵنیاین کە ئایدیۆلۆژی سەرۆک ئاپۆ ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشەکردن دایە و بڵاو دەبێتەوە. هەروەها بێگومان ئەرکی سەرەکی لێرەدا دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە." 'لە تێکۆشانی ئازادیدا سەرەکیترین ئەرک دەکەوێتە سەر گەنجان و ژنان' ئۆزگور شەرکەر ئاماژەی بەوەشدا کە گرنگترین بەرپرسیارێتی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا دەکەوێتە سەر شانی ژنان و گەنجان و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "تەنها بڵێین من ئاپۆییم، من گەنجم بەس نییە. ئەمە چەندە بۆ ئێمە ڕەوایە، ئەوەندەش بۆ هەموو گەنجانی کوردستان ڕەوایە. چونکە نمونەی گەنجانی ناو پەکەکە لە هیچ شوێنێکی دونیادا نییە. لە مێژووەوە تا ئەمرۆ ژن و گەنجی پێشەنگ لە هیچ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەدا هێندەی ڕیزەکانی پەکەکە نەبینراون. ئەمەش لە سایەی ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆەو سەریهەڵداوە. ئەمڕۆ لە تورکیا پارتە سیاسییەکان زۆرن، لە سایەی ڕێبەر ئاپۆدا گەشەیان کردووە. مافی ژنان و گەنجان دیاری کراوە. ئەوەندەی کە سەرۆکایەتی بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگای کوردیدا، بەهەمان شیوەش بووەتە هۆی گۆڕانکاریی لە کۆمەڵگەی تورکیشدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە ئێمەی کورد و گەنجانی کورد باشتر لەوە تێبگەین و بەها و بایەخی بزانین. ڕۆزا لوکسەمبورگ بە لینین دەڵێت دەبێت گەنجان بە شێوەیەکی جیاواز بە ڕێکخستن بکرێن، بەڵام لینین دەڵێت ئەگەر شۆڕش ئەنجام بدەین کێشەی ژنان و گەنجان چارەسەر دەبێت. بەڵام سەرۆک ئاپۆ بەهۆشیارییەکی بەرزەوە بەسەر ئەو پێوانەیەدا تێپەڕی و سەرو ژێری کرد. مرۆڤ تا زیاتر تێکۆشان بکات زیاتر دەبێتە تێکۆشەر و شایانی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بە بیروبۆچوون و هەزاران لاپەڕەی پاراێزنامەی نییە کە کارێگەرییەکی وەها گەورەی دروستکردووە بەڵکوو پێگە، تێکۆشان و بەرخۆدانەکانیشی سەرچاوەی هێز و گۆڕانکارین. هەندێک کەس دەڵێن فاشیزم هەیە، ئێمە ناتوانین هیچ بکەین، دەبێت پاسیڤ بین و خۆمان بێدەنگ بکەین. بەڵام ئاپویی بوون جیاوازە و لەدژی زوڵم وچەوسانەوە بەرخۆدان و تێکۆشان دەکات. لە تورکیا ڕۆژەڤێکی وەها هەیە کە مرۆڤ شەرم دەکات سەیریان بکات. هیچ کەسێک نییە بڵێت منداڵێکی ٨ساڵان چی بەسەر هاتووە. ئەمە چۆن ڕوویدا لە ئەنجامی چ عەقڵییەتێک گەیشتووتە ئەم دۆخە، بێگومان دەرئەنجامی عەقڵیەتی ئاکەپە و مەهەپە، سیستەم و دەوڵەتی ٥٠٠٠ ساڵەیە، ڕێبەر ئاپۆ لەبەرامبەردا ئەڵتەرناتیڤێکی داڕشتووە ئەگەر ئەمڕۆ گۆشەگیرییەکی وا توند لە دژی سەرۆکایەتی هەیە ئەوە یەکێک لە هۆکارەکانە. ئەگەر ڕێگرییەکان نەبوایە و سەرۆکایەتی بەئاسانی بیتوانیبا ڕەوڵی بگێڕابا، دەیتوانی بەکاریگەرییەکانی کێشەکان چارەسەر بکات و کەس نەیدەتوانی کۆمەڵگا لە پێناو خواستە گڵاوەکانی بەکار بهێنێ، خۆی بفرۆشێت یان بازرگانی بە مرۆڤەکانەوە بکات. بۆیە وەک گەنجان پێویستە بیرۆکەکانی سەرۆکایەتی لە ژیانماندا جێبەجێ بکەین. لەم پرۆسەیەدا ئەرکی سەرشانی ئێمەی گەنجان بەشداریەکی کارایە لەو هەنگاوەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە ئەگەر بە باشی ئەرکەکانمان بە جێ بگەیەنین دەتوانین بڵێێن ئێمە فیدایی ڕێبەر ئاپۆین."
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەر پرسە گەرم و رۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنەکەی بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە: "لە ئەنجامی تێکۆشانێکی گەورەدا رێبەر ئاپۆ لەگەڵ عومەر ئۆجالان دیداری ئەنجامدا. بێگومان ئەوە دیدارێکی خێزانی بوو. بەر لەوە، پەیوەست بە دۆخی تەندروستیی رێبەر ئاپۆ هەندێک زانیاری بۆ رای گشتیی بڵاوکرانەوە. با سەرنج بدەین، لە قۆناغەکانی پێشووشدا بەردەوام ئەوانە هەبوون. لە ماوەی ٢٦ ساڵی رابردوودا لەبارەی دۆخی تەندروستی و سەلامەتی رێبەر ئاپۆوە سەرەتا دەوڵەت، حکومەتی شەڕی تایبەت هەندێک زانیاری لەو جۆرەیان بڵاودەکردەوە، بە رێگەی هەندێک ئەندامی شەڕی تایبەتی خۆیان، لە ناو گەلی کورد ترس و نیگەرانی زۆریان ساز دەکرد، دواتریش هەندێک دیدار بۆ چەند جار یاخود دیدارێک بۆ یەکجار ئەنجام دەدرا. لە ناو رای گشتیدا تێگەیشتنێکی بەو جۆرە ساز دەکەن، کە گوایە گۆشەگیری هەڵگیراوە. بەو جۆرە هەوڵ دەدەن بەرخۆدان لاواز بکەن و کاریگەرییەکانی کەم بکەنەوە. لەناو رای گشتیی دیموکراتیکدا، رای گشتیی تورکیادا، ناوچەکە و جیهاندا وەک ئەوەی گۆشەگیری هەڵگیراوە تێگەیشتنێک ساز دەکەن. دواتریش شەڕی تایبەت بە شێوەی دژوار، وەک پێشوو درێژە پێدەدەن. ئێستاش ئێمە لە هەمان قۆناغداین. هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی کە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، ئاستێکی زۆر گرنگ و کاریگەری خوڵقاند. لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرخودانی بەهێز، ئاستی خاەنداری ئافراند. لەسەر ئاستی ئەکادیمیەوە تا زۆر رێکخراوی مەدەنی و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان چەندین لایەن سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵییان هێنایە بەرباس. ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەوە نیشاندا. بەرخودانی کۆمەڵایەتی لە هەموو شوێنێک پەرەی سەند. هەربۆیە لەگەڵ ئەوەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی گەیشتە ئەو ئاستە، لەلای خۆیەوە دەوڵەتی تورکیش ئەم گەمەیەی هێنایە بەرباسەوە. چونگە تەنگی پێهەڵچنرابوو، زۆر کەوتبووە بن گوشار. لەهەمان کاتدا ئەو رووداوانەی لە هەرێمەکە روودەدەن دەوڵەتی تورکیان تەنگەزار کردووە. لە سیاسەتی ناوخۆ، سیاسەتی دەرەوەدا بە بنبەست گەیشتن هەیە. کاتێک کە هەموو ئەوانە کۆدەکەینەوە، لەوەها دۆخێکدا دیدارەکە ئەنجام درا. هەر دۆخێکی شاراوە لە ئیمراڵی ئاسایی نییە بێگومان ئەوە بە هیچ جۆرێک بە واتای ئەوە نایات کە گۆشەگیری هەڵگیراوە. واتە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات وانیشانی بدات کە گۆشەگیری تەواو بووە. ئەو هیچ فڕێکی بە راستیەوە نییە. ئەو دۆخە هەر خۆی شەڕێکی تایبەتە. دەوڵەتی تورک پرۆپاگەندە و زانیاری شەڕی تایبەت لەبارەی سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆوە بە چ ئامانجێک بڵاودەکاتەوە با بیکاتەوە، بە چ لێکدانەوەیەک دەیکات با بیکات، دواجار بە شێوەیەکی خراپ لە سەر دەوڵەتی تورک دەشکێتەوە. دەمەوێت بە تایبەتی ئەوە بخەمەڕوو. رێبەر ئاپۆ لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام دەیوت. هەموو دۆخێک لە ئیمراڵی، هەموو دۆخێکی شاراوە بە هیچ جۆرێک لەلایەن ئەم بزوتنەوە، لەلایەن ئەم گەلەوە، لەلایەن کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بە ئاسایی دانانرێت. لە ئیمراڵی هیج شتێک بە شێوەیەکی ئاسایی روونادات. هەموو شتێک لە ئیمراڵی وەک دەرەنجامی سیاسەتی قڕکردن روودەدات. هەربۆیە ئەگەر زیان بە تاڵە موویەکی رێبەر ئاپۆ بگات، ئەم گەلە جیهان بە سەر دەوڵەتی تورکیدا دەڕوخێنن. تورکیا بوونی نامێنێت، دەووڵەتی تورک بوونی نامێنێت. تورکیا دەبێتە دۆزەخێکی گەورە. ئەمە بۆ تورکیا بە واتای شەڕێکی ناوخۆیی بێکۆتایی دێت. کۆتاییەکەی رووخانی دەوڵەتی تورک و لەناوچوونی کۆماری تورکیا دەبێت. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ کۆڵەکە و بناغەی هاوپەیمانی، یەکێتی و پێکەوە ژیانی گەلی کورد و گەلی تورک مسۆگەر دەکات. مسۆگەری و گەرنتی ئەوەیە. رێبەر ئاپۆ بە واتای گەلی کوردە. رێبەر ئاپۆ بە واتای یەکبوونی هاوپەیمانی کورد-تورکە. بە واتای ئیرادە و مسۆگەرییە. رێبەر ئاپۆ بە واتای دیموکراتیکبوونی تورکیایە. بە واتای ئازادیی گەلانی تورکیایە. بە واتای ژیانی هاوبەش و یەکڕیزیە. هەربۆیە هەر کردەوە و مامەڵەیەک کە هەڕەشە لە تەندروستی رێبەر ئاپۆ و سەلامەتی رێبەر ئاپۆ بکات، ئەوە کۆتایی بە تورکیا دەهێنێت. کۆتایی بە دوڵەتی تورک دەهێنێت. دەبێت باش ئەوە بزانن. شتێکی بەو جۆرە بەراستیش یاریکردنە بە ئاگر. ٢٦ ساڵە لە کاتی جیاجیادا ئەوە تاقیدەکەنەوە. شەڕێکی تایبەتی دژوار هەیە. بە تایبەتی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ زانیاری جیاجیای پەیوەست بە سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆ بە ئامانجی شەڕی تایبەت بڵاودەکرێتەوە. ئەوە لەسەر دەستی دەوڵەت دەکرێت. لەسەر دەستی ئەندامانی شەڕی تایبەت دەکرێت. لە رێگەی ئەنجامدانی دیدارێکەوە هەوڵ دەدەن هەندێک تێگەیشتن کە خزمەت بە شەڕی تایبەت دەکەن لەناو کۆمەڵگەدا بخوڵقێنن. هەوڵ دەدەن کۆمەڵگە سست و بێکاریگەر بکەن و لە جوڵەی بخەن. هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ئازادی، هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لاواز بکەن. دواتریش سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بە شێوەیەکی دژوار درێژە پێبدەن. لەسەر گەلی کورد هێرشی قڕکردن بەردەوامە. کۆنسێپتی قڕکردن بەڕێوەدەچێت. ئەوەی لەم قۆناغەدا روودەدات ئەوەیە. موخاتەبی پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە وەک وتم دۆخێکی ئاوایان سازاند. دواتر بۆئەوەی گەل ڕانەپەڕێت و تێنەکۆشێت چاوپێکەوتنێکی لەم جۆرەیان خستە ڕۆژەڤەوە. هەرخۆی هێرشەکان هەبوون و گرانتر بوون. ئەمە هەڵدەسەنگێنین. بە شارەوانی ئەسنیۆرت دەستییان پێکرد. لە ئێستادا قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیح و خەلفەتی دەسەپێنن. هێرشەکەی دژ بە توساشییان کرد بە پاساو بۆ ئەوەی هێرشی سەر ژێرخانی ڕۆژئاوا بکەن. هێرشە قڕکارییەکان بەشێوەیەکی سەخت کرایە سەر ڕۆژائاوا و بەردەوامیشە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش بەهەمان سەختییەوە هێرشەکان بەردەوامە. ئەم هێرشانە پێکڕا ڕووی ڕاستی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی دەرخستەوە کە حکومەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکە. ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی خۆی پیشاندا، باسی کرد گۆشەگیری بەردەوامە. زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی پیشاندا و وتی، "گەر بارودۆخی بڕەخسێندرێت، ئەوا هێزی تیۆری و پراکتیکم هەیە کە قۆناغەکە لە زەمینەی شەڕەوە بگوازمەوە بۆسەر زەمینەی یاسایی و سیاسی. دەتوانم لە چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسی کورددا رۆڵی بەهێز بگێڕم. بۆ ئاشتی و دیموکراسی تورکیا دەتوانم ڕۆڵی خۆم بگێڕم. دەمەوێت خزمەتی دیموکراسی و گەلانی تورکیا بکەم. خزمەتی کۆماری دیموکراتیک، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بکەم. لەم بابەتەدا ڕۆڵی خۆم بەجێدەگەیەنم و هێزی پراکتیکی و تیۆری ئەوەم هەیە." و میتۆدی چارەسەری خۆی پیشاندا. موخاتەبی پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ تەڤگەر و گەلەکەمان موخاتەبی سەرەکی چارەسەرییە و نوێنەرەوەی ئیرادەی گەلە. ڕێبەری گەل و ئازادییە. چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد بە موخاتەبەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەیە بۆ دانوستاندن. ئەمەی بەڕوونی پیشانی ڕای گشتی داوە. گەر دەوڵەت لەم بابەتەدا هەنگاوێک بنێت، پرسی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیکی چارەسەر بکات، تورکیا لە کارەساتێکی گەورە ڕزگاربکات و نەهێڵێت بکەوێتە دۆخی دۆزەخ ئاساوە. دەتوانێت هەموو ئەم چارەسەرییانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بکات. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەی ئەمەیە و ئێمەیش وەک تەڤگەر لە پشت ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆیین. وەک تەڤگەر میتۆد و چارەسەرییاکانی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما وەردەگرین. تەڤگەرێکین بەگوێرەی فەرمان و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەجوڵێینەوە. بۆیە نزیکاتەی تەڤگەریش لەم بابەتەدا ڕوونە. هەڵوێستی خۆی نیشاندا و بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند. ڕێبەریمان ئەمەی ڕاگەیاند. دەوڵەتی تورک خەریکی یاریکرنە خۆی کێشەکە دەوڵەتە. دەوڵەتی تورک بەدوای یارییەکاندا دەڕوات. بە فرت و فێڵەکانی هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی گەلی کورد دەدات، لەم قۆناغە زەحمەتە بە زیانێکی کەمەوە خۆی ڕزگار بکات. حساباتی ئەم دەسەڵاتدارییە ئەمەیە. دەرد و خەمی دەسەڵاتداری چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد نیە، دەردی ئەو دیموکراتیکبوون و پێکەوەژیانی هاوبەشەی گەلانی تورکیا نیە. گوێ بەمانە نادات و خەمی نیە. دەردەکەی ئەوەیە هەرچۆنێک بێت دەسەڵاتداری خۆی بهێڵێتەوە. لە ناوچەکەدا پێشهاتی جدی ڕوودەدات و کاریگەرییان لەسەر تورکیا دەبێت. ئەمە دەسەڵاتداری تەنگاو کردووە. قورسای لەسەر دەوڵەتی تورک دروستەکات. چیتر ناتوانێت وەک پێشو بابەتی جیۆپۆلەتیک و جیۆستراتیک بکاتە بابەتی بازاڕی مەرامەکانی. ئەم پێگەیەی لە لاوازبووندایە و کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە. پێشهاتەکان لە ناوچەکەدا ڕوودەدات و رێککەوتنامەی نوێ دەبەسترێت، ئەمەش دۆخێکی زۆر جدی لەسەر تورکیا دروستەکات. لە ئێستاشدا لەم بابەتەدا بەڕاستی لە نێو گومان و دڵڕاوکێیەکی زۆردایە. ترسی لەدەستدانی دەسەڵاتدارییەتی. بۆیە لە لێگەڕینی ئەوەدایە چۆن لەم ترسانە خۆی قوتار بکات. لەم بابەتەدا دەیەوێت بە گوێرەی عەقڵ و ئەجیندانی خۆی ڕێبەر ئاپۆ پەلکێشی خاڵێک بکات. هەوڵدەدات بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی تەڤگەر پەلکێشی خاڵێک بکات. هەوڵی تەسلیم گرتنی گەلانی تورکیا و گەلی کورد دەدات، هەوڵدەدات هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا بێ-کاریگەربکات و ئۆپۆزسیۆن بەگوێرەی خۆی داڕێژێتەوە. هەوڵدەدات هەمووان بخاتە خزمەتی دەسەڵاتداری خۆیەوە. هەربۆیە پەرە بەشەڕی تابیەت دەدات. لەم بابەتەدا گەلەکەمان و ڕای گشتی ناکەونە نێو یارییەکەوە، پێویستیشە نەکەون. دەبێت زۆر باش ئەوە بزانین دەسەڵاتداری خەریکی یاریکردن و فریودانە، بۆیە هەوڵدەدات هێزی بەرخۆدان و ئیرادە بشکێنێت و بێ کاریگەری بکات. هەموو ئامانجەکەی ئەمەیە. جا بۆیە پێویستە هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی لاواز نەبێت، بە پێچەوانە گەورەتر و کاریگەرترەوە بەردەوام بێت. گەر ڕێگەی داوە بە عومەر ئۆجالان ڕێبەرێتی ببینێت، گەر دەرنجامی ئەمە هەندێک سستبوون لە هەڵمەتی ئازادییدا هەبێت، ئەوا ئامانجی دەسەڵاتدارییە و هەوڵی خۆ قوتارکردنیەتی لە دۆخەکە، هەمووی رێکارێکی تاکتیکییە. پێویستە لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بکرێت لەم دۆخەدا بەهێزی هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی یەکلاکەرەوەیە. بێگومان بەم شێوەیە. کاریگەرییەکی گەورەی بەرخۆدانی گەلەکەمان، گەریلا، تەڤگەری ژنان هەیە. هەموو ئەم بەرخۆدانانە کاریگەری گەورەی لە ئافراندنی هەڵمەتەکە هەیە و ئافراندی. پێویستە ئەمە ببینین. بۆیە دەبێت هەڵمەتەکە بە بەهێزییەوە بەردەوام بێت. پێویستە لە هەموو جێگەیەک بەشێوەیەکی بەرفراوان بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بەردەوام بێت. لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە شاری کۆڵن ڕێپێوانێکی گەورە بەرێوە دەچێت. پێویستە گەلەکەمان لە تەمەنی ٧ هەتا ٧٠ ساڵیەوە بەشداری بکەن. ڕێکخستنی ئەوروپا سەفەربەری ڕاگەیاندووە. ئەمە زۆر مانادارە. لە یەکەمی تشرینی دووەمەوە تا ١٦ی تشرینی دووەم، پێویستە لە چوار پارچەی وڵات و دەرەوەی وڵات لە سەفەربەریدا بن. پێویستە بەردەوام لە سەفەربەریدا بن نەک تەنها لە کاتێکی دیاریکراودا. لە ڕاستیدا پرۆسەیەکی ئاوارتە و نایاسایی هەیە. شەڕی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. ڕووداوی زۆر مێژوویی لەئارادان. وەکوو گەلەکەمان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پرۆسەی دیاریکردنی چارەنووس داین. بۆیە پێویستە بەردەوام لە سەفەربەریدا بین. نابێت تەنها بە ڕێپێوانی کۆڵن سنووردار بمێنێتەوە. لێرەدا گەلەکەمان لە ئەوروپا لەگەڵ دۆستانیان پێویستە ئیرادەیەکی زۆر بەهێز نیشان بدات. لە ڕاستیدا کۆڵن و هەموو بەشێکی ئەوروپا پێویست ببێتە دەریایەک لە گەل و تێکۆشان. هەروەها ئەمەش لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، لە شێوەی سەرهەڵدان بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا ژنان و گەنجان دەبێت بە هێزەوە پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانە کۆمەڵایەتییە بکەن. ژنان و گەنجان دەبێت بە شێوەیەکی زۆر بەهێز پێشەنگایەتی ئەم سەفەربەرییە بکەن. تا ئەنجامێکی مەزن بەدەست دەهێنن. هەتاکوو هەلومەرجی تەندروستی، ئەمنیەت و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دابین دەکرێت. هەتاکوو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی فیزیکییەوە ئازاد ببێت. پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر دەبێت. تورکیاش دیموکراسی بەخۆیەوە دەبینێ. دیموکراسی هەرێمی دروست دەبێت. گەل ئازاد دەبێت. بۆیە کلیلی چارەسەری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە خاوەنداریکردن لەم هەڵمەتە زۆر گرنگە. پێویستە ئەم هەڵمەتە بە بەهێزترین شێوە لە هەموو لایەکەوە بەڕێوە بچێت. پێویستە بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بەهێز بکرێت و بەردەوام بێت. پێویستە تێکۆشانی یاسایی بەهەمان شێوە بەهێزتر و بەردەوام بێت. هەروەها تێکۆشانی دیپلۆماسی و سیاسی بەهێزتر و بەردەوامی پێبدرێت. پێویستە تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی بەهێزتر بکرێت. بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەنجامێکی مەزن بەدەست بهێنین. پرۆسەی پێشوو، ئاستی هەڵمەتەکە، ئەم راستیانەی سەلماند. ئەگەر ئەم پڕۆسەیە بە خێڕایی و بە هێزەوە بەڕێوە ببەین، بە دڵنیاییەوە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین. ئێمە دەتوانین چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بەدەست بهێنین. ئێمە دەتوانین تورکیا دیموکراتیک بکەین هەروەها ناوچەکە بەرەو دیمۆکراتیک بوون ببەین. زەمینەی ئەمەش پێشتر زۆر بنیات نراوە. ئەمەش لە ئاستی ئێستای پرۆسەکەدا نیشاندراوە. بەم هیوا و باوەریەتەوە، بەم هێز و جۆش و خرۆشەوە و هەروەها پاڵنەرە ئەخلاقییەکەی ئەو سڵاوە جوانەی کە لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرگیراوە، پێویستە بە بەهێزترین شێوە درێژە بە هەڵمەتەکە بدەین و بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین. لەسەر ئەم بابەتە بە ڕێز و حورمەت و حەسرەتێکی مەزنەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. دەیانەوێت کۆمەڵکوژی کورد تەواو بکەن و بیگەیەننە ئەنجام لە ڕاستیدا دۆخێکی تراژیدی کۆمیدی هەیە. وەک دەوترێت پرۆسەی چارەسەری لەکاردا نییە. ئەم دەوڵەتە ئیرادەی چارەسەرکردنی نییە. هیچ گۆڕانکارییەک لە مێشکتدا نییە. هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی سەد ساڵەی نکۆڵیکردن و کۆمەڵکوژی نییە. بە پێچەوانەوە لە بارودۆخی ئێستادا، مێشکی ئێستای دەوڵەت، ئاکەپە کە نوێنەرایەتی ئەم دەوڵەتە دەکات، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، هەموو سەرچاوەکانی لە کۆدەکاتەوە وەردەگرێت و دەیەوێت سیاسەتی کۆمەڵکوژی کورد کە لەماوەی ئەم سەد ساڵەدا بەردەوام بوو تەواو بکات. ئەمە ئاشکرایە، بۆیە ئەم دەوڵەتە، ئەم حکومەت و دەسەڵاتە عەقڵیەتی چارەسەری نییە، ئیرادەی چارەسەری ئەم پرسەی نییە. سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەردەوام دەکەن. بۆ ئەوەی لەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییە سەربکەون، پەنا دەبەنە بەر شێوازەکانی شەڕ و پیلانی تایبەت. پێویستە ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە ببینرێت و لێی تێبگەین. شەڕێکی تایبەت لە ئارادایە. ئەم شەڕە تایبەتە بە زۆر پیلان، فێڵ و تاکتیک و مانۆڕ بەڕێوە دەبات. مەبەستم ئەوەیە کە دەبێت بەم شێوەیە ڕاستی مەسەلەکە بیبینین. بۆچی لەم کاتەدا قسەی وایان کرد؟ من ئەمە بە گۆڕینی تەنها قسە ناو نابەم. هیچ گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لەبەرنامەیاندا نییە. پیلان هەیە، پیلانی شەڕی تایبەت لەئارادایە. بۆچی قسەی وایان کرد؟ پێویستە ئەم قسانە بەپێی ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. هەرێمەکە بە پرۆسەیەکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت. ڕووداوی جددی ڕوودەدەن، نەخشەکانی هەرێمەکە دەگۆڕدرێن. سنوورەکانی ناوچەکە لە گۆڕاندان. دۆخێکی جیاواز لە ناوچەکە بە گشتی سەرهەڵدەدات. ناوچەکە بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لەسەر جێبەجێکردنی ئەمنیەت و ئاسایشی ئیسرائیل، دیزاین دەکرێتەوە. بۆیە هەموو جۆرە دەرفەتێک پێشکەش بە ئیسرائیل کراوە و پشتگیری دەکرێت. لە ئێستادا ئیسرائیل شەڕێکی گەورەی ئیمپریالیستی لە ناوچەکەدا بەڕێوە دەبات. بە هەمان شێوە ناتۆ و ئەمریکا هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی دەوڵەتی تورکیا دەکەن. لەهەمان کاتدا سیاسەتێکی هاوشێوە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ناوچەی بەناوی عوسمانی نوێ، لە چوارچێوەی سیاسەتی داگیرکاری بەڕێوە دەچێت. دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی ئیمپراتۆری پەیڕەو دەکات. لە ئێستادا ئیسرائیل و دەوڵەتی تورکیا سیاسەتی هاوشێوە لە ناوچەکەدا پەیڕەو دەکەن. بە جۆرێک لە هاوکارییەکی زۆر جددیدان. تورکیا لە ناوەڕاستی ترس و مەترسیەکی گەورەدایە هەموو دەوڵەتان هەوڵ دەدەن هەژموونی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا بە پشتیوانی ناتۆ و ئەمریکا و بەریتانیا بسەپێنن. پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە کە بە پاڵپشتی ئیسرائیل، ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت، چەمکی ناوچەکە لە بارودۆخی ئێستادا تورکیا لە خۆی ناگرێت. زۆر ڕێککەوتنی وزە ئەنجامدراوە، دیسان تورکیا لە دەرەوە هێڵدراوەتەوە. لە زۆر بواری دیکەدا ڕێککەوتن کراوە لە هێندوستانەوە تا دەریای سپی و ئەوروپا، دیسان تورکیایان بەشداری ڕێککەوتنەکان نەکردووە. تورکیا لەم بارەیەوە زۆر نیگەرانە. لە ترس و مەترسیەکی زۆر گەورەدایە. ئەو سیاسەت و ستراتیژەیەی ئێستا لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێت، بۆ بچووکردنەوەی دەوڵەت نەتەوەکانی ناوچەکەس. بۆیە دەوڵەتی تورکیا ئێستا لە ناو ترس و مەترسیەکی گەورەدایە. ئەم قسانە دەبێ بە پێی ئەم ڕووداوانە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێن، پەیوەندی بەمەوە هەیە. هەوڵ دەدات کورد فریو بدات، بێ تێکۆشان بمێنێتەوە، بێ کاریگەر بێت، هەروەها ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا بێ کاریگەری بکات، بەم شێوەیە هەمووان بخاتە بن هەژموونی خۆیەوە و بە زیانێکی کەمتر لە کێشە ڕزگاری بێت. دەیەوێت بە شەڕی تایبەت، بە فێڵ، فریودان ئەم کارە بکات. بەڵام نەیتوانی زۆر درێژەی پێبدات. چالاکییەکەی توساش یەکسەر دەمامکی لە ڕوواڵەتی هەڵگرت. ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانی نیشاندا. نیشانیدا کە قسەکانیان چەندە راست نییە، پلانێکی گەورەی کۆمەڵکوژیی لەژێر ئەم قسانەدا هەیە، هەوڵیش دەدات ئەم پلانە بە شێوەیەکی جدی جێبەجێ بکات. چالاکی توساش ڕووی ڕاستەقینەی حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەی بۆ هەمووان نیشان دا. ئیرادەی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری لەئارادا نییە دواتر چیکرد؟ هەر لەسەرتاوە ئەمەیان وت، ئەوانەی چالاکی توساشیان کردووە لە باکووری سوریاوە هاتوون. بە بێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک هەمان ڕۆژ ئەمەیان وت. لەبەرئەوەی تەڵەکەباز و ساختەکارن. قسەکانیان ساختەیە. بیرکردنەوەیان قڕکەرانەیە. هیچ گۆڕانێک لەمەدا نیە. یارییەکە، فێڵە، شەڕی تایبەتە. یانی شتەکە ڕوونە. ڕۆژی دواتر هەموو ژێرخان و سەرخانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەرتە خزمەتگوزارییەکانی بۆردوومانکرد. هێرشی هەموو جێگەیەکیان کرد. هێرشێکی دڕندانەی ترسناکییان لە دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا. هەمان هێرشییان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پێشخست. دواتر سیاسەتی قەیومییان پراکتیزە کرد. هەموو ئەمانەش نیشاندەری ئەوەیە کە چەندە دەسەڵاتدارییەکی ساختەکارییە، فریودەر و تەڵەکەبازە. جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەی خۆی پیشاندایەوە. ئەوانەی گوێیان لەم قسەیە گرتووە، وتییان بەڕاستی پرۆسەیەکەی چارەسەری نوێ هەیە، گەر هەنگاو بنرێت شتێک دێتە ئاراوە. بەڵام لەناکاو هەموو ئەمانە لە ماوەیەکی کورتدا بوونی نەما. چونکە فریوودان لە ناو ئەم کارەدا هەیە. یاری هەیە. گەر ئیرادەیەکی ڕاستی چارەسەری هەبیت، بۆچی هەموو ئەم شتانە لە ماوەیەکی کورتدا ڕوودەدەن؟ هەر لەسەرەتاوە وتمان، هەموو ئەمانە یاری شەڕی تایبەتە. با هیچ کەسێک بەمانە فریوو نەخوات. ئەمەش بە ڕوونی ئاشکرا بوو. دەبێت هەموو ئەم پێشهاتانە ببینت و هەڵیسەنگێنێت. هەموو ئەمانە یاری شەڕی تایبەتە. لە ئێستادا ئامانجی دەوڵەت و ئەم دەسەڵاتدارییە ئەوەیە سیاسەتەکانی قڕکردنی کورد بگەیەنێتە ئەنجام. بۆیە لە هەموو جێگەیەک ئەم هێرشانە بەڕێوەدەبات. بەو مەرامەوە ئەم هێرشانە دەکات. تاکو ئەم دەسەڵاتدارییە دەستبەرداری سیاسەتی نکۆڵی-لەنابردن نەبێت، دەستبەرداری سیاسەتەکانی قڕکردن و سەپاندی قەیوم نەبێت، ئەوا هەموو پێشهاتەکان درێژە پێدەری یارییەکانی شەڕی تایبەتە. ڕۆژانی ڕابردوو قەیومی بەسەر ئەسنیۆرتییدا سەپاند. هەمان ڕۆژ هەڵمان سەنگاند. گوتمان، ئەمە درێژەی دەبێت و لە کوردستاندا بڵاودەبێتەوە. بەو جۆرەش ئەنجامدرا. چونکە دەزانین. زهنیەتی ئەم دەوڵەت و دەسەڵاتدارییە دەناسین. بەردەوام بوو؛ قەیومی بەسەر مێردین، ئێلیح و خەلفەتییدا سەپاند. تابێت قەیوم بەسەر شارەوانی دیکەشدا دەسەپێنێت. وا بڕوات قەیوم بەسەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵیشدا دەسەپنێت. لە هەموو جێگەیەک پەرە بەم سیاسەتە دەدات. نادادپەرەوەی تەشەنە دەستێنێت و هەمووان دەکاتە ئامانج ئەم سیاسەتی قڕکردنە کە بەڕێوەدەبرێت، لە ئێستادا بەڕاستی بە دیکتاتۆرێتی فاشیستەوە بەڕێوەدەبرێت. ئۆپۆزسیۆن نایەوێت ئەمە ببینێ. هەموو جۆرە کردەوەی نایاسایی، نادادپەرەوەری، ستەم، فشار و ئەشکەنجەیەک لە دژی کوردان بە ئاسایی دەبینرێت. هەمووان چاوی خۆیان داخستووە و نایبینین. بۆیە هەموو ئەمانە هاتنەئاراوە. لە ئێستادا یەک بە یەک بەرامبەر هەموویان ئەنجامی دەدات. دەوترێت گەر بێدەنگ بیت نۆرەی تۆش دێت. بێدەنگ بوون و ئینجا نۆرەی هەموویان هات. ئەمە تەنها لە کوردستان و ئەسنیۆرتییدا ناوەستێتەوە، بەڵکو دەپەڕێتەوە بۆ هەموو ئەستەنبوڵ و ئیزمیریش. یانی لە هەموو جێگەیەک پەیڕەو دەکرێت. گەر ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ بێت ئەوا قەیوم دەسەپێنرێت. هەرکەسێکیش ڕەخنەبگرێ دەگیرێت. هەرخۆی یاساییەکی کاریگەری سیخوڕییان دەرکردووە. ئەوەی ڕەخنەیەکی بچووک بگرێت دەستگیر دەکرێت. دەڵێن هەڕەشە لە ئاسایشی تورکیا دەکات. بەم شێوەیە هەموو ئۆپۆزسیۆن سەرکوت دەکەن. ئەگەر نادادپەروەری و کردەوەی نایاسایی ڕوویدا و دەنگت لە دژی بەرز نەکردەوە، ئەوا دووبارە تووشت دەبێتەوە. ئەگەر داڕزان و خراپبوونەکە لە شوێنێکەوە دەستی پێکرد، ئەخلاق نەبوو، ویژدان نەبوو، ئیتر ناتوانی ڕێگری لەم کارە بکەیت. ئەمە لە کوێوە دەستی پێکرد؟ لە ئیمراڵییەوە. سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵیە. نادادپەروەرییەکی ترسناکە. یاسا لەوێدا کاری پێناکرێت. ئەخلاق جێبەجێ ناکرێت. لەوێوە دەستی پێکرد و لە هەموو کوردستان و تورکیادا بڵاوبووەتەوە. تا ئێستا هیچ دەنگێک لە کەسەوە، لە ئۆپۆزسیۆنەوە دژی گۆشەگیری دەرنەبڕاوە. کاردانەوەی نیشان نەداوە. گەر لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی دەنگ هەڵنەبڕی، هەڵوێست پیشان نەدەی و ئەو پێشلکارییانەی یاسا و ئەو نا ئەخلاقیەی لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت، نەدەیتە بەر رەخنە، کەواتا چۆن دەتوانی ڕێگری لە نادادپەرەوەری و کردەوە نایاسایی بگریت؟ بێگومان ناتوانی. ئەمە لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیریش جێبەجێ دەکرێت. لە هەموو جێگەیەک جێبەجێ دەکرێت. ئەمە بەسەر جەهەپەشدا جێبەجێ دەکرێت. ڕەنگە سبەی قفڵ لە دەرگای جەهەپە بدەن، ڕەنگە بڵێن جەهەپە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەیە. بۆی هەیە جەهەپە داخەن. ڕەنگە ئۆزگور ئۆزەل بگرن، ئیمام ئۆغلۆش بگرن. گەر دەنگت هەڵنەبڕی، ناتوانیت ڕێگری لەمە بکەی. ئیدی لەم کاتەدا باخچەلی فاشیست، دەسەڵاتداری ئەردۆغانیش، هەموو کەسێک دەڵێت گۆشەگیری لە ئیمراڵیدا هەیە. یانی دانیان بە گۆشەگیرییدا نا. دانیان بەوەدا نا کە چۆن تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن. گۆشەگیری تاوانە. لە ئێستادا هەمووان دانیان بە گۆشەگیرییدا ناوە. بە هەمووان دەڵێن ٢٦ ساڵە لە ئیمرالێدا تاوان دەکەین، تاوانی دژە مرۆڤایەتی دەکەین. لە نێو جەهەپەدا هەندێک کەسی نەتەوەپەرست و شۆڤێنی نایانەوێت باسی گۆشەگیری بکەن. یانی لە کابوسێکی ئاوادا دەژین؛ گەر هەندێک گۆڕان بەسەر بارودۆخی ئۆجالاندا بکرێت، هەندێک مشتومڕ لەسەر مافی هیوا و بەو گوێرەیە هەندێک گۆڕانکاری لە یاسای تورکیادا بکرێت، ئەمە بە گوێرەی خواستییان نیە، نابێت ئۆجالان بە موخاتەب وەرگیرێت. بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن موخاتەبی جیاواز هەبێ. یانی بە گوێرەی یارییەکان دەڕۆن بەڕێوە. وە لەگەڵ چارەسەری پرسی کورددا نین. سەبارەت بە پرسی کوردەوە، کاتی ڕاپۆرت و قسە بەسەرچووە بە ڕێبەرێک کە ئیرادەی ملیۆنانە، ئیرادەی ئەم گەلەیە، دەلێن نابێ بە موخاتەب وەربگیردرێت. ئەمە چ عەقڵیەت و وتنێکی ژەهراوییە، ئەمە چ دوژمنایەتییەکە بەرامبەر کورد دەکرێت؟ مەبەستم ئەوەیە بە ڕوونی دەڵێم دژایەتی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردە. هەرکەسێک لێدوان و هەڵوێستێکی هەڵە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ بدات، ئەوا لە ناوەندی لێدوان و هەڵوێستێکی هەڵەدایە بەرامبەر بە گەلی کورد. ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی کوردە، ڕێبەرە. موخاتەبی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. دوژمنایەتی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ دوژمنایەتییە بەرامبەر گەلی کورد. لە ناو جەهەپەدا بەشێک هەن دەڵێن چەپین، هەندێک دەڵێن سۆسیال دیموکراتین، هەندێک دەڵێن وڵاتپارێزین، نازانم بۆچی دژایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. یانێ دژی کوردن. بەمشێوەئە چارەسەرێک دروست نابێ. چەند قسەیەکی ئەرێنی جەهەپە هەیە. ئەوە دەمێکە دەڵێن پرسی کورد هەیە. دەوڵەت باخچەلی وتی، پرسی کورد نییە، پرسی تیرۆر هەیە. ئۆزگور ئۆزەل بەرامبەر بەم بابەتە ناڕەزایی دەربڕی و وتی نەخێر پرسی کورد بوونی هەیە. دەوڵەت باخچەلی وتی: "پرسی کورد نییە، پرسی تیرۆر هەیە. ئەردۆغانیش هەمان شت دوبارە دەکاتەوە. باشە لە تورکیا پرسی تیرۆر هەیە، بۆچی ئەم کێشەیە بوونی هەیە؟ بە بڕوای ئێوە ئەم کێشەی تیرۆرە لە کوێوە هاتووە؟ ئەگەر پرسی کورد نەبوایە پەکەکە سەریهەڵنەدەدا. ئێستا هەموو ئەو کوردانەی بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن بە تیرۆریست ناودەبەن. هەموو ئەو کوردانەی کە داوای ماف و دادپەروەری دەکەن پێیان دەوترێت تیرۆریست. ئەم دەوڵەتە هەموو کورد بە تیرۆریست دەناسێت. هەموو کوردێکی ئازادیخواز، ئەوانەی دەیانەوێت بە کەرامەتەوە بژین، بە ژیانی هاوبەش لەگەڵ گەلی تورکدا بە شێوەیەکی دیموکراتیک پێکەوە بژین، پێیان دەوترێت تیرۆریست. جەهەپە لەبەرامبەردا ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی نەخێر پرسی کورد هەیە. ئێمە ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین. باشە لە ڕاستیدا دەبێت مرۆڤ چەپڵە بۆ ئەم هەڵوێستە لێبدەن. پێویستە گەل نرخی بزانن. بەڵام ئیتر گەلی کورد لەم قسانە بێزار بووە. ئەمە شتێکی نوێ نییە. هەموو دەسەڵاتداران کە هاتوون و ڕۆیشتوون وتوویانە کە پرسی کورد هەیە. کەس نەیگوتووە پرسی کورد نییە. هەروەها ئەردۆغانیش کاتێک لەگەڵ بەرژەوەندییدا بگونجێت باسی لەوە کردووە کە پرسی کورد هەیە. کاتێک بە پێی بەرژەوەندیی نەبووبێت، دەڵێت پرسی کورد بوونی نییە. هەر لە سەرەتاوە دەسەڵاتداران ئەمەیان وتووە، ئۆزالیش وتی. مەسعوود یڵمازیش وتی. ئەوەی نەیگوتبێت، نییە. لە ڕاپۆرتەکانی پێشووی جەهەپەدا وتراوە و پرسی کورد قبوڵ دەکات. بەڵام تەنها قسە بەس نییە. ئیتر پرسی کورد بە هەموو لایەنەکانییەوە خۆی ئیجبارییە. چارەسەری دەبێت بکرێت. لە تورکیا ئێستا چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد ئیجبارییە. ئەگەر جەهەپە بڵێ پرسی کورد هەیە، ئەوکات بەرنامەیەک پێشکەش بکات. هەروەها سەبارەت بە چارەسەری پرسی کوردەوە دەبێت نەخشە ڕێگایەک پێشکەش بکات. ئەوان دەڵێن ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین. پلان و پڕۆژەی ئەم پرسە بخاتە ڕوو. ئەم نەخشە و پڕۆژە چارەسەریە دەچێتە کوردستان. لە هەموو شوێنێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت. قسەوباسی لەسەر دەکرێت. گوێ لە داواکارییەکانی گەلی کورد دەگیردرێت. لەگەڵ هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چین و توێژەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. سەرەتا ئیمرالی بە مۆخاتەب وەربگیردرێت. ڕێبەر ئاپۆ مۆخاتەب دیار دەکات. بە ڕەتکردنەوەی مۆخاتەب بوونی ڕێبەر ئاپۆ، هیچ ناکرێت. ئەگەر جەهەپە لەم بوارەوە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی دەنوێنێ، ئەوا پێویستە بوێرانە هەڵسوکەوت بکات. دەبێت ئیرادە نیشان بدات. پێویستە هەنگاوێکی پراکتیکی بنێت. ئەگەر ڕاستگۆیی بنوێنێت و خاوەنداری لە قسەکانی بکات، ئیرادەی بە بەهێزی چارەسەری لە دژی هەر جۆرە فشار و هێرشێک نیشان دەدات. بۆ نموونە کاتێک قەیوم لە ئەسەنیورت دانرا، ئەگەر بەرخۆدانێکی کۆمەڵایەتی زۆر بەهێز دروست بکرایە، ئێستا جەهەپە یەکەم پارتی تورکیا بوو. نوێدەکرێتەوە..
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک کوڕەژارۆ و گارەیان بۆردوومان کرد ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی کامەران عوسمان ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ١٦ جار کوڕەژارۆ و گارەیان بۆردوومان کردووە. ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی کامەران عوسمان ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ١٦ جار کوڕەژارۆ و گارەیان بۆردوومان کردووە. ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی لە کوردستان_عێراق کامەران عوسمان ڕایگەیاند لەنێوان کاتژمێر ١٦:٥٥ و ١٧:٣٠، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٦ جار هەرێمی مام ڕەشای چیای کورەژارۆ و گەلی ڕەشاڤای هەرێمی بەری نزارێی چیای گارەیان بۆردوومان کردووە. کامەران عوسمان ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەماوەی چوار ڕۆژدا ٢٧ جار زنجیرە چیای گارەیان بۆردوومان کردووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئابی ئاشکرا کرد. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە: "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە سەر رێبازی فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) هەنگاو دەنێن، ٤٠هەمین ساڵی تێکۆشانی ئەفسانەیی خۆیان پڕکردەوە و پێیاننایە ساڵی ٤١ەمینی تێکۆشانەوە. ٤٠ ساڵ بێ پسانەوە بەرگریی رەوایان لەگەلی کورد کردووە، تێکۆشانی ئازادیی چەکداریان بەڕێوەبردووە، لە دژی هەموو هێرش، کۆنسێپتی پاکتاو و پلانەکانی قڕکردنی لەسەر پێ ماونەوە، هیوای سەرکەوتنی گەلە بندەستەکەمانیان بەزیندوویی راگرت، کە هەر ئەوە بەتەنیا خۆی سەرکەوتنە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە بەرخودانی گەلی کوردەوە فێری وانەبوون، بە گوێرەی هەلومەرجی سەردەم خۆی گۆڕی، لە پاڕادایمی و ئایدۆلۆژیای ئاپۆییدا خۆی قووڵکردەوە، لە تاکتیکدا خۆی شارەزاکرد و لە گەریلایەتیدا بووە پسپۆڕ، ئیتر نەک هەربۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلانی بندەست گۆڕدرا بۆ سەرچاوەی سودوەرگرتن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ساڵی ٤١ەمینی جەژنی ژیانەوە، هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئابیان بە شێوەی شکۆمەندانە پێشوازی کرد، لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە شێوەیەکی بێپسانەوە خۆڕاگرییان کرد. بەرخودانی ئەفسانەیی فەرماندە گیانبازە نەمرەکەمان بەروار دێرسیم- سەیران چۆماک لە چیای ئاگری، نیشانی دۆست و دوژمنیدا کە راستی و حەقیقەتی عەگیدبوون، بێریتانبوون و زیلانبوونی ژنانی کوردی ئازاد هەرگیز شکست ناهێنێت. بەرخودانی نەبەزیوانەی هاوڕێیانمان ئەیلەم ستێرک- مریەم ئۆنور، سۆزدار ئەڤین- بەتول ئایدن و ئامانج دەڤریم – هاجەر تەکین لە ئەلکێ و کاتۆ مارینۆس هەمان راستی لە گۆڕەپانە جیاجیاکان خستەڕوو. ئەو هاوڕێیانەمان کە لە مانگی ئاندا شەهیدبوون، پێشەنگایەتی و قارەمانێتی ژنانی کوردی ئازادیان لە کەسایەتی یەژاستاردا بە هەموو جیهان نیشاندا، رۆحی ئازادییان بە گەلەکەمان و ژنان بەخشی. هاوڕێیانمان ئالان مەلازگر، ئۆرهان جیهاد بینگۆل، رۆسیدا مێردین، سارا تۆڵهەڵدان، سەما جویا چەولیک، تیژدا ژیان و هاوڕێیانی دیکەمان کە لە کاتی جیاجیادا شەهیدبوون، بەڵام لە مانگی ئابدا شەهیدبوونیان راگەیەندرا، بوونە نمونەی بژاردە و دیاری فەرماندەیی گەریلای عەگیدبوو و بەو جۆرە ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانمان نوسیەوە. ئێمە هاوڕێیانمان کە لە سەر رێبازی فەرماندە عەگید هەنگاویان نا، بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە و رایدەگەینین کە ئێمە شوێنکەوتووی شەهیدان دەبین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە ئامانجی ئەوان بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن. سوپای تورکی داگیرکەر وێڕای بۆردومان و ئۆپراسیۆنی لەڕادەبەدەر لە باکوری کوردستان، هەروەها ٩٠ جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کرد و تاوانی شەری ئەنجامدا. هێزەکانمان هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان کە پشتئەستورن بە تەکنەلۆژیا، تێکشکاند، رۆحی فیدایی ئاپۆییان بەرزکردەوە، لە تاکتیک، چالاکی و رێبازەکانی گەریلادا خۆیان قووڵکردەوە، بەو جۆرە وەڵامیاندایەوە و چەندین چالاکییان کرد. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان مانگی ئاب پێرفۆرمانس و ئەدایەکی گرنگی شەڕیان نیشاندا، لە ئاسمان و زەویەوە چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا و گورز قورسیان لە سوپای داگیرکەر وەشاند. لە ماوەی مانگی ئابدا یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار و شەهید ئاخین موش ١٩ چالاکیان ئاسمانییان کرد. هەروەها بە زۆر رێگە و رێباز گەریلا ١٣٣ چالاکی زەمینی ئەنجامدا. بە گشتی ١٥٢ چالاکییان کرد. مێدیای شەڕی تایبەت و سوپای تورکی داگیرکەر زیانەکانیان لەو چالاکیانەدا شاردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چالاکیەکانیان لەلایەن هێزەکانمانەوە بە بەڵگە و دیمەن نیشاندراون، لە ئەنجامی چالاکیە ئاسمانی و زەمینیەکانی هێزەکانمان بە گشتی ٥٦ داگیرکەر سزادراون کە ٣ لەوان پلەدار بوون و ٤٣ داگیرکەریش برینداربوون. ئاماری مانگی ئاب بەم جۆرەیە: هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک: هێرش بە فڕۆکەی سەڕ: ٣٥٠ هێرش بە هەلیکۆپتەر: ٣٣ هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٩٠ ژمارەی شەهیدەکانمان: ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون: ٤ چالاکییەکانی گەریلا: چالاکییەکان لە ئاسمانەوە: ١٩ چالاکی زەمینی: ١٣٣ کۆی چالاکییەکان: ١٥٢ کوژراوانی دوژمن ئەو سەربازە داگیرکەرانەی سزادراون: ٥٣ ژمارەی ئەو پلەدارانەی سزادراون: ٣ ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ٤٣ ئەو کەلوپەل و کەرستە سەربازیانەی لەناوبراون؛ ئۆتۆمبێلی سەربازی: ١ جبەخانە: ١ درۆن: ٤ کامێرای چاودێری حەراری: ١٩ مۆڵگە: ٥ خێمە: ٨ پرۆژێکتۆر: ٥ فۆتۆکاپان: ١ ئەو کەرستە و کەلوپەلە سەربازیانەی گورزیان لێدراوە: ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش: ٣ حەفارە: ٤ سیستمی بەرگری ئاسمانی: ١ کۆنتینەر: ١ خێمە: ٤ کامێرای چاودێری حەراری: ١ مین دۆزەرەوە: ١ مۆڵگە: ١٨ ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە: تەقەمەنی: ١ درۆنی بۆمبڕێژکراو: ١".
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان قسەی بۆ رادیۆی دەنگی گەل کرد و دەقی ئەو گفتوگۆیە بەم جۆرەیە: پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٦ ساڵی تێپەڕاند. ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە چی بوو؟ بەر لەوە وەڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە؛ لەم ماوانەی دواییدا چەندین شەهیدی گرنگ و بەنرخمان بەخشی. هەڤاڵانمان ئالان مەلازگرت، بەروار دێرسیم، د.ساریا، ئۆرهان جیهاد بینگۆل، رۆسیدا مردین، سەرحەد پاتنۆس، یڵماز دێرسیم، خەبات جودی، زەمانی ئامانۆس، هەبون پیرۆ، بۆتان ئۆسیان و لەم دواییەشدا لە مێردین هەڤاڵان زەردەشت سوروچ، رێباز باگۆک، هەروەها گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە هێرشەکان دوژمندا شەهیدبوون. سەرجەم شەهیدانی قارەمانی ئەم ماوەیە بە رێز و خۆشەویستیەوە یاددەکەمەوە و ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە دووپاتدەکەمەوە. ئێمە تۆڵەی ئەوان دەکەینەوە. بێگومان ژمارەیەکی زۆری هەڤاڵانمان لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا شەهیدبوون. لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەدا کە ئاماژەم پێدان، سەرجەم شەهیدان بە بیردەهێنمەوە. ئێمە زۆرێک لەو شەهیدانەمان لە نزیکەوە ناسی؛ رەنج وهەوڵی زۆریان دا. لەگەڵ هەڤاڵان رۆسیدا و گوڵستان چەندین ساڵ پێکەوە خەباتمان کرد؛ رەنجی زۆریان کێشا. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی راست نوێنەرایەتی هەموو ئەو هەڤاڵانە بکەین، خاوەنداری لە یادی ئەوان بکەین. مانگی تشرینی یەکەم لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا مانگێکی گرنگە. لە ناو ئەو مانگەدا بەرخودانی زۆر هاتنە ئاراوە. بەرخودانی کۆبانێ لەو مانگەدا گەیشتە هەستیارترین ئاست. لە هەمان کاتدا سەرهەڵدانەکانی باکور بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ لەم مانگەدا بوون. بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی لە شارەکان لەم ماگەدا پەرەی سەند. هەموو شەهیدانمان کە لەو بەرخودانە پیرۆزانەی مانگی تشرینی یەکەمدا ئێمەیان بەرەو هەرمانبوون و مانەوەی هەتاهەتایی برد، لە کەسایەتی هاوڕێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) یاد دەکەمەوە، ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانی قارەمانمان داوە لە کەسایەتی شەهیدانی تشرینی یەکەمدا جارێکی دیکە بە بیردەهێنمەوە. بابێمەوە سەر وەڵامەکەت، پیلانگێریی کە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد، لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە رێکخرابوو. ئەو پیلانگێڕییە بە توندی شەرمەزار دەکەم. پیلانگێڕیی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا هێرشێک بوو بۆ سەر ئایندەی گەلەکەمان. هێرشێکی بێویژدانانە و خیانەتکارانەبوو. بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی و باڵادەستکردنی سیاسەتی قڕکردن لە کوردستان، ئەنجامدرا. هەموو ئەو قارەمانانەمان کە لە دژی ئەوە بە دروشمی ' ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' ئاگرییان لە جەستەیان بەردا و خۆڕاگرییان کرد، یادیان دەکەمەوە. ئەوان پێشەنگی تێکۆشانن لە دژی پیلانگێڕی. ئەوان نیشانیاندا کە پیلانگێڕی خائینانە، ستەمکارانە و ناڕەوا بە چ شێوەیەک رادەگیرێت. ئەو قارەمانانە بە شەهیدبوونی خۆیان نیشانیاندا کە پێویستە بەرخودان لە دژی پیلانگێڕی بە چ شێوەیەک بێت. لە دژی پیلانگێڕی ڕێبەر ئاپۆ زۆرترین تێکۆشانی کرد و رووبەڕووی بووەوە. دوژمن ویستی بە پیلانگێڕی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکەمان لە بنەوە لەناو ببات. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی خراوەتە زیندانی تاکەکەسی و بۆ چەندین ساڵ بە تەنیا هێشتیانەوە. ئەوان دەیانویست ڕێگری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن بیرۆکەی داهێنەرانەی خۆی بەرهەمنەهێنێت و کارێک بکەن کە ڕێبەر ئاپۆ نەتوانێت بیربکاتەوە. بەم شێوەیە ئامانجیان بوو کە بە زیندوویی بیکوژن. لە دژی بزووتنەوەکەشمان، لەڕێگەی هەندێک ناپاک و خائینەوە چەند پلانێکیان دانا، دەیانویست بزووتنەوەکەمان تووشی پارچەبوون بکەن و پاکتاوی بکەن. لە بەرامبەر ئەمەدا ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەک کە بەلای هەموانەوە چاوەڕێنەکراو بوو، بە مامەڵەیەکی داهێنەرانە تاریکی ئیمراڵی رووناک کردەوە و دواتریش رووناکی و تیشکی خۆی بە جیهاندا بڵاوکردەوە. قاڵبوونەوە و قووڵبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی خۆڕاگری و ئەو هەڵوێستەی لەوێ نیشانیدا، بە داهێنەر و قووڵبوونەوەی خۆی پارادایمێکی نوێی ئافراند. لە سەردەمێکدا کە ریئال سۆسیالیزم لەناوچووبوو، هەمووان ڕێگەی خۆیان ون کرد و لە لە گەڕانێکدا بوون لە دژی بە بنبەست گەیشتن، ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی پێداویستییەکانی سەردەمی دایەوە. لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا، نیشانیدا کە مرۆڤەکان بێدەسەڵات نین و وەک رێگەچارەیەکیش، پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیی پاڵپشت بە ئازادی ژنانی، ناسان. بەم شێوەیە ئەو تاریکییەی کە دوژمن دەیویست پەرەی پێبدات، گۆڕی بۆ ڕووناکی و بوو بە هیوا بۆ گەلانی کوردستان و گەلانی چەوساوەی جیهان. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک خرایە زیندانی ئیمراڵییەوە، وەک رێبەر گەلی کورد دادەنرا. هەرچەندە روانین و پێرسپێکتیڤی ئایدیۆلۆژیی ڕێبەرمان زۆر فراوان بوو، بەڵام وەک ڕێبەری گەلی کورد ناسرابوو. کەچی لەم قۆناغەدا ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانی خۆی سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و نەک تەنیا بۆ گەلی کوردستان، بەڵکو هەواداری و هاوسۆزییەکی زۆری گەلانی عەرەب، ئاشووری-سوریانی و هەموو گەلانی ناوچەکەی بەدەستهێناوە و لە سەر ئاستی نێونەتەوەییدا بووەتە رێبەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە سەرجەم چەوساوە و بندەستان هەموویان رووی تێدەکەن و لێی نزیک دەبنەوە. لە بنەڕەتدا بە هۆی هەڵوێست و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆوە پیلانگێڕییەکە بێ ئاکام بوو. بە دڵنیاییەوە سەرەڕای ئەمەش شەهیدەکانمان و گەلە ئازارچەشتووەکەمان کە ٢٦ ساڵە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بە بە پێداگرییەوە تێدەکۆشن؛ گەلەکەمان کە لە شەقامەکان، لە چیاکان، لە دەرەوەی وڵات، لە ناوخۆی وڵاتدا خۆڕاگری دەکەن و ئەو دۆستانەشمان کە پشتیوانی لە تێکۆشانمان دەکەن، رەنج و ماندووبوونی زۆیان کێشا. بە واتایەکی تر ئەم لایەنانەی کە ئاماژەم پێکردن، بە دەوری هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆوە بوون بە بازنەیەک و بەم جۆرە یلانگێڕییەکە سەرکەوتوو نەبوو. بێگومان پیلانگێڕییەکە بەردەوامە. بەڵام بێ ئەنجام ماوەتەوە؛ بزووتنەوەکەمان گەشەی کردووە، ڕێبەر ئاپۆ هێندەی تر بەهێز بووە؛ ئەندێشەکانی بە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، بەڵام هێشتا پیلانگێڕییەکە بەردەوامە. تا سیستەمی ئیمراڵی لەئارادابێت و ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، پیلانگێڕییەکە کۆتایی پێنەیات، بەردەوام دەبێت. بۆیە بۆ ئەوەی پیلانگێڕی بەتەواوی تێکبشکێنین، لە ساڵی ٢٧هەمین دا، پێویستە تێکۆشان دژ بە هێڵی پیلانگێڕی زیاتر بەگوڕ بکرێت. ئێستا ئەگەرچی دوای ٢٦ ساڵ درەنگیش بووە، بەڵام یەکێک لەو کەسانەی کە زانیاری زۆری پەیوەست بە قۆناغی پیلانگێڕییەوە هەیە، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی ئیتاڵیا، بەڕێز ماسیمۆ دالێما، هەندێک شتی ئاشکرا کرد. خۆی لە کاتی پیلانگێڕیدا هەڵوێستی هەبووە و لە هەندێک هەوڵدا لەپێناو رێبەرایەتی رۆڵی بووە. لە ڕاستیدا ئەوەی ئەو وتی ئێمە خۆمان دەمانزانی، بەڵام بۆ یەکەمجار لەلایەن کەسێکەوە ئاشکراکرا، کە خۆی راستەوخۆ لە بابەتەکەدابوو، ئاگاداری پرۆسەی پیلانگێڕییەکە بوو لە ئاستی سەرۆکوەزیراندابوو، ئەو بابەتە ئاشکرا کرا. دالێما بە شێوەیەکی ڕوون وتی، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا، بیل کلینتۆن، تەلەفونی بۆکردووە و پێی وتووە عەبدوڵا ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکە، بەڵام ئەو ئەنجامی نەدا، ئاسان نەبوو ئەنجامی بدات، ئەو ئەم مامەڵەکردنەی قبوڵ نەکرد. وەک وتم ئێمە پێشتر ئەوەمان دەزانی، بەڵام بەم جۆرە کە بە شێوەی فەرمی کەوتە بەرباس و بوو بە رۆژەڤ گرنگە. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێرشە بۆ سەر ئیرادەی گەلەکەمان. بەتایبەتی ئەمریکا، ئیسرائیل، بەریتانیا و ئەو وڵاتانەی پشتیوانیان لێدەکرد وەک ڕووسیا و یۆنان بە گشتی ٣٤ دەوڵەت ئاگاداری پیلانگێڕییەکە بوون و هەر کامێکیان لە ئاستی جیاجیادا لەو پیلانگێڕییەوە گلابوون و پشتیوانیان لێکرد. ئەم هێرشە پیلانگێڕییە بۆ سەر داهاتووی گەلەکەمان نەک هەر پیلانگێڕییەکە بەرامبەر یاسا، بەڵکو لەهەمان کاتدا پیلانگێرییەکە دژی ئەخلاق. بڕوانن؛ گەلەکەمان ٢٦ ساڵە ئەمەی قبوڵ نەکردووە و ڕۆژانە لە گۆڕەپانەکاندایە. لە ساڵی ٢٠١١ گەلەکەمان لەسەر بنەمای هەڵمەتی 'ئۆجەلان ئیرادەی سیاسی ئێمەیە' دەستی بە واژۆکۆکردنەوە کرد و لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا ١٠ ملیۆن کوردستانی ئیرادەی خۆیان ڕاگەیاند. هەموو ئەم واژۆیانە لە برۆکسل تۆمارکرابوو. ئەم بەڵگەنامانە لە ئەرشیفی دامودەزگا پەیوەندیدارەکاندا بەردەستن. بە دڵنیاییەوە لەو کاتەوە لایەنگرانی ڕێبەر ئاپۆ هێندەی تر زیادیان کردووە. بەکورتی رێبەرێکی لەم جۆرە بە شێوازی نائەخلاقی و نامرۆڤانە ڕفێندرا و ڕادەستی تورکیا کرا. ئەو دەوڵەتانەی ئەم کارەیان کردووە، هاوبەشن لە تاوان دژی گەلەکەمان و پێویستە بزانن کە دەبێت داوای لێبوردن لە گەلەکەمان بکەن. هەروەها پێویستە واز لە درێژەدان بە پیلانگێڕییەکە بهێنن. ئەمە تاوانێکە دژی گەلی کورد و دەبێت دەستبەرداری بن. ئێستا سەلمێندراوە کە پیلانگێڕی تاوانێکە لە دژی داهاتووی گەلەکەمان. بە کۆکردنەوەی ملیۆنان واژۆ، بە ڕێپێوان و هاوار ئەوە نیشاندرا. زیاتر لە هەمووان پێویستە دەوڵەتە پەیوەندیدارەکان ئەم ڕاستییە ببینن و هەنگاو بنێن. گەلەکەمان چاوەڕێی ئەوەیە ئەو دەوڵەتانە داوای ێبوردن بکەن. جیالەوە ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی ئاسایی نییە. خاوەن ئەو روانینەیە کە چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان دەدۆزێتەوە. وەڵامێکە بۆ هەموو ئەو بەڵایانەی ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە. بۆ نموونە؛ کاتێک داعش وەک بەڵایەک سەریهەڵدا و بوو بە بەڵا بۆ گیانی هەموو مرۆڤایەتی، ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە تێکشکاندنی ئەم هێزەدا. واتە هەم بە بانگەوازەکەی و هەم بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، هەم بە ئایدۆلۆژیاکەی ئەم کارەی بە جێگەیاند. لەسەر بنەمای ئەو ئایدۆلۆژیایە، شەڕێکی گیانبازانە لە دژی داعش ئەنجامدرا. ئەگەر بەهۆی ئەو هەڵوێستە ئایدۆلۆژیکەوە نەبوایە، بەم جۆرە دەستوەردان لە شەنگال نەدەکرا؛ بەرخودانی مێژوویی کۆبانێ ئەنجام نەدەدرا. لە بەرامبەر کەسێک کە خاوەن ئەو رۆڵ و پێگەیە، دەبێت لەوە زیاتر دژایەتی نەکرێت، دەبێت ئازاد بکرێت. هەربۆیە لە سەرتاسەری جیهاندا لایەنگرانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، هێزە چەپ- سۆسیالیستەکان، لایەنگرانی ئاشتی، لایەنگرانی ئازادی ژن و جیهانێکی ئیکۆلۆژیک؛ هەرهەمووان دەبێت لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ و بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن. ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، بەرەپێشچوونی زۆری لێدەکەوێتەوە. لە دژی پیلانگێڕیی تێکۆشانێک بەڕێوەدەچێت. بە زۆری لە وڵات و ئەوروپا خۆپیشاندا ساز دەکرێت. هەروەها لە ئامەد لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام دەدرێت. لەوبارەوە چی دەڵێن؟ لە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا و لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا بزوتنەوەکەمان، هاوڕێیانمان، گەلەکەمان و دۆستانمان رەنجی زۆریان داوە و ٢٦ ساڵە بەرخودانێکی زۆر شکۆدار دەکەن. ئەوە راستیەکە. بەڵام لەپای رەنج، تێکۆشان و بەرخودانی رێبەر ئاپۆ، ئەو بەرخودانە وەک پێویست نییە. دەبێت زیاتر پەرە بە تێکۆشان لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ بدرێت. ئاستی هەنووکەیی بەس و وەک پێویست نییە. بەڵگەی روونی ئەوەش بریتیە لەوەی کە ماوەی ٤٤ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵی ربەر ئاپۆ نازانرێت. ئەگەر ئێمە لەدەرەوە بمانتوانیبایە تێکۆشانی بەهێز بکەین، ئەوان نەیاندەتوانی شتێکی لەو جۆرە بکەن. لەو خاڵەدا وەک بزوتنەوە و گەل دەبێت ئێمە کەموکورتی خۆمان ببینین. ساڵی رابردوو لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا لە ٧٤ ناوەندەوە دۆستانی گەلەکەمان بە شێوازی کەمپین دەستیان بە هەڵمەتێکی زۆر گرنگ کرد. ئەو بە راستی هەوڵێکی بەنرخ بوو. ئەو هەڵمەتە کە لەمڕۆشدا بەردەوامە زۆر بەرەوپێشچووە؛ ژمارەیەکی زۆر لە زانایان، سیاسەتمەداران، بیرمەندان، نامەیان نوسی، لە ئاستێکدا خاوەنداری سازبوو؛ گەلەکەسمان بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا کرد، بەڵام دیسان وەک پێویست نییە. ئێستا پێدەنێینە دووەم ساڵی کەمپینەکە و ئەوەش قۆناغێکی نوێیە. لە ساڵی دووەمدا دەبێت هەڵمەتەکە زیاتر پەرەی پێبدرێت. بۆ ئەوەی سەردەمێکی نوێ دەستپێبکات، دەبێت وڵاتپارێزان و دیموکراسیخوازان باشتر فیداکاری بکەن، زیاتر گوڕ بە تێکۆشان بدەن. ئەنجام وەرگرتن لەو هەڵمەتە بە واتای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. هەربۆیەشە دەبێت ئێمە زیاتر پەرە بە تێکۆشان بدەین. ڕێبەر ئاپۆ تاکە یەک کەس نییە، ناسنامەیە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کۆمەڵگایە. ئازادی گەلی کوردە، ئازادی گەلانی ناوچەکەیە. داهاتووی گەلانی تورک، عەرەب، فارس، ئاشووری-سوریانی و گەلانی دیکەی ناوچەکە لێرەدایە. هەر لەبەر ئەوەشە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'نەک بۆ من، بەڵکوو لەپێناو خۆتان تێبکۆشن'. واتە هەمووان دەبێت لە پێناو خۆیان خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن. خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ، خاوەندارێتی لە دۆزی خۆمانە. هەربۆیەش لە ساڵی ٢٧هەمینی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، هەروەها لە ساڵی دووەمی ئەم هەڵمەتەدا کە بە واتای قۆناغێکی نوێیە، پێویستە هەمووان بە شێوەیەکی چالاکانەتر بەشداری هەڵمەتەکە بکەن. ئەمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئازادی، دیموکراسی و یەکسانی، بۆ چارەسەری پرسی برسێتی-ئابوری لە تورکیا، پێویستی بەوە هەیە. هەربۆیە دەبێت هەمووان بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن. هەندێک بەدواداچوونمان کرد لە کۆبانێ، رەقا، تەبقا، شەنگال، حەڵەب لەو چوارچێوەدا چالاکی زۆر ئەنجامدراون. ئاشکرایە کە ئەو هەنگاوە دواتر بەهێزتر دەبێت. هەروەها لەو بڕوایەدام کە لە کۆتایی هەفتەدا لە ئەوروپا گەورەتر دەبێت. وەک ئێوەش وتتان ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد لەلایەن رێکخراوە مەدەنیە دیموکراتیکەکانەوە لەپێناو ئاشتی و ئازادی گردبوونەوەیەکی بەرفراوان سازدەکرێت. سەرەتا داوا لە گەلەکەمان دەکەم لە هەر شوێنێک دەبن با ببن بە توندترین شێوە ساڵیادی پیلانگێڕی شەرمەزار بکەن، و بە شێوەی بەهێز بەشداری چالاکییە سیاسی - کۆمەڵایەتییەکان بکەن. لەم چوارچێوەیەدا ئەو گردبوونەوەیەی لە ئامەد ئەنجام بدرێت گرنگە. دیارە لایەنە دیموکراتیکەکان دەیانەوێت بەم گردبوونەوە پەیامێک بۆ کۆمەڵگا و جیهان بنێرن. لە وەها هەلومەرجێکدا، زۆر واتادار دەبێت گەلی کورد و دۆستەکانیان لە تورکیا، گردبوونەوەیەک لەگەڵ دیموکراسیخوازان لە ئامەد ئەنجام بدەن، نەک بە دەیان هەزار بەڵکو بە بەشداری سەدان هەزار کەس گردبوونەوە ساز بکەن. چالاکی لەم جۆرە هەم لەو رووەوە کە پەیامێک دەدات جیهان گرنگە، هەمیش بۆ دەستپێکردنی دووەم ساڵەی هەڵمەتەکە دەبێتە سەرەتایەکی بەهێز. خۆی لە خۆیدا چ لە وڵات و چ لە دەرەوەی وڵات دەبێت ئێمە بە چالاکی جەماوەری خاوەنداری رێبەر ئاپۆ بکەین. ئەگەر ئەوە بکەین ئەو کاتە ئاستی ئازادیی جەستەیی دەتوانێت دەستەبەر بێت. بۆیەش دەبێت هەمووان لەسەر ئەو بنەمایە بجوڵێنەوە. دەوڵەتی تورک ٧ ساڵە بەمەبەستی داگیرکردنی باشوری کوردستان لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدات. پێشتر کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک دەیانگوت، 'قوفڵکردنەکە مانگی تشرینی دووەم تەواو دەبێت'. ئەوەندەی نەماوە بۆ مانگی تشرینی دووەم، بەڵام لە گۆڕەپانەکەدا شەڕی دژوار لەئارادایە. لەو بارەوە چی دەڵێن؟ بەر لە هەموو شتێک دەڵێین : لە قۆناغی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیشدا گەریلا ئەرکی خۆی رادەپەڕێنێت. خاوەنداری لە هەڵوێستی خۆی درێژە پێدەدات. وەک ئێوەش وتتان، بەر لە حەوت ساڵ واتە لە ٢٠١٧دا لە باشوری کوردستان دوای ئەوەی بە پێشەنگایەتی پەدەکە رێفراندۆم کرا، دەوڵەتی تورک بڕیاری داگیرکردنی باشوری کوردستانیدا. پەکەکەشی وەک پاساو نیشاندا، بەڵام دەوڵەتی تورک بەگوێرەی بەرژەونەدییەکانی و بۆ ئەوەی بتوانێت خستنەژێرکۆنتڕۆڵی کوردستان مسۆگەر بکات، بە پێویستی بینی کە هەرێمی ستراتیژیەکانی باشوری کوردستان داگیر بکات، رەنگە یەک لە هۆکارەکانی پەکەکە بێت، بەڵام بە گشتی بە شێوەیەکی ستراتیژی لێی دەڕوانێت. دژی ئەمە وەستاوینەوە. لە ڕاستیدا هیوامان دەخواست کە هێزەکانی باشوور هەرهیچ نەبێت پشتیوانیمان بکەن. بەڵام لەم بابەتەدا دۆخەکە روون و لەبەرچاو دیارە. ئەگەر بەتەنیاش بین، بەشێوەیەکی مێژوویی خۆڕاگریی دەکەین. بەتایبەت لەم ٤ ساڵەی دواییدا بەرخۆدانی گەریلا بە شێوازی جیاواز بەردەوامە. بۆیە هەندێک هەنگاوی تاکتیکی نرا. شەڕیناو گۆڕەپان کە پشت بە تیمە شارەزاکان و بەرخۆدان لە تونێلەکاندا دەبەستێت، هەروەها شارەزایی لە شەڕی گەریلادا ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی بەرزترکردەوە. هەروەها تا ئاستێک باڵادەستبوون بەسەر تەکنەلۆژیادا پەرەی پێدرا. لەسەر ئەم بنەمایە بەرخۆدانێکی زۆر مێژوویی دەکرێت. دەوڵەتی تورک بەتەنیا خۆی دژی ئێمە شەڕ ناکات. ئەو بەو چەکی مۆدێرنی ئەم سەردەمەی کە لە چوارلای جیهانەوە بەدەستی هێناوە لە دژی ئێمە شەڕ دەکات. بەوەشەوە ناوەستێت؛ چەکی قەدەغەکراو لە دژی ئێمە بەکاردەهێنێت؛ گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت. هەروەها ناتۆش پشتگیریان دەکات؛ پەدەکە هاوکاری لەگەڵ دەکات؛ عێراق ڕێگە دەدات و پشتیوانی لێدەکات. ئێستا بەرەی نوسرەیان هێناوە؛ ئەوانیش بەشداری شەڕەکەن. بەم شێوەیە پشتگیری دەوڵەتی تورک دەکەن. جەردەوانەکانیان لە باکوری کوردستانەوە هێناوە و لە زۆر شوێن جێگیرکراون، بەم جۆرە تێکەڵ بە شەڕەکە کراون. سەرەڕای هەموو ئەمانە، دەوڵەتی تورک کە زۆر پەسنی خۆی دەدات، هێشتا نەیتوانیوە ئەو ئەنجامەی دەیەوێت بەدەستبهێنێت. راستە؛ هەندێک ناوچە داگیرکراون، بەڵام لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان و شەڕ هەیە. واتە ناوی قوفڵیان لەو هێرشانە ناوە؛ دەڵێن ئەو هەرێمە تەوق دەدەن و مانگی تشرینی دووەم قوفڵەکە دادەخەن. ئەوەتا مانگی تشرینی دووەمیش هات؛ هێندەی نەماوە. بەپێچەوانەوە لە زاپ ئەوان قوفڵ بوون. ئێستا بیر لەوەدەکەنەوە کە ئەو قوفڵە چۆن بکەنەوە. واتە ٤ ساڵە دەوڵەتی تورک نازانێت چۆن چەمی زێ کۆنترۆڵ بکات. هەر ئەوە بۆخۆی شکستی ئەوانە. لە کەناری چەمی زێ کاتێک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە شاخی جودی ئاگریان لە بارەگاکانیان بەردا، هاوڕێەکی یەژاستار وتبووی 'ئاگر کەوتە ناو دڵی ئەنقەرەوە'، بەراستیش ئاگر کەوتووەتە ناو دڵی ئەنقەرە. هەر بۆیەش هەموو فەرماندەکانیان گۆڕین لە بنەڕەتدا شکستیان هێنا. ئەم دۆخە شکستی ئەوان دەردەخات. بەڵام دەبێت بێلایەنەکانیش ئەمە پشتڕاستبکەنەوە. ئێمە دەڵێین، شکستیان هێنا؛ ئەوانیش دەڵێن سەرکەوتووین. بەو پشتگیرییە زۆرەی هەیانە، بەو تەکنەلۆژیایەکی زۆرەشی لەبەردەستیاندایە، تا ئێستا سوپایەکی لەو جۆرە نەیتوانیوە زاپ کۆنترۆڵ بکات. ئێستا داوای هاوکاری لە پەدەکە دەکات؛ ئەوان دەیانەوێت ڕێگایەک لە دەوروبەری دێرەلۆک ساز بکەن، لەسەر ئەم بنەمایە دەیانەوێت گەمارۆی هێزەکانمان بدەن، لە لایەکی ترەوە دەیانەوێت بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگاکە لەسەر هێڵی باڵیندا لەلایەن پەدەکەوە، دیوی بارزان کۆنتڕۆڵ بکەن. بەم شێوەیە پەنایان بۆ چەندین شێواز بردووە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەنجامێک بەدەستبهێنن. ئەو شەڕەی ئێستا دەیکەین، تەنیا شەڕ بۆ پاراستنی باشووری کوردستان نییە، راستە ئەم شەڕە لە باشووری کوردستان دەکرێت، بەڵام تەنیا ئەم مانایەی نییە. ئەم شەڕە شەری پاراستنی تەواوی کوردستان. بۆیە ئێمە ئەم شەڕە وەک بەرخۆدانێکی پیرۆز دەبینین. ئەگەر دەوڵەتی تورک لێرە سەرکەوێت، دەیەوێت هەموو گەلانی بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە. بۆیە ئەم شەڕە بۆ ناوچەکە زۆر گرنگە. ئێمە لەبەردەم ئامانجی عوسمانی نوێی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگنەکۆن-قزیل ئەلما دەبینە لەمپەر و بەربەست. ئەم پڕۆژەیەی ئەوانمان لە زاپ چەقاندووە و شەڕەکە بەم شێوەیە درێژەی هەیە. نەک هەر لە باشوور، بەڵکو لە باکوور و لە هەموو شوێنێک بەرەنگاری ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەبینەوە. ئەمڕۆ لە باکووری کوردستان، لەسەر لوتکەی هەموو چیایەک، لە زیندانەکان، لە شەقامەکان، لە هەموو شوێنێک لەدژی کۆلۆنیالیزم و سیاسەتی قڕکاری دەوڵەتی خۆڕاگری لەئارادایە. بۆیەش بەرلە هەموو داوا لە گەلی باشوور، گەلی کوردستان و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین پشتیوانمان بن. چونکە ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی ڕەوایە، لەجێگەی خۆیدایە، پیرۆزە و گرنگە. ئەگەر ئەم بەرخۆدانە نەبوایە دەوڵەتی تورک بە کۆنسێپتی شۆڤێنیستی خۆی دەبووە بەڵایەکی گەورە لەسەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە. لەمڕۆدا ئێمە بەرامبەر بەوە وەستاوینەتەوە. لەم دواییانەدا شەڕ لە ناوچەکە پەرەی سەندووە و ڕەنگە ئەم شەڕە زیاتر تەشەنە بکات. ستراتیژی کورد لەم قۆناغە گرنگەدا چی دەبێت؟ ڕاستە، شەڕ هەیە و ناوچەکەی گرتووتەوە. ئاشکرایە کە ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت. گومان لەوەدا هەیە کە شەڕ زیاتر تەشەنە بکات. بێگومان ئەم دۆخە هەندێک گۆڕانکاری دەخاتە ڕۆژەڤی کارەوە. لەبەر ئەوەی ئەو لایەنانەی ئەم شەڕە بەڕێوەدەبەن بۆ داڕشتنەوەی سەرلە نوێی ناوچەکە شەڕ بەرپا دەکەن. ئەم بارودۆخە هەندێک دەرفەتی جیاواز دەڕەخسێنێت بەڵام لایەنی مەترسیداریشی هەیە. لەم کاتە هەستیارەدا گەلی کورد زۆر پێویستی بە یەکڕیزی نەتەوەیی هەیە. تۆ پرسیارت دەربارەی ستراتیژی نەتەوەیی کرد، بەڵام ئێستا ئێمە وەک نەتەوەیەک ستراتیژیەکی هاوبەشمان نییە. بەڵام دەبێت بە دڵنیاییەوە ستراتیژێکی نەتەوەیی دابڕێژین. وەک گەلی کورد ئەگەر بمانەوێت ئازاد، یەکسان و سەربەخۆ لەسەر ئەم خاکە بژین، دەبێت لەم کاتە مێژووییەدا ستراتیژێکی هاوبەشمان هەبێت ئێستاش دوژمنانمان زۆرترین سەرنجیان لەسەر ئەم بابەتەیە. واتە دەوڵەتە داگیرکەرەکان بۆ ئەوەی کورد یەکگرتوو نەبن و ستراتیژیەکی هاوبەشیان نەبێت لە هەوڵێکی بەرفراواندان، چونکە ئەگەر یەکێتی نەتەوەیی درست نەکرێت و ستراتیژێکی هاوبەش دروست نەکرێت کە هەمووان پشتی پێ ببەستن وەک چۆن گەلی کورد لە بەرنامەی جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانیدا لەدەرەوەی گۆڕانکارییەکان هێڵڕایەوە و ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی بوەوە، ئێستاش لەجەنگی جیهانی سێیەمدا کورد لەدەرەوەی گۆڕانکارییەکان بەجێدەهێڵدرێتەوە. تایبەتمەندی جەنگی جیهانی سێیەم جیاوازە لە جەنگە جیهانیەکانی پێشوو. ئەم جەنگە بە تێپەڕبوونی کات بەرە بەرە بەبڵاو بووەتەوە. واتە لەم کاتەدا وەک کورد ئەگەر بمانەوێت خاوەن پێگە، ئیرادە و هەبوونی خۆمان بین لەناوچەکەدا پێویستە پێش هەموو شتێک ستراتیژیتێکی نەتەوەییمان هەبێت. ئێستا دەوڵەتی تورک یەکێک لەو هێزانەیە کە ئاسایی نییە. ئەم دەسەڵاتدارییە لەناو سیستمی تورکیادا زیاتر ڕاست ڕەوە تا چەپ، لەسەر بنەمای دژایەتیکردن لە گەڵ کورد دروست بووە، دەسەڵاتێکی تورانییە، مەهەپە و ئەرگەنەکۆن و قزل ئەڵما و ئاکەپە لەسەر بنەمای لەناو بردنی مافی کورد بۆ ئەوەی لە ناوچەکەدا نەبێتە خاوەن پێگە لەگەڵ یەک ڕێککەوتوون. پەدەکە کە دەڵێت من پارتیەکی کوردستانیم لەگەڵ دوژمنی سەرەکەی کوردان ڕێک دەکەوێت و هاوکاریان دەکات. ئەمە کارەساتێکی گەورەیە. ئەمە شتێکی ئاسایی نییە و هەڵەیەکی زۆر گەورەیە. ئەمەش بەمانای هەڵوەشاندنەوەی هەوڵەکانە بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی نەتەوەییە. بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئەم هەڵەیە ڕابگرین. بۆیە دەبێت گەلەکەمان هەموو وڵاتپارێزان دژی ئەم کردەوەیە هەڵوێست وەربگرن و ڕەخنەی جددی لێبگرن. واتە دەبێت واز لەو کارەیان بەردەن. ئەم سیاسەتە ئەمجارە تەنها زیان ناگەیەنێت، بەڵکوو ئەو سیاسەتەی ئێستای پەدەکە زیانێکی جدی و هەمیشەیی بە داهاتووی گەلی کورد دەگەیەنێت. ئەمە لە شوێنێک بنووسن. هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک وەک چوونە ناو هێلانەی ورچەوە وایە، ڕوون نییە کەی ورچەکە لەناویان دەبات. بۆیە ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. ئێمە دەمانەوێت ئەم سیاسەتە هەڵانەی پەدەکە ڕابگرین. چونکە دەوڵەتی تورک تەنیا دژی پەکەکە نییە؛ دەوڵەتی تورک دژی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. شتێکی تر هەیە کە جێگەی سەرنجە؛ دەوڵەتی تورک سەرقاڵی شوێن دروست کردنە، پێگەکانی بەهێز دەکات و ئامادەکاری بۆ مانەوەی هەمیشەیی دەکات لە ناوچەکە. هەروەها پەدەکەش یارمەتیدەری ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتی تورکیایە؛ بە هەموو شێوەیەک پشتگیریان دەکات، ڕێنماییان دەدات. هەروەها پشتگیری بۆ بەهێزکردنی پێگەکانیان دەکات، دەیانپارێزێت. چۆن و بۆ چی؟ ئەمەش بابەتێکە لێ تێناگەیت. ئەگەر لە ناوچەکە جێگیر بن هەرگیز بە نیاز نابن جێ بهێڵن. بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان ناکشێتەوە. دەڵێت 'من هاتووم مەترسییەکان لە سەر خۆم لاببەم'. مانای مەترسی چییە؟ یەکێکیان پەکەکەیە، ئەوی تریان پێگەی کوردستانە. مەگەر پێشتر تەیب ئەردۆغان ئەمەی نەگوتوە! بۆیە لێرە ناچن. وە هەمیشە فشار لەسەر گەلی کورد دروست دەکات؛ ناوچە ستراتیژەکان کۆنتڕۆڵ دەکات. بەڵام وەک وتم پەدەکە بەردەوام یارمەتی ئەم داگیرکەرانە دەدات. تەنیا یەک ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک لەو شوێنانە بچێتە دەرەوە، ئەویش بەرخۆدانی گەریلایە. بۆیە گرنگە گەلەکەمان پاڵپشتی بکات و ئەم بەرخۆدانە پیرۆزە بپارێزێت. ئێستا بەرخۆدانێکە گەریلا نیشانی داوە بەو مانایەیە کە دەکرێت بکرێت و بۆ گەریلا پێک دێت. بۆیە بانگەوازیمان بۆ پارتە وڵاتپارێزەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆشنبیران، هونەرمەند و سیاسەتمەدارانی سەربەخۆ ئەوەیە: لەم کاتەدا دەبێت یەکێتی نەتەوەیی خۆمان دابمەزرێنین ئەوانەی بەشدار نابن با نەیەن؛ ئەوانەی دێن دەبێت بە دڵنیاییەوە یەکێتی نەتەوەیی دابمەزرێنن. ئەم هەوڵە هەوڵێکی ستراتیژیکە و دەبێت دڵنیاییەوە پێک بهێندرێت. بۆیە دەبێت دەست لە پەیوەندی و سیاسەتی تاکتیکی بەردەن. ئێمە وەک کورد دەبێت بوارێک بۆ خۆمان دروست بکەین، بۆیە دەبێت پێکەوە کۆببنەوە و سیاسەتێک دابڕێژن و ستراتیژی نەتەوەیی دیاری بکەن. پێویستییەکی مێژوویی بەمە هەیە. بانگەوازی سەرەکی ئێمە ئەمەیە. ئێمەش لە هەموو شوێنێکی کوردستان بەرەنگاری داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەبینەوە و له باشوری کوردستان درێژە به بەرخۆدانمان دەدەین و لەبەر ئەوە بانگەوازی سەرەکیمان بۆ گەلی هێژای هەرێمی بادینانە. هەموو شتێک لەبەردەم چاویاندا ڕوودەدات. ئەوەی لە دژی ئەم دوژمنە دڕندە دەوەستێتەوە و لە دژی چەکی مۆدێرن بە ئیرادەیەکی پۆڵایین شەڕ دەکات، گەلەکەمان دەبینێت. هیوادارین گەلەکەمان پشتیوانی لە بەرخۆدانی پیرۆزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بکات، لە کەسایەتی گەلەکەمان لە بادینان بانگەوازی پشتیوانی لە گەلەکەمان لە باشوری کوردستان و سەرتاسەری کوردستان دەکەین، بەرخۆدانی ئێمە بۆ ئایندەی گەلی کوردە بۆیە داوای پشتیوانی و هاوکاری لە هەموو هێزە وڵاتپارێزەکان دەکەین، بۆیە بانگەوازیمان بۆ گەل و سیاسەتمەدارە وڵاتپارێزەکانمان لەسەر ئەم بنەمایەیە. وادیارە شەڕی نێوان ئیسرائیل و عەرەبەکان تا دێت گەورەتر دەبێت. ئەم جەنگە چۆن لێک دەدەیتەوە؟ دەتوانین بڵێین ئەم شەڕە بەشێکە لە شەڕی نێوان عەرەبەکان و دەوڵەتی ئیسرائیل، چونکه ئامانجی سەرەکی ئێرانه شەڕێک بەدرێژایی ساڵێکە لە ناوچەکەدا بەردەوامە. لە ڕاستیدا، ئەم جەنگە دڵی مرۆڤ دەسووتێنێت. ئەم شەڕه لەدەرەوەی یاساکانی شەڕ بەڕێوە دەچێت. پێش هەموو شتێک دەڵێم؛ ئێمە دژی ئەم شەڕەین. ئەم شەڕە بەم شێوەیە، هیچ چارەسەرێک ناهێنێتە ئاراوە و تەنها دوژمنایەتی نێوان لایەنەکان قوڵتر دەکاتەوە. سەرەتا گەلانی فەلەستین، لوبنان و ئیسرائیل لەم شەڕەدا زیانیان پێدەگات و گەلانی هەرێمەکەش زیان دەبینن و ئازار دەچێژن. ڕێبازی هێرشی حەماس کە بەناوی توفانی ئەقساوە ئەنجامیدا هەڵە بوو. هەروەها ڕێبازەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان هەڵەیە و ڕاست نییە. لەو شەڕانەدا کە بەم شێوەیە بەڕێوە دەچن هاوڵاتیانی مەدەنی و منداڵ و ژن دەبنە قوربانی و ئەمەش زۆر ئازاربەخشە وەک گوتم بەمشێوەیە هیچ چارەسەرێک نییە. هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندی شارستانیەتی مرۆڤایەتی بووە. مرۆڤایەتی سەرەتا خۆی لەم هەرێمەدا ناسیوەتەوە و شارستانیەتی پەرەی پێداوە. هەر سێ ئایینی ئاسمانی لێرەوە سەریان هەڵداوە. گەلانی هەرێمەکە خاوەن کەلتووری کۆن و فرەرەنگن. زۆر بیروباوەڕ و ئایین و نەتەوە لەم هەرێمەدا هەن. بۆیە بە عەقڵییەت و سیاسەتی دەوڵەت نەتەوە و ئایینی کێشەکانی ئەم هەرێمە چارەسەر ناکرێت، تەنیا بەپێی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت هەموو نەتەوە و بیروباوەڕەکان یەکتر قبوڵ بکەن. نەتەوە و بیروباوەڕەکان خاوەن دەوڵەمەندییەکن لە ناوچەکە، نابێت کەس کەس بکوژێت، نابێت کەس هێرش بکاتە سەر کەس. ئەم گەلە بە هەزاران ساڵە لەم ناوچەیەدا پێکەوە ژیاون. بۆیە بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی ئازاد لەسەر بنەمای یەکسانی بنیات دەنرێت. پڕۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری بنەڕەتی سەرجەم کێشەکانی هەرێمەکەیە، بۆیه ئێمه دژی هەر جۆرە شەڕێکی و دەبێت ەستبەجێ ئەم شەڕه کۆتایی پێ بهێنن و چیتر منداڵان، ژنان و هاووڵاتیانی مەدەنی نەکوژرێن، بیرۆکە و مامەڵەی ئێمەیە لەگەڵ ئەو دۆخە. سەرەتا ڕاوێژکاری ئەردۆغان، دواتر نومان کورتولموش و بەم دواییانە تەیب ئەردۆغان وتیان: "دوای لوبنان، ئیسرائیل چاوی لەسەر تورکیایە." ڕاستی و مەبەستی سەرەکی ئەم لێدوانە چییە؟ ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتێکی ساختە پەیڕەو دەکەن. ئامانجیان وەستاندنی خوێنڕشتن و ڕاگرتنی شەڕ نییە، بەڵکو پەرەپێدانی زیاتری شەڕەکەیە. بۆیە بەردەوام لایەنەکان هان دەدەن. ئەوان دەیانەوێت لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا شەڕ ڕووبدات و دەیانەوێت سوودی لێ وەربگرن. سیاسەتەکانی ئێستای تەیب ئەردۆغان بەم شێوەیەیە. واتە خۆی وەک لایەنگری فەلەستین و عەرەب نیشان دەدات بەڵام ڕاست نییە. بەڵکوو نیازی هاندانی جیهانی عەرەبییە. وتەی "چاوی ئیسرائیل لەسەر تورکیایە" بەتەواوی هەڵەیە بەڵام ئارمانجێکی هەیە. بەمەش دەیهەوێت ئەجێندای خۆی بگۆڕێت و ئامانجەکانی ئەنجام بدات. حکومەتی ئاکەپە- مەهەپە ترسێکی گەورەی سەبارەت بە دوو بابەتی سەرەکی هەیە: یەکەم؛ ئەمەریکا و ناتۆ سەرکردایەتی پرۆسەیەک دەکەن لە ناوچەکەدا. تورکیاش دەڵێت: "بۆچی لە ڕێگەی منەوە ئەنجام نادرێت بۆچی کێشەکانی ناوچەکە لەلایەن ئیسرائیل و عەرەبەکانەوە هەڵدەسەنگێنرێن؟ منیش ئەندامی ناتۆم. بۆیە ناڕەزایی لە نەتانیاهۆ و زمانە توندەکەی دژی نەتانیاهۆ لەبەر ئەوەیە واتە دەترسن لە پڕۆژەکانی هەرێمەکە بخرێنە دەرەوە. ترسی دووەمیان لە کوردانە دەڵێن: «ئەمە لە دەرەوەی ئێمەدا پەرەی پێدراوە. ئایا لە دیزاینی نوێدا کورد جێگای هەیە؟ ئەگەر هەبێت ئەوە مەترسیە. واتە کورد بە مەترسی دەبینێت ئەوە ترسی سەرەکی ئەوانە. بۆیە لە شڵەژاوی و ترسدان. لەلایەکی ترەوە، هەمیشە دەیەوێت ڕۆژەڤی نوێ دروست بکات. ئێستا دەیهەوێت سوود لەو هەلومەرجانە وەربگرێت و سوریا و ئێران لەهاوپەیمانێتی دژ بە کورد لەگەڵ عێراق بە هاوکایی پەدەکە بەشدار بکات بۆیە دەیەوێت لە باشوری کوردستان خۆی بپارێزێت و بەشێکی ڕۆژئاوای داگیر کردووە و دەڵێت من بەردەوام دەبم لە داگیرکاریی. دەوڵەتی تورک دەڵێت کوردستان گەشە بکات دەبێتە کۆسپ بۆ ئێمە و لاوازمان دەکات و ئەمەش لەسەر بنەمای ترسێکی وەها وا دەڵێت. ئێستا پەرلەمان دانیشتنێکی داخراو بەڕێوە دەبات، بەڵام پێم وانییە ئەمە لە پارلماندا قسەی لەسەر بکرێت. وەک دەوڵەت ئەم بابەتانە لە ئاستێکی تەسکدا تاوتوێ دەکەن. ئەمە ترسی سەرەکی ئەوانە. واتە لەم کاتە نوێیەدا دیارە کە دەیانەوێت سیاسەت لەسەر دوژمنایەتی کورد بەڕیوە ببەن. لە لایەکەوە لە تورکیا نەرم بوونەوە هەیە. لەم دواییانەدا، باغچەلی دەستی بۆ ئەندامانی دەم پارتی درێژ کرد و سڵاوی لێکردن، بەڵام لەلایەکی ترەوە برسێتی و هەژاری هەیە و ئابووری بەرەو خراپتر دەڕوات. واتە ئەم حکومەتە کێشەی هەیە، دەیەوێت ئەجێندای خۆی بگۆڕێت. لەسەر ئە بارەیەوە چی دەڵێن؟ زۆر ئاشکرایە؛ حکومەتی ئاکەپە- مەهەپە بەهۆی شکستی لە پلانەکانیان نیگەران بووە. ١٠ساڵ لەمەوبەر کاتێک پلانی سەرەکیان سەرکەوتن بەسەر دۆزی کورد، تێکشکاندنی پەکەکە، داگیرکردنی باشووری کوردستان و لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو، لە هەموو بوارێکەوە تێچوویەکی زۆریان کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. بۆیە کێشە ئابوورییەکان زیادیان کرد. برسێتی لە هەموو تورکیادا پەرەی سەندووە. ئەمە کێشەی سەرەکی حکومەتی تورکیایە. لە ڕاستیدا، ئەوان دەیانویست ڕۆژەڤی خۆیان بگۆڕن، دەرفەتێک بۆ خۆیان دروست بکەن. کەواتە، نابێت مرۆڤ هێندە واتا بدات بە مەرحەبایەک کە لەگەڵ دەم پارتی کراوە. تەنانەت هەندێک کەس دەڵێن: «ئایا پرۆسەیەکی نوێ دەست پێدەکات؟» شتێکی وەها بوونی نییە نابێت کەس خەون و خەیاڵێکی وابکات، ئێستاش ڕۆژانە کورد دەکوژن و لە هەرێمەکە جێگیر دەبن. شەڕ هەیە، گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. کەواتە، شتێکی لەو شێوە کە دەڵێن بوونی نییە. بەڵام تەیب ئەردۆغان بەنیازە ئۆپۆزسیۆن به پێی خۆی دابڕێژێت، تەنانەت دەیەوێت دەستی بۆ هەمووان درێژ بکاتەوە و پێیان یاری بکات؛ ئەو دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن بخاتە نێو دوودڵیەوە. لێدوانەکانی ئۆپۆزسیۆن وەک ئاسایی بوون و هەندێک لە بۆچوونەکانی زەمینە بۆ ئەمە بەرهەم دەهێنێت. بەڵام دەسەڵاتداریی ئاستەنگ بووە، دەیەوێت خۆی لەو تەنگانەدا ڕزگار بکات. هەموو هەوڵەکانی لەم ئاراستەیەدایە، دەبێت لەم ڕاستیە تێبگەین. بە واتایەکی تر، نابێت ئۆپۆزسیۆن بەم یارییانە فریو بخۆن. ئەمە زۆر گرنگە، لە ڕاستیدا یارییە. ئەمڕۆ له تورکیا برسێتی، بێکاری و هەژاری پەرەی سەندووە و ئەو کەسانەی پێشتر مووچەیان وەردەگرت و فەرمانبەر بوون، پێیان دەگوترا دەوڵەمەند ئێستا ئەوە ئیتر نەماوە. ئێستا ئەوانەی کارمەندی دەوڵەتن ناچارن کاری دووەم بدۆزنەوە. کرێکارەکان هەموویان برسێتی دەکێشن. گەل گەیشتوونەتە سنووری برسێتی ئەمە ڕۆژەڤی سەرەکییە. ئەمە لە ئەنجامی چیدا ڕوویدا؟ ماوەی ١٠ساڵە هەموو داهاتی تورکیا بۆ شەڕ خەرج دەکرێت و هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە سەیرکە، محەممەد شمشەک وەک ڕزگارکەرێک هێنرایە سەر ئابووری و کرایە وەزیری خەزێنە. ئەم کەسە ڕاست نزیک نابێتەوە، ڕاستیەکان باس ناکات. ئەم کەسە لە بنەڕەتدا کوردێکی خەڵکی کەرجەوسە بەڵام لە سروشتی خۆی دابڕاوە ئاشکرایە کە ئەوان لە منداڵیدا لە هەندێ قوتابخانەدا پەروەردەیان بینیوەو و بەم شێوەیە لە سروشت و ڕاستی خۆیان دابڕاون. کەسێک لە ڕاستینەی خۆی دابڕاوە، ناتوانێت هیچ بڵێت. سوقرات دەڵێت: «خۆت بناسە.» ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "خۆناسین بناغەی هەموو تێگەیشتنەکانە" کەواتە محەممەد شمشەک لە ڕاستی خۆی دوورکەوتووتەوە ئەگەرنا بە گوێرەی ڕاستیەکان هەڵسوکەوتی دەکرد و دەیگوت: « ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت ئابووری چارەسەر نابێت." سەیرکەن، ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لە ماوەی ١٠بۆ ١١ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٠هەزار سەربازی بە پارە وەرگرتووە. ئێستا سوپا لە شەڕدایە، ئەم سوپایە بە پارەوە لە شەڕدایە، ئەم ١٠٠هەزار کەسە بە مووچەیەکی بەرزەوە شەڕ بەڕێوە دەبەن. سەرەڕای ئەوەش JOH و POH هەیە. هەروەها ئەوانیش مووچەی زیادە وەردەگرن. هەموو ئەم تێچوونانە هەژمار بکەن بزانن چەند خەرج دەکرێت؟ بۆ تێگەیشتنی باشتر لە ئاستی ئەم خشتەیە، دەتوانم بەراوەردێکی بچووک ئاماژە پێبکەم. لە ماوەی ٩مانگی نێوان کانوونی دووەم و ئەیلولدا، دەوڵەتی تورک تەنها ٢٥٤١ جار هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی جەنگی لەهەرێمەکانی پاراستنی میدیادا ئەنجامداوە. هەروەها ٧٧٧جار به هەلیکۆپتەر هێرشی ئەنجامداوە، واتە ٣٣١٨ هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. هەروەها ٧١ هەزار و ٢٧جار بە چەکی هاوەن، تانک و تۆپ و ئۆبیس هێرشی ئەنجامداوە. تێچووی بەکار هێنانی هەریەک لەمانە بەردەستە. هەروەها تێچووی فڕینی هەر فڕۆکەیەک و هەلیکۆپتەرێک دیارە. تەنها یەک ئۆبیس ٥٠٠٠ دۆلاری تێدەچێت. خواردن تێچووی هەیە، هێنان و بردن، بڵاوەپێکردنی هەر سەربازێک لە شوێن و ناوچەکان هەموو تێچوویەکی هەیە. ئەم شەڕە تەنیا لە باشووری کوردستان بەڕێوە ناچێت. لە باکوور وەک بڵێی هەموو ڕۆژێک ئۆپەراسیۆنێک ڕوودەدات؛ هەموو ئەمانە بە پارە ئەنجام دەدرێن. لە ڕۆژئاواش شەڕ هەیە. هەموو ڕۆژێک لە ئیدلیبەوە تا سەرێکانی بۆردومان دەکرێت. هەموو ڕۆژێک لە عەفرین و شەهبا بۆردومان ڕوودەدات. میت چالاکیی سیخوڕیی دەکات، هەموو ئەمانە پارەیان بۆ تەرخان دەکرێت. تورکیا هەموو داهاتەکەی بۆ شەڕ خەرج دەکات. بۆیە تورکیا هەرچەندە وڵاتێکی دەوڵەمەند بێت، بەڵام هێشتا خەڵکی لە هەژاریدا بەسەر دەبەن لە تورکیا. کەس ئەم باسی ئەم ڕاستییە ناکات. گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن جەهەپە هیچ باسی ئەمانە ناکات. واتە بەس دەڵێت ڕۆژەڤێکی برسێتی و هەژاری هەیە، بەڵام ناڵێت بۆچی و چۆن ڕوودەدات. هەتا ئێستا بە شەڕەکان هیچ سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە. بۆیە گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ گرنگە. ئێستا گەل لەم بوارەدا تێکۆشانێکی بەرز بەڕێوە دەبات. ئەگەر گۆشەگیری هەڵبگیرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، هەموو ئەم تێچوونانە نامێنێ. ئەوکات ڕەنگە ئابوری تورکیا ببوژێتەوە. لەوانەیە محەممەد شمشەک لە هەندێک بابەتدا شارەزا بێت، بەڵام ڕاستیەکان باس ناکات. ئەوان دەزانن که ئابووری تورکیا باش نابێت تا ئەو تێچوونەی شەڕ کۆتایی پێ نەهێندرێت، بەڵام ئاکەپە و مەهەپە هەموو ڕۆژەڤەکان دەگۆڕێت، بەردەوام مانۆڕ دەکات و دەیەوێت سەربکەوێت. ڕاستیەکە ئەوەیە. واتە شەڕ هەیە و لە ئەنجامدا تێچوویەکی مەزن و هەژاری کۆمەڵگای لێ کەوتووتەوە. پێشتر، بۆ جەردەوان و بەکرێگیراوان بانگەوازیتان کردبوو. پاش ئەو بانگەوازییە بەکرێگیراوان چوونیان بۆ بەشداری لە هێرشەکان ڕەتکردەوە. بارودۆخی ئێستا چۆن دەنینن، لەو بوارەوە هیچ شتێکتان هەیە باسی بکەن؟ دەوڵەتی تورک و ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان داگیرکردووە لە هەوڵی پەرەپێدانی سیخوڕی لەناو کۆمەڵگای کوردیدان. شەڕی تایبەت، سیخوڕی و لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر لە کۆمەڵگادا پەرە پێدەدەن. سەرەنجام هەندێ دیاردە لە کۆمەڵگادا ڕوویداوە و شتێک لە دەرەوەی ئەخلاقی کۆمەڵگا سەری هەڵداوە بۆ نموونە، هەندێک زانیاری هەیە لە ماوەی مانگێکدا ٤٢ ژن لە تورکیا کوژراون کە گومان دەکرێت ٢٠ کەسیان لەلایەن پیاوانەوە کوژرابن. ئەمڕۆ دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنان لە تورکیا پەرەی سەندووە، هێرش دەکرێتە سەر ژنان، مەترسی هەیە، دەستدرێژی سێکسی هەیە. هەروەها هێرش دەکرێتە سەر منداڵان. بۆچی نارینی بچووک کوژرا؟ نارین بەهۆی کردەوەکانی شەڕی تایبەتەوە کوژرا و بکوژەکەی ئەمڕۆ ڕوون ناکرێتەوە ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە سیستەمی شەڕی تایبەت وێرانکاریەکی ئەخلاقی بەرهەم هێناوە و کۆمەڵگای بەرەو لێواری لەناوچوون دەبات، ئەمەش مەترسیەکی لێکەوتووتەوە. هۆکاری هەموو ئەمانە کردەوەکانی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە. دەیانهەوێت هۆشمەندی و بەنرخی گەلی کورد لەناو ببەن. ئەگەر کەسێک دەست بە سیخوڕی بکات، هیچ بەهایەکی نامێنێت. لەشفرۆشیش بە هەمان شێوەیە. بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەچێتە ناو پەکەکە، لەناو کۆمەڵگادا ماددەی هۆشبەر بڵاو دەکرێتەوە و لەشفرۆشی و سیخوڕی پەرە پێدەدەن. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە سیستەمی فاشیست بەرەوکۆتایی دەچێت. بۆیە سیستەمی شەڕی تایبەت گەشە پێدەدەن. ئێمە بۆ بەکرێگیراوان بانگەوازیەکی ڕاست و دروستمان کرد. بیستمان کە هەندێک نارازایەتی هەیە. ئێمە دەیانناسین دەزانین زۆربەیان کوردن. زۆربەیان خاوەنداری لە کوردایەتی خۆیان دەکەن، لەڕاستیدا بانگەوازیمان بۆ ئەوان بوو. بانگەوازیمان بۆ ئەوانەی که بوونەتە سیخوڕ، کۆنترا و خۆیان بێ ڕێز کردووە نەبوو. بەڵام بۆ ئەوانەی بەناچاری بەکرێگیراوی دەکەن جارێکتر بانگەوازیان دەکەین. سەیرکە دەوڵەتی تورک نەک تەنیا لە باکوری کوردستان بەڵکوو بە ئۆپەراسیۆنەکانی هێرش دەکاتە سەر باشوری کوردستان، ڕۆژئاوا بۆ نموونە تا ئێستا ٨٠٠ بەکرێگیراویان هێناوەتە باشوری کوردستان، لەوانەیە زیاتریش بن، هەروەها لە بەرواری باڵا چەتەکانی ئەلنوسرەیان هێناوە لە چەتەکانی سوریا و سەربازە بەکرێگیراوەکانیان هێناوە کە هێرش بکەنە سەر کوردان. کەس هیچ شتێک لەوبارەوە ناڵێت. بەڵام پێویستە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکان نەبن. نابێت لەو هێرشاندا بەشدار بن واتە دەبێت هەموو بەکرێگیراوانی گوندەکان ئەوە بزانن دەنێردرێنە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان بۆ ئەوەی دژی نەتەوەکەیان شەڕ بکەن و سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەسەریاندا پەیڕەو دەکەن. بۆیە نابێت هیچ کەسێک بەشداری ئەو هێرشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بکات. بێگومان داواکاری سەرەکیمان بۆ هەموو بەکرێگیراوانی گوندەکان ئەوەیە چەکەکانیان دابنێن. پارەیەکی وەها کە لەسەر خوێنی کچ و کوڕانی کورد پێیان دەدرێت پێویستە قبووڵی نەکەن ، ئەو پارەیە وه ک ژەهره و نابێت وەریبگرن و بەشداری هیچ هێرشێک نەکەن ئەمە بانگەوازی سەرەکی ئێمەیە بۆ هەموو بەکرێگیراوانی گوندەکان.
بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی سەرەخۆشی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کرا هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر و چەندین کەس بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارایان کرد. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر و چەندین کەس بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارایان کرد. دەوڵەتی تورک لە ٢٣ ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە سلێمانی لە باشووری کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبیلی ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون. پرسەی سەرەخۆشی گوڵستان تارا لە دووەم ڕۆژدا لە گەڕەکی کولتووری ئێلح بەردەوامە. ئەمڕۆ بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانکرا. هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر و ئەندامانی دەبەپە و پەرلەمانتاران و ئەندامانی ڕێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی و ڕۆژنامەنووسان سەردانی پرسەکەیان کرد. لە سەردانەکەدا درووشمی "شەهید نامرن" و "بمرێ خیانەت، بژی کوردستان" بەرزکرایەوە. هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح، سۆنگول کۆرکماز گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی بیرهێنایەوە و هێرشەکەی شەرمەزار کرد، گوتی: "ئەمڕۆ ژنانی کورد لە هەموو گۆڕەپانێکدا پێشەنگایەتی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەن. فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" بە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە. ئەو هەڤاڵانەمان بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە کەم بەم ڕۆحەوە گیانیان لەدەستدا. سەری گەلی کورد و سەرۆکایەتی ساغ بێت". پاشان برای گوڵستان تارا، موستەفا مەسعود تەکیک گوتی: "سەرەتا شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و هەموو گەشتیارانی حەقیقەت بەڕێزەوە بیردەهێنمەوە. سەری چوار پارچەی کوردستان ساغ بێت. بمرێ خیانەت، بژی کوردستان".
'دەسەڵات ڕێگەخۆشکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەرییە' هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و لەم بارەیەوە چالاکوانان و ئەندامانی پارتەکان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "دەسەڵات ڕێگە خۆشکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکارییە". هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و لەم بارەیەوە چالاکوانان و ئەندامانی پارتەکان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "دەسەڵات ڕێگە خۆشکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکارییە". هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکاری تورک بۆ ناو خاکی باشوور بەردەوامە و تا دێت هەڵوێستەکان لەدژی توندتر دەبن و لایەنەکان و خەڵک لەدژی ئەم داگیرکارییە توندر هەڵوێست دەنوێنن و ئامادە نین قبوڵی ئەم داگیرکارییە بکەن. سەبارەت بەم پرسە نەغەدەی شێخ عوسمان، چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە پرسی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیکرد و وتی: "لەسایەی دەسەڵاتی کوردییەوە کە ئێمەیان تەسلیمی داگیرکەران کردووە، توشی ئەم بارودۆخە بووین، ئیسراحەت و ژیانیان لە گوندنیشینان و هاوڵاتییان تێکداوە، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمە نەک تەنها ئەرکی ڕۆشنبیر، بەڵکو ئەرکی هەموو هاوڵاتییەکە، کە ڕووبەڕووی ئەم ستەم و داگیرکارییە ببێتەوە." هەر لەم بارەیەوه، حاجی ئازاد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی داگیرکارییەوە بەم شێوەیە خستەڕوو: "بێگومان ئێمە لە دژی هێڵی خیانەت دەوەستینەوە و هەڵوێستی خۆمان دەنوێین، من پێموایە کە ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکی بادینان زۆر لە جێی خۆی بوو، هەڵوێستێکی باشیان نواند، بەڵام ئەوە بێدەنگی دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکان و ڕێگەخۆشکردنی پەدەکەیە بۆ داگیرکاری، بۆیە دەتوانن بەو شێوەیە پەل بکێشنە ناو خاکی نیشتیمان، ئێمە دەزانین کە ئەوانەی لەبەرە و هێڵی خیانەتن، بۆ پارێزگاریکردن و مانەوەی خێزان و بنەماڵەکانیان بوون بە کەوا سوری بەر لەشکری داگیرکاری، بەڵام پێیان ڕادەگەینین کە پێویستە کەرامەتی خۆیان پێش هەموو شتێک بپارێزن و نەفرەت لە خیانەت بکەن." هـ . ب
هێزەکانی ئێران ٥ کۆڵبەریان بریندارکرد هێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ لە بانە هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر برینداربوون. هێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ لە بانە هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر برینداربوون. بە گوێرەی هەوآڵێکی کۆڵبەر نیوز لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا پێنج کۆڵبەر برینداربوون. بەگوێرەی ئامارەکان لەسەرەتای ئەمساڵەوە کوژران و برینداربوونی ٢٧٠ کۆڵبەر تۆمار کراوە، کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج.
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەیان بریندارکرد لە ئەنجامی راوەدونانی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ئەو کۆڵبەرە بریندارە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری گواستراوتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەریوان. لە ئەنجامی راوەدونانی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ئەو کۆڵبەرە بریندارە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری گواستراوتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەریوان. دوێنێ کۆڵبەرێک لە کاتی راوەدونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سنووری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ بە سەختی لە قاچیەوە برینداربوو. ئەو کۆڵبەرە ناوی کیومەرس راستخانە، خەڵکی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنەیە. باس لەوەدەکرێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئەو کۆڵبەرە بریندارە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مەریوان.
ئێشکگری لە جولەمێرگ ١٢ ڕۆژە بەردەوامە "ئێشکگری ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە جولەمێرگ لە ڕۆژی ١٢ هەمیندا بە بەشداری گرووپێک لە موش و وانەوە بەردەوام بوو "ئێشکگری ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە جولەمێرگ لە ڕۆژی ١٢ هەمیندا بە بەشداری گرووپێک لە موش و وانەوە بەردەوام بوو لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە ١٣ ی حوزەیران پارێزگاری جولەمێرگ وەک قەیومی شارەوانی جولەمێرگ دانرا، هاوسەرۆکی شارەوانی محەمەد سدیق ئاکیش خرایە زیندان. چالاکییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامن. چالاکی "ئێشکگری ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە جولەمێرگ کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ٢٥ ی حوزەیران دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ١٢ هەمیندا بەردەوام بوو. گرووپێک لە موش و وانەوە بەشداری ئێشکگرییەکە بوون لەبەردەم بازاڕی گەلی شارەوانی. چەندین لافیتە لە شوێنی ئێشکگرییەکە هەڵواسران، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداری ئێشکگرییەکەیان کرد.
مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت. ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت. لەسەر بانگەوازی پەژاک، کەژار و ژمارەیەک حزب و لایەنی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکوانانی ناوخۆ، ئەمرۆ لە دووەم ساڵیادی دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە داخستنی دوکان و بازاڕەکان مانگرتن بەڕێوەچوو. لە شارە جیاجیاکانی پارێزگاکانی سنە، ورمێ و کرماشان مانگرتنەکە دەستیپێکردووە و تادێت فراوانتر دەبێت. هاوکات لە شاری سەقز، زێدی ژینا ئەمینی بۆ ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادکردنەوە لە سەر گڵکۆی ئەو کچە کوردە کە بووە هێمای سەرهەڵدانەکە، هێزێکی زۆری ئەمنی و سەربازی چواردەوری گۆڕستانی ئایچییان گرت و رێگرییان لە هاووڵاتیان کرد کە بچنە سەر گۆڕی ژینا. دوو ساڵ بەر لەئێستا و بەهۆی ئەشکەنجەی پۆلیسی ئەخلاقی ئێران لە تاران، ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز ژیانی لەدەستدا، ئەوەش بووە سەرەتای دەستپێکردنی سەرهەڵدانێک بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی. ئەو سەرهەڵدانە کە بە گەورەترین و بەرینترین ناڕەزایەتی تەمەنی کۆماری ئیسلامی دادەنرێت، ماوەی چەندین مانگی خایاند وسەرباری سەرکوت و کوشتاریش نەتوانراوە بە تەواوەتی کپ بکرێت و لە بۆنە و کاتی جیاجیادا سەرهەڵدەداتەوە و هاووڵاتیان بە شێوەی جیاجیا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دەوڵەت دەردەبرن.
دانیشتنی دادگایکردنى ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەستیپێکرد ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایکردنى ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەستیپێکرد، کە ماوەی ٢٧٩ ڕۆژە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە گیراوە. ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایکردنى ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەستیپێکرد، کە ماوەی ٢٧٩ ڕۆژە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە گیراوە. هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز سلێمان ئەحمەد رۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەمەبەستی سەردانیکردن پرسەی باوکی چووبووە لای بنەماڵەکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب. سلێمان رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم لە کاتی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان لە دەروازەی پێشخابور (سێمالکا) لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رفێندرابوو و دوای حەوت مانگ پاڕێزەران توانیبوویان دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن. ئەمڕۆ ٢٧٩ ڕۆژ بەسە ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد تێدەپەڕێت، کە دوای ٢١١ ڕۆژ ڕێگە بە پارێزەرانی درا سەردانی بکەن. بڕیاربوو بە هۆیی تۆمەتە ناڕەواکانی ئاسایشی پەدەکەوە، سلێمان ئەحمەد لە ٣٠ی حوزەیران دادگای بکرێت، بەڵام بەهۆی ئامەدەنەبوونی دادوەرەوە دانیشتینەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا و لەمڕۆدا دادگایکردنە بەڕێوەدەچێت. بەشدار حەسەن، یەکێک لە تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە: دوای بینینی ڕێگە دراوە کە ببینە پارێزەری و هەروەها بۆ ماوەی دوو خولەک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ خانەوادەکەیدا کردووە. هەروەها وتیشی: سلێمان ئەحمەد، لە ئێستادا بەپێی مادەی (١) لە یاسای ژمارە ٢١ـی ساڵی ٢٠٠٣ـی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان تۆمەتبار کراوە کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی، لە داهاتوودا هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە، چونکە بە وتەی خۆی هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساغ نەبووەتەوە و لە لێپرسینەوەکانیشدا، دەرکەوتووە کە بە شێوەیەکی فەرمی چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕاوەتەوە و مافى مانەوەى هەیە. لە دیدارەکەدا، سلێمان ئەحمەد، لە ڕێگەی پارێزەرانییەوە تاکە داواکاری ئەوەبوو، کە فشارەکان بەردەوامی پێ بدەن تا ئازاد کردنی. شایەنی باسە پێشترئاژانسی ڕۆژنیوز لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە تەواوی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و وەک لە کاتی ڕفاندنەکەشیدا ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانە بێبنەمان و پەدەکە دەیەوێت سیناریۆی بۆ دابڕێژێت و سزای بدات، لە ئێستاشدا ڕۆژنیوز داوا دەکات ئاسایشی پەدەکە بە زوویی سلێمان ئەحمەد ئازادبکات و چیتر نەبێتە ڕێگر لە بەردەم کایەی ڕۆژنامەنووسیی ئازاد و ئاستەنگیی بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست نەکات. جێگەى ئاماژەیە، بە تۆمەتێکی ناڕەوا پەدەکە ڕۆژى ٣٠ى حوزەیران ویستى سلێمان ئەحمەد دادگاى بکات و سزای بەسەردا بسەپێنن، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى دادوەر و نەناردنى پێداویستیە ڕۆژنامەوانیەکانى دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا و کەمێک پێش ئێستا دانیشتنى دادگا دەستیپێکرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رۆژی ٢٣ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە سلێمانی بە درۆنی هێرشبەر ئۆتۆمبێلێکی رۆژنامەوانانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە گوڵستان تارا و هێرۆ ئیبراهیم شەهیدبوون. سەبارەت بە بابەتەکە و شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی ئەمدواییە بۆ سەر رۆژنامەوانان، دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. 'بۆ ئەوەی راستیەکان بڵاونەکرێنەوە، هێرش دەکرێتە سەر راگەیاندنی ئازاد' کەریمە قەوالی وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی سەر رۆژنامەوانانی کورد وتی، "دەوڵەتی تورک ئیتر بێ دوو دڵی و بێ سڵکردنەوە هەموو کەس دەکاتە ئامانج. بۆ ئەوەی راگەیاندنی ئازاد راستیەکان نەگوازێتەوە ئەو هێرشانە دەکاتە سەر ئەندامانی راگەیاندنی ئازاد. وەک گورگێکی خوێنمژ هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی بۆنی کوردایەتیان لێدێت.. گەر دەوڵەتی عێراق و پەدەکە هاوکاری نەبوونایە دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی بە ئاسانی هێرشبکاتە سەر راگەیاندنی ئێمە. ئەمە یەکەم هێرش نییە، بە دەیان جار دەوڵەتی تورک هێرشی کردووەتەسەر شەنگال، مەخمور، سلێمانی، کەرکوک و رۆژئاوای کوردستان. وەک گەل تا سەر لەگەڵ گەنجان، بزوتنەوە، گەریلا و راگەیاندنی خۆمانین و لەو هێرشانەی دەڵەت ناترسین. داکۆکی لە دۆزی گەلەکەمان و هەبوونی خۆمان دەکەین. باش بزانن ئێمە سەردەکەوین. ئەوەی دەوڵەتی تورک ئێستا دەیکات بەو هێرشانە رقی بەزینی خۆی لە چیاکان دەڕێژێت. 'لە دژی هێرشەکان، هێزی گەلی کورد تادێت زیاتر دەبێت' لای خۆیەوە ئیسماعیل هیلالی لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو هێزی خۆی کە پشتی بە ناتۆ بەستووە هێرش دەکاتە پەلاماری کورد دەدات و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "لە کەسایەتی شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادیندا هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان یاددەکەمەوە. لەبەر ئەوەی راگەیاندنی ئازاد راستی و دڕندەیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاشکرا دەکات و دەیخاتەڕوو، دەوڵەتی تورک کپ کردن وبێدەنگکردنی راگەیاندنی ئازادی کردووەتە ئامانجی سەرەکی خۆی. لەماوەکانی رابردوودا دەووڵەتی عێراق لەگەڵ دەولەتی تورک رێککەوتنی واژۆ کردووە، بەڵام رۆژێک دێت دەوڵەتی عێراق لەو رێکەوتنە پەشیمان دەبێتەوە. لەبەر ئەوەی فاشیزمی تورک کار بۆ داگیرکەری دەکات. ئامانجی دەووڵەتی تورک لە لۆزانەوە تائێستا رەتکردنەوەی کورد، نکۆڵیلێکردن، لەناوبردن و کوشتنیەتی. بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا رۆژ لە دوای رۆژ هێزی گەلی کورد گەورەتر دەبێت". ئیسماعیل هیلالی لە کۆتاییدا داوای کرد گەلی کورد بە یەکدەنگی کاردانەوەی گەورەتر بەرامبەر داگیرکەری و فاشیزم نیشان بدات و لە بەرامبەر هێرشەکاندا زیاتر دەنگهەڵبڕێت".
'١٥ی ئاب لە هەمان کاتدا دژی هێڵی نۆکەرایەتی بوو' فازڵ شەڤگەر، یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە: " هەنگاوی ١٥ی ئاب (تەباخ) سەرەڕای ئەوەی دژی دوژمن بوو، لەهەمان کاتدا دژی هاوکارانی دوژمن بوو کە گوشار و هەژارییان بەسەر گەلی کورددا سەپاندبوو." فازڵ شەڤگەر، یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە: " هەنگاوی ١٥ی ئاب (تەباخ) سەرەڕای ئەوەی دژی دوژمن بوو، لەهەمان کاتدا دژی هاوکارانی دوژمن بوو کە گوشار و هەژارییان بەسەر گەلی کورددا سەپاندبوو." فازڵ شەڤگەر، یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە ڕایگەیاند، هیوای ژیانێکی ئازاد بە هەنگاوی 15ی ئاب لەدایک بوو و ئاماژەی بەوەدا کە هەنگاوی ١٥ی ئاب تەنها سەربازی و چەکداری نەبوو، بەڵکوو ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی، کولتووری و ڕێکخستنی بوو. فازڵ شەڤگەر یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بە بۆنەی ٤٠ـەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی ئاب لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد. پێش ١٥ی ئاب دۆخی کوردستان چۆن بوو؟ لەپێناو چ ڕێبازێکدا قۆناغی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد؟ پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە، پێش هەموو شتێک ٤٠ـەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتی فەرماندەی مەزن هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کورکماز)دا، سەرجەم شەهیدانی ١٥ی ئاب بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیر دێنمەوە و سەری ڕێزیان لەبەردەم دادەنوێنم. ئێمە بەڵێنی سەرکەوتنمان دووبارە دەکەینەوە و بە دڵنیاییەوە دەڵێین دوژمنی فاشیست و قڕکەر بێ کاریگەر دەکەین. بۆ ئەوەی مرۆڤ 15 ی ئاب بناسێ پێویستە بزانین ئەو کاتە لە کوردستاندا چی دەگوزەرا کاتێک سەیری مێژووی مرۆڤایەتی بکەین دەبینین ئەگەر بە هەر شێوەیەک هەڕەشەی لەناوچوون لەسەر مرۆڤ هەبێت هیچ ڕێگەیەکی تر جیا لە بەرخۆدان بۆ ڕزگار بوون نامێنێتەوە. گەلی کورد بەتایبەتی لەم 100 ساڵەی دواییدا لەدۆخێکی وەهادا بووە لە هەموو لایەکەوە ڕووبەڕووی پرۆسەی جینۆساید بووەتەوە و هەموو لایەک لەناو ئەم پرۆسەیەدا بوون و سەیری ئەم دۆخەیان دەکرد، هەڵبەت گەلی کورد بەرامبەر بەو هێرشانە هەمیشە لە بەرخۆدانی گەورەدا بووە بەڵام بەهۆی لایەنە نەتەوەیی، فەلسەفی و ئایدیۆلۆژییەوە بەردەوام دوا کەوتووە و نەیتوانیوە خۆی ڕزگات بکات، لەبەر ئەوەی لەنێو گەلی کورددا ڕێبەرێکی ستراتژیک نەبووە. هەرچەندە بەرخۆدانێکی زۆر هەبوو بەڵام بەداخەوە ڕاپەڕینەکانی گەلی کورد سەرکەوتوو نەبوون. دوای ڕاپەڕینێکی زۆر گەلی کورد بە سەردەمێکدا تێدەپەڕی کە دوژمن دەیگوت گەلی کوردمان لە گۆڕناوە و کۆنکریتمان بەسەردا کردووە، لەو کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد، گەلی کورد بە هزر و فەلسەفە و ڕێکخستنیەوە گەشەی کرد. مێژووی ونکراوی گەلی کوردی بۆ ناوچەکە و جیهان ئاشکرا کرد. ئەم ڕێکخستنەوە لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە دەستی پێکرد، کەس نەیتوانی پێشی لێ بگرێت و گەشەی کرد و دەنگی دایەوە و بوو بە هیوایەکی نوێ لەنێو گەلدا. بڕوابەخۆبوون گەشەی کرد و هەر ڕۆژ گەورەتر و بەهێزتر بوو. بەو هۆیەوە دوژمن لەبەرامبەر خۆی مەترسییەکی گەورەی بینی. بۆ ئەوەی لە پلانە کۆمەڵکوژییەکاندا سەرکەوتوو بێت، هەوڵی ڕێگری لە بزووتنەوەی ئازادی کرد. دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو شێوازە گڵاوەکانی دژ بە گەلی کورد و بزووتنەوەی ئاپۆیی بەکارهێنا. لەسەر ئەو بنەمایە هێزەکانی ناتۆ دەستوەردانیان کرد و کودتای فاشیستی ١٢ی ئەیلول ڕوویدا. بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمە تەنها یەک ڕێگا هەبوو و ئەویش شەڕی چەکداری بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە نزیکەوە هەستی پێ کردبوو. لە ساڵیادی ١٥ی ئاب نزیک دەبینەوە. چی بووە هۆی ئەوەی کە ئەم هەنگاوە وا مانادار بێت و بناغەی گۆڕانکاری گەورەی لێ بکەوێتەوە؟ کاتێک کودتای فاشیست لە ١٢ی ئەیلولدا ڕوویدا، ڕێبەر ئاپۆ بە پێشبێنییە گەورەکەیەوە، بە خێرایی هەستی بەم دەستێوەردانانە کرد و بۆ پووچەڵ کردنەوەی ڕووی کردە دەرەوەی وڵات. لەوێ تێکۆشان بەردەوام بوو. بەڵام دیسان هەوری ڕەش ئاسمانی کوردستانی گرتبوو، جارێکی تر پلانی گڵاو و پیلانی گەورە لە ئارادا بوو. لە هەلومەرجێکی وادا، ئەنجامدانی هەرجۆڕە تێکۆشانێک لە کوردستاندا، وەک ئەوە وابوو بیرێک بە دەرزی هەڵکەنیت. بە ڕوودانی کودتا، زۆرێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادی دەستبەسەر کران. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە دەرەوەی وڵات و بەرخۆدن لە زیندانەکاندا، پلانی دوژمنی پووچەڵ کردەوە، بزووتنەوە و گەلی کوردی لە چنگی کۆمەڵکوژی ڕزگار کرد. بە تایبەتی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد بە پێشەنگایەتی مەزڵوم، فەرهاد، کەماڵ، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف، عەلی چیچەک دەستی پێکردبوو و گەیشتبووە لوتکە و چۆکی بە دوژمندا هێنا بوو. سەرەڕای ئەوەی لەزیندانەکاندا بە هەموو شێوازێک دژ بە مرۆڤایەتی ئەشکەنجەدانی قورس هەبوو، بەڵام دوژمن نەیتوانی ئیرادە و باوەڕی تێکۆشەرانی ئازادیی لە ناو ببات. ئەشکەنجەیەک لە زیندانی ئامەد ئەنجامدەدرا کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبوو. سەرەڕای ئەوەش کودتای فاشیست نەیتوانی بەرخۆدانی هەڤاڵان بشکێنێت. ئەم بەرخۆدانە لە هەموو شوێنێک لە هەموو بوارێکەووە هیوا و بوێری لە نێو گەلی کورددا خوڵقاند. بۆیە دەتوانین بڵێین بۆ بزووتنەوەکەمان و گەلی کورد سەرەتای ژیانێکی نوێ بوو. بەرخۆدانی زیندانەکان لە هەموو لایەکەوە بزووتنەوەی ئازادی بەهێزتر کرد. بەڵام پێویست بوو لە دەرەوەی وڵاتیش دەست بە تێکۆشان بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ زۆر باش دەیزانی ئەگەر ئێمە هێزی پاراستنی خۆمان نەبێت، ناتوانین گەل، بزووتنەوە و مرۆڤایەتی لە بەرامبەر هێرشە قڕکارییەکان بپارێزین. هەموو شێوازێکی گڵاو و چەکێک بۆ لەناوبردنی بزووتنەوە و گەلەکەمان بەکار هێنرا. هەنگاوی ١٥ی ئاب لە کاتێکدا سەری هەڵدا کە هەمووان پێیان وابوو کە پەکەکە لەناوچووە. زۆر کەس پێیان وابوو ئێستا دوژمن بە ئاسانی پرۆسەی جینۆساید لەسەر گەلی کورد دەست پێدەکات. بە گوێرەی ئەوان، دوای شکاندنی پەکەکە، هیچ هێزێک نییە کە بتوانێت لەبەردەم ئەواندا بوەستێتەوە. هێزە هاوکارەکانیان لە یەکەم ڕۆژەوە پشتیوانیان بوون. هێڵی تەسفیەکار خوازیاری ئەوە بوون کە ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکە بخەنە بن کۆنترۆڵەوە. زۆر کەس باوەڕیان نەمابوو. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵێک لە هەڤاڵان کە باوەڕیان بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو، بە ئامادەکارییەکی زۆرەوە، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە دهێ و شەمزینان چالاکیان بەڕێوە برد و (هەرەکە)یان ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ عەگید هەنگاوێکی نوێ بوو لە مێژووی گەلەکەماندا. هەرچەندە ئەم چالاکییە لە دژی دوژمن ئەنجامدرا، بەڵام لە بنەڕەتدا مێشکی کوردی خیانەتکاری پارچەپارچەکرد، کە هەزاران ساڵە گەلی کوردیان ناچاری ژێردەستی و هەژاری کردبوو، هەروەها بووە هۆی ئەوە جارێکی دیکە گەل فێری ڕێگای بەرخۆدان ببێتەوە. بڕوابەخۆبوون و یەکگرتوویی بە ژیان و تێکۆشانی ئازاد لەدایک بووەوە. ١٥ی ئاب کوردی ئازادیی لە ژێر کۆنکرێتی گۆڕدا، زیندوو کردەوە. بووە هۆی شکاندنی زنجیری کۆیلایەتی. بۆیە ئەم هەنگاوە تەنها لە ڕوانگەی چەکداری و سەربازییەوە گرنگی و کاریگەری نەبوو، بەڵکو لە ڕوانگەی ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی، کولتووری و ڕێکخستنەوە گرنگی خۆی هەبوو. سەرەتایەکی نوێی و ژیانێکی نوێی خوڵقاند. واتە دەتوانین بڵێین سەر لەنوێ بوژانەوەی گەلی کوردە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چۆن ڕووبەڕووی ئەم هەڵمەتی بووەوە و حکومەتی ئەوکات چۆن هەوڵی لەباربردنی کاریگەرییەکانی ئەو هەنگاوەی دا؟ کاتێک هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە دهێ دەستی پێکرد، دوژمنی فاشیست تووشی شۆک بوو. دوای تێپەڕبوونی ئەم شۆکە، ئەمجارەیان وەک سەرهەڵدانی پێشوو مامەڵەی کرد و وتیان لە ٧٢ کاتژمێردا لەناویان دەبەین. بەهۆی ئەوەی بزووتنەوەکانی پێشوویان، لەماوەیەکی کەمدا بە کۆمەڵکوژیی لەناو بردبوو. ڕێبەر ئاپۆ کەموکوڕییەکانی مێژووی هەڵسەنگاندبوو و دوژمنی باش دەناسی. بۆیە بزووتنەوەی ئاپۆیی سەرەتایەکی جیاواز بوو لە هەموو بزووتنەوەکانی تر. هەڤاڵیەتی لەگەڵ حەقی قەرار و کەماڵ پیر هەموو ئەو بیرۆکە ڕەگەزپەرستیانەی کۆتایی پێ هێنا کە گەلانی دەکردە دوژمنی یەکتر. دوژمن جینۆسایدی کولتووری بەسەر گەلی کورددا ئەنجام دەدا، گەلی کورد بێ بیر و ئایدۆلۆژی بوو و کەسایەتییەکی کۆیلە و داڕماوی بەسەردا سەپێندرا بوو. بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی وەها بتوانێت پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی بکات، پێویستە سەرەتا کەسایەتیەکی ئازاد بنیات بنرێت. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سەرۆک ئاپۆ فەلسەفەی کەسایەتی ئازاد بنیات بنێت. بە پەروەردە و تێکۆشانی کەسایەتی لە گۆڕدا دەرهێنا، باڵی پێدا و بۆ ئاسمانی بەرزکردەوە. هەر لە سەرەتاوە هەستی بە کێشەی ژنان کرد، لە بیرۆکەی سۆسیالیزمی پێکهاتەیی نزیک نەبووەوە و هێڵی ئازادی ژنانی بەرەوپێش برد. ڕژێمی فاشیست زۆر لەوە ترسا. بەو بۆنەوە دوژمنی داگیرکەر دەستی بە هێرشی بێ سنوور کرد. دەوڵەتی تورک بۆ کاریگەری سیاسی، کۆمەڵایەتی و هتد. پەنای بردە بەر شێوازی گڵاو. دیسان شەڕێکی بێ ئەخلاقی لە دژی بزووتنەوەی ئازادی و گەلی کورد هەڵگیرساند. هەزاران کەس دەستگیرکران. ئەو ئەشکەنجانەی کە نازییەکانیش ئەنجامیان نەدابوو ئەوان لە بەرامبەر زیندانیاندا کردیان. بەدەیان هەزار کەس بەدەستی بکوژە نەناسراوەکانی دەوڵەت کوژران. دەیان هەزار گوند سووتێنران. سەدان هەزار کەس کۆچبەر بوون. حکومەتی فاشیست دوو ڕێگای بۆ گەلی کورد هێشتەوە؛ یان بەکرێگیراوی، ملکەچبوون و هاوکاری، یان کوشتن و دەستبەسەر بوون و کۆچکردن. بێگومان کەسانێک دەستگیر بوون و تەسلیم بوون. بەڵام ئەو یەکڕیزییەی کە بزووتنەوەی ئازادی لە دڵی گەلی کورددا پەرەی پێدا، ڕێگر بوو لەوەی گەلی کورد بێ کاریگەر بکرێت. گەل لەدایک بوو و زیندوو بووەوە. لە گەلێکی مردوو، گەلێکی زیندوو کردەوە کە ڕۆژانە بۆ ئازادی خۆی تێکۆشان دەکات. ئەو ڕۆحەی کە هەڵمەتی ١٥ی ئابی خوڵقاند، پلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هێزە هەژموونەکانی پووچەڵ کردەوە. لە بەرامبەر ئەو هەموو دواکەوتوویی و هێرشە داگیرکارییانەدا، بە ١٥ی ئاب مێژووی گەلی کورد سەرلەنوێ دەستی پێکردەوە. لە دڵی بۆتان، واتە لە ناوچەی هوری و مێدیادا، جارێکی دیکە سەرهەڵدان دەستی پێکردەوە و جارێکی تر مێژوو داستانی کاوەیان لە دژی ئەژدەهاکیان نووسیەوە. دوژمن بۆ کۆتایی هێنان بە بزووتنەوەکەمان، ٧٢ کاتژمێری کاتی دیاری کردبوو بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بزووتنەوەکەمان گەشەی کرد و گەیشتە ٤٠ـەمین ساڵەی تێکۆشانی خۆی. کاتێک ئەم هەڵمەتە جێبەجێکرا، لە کوردستان هێزی جیاوازیش هەبوون. لە بەرامبەر ئەم هەڵمەتە مێژووییەدا، ئەو هێزانە لە چ دۆخێکدا بوون و هەڵوێستیان چی بوو؟ هەڵمەتی ١٥ی ئاب زۆرترین ترسی خستە دڵی نۆکەران و خیانەتکارانەوە. چونکە پێش لە هەڵمەتەکە لە کوردستان، چۆن دەیانویست ئەسپەکانیان تاو دەدا. ئەوان دەیانزانی هەڵمەتەکە زیاتر لە هەموو شتێک وەڵامدانەوەی هێڵی خیانەت و هاوکارییە لەگەڵ دوژمنانی گەل. بۆیە لە سەرەتاوە ئەو هێزانە دەیانویست چۆک بە بزوتنەوەکە دابدەن و بێ کاریگەری بکەن. لەبەر ئەوەی نەیاندەویست بزووتنەوەکە لە کوردستاندا بڵاوبێتەوە. هەموو ڕێگایەکیان تاقی کردەوە. دوای ئەوەی شەڕی چەکداری دەستی پێکرد، ئەوەی پێشتر ویستی بزووتنەوەکە بوەستێنێت دیسان هەر ئەم هێڵی خیانەت بوو. بە تایبەتی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی سەرکردایەتی ئەم هێڵەیان دەکرد. لەبەر ئەوەی بنەماڵەی بارزانی لە مێژوودا خیانەتیان لە کۆماری مەهاباد کرد، دیسانەوە بە هەمان شێوە و ئەرکەوە لەسەر شانۆ بوون و ئامادەی هەر جۆرە خیانەتێک بوون. وەک چۆن ڕۆڵەکانی گەلی کورد وەک سەعید ئەڵچی، د. شوان و هتد. بە پیلانگێڕی کوژراون؛ بە هەمان شێوە هێرشی کردە سەر پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادی. هەتا ئەمڕۆ بە بەردەوامی ئەو ئەرکەی بەڕێوە دەبات. لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ گۆڕانکاری زۆر لە بزووتنەوەی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ڕوویداوە. ئەم گۆڕانکاریانە چین و چۆن دەرئەنجامیان بووە؟ لە ساڵی ١٩٨٤ سەرەڕای هەموو بێ دەرفەتیەک، شەڕ دەستی پێکرد. بەو پێیەی شەڕی گەریلا شێوازێکی نوێی شەڕ بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێسینەی نەبوو. گەریلا هێز و باوەڕی لە ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرت و پشتی بە گەلەکەی بەستبوو. گەل گەریلایان وەک بەشێک لە ڕۆحی خۆیان دەبینی و بە هەموو بوونێکەوە پشتیوانیان لە گەریلا دەکرد. بزووتنەوەی ئاپۆیی لە لایەنی ماددیدا ئیمکانی زۆر کەم بوو، بەڵام بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتێکی گەورەی بۆ گەریلا خوڵقاند. بزووتنەوەی ئازادی کوردستان هەموو هێرشەکانی دوژمنی تێکشکاند. دوژمن بە هۆی چالاکییەکانی گەریلا تێکشکا. گەریلا هەنگاوێکی نوێ بوو، لە چوار پارچەی کوردستاندا بڵاوبووەوە. کچ و کوڕی کورد لە هەموو شوێنێک ڕوویان کردە چیا ئازدەکانی کوردستان. ئەو تێکۆشانە بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمر عەگید، بە سەرکەوتووترین تاکتیک دەستی پێکرد. لەگەڵ پەرەسەندنی زانست و تەکنەلۆژیادا سەردەمێکی نوێ شەڕ و تێکۆشان دەستی پێکرد. پێویست بوو گەریلا بەپێی ئەم سەردەمە خۆیان نوێ بکەنەوە. ئیتر شەڕ بە میتۆدی کۆن کاریگەری نەما بوو. هەروەها گەریلا لەسەر بنەماکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک خۆی بنیات نا و پێشکەوت. هەروەها لە ڕووی ئایدیۆلۆژیدا قووڵتر بووەوە، خۆی لەبواری تاکتیک و چالاکییە پێشکەوتووەکاندا دەوڵەمەند کرد و لە بواری تەکنیکیدا شارەزایی بەدەست هێنا. ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان تواناکانی خۆیان لە زەوییەوە گەیاندە ئاسمان. تەکنیکی دوژمن لە سیخوڕیکردن لەسەر زەوی و ئاسمان پووچەڵ کرایەوە. بە شێوازی شەڕی تونێل و گرووپە گەڕۆکەکانی ئەمڕۆ، گەریلا چۆکی بە دوژمندا هێناوە. ئەمڕۆ لەهەموو لایەکی جیهاندا شەڕ هەیە. شەڕی نێوان ڕووسیا، ئۆکراین، حەماس و ئیسرائیل لە بەرچاودایە. بەڵام دەوڵەتێک کە هەموو دەسەڵاتی ناتۆی لە پشتەوە بێت، سێ ساڵە نەیتوانیوە شاخێک لە دەستی گەریلاکانی ئازادی دەربهێنێت. ئەم شەڕە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا سەردەمێکی نوێیە. بەهۆی دوژمن لە باکوور و باشوور و هەر چوار پارچەی کوردستان شەڕێکی بێ ئەخلاقی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوە و گەلەکەمان بەڕێوە دەبات. ڕێبەر ئاپۆ ماوەی دە ساڵە لە ژێر سیستەمی گۆشەگیرییدا ڕادەگیردرێت. ماوەی ٤٠ مانگە نەیانهێشتووە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بێتەدەرەوە. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بێ ئەخلاقیەکی وەها نەبینراوە. ناهێڵن تەنها وەشەیەک لە ڕێبەر ئاپۆ ببیسترێت. زۆر لەوە دەترسن کە کاریگەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر جیهان دروست بێت. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر هەموو هێرش، ئەشکەنجە و گۆشەگیر کردنێک لە ئیمرالی لە ئاستی قسەکردن تێپەڕیوە. واتە هیچ وشەیەک نەماوە بۆ پێناسەکردنی. بە گشتی دامودەزگاکانی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ئاست دۆخی گۆشەگیریی بێدەنگن. ئەمە بەو مانایەیە کە وڵاتانی ئەوروپا هاوبەشن لە سەپاندنی گۆشەگیری و تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا. گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی لە باکووردا بڵاوبووەتەوە. لە ئێستادا گۆشەگیری بەسەر کوردستاندا ئەنجام دەدرێت. هەموو شێوازە گڵاو و دژە مرۆییەکان بەرامبەر گەلی کورد جێبەجێ دەکرێن. گەلی کوردیش ڕۆژانە بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان لە ناوەڕاستی سەرهەڵدانەکاندایە. ڕۆژانە لە چیاکانی کوردستان دژی گەریلاکان تاکتیکی کیمیایی، فسفۆر و ئەتۆمی بەکاردەهێنن. بەڵام هێشتا خۆیان لە چیاکانی کوردستاندا چەقیون. گەریلا لە ئاستی شەڕدا پێشکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئۆپەراسیۆن بە سەر دوژمندا، بووەتە بەهێزترین هێزی سەردەم لەسەر ئاستی پاراستنی گۆڕەپانەکان. هاوکات تەکنیکی دوژمنی پووچەڵ کردووتەوە و هاوکات تەکنیکی کاتی شۆڕشی خوڵقاندووە. ئەمڕۆ دەبینین وەک یەکەم ڕۆژ خیانەتێک بەسەر گەلی کورددا دەسەپێندرێت. ئەوەی سەرکردایەتی ئەم هاوکاری و خیانەتە دەکات بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و بنەماڵەی بارزانییە. پەدەکە چۆن دژی گۆڕان و تێکۆشانی گەریلا دەبێتەوە؟ هێڵی خیانەتکاران و نۆکەرەکانیان لە مێژووی گەلی کورددا وەک کرمی دار وایە. بە شێوەیەکی شاراوە گەورەترین ڕۆڵی نەرێنی لە بەرخۆدانەکاندا بینیوە. هەر لە سەرەتای بزووتنەوەی ئازادییەوە تا ئەمڕۆش هەمیشە لە پاڵ دوژمن وەستاوە و لە بەرەی پێشەوە هێرش دەکەنە سەرمان. یەکەم کەس کە هێرشی کردە سەرمان لە دەستپێکدا (ستێرکا سۆر) بوون. هەڤاڵ حەقی قەرار بە دەستی ئەو خیانەتکار و بێ ئەخلاقانە شەهید بوو. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێبازی خۆی دەمامکی ئەو هەموو هێزە خیانەتکار و بەکرێگیراوانەی داماڵی و ئاشکرای کرد. لە ناو گەلی کورددا نەفرەت لە خیانەت کراوە. هەموو هێزە خیانەتکارەکان چارەنووسیان لەناوچوونە. بارودۆخی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە هەر بەو شێوەیەیە. ڕێبەر ئاپۆ بە دەیان جار نامەی ناردووە و تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەی بارزانی کردووە و داوای لێکردوون کە دەست لە هاوکارییەکانیان هەڵگرن. ڕێبەر ئاپۆ داوایکرد کە دژی ئێمە مەبنەوە، چ هاوکارییەکتان پێویست بێت ئێمە لەگەڵتانین. یان وەرن پێکەوە تێکۆشان دەکەین. بەڵام بنەماڵەی بارزانی لە پێناو یەکڕیزی نەتەوەی کورد هیچ هەوڵێکیان نەدا. بەڵکوو بەردەوام دژی یەکێتی نەتەوەیی کاریان کردووە. لەگەڵ دوژمن دادەنیشن و هاوکارییان دەکەن. ئەرکیان نەهێشتنی بزووتنەوە کوردییەکان بووە. بەڵێنیان داوە کە نەهێڵن کەس دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک تێکۆشان بکات. پەیوەندییەکی زۆر نزیک و قووڵیان لەگەڵ جولەکەی ئیسرائیلدا داکوتاوە. ئەگەر سەیری مێژوو بکەین، لە هەموو سەرهەڵدانەکانی کورددا، شوێنی ئەوان لە پاڵ دوژمن بووە. ئەمانە لە مێژووی کوردستاندا هەموو تۆمار کراون و دەمێننەوە. ئەم بنەماڵەیە یەکەم کەس بوون کە لە کوردستان چەتەگەریی، سیخوڕی و بەکرێگیراویان کردووە. دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانی کوردەوە سوورە. زۆرێک لە پێشەنگەکانی گەلی کورد بە دەستی ئەوان کوژراون. لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باکووری کوردستان بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوە دەچێت. پێشەنگی ئەم بەرخۆدانە گەریلایە سەرەڕای ئەوەی هەم دژی هێرشە داگیرکارییەکان و هەم دژی خیانەتەکانی پەدەکە دەبێتەوە، ئەوەندەش لەتێکۆشاندایە، چۆن دەتوانێت هێندە گۆڕانکاری و پێشکەوتنی مەزن لە شەڕدا بخوڵقێنێ؟ لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٤؛ ئێمە شەڕێکی زۆر گەورە بەڕێوەدەبەین. لە باکوور، هەفتانین، مەتینا ئاڤاشین، زاپ، خاکورک و هتد. لە ماوەی ئەم ٩ ساڵەی ڕابردوودا لە چوار پارچەی کوردستان لە شەڕێکی بەردەوامدا بووین. ئێمە بە هەموو هێزمانەوە بۆ پاراستنی کەرامەت و شکۆی گەلەکەمان لە تێکۆشانداین. دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزیەوە هێرش دەکاتە سەرمان. بێگومان شەهید دەدەین، بەڵام بە خوێنی شەهیدەکانمان خاکی کوردستان دەپارێزین و تا ئێستا ڕێگامان نەداوە دوژمن سەرکەوتوو بێت. هەموو ئەو گۆڕەپانانەی کە دوژمن ویستی لێ جێگیر بێت، هێشتا لە نێوان گەریلاکان و دوژمندا شەڕ هەیە. دەرئەنجامەکانی ٩ ساڵی ڕابردوو پڕە لە شکستی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەیە. سەرەڕای ئەوەی بە هەموو چەکێکی قەدەغە کراوەو هێرش دەکات، بەڵام لەبەرامبەر فیداییانی ڕێبەر ئاپۆدا ناتوانێت سەر بکەوێت. لە کۆتاییدا دەیەوێت بە هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک، پەدەکە، داعش ئەنجام وەربگرێت. ئەگەر پەدەکە یارمەتی دەوڵەتی تورکی نەدابا و هاوکارییەکانی پێشکەش نەکردبا، دەوڵەتی تورک هەر زوو شکستەکەی قبوڵ دەکرد. لەماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا بەدەیان هەڤاڵمان شەهید بوون. هێڵەکانی گەریلا ئاستەنگ دەکەن و هەرێمەکانی گەریلا گەمارۆ دەدەن. لەبەر ئەوەی ئێمە ڕۆڵەی ئەم خاکەین، سوپای دەوڵەتی تورک ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و تێکدەشکێت. ئێستا پەدەکە بووەتە بەشێک لە پلانی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد. ئەوەی دەوڵەتی تورک داوای دەکات پەدەکە بۆی جێبەجێ دەکات. بزووتنەوەکەمان ڕۆژانە لەسەر ئەم بابەتە لێدوان دەدات. پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی بوونەتە چاوساغی ئەردۆغان و باخچەلی سەرکردەی فاشیستان. هەروەها میدیای سەر بە پەدەکە بووەتە میدیای شەڕی تایبەتی ڕژێمی ئاکەپە، مەهەپە دژ بە گەلی کورد. واتە ئیرادەی خۆیان بەتەواوی تەسلیم بە دەوڵەتی تورک کردووە. بەهەموو هێزیانەوە دەیانەوێت پەکەکە لەناوببەن. بەڵام لە تێکۆشانی ٥١ ساڵەی ئێمەدا گەلی کورد ئیتر ڕاستی و هەڵە بە باشی دەناسێت. لە تۆمارەکانی مێژوودا، کاتێک باسی ماڵی بارزانی دەکرێت، بە پەڵەیەکی ڕەش و بێ کەرامەت باسیان لێوە دەکرێت. پێویستە گەلەکەمان (بەتایبەت گەلی ناوچەی بادینان) لە هەموو شوێنێک زیاتر بەرامبەر ماڵی بارزانی بوەستنەوە، ڕێگە نەدەن بنەماڵەی بارزانی وڵات بە چەتەکانی داعش و داگیرکەری تورک بفرۆشن. هەروەها ڕێگە مەدەن بە خۆێنی ڕۆڵەکانی کورد سامان بۆ بنەماڵەکەیان کۆبکەنەوە. لەبەرامبەر شەڕی هەمەلایەنە دژی گەریلا و گەلی کورد، لەمەودوا هەڵوێستی گەریلاکانی ئازادی کوردستان چۆن دەبێت؟ ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئازادی ڕۆڵ و ئەرکێکی زۆر گەورەی لەئەستۆە. ڕۆڵی ئازادی تەواوی پێکهاتە بندەستەکانی لە ئەستۆدایە. هەروەها گەریلا ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان دەزانن و دڵنیان لەوەی کە لەم ئەرکە مێژووییەدا سەرکەوتوو دەبن. چاوی هەموو مرۆڤایەتی لەسەر بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستانە. دوژمن دەزانێت ئەگەر ئێمە بشکێین ئەوە هیوای یەکڕیزی هەموو گەلانی بندەست دەشکێت، لەبەر ئەوە هەموو هێزە هەژموونخوازەکان بەناو مافی مرۆڤ پشتیوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەن. بۆ ئەوەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەم زووانە لە ئەرکەکانیاندا سەربکەون و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێ بهێندرێت، پێویستە هەموو گەنجان ڕووبکەنە چیا ئازادەکانی کوردستان و دەست بە تێکۆشانی خۆیان بکەن. پێویستە هەموو گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان، بزووتنەوەی ژنان، کرێکاران، هونەرمەندان و هەموو گەلانی ئازادیخواز خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و دەست بە هەوڵدانەکانیان بکەن. دوا پەیامی ئێوە بۆ گەلی کورد چییە؟ وەک چۆن گەیشتینە ئەم ڕۆژانە بەو شێوەیەی کە باسمان کرد، هەمووان دەزانن ڕێبەر ئاپۆ چۆن لە هیچەوە دەستی بەتێکۆشان کرد و گەیاندی بەم ڕۆژە و گەلی کوردی لە کۆمەڵکوژیی ڕزگار کرد و کردی بە گەلێکی تێکۆشەر. هەروەها بیرۆکەی ئازادی لە نێوان مرۆڤایەتیدا سەرلەنوێ ژیاندەوە. بۆ ئەوەی ئامانجە مێژووییەکانمان بەدی بهێنین، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان دەکەین. ئێمە بۆ تێکشکاندنی دوژمنی فاشیست و قرکەر هەر جۆرە ئامادەکاریەک دەکەین. ئێمە وەک شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ هەلومەرج هەر چۆنێک دەبێت با ببێت، تەنانەت ئەگەر هەموو دونیاش بەسەرماندا بڕووخێت، شۆڕشی گەلی کورد بنیات دەنێین و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لەسەر خاک و وڵاتماندا بە ئازادیی دەژین. دیسان ١٥ی ئاب لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەین. بەگشتی شەهیدانی شۆڕش بەمنەتدارییەوە بەبیر دێنینەوە و بەڵێنی سەرکەوتن دووبارە دەکەینەوە و دەڵێین؛ بژی ڕۆحی ١٥ی ئاب، بژی بژی سەرۆک ئاپۆ!
گەلی قۆسەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد گەلی قۆسەر بە سروودی "بۆ پێشەوە" دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد. گەلی قۆسەر بە سروودی "بۆ پێشەوە" دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد. ئەو چالاکییانەی کە دژ بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ماردین و ئێلح و خەلفەتی دەستیپێکردووە بەردەومە. لە گەڕەکی برکەتی ناوچەی قۆسەری مێردین گەل بە سروودی "بۆ پێشەوە" ڕێپێوانیان کرد. پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) نەورۆز ئویسال ئاسلان، زەکی ئیرمەز، کاموران تانهان و ئۆنور دوشونمەز بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد. جەماوەر پانکارتی"قەیوم کودەتایە، دەست لە ئیرادەی من مەدە" یان هەڵگرت و لە کۆڵانی ئەلبەیلی دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "قەیوم دەبێت بچێت، ئێمە سەردەکەوین" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" و " ئاپۆیی لە هەموو شوێنێکە" و " هەزار سڵاو لە بەرخۆدانی ئێلح" بەرزکرایەوە. ڕێپێوانەکە بە سروودی "بۆ پێشەوە" کۆتایی هات.
لە گەریلاکانی یەژاستار ئارژین جەلال کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە سەبارەت بە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم قسەی کرد و وتی، ئەو پیلانگێڕییە لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی ژنان ئەنجامدرا و رایگەیاند، "ئەگەر لە شوێنێک ژنان کۆیلە بن، کۆمەڵگاکەش کۆیلەیە. لە دوای بەشداربوونم لە ریزەکانی گەریلاوە درکم بەم راستیە کرد. سیستمی پیاوسالار بەردەوام هەوڵی داوە کە تێگەیشتنی بەو جۆرە ساز بکات کە ژن لە پلەی دووەمدایە و منیش پێشتر بەو جۆرە بیرم دەکردەوە. دوای ئەوەی بەشداری ریزەکانی گەریلا بووم، من باشتر تێگەیشتم کە هێرش لە دژی رێبەرایەتی لە هەمان کاتدا هێرش لە دژی ژنی ئازادە. دەوڵەت دەسەڵاتدارییە و پەستان دەخاتە سەر ژن. نمونەی بەرچاوی ئەوەش لە ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی دەکرێت. بە زۆرەملێ ژنان ناچار بە سەرداپۆشین دەکەن، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەندێشەی ژنان دەشاردرێتەوە و دادەپۆشرێت. ژنانی وەک ژینا ئەمینی ئەو راستیەیان بینی، لە بەرامبەری وەستانەوە و دەسەڵاتیان رەتکردەوە. لەبەر ئەوەی ئەگەر دەوڵەت دەسەڵاتداری گەورە بێت، بنەماڵەش دەوڵەتی بچوکە. لە رێگەی بنەماڵەوە ژنان مافیان پێشێل دەکرێت و دەکرێن بە کۆیلە. لە ژنان دەترسن؛ هەم دەوڵەت هەمیش بنەماڵە لە ژنان دەترسن. پیلانگێڕیش بەو ئامانجە دەکرێت؛ بۆ ئەوەی ژنان خۆیان نەناسن و بەردەوام وەک کۆیلە بمێننەوە. لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا چی لە ئێمە بخوازرێت ئێمە دەیکەین، ئەگەر پێویستیش بکات گیانی خۆمان لەو پێناوەدا بەخت دەکەین. بە دڵنیاییەوە لەگەڵ رێبەرایەتیدا ژیانێکی ئازاد بونیاد دەنێین".
پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا، لەلایەن گەلەوە پێشوازی لێ کرا محەمەد کانیت پاش ٣٠ ئازادکرا، لە سلۆپی بە مەشخەڵ پێشوازی لێ کرا. محەمەد کانیت پاش ٣٠ ئازادکرا، لە سلۆپی بە مەشخەڵ پێشوازی لێ کرا. محەمەد کانیت پاش ٣٠ لە زیندانی جۆری L ی پانتۆس ئازادکرا، لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ بە مەشخەڵ پێشوازی لێ کرا. کانیت لەگەڵ بنەماڵەکەی هاتەوە سلۆپی، لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) شەرناخ، هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی و چەندین کەسەوە پێشوازی لێ کرا. کانیت لەبەردەم ماڵی بنەماڵەکەی لە گەڕەکی شەهید هارون بۆی، پێشوازی لە ئامادەبووان کرد.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات بەشداری بەرنامەیەکەی تایبەتی مەدیا خەبەردا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژەڤ کرد. هەڵسەنگاندنەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات بەم شێوەیە: "ساڵی ٢٦هەمینی پیلانگێڕییمان تەواوکرد، دەکەوینە ناو ٢٧هەمین ساڵەیەوە. لەسەرەتادا هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار و بەنەفرەت دەکەم. بە ڕێزداری و پێزانینەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ٢٦ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ لە نێو بارودۆخێکی زۆر سەختی ئیمراڵیدا بەرخۆدانێکی بەشکۆی پێشخست. لە دەوری ئەم بەرخۆدانەی ڕێبەر ئاپۆیش بەرخۆدانێکی گەورەی گەل و گەریلا پێشکەوت. ئەنجامی زۆر گرنگ دروستبوو، بەردەوامیش دەبێت. لەم ڕووەوە خۆشەویستی و سڵاوم بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم. لە کەسێتی شەهیدانی 'ئێوە ناتونن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن'دا بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی ئازادی و شۆڕشمان یاد دەکەمەوە. لە مانگی تشرینی یەکەمدا چەندین پیلانگێڕی پێکهێنران و درێژکراوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیین. هەروەها لە بەرامبەردا لەم مانگەدا چەندین بەرخۆدان پێشخران. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەوڵەتی تورک هەموو داگیرکارییەکانی خۆی لە دژی سەریکانی و گرێ سپی دەستپێکرد. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕێککەوتننامەی شەنگال مۆرکرا و کە بۆ شەنگال بە مانای فەرمانێکی نوێ دێت. لە دوای ئەو ڕێککەوتننامەیەوە هێرشی سەر ئێزدییەکان زیاتر بوو. دیسان لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا کۆمەڵکوژی گار-ی ئەنقەرە هەیە. لەم کۆمەڵکوژییەدا زیاتر لە سەدان مرۆڤمان گیانیان لەدەستدا. هەموویان بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. سەدان مرۆڤ بریندار بوون، لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا دەرگای بە ڕووی کارەساتێکی گەورەدا کردەوە. ئەم هێرشە بە هاوکاری داعش ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورک، ئاکەپە-مەهەپە ڕاستەخۆ بە بەکارهێنانی داعش بەشداری ئەم هێرشە بوون. وەک چۆن ئەوەی لە ڕۆژئاوادا داعشییان لە دژی کوردان بەکارهێنا، لە شەنگال لە دژی ئێزدییەکان بەکاریانهێنا، لە ناوچەکە و جیهانیشدا بەکاریانهێنا، لە تورکیادا لە دژی هێزە سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان، لە دژی تەڤگەری ئازادی کورد، لە تورکیا و سەرانسەری جیهاندا بەکاریانهێنا. لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەرخۆدانی گەورە ئەنجامدرا دیسان لە نێو ئەم مانگەدا هەڵبەتە چەندین سەرهەڵدان پێشخرا، ٦-٧ی تشرینی یەکەم لە باکوور سەرهەڵدانی کۆبانێ هەیە و بە سەدان هەزار مرۆڤ بەشداریبوون. لە ئازادکردن و ڕزگارکردنی کۆبانێدا ڕۆڵی کاریگەرییان هەبوو. دەوڵەتی تورک لەوێیش ڕۆڵی بە حیزبولکۆنترا بەخشییەوە. چەندین گروپی چەتەی ئەرکدار کرد و بە شێوەیەکی دڕندانە دەیان مرۆڤیان لێ کوشتین. دیسان لەم مانگەدا چەندین سەرهەڵدانی ژن بوونی هەیە، لە دەستپێکدا گوڵناز کارتاش، هەروەها غوربەتلی ئەرسۆز، ڕۆژین گەودا، گوڵناز ئەگە، چیچەک کورتالان، ناگیهان ئاکارسەل. لە کۆبانێ ئارین میرکان لە ساڵی ٢٠١٤دا چالاکی فیدییان ئەنجامدا و ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد، بە رۆحی بەرخۆدانی ئارین میرکانەوە کۆبانێ سەرکەوت. بەڕاستی ئەم مانگە پڕە لە شەهادەتی گەورە. هەروەها پلانی هەڵوەشاندنەوەی ٣٠ی تشرینی یەکەمیش لەم مانگەدا پێکهێنرا. مانگی تشرینی یەکەم مانگێکە هەم پڕە لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، پیلان و هێرش، هەمیش مانگێکە بە تێکۆشانی گەورە لە دژی پیلانگێڕی تێپەڕییوە. ڕێبەر وەک هەڕەشەیەک بیندرا هەڵبەت پەیوەست بە پرسیارەکەی ئێوەش؛ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە پێکهێنرا. ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن هێزە نێونەتەوەییە هەژموونخوازەکانەوە وەک ئاستەنگییەکی گەورە دەبینرا. دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بابەتی باسوخواس بوو. هەرخۆی ئەم دەستوەردانە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستپێکرابوو، هاوکات دەستپێکی کاتی شەڕی سێهەمی جیهانییە. یانی بە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤییەت جەنگی سێهەمی جیهانی دەستپێکرد، لە دوای هێرشەکانی سەدام حوسەین بۆ سەر کۆیت دەستوەردانەکانی ئەمریکا بە سەختی بەردەوام بوو. پیلانگێڕی نێونەتەوەییش لە قۆناغێکی کاریگەری شەڕی سێهەمی جیهانیدا پێشخرا، ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ قۆناغێکی کاریگەر بوو. لەو پرۆسەیەدا بە هێزترەوە دەستوەردانەکان لە دژی عێراق لە ڕۆژەڤدا بوو، ئامادەکاری بۆ تەسفییەکردنی سەدام دەکرا. هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتداری سەدام لە ئامانجدا بوو، دەستوەردان لە ئەفغانستان لە ڕۆژەڤدا بوو. هەموو ئەم دەستوەردانەنانە کە لەدژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلانی بۆ دارێژرابوو لە ڕۆژەڤدا بوون. ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری پەکەکە لە پێش ئەو پلانانەدا وەک ئاستەنگ دەبیندرا. چونکە لە ناوچەکەدا تێکۆشانێکی گەورە بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەڕێوەدبردرا، تێکۆشانی ئازادی کورد و گەلان هۆشیاری و ڕووناکی ئاشکرا دەکرد. هەڵبەتە بۆ ئەمەش گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە لە تێکۆشانێکی گەورەدا بوون. لە سەرانسەری ناوچەکەدا کاریگەرییەکی گەورەی درستکردبوو. ئەمەش وەک ئاستەنگی، ترس و هەڕەشە دەبیندرا. بۆیە لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییەکی لەم شێوەیە پێکهێنرا. بەم شێوەیە لە کوردستاندا رێگە لەبەردەم هێڵی هاوکاری-خیانەت کرایەوە. دەخوازرا ئەم هێڵە لە کوردستاندا سەروەربێت. هێزە هەژموونخوازەکان ویستییان سود لەمە وەربگرن، لەم ڕووەوە پیلانگێڕییەکی لەم شیێوە پێشخرا. پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی تێکشکاند هەڵبەتە لە دژی ئەم پیلانگێڕییە تێکۆشانێکی گەورە پێشخرا. لە هەموو جێگەکان بە هەموو تەمەنەکانەوە، لە هەر چوار پارچەی کوردستان گەلەکەمان هەستایە سەرپێ و بەدەیان مرۆڤ چالاکی فیداییان ئەنجامدا. لە ساڵانی دواتردا پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ ئەم پیلانگێڕییەی بەتاڵکردەوە. ئەو تەڵەیەی لەسەر گەلان دانرابوو ئاشکراکرد. بە ئاشکراکردنی ئەو پلانانە و بەتاڵکردنەوەی پیلانگێڕی، تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان و ناوچەکەدا کاریگەرییەکانی زیاتر بوو، تەڤگەر گەورەتر بوو. وەک دەرنجامیش شۆڕشی ڕۆژئاوا پێکهات. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا رێگەی بۆ شۆڕشی دیموکراتیکی کردەوە. لەم ڕووەوە زەمینەیەکی بەهێز بونیادنرا. لە کاتێکدا دۆخەکە ئاوا پێچەوانەبووەوە، پیلانگێڕی نێونەتەوەیش بە نوێکردنەوەی خۆی بەردەوام بوو. یانی ئەم هێرشانە بەردەوام بوو، یانی لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە بەتایبەت بۆ ئەوەی پەکەکە لەناوخۆیدا تەسفییەببێت، ویسترا هێڵێکی هاوکاری و خیانەت پێشبخرێت. لەو سەردەمەدا لەگەڵ چەند کەسێکدا کە لە ناو پەکەکەدا بوون چاوپێکەوتنیان کرد و بەم شێوەیە ویستییان پەکەکە تەسفییە بکەن. هێڵی خیانەتی ناوخۆیی و تەسفیەگەرای لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە پێشکەوت. لە ساڵی ٢٠٠٣دا خواسترا لەناو تەڤگەردا کودەتایەک پێکبهێنن و بەم شێوەیە تەڤگەر بەدەستبخەن. سەرکێشی ئەمەش ئەمریکا، ئاکەپە و پەدەکە کردی. بۆ ئەوەی ئەم هێزە لەناوەوە دەستوەردانی پەکەکە بکەن، کەوتنە ناو هاوکارییەوە. هەڵبەتە ئەمەش بەتاڵکرایەوە. لە دژی ئەمەش ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەرمان و گەلەکەمان تێکۆشانێکی بەهێزی بەڕێوەبرد. تەسفیگەرایش لەناوبردرا و پوچەڵکرایەوە. پەدەکەش لەسەرەتاوە لەناو پیلانگێڕییدا بوو هەرخۆی پەدەکە هەر لەسەرەتاوە لە نێو ئەم پیلانگێڕییەدا بوو. هێزە ئیمپرالیستی و سەرمایەدارەکان ڕۆڵێکی وایان دا بە پەدەکە و خواستییان هەموو کوردان بخەنەژێر کۆنترۆڵی هێڵی خیانەت-سیخوڕی. تورکیاشیان کرد بە مۆدێل و خوستییان لە ڕێگەی تورکیاوە دەستوەردانی لە هەرێمەکەدا پێكبهێنن. بۆیە بە پیلانگێڕییەک ڕێبەر ئاپۆیان گرت و ڕادەستی تورکییان کرد. بەڕاستیش پیلانگیڕییەکی زۆر قێزەونییان لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە پێکهێنا. وەک ئەوەی وتم، بەو بەرخۆدانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لەناوەوەدا پێشیخست، پرۆژەی چارەسەری، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، پرۆژەی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژن بە تەواوەتی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە. لەبەرئەوە ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە لەناوبردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو، بە تەواوەتی تەسفییەکردنی پەکەکە بوو، گەلی کوردیش دواچاری قڕکردنی گەورە بکرێتەوە. بەڵام نە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە لەنابردرا، نە پەکەکەیش تەسفیەکرا، نەک وەک ئەوەی پێشبینیان دەکرد گەلی کورد بە قڕکردنی گەورە تێپەڕبکرێت. هەر بۆیە ئەم پیلانگێڕییە بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلا، گەل و ژنان بەتاڵکرایەوە. دەتوانین بەم شێوە دەستنیشانی بکەین. پیلانگێری دەستەوەردان بوو لە لێگەڕینی چارەسەری ناوخۆیی تورکیا هەڵبەتە ئەمەش زۆر بە کاریگەر بوو. لە قۆناغی پەرەسەندنی پیلانگێڕییدا، ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاندبوو. دوای چارەسەری پرسی کوردی لە ناو تورکیادا کردبوو. لەم ڕووەوە ڕاگەیاندراوێک درابوو، هەڵبەت ئەم ڕاگەیاندراو، ئەم لێگەڕینە خۆبەخۆ پێشنەکەوتن. لەناو سوپای تورک، لەناو دەوڵەتی تورکیشدا هەندێک هەوڵدان و لێگەڕینی بۆ چارەسەری پرسی کورد هەبوو. پەیوەیست بەمەشەوە پەیام لە ڕێبەرێتیمانەوە درا. ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش لەسەر ئەم بنەمایە بوو. لە ناو دەوڵەتی تورکدا، لایەنێکی سوپا سەرکێشی ئەمەی دەکرد، لە ناو سوپاشدا هەندێک جەنەراڵ سەرکێشی کرد، دەیانویست کێشەکانی کورد لەسەر ئاستی سیاسی چارەسەر بکەن. ڕێبەرێتیش لەسەر بنەمای دەرفەت پێدان بڕیارێکی ئاوای ئاگربەستی دا. بۆیە لە ڕاستیدا لەوکاتەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستوەردان بوو لە هەوڵدانێکی لەو شێوەیەیی ناو دەوڵەتی تورک. قۆناغی گۆڕینی ستراتیژی و پارادیگما لە ڕاستییدا لە ناو ساڵانی ٩٣-٩٥ دەستیپێکرد، بەڵام قۆناغی هەر کاریگەی ساڵی ٩٨ بوو. دیموکراتیکبوونی تورکیا لە سودی هێزە هەژموونخوازەکان نەبوو. هەموو ئەو هەوڵانەیان وەک ئاستەنگی و هەڕەشە دەبینی. گەر لە تورکیادا شەڕ کراوەتربێت، ئەو کاتە دەتوانن بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاری بهێنن، بتوانن زۆر بە ئاسانی کوردان بەکاربهێنن، بەوشێوازەی دەیانەوێت بیخەنە خزمەتی خۆیەوە. بوونی شەڕیان لە هەرێمەکەدا بە گونجاوتر دەبینی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان، بەم شێوەیە بە ئاسانتر بتوانن بەرژەوەندییەکانی خۆیان فەراهەم بکەن. یان لە سەردەمی بوڵند ئەجەڤیتدا هەندێک جەنەراڵ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنیان کرد. یانی ئەوکاتە بۆ چارەسەری پرسی کورد هەوڵدان و لێگەڕین هەبوو. پیلانگێڕیی نوێدەکرێتەوە و درێژەی پێدەدرێت بەڵام دواتر لە ١١ی سێپتەمبر (ئەیلول)ی ٢٠٠١ دوای هێرشی قاعیدە بۆ سەر ئەمریکا، دەستوەردان لە ئەفغانستان هاتە ئاراوە. لە هەموو جیهان هێرش لە دژی تیرۆریزم دەستیپێکرد. تورکیا ویستی سود لەوە وەربگرێت و بیقۆزێتەوە، هەربۆیە بەتەواوەتی کۆتایی بەو پرۆسەیە هێنا. واتە بە تایبەتی لە سەردەمی ئەجەڤیتدا، لەو رووەوە گەڕان و پەیجوری هەبوو. واتە بەدواداچوون و گەڕانی جددی هەبوون. دواتر خۆی لە خۆیدا ئەو دیدارانە راگیران و ئەجەڤیتیشیان لە سەرکار لادا و لەبری ئەو ئاکەپەیان هێنا. دوای ئەوەش تا دەهات ئاکەپە سیاسەتێکی لیبراڵی دەگرتەبەر کە بەم جۆرە هەمووان دەکاتە بەردەنگ. خۆی دوای ئەوەی بەتەواوەتی بەسەر دەوڵەتدا زاڵ بوو سیاسەتی قڕکردنی خستەکار. لە ساڵی ٢٠١٤شدا پلانی روخاندنی گرتەبەر. دوای ٩ی تشرینی ١٩٩٨ پیلانگێری بەردەوام خۆی نوێکردەوە و بەم جۆرە بەردەوامبوو، هێرشی هەمەلایەنەی قڕکردن بەردەوام بوون. لەدژی ئەوە هەڵبەتە بەرخودانی گەورەش پێشخرا، ناوەندی ئەو بەرخودانەش بە دڵنیاییەوە رێبەر ئاپۆ بوو. پیلانگێری نەگەیشتە ئەنجام و سەرکەوتوونەبوو. بەرخودان و تێکۆشان پیلاگێری پوچەڵکردەوە. هەڵمەتی ئازادی بووە مایەی رۆشنگەری ئەو هەڵمەتەی بە پێشەنگایەتی دۆستانمان دەستیپێکرا و ساڵێکی پڕکردووەتەوە، زۆر خەباتی بەنرخی تێداکراوە. ژمارەیەکی زۆر کۆنسێرت، کۆربەند، کۆنفڕانس، سمینار سازکراون، پارێزنامەکانی رێبەرایەتی دەخوێندرێنەوە، رێپێوان سازدەکرێت، هەروەها لەلایەنی یاساییەوە چەندین کار و خەبات کراون، نامە نێردراون، راگەیەندراوی ئەو دامەزراوانەی نامەیان بۆ نێردرابوو، بڵاوکرانەوە، ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کرد. نامەیان بۆ رێکخراوە پەیوەندیدارەکان نارد. بەشداربوونی سەندیکاکان هاتەئاراوە، لە بەریتانیا ولە سکۆتلاند و لەم دووایەشدا لە ئیسپانیاوە، واتە لە زۆر ناوچەی جیهانەوە چەندین چالاکی ئەنجامدران، بیرۆکە و پارێزنامەکانی رێبەرایەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. بەراستی ئەوەش رێگەی لەبەردەم رۆشنگەرییەکی بەرچاوکردەوە. بووە مایەی ئەوەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ بناسێندرێن. لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی خاوەنداریی بەرفراوان لە پرسی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کرا. هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆپرسی کورد' بەجیهانیبوو. ئەمەش ئەنجامێکی زۆر گرنگی بەدوای خۆیداهێنا. لە ئەنجامی ئەم خۆڕاگری و تێکۆشانە، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا کۆبووەوە و بەمەبەستی ڕاستکردنەوەی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمراڵی، بۆ نەهێشتنی ئەم دۆخە تاوانکارییە مۆڵەتی ساڵێکیان بە تورکیا دا. ڕاشیگەیاند، بە پێچەوانەوە بڕیاری سەرەکی جێبەجێ دەکرێت. بێگومان ئەمانە هەموویان لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانە هاتنە ئاراوە. ئەمانە وەک پێویست گرنگ بوون. لەم قۆناغەی ئێستا پێی گەیشتووین، هەڵمەتەکە یەک ساڵەی خۆی پڕ کردووە. دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد' پێدەنێتە ساڵی دووەمەوە. بێگومان هاوڕێکانمان کە دەستپێشخەرییان کردووە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ساڵە دەکەن، دوورنما و پلان بۆ ساڵی داهاتوو دادەڕێژن. ئێمە پێمان وایە ساڵی داهاتوو پلانێکی زۆر بەهێزیان دەبێت. گرنگترین قاچ و کۆڵەکەی ئەم هەڵمەتە کوردستانە، تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتییە، تێکۆشانێکی سیاسییە، تێکۆشانێکی دیپلۆماسییە، تێکۆشانێکی یاساییە. لە ماوەی ڕابردوودا تێکۆشان بەو ئاراستەیە گەیشتووەتە ئاستێک. لە باکووری کوردستان ڕێپێوانەکانی ئازادی، چالاکیەکانی دەنگ بدە و چالاکییەکانی ئێشکگریی دادپەروەری بەرەوپێشچوون، لە کۆلن ڕێپێوانێک هەبوو. ئێستا پلانی مانگی تشرینی دووەم دووبارە ئامادەکراوەتەوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا گردبوونەوەیەک لە ئامەد هەیە و خەباتێکی هاوشێوە لە ئەستەنبوڵیش پلانی بۆ دانراوە. هەموو ئەمانە گرنگ و واتادارن. لە ڕۆژاوا گەل هەمیشە لە بەرخۆداندان. هەرچەندە لە هەندێک ناوچەدا رۆتینی و لاوازیش بێت، بەڵام لە چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانێکی بەردەوام هەبوو. بێگومان بەرخۆدانی گەریلا بەشێکی گرنگ بوو. لە یەک ساڵدا گەریلا بەرخۆدانێکی زۆر بەهێزیان ئەنجامدا و چالاکی زۆر بەهێز بە ئەنجام گەیشتن. لەم قۆناغەدا رۆڵی یەژاستار یەکلاکەرەوە بوو و هێزەکانی یەژاستار چالاکیی زۆر بەهێزیان ئەنجامدا. بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی دەبێت بەردەوام بێت لە گەشەکردن بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتەکەوە سڵاو و ڕێزی خۆمان ئاراستەی هەموو دۆستان، گەل، وڵاتپارێزان و گەریلاکانی ئازادیی کە بە ڕێز و دڵسۆزییەوە پەرەیان بە هەڵمەتەکە دا دەکەین. لەو باوەڕەدام کە پرۆسەی داهاتوو زۆر سەرکەوتوو دەبێت، ڕاستە ئەنجامە گرنگەکان بەدەست هاتوون، بەڵام هێشتا پرۆسەکە تەواو نەبووە. چونکە مەبەست لەم هەڵمەتە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کوردە. لەم کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد نەکراوە و پرسی کورد لە ڕووی سیاسی و دیموکراسیەوە هێشتا بێ چارەسەر ماوەتەوە. هاوکات شەڕی جینۆساید بەشێوەیەکی سەرتاسەری بەبێ پچڕان بەردەوامی هەیە. بەم مانایەوە هەڵمەتەکە دەچێتە ساڵی دووەمی خۆیەوە، پێویستە لە ساڵی داهاتوودا بە هێزێکی زیاترەوە لەسەر بنەمای ئەو زەمینەیەی کە بەدەست هاتووە بەردەوام بێت و دەبێ و بە دڵنیاییەوە سەربکەوێت. من لەوباوەڕەدام. ئەمساڵ ئەنجام و دەستکەوتی زۆر گرنگ بەدەست هاتن. ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ڕێبەرێکی جیهانی و لە سەرانسەری جیهاندا پشتیوانییەکی زۆر بەهێزی لێکرا. پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە، بەهێزتر پەرە بە هەڵمەتەکە بدەین. دەبێت بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لە هەموو شوێنێکدا بەردەوامی بێت و بەبێ پچڕان لە گەشەکردندا بێت. بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لە تێکۆشانی یاسایی، سیاسی و تێکۆشانی دیپلۆماسیدا کاریگەرییەکی زۆری دەبێت. گەلەکەمان ئەمە دەبینێت و لێی تێدەگات. دبێت باکوری کوردستان و تورکیا وردە وردە ببنە ناوەندی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و گەشە بکەن. چونکە ناوەندی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان باکوری کوردستانە و بەشێوەیەکی سەرتاسەری بەڕێوە دەچێت. ناوەندی ئەم کۆمەڵکوژییە باکوری کوردستان و بە تایبەت زۆر بەچڕی لە ئیمرالی شەڕی تایبەت دژی گەلی کورد بەڕێوە دەچێت. هێرش دەکرێتە سەر زمان، کولتوور و سروشتی کوردستان. لە ڕێگەی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشییەوە لەدژی گەنجان سیاسەتی جینۆساید بەڕێوە دەچێت. هەروەها لە دژی ژنانی کورد و منداڵانی کورد هەمان شت دەکرێت. نموونەی نارین ڕوونە لە پێش چاوە. کەواتە هێرشێکی زۆر چڕ و سەرتاسەری لە ئارادایە. بەم مانایە پێویستە گەلەکەمان لە باکور کوردستان و هێزەکانی دیموکراسی تورکیا بە هێزەوە بەشداری هەڵمەتەکە بن و دژی هێرشەکانی شەڕی تایبەت لە هەموو شوێنێکدا پەرە بە بەرخۆدانی خۆیان بدەن. ئەمەش بۆ ڕۆژئاواش یەکێکە. ڕۆژئاوا دەبێ بتوانێ بە خێراییەوە پەرە بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆی بدات. ڕۆژئاوا زیاتر لە نان و ئاو پێویستی بەم شتەیە. لە سەر ڕۆژئاوا هێشتا ھەڕەشە بەردەوامە. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە مەترسییەکی گەورەدایە. بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک بەنیازە ئەو ناوچانەی کە لە ڕۆژئاوا ماون، بە پێ دەرفەت بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. لەم ڕوانگەیەوە دەبێ گەلەکەمان بەرخۆدانێکی ىێ وێنە نیشان بدات. ئەم بەرخۆدانە تەنیا بە هاتنە سەر شەقام و ڕێپێوان بە دی نایەت. پێویستە گەلەکەمان لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە تەمەنی حەوت تا حەفتا ساڵییەوە بۆ هەر ئەگەرێ بەڕێکخستن بکرێت و بتوانێت بەرگری لە خۆی بەهێز بکات. تەنانەت دەبێت یەک کەسی بەبێ ڕێکخستنی، بە بێ پاراستن لە هیچ شوێنێک نەمابێت و لەو چوارچێوەدا تێکۆشان بەرز بکرێتەوە. هیچ گۆڕانکارییەک بەبێ تێکۆشان بەدەست نایەت لەگەڵ ئەم ململانێیە یاساییەدا گرنگی بە خۆیەوە دەبینێت. ساڵی پار ئەمەمان بە ڕوونی بینی. تێکۆشان لەم ئاراستەیەدا لە ماوەی هەڵمەتەکەدا کاریگەری و ئەنجامێکی بەرچاوی هەبوو. بێگومان دەبێت بە چڕی ئەم تێکۆشانە درێژە پێبدەین. ئەنجوومەنی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و CPT و ئەو هێزانەی داڕێژەری پیلانەکەن هەموویان لەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییانەدا هاوبەشن. بەتایبەتی بەرپرسیارن له سیستەمی ئەشکەنجه و گۆشەگیریی ئیمرالی. لەم ڕوانگەیەوە، دەبێت بە چڕی تێکۆشانی یاسایی، سیاسی، دیپلۆماسی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی لە دژی ئەم هێزانە بەردەوام بێت و ئەنجامەکان بە دەست دەکەوێت، بەوشێوەیە ناچاریان دەکەین یاساکان جێبەجێ بکەن. هاوکات پێویسته ڕێککەوتننامه نێونەتەوەییەکان جێبەجێ بکەن و حکومەتی تورکیا ناچار به جێبە جێکردنی یاساکان بکەن، ئەمەش بە تێکۆشان دەکرێت چوونکە هیچ دەستکەوتێک بە بێ تێکۆشان بەدەست نەهاتووە. تورکیە لە ناوچەکەدا لە هەوڵی هەژمونی خۆیە شەڕ بە هەموو هێزەوە بەردەوامە. بەڕاستی شەڕێکی چڕ و بەربڵاو لە ئارادایە. هێرشی زۆر چڕ و بەرخۆدانێکی بەرز و بەهێز لە ئارادایە، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای زاپ. مەتینا، خواکورک و خنێرە بەرخۆدان و چالاکییەکانی گەریلا زۆر بەهێزەوە لە ئارادایە. دەوڵەتی داگیری تورک پلانی هەیە هەموو ئەو ناوچانە داگیر بکات و وردە وردە دەسەڵاتی خۆی بەسەر باشوردا دەسەپێنێ. بەردەوام وتوومانە؛ ئەم حکومەتە بە داگیرکاری و لکاندنی باشور کوردستان و ڕۆژئاوا و گەیشتن بە سنوورەکانی پەیمانی میساقی میللی هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی بەسەر عێراق و سوریادا دابمەرزێنێ. ئامانجی ئەوەیە ببێتە خاوەن هەژموون لە ناوچەکە. ئەمە ستراتیژی و سیاسەتی بنەڕەتی حکومەتی تورکیایە. داگیرکردنەوەی سنوورەکانی میساقی میللی لەسەر بنەمای جینۆسایدی کورد و چەسپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ناوچەکە ستراتیژی سەرەکی ئەوانە. لەم ڕۆانگەوە بە بەردەوامی درێژە بەم شەڕە دەدات. دەوڵەتی تورک بچێتە هەر شوێنێک لەوێ شەڕ دەست پێدەکات. ئێستاش هەر وەک خۆیەتی. ٤-٥ ساڵە هێزێکی زۆری لەسەر هەندێک ناوچە جێگیر کردووە، تەکنیکێکی زۆری کۆکردۆتەوە، لە ئاسمان و زەوینەوە هێرش دەکات، مادەی کیمیایی بەکاردەهێنێت، هەموو شتێکی قەدەغە بەکاردەهێنێت. بەڵام بەرخۆدانێکی مەزن لە تونێلەکانی ئەو ناوچانە بەرێوە دەچێت. لە ئێستادا دەوڵەتیی داگیرکەری تورک هیچ جۆرە دەسەڵاتێکی لە ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا، خاکورک و خنێرە نییە. لێرەدا دۆخێکی بەتەواوی شەڕ لە ئارادایە. هاوکات بەرخۆدانێکی گەورەی گەریلاش هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە یادی هەموو ئەو هەڤاڵانەی لەو بەرخۆدانانەدا شەهید بوون بە ڕێزداریی و منەتەدارییەوە بەبیر دێنمەوە. هەروەها سڵاو و حورمەت ئاراستەی هەموو ئەو هەڤاڵانەمان دەکەم کە بە درێژایی هێڵی بەرخۆدان بە شێوەیەکی فیدایی بەرەنگاری دوژمن دەبنەوە و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن. پەدەکە لە هێرشە داگیرکاری و دابڕاندنی باشوورەوە لەم شەڕە کۆمەڵکوژییانەدا بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەوڵەتی تورکە. بۆ نمونە لە ئێستادا بازرگانانی پەدەکە لە دهۆک، ئامیدی و زاخۆەو لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێککەوتوون و لە هاوکارییەکی چڕدان و خەریکی دروستکردنی شوێن و جادە و بنکەن بۆ سوپای تورک. وەک پڕۆژەی بازرگانی لە هەموو بوراێکەوە، زانیاری و هەواڵگری، پشتگیری لۆجستی و هتد لە بەردەوامن لە هاوکارییەکانیان. سەرجەم هێرشەکان بە پشتیوانی چالاکانەی پەدەکە ئەنجام دەدرێن. لە ڕاستیدا ئێستا لە دۆخی خیانەتدا نوقم بووە. هیچ متمانەیەک بۆ حکومەتی عێراق نەماوە هێرشەکان دوای ڕێککەوتنی عێراق و پەدەکە و تورکیا چڕتر بوونەوە. پێشتر هێرشی توند دژ بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامدراوە. عێراق بە بەشداریکردن لەم هێرشانە و سیاسەتی داگیرکاری و دابڕاندنی خاکی باشوور و فراوانخوازییەکانی دەوڵەتی تورک، بە کرداری لەبەرچاوی وڵاتانی جیهاندا شەرعییەتی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا و بوو بە هاوبەشی. دەوڵەت و حکومەتی ئێستای عێراق لە لایەن گەلی کورد، عێراق و گەلانی هەرێمەکەوە که هیچ پێگە و متمانەیەکی نەماوە. بەو کردەوەیە گەورەترین زیانی بەگەلی عێراق گەیاند. هەروەها بووە هۆی تووڕەیی و ڕق و کینەیەکی زۆر لای گەلی کوردەوە. ئێستا وەک دیارە نائارامی عێراقی گرتووتەوە. مەیل و لایەنی جیاواز لە ناو حکومەتدا سەری هەڵداوە. دیارە بەم شێوەیە ئەم حکومەتە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ خۆی ڕابگرێت. ئەوان زیانێکی گەورەیان بە گەلی کورد و کۆمەڵگای عەرەبی گەیاندووە. ئەڵبەت لە هەموو شوێنێک لە دژی ئەمە هەم لە باشوری کوردستان و هەم لە باکوری کوردستان تێکۆشان بەردەوامە. شەڕ بە هەموو هێزەوە بەردەوامە. بەرخۆدانێکی گەورەش لە ئارادایە، هاوکات شەهیدبوونیش ڕوودەدات. داگیرکارییەکانی ئیسرائیل و داگیرکارییەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە دەکەن لە ئێستادا جەنگی جیهانی سێیەم بە تەواوی لە ناوچەکە بەڕێوە دەچێت. شەڕ وردە وردە قوڵتر و فراوانتر دەبێتەوە. هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە نابێت تەنیا بە غەززە و لوبنان ببەسرێتەوە. هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر کورد و کۆمەڵکوژییەکانی نابێت تەنیا بە کورد و کوردستانەوە ببەسرێتەوە بەڵکوو کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکە هەیە. ئەم جەنگە جەنگێکی جیهانییە و ناوەندەکەی لێرەیە. لە ئێستادا جەنگی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تادێت چڕتر و قووڵتر دەبێتەوە. دەبێت بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. زلهێزەکان، ئەمەریکا، بەریتانیا و ئەوروپا لە پشت ئیسرائیلن. ئیسرائیل به پشتیوانی ئەو هێزانەوەیە هێرشەکانی دەست پێکردووە. لە ڕاستیدا، چەمکێک و ستراتیژییەک جێبەجێ دەکرێت. بەڵام لە ئێستادا، ئیسرائیل جێبەجێکاری هێرشەکەیە. دەبێت بەم شێوەیە ببینرێت. ئامانجی ئەو هێرشانەش ئێرانه. ئەم دۆخە ئێران و ڕژێمی ئێران دەکاتە ئامانج. لەم ڕووەشەوە ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا و بەریتانیا و ڕۆژئاوا وردە وردە کاریگەری و هێزی خۆی لە ناوچەکەدا پەرە پێ دەدات، هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵ دەدەن ناوچەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و خۆیان سەر لەنوێ دابڕێژنەوە. تورکیا و ئێران گورزیان بەرکەوت بەڕاستی حیزبوڵا گورزی قورسی لێی دراوە. گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە. بێگومان هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەستەمە، بنکەیەکی کۆمەڵایەتی جددی هەیە. بەڵام ڕوونە کە گورزێکی قورسی لێی دراوە بەو مانایە لە ئێرانیش دراوە. هەروەها حەماس گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە. لێدانی حەماسیش بە لێدانی تورکیا دەبینرێت. لە هەمان کاتدا گورزێکە لە ئێرانیش دراوە. بە دڵنیاییەوە تورکیە لە پشت هێرشەکەی حەماسەوەیە کە لە ٧ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدرا. تورکیە ڕۆڵی گەورەی بینی لە پەرەپێدانی هێرشێکە، لەسەر بنەمای تێکدانی پرۆژەی ڕێڕەوی وزە کە لە هێندوستانەوە تا ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی، قوبرس و ئەوروپا بەردەوام دەبێت. هێزەکانی دیکەش ڕۆڵیان هەبوو. بەڵام تورکیا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاو و یەکلاکەرەوەی هەبوو. دوای ئەوە ویستی لە ڕێگەی حەماسەوە بچێتە ناو هاوکێشەکەوە. دواتر هەموو شتێکی کرد بۆ بەرقەرارکردنی ئاگربەست. هیچ کام لە هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون. لە دۆخی ئێستادا ئێران لە ئامانجدایە، بەڵام لە هەمانکاتدا لە رووی سیاسیەوە کە تورکیا لە هەرێمەکەدا بەڕێوەی دەبات، سیاسەتی دەرەوە، سیاسەتی ناوەوە و ناوچەکەشی گورزێکی گەورەی خوارد. دۆخێکی لەم شێوە دەرکەوت. لە ئێستادا سیاسەتی هاوسەنگی تورکیا لە گیربووندایە. تورکیا لە نێوان ڕوسیا و ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیادا بە تەواوەتی سیاسەتی هاوسەنگی بەڕێوەبرد. ساڵانێک ئەمەی بەکارهێنا. کێشەکانی ئۆکرانیای بەکارهێنا، دەیویست شەڕی غەززە-ئیسرائیل بەکاربهێنێت. کاتێک قەیران دەردەکەوت هەوڵیدەدا ئەم هاوسەنگییە بەکاربهێنێ. لە عێراق و سوریاشدا زۆر بە کاریگەرییەوە ئەمەی بەکارهێنا. ئیدی کۆتایی بەم سیاسەتە دێت. تورکیا لە نێو تەنگژەیەکەی جدیدایە. دۆخێکی وا دەرکەوتووە. ئەم شەڕە، شەڕی کۆنترۆڵکردنی وزە، کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی وزە و سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی هەرێمییە. ئەم شەڕە، شەڕی سەرلەنوێ دامەزراندن و ڕاستکردنەوەی هاوسەنگییە سیاسیەکانی سەدەی ٢١یە، هاوسەنگی ئیکۆنۆمیک و سیستەمی سیاسیە. لە ئێستادا لەم شەڕەدا تابێت تورکیا سەنگی خۆی لەدەست دەدات. ئێران لاواز دەبێت. هەرخۆی دۆخی سوریا و عێراق لە ئارادایە. بە پشتیوانی ئەمریکا، ئینگلتەرا و ڕۆژئاوا تابێت ئیسرائیل کاریگەری و هێزی خۆی زیاد دەکات. هەموو ئەمانە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی خستۆتە ناو کێشەیەکی جدی و ترسێکی گەورەوە. هێرشەکان بۆسەر ئێران زیاتر دەبن ئەم شەڕە تاکوێ دەچێ؟ ئەم شەڕە بە سەختترەوە بەردەوام دەبێ. هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە گۆڕێیە. تا هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبێت لەم دۆزەخەدا هەندێک بەم شێوەیە بەردەوام بین. لە دوای هەڵبژاردەنەکانی ئەمریکا ئاست و دۆخی ئەم شەڕە ڕونتر دەبێتەوە. بەڵام ڕوونە سەختر و قوڵتر دەبێتەوە. وا دەردەکەوێت هێزە هەژموونخوازەکان ئەم دۆخەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم شێوەیە نەهێڵنەوە. هێرشەکان لەسەر ئێران زیاتر بکەن. ڕەنگە زۆر لە ڕژێمی ئێران بکەن کە تەسلیم ببێت و لەسەر بنەمای بەرژوەندییەکانی خۆیان ڕێککەوتنمایەکی پێ ببەستن. گەر ئەمە دروستنەبێت ئەم هێرش و شەڕانە زیاتر دەکەن. وە هەوڵبدەن ئەم سیاسەت و ستراتیژیانەی خۆیان بەئەنجام بگەینن. تورکیا لە دۆخی دڵەڕاوکێی هێرشەکاندایە لەسەر تورکیاش یارییەکی لەم شێوەیە بەڕێوەدەبرێت. تورکیا وڵاتێکی نێو ناتۆیە. هەڵبەت وەک ئەردۆغان بانگەشەی کردووە ئیسرائیل هێرشی سەر تورکیا ناکات. هەموو ئەمانە شەڕی تایبەتە. سیاسەتی تاکتیکی دیزانکردنی ئۆپۆسزیۆن و سیاسەتی ناوخۆی تورکیایە. دۆخێکی ئاوا نابێتە بابەتی باسوخواس. ئیسرائیل هێرشی سەر تورکیا ناکات. هەموو ترسی تورکیا لە کوردە. لەدژی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. نایەوێت ئەم سیاسەتەی لاواز ببێت. نایەوێت ئەم هێرشانە زیانی بۆسەر سیاسەتی قڕکردنی کورد هەبێت و بەشێوەیەکی بێکێشە ئەم شەڕی قرکردنە بەئەنجام بگەیەنێت. نایەوێت کورد لەم قەیران و کێشانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سود وەربگرێت، بۆ ئەوەی شتێکی وا دروستنەبێ لە ناوخۆ و دەرەوەدا بە هێرشی ترس و دڵەڕاوکێی کەوتووەتە ناو لێگەڕیینەوە. بێگومان کاریگەری ئەم شەڕە لە سوریا هەست پێدەکرێت. هێرشەکان لە ئێستاوە زیادیان کردووە. ڕوونە کە هێرشی زۆر جددی لە دژی هەسەدە لە سوریا ڕوودەدات. هێرشەکان بەردەوامن. هەروەها کاریگەری لەسەر ڕژێمی سوریا دەبێت. ئایا ڕژێمی سوریا چ سیاسەتێک لە چوارچێوەی ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕۆژاوادا پەیڕەو دەکات؟ ئایا لەگەڵ تورکیا ڕێکدەکەوێت و سیاسەتێک پەیڕەو دەکات؟ یان ڕێککەوتن لەگەڵ کورد بە پێی بەرژەوەندی ئەوان دەدۆزرێتەوە، ئایا کێشە ناوخۆییەکانیان بە شێوەیەکی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی سوریا، لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد پەیڕەو دەکات؟ ئەمە ڕاستترینە. ئەو بژاردەیەیی لە سودی سوریایە ئەمەیە. بە هەمان شێوە ئەم شەڕە کاریگەری زۆری لەسەر عێراق دەبێت. ئەم هێرشانە ماوەیەکی زۆرە دەستیان پێکردووە. هێرشەکان بۆ سەر حەشدی شەعبی زۆرن. هێرشەکان لە عێراق بە تایبەتی لە ساڵی ڕابردوودا زیادیان کردووە. ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ ئێران دەکەنە ئامانج. ئەم هێرشانە بە مەبەستی شکاندنی هەژموونی ئێرانە لە عێراق. تورکیاش زۆر کاردەکات. هەوڵی ڕێکخستن و کاریگەری لەسەر سوننە دەدات. بە هەمان شێوە ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوسەنگی سوننە و شیعە لە عێراقدا دروستکاتەوە. هەوڵ دەدات کاریگەری لەسەر ڕێکخستنەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دروست بکات. هەوڵ دەدەن کاریگەری ئێران بە تەواوی بشکێنن. هەڵبژاردنەکانی ئێران بێگومان ئێران لە شوێنی خۆی ڕاناوەستێ. دیارە سوریا، عێراق، لوبنان، یەمەن؛ لە ڕوانگەی ئێرانەوە گرنگە. هەروەها ئێران لە پێناو پاراستنی هەژمون و دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا سیاسەتێکی هەژموونخوازانە لە ناوچەکەدا پەیڕەو دەکات. یەکێکە لە دەسەڵاتە هەژموونگەرەکانی ناوچەکە. ئێران زلهێزێکی جددییە. لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ نابێت، تەسلیم نابێت. هەوڵ دەدات دەسەڵات، ئامادەبوون و کاریگەری خۆی لە هەموو شوێنێکدا زیاد بکات. بۆیە بە شێوەیەکی چالاکتر بەشداری ئەم شەڕە دەکات. بەمەش گێژاوەکانی ناوەوەی ئێران زیاتر قووڵتر دەبێتەوە. پێدەچێت ئێران سازشێکی زۆر بکات، ئەمەش چارەسەر نییە. ئێران ئەمە وەک قازانجێک بۆ خۆی نابینێت یان هەموو جۆرە قوربانییەک لە لەبەچاودەگرێ و شەڕێکی زۆر توندوتیژانە ئەنجام دەدات. جێگای مشتومڕە ئەوەی کە ئێران بەرەو کوێ دەبات. لە ئێراندا کێشەی بنەڕەتی مێژوویی زۆر هەیە. وەک بژاردەی هەرە کۆتای ڕوو لە بژاردەیەک دەکات کە لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکانەی ئەم کێشانە، بە دیموکراتیزەکردنی ئێران، چارەسەرێک کە لەسەر بنەمای سیاسەتی دێموکراتیک بێت. بێگومان ئەمە بژاردە ڕاستییەکەیە. لە ڕاستیدا ئەمە بژاردەی پاراستن و بەهێزکردنی ئێرانە. دووژمنایەتیکردنی کوردان تورکیا بەرەولەناوچوون دەبات لە هەر لایەکەوە سەیرکەین، لە ڕووی عێراق و تورکیاشەوە هەر وایە. تا ئەوەی تورکیا زیاتر بکەوێتە ناو ئەم شەڕەوە زیاتر لەبەریەک هەڵدەوشێتەوە. دووژمنایەتیکردن و سیاسەتی قڕکردنی کوردان تورکیا بەرەولەناوچوون دەبات. جارێکی دیکە بە تورکیا دەڵێین؛ ئەمە لەسودی تۆ نیە و تۆ لەناودەبات. لەگەڵ کورداندا ڕێکبکەون، دانوستان بکەن. ماف و مافی کورد بناسن، ئازادی و زمان و کولتوور و مافە سیاسییەکانی بناسن. تاکە شتێک کە تورکیا ڕزگار دەکات، چارەسەری دیموکراتیکانەیە لە کوردستاندا، دیموکراتیکردنی تورکیایە. بەم شێوەیە تورکیا ڕزگار دەکات. لە ئەنجامدا دێینە سەر چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ. هەتا هێزەکانی ناوچەکە پێداگری لەسەر شەڕ بکەن، پێداگری لەسەر دوژمنایەتی لەگەڵ کورد بکەن و پێداگری لەسەر سیاسەتی توندوتیژی بکەن، ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. لە ڕاستیدا ئەمە بە مانای لەناوچوون دێت. بەڵام تا گەلان سەرنجیان لەسەر چارەسەری دیموکراتی و ئاشتی بێت، لەگەڵ ئەم هێزانەدا سەردەکەوێ. هەروەها سوودی بۆ هەرێم دەبێت. بێگومان گەل زۆرترین قازانج دەکات. ئەمە ڕاستییەکە. لەم ڕووەوە پرۆژەی چارەسەری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ تاکە پرۆژەی ڕزگاریخوازانەیە بۆ هەموو گەل و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە. بەدەر لەم چارەسەرییە ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ گۆمی خوێن و وێرانکارییەکی گەورە ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی هەمووان شکست بهێنن. پەیوەست بە سڵاوکردنەکەی دەوڵەت باخچەلییەوە... لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هەمیشە ڕۆژەڤێک هەیە کە ئیسرائیل چاوی لەسەر تورکیایە. لێدوانەکانی ئەردۆغان هەبوو، پاشان دەوڵەت باخچەلی. هەڵبەت دەوڵەت باخچەلی هاوپەیمانی قودسی پێشنیار کرد و وتی: "با هەموو وڵاتانی موسڵمان یەکبخەین و هاوپەیمانی قودس لە دژی ئیسرائیل پێکبهێنین." ئەنجومەنی باڵای تورکیا ڕۆژی ٨ی مانگ کۆدەبێتەوە. هەروەها قسە لەسەر ڕۆژەڤی ئیسرائیل دەکەن. ئێستا ڕۆژەڤێکی سەختیان دروست کردووە. ڕاستی ئەمە چییە؟ پێویستە لەئەمە بە باشی تێبگەین. ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر تورکیا، شتی وا نییە. پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا خراپ نییە. هەموو قسەکانی ئەردۆغان حەماسەتی دیماگۆگییە. تورکیا هەرگیز پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل نەپچڕاندووە. بازرگانی و هەناردەکردن بەردەوام بوو. هەموو جۆرە شتێکی بە ئیسرائیل فرۆشتووە. تورکیا لە شەڕی ئێستای غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و لوبنان پاڵپشتییەکی زۆری هەیە. ئەمە ڕاستییەکە. بەو مانایە نەتانیاهۆ و ئەردۆغان لە ڕووی ڕۆحییەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە. هەروەک چۆن ناتانیاهۆ هیتلەرە، ئەردۆغانیش هیتلەرە. ئەردۆغان هیتلەریشی تێپەڕاندووە. جۆرێکی لەو شێوەیە. وەک ئەوە نییە کە دەوترێت. ترسی تورکیا چییە؟ مەسەلە ئەوە نییە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر تورکیا. دەردی تورکیا ئەوەیە کورد سود لەم شەڕە وەرنەگرێت. دەشڵێت، بەمەش کورد دەتوانێت لەوە زیاتریش زۆر زیاتر دەستکەوت بەدەست بهێنێت. ئەو سیاسەتە قڕکردنەی کە ئێمە ئەنجامی دەدەین شکست دێنیت و ئامانجمان بە تەواوی تێکدەشکێت، پیلانگێڕی نێونەتەوەی بە تەواوی لەناو دەچێت." هەموو ترس و دڵڕاوکێیان ئەمەیە. بە بۆچوونی ئەوان کورد دەتوانێت لەم شەڕەدا لە سوریا و عێراق و هەموو جێگەیەک سود وەربگرێت.' بۆیە بە هاوپەیمانی قودسی دەوڵەت باخچەلی بەو مانایەیە کە دەیانەوێت بە هاوکاری سوریا، عێراق، ئێران بگەن بە هاوپەیمانی دژە-کورد دروستکەن و لە هەموو جێگەیەک هێرشی کوردان بکەن و قڕکردنی کوردان بەئەنجام بگەیەنن. بۆ ئەوەی لە هێرشی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا هاوکاری ڕژێمی سوریا، ئێران و عێراق وەربگرێت، ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبات. بۆ ئەوەی پشتگیری لە سیاسەتەکانی دانپێدانان-داگیرکردن لە باشوور وەربگرێت، زیاتر رۆژەڤی لەو جۆرە سازدەکات. ئەردۆغان هەرگیز لەخەمی گەلی عەرەب نەبووە. گەلی عەرەبی کردە قوربانی. ئەردۆغان لە پشت هێرشەکەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمدایە. شتێکی هاوشێوەی کرد بۆ تێکدانی رێککەوتنی وزە و دواتر بەشداری هاوکێشەکە ببێت، بەڵام پلانەکانی سەرکەوتوو نەبوون. ئێستاش خەریکی گەمەیەکی لەو جۆرەن. لە ژێر ناوی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا، بە پێکهێنانی هاوپەیمانی قودس سۆزی ئێران، عەرەب و گەلانی ناوچەکە بەدەست دەهێنێت و لەسەر بنەمای ئەو پشتیوانییە پلانانەکانی جێبەجێ دەکات. بەڵام کەس بەم شتە هەڵناخەڵەتێت. خۆی ئاشکرایە، هەندێک وڵاتی عەرەبی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل نین. زۆر ڕوونە. بۆ نموونە پەیمانی ئیبراهیمی کە ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجامیداوە، لە ڕاستیدا لەئارادان. سعودیە و وڵاتانی کەنداو دەنگی خۆیان لە دژی ئەمە هەڵنابرن. میسر بێدەنگە. پەیمانەکانی ئیبراهیم لە ئارادان. دیارە کە پشتیوانیشیان هەیە. ئەوەی لە توانایاندایە دەیکەن بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی دژە-کورد. بەڵام ئێستا گەلی کورد چاوکراوەیە. هەروەها گەلانی ناوچەکەش چاوکراوەن. کەم تا زۆر دەزانن داواکاری دەوڵەتە هەرێمایەتیەکان چییە. ئەوە تورکیایە کە سوریای خستۆتە ئەم دۆخە. ئەوە تورکیایە کە کاولکاری گەورەی کردووە. دەیان هەزار چەتەی لە دژی ڕژێم لە سوریا ڕێکخستووە. ئەوەی کە عێراقی گەیاندە ئەم دۆخەش دیسان هەر تورکیایە. ئەمە زۆر ڕوونە. ئێستا چی دەکات؟ لە ناوەوە هەوڵ دەدات ئۆپۆزسیۆن دیزاین بکات. ڕۆژی دواتر، باخچەلی لە مەجلیسدا سڵاوی لە سەرکردەکانی دەم پارتی کرد. ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ جەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل؛ بوو بە رۆژەڤی میدیا. پەیامی گەرم بە هەمووان دەدات. دەشڵێت پێویستە بەرەی ناوخۆ پتەوتر بکەین. ئەو لە لایەکەوە دەڵێت، ئەردۆغانیش لە لایەکی ترەوە دەڵێت. ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە بە بیانووی ئەوەی کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بەرژەوەندی و هێزەکەی دەکەوێتە مەترسییەوە، دەیەوێت بە تەواوی ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵ بکات و بەگوێرەی ئەو سیاسەتە سەرلەنوێ دیزاینی بکاتەوە. دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن هەڵتەکێنێت. هەوڵ دەدەن ئۆپۆزسیۆن بە تەواوی پاکتاو بکەن، بێکاریگەری بکەن. گەمەی نوێ سازدەکەن. دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی سڵاوی لە دەم پارتی کرد، ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان کرد. ئەویش وتی: "کاتێک لە دەرەوەی وڵات ئاشتیمان دەوێت ، بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە ئاشتی لە ناوخۆش هەیە، ئاشتیشمان دەوێت بۆ وڵاتەکەمان، مەهەپە پارتێکی تورکیایە. بە بێ ئەوەی مەهەپە هەنگاوێکی وا بنێت، پارتەکانی دیکە ناتوانن هەنگاوێکی وا بنێن". لێدوانی جیاوازی بەم شێوەیە دا. باشە کەواتە ئێمە بە باخچەلی دەڵێین، ئەگەر دەڵێیت ئاشتی ناوخۆیی هەبێت، ئەگەر ئەردۆغان قسە لە قسەی دەوڵەت باخچەلیدا ناکات، ئەوا با دەوڵەت باخچەلی ئەردۆغان و ئۆزگور ئۆزەل لەگەڵ خۆی ببات و بچێتە ئیمراڵی. با بچێتە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دابنیشێت. با کێشەی کورد ببینێت و دانوستان بکات. کێشەی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیک چارەسەر بکەن. دیسان لە هەوڵی گەمە و فرت و فێڵدان بانگەوازم بۆ دەوڵەت باخچەلی هەیە. دەوڵەت باخچەلی، کاراکتەرێکی سەرەکی رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە. لەئێستادا تورکیا بە عەقڵیەتی دەوڵەت باخچەلی بەڕێوەدەبرێت. تورکیا لەلایەن دەوڵەت باخچەلیەوە بەڕێوەدەبرێت. با دەوڵەت باخچەلی داوای چارەسەری بکات، کەس سەبارەت بەوە ناتوانێت هیج شتێک بڵێت. با دەستی ئەردۆغان و ئۆزگور ئۆزەل بگرێت و بچنە ئیمراڵی. ئایا دەجن؟ نا ناجن. لەبەر ئەوەی بە دوای گەمەیەکی نوێوەن. لە خەمی ئاشتی، رێککەوتن و دانپێدانان بە مافەکانی گەلی کورددا نیین. پەرۆشیی ئەوان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا نییە. لە خەمی ئەوەدا نین. ئەمانە خەم و مەراقی رێبەر ئاپۆن. هەموو پەرۆشی رێبەر ئاپۆ چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیایە. هەموو هەوڵەکانی پەکەکە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیککردنی تورکیایە. ئەوان دەرد و خەمێکی لەوجۆرەیان نییە. ئەوان بەدوای گەمە، فرت و فێڵ و پیلانگێرییەکی نوێوەن. بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتانەی قڕکردن بەڕێوەببەن دەیانەوێت بەتەواوەتی ئۆپۆزسیۆن بێکاریگەر بکەن. لێڵی و ناڕوونیەک لەناو گەلی کورددا ساز بکەن، چاوەڕوانی ناپێویست و نابەجێ سازبکەن، گەلی کورد لە تێکۆشان داببرێنن، دەستەوەستانی بکەن، ئیرادەی تێکۆشان و بەرخودان بشکێنن، بیخەنە ناو چاوەڕوانییەوە، سیاسەتێکی دیموکراتیک بخەنە ناو چاوەڕوانی، چالاکبوونی کاریگەری ئەوە تێکبسکێنن؛ گەر بتوانێت لە ناوخۆ ئۆپراسیۆنێک ساز بکات، لە ناو دەم پارتیشدا و لە ناو سیاسەتی دیموکراتیکیشدا، گەر بتوانێت لێکترازان ساز دەکات، سەر لە هەندێک بەش دەشێوێنێت و چەواشەیان دەکات، گەلی کورد رووبەڕووی یەکتر دەکاتەوە، بە تەواوەتی چۆک بە جەهەپە دادەدات و دەیخاتە خزمەت خۆیەوە، بە تەواوەتی لە ئۆپۆزسیۆن دووری دەخاتەوە، پەیوەست بەو سیاسەتانەی قڕکردنەوە ئامانجیەتی هەر کەس بخاتە لایەک. گەمەکە بریتیە لەمە. راستیەکەی ئەمەیە. ئەوەی لە ژێر سەری ئەم دەسەڵاتەوەیە ئەمەیە. ئامانجەکە ئەمەیە. دەبێت ئەمە بە ڕوونی ببینرێت. ئەگەر نیازێکی دەوڵەت باخچەلی، ئاکەپە و ئەردۆغان بۆ نزیکبوونەوە هەیە "فەرمون" ئیمراڵی لەوێیە. لە ژێر کۆنترۆڵی ئێوەدایە، هەر خۆتان سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریتان سازکردووە، ئێوە گۆشەگیرییەکی رەها بەرێوەدەبەن. چەند ساڵێکە بە هیچ جۆرێک هەواڵێک لە رێبەرایەتیەوە نازانرێت. ئێستا دەوڵەت باخچەلی بیەوێت بە یەک کاتژمێر کۆتایی بە گۆشەگیری لەوێ دەهێنێت. سیاسەتی زۆر چەپەڵ بەڕێوەدەبرێت. ئەوەش بەتەواوەتی قڕکردنی گەلی کورد، بێکاریگەرکردنی ئۆپۆزسیۆنە بە بێ ئەوەی سیاسەتی خۆی بەڕێوەببات و بە تەواوەتی ئامانجی بێکاریگەرکردنی کوردە. جەهەپە بە باشی ئاشی ئاکەپە-مەهەپە دەگێرێت سیاسەتی جەهەپە لە ئێستادا، خزمەت بە سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە دەکات. دەتوانرێت بوترێت یارمەتیان دەدات، سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە رۆڵ و پێگەی پێشووی ئەوان لەسەر پێ رادەگرێت. واتە بەرهەڵستیەکی بەرچاو و لەوجۆرە نییە. خۆی لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیش خۆی لە ئۆپۆزسیۆنبوون دەخات. هەموو پەیامەکانی جەهەپە بەو واتایەن. دیسان بۆ بەرژەوەندی ئەم دەسەڵاتە دەیانەوێت جەهەپە بە تەواوەتی پەلکێشی لای خۆیان بکەن. جەهەپەش بەو دۆخەیەوە لە بەرامبەر ئەوەدا هەڵوێستی ئاشکرا نیشان نادات. تا ئێستا جەهەپە یەک وشەشی لەبارەی گۆشەگیرییەوە نەوتووە. لەوێدا پێشیلکارییەکی گەورە هەیە. سیاسەتێکی بێ ئەخلاقی جێبەجێ دەکرێت. کردەوەیەکی نامرۆڤانە هەیە. ئەمەش لە تورکیا ئەو یاسایەیە کە دەوترێت یاسا لەناو دەبات. داڕمانی گەورە ساز دەکات. لە سیاسەتی تورکیادا هۆکاری سەرەکی ئەو هەموو وێرانکاری و گەندەڵیە لە کۆمەڵگا، چەتەگەرایی، مافیا ، لەشفرۆشی و منداڵ کوشتن و هەموو جۆرە خراپیەکان، سیاسەتەکانی قڕکردنی گەلی کورد، سیاسەتەکانی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیرییە. ئەم سیاسەتانە رێگە لەبەردەم هەموو خراپەکارییەک دەکەنەوە. چونکە پێیان وایە بەم سیاسەتە پیسە چەپەڵیەکان پاکتاو دەکەن. چەندین ساڵە، چەندین سەدەیە ئەم کارە دەکەن. ئەم باندە چەتانە بۆ ئەمە دروست دەکرێن. ئاساییبوونەوە لە ئیمراڵییەوە دەستپێدەکات جەهەپە تەنانەت سیاسەتی دژ بە گۆشەگیری، دژی شەڕ و دژی گەندەڵی نییە. پەیوەست بە چارەسەری کێشەی کورد و ئاشتی، قسە و سیاسەتی پێویستی نییە. قسە و دەنگۆی ئاساییبوونەوە لێرە و لەوێ دەکرێن. ئاساییبوونەوەش کەوتنە ژێر خزمەتی حکومەت و سیاسەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە. ئەگەر بیەوێت ئاساییبوونەوە هەبێت، پێش هەموو شتێک دەبێت سیستەمی ئەشکەنجە-گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەڵبوەشێتەوە. ئەگەر ئەخلاقیبوونێک هەبێت، پێویستە دەوڵەت باخچەلی، ئەردۆغان و ئۆزگور ئۆزەل بچنە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوەیەکیان هەبێت. ئاساییبوونە لە لە ئیمراڵییەوە دەستپێدەکات. شەڕێکی تایبەت لە ئارادایە. هەوڵ دەدەن گەلی کورد، گەلان، کۆمەڵگە و رای گشتیی دیموکراتیک بخەڵەتێنن. شەڕێکی تایبەتی گەورە هەیە. ئۆپۆزسیۆنێش سیاسەتێکی گرتووەتەبەر کە پشتیوانی لەو شەڕە تایبەتە دەکات. دەبێت لەم رووەوە زۆر وریابین. لە هەڵبژاردنەکانی باشوردا دەبێت دەنگ بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان بدرێت هەڵبژاردنی باشور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت. لە باشور هێرشەکانی داگیرکەر و لکاندن هەیە. ئیدارەی باشور و پەدەکەش بە تەواوەتی لەناو ئەو شەڕەدان. لە کەش و هەوایەکی بەم جۆرەدا هەڵبژاردن دەکرێت. هەڵبەت گەلەکەمان دەبینێت کە کێ خیانەتکار-داردەست و سیخوڕە. گەلەکەمان دەزانێت کە کێ زیانیان پێدەگەنێت و کێ سیاسەتی چەپەڵ بەرێوەدەبات. دەشزانێت کە کێ نیشتمانپەروەرە. دەزانێت و دەبینێت کە کێ بۆ بەرژەوەندی، شکۆمەندی و بەهاکان تێدەکۆشێت و لەوپێناوەدا بوونی هەیە و سیاسەت دەکات. پێویست ناکات ئەوە بڵێین. گەلەکەمان ئاگاداری هەموو ئەوانەیە. خۆی لە خۆیدا باس لەوەدەکرێت ئەو هەڵبژاردنە جۆش و خرۆش و گەرموگوڕی نەخستووەتە ناو گەلی باشورەوە. دەبێت چ جۆش و خرۆشێک هەبێت؟ هێرشی داگیرکەری و لکاندن هەیە و ئیدارەی پەدەکە و بارزانی لەناو ئەو هێرشە داگیرکەری و قڕکارییەدا بەشدارن. لە شوێنێکی لەو جۆرە جۆش و خرۆش و گەرموگوڕی ساز دەبێت؟ ناتوانن شتێکی بەو جۆرە لەناو گەلدا سازبکەن. سەبارەت بەوە دەتوانم تەنیا ئەوە بڵێم. ئەگەر هەڵبژاردنێکی بەو جۆرە بکرێت، دەبێت گەلی باشور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان. دەبێت گەلەکەمان دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە داکۆکی لە شکۆی ئەم گەلە دەکەن، پارێزگاری لە بەها نەتەوەییەکانی ئەم گەلە دەکەن، بۆ ئەوە تێدەکۆشن و سیاسەت بەڕێوەدەبەن. دەبێت تۆڕی هاوکار، خیانەتکار و سیخوڕیش لە هەڵبژاردن تێکبشکێنن. دەبێت گەلەکەمان لە باشور لەو هەڵبژاردنەدا لە بەرامبەر هێڵی داردەست و خیانەتکار بەهێزترین هەڵوێست نیشان بدەن.
دەوڵەتی تورک سنووری دهۆکی بۆردوومان کرد دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی سنووری ئامێدی کرد، وە هێلیکۆپتەری هێرشبەری سوپای تورک بە چڕیی بە ئاسمانی بەرواری باڵادا دەسووڕێتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی سنووری ئامێدی کرد، وە هێلیکۆپتەری هێرشبەری سوپای تورک بە چڕیی بە ئاسمانی بەرواری باڵادا دەسووڕێتەوە. لە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەوتی تورکدا بۆسەر خاکی باشووری کوردستاندا، ئەمڕۆش جارێكی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی زاپی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد. بەپێ ئاژانسی ڕۆژ نیوز ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی زاپ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی سنووری گوندی دۆستەکی لە ئاكرێ کرد. زانیاری دەربارەی زیانەکانی هێرشەکە بەردەست نیە.
فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە پێنجوێن کەوتەخوارەوە ڕاگەیاندارا لە هەرێمی پێنجوێن، فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کەوتەخوارەوە. کە دەوترێت فرۆکەی بێفۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە. ڕاگەیاندارا لە هەرێمی پێنجوێن، فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کەوتەخوارەوە. کە دەوترێت فرۆکەی بێفۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە. بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٦ خولەک بە کاتی هەرێم، فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی سیاگوێزی شارۆچکەی گەرمکی سەر بە هەرێمی پێنجوێنی باشووری کوردستان کەوتەخوارەوە. کە دەوترێت فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە. لە بارەی ڕووداوەکەوە تا ئێستا زانیاری زیاتر بەردەست نیە و هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی نیە.
شاندەکەی بەغداد دوای سەردانی بۆ هەولێر گەیشتنە سلێمانی شاندی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەغدادەوە سەردانی باشووری کوردستانیان کردووە و لە سلێمانی دەستیان بە دانوستان کرد. شاندی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەغدادەوە سەردانی باشووری کوردستانیان کردووە و لە سلێمانی دەستیان بە دانوستان کرد. کەمێکی لەمەوبەر قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە شاری سلێمانی. قاسم ئەعرەجی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمنی سەردانی هەولێری کردبوو. لەچوارچێوەی کاردانەوە و هەڵوێستەکان لەدژی لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان و عێراق، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی حکومەتی عێراقی لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا بوو. لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سودانی جەختی لەوە کردبووەو کە دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق قبوڵ ناکەن. لەسەر بڕیاری فەرماندەیی گشتیی سوپای عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانی، لە ١١ی تەمموز، شاندێک بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەبارەت بە دۆخی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان، هێرش، لەشکرکێشی و داگیرکاریی و دانانی بازگەی کونترۆڵ لە سنووری پارێزگای دھۆک، سەردانی ھەولێری کردبوو. شایانی باسە لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە بۆ سەر باشووری کوردستان تادێت زیاتر و زیاتر دەبێت. هاوکات لەگەڵ هێرش و بۆردومانەکانی سەر ناوچە نیشتەجێەکان و زەوین و مەزرای هاووڵاتیان، دوێنێ شەو دەرکەوت کە سوپای تورک بە تانک و زرێپۆشەوە چووەتە ناو شارۆچکەی ئامێدییەوە.
چالاکییەکانی ماک لە ئامەد و گەڤەر بەبۆنەی ١٥ی تەباخەوە جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ماک ڕایگەیاند کە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ناوچەی باغلەری شاری ئامەد ڕژانە گۆڕەپانەکان و بە یاری ئاگرین هەنگاوی ١٥ی تەباخ-یان پیرۆز کرد. جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ماک ڕایگەیاند کە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ناوچەی باغلەری شاری ئامەد ڕژانە گۆڕەپانەکان و بە یاری ئاگرین هەنگاوی ١٥ی تەباخ-یان پیرۆز کرد. جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە بەیەننامەیەکی نوسراودا ڕایگەیاند: "ڕۆژی ٦ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک لە گەڤەر جەنگاوەرانمان بۆ پێشوازیکردن لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی ١٥ی تەباخ ڕژانە گۆڕەپانەکان و بەسەرهەڵدانی دروشم و یاریە ئاگرینەکان هەنگاوی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد و هەروەها سڵاویان لە بەرخۆدانی شکۆمەندانەی گەریلاکانی ئازادیی کرد. لە کاتی چالاکییەکە، داگیرکەرانی ناوچەکە دەستیان بە پشکنینی ناسنامەی هاووڵاتیان کرد." لەبەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ٩ی تەباخ لە کاتژمێر ٠١:٠٠ی شەو، جەنگاوەرەکانمان لە باغڵەری ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پیرۆز کردنی ١٥ی تەباخ ئەنجامدا و داوایان لە گەل کرد خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی بکەن و بە یاریە ئاگرینەکان سڵاویان لە هەنگاوی مێژوویی گەریلا کرد و بۆ ماوەیەکی درێژ لە گۆڕەپانەکاندا ئاهەنگیان گێڕا." ماک لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی وتی: "بەم چالاکیانە ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکەین و داوا لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین لە دەوری بەرخۆدانی ئیمرالی یەکبگرن، هەموو گەلەکەمان بزانن کە بە ڕۆحی بەرخۆدان و تێکۆشانی ١٥ی تەباخ بەرەو سەرکەوتن و ئازادی دەچین."
کۆنگرەی ٤٩هەمینی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیبەکارەکانی کرد و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ مەدالیا درایە ئەو پارێزەرانەی ٢٥ ساڵە بەردەوامن لە پیشەی پارێزەرایەتی و یەک لەوانەش مەدالیا پێشکەش بە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کرا، کە لە هەمان کاتدا ئەندامی سەندیکای پارێزەرانە. هاوسەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) گیزەم میران وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لەوەکرد دەسەڵاتداران یاسا وەک ئامرازێکی گوشار بەکاردەهێنن و حکومەت گۆڕدراوە بۆ رژێمێکی ستەمکار کە گوشار دەخاتە سەر کۆمەڵگە. هیچ مافێک بە فەرمی ناناسێت. وێرانکردن و کاولکاری لە شارەکان هێشتاش لەبیرمان نەچووەتەوە. هەموو رۆژێک ژنان دەکوژرێن. دەسەڵاتی دادوەری گەیشتووەتە ئاستێک کە کۆمەڵگە ئەشکەنجە دەدات". لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گیزەم میران باسی لە گوشارەکانی سەر زیندانیان کرد و لەو چوارچێوەدا ئاماژەی بە گۆشەگیری رەها لە ئیمراڵی کرد و وتی، "بەڕێزان عەبدوڵا ئۆجالان، حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش لە زیندانی ئیمراڵیدا رووبەڕووی گۆشەگیری رەها بوونەوە. ٤٣ مانگە هیچ هەواڵێکیان نازانرێت. هیچ شتێک نییە رەوایەتی بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان بدات. پێوەری هەڵوێست و مامەڵەی دەسەڵاتداری لە تورکیا بەرامبەر بە پرسی کورد، چۆنێتی نزیکایەتیەتی بەرامبەر بە ئیمراڵی. داوادەکەین کە یاسا و دەستور کاریان پێبکرێت و مافە دەستورییەکان بەفەرمی بناسرێن". دوای قسەکانی میران، ژنە پارێزەران چوونە سەر ستێج دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "کوشتنی ژنان سیاسیە"یان وتەوە. کۆنگرەکە بە پێشکەش کردنی وتار بەردەوامە.
لە ستەورێ قەدەغەی هاتووچۆ و هەڵکوتانە سەر ماڵان لە دوو گوندی سەر بە ناوچەی ستەورێی مێردین قەدەغەی هاتووچۆ راگەیندرا. لە دوو گوندی سەر بە ناوچەی ستەورێی مێردین قەدەغەی هاتووچۆ راگەیندرا. لە گوندەکانی بارمان و ئەلفانێی ناوچەی ستەورێی مێردین قەدەغەی هاتووجۆ راگەیەندرا. دوای بڕیارەکەی والیگەری مێردین، ئەمرۆ لە سەرلەبەیانیدا لە هەردوو گوندەکان ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵان ئەنجامدرا. تیمەکانی جوڵەی تایبەتی جەندرمە گوندەکەیان گەمارۆدا و دواتریش لەگەڵ سەگەکانیان هەڵیانکوتایە سەرماڵان. سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی دانیشتوانی ئەو گوندانەش جەندرمەکان بە سەگەکانیانەوە چوونە ناو ماڵەکان و دەستیان بە پشکنین کرد و هەڕەشەیان لە هاووڵاتیان کرد. لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە گوندی بارمان محەمەد ئەردەم، حسێن گونای و عەلی گونای دەستبەسەرکران.
هاوسەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان (TUAY-DER)، یەتەر ئەرەل بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری ئیمراڵی تەنها وابەستەی کەسێک نیە، بەڵکو هەموو گەلی کوردی خستۆتەژێر کاریگەی خۆیەوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی سیاسەتی گۆشەگیرییەوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت و هەوڵەکانی دیموکراتیکبوون لەباربەرێت و وتی: "گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە هۆکاری توڕەیی و نیگەرانی بەشێکی زۆری گەلی کورد. ئەم دۆخە نەک بەتەنها لەسەر گەلی کورد بەڵکو کاریگەری نەرێنی لەسەر بەشە کۆمەڵایەتییەکان کردووە، بەتایبەت لەو لایەنانەی کە ئامانجییان بونیاتنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە." 'زیندانەکان گۆڕدراون بۆ ناوەندێکی ئەشکەنجەدان' ئەرەل ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری لە ئیمراڵی و زیندانەکانی دیکەی تورکیادا بووە بە هۆکاری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و وتی: "بارودۆخی زیندانیان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتردەبێت. بە تایبەت لەسەر گیراوانی سیاسی کورد کە هەموو مافەکانیان پێشێل دەکرێت و سزای دیسپلینیان بەسەردا دەسەپێنرێت. لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ١٦٠٠ زنیدانی نەخۆش لە زیندانەکاندا هەن، کە ڕەوشی ٦٠٠ کەسیان لە نەخۆشی زۆر قورسدان. ئەم دۆخەش پیشاندەری ئەوەیەی زیندانەکان گۆڕدراون بۆ ناوەندێکی ئەشکەنجەدان." لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەرەل ئاماژەی بەوەدا لەمساڵدا وەک کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیانی (TUAY-DER)ی ئامەد، هەموو هەفتەیەک لە پێش زیندانەکاندا چالاکی زیاتر ئەنجام دەدن و وتی: "ئەم چالاکیانەمان بۆ شکاندی گۆشەگیرییە لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسیە. لەم ڕووەیشەوە پشتیوانی گەلەکەمان کاریگەری زۆر ئەرێنی دەبێت." ستەمێکە کە کاریگەری لەسەر هەمووان هەیە لە کۆتایی قسەکانیدا ئەرەل داوای خاوەندەرایکردنی لە تێکۆشانی دادپەرەوەری، ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ کرد و وتی: "سیاسەتەکانی گۆشەگیری ئامرازی ستەمکردنە، کاریگەری لەسەر هەمووان دروستکردووە. پێویستە لە دژی ئەم ستەمە بوەستینەوە. بۆ فەراهەمکردنی ئاشتی و دادپەوەری دەنگمان هەڵبڕین. ئەوەشمان بیرنەچێت بێدەنگی نواندن بە مانای هاوکاریکردنی ستەمە. گەر پێکەوە تێبکۆشین ئەوا ڕێگەی ئازادی و دیموکراسی دەکەینەوە. بانگەوازی لە گەلەکەمان و ڕای گشتی نێونەتەوەیی دەکەین لە دژی گۆشەگیری و ستەم پێکەوە تێبکۆشین و بۆ دادپەروەری و ئاشتی دەنگمان هەڵبڕین."
مۆنۆمێنتی ڕۆژنامەنووسانی شەهید دانرا بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە باشووری کوردستان و عێراق شەهیدکراون، لە سلێمانی مۆنۆمێنت دانرا. بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە باشووری کوردستان و عێراق شەهیدکراون، لە سلێمانی مۆنۆمێنت دانرا. ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی مۆنۆمێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" بۆ ڕۆژنامەنووسانی شەهیدی هەرێمی کورستان و عێراق دانرا. لەسەر مۆنۆمێنتەکە ناوی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد، شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیش نووسرا. لە مەراسیمەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی گوتی: "بەڵام لە دڵەوە هیوادارین هێرۆ بەهادین و گوڵیستان تارا ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسەی کە سێ هەفتە بەر لە ئەمڕۆ لە سەیدسادق شەهید بوون، دوایین ناو بن کە لەم مۆنۆمێنتەدا تۆمار دەکرێن". قوباد تاڵەبانی گوتی: "مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت، یادی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکاتەوە، کە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣وە لە هەرێمی کوردستان و عێراق شەهید بوون، بۆ ڕێزگرتنە لە ئازایەتی و پابەندبوونیان بە گەیاندنی ڕاستییەکان، هەوڵێکە بۆ پاراستنی میراتەکەیان و زیندووهێشتنەوەی ناوەکایان بۆ هەتا هەتایە، ئەگەرچی بە خەمێکی گەورەوە دەڵێین: ناتوانی گەرەنتی شەهید نەکردنی ڕۆژنامەنووسی تر بکەین لە عێراق و هەرێمی کوردستان. بەڵام لە دڵەوە هیوادارین هێرۆ بەهادین و گوڵیستان تارا ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسەی کە سێ هەفتە بەر لە ئەمڕۆ لە سەیدسادق شەهید بوون، دوایین ناو بن کە لەم مۆنۆمێنتەدا تۆمار دەکرێن". لەسەر مۆنۆمێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" ناوی پەیامنێری ڕۆژنیوز لە دهۆک وەدات حوسێن، شەهیدانی ڕۆژنامەنووسی ژنی ڕگاەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین نووسران و بەڕێزەوە یادکرانەوە.
'خوێندنەوەی ئازادی' لە زۆر شار بەڕێوەچوو لە زۆر شاری باکوری کوردستان پارێزنامە و هەڵسەنگاندنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە. لە زۆر شاری باکوری کوردستان پارێزنامە و هەڵسەنگاندنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە. لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد' بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چەندین شاری باکوری کوردستان 'خوێندنەوەی ئازادی' سازکرا. لە زۆر شاری باکوری کوردستان هەموو رۆژێک جەماوەر کۆدەبنەوە و پارێزنامەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن. لەو چوارچێوەدا لە شارەکانی ئامەد، ئێلیح و وان و ناوچە و گەڕەکە جیاجیاکانی ئەو شارانە چەند بەشێکی پارێزنامە و هەڵسەنگاندنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە، بەتیابەتی راوەستە لەسەر تیۆری گوڵ و بابەتی خۆپاراستن کرایەوە. هەروەها دوای خوێندنەوەی پارێزنامە، گفتوگۆ لەبارەی پرسی شەڕی تابەت و رەهەندەکانی ئەنجامدرا و راوەستە لەسەر پرسی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، کە ماوەی چارەکە سەدەیەکە لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراوە و ٤١ مانگیشە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت ولە گۆشەگیری رەهادایە و ئەو گۆشەگیرییە شۆڕبووەتەوە بۆ زیندانەکان و بۆ ناو کۆمەڵگاش.
لە نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، نوێنەرایەتییەکە و بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد. لە سەرەتا کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتییەکە وتی: ماوەی چوار ڕۆژە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێر هێرشێکی دوژمنانەی دەوڵەتی تورکدایە، وێستگەی ئاو، نەوت و کارەبا و ژێرخانی ئابووریی بە ئامانج دەگرێت، ئەمەش لە بێدەنگی ئاستی نێونەتەوەییدا بەرێوەدەچێت، ئامانجی دەوڵەتی تورکیش هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە چونکە نایەوێت گەلی کورد خاوەنی قەوارەی خۆی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت دانیشتوانی ناوچەکە ئاوارەبکات. ئاماژەی بەوەشدا، بۆ جاری چوارەمە دەوڵەتی تورک بەمشێوە چڕە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە و بۆ چوارەم جاریشە داوا لە هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین کە بەر بەو هێرشانە بگرن و ناوچەیەکی دژە فڕین لە ناوچەکە دروست بکرێت. دووپاتیشی کردەوە، دەوڵەتی تورک مەترسییە بۆ سەر هەموو ناوچەکە، چونکە دەیەوێت جارێکی دیکە داعش زیندوو بکاتەوە، کە لە باغۆز و ڕەقە تێکشکێندراون و تا ئێستاش شانەی نووستویان هەیە. هەروەها شۆڕش خدر، ڕاگەیاندراوی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باشووری کوردستان و بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستانی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، کە ماوەی چوار ڕۆژە ئامانجی ئەوەیە ژیان لەو بەشەی کوردستاندا بووەستێنێت، ئەمەش بەپێی ئەوەی هێرشەکان ناوچە مەدەنیی و خزمەتگوزارییەکان و ئاسایشی گرتووەتەوە، بەهۆشیەوە ١٧ شەهید و ٦٥ برینداری لێکەوتووەتەوە، کە ژمارەی زۆریان هاوڵاتی مەدەنین. داواش کرا، هەڵوێستی ڕووسیا و وڵاتانی هاوپەیمانان ڕوونتر بێت و سنوور و بەربەست لەبەردەم تورکیا دابنرێت، جارێکی دیکە ئەم هێرشانە دووبارە نەبێتەوە. هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و داوا دەکەین ناوچەی دژە فڕین لە ناوچەکەدا دروست بکرێت، داواش لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ڕێخکراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی مافی مرۆڤ دەکەین، کە هەڵوێستی جددیان هەبێت لە بەرامبەر ئەو هێرشە قڕکەرییانەی دەوڵەتی تورکیا دەیکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، دەوڵەتی تورک دەیەوێت میساقی میللی زیندوو بکاتەوە، ئەمڕۆ هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا ئەوا سبەی هێرشە دەکاتە سەر باشووری کوردستان.
هەزاران کەس لە ئێلح ڕێپێوانیان کرد: بێ سەرۆک ژیان نابێ! لە ئێلح هەزاران کەس دژی دەستبەسەراگرتن ڕێپێوانیان کرد، گەنجان بە بەرد وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە، هاواریان کرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. لە ئێلح هەزاران کەس دژی دەستبەسەراگرتن ڕێپێوانیان کرد، گەنجان بە بەرد وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە، هاواریان کرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. لە ئێلح هەزاران کەس دژی دانانی قەیوم ڕێپێوانیان کرد. جەماوەر لە چوارڕیانی باسین کۆبوونەوە، هاوسەرۆک و نوێنەرانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی سۆسیالیستی بندەستان، پارتی شۆڕشگێڕ، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان، پارتی ڕزگاریی سۆسیالیستی، پلاتفۆرمی پشتیوانی سۆسیالیست، ماڵەکانی گەل، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)، پارتی مرۆڤ و ئازادی، فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی بێکتاشی، کۆمەڵەی کەلتووری پیر سوڵتان عەبدال، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک) و سەندیکاکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆنەکە. پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، پارتی بزووتنەوەی کرێکاران (ئیهەپە)، پلاتفۆرمی ئازادی کۆمەڵایەتی، فیدراسیۆنی مەجلیسە سۆسیالیستیییەکان، پارتی ڕەنج (ئەمەپە و هەدەپە) بەشداریان کرد. جەماوەر بەرەو ڕێکخستنی دەم پارتی ئێلح دەستیان بە ڕێپێوان کرد، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، یازادی"یان بەرزکردەوە. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی تیژ هێرشیان کرد، گەنجان لە بەرامبەردا بەرخۆدانیان کرد.
گەریلا تیڤی فیلمێکی بڵاوکردەوە: یان دەڕۆن، یان بمرن! گەریلا تیڤی فیلمێکی بڵاو کردەوە کە بە ستراتژی نوێ و تاکتیکی خوڵقێنەرانە، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان باس لە گورز لێدانەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکات. گەریلا تیڤی فیلمێکی بڵاو کردەوە کە بە ستراتژی نوێ و تاکتیکی خوڵقێنەرانە، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان باس لە گورز لێدانەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکات. لە فیلمەکەدا هەنگاو و چالاکییە شۆڕشگێڕییەکان کە لە پاییزی ٢٠٢٣ تا بەهاری ٢٠٢٤ ئەنجامدراون، وەک هەنگاوە مێژووییەکانی سەردەمی نوێی گەریلا پێناسە دەکرێت. سەرەتای فیلمەکە بە کورتە پێشکەشکردنێکی مێژوویی و لێدوانی فەرماندەی ناوەندی هێزی پاراستنی گەل، موراد قەرەیلان دەستپێدەکات، کە دەڵێت "ئێمە ستراتژیانە نزیکی ڕەوشەکە دەبینەوە. بەم ستراتیژە دەمانەوێت دوژمن تێکبشکێنین. فیلمەکە ماوەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت بە ناوی "یان دەڕۆن، یان بمرن" بڵاوکرایەوە. لە سەرەتای فیلمەکەدا یادی شەهیدانی تابووری نەمران دەکرێتەوە. لێرەدا قسەکانی ڕۆژهات زیلان بڵاو کراوەتەوە، کە وتی: "دەبوو زووتر ئەم پڕۆسە نوێیەمان دەست پێکردبا (...) هیچمان نییە لەدەستی بدەین، دەبێت لەم بابەتەدا قانع بین. هەنگاوی بچووک بەس نییە، پێویستە هەنگاوی گەورە بنێین. هەنگاوی بچووک ڕزگارمان ناکات(...) ئێستا کاتی ئەوەیە، وەک تیمێکی تۆڵەسەندنەوە هەست بە ئامادەیی دەکەین، ئیرادە و متمانەمان بەخۆمان هەیە. هەڤاڵانی شەهیدمان پێشەنگایەتیان بۆ کردوین. ئێمە وەک شوێنکەوتووانی ئەوان، لە دڵی دوژمن دەدەین، بۆ ئەوەی وەها لە سەر خۆیان بچن جارێکی تر ئاگایان لە خۆیان نەمێنێ. ئەمە پێداگری و باوەڕی ئێمەیە. کاتێک دەگەینە ئامانجەکەمان، قەد لەبیری دوژمن ناچینەوە." پێش چالاکییە فیداییەکەی لە گەڵ ئەرداڵ شاهین کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، باسی کردووە. گەریلایەکی دیکەی فیدایی بە ناوی ئەرداڵ شاهین کە بەشداریی لە چالاکییە فیداییەکەی ئەنقەرەدا گرتووە، ڕایگەیاند کە بەپێی ئەرکی خۆی نزیک دەبێتەوە. ئەرداڵ شاهین وتی: "بۆ ئێمە ئەم چالاکییە چالاکیەکی سەرکەوتووە، ئێمە بەم شێوەیە وەریدەگرین، بەرپرسیارێتیەکەی زۆر گەورەیە، بۆیە ئەنجامی زۆر گەورەی لێدەکەوێتەوە." فیلمەکە دیمەنی چالاکیی فیدایی لە ئەنقەرە لەخۆدەگرێت. پاشان دیمەنی ئۆپراسیۆنە مێژووییە شۆڕشگێڕییەکان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی داگیرکەران لە خۆ دەگرێت. لەم چالاکییەدا کە لە مانگی تشرینی دووەم ڕوویدا، ٤٩ داگیرکەر سزا دراون، ٢١ مۆڵگەی سەربازی و ١٢ پێگەی سەربازی لەناو براون. چالاکیی سێهەمیش ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەیە کە بە یادی شەهید لەیلا سۆرخوین ئامەد لە هەرێمی مەتینا ئەنجامدراوە. لە چالاکییەکەدا کە لە ٢٦ی تشرینی دووەم لە شاخی چارچەل ئەنجامدرا، ١٨ داگیرکەر سزا دراون و ٦ داگیرکەریش برینداربوون. هەروەها لە فیلمەکەد چالاکییەکانی هێزی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ له دژی فڕۆکه بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورک له شاخی ئامێدیه و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی بۆ یادی شەهید ئەحمەد ڕووبار له خاکورک لە بڵاو کراوەتەو، کە تێدا ٢٧ داگیرکەر سزا دراون و هەروەها چالاکییە کاریگەرەکانی گەریلاکانی سەردەمی نوێ لە فیلمەکەد بڵاو کراوەتەوە. هەروەها له فیلمەکه دا خستنە خوارەوەی فڕۆکه بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورک و بەئامانج گرتنی بنکه سەربازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک که سەرەڕای بۆردومانی بێوچان ئه نجامدراوه بڵاو کراوەتەوە. ئەم چالاکییانە پلانی ستراتیژی گەریلاکان و توانای جێبەجێکردنیان نیشان دەدات و هاوکات تیشک دەخاتە سەر چڕبوونی شەڕەکان و لێهاتوویی گەریلاکان کە لە هەلومەرجی سەخت و تەکنەلۆژیای ناتۆدا بە شارەزایی خۆیانەوە بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە و هێرشەکان بێ کاریگەر دەکەن. لە فیلمەکەدا ڕاستیەکانی بارودۆخی شەڕەکان بە ڕوونی نیشان دەدرێت.
ناسنامەی شەهیدانی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورک ئاشکرا کرا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارباژێر ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، لە هێرشەکەدا بورهان سەعید، هەروەها باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا. بۆ بەخاکسپاردنیان تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە بۆ زێدی خۆیان. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارباژێر ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، لە هێرشەکەدا بورهان سەعید، هەروەها باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا. بۆ بەخاکسپاردنیان تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە بۆ زێدی خۆیان. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی هەرمێلە لە سنووری ناوچەی چوارتای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و ٣ هاوڵاتی شەهیدبوون. ناسنامەی سێ هاوڵاتییەکە ئاشکرا کرا. لە هێرشەکەدا بورهان سەعید، باوکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی زانیارییەکان، بورهان سەعید (٣٨ ساڵ) خەڵکی گوندی چەمەکە و باوکی ٧ مناڵە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە. تەرمەکان بەمەبەستی بەخاکسپاردن بەڕێکرانەوە بۆ زێدی خۆیان تەرمی سێ شەهیدەکە پاش تەواوبوونی کاروبارەکان لە پزیشکی دادوەری سلێمانی، تەرمەکان بەمەبەستی بەخاکسپاردن بەڕێکرانەوە بۆ زێدی خۆیان. بەگوێرەی زانیارییەکان، تەرمی بورهان سەعید لە گوندی چەمەک، هەروەها تەرمی باوک و کوڕەکە لە گوندی کونەماسی شارباژێر بەخاک دەسپێردرێت.
لە بناری قەندیل شەهید زیلان یادکرایەوە لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زیلان، لە بناری قەندیل مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا. لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زیلان، لە بناری قەندیل مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا. بۆ یادکردنەوەی ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) دژی دەوڵەتی تورک لە دێرسیم، لە بناری قەندیل چالاکییەکەی یادکردنەوە ڕێکخرا. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕژاک) و بەشدارییەکی بەرچاوی ژنان لە گوندی ئالیە ڕەش لە بناری قەندیل بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان پیشاندرا.
هەپەگە: لە شاخی بەهار ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر بەسزاگەیەندران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە چالاکی لە دژی داگیرکەراندا دوو سەربازی تورک بەسزا گەیەندران. لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە چالاکی لە دژی داگیرکەراندا دوو سەربازی تورک بەسزا گەیەندران. راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو بابەتە بەم جۆرەیە: "لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛ ٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٢٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا. ٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا. ٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. ٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٠٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە ئۆتۆمبێلێکی کەلوپەلی لۆجستی داگیرکەران درا. ٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا. لە هەرێمی مەتینا؛ ٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا بە چەکی قورس لە حەفارەیەکی داگیرکەران درا. دوای چالاکیەکە جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛ ٦ و ٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛ ٦ و ٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی رۆست، خنێرەی سەروو، لۆلان، سنین، شەهید شەریف ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێرەشێ، زێڤکێ، رێبینێ، یەکمالێ، زەنگیل، شاخی رەشید، دەشتی کافیا، گرێ، سیسەر، سێدارێ ١٩ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا و شێلازێ ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار؛ بە گشتی ٣٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران. ٦ و ٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٣ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید شەریف، شاخی شەکیف و لۆلان ٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گۆلکا، دەرگەلێ ٧ جار بە گشتی ٢٨ جار ئەو شوێنانە بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران".
پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە باشووری کوردستان بەردەوامە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا کاتژمێر ١٨:٠٠ دەنگدەران دەتوانن مافی دەنگدانیان بەکاربهێنن. پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا کاتژمێر ١٨:٠٠ دەنگدەران دەتوانن مافی دەنگدانیان بەکاربهێنن. کاتژمێر ٠٧:٠٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چوار پارێزگای هەڕێمی باشووری کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان دەستیپێکرد. لە یەکەم کاتژمێرەکانەوە سەرۆک و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و جەماوەر دەجنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. وەک هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشوو پەدەکە دەستی داوەتە ساختەکاری و گزی. لە زۆرینەی بنەکاکنی دەنگدان لە هەولێر و دهۆک کارتی بانگەشەی کاندیدەکانی پەدەکە بڵاودەکرێتەوە. ئەمەش پێشێلکردنی رێنمایی و بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقە. لەلایەکی دیکەوە پەدەکە خەڵکێکی زۆری بە مەبەستی دەنگدان لە باکوری کوردستانەوە بردووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی سەر بە هەولێر. تائێستا رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پرۆسەکەدا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
هەپەگە: هێزەکانمان لە گۆڕەپانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیان خستۆتەخوارەوە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند گەریلاکان هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکیان خسۆتەخوارەوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند گەریلاکان هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکیان خسۆتەخوارەوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند هێزەکانیان لە ١٦ ی تەمموز لە کاتژمێر ٠١:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکیان خستۆتەخوارەوە.